بنکەیەک بۆ پێشکەشکردنی زانست بە کۆمەڵگە بەپێی سەرچاوەی بڕواپێکراو. یەکەمین گۆڤاری زانستی-گشتیی کوردیی ڕۆژھەڵاتی کوردستان. ڕێکخراوەی زانستی-فەرهەنگیی هۆژان گۆڤار: hojan.org/jimare9&10 ژمارەی تۆمارکردن: ٧٨٣٨٨ ماڵپەڕی ھۆژان: hojan.org @ayubmhm :پەیوەندی
💢 بۆچی ئاسمانی شین لە کاتی ڕۆژئاوابووندا سوور دەبێت؟
ڕەنگی خۆر سپییە، واتە هەڵگری هەموو ڕەنگەکانی ناو پەلکەزێڕینەیە. بەڵام چ ڕوو دەدات کە ئەم ڕەنگە سپییە، دەبێتە هۆی زەردبوونی خۆر و شینیی ئاسمان و سووریی خۆرئاوا؟
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێنەوە:
Hojan Science Channel
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
💢بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کچان و ژنان لە زانستدا، ڕۆزالیند فڕانکلین بناسن کە یەکێک لەو ژنانەیە کاتی خۆی تووشی کێشەی هەڵاواردنی ڕەگەزی ببوو لە زانستدا:
+ کەسێکی زانستمەند و شارەزای بیرکاری کە لە ساڵی ۱۹۲۰دا لە بەریتانیا لەدایک بووە.
+ لە درێژەی شەڕی دووهەمی جیهانیدا، بە کەڵکوەرگرتن لە وتار و لێکۆڵینەوەکانی سەبارەت بە پێکهاتەی خەڵووز و گرافیت، دەمامکگەلێکی (ماسک) دروست کرد و بەم بۆنەیەوە بڕوانامەی دکتۆرای کیمیا-فیزیکی له کەمبریج وەرگرت.
+ بەهۆی سێکسیزمی ئەو سەردەمە و ڕوانگەی نایەکسان سەبارەت بە زانستی ژنان و هەروەها کێشەگەلێک کە موریس ویڵکینزی هاوکاری وەک ژنێکی زانستمەند لەگەڵی بووی، لە شوێنی کارەکەی بە خاتوونی تاریک ناویان لێ دەبرد.
+ ساڵی ۱۹٦۲ جەیمز واتسۆن، فڕانسیس کریک و موریس ویڵکینز بە کەڵکوەرگرتن لە وێنە ئامادەکراوەکانی DNA کە لەلایەن ئەم خاتوونە لە ڕێگەی X-rayەوە گیرابوون، خەڵاتی نۆبڵی پزیشکییان وەرگرت، بەبێ ئەوەی ناوێک لەم خاتوونە ببەن یان لە خەڵاتەکەدا هاوبەشی بکەن.
+ پاش سەرکەوتنی لە پرۆسەی وێنەگرتن لە پێکهاتەی DNA، لێکۆڵینەوەگەلێکی بەسوودی لەسەر ڤایرۆسناسی بووە.
+ لە ساڵی ۱۹٥٨دا، بەهۆی شێرپەنجەی هێلکەدانەوە کۆچی دوایی کرد.
ڕۆزالیند فڕانکلین Rosalind Franklin
جەیمز واتسۆن James Watson
فڕانسیس کریک Francis Crick
موریس ویڵکینز Maurice Wilkins
سەرچاوە:
www.livescience.com/amp/39804-rosalind-franklin.html
+بابەتێکی هۆژان سەبارەت بە ژنان و زانست:
https://hojan.org/babet/10699/
+بابەتی پێراری هۆژان سەبارەت بە ڕۆژی جیهانیی ژنان و کچان لە زانستدا:
https://hojan.org/babet/8081/
ئامادەکردن: هانا جاری
#ڕۆزالیند_فڕانکلین #ژنان_لە_زانستدا #هەڵاواردن #ژنبوون #ژن #زانست
#InternationalDayofWomenandGirlsinScience
#WomenInScience #RosalindFranklin
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
🔴 داواکاریی یارمەتی وەک سەرنووسەر بۆ ژمارەی ۱۲ی گۆڤاری زانستیی هۆژین 🔴
Associate Editor
گۆڤاری زانستیی ھۆژین بۆ بەڕێوەبردنی باشتری کاروباری ئامادەکردنی ژمارەی ۱۲، پێویستی بە ٢ سەرنووسەری نوێ هەیە. ئەو بەڕێزانەی دەتوانن بۆ ئەم مەبەستە یارمەتیدەر بن، تکایە پێوەندی بەم ئایدیی تێلێگرامەوە بگرن:
@AhvandJalali
پێشەکی سپاسی هاوکاریتان دەکەین.🙏
🔴 بۆ بینینی تایبەتمەندییەکان و بەرپرسیارەتییەکانی سەرنووسەر، تکایە سەردