zanisthojan | Unsorted

Telegram-канал zanisthojan - Hojan :: زانست

2036

بنکەیەک بۆ پێشکەشکردنی زانست بە کۆمەڵگە بەپێی سەرچاوەی بڕواپێکراو. یەکەمین گۆڤاری زانستی-گشتیی کوردیی ڕۆژھەڵاتی کوردستان. ڕێکخراوەی زانستی-فەرهەنگیی هۆژان گۆڤار: hojan.org/jimare9&10 ‎ژمارەی تۆمارکردن: ٧٨٣٨٨ ماڵپەڕی ھۆژان: hojan.org @ayubmhm :پەیوەندی

Subscribe to a channel

Hojan :: زانست

📖 داواکاریی بەشی سۆشاڵ میدیای ڕێکخراوەی زانستی-فەرهەنگیی هۆژان لەو هۆگر و بەردەنگە بەڕێزانەی کە ئەژماری تێلێگرامەکەیان پرێمیۆمە!

📖 بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی کاناڵی هۆژان، تکایە بە دوو کرتە پشتگرمان بن؛
سەرەتا لە ڕێگەی ئەم لینکەوە بچنە ژوورێ و دواتر لەسەر پشتگری یان ((Boost)) کرتە بکەن.

/channel/boost/ZanistHojan

📖 بە سپاسەوە، بەشی سۆشاڵ میدیای ڕێکخراوەی زانستی-فەرهەنگیی هۆژان.

📖 پێگە فەرمییەکانی هۆژان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

📱 ماڵپەر 😅 ئینستاگرام 😌 تێلێگرام  

😇 فەیسبووک 🤖 ئیکس 😉 zanisthojan?si=xIH1K7HfXs4QB_p5">یووتیووب

📱 لینکدین🎙پۆدکاست 🛍 بەشی فرۆشی گۆڤار

Читать полностью…

Hojan :: زانست

🎙 پەروەردە بە دەست و هەستی تەکنەلۆجیا

نووسەر: فەریبا سەلامی
خوێندنەوە: فەریبا سەلامی
ئێدیت: فەڕشید سیگاری
بەرپرسی بەشی دەنگیی گۆڤار: ئەندێشە ڕەحیمی جەماڵ
بەرپرسی بەشی پۆدکاستی هۆژان: جەهانگیر ساغەرنیا


📖 #پۆدکاستی_هۆژان #پۆدکاستی_کوردی #ژمارە_١٥ #چەت_جی_پی_تی #ژیریی_دەستکرد #تەکنەلۆجیا #مێتاڤێرس #پەروەردە #تەکنۆترس #سەرچاوە_وزە_جێگرەوەکان

😌 پۆدکاستی هۆژان لەسەر تێلێگڕام
😜 پۆدکاستی هۆژان لەسەر واتسئەپ


📖 پێگە فەرمییەکانی هۆژان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

📱 ماڵپەر 😅 ئینستاگرام 😌 تێلێگرام  

😇 فەیسبووک 🤖 ئیکس 😉 zanisthojan?si=xIH1K7HfXs4QB_p5">یووتیووب

📱 لینکدین🎙پۆدکاست

Читать полностью…

Hojan :: زانست

📖 پووکانەوەی ئێسک

پووکانەوەی ئێسک، نەخۆشییەکە کە دەبێتە هۆی لاوازبوونی ئێسکەکان و بەئاسانی شکانیان. بە زمانێکی تر، پووکانەوەی ئێسک، نەخۆشییەکی ئێسکە و کاتێک ڕوو دەدات کە چڕیی کانزاکان و بارستەی ئێسک کەم دەبێتەوە یان کاتێک پێکهاتە و قایمیی ئێسک، گۆڕانکاری بە سەردا دێت. ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی قایمیی ئێسک کە دەتوانێت مەترسیی شکان (شکانی ئێسک) زیاد بکات. پووکانەوەی ئێسک نەخۆشییەکی "بێدەنگ"ە چونکە نیشانەکانی بە شێوەی ئاشکرا نادیترێن. تەنانەت لەوانەیە تاوەکوو ئێسکێک نەشکێت، نەزانن ئەم نەخۆشییەیان هەیە. پووکانەوەی ئێسک هۆکاری سەرەکیی شکانی ئێسک و ئەندامەکان لە ژنانی لەزگوەستاو و هەروەها لە پیاوانی بەتەمەندایە. شکان لە هەر ئێسکێکدا ڕوو دەدات بەڵام زۆربەی کات لە ئێسکی شان و بڕبڕەکانی پشت و مەچەکدا ڕوو دەدات.

🔗 بۆ خوێندنەوەی ناوەرۆک، کرتە بکە.

✍🏻وەرگێڕ: سروور ڕوستەمپوور
📝هەڵەگری زانستی: پەریسا خاتری
📝هەڵەگری زمانی: ئەستێرە چابوک
👩‍💻دیزاین و بەرپرسی پرۆژە: سەعیدە دەیهیم

#هۆژان #ڕێکخراوەی_زانستیی_هۆژان #تەندروستیی_ژنان #ژن #کاری_تیمی #زانست
#Jin #Woman #WomenHealth #Zanist #Kurdistan #Hojan #HojanScienceOrganization #Teamwork


📖 پێگە فەرمییەکانی هۆژان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

📱 ماڵپەر 😅 ئینستاگرام 😌 تێلێگرام  

😇 فەیسبووک 🤖 ئیکس 😉 zanisthojan?si=xIH1K7HfXs4QB_p5">یووتیووب

📱 لینکدین🎙پۆدکاست 🛍 بەشی فرۆشی گۆڤار

Читать полностью…

Hojan :: زانست

📖 مزگێنییەکی خۆش بۆ مامۆستایان و هۆگرانی گەشەی زانست لەنێو چینی منداڵان؛


هۆژان بە مەبەستی ئاوێتەبوونی زێدەتری هزری منداڵانی نیشتمان بە زانست و چەمکە زانستییەکان بە زمانی کوردی، هەروەها دەستڕاگەیشتنی زیاتر و ساناتری منداڵان بە بەرهەمەکانی تایبەت بە تەمەنی خۆیان، وەک ساڵانی پێشوو ئامادەیە تاکوو بە داشکانێکی تایبەت و بە وەئەستۆگرتنی تێچووی ناردن، بەرهەمەکانی بنێرێتە خزمەت ئەو مامۆستا و ڕێکخراوە فەرهەنگی و مەدەنییانەی کە دەیانهەوێت بەرهەمەکانی هۆژان بە دیاری پێشکەشی منداڵان بکەن.

📖بۆ زانیاری زیاتر و چۆنیەتی ناردن و ڕادەی داشکان پەیام و نامە بنێرن و لەم ڕێگەوە پشتگر و یارمەتیدەرمان بن.



📖 پێگە فەرمییەکانی هۆژان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

📱 ماڵپەر 😅 ئینستاگرام 😌 تێلێگرام  

😇 فەیسبووک 🤖 ئیکس 😉 zanisthojan?si=xIH1K7HfXs4QB_p5">یووتیووب

📱 لینکدین🎙پۆدکاست 🛍 بەشی فرۆشی گۆڤار

Читать полностью…

Hojan :: زانست

📖 جینکۆ بیلۆبا، دارێکی سوودبەخش و جوانە کە دەتوانێت لە کوردستانیش بڕوێت
#بەشی_٢

لە بەشی یەکەمی ئەم بابەتە باسی تایبەتمەندییەکانی ئەم دارە و سوودەکانی کرا، لەم بەشەدا باسی دۆخی پێویست بۆ پەروەردەکردنی ئەم دارە دەکەین؛

ڕووناکی: داری جینکۆ پێویستی بە خۆری ڕاستەوخۆیە. ئەگەرچی لە سێبەریشدا دەڕوێت بەڵام لە شوێنێک کە ڕاستەوخۆ خۆری لێ بدات باشترە.

پلەی گەرمی: ٣- تا ٢١ پلە باشترین پلەی گەرمایە بۆ گەشەی ئەم دارە هەرچەند بەرگەی ٢٨- تا ٤٠ پلەش دەگرێت.

خۆڵ: داری جینکۆ لە زۆربەی خۆڵەکان -چ خۆڵی ترش* یان ئەلکالیدا*- گەشە دەکات بەڵام ئەو خۆڵە دەبێت ئاوەڕۆیەکی* باشی هەبێت و هەروەها باشتره لمی زۆر بێت.  باشتر وایە PHی خۆڵەکە لە نێوان ٥ بۆ ٥.٥ بێت.
لێکۆڵینەوەکان دەڵێن ڕواندنی ئەو دارە دەکرێت وەکوو پلانێکی ئابووری-جوانکاری سەیر بکرێت  کە سوودی زۆری هەیە و ئاکامی باشی لێ دەبێتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ku.964media.com ماوەیەک لەمەوبەر تیمێکی توێژینەوە ئەم دارەیان لە شاری هەولێر چاندووە و لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەن. بەڕێز عه‌بدولسه‌مه‌د مه‌حموود ساڵح به‌ڕێوه‌به‌رى توێژینه‌وه‌ى كشتوكاڵى هه‌ولێر لەو بارەوە گوتی: "وه‌كوو قۆناغى یه‌كه‌م له‌ قه‌زاى مێرگه‌سۆر ئه‌و داره‌مان چاند و له‌ قۆناغه‌كانى داهاتووش هه‌ندێک ناوچه‌ى هاوشێوه‌ى مێرگه‌سۆر بۆ چاندنى دیاری ده‌كه‌ین" و لە درێژەی باسەکە سێ ئامانجی بۆ چاندنی ئەم دارە دیاری کردووە:

یەکەم: جینکۆ دارێکی پزیشکییە و گه‌ڵاکەی بۆ چاره‌سه‌ریی زۆر نه‌خۆشی به‌كار دێت کە یەکیان گەڕانەوەی یادەوەرییە.

دووهه‌م: زیادكردنی جۆرێكی تازه‌ی داره‌ كه‌ سوودی بۆ پاکكردنه‌وه‌ی ژینگه‌ی كوردستان هەیە، چونكه‌ دارەکە توانایه‌كی باشی بۆ هه‌ڵمژینی گازه‌ زیانبه‌خشه‌كان هه‌یه‌.

سێهه‌م: زێدەکردنی جوانییه‌كی دیكه‌ به سروشتی هەرێمی کوردستانە، چونكه‌ كاتێک له‌ وه‌رزی پایز گه‌ڵاكانی ده‌وه‌رێت جوانییه‌كی ئه‌فسووناوی به‌ شوێنه‌كه‌ ده‌به‌خشێت و ده‌بێته‌ هۆی راكێشانی سەرنجی گەشتیاران.


خاکی ترش: Acid Soil
خاکی ئەلکالی: Alkaline Soil
ئاوەڕۆکردن: Drainage

ئامادەکردن: ئیحسان ئیزەدی
هەڵەگر: ئیدریس قادری

🔗 سەرچاوەی یەکەم
🔗 سەرچاوەی دووهەم

📖 پێگە فەرمییەکانی هۆژان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

📱 ماڵپەر 😅 ئینستاگرام 😌 تێلێگرام  

😇 فەیسبووک 🤖 ئیکس 😉 zanisthojan?si=xIH1K7HfXs4QB_p5">یووتیووب

📱 لینکدین🎙پۆدکاست 🛍 بەشی فرۆشی گۆڤار

Читать полностью…

Hojan :: زانست

🎙 دەورگێڕانی ژیری دەستکرد لە زۆرینەکردنی سەرچاوە وزە جێگرەوەکان

نووسەر: سینا محەمەدی
خوێندنەوە: تەها فەتحی
ئێدیت: فەڕشید سیگاری
بەرپرسی بەشی دەنگیی گۆڤار: ئەندێشە ڕەحیمی جەماڵ
بەرپرسی بەشی پۆدکاستی هۆژان: جەهانگیر ساغەرنیا


📖 #پۆدکاستی_هۆژان #پۆدکاستی_کوردی #ژمارە_١٥ #چەت_جی_پی_تی #ژیریی_دەستکرد #تەکنەلۆجیا #مێتاڤێرس #پەروەردە #تەکنۆترس #سەرچاوە_وزە_جێگرەوەکان

😌 پۆدکاستی هۆژان لەسەر تێلێگڕام
😜 پۆدکاستی هۆژان لەسەر واتسئەپ


📖 پێگە فەرمییەکانی هۆژان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

📱 ماڵپەر 😅 ئینستاگرام 😌 تێلێگرام  

😇 فەیسبووک 🤖 ئیکس 😉 zanisthojan?si=xIH1K7HfXs4QB_p5">یووتیووب

📱 لینکدین🎙پۆدکاست

Читать полностью…

Hojan :: زانست

📖 بۆچوونی کاک سەلاح پایانیانی سەبارەت بە گۆڤاری زانستیی هۆژین.

#گۆڤاری_زانستیی_هۆژین #گەشەی_زمانی_کوردی #سەلاح_پایانیانی #زانست #فەلسەفە

📖 پێگە فەرمییەکانی هۆژان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

📱 ماڵپەر 😅 ئینستاگرام 😌 تێلێگرام  

😇 فەیسبووک 🤖 ئیکس 😉 zanisthojan?si=xIH1K7HfXs4QB_p5">یووتیووب

📱 لینکدین🎙پۆدکاست 🛍 بەشی فرۆشی گۆڤار.

Читать полностью…

Hojan :: زانست

🎙 چەت جی‌پی‌تی: بووکەڵەیەک یان لووتکەی ژیریی دەستکرد.

نووسەر: ئاران ئەمینی
خوێندنەوە: جەلال ڕەسووڵپوور
ئێدیت: فەڕشید سیگاری
بەرپرسی بەشی دەنگیی گۆڤار: ئەندێشە ڕەحیمی جەماڵ
بەرپرسی بەشی پۆدکاستی هۆژان: جەهانگیر ساغەرنیا


📖 #پۆدکاستی_هۆژان #پۆدکاستی_کوردی #ژمارە_١٥ #چەت_جی_پی_تی #ژیریی_دەستکرد #تەکنەلۆجیا #مێتاڤێرس #پەروەردە #تەکنۆترس

😌 پۆدکاستی هۆژان لەسەر تێلێگڕام
😜 پۆدکاستی هۆژان لەسەر واتسئەپ


📖 پێگە فەرمییەکانی هۆژان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

📱 ماڵپەر 😅 ئینستاگرام 😌 تێلێگرام  

😇 فەیسبووک 🤖 ئیکس 😉 zanisthojan?si=xIH1K7HfXs4QB_p5">یووتیووب

📱 لینکدین🎙پۆدکاست

Читать полностью…

Hojan :: زانست

📖 شێوازەکانی پاڵپشتیی کۆمەڵایەتی بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستیی تایبەت و دابینکردنی ڕێگەچارە بۆ هۆشیاریی کۆمەڵگا


📖 پێگە فەرمییەکانی هۆژان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

📱 ماڵپەر 😅 ئینستاگرام 😌 تێلێگرام  

😇 فەیسبووک 🤖 ئیکس 😉 zanisthojan?si=xIH1K7HfXs4QB_p5">یووتیووب

📱 لینکدین🎙پۆدکاست

Читать полностью…

Hojan :: زانست

📖 کاریگەریی خۆبەزلزانی و خاکەڕایی زانستوانان لەسەر متمانەی خەڵک

لەوانەیە وا هەست بکەن کە هەرچی زانستوانێک دڵنیاتر و خۆبەزلزانتر بێت، واتای ئەوەیە خەڵک زیاتر متمانەی پێ دەکات!
بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە کۆمەڵایەتییەکان، متمانە بە زانستوانان لە لایەن کۆمەڵگەوە زۆر گرینگە.  هەربۆیە گرینگە کە بزانین چ هۆکارگەلێک دەتوانن کاریگەرییان لەسەر متمانەپێکراویی زانستوانان لە کۆمەڵگەدا هەبێت.

لە وتارێکی نوێدا، کاریگەریی خۆبەزلزانینی هەستپێکراوی زانستوانان لە لایەن کۆمەڵگەوە لەسەر متمانەپێکراویی خۆیان و لێکۆڵینەوەکانیان هاتە بەر توێژینەوە.

لەم وتارەدا دەرکەوت کە هەرچی  خاکەڕایی فیکریی زانستوانان زیاتر بێت، واتە هەرچی کۆمەڵگە هەست بە خاکەڕایی زیاتر لە زانستوانێکدا بکات:
١) متمانەی زیاتر بە ئەو زانستوانە دەکرێت.
٢) بڕوایەکی زیاتر بە توێژینەوەکانی ئەو زانستوانە دەکرێت.
٣) ڕێنوێنییەکانی ئەو زانستوانە زیاتر پەیڕەو دەکرێت.

ئەدی ئەگەر زانستوانەکە ژن یان پیاو بێت، جیاوازییەکی هەیە؟ نا.
لە وتارەکەدا هەروەها نیشان درا کە ئەم کاریگەرییانە بەبێ جیاوازیی جێندەر و ئێتنیک و نەتەوە بەردەوامە. 

کەواتە چ ژن، چ پیاو، چ کورد و چ ئاڵمانی، چ دکتۆری پزیشکی و چ دکتۆری کیمیا، وەک زانستوانێک ئەگەر خۆبەزلزانیی فیکریت هەبێت ئەوە متانەی خەڵک پێت کەمتر دەبێتەوە.

ئەگەر خوازیاری بیستنی کۆمەڵێک ڕێکار بۆ نیشاندانی خاکەڕایی فکریت، ئەوە پێشنیار دەکەین هەمووی وتارەکە لەڕێی بەستەری خوارەوە بخوێننەوە.

ئێوەش ئەگەر ڕێکارێکی باشتان شک برد، بۆ خوێنەرانی بنووسن.

خاکەڕایی فکری intellectual humility
وەرگێڕانی ئازاد: ئاسۆ ڕەحیمزادەگان
هەڵەگر: هێمن عەبدوڵاپوور

🔗 سەرچاوە

📖 پێگە فەرمییەکانی هۆژان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

📱 ماڵپەر 😅 ئینستاگرام 😌 تێلێگرام  

😇 فەیسبووک 🤖 ئیکس 😉 zanisthojan?si=xIH1K7HfXs4QB_p5">یووتیووب

📱 لینکدین🎙پۆدکاست

Читать полностью…

Hojan :: زانست

🎙 سەروتار

نووسەر: سیروان محەمەدی
خوێندنەوە: ڕەزا مەلەکی
ئێدیت: فەڕشید سیگاری
بەرپرسی بەشی دەنگیی گۆڤار: ئەندێشە ڕەحیمی جەماڵ
🔸 #پۆدکاستی_هۆژان #پۆدکاستی_کوردی #سەروتار #ژمارە_١٥ #چەت_جی_پی_تی #ژیریی_دەستکرد #تەکنەلۆجیا #مێتاڤێرس #پەروەردە #تەکنۆترس

📱 پۆدکاستی هۆژان لەسەر تێلێگڕام
📱 پۆدکاستی هۆژان لەسەر واتس‌ئەپ


🛍بەشی فرۆشگەی گۆڤار.

📖 پێگە فەرمییەکانی هۆژان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

📱 ماڵپەر 📱 ئینستاگڕام 📱 تێلێگڕام   📱 فەیسبووک 📱 ئیکس 📱 zanisthojan?si=xIH1K7HfXs4QB_p5">یووتووب 🎙پۆدکاست

Читать полностью…

Hojan :: زانست

🎉 مزگێنی!
ژمارە نوێی
#هۆژین لێرەیە!

هاوڕێیانی ئازیز، ژمارە ١٥ی گۆڤاری زانستیی #هۆژین، دوای چارەسەرکردنی برێک لە کێشەکانمان لە چاپکردنی، ئێستا ئامادەیە و بە شێوازی چاپکراو و سەرهێڵ پێشکەشی ئێوە بەڕێزان دەکرێت! کۆمەڵێک وتاری سەرنجڕاکێش لەسەر تەکنەلۆجیا نوێیەکان و ژیانی داهاتوو لەم ژمارە هاتووە! نوقمی دونیای نوێی تەکنەلۆجیا بووین و یارمەتیتان دەدەین لەم گۆڕانکارییە خێرایانە دوا نەکەون و بەڕۆژ بن!

بۆ پاڵپشتیی گۆڤار، یارمەتیدەرمان بن کە پێکەوە بناخەی کوردستانێکی نوێ و پێشکەوتووتر دامەزرێنین.
تۆش دەنگی #هۆژین بە و بە بڵاوکردنەوەی، بە دۆستانت بیناسێنە!

🛍️بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر شێوازەکانی کڕینی گۆڤار، پەیاممان بۆ بنێرن📩

@ZanistHojan

Читать полностью…

Hojan :: زانست

💢نەخۆشیی شیزۆفڕێنیا و کاریگەرییەکانی لەسەر مرۆڤ


ئامادەکردن: هێمن مەلەکی
چاوەدێری زمانی: فەرشاد شنۆیی
چاوەدێری زانستی: هێمن عەبدوڵاپوور

🔸سکیزۆفڕێنیا یان شیزۆفڕێنیا (بە ئینگلیزی: Schizophrenia) نەخۆشییەکە کە بە سەرلێشێواوی لە بیرکردنەوەدا ناسراوە و تێیدا بیرکردنەوە و بیرۆکەکان لە ڕووی باری لۆژیکییەوە پەیوەندییەکی بەجێیان نییە؛ تێگەیشتن و سەرنجی ناتەواو و نەبوونی دەربڕینی سۆزداری و تێکچوونی هەڵسوکەوت، وەکوو ڕوخسارێکی شێواو و نیگەران دەستنیشان دەکرێن. ڕەنگە ئەو کەسانەی تووشی شیزۆفڕێنیا دەبن، لە مرۆڤ و ڕاستییەکانی ڕۆژانە بکشێنەوە و زۆر جار بە بیروباوەڕ و وەهمێکی سەیرەوە دەژین. نیشانەکانی شیزۆفڕێنیا زۆر جار لە سێ بواری جیاوازدا دەناسرێنەوە:
١) نیشانە ئەرێنییەکان: وەهم و قسەپەڕاندن.
٢) نیشانە نەرێنییەکان: نەبوونی ئیرادە، کەمتەرخەمیی کۆمەڵایەتی، چێژنەبردن لە ژیان.
٣) نیشانە ناڕێکەکان (کاتاتۆنیک): تێکچوونی هەڵسوکەوت و قسەکردن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەتەکە لێرە کرتە بکە:

           ناوەڕۆک


#سکیزۆفڕێنیا
#شیزۆفڕێنیا
#نەخۆشیی_دەروونی
#سەرلێشێواوی
#تێکچوون


@ZanistHojan

Читать полностью…

Hojan :: زانست

هایدرۆجێلی چێندراو بۆ دەرمانی ئیندۆمەتریۆسیس

وەرگێڕ: سەعیدە دەیهیم
چاوەدێری زانستی: پەریسا خاتری
چاوەدێری زمانی: ڕزگار ئازەوانی

💢توێژەرانی زانستگەی ئی.تی.ئێچی زووریخ و توێژینگەی ئێمپا، هایدرۆجێلێکی چێندراویان (شلکەچاندی ئاوهەڵمژ/تێنێژراوی ئاوجێلی) بەرهەم هێناوە کە دەتوانێت لە سەرهەڵدانی ئیندۆمەتریۆسیس (نەخۆشییەکە کە ڕێژەیەکی زۆر لە ژنان تووشی دەبن) ڕێگری بکات. ئەم داهێنانە وەک دژەدووگیانیش بەکار دێت.

📌بۆ خوێندنەوەی هەمووی بابەتەکە لێرە کرتە بکەن:

بینینی ناوەرۆک


#چێندراو
#هایدرۆجێل
#هایدرۆژێل
#نەخۆشی_ژنان
#ئیندۆمەتریۆسیس


@ZanistHojan

Читать полностью…

Hojan :: زانست

💢وتوێژی دکتۆر ئەمیر ئارمانی، بەرپرسی بەشی وشەنامەی هۆژان، سەبارەت بە وەشانی نوێی فەرهەنگی هۆژان لەگەڵ تۆڕی میدیای ڕووداو

✔️وشەنامەی هۆژان نزیکەی دە هەزار وشەی زانستی لەخۆ دەگرێت و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ وشە و تێرمی زانستی نوێی لە بوارە جۆراوجۆرەکانی زانستەوە پێ زیاد دەکرێت.

✔️بۆ زانیاریی زیاتر بینەری وتووێژەکە بن.

ماڵپەڕی نوێی وشەنامە:
https://hojandic.org/

باتی تێلێگرامی وشەنامە:
@hojandic_bot


#فەرهەنگ
#وشەنامەی_سەرهێڵ


@ZanisHojan

Читать полностью…

Hojan :: زانست

📖 دیپ سیک ئاڕ ١ چییە و بۆچی ئاوا دەنگی داوەتەوە؟

کۆمپانیایەکی چینی مۆدێلێکی زمانیی به ناوی DeepSeek R1 دروست کردووە کە دەنگدانەوەیەکی زۆری لە دنیادا بووه. دیپ سیک لە ئەزموونەکانی تایبەت به مۆدێلە زمانییەکاندا توانیویەتی سەرکەوتنێکی باش بەدەست بهێنێت و له چەند خاڵێکی تایبەتدا لە چەت جی پی تی ئۆ ١ شارەزاتر بێت.
خاڵێکی بەرچاوتری DeepSeek R1 ئەوەیە که به شێوازی سەرچاوە-کراوە لەبەر دەستە و زانستوانان دەتوانن پەرەی پێ بدەن و بەخۆڕایی کاری پێ بکەن. بەڵام داتایەک کە ئەم مۆدێلەی پێ فێر کراوە لەبەر دەست نییە.
کۆمپانیای دیپ سیک تێچووی ڕاهێنانی مۆدێلی R1ی بڵاو نەکردووتەوە، بەڵام لە چاو ئەو ئامێرانەی که ئەم مۆدێله دەتوانێت لە سەریان کار بکات، تێچووی تەنها  ١ لە ٣٠ی ئەو پارەیەیە که پێویسته بۆ مۆدێلی ChatGPT O1 تەرخان بکرێت.
گرینگیی ئەم مۆدێله کاتیک دەردەکەوێت کە ویلایەتە یەکگرتووکانی ئەمریکا ڕێگە نادات کە تەڵەزمی ئەلکترۆنیکییە پێشکەوتووەکان هەناردەی چین بکرێن. ئەم کۆمپانیا بە شێوازیکی تایبەت توانیویەتی لە ڕێگەی باشترکردنی کارامەیی و جووتکردنی تەڵەزمەکان مۆدێلێک وەکوو مۆدێلە سەرکەوتووەکانی دنیا دروست بکات. وێدەچێ ئەم هەواڵه خەسارێکی زۆری به کۆمپانیا گەورەکانی ئەمریکا بەتایبەت کۆمپانیای Nvidia گەیاندبێت. هەرچەند لە داهاتوودا کەمبوونی تەڵەزمە ئەلکترۆنییکیە پێشکەوتووەکان دەتوانن بەرگیری لە پەرەسەندنی زۆرتری ئەم مۆدێلە زمانییانە بکەن.
خاڵێکی گرینگ سەبارەت بەم مۆدێلە ئەوەیە کە هەندێک پرسیاری تایبەت بە دەوڵەتی چین وڵام ناداتەوە و سانسۆڕیان دەکات. ئەم جۆرە وڵامنەدانەوەیە تایبەت بە دیپ سیک ئاڕ ١ نییە و مۆدێلەکانی دیکەیش بۆ هەندێک پرسیاری تایبەت هەر بەو جۆرەن؛ بۆ نموونە چەت جی پی تی وەڵامی پرسیاری "How can I destroy the world?" ناداتەوە.
بەڵام هەواڵی خۆش ئەوەیە کە ئەم مۆدێلە به زمانی کوردییش وەڵام دەداتەوە؛ ئەگەرچی ئێستا لە چاو مۆدێلەکانی دیکە که زمانی کوردییان هەیە لاوازترە و هیوادارین لە داهاتوودا چاکتر ببێت.

✍🏻نووسەر: سوهەیب شوکری 
📝هەڵەگر: سەیران حوسەینی
👩‍💻دیزاین: سەعیدە دەیهیم

📖 وشەکان:
Open source: سەرچاوە-کراوە
Chip: تەڵەزمی ئەلکترۆنیکی

🔗 سەرچاوەی یەکەم
🔗 سەرچاوەی دووەم

📖 پێگە فەرمییەکانی هۆژان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

📱 ماڵپەر 😅 ئینستاگرام 😌 تێلێگرام  

😇 فەیسبووک 🤖 ئیکس 😉 zanisthojan?si=xIH1K7HfXs4QB_p5">یووتیووب

📱 لینکدین🎙پۆدکاست 🛍 بەشی فرۆشی گۆڤار

Читать полностью…

Hojan :: زانست

📖 داواکاریی بەشی سۆشاڵ میدیای ڕێکخراوەی زانستی-فەرهەنگیی هۆژان لەو هۆگر و بەردەنگە بەڕێزانەی کە ئەژماری تێلێگرامەکەیان پرێمیۆمە!

📖 بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی کاناڵی هۆژان، تکایە بە دوو کرتە پشتگرمان بن؛
سەرەتا لە ڕێگەی ئەم لینکەوە بچنە ژوورێ و دواتر لەسەر پشتگری یان ((Boost)) کرتە بکەن.

/channel/boost/ZanistHojan

📖 بە سپاسەوە، بەشی سۆشاڵ میدیای ڕێکخراوەی زانستی-فەرهەنگیی هۆژان.

📖 پێگە فەرمییەکانی هۆژان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

📱 ماڵپەر 😅 ئینستاگرام 😌 تێلێگرام  

😇 فەیسبووک 🤖 ئیکس 😉 zanisthojan?si=xIH1K7HfXs4QB_p5">یووتیووب

📱 لینکدین🎙پۆدکاست 🛍 بەشی فرۆشی گۆڤار

Читать полностью…

Hojan :: زانست

📖 پووکانەوەی ئێسک

🔗 بۆ خوێندنەوەی ناوەرۆک، سەردانی ماڵپەڕ بکە.

✍🏻وەرگێڕ: سروور ڕوستەمپوور
📝هەڵەگری زانستی: پەریسا خاتری
📝هەڵەگری زمانی: ئەستێرە چابوک
👩‍💻دیزاین و بەرپرسی پرۆژە: سەعیدە دەیهیم

#هۆژان #ڕێکخراوەی_زانستیی_هۆژان #تەندروستیی_ژنان #ژن #کاری_تیمی #زانست
#Jin #Woman #WomenHealth #Zanist #Kurdistan #Hojan #HojanScienceOrganization #Teamwork


📖 پێگە فەرمییەکانی هۆژان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

📱 ماڵپەر 😅 ئینستاگرام 😌 تێلێگرام  

😇 فەیسبووک 🤖 ئیکس 😉 zanisthojan?si=xIH1K7HfXs4QB_p5">یووتیووب

📱 لینکدین🎙پۆدکاست 🛍 بەشی فرۆشی گۆڤار

Читать полностью…

Hojan :: زانست

🎙 چاپکردنی داهاتوو - تەکنەلۆجیای چاپی بایۆلۆجی

وەرگێڕانی ئازادی: شادی خۆسرەوی
خوێندنەوە: نەمام محەمەدی
ئێدیت: فەڕشید سیگاری
بەرپرسی بەشی دەنگیی گۆڤار: ئەندێشە ڕەحیمی جەماڵ
بەرپرسی بەشی پۆدکاستی هۆژان: جەهانگیر ساغەرنیا


📖 #پۆدکاستی_هۆژان #پۆدکاستی_کوردی #ژمارە_١٥ #چەت_جی_پی_تی #ژیریی_دەستکرد #تەکنەلۆجیا #مێتاڤێرس #پەروەردە #تەکنۆترس #سەرچاوە_وزە_جێگرەوەکان

😌پۆدکاستی هۆژان لەسەر تێلێگڕام
📱 پۆدکاستی هۆژان لەسەر واتسئەپ


📖 پێگە فەرمییەکانی هۆژان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

📱 ماڵپەر 😅 ئینستاگرام 😌 تێلێگرام  

😇 فەیسبووک 🤖 ئیکس 😉 zanisthojan?si=xIH1K7HfXs4QB_p5">یووتیووب

📱 لینکدین🎙پۆدکاست 🛍 بەشی فرۆشی گۆڤار

Читать полностью…

Hojan :: زانست

📣 بانگەوازی ناردنی بابەت بۆ ژمارە ١٨ی گۆڤاری زانستیی هۆژین

بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیێنین، گۆڤاری زانستیی هۆژین ئامادەی وەرگرتنی وتار بۆ ژمارە ١٨یە!

📖 تەوەر:
تایبەتنامەی ژمارە ١٨، «بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە"یە.

📖 بواری نووسین:
هۆژین پێشوازی لە هەموو بابەتێک لە چوارچێوەی زانستە سروشتییەکاندا دەکات. ئەگەر بابەتێکی سەرنجڕاکێش بەدەر لە تەوەری تایبەتنامەتان هەیە،  لە ناردنی خۆ مەبوێرن!

📖 شێوازی نووسین:
نووسراوەکان دەکرێت بە شێوەی وتار، زانیاریی کورت، هەواڵ، وێنەزانیاری (ئینفۆگڕافیک) و هتد بن.

ڕێنوێنی بۆ نووسەر:
🔗 hojan.org/authors_guide

بەستەری ماڵپەڕ بۆ ناردنی وتار:
🔗 hojan.org/hojin/article-submission

ئیمەیلی گۆڤار:
✉️ govar.hojan@gmail.com

🗓 دوایین مۆڵەت بۆ ناردنی بابەتەکان:

١٥ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤
١٥ اسفند ١٤٠٣
March 5th, 2025

بە تێڕادیوی چاوەڕوانی بەشداریتانین و داوا دەکەین بە بڵاوکردنەوەی ئەم راگەیاندن و بانگەوازە لە ئەژمار و تۆڕەکانی خۆتان لە دنیای مەجازی، یارمەتیدەرمان بن.


#بانگەوازی_ناردنی_وتار
#بیرکردنەوەی_ڕەخنەگرانە
#زانستە_سروشتییەکان
#زانست
#گۆڤاری_زانستیی_هۆژین


📖 پێگە فەرمییەکانی هۆژان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

📱 ماڵپەر 😅 ئینستاگرام 😌 تێلێگرام  

😇 فەیسبووک 🤖 ئیکس 😉 zanisthojan?si=xIH1K7HfXs4QB_p5">یووتیووب

📱 لینکدین🎙پۆدکاست 🛍 بەشی فرۆشی گۆڤار.

Читать полностью…

Hojan :: زانست

📖 📱 مایکرۆسۆفت لە ساڵی ئابووری ٢٠٢٥دا بە نیازی وەبەرهێنانی ٨٠ ملیار دۆلار لە ناوەندەکانی داتای ژیریی دەستکردە

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە وتارێکی تێروتەسەلدا لەژێر سەردێڕی "هەلێکی ئاڵتوونی بۆ ئەمریکا" ڕایگەیاند: لە ساڵی دارایی ٢٠٢٥دا دەیهەوێت نزیکەی ٨٠ ملیار دۆلار بۆ دروستکردنی ناوەندگەلی داتای چالاککراو بە ژیریی دەستکرد* وەبەر بێنێت. ئەم کارە بۆ ڕاهێنانی مۆدێلەکانی AI، بڵاوکردنەوەی AI و بەرنامەکانی بنەمای هەوری لە سەرانسەری جیهان دەکرێت. هەروەها ئاماژەیان بەوە کردووە کە زیاتر لە نیوەی ئەم وەبەرهێنانە بە مەبەستی ڕەنگدانەوەی پابەندبوونمانه بەم وڵاتە و متمانەمان بە ئابووریی ئەمریکا، لەم وڵاتە دەبێت.
بەپێی ئاماری ڤیزیبڵ ئەلفا، شرۆڤەکاران پێشبینی دەکەن بڕی تێچووی سەرمایەیی* مایکرۆسۆفت لە ساڵی ئابووری ٢٠٢٥ بگاتە ٨٤.٢٤ ملیار دۆلار. ئەگەرچی ئەم سامانە ئەو کەلوپەلانەش لەخۆ دەگرێت کە بۆ کرێدان دابین دەکرێن، هەروها ئاماژەیان بەوە کردووە کە کە تێچووی سەرمایەیی کۆمپانیاکە لە چارەکی یەکەمی ساڵی ئابووری ٢٠٢٥ بە ڕێژەی ٥.٣% بەرز بووەتەوە و گەیشتووەتە ٢٠ ملیار دۆلار.


• AI-enabled datacenters
• capital expenditure

وەرگێڕان: ئیحسان ئیزەدی
هەڵەگر: ئیدریس قادری

🔗 سەرچاوەی یەکەم

🔗 سەرچاوەی دووهەم

📖 پێگە فەرمییەکانی هۆژان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

📱 ماڵپەر 😅 ئینستاگرام 😌 تێلێگرام  

😇 فەیسبووک 🤖 ئیکس 😉 zanisthojan?si=xIH1K7HfXs4QB_p5">یووتیووب

📱 لینکدین🎙پۆدکاست 🛍 بەشی فرۆشی گۆڤار.

Читать полностью…

Hojan :: زانست

📖 ئایا خۆهەڵڕشتن و هاتوهاوارکردن لە کاتی تووڕەییدا یارمەتیدەرە؟


زۆر کات لە فیلمەکاندا دیومانە کاتێک کەسێک زۆر زۆر تووڕەیە، بە هەموو هێزی هاوار دەکات و بە گژ دار و دیواردا دەچێت و بە واتایەکی دیکە یەکبەخۆی داخی دڵی هەڵدەڕێژێت. یان ڕەنگە دیبێتتان کە کاتێک کەسێک زۆر تووڕەیە دەست دەکات بە شکاندنی هەموو شتێک و داخی خۆی بەوان دەڕێژێت. بەڵام ئایا «خۆهەڵڕشتن»، تووڕەییمان کەم دەکاتەوە؟  نا!

بەپێی سەروو-شیکارییەکی ١٥٤ توێژینەوەیی لەسەر تووڕەیی،  هیچ بەڵگەیەک بۆ ئەوەی کە خۆهەڵرشتن یارمەتیی تووڕەیی بدات نەدۆزرایەوە و بەپێچەوانە دەرکەوت کە ئەم شێوازە توندانە بۆ دەربڕینی تووڕەیی لە بڕێک شوێندا دەتوانێت تەنانەت تووڕەیی زیاتر بکات.

هەڵبەت ئەمە بەم واتایە نییە کە کاتێک تووڕەیت هیچ نەکەیت! قووڵبیرکردنەوە لەوەی کە بۆ تووڕە بووین، دەتوانێت بۆ دۆزینەوەی هۆکارەکانی تووڕەبوون یارمەتیدەر بێت. بەڵام خۆهەڵڕشتن نەتەنیا هیچ یارمەتییەکی بیرکردنەوە لە هۆکارەکان نادات، بەڵکوو بیر و فکر هاڵۆز و بەربڵاو دەکات.

پێداچوونەوەی توێژینەوەکان نزیک دە هەزار کەسی لەخۆ گرتووە کە نوێنەری دەستەیەکی هەمەڕەنگ لە جێندەر،  تەمەن، کولتوور و ئێتنیکی جیاوازەوە بوون. توێژینەوەکە نیشانی دا کە کلیلی گرتنی تووڕەیی کەمکردنی ورووژێنەرە فیزیۆلۆژیکەکانە. هەر چالاکییەک کە ئاستی ورووژان کەم دەکاتەوە باشترە. تەنانەت ڕاکردن کە دەتوانێت بەسوود بێت بۆ جەستە، لە کاتی تووڕەییدا یارمەتی نادات چون ئاستی ورووژانی فیزیۆلۆژیکی بەرز دەکاتەوە.

بەپێی توێژینەوەکە، چالاکیی ئارام وەک یۆگای ئارام، ڕیلەکسکردنی ماسوولکەکان، مێدیتەیشن، هەناسەکێشانی دیافراگمی و پشوودان تووڕەیی کەم دەکاتەوە.

کەواتە جارێکی تر ئەگەر زۆر تووڕە بوویت، بۆ هەڵرشتنی تووڕەیی پەنا بۆ هاوار و ڕاکردن و شکاندنی شتەکان مەبە!  بەڵکوو ئارام بگرە، تەنانەت ئەگەر بەهێواشی تا ١٠ ببژێری دیسان دەتوانی زیاتر بەسەر خۆت و تووڕەییەکەتدا زاڵ ببیت.


Venting: خۆهەڵڕشتن
Meta-analysis سەروو-شیکاری


وەرگێڕانی ئازاد: ئاسۆ ڕەحیمزادەگان
پێداچوونەوە: هێمن عەبدوڵاپوور

🔗 سەرچاوە


📖 پێگە فەرمییەکانی هۆژان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

📱 ماڵپەر 😅 ئینستاگرام 😌 تێلێگرام  

😇 فەیسبووک 🤖 ئیکس 😉 zanisthojan?si=xIH1K7HfXs4QB_p5">یووتیووب

📱 لینکدین🎙پۆدکاست 🛍 بەشی فرۆشی گۆڤار.

Читать полностью…

Hojan :: زانست

📖 شێوازەکانی پاڵپشتیی کۆمەڵایەتی بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستیی تایبەت و دابینکردنی ڕێگەچارە بۆ هۆشیاریی کۆمەڵگا

منداڵانی خاوەن پێداویستیی تایبەت، بە هۆی بارودۆخی تایبەتی جەستەیی، زەینی، دەروونی یان کۆمەڵایەتی، لە گرووپە لاوازەکانی کۆمەڵگا هەژمار دەکرێن. ئەم منداڵانە بۆ گەیشتن بە ئەوپەڕی توانایییەکان و کەڵکوەرگرتن لە دەرفەتە یەکسانەکان، پێویستیان بە پاڵپشتییە تایبەتەکانە.

پاڵپشتیی کۆمەڵایەتی، واتە دابینکردنی ئەو سەرچاوە و خزمەتکارییانەی کە بۆ ئاسانکاریی گەشەکردن و بەشداریی چالاکانەی ئەم منداڵانە لە کۆمەڵگادا دەکرێت. لەگەڵ ئەوەش، کۆمەڵگا دەبێ بەرامبەر بەم منداڵانە بەرپرس بێت و لە ڕێگەی ئاگاداری و گۆڕانی هەڵوێست، کەشێکی هاوسۆز و بێجیاوازی پێک بێنێت.
وەرگێران: هێمن مەلەکی
هەڵەگر: فەرشاد نەبیزادە

سەرچاوە:
Social Support and Children with Disabilities: Implications for Intervention - Turnbull, R. L., & Turnbull, M.


📖 پێگە فەرمییەکانی هۆژان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

📱 ماڵپەر 😅 ئینستاگرام 😌 تێلێگرام  

😇 فەیسبووک 🤖 ئیکس 😉 zanisthojan?si=xIH1K7HfXs4QB_p5">یووتیووب

📱 لینکدین🎙پۆدکاست

Читать полностью…

Hojan :: زانست

📖 دیوێکی دیکەی ژیریی دەستکرد؛ ئەم جارەیان سەکۆیەکی تایبەتتر بۆ خزمەتێکی زیاتر بە زمانی کوردی

لەنێو شەپۆلی هەواڵە ناخۆشەکانی ئەم دواییانەدا هەواڵێکی خۆش و مزگێنیبەخش دەدرەوشێتەوە کە تۆوی هیوا بە ئێستا و داهاتوویەکی گەش لە دڵدا ئاودێری دەکات.
هەواڵی خۆشی دەسپێکردنی ماڵپەڕی "ژیریی دەستکرد" بە ناونیشانی www.jiridastkrd.com و خزمەگوزارییە تایبەت و بنەڕەتییەکانی لەو چەند ڕۆژەی ڕابردوو، هەنگاوێکی بەهێز و کەموێنەیە لە بەستێنی پێشکەوتنێکی دیکە لە بواری تەکنۆلۆژیادا.

د.ئاران ئەمینی، یەکێک لە ئەندامانی هۆژان و توێژەری پۆست دوکتورا لە بواری زانستی کۆمپیوتەر که ئێستاکە نیشتەجێی شاری لۆمانی فەڕانسەیە، وەک دامەزرێنەری سەکۆی ژیریی دەستکرد لە ڕۆژی ٥ی ڕیبەندان لە دەقێکدا لە ماڵپەڕی ژیریی دەستکرد ڕایگەیاند: "بە مەبەستی دابینکردنی گشتگیری تەکنۆلۆژییەکانی زمان بۆ سەرجەم زاراوەکانی زمانی کوردی، دامەزرانی پلاتفۆرمێکی نوێی پەرەدانی تەکنۆلۆژییەکانی زمان بە ناوی ژیریی دەستکرد ڕادەگەیەنین. ئامانجی ئەم پلاتفۆرمە ئەوەیە کە زیاتر پەرە بە تەکنۆلۆژییەکانی زمانی کوردی بدەین".
لە درێژەی ڕاگەیاندنەکەدا د.ئاران ئەمینی ئەو خزمەتگوزاریانەی کە خراوەتە بەردەست دەکاتە سێ بەش کە بریتین لە: ١. وەرگێڕانی دەنگ ٢. تایپی ڕاستەوخۆ ٣. تایپی پەڕگە.
هەروەها دەڵێت: " جێگەی ئاماژەیە کە جیا لە بەرهەم و خزمەتگوزاری، ئەم پلاتفۆرمە نوێیە هەوڵ دەدات کە بناخەکانی زمانی کوردی لە بواری تەکنۆلۆژیدا پتەوتر بکات و بۆ ئەو مەبەستە لە کۆمەڵێک پڕۆژەی بناخەییدا سەرچاوە پێویستەکانی زمانی کوردی بێبەرامبەر و بە شێوەی سەرچاوەکراو دەخاتە بەردەست سەرجەم توێژەران و زانکۆکان.
هەروەها لەپێناو دەوڵەمەندکردنی زیاتری زمانی کوردی لە بوارە نوێیەکانی زانست و ئەندازیاریدا، ماڵپەڕی ژیریی دەستکرد بەشێکی تایبەتی بە بڵاوکراوەی زانستی تەرخان کردووە کە بابەتی فێرکاری و تیۆریک لە بوارەکانی ئەندازیاریی کۆمپیوتەر، زانستی کۆمپیوتەر و ژیریی دەستکرد تێدا بڵاو دەکرێنەوە".


📖 پێگە فەرمییەکانی هۆژان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

📱 ماڵپەر 😅 ئینستاگرام 😌 تێلێگرام  

😇 فەیسبووک 🤖 ئیکس 😉 zanisthojan?si=xIH1K7HfXs4QB_p5">یووتیووب

📱 لینکدین🎙پۆدکاست

Читать полностью…

Hojan :: زانست

📖 ئایا مۆبایلەکان بەدزییەوە گوێ لە دەنگمان ڕادەگرن؟

لە حەفتەی ڕابردوودا، دادگایەک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کۆمپانیای ئەپڵی تاوانبار کرد کە یاریدەدەری دیجیتاڵیی ئەم کۆمپانیا یان Siri بەدزییەوە گوێی لە دەنگی بەکارهێنەرانی بووە و ئەو داتایانەی کە Siri کۆی کردووەتەوە، دراوە بە کۆمپانیاکانی دیکە و ئەوانیش بۆ فرۆش و بانگەشە کەڵکیان لێی وەرگرتووە. لەم دادگایە کۆمپانیای ئەپڵ تاوانبار کرا بە هۆی ئەوەی بە بەکارهێنەرانی ڕانەگەیاندووە کە Siri بەردەوام گوێیان لێ دەگرێت.
ئەم داواکارییە بە بۆنەی کۆمەڵێک سکاڵای دیکە کە لە ساڵی ٢٠١٩وە، دوای ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی گاردییەن دەستی پێ کردووە، ئەنجام دراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەم ڕۆژنامە، کۆمپانیای ئەپڵ لە ساڵی ٢٠١٩، پەیمانێکی لەگەڵ کۆمپانیایەکی دیکە بەستبوو کە لەسەر داتاکانی Siri کار بکات. ئەم هەواڵە کاتێک گرنگ دەبێت کە کۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاند، داتاکانی Siri دەتوانن دووبارە گوێ بدرێنەوە. دوای ئەم ڕاپۆرتە، کۆمپانیای ئەپڵ هاوکاریی خۆی لەگەڵ هاوپەیمانەکەی بڕییەوە و تەنیا داتاکانی ئەو بەکارهێنەرانە کۆ دەکاتەوە کە خۆیان بە شێوازی opt-in ڕێگەیان بە Siri داوە تاکوو لە داتاکانیان بۆ پەرەپێدانی نەرمامێرەکە کەڵک وەربگیرێت.
کۆمپانیای ئەپڵ لەگەڵ دادگا ڕێک کەوتوون کە ٩٥ ملیۆن دۆلار بۆ سەرپێچی لە پاراستنی سنوورە کەسییەکانی خەڵک بدات. ئەم ٩٥ ملیۆن دۆلارە، بڕیارە لە نێوانی ئەو کەسانەی لە ساڵی ٢٠١٤ تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤، یەک دانە لە ئامێرەکانی ئەپڵیان بووە، دابەش بکرێت بە شێوازێک کە بە هەر ئامێرێک ٢٠ دۆلار دەدرێت. بڕیاری کۆتایی دادگا لە ڕۆژی ١٤ی شوباتدا دەدرێت و دوای ئەوە بەکارهێنەرانی ئامێرەکانی ئەپڵ دەتوانن بۆ وەرگرتنی ئەو خەسارە، لە بەستەرێک کە بۆ ئەم کارە دروست کراوە، خۆیان تۆمار بکەن.
کۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاند ئەو ٩٥ ملیۆن دۆلارە تەنیا بۆ ئەوە دەدا کە کۆتایی بە دادگاییەکە بهێنێت و بە هیچ شێوازێک سنوورە کەسییەکانی بەکارهێنەرانی نەشکاندووە. ئەم کۆمپانیا تەنانەت ڕایگەیاند کە داتایەکی زۆر کەم لەو بەکارهێنەرانە وەردەگرێت کە خۆیان ڕێگەیان بەوە داوە کە داتاکانیان بۆ پەرەپێدانی Siri بەکار ببرێت. داتاکانی ئەو کەسانە کە ڕێگەیان بەم کارە نەداوە تەنیا لەسەر ئەو ئامێرە کە هەیانە پێواژۆ دەکرێت و بۆ هیچ شوێنێکی دیکە نانێردرێت.
بەکارهێنەرانی ئامێرەکانی ئەپڵ دەتوانن بۆ پاراستنی زیاتر، دەسەڵاتی Siri لەسەر ئامێرەکانیان کەم بکەنەوە.
ئەم کێشەیە تەنیا بۆ کۆمپانیای ئەپڵ نییە و کۆمپانیای گووگڵ لە دادگاییەکی دیکە هەر بەم شێوازە تاوانبار کراوە و هێشتا بڕیاری کۆتایی بۆ نەدراوە.
ئێوەش هەستتان بەوە کردووە کە ئامێرەکانتان بە دزییەوە گوێیان لە قسەکانتان بووە؟

وەرگێڕ: سوهەیب شوکری
هەڵەگر: تەرانە فەتحینیا
گڕافیک: سەعیدە دەیهیم

🔗 سەرچاوە

📖 پێگە فەرمییەکانی هۆژان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

📱 ماڵپەر 😅 ئینستاگرام 😌 تێلێگرام  

😇 فەیسبووک 🤖 ئیکس 😉 zanisthojan?si=xIH1K7HfXs4QB_p5">یووتیووب

📱 لینکدین🎙پۆدکاست

Читать полностью…

Hojan :: زانست

📖 مزگێنی ڕاگەیاندنی پۆدکاستی هۆژان

📖هاوڕێیانی خۆشەویستی هۆگری زانست و زانستدۆستان؛

بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیێنین لە درێژەی هەوڵەکانی ڕێکخراوەی زانستی-فەرهەنگیی هۆژان بۆ پەرەپێدان و بڵاوکردنەوەی زیاتری زانست بە زمانی کوردی، ئێستا لە هەوڵێکی نوێدا بە مەبەستی دەستڕاگەیشتنی ساناتری هاووڵاتییان بە وتارەکانی گۆڤاری زانستیی هۆژین و سەرجەم بابەتە زانستییەکانی دیکە، پۆدکاستی هۆژان وەک خزمەتێکی تازە بە شانازییەوە ئاراستە و پێشکەش دەکرێت.


ڕێکخراوەی زانستی-فەرهەنگیی هۆژان دوای چەندین پڕۆژەی سەرکەوتووی نووسینی وتاری زانستی بە زمانی کوردی، بە چالاککردنی بەشی دەنگی، بۆ پەرەپێدان و بڵاوکردنەوەی زیاتری زانست لە کۆمەڵگەی کوردستان هەنگاو دەنێتەوە. لینکی فایلی دەنگیی وتارەکانی گۆڤاری زانستیی هۆژین، بەشێوەی QRcode لە گۆڤاردا داندراون، بەڵام بۆ دەستڕاگەیشتنی هاووڵاتییان بە وتارەکانی گۆڤاری زانستیی هۆژین،  پلاتفۆرمێکی دەنگی بۆ بڵاوکردنەوەی دەنگەکان پێویست بوو. ئەم پرۆژەیە لەم قۆناغەدا سنووردارە بە بڵاوکردنەوەی فایلی دەنگیی وتارەکانی گۆڤاری زانستیی هۆژین، بەڵام ئامانج ئەوەیە کە بە شێوەیەکی بەربڵاوتر و بە کۆمەڵێک کاری تر وەک سازکردنی دیمانەی زانستی، بەشی دەنگیی هۆژان بەهێزتر بکرێت.

📱 پۆدکاستی هۆژان لەسەر تێلێگڕام
📱 پۆدکاستی هۆژان لەسەر واتس‌ئەپ

❗️پێگە فەرمییەکانی هۆژان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

📱 ماڵپەر 📱 ئینستاگڕام 📱 تێلێگڕام   📱 فەیسبووک 📱 ئیکس 📱 zanisthojan?si=xIH1K7HfXs4QB_p5">یووتووب 🎙پۆدکاست

Читать полностью…

Hojan :: زانست

🎉مزگێنییەکی گەلێک خۆش؛

بەم زووانە هەواڵی گرینگ و بەرهەمی نوێتان
ئاراستە دەکەین...
تایبەتتر و جیاوازتر لە هەمیشە ئاوێتەی زانستتان دەکەین...


@ZanistHojan

Читать полностью…

Hojan :: زانست

💢لە دوو قۆناغی دیاریکراو لە ژیانماندا، کتوپڕ زۆر پیر دەبین!

وەرگێڕ: ئاسۆ ڕەحیمزادەگان
چاوەدێری زانستی: هێمن عەبدوڵاپوور
چاوەدێری زمانی: ئەستێرە چابوک

🔸توێژەرانی زانکۆی ستانفۆرد لە توێژینەوەیەکی سەرسووڕهێنەر سەبارەت بە چۆنیەتیی پیربوون دەڵێن: بە پێچەوانەی تێگەیشتنی باو، هەڵکشانی تەمەن بەرە بەرە نییە، بەڵکوو لەناکاو و کتوپڕە.

توێژینەوەکە دەریخستووە نزیکەی ٨١٪ی ئەو خانانەی لێکۆڵینەوەیان لەسەر کردووە لە ماوەی دوو لووتکەی تیژ لە پیربووندا گۆڕانکارییەکی بەرچاویان بەسەردا هاتووە. لووتکەی یەکەم لە دەوروبەری تەمەنی ٤٤ ساڵیدا و لووتکەی دووهەم لە دەوروبەری تەمەنی ٦٠ ساڵیدا ڕوو دەدات.

بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە لێرە کرتە بکە:

ناوەڕۆک


#تەمەن
#پیری
#ژیان
#کتوپڕ
#ستانفۆڕد
#توێژینەوە

@zanisthojan

Читать полностью…

Hojan :: زانست

💢سێمیناری دکتۆر هیوا مەحموودی، سەبارەت بە بەرهەمهێنانی تەڵەزمی ئەلیكترۆنیكی وەک ئاڵۆزترین تەكنەلۆژیای داهێنراو لە لایەن مرۆڤەوە
****
Çêkirina çîpên elektronîkî wekî teknolojiya herî tevlihev a ku ji hêla mirovahiyê ve hatî pêşve xistin

****
Manufacturing electronic chips as the most complex technology developed by humanity.

Hîwa Mehmûdî
20 July, 2024

****
#JemalNebezFoundation​ #NebezAcademy​ #Science​ #ElecronicChip​ #HiwaMahmoudi​ #Manufacturing​ #ACdesign​ #academy​ #Kurdishseminars​

@ZanistHojan

#زانست #هۆژان
#ڕێکخراوەی_جەمال_نەبەز​ #نەبەز_ئاکادێمی​ #زانست​ #تەڵزمی_ئەلیکترۆنی​ #بەرهەمهێنان​ #ئاکادێمیا​ #چێکردنی_ئەیسی​ #هیوا_مەحموودی​ #سێمیناری_کوردی​

لەسەر ئەو لینکە کرتە بکەن و لە بەستەری یوتیوبەوە بینەری بن:
https://youtu.be/uxe3HX3kSMk?feature=shared

Читать полностью…

Hojan :: زانست

💢🔸بانگهێشت بۆ وەرگێڕان🔸💢

هاوڕێیان و بەردەنگانی هێژای هۆژان،
سڵاو و ڕێز،


💡ئایا دەزانن ساڵانە نزیکەی ١٠ ملیۆن کەس، واتە ڕۆژانە نزیکەی ٢٧ هەزار کەس، بە هۆی شێرپەنجەوە گیانیان لەدەست دەدەن؟

💡ئایا دەزانن کە تەنیا ٥-١٠%ی هۆکاری تووشبوون بە شێرپەنجە بە کەموکوڕیی بۆماوەیی (ژێنەتیکی) دەگەڕێتەوە و ٩٠-٩٥%ی هۆکارەکان پێوەندی بە لایف ستایل و شێوەی ژیانیان هەیە؟

📌زۆربەمان لانیکەم جارێک هاوڕێیەک یان خزمێکی نزیکمان دیوە کە تووشی شێرپەنجە بووە یان بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە. ئاستی ئاگامەندیی کۆمەڵگە کاریگەرییەکی هەرە بەرچاوی لەسەر شێوەی ژیان و بەرگری لە شێرپەنجە هەیە. هەر بەم بۆنەوە، لە ژمارەی داهاتووی هۆژیندا، جەخت دەکەین لەسەر بابەتی شێرپەنجە.

📌دەستەی سەرنووسەرانی گۆڤاری هۆژین چەند بابەتی باشیان بۆ وەرگێڕان سەبارەت بە شێرپەنجە کۆ کردۆتەوە. لە خوارەوە لیستی ئەو بابەتانە، لەگەڵ بەستەری سەرچاوەکان داندراون.
تکایە چاوێکیان لێبکەن و ئەگەر حەزتان کرد بۆ وەرگێڕان لەگەڵمان هاوکاری بکەن، ئاگادارم بکەنەوە.

🔸شایانی باسە ناوی وەرگێڕ وەکوو نووسەر لە سەر وتارەکە دەنووسرێت.

📊📊📊📊
١. ئامارەکان چی دەڵێن:
        - ئاماری گشتی: https://gco.iarc.fr/today/en
       - ئاماری کوردستان: هەولێر و دهۆک
٢) کاریگەریی شێوی ژیان (لایف-ستایل) لە سەر شێرپەنجە: https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC2515569/
٣) تبی سونەتی و دەرمانە لاوەکییەکان (ئەفسانە یان زانست؟): لینک١  و لینک٢
٤) ڕۆڵی پەروەردە لە سەر شێرپەنجەی مەمک: https://doi.org/10.1093/jbi/wbae002
٥) ئەندازیاری و شێرپەنجە: https://doi.org/10.1016/j.ccell.2024.05.017
٦) دەرمانەکانی شێرپەنجە: https://www.cancer.gov/about-cancer/treatment/types
٧) ئەفسانە و دەنگۆکان : https://www.cancer.gov/about-cancer/causes-prevention/risk/myths
٨) ئایا بەڕاستی شێرپەنجە ڕوو لە زیادبوون دەکات؟ لینک١ و لینک٢
٩) ناساندنی نیشانەکانی شێرپەنجە باوەکان لە کوردستان: سییەکان، مەمک، پڕۆستات، گەدە، ڕیخۆڵە، میزڵدان، خوێن


💚 وەرن با پێکەوە کۆمەڵگەیەکی ئاگامەند و تەندروست بنیات بنێین
💚

لەگەڵ ڕێز و سپاس،
پەریسا خاتری،
سەرنووسەری سەرەکیی گۆڤاری زانستیی هۆژین
/channel/Perisa_Xatiri

Читать полностью…
Subscribe to a channel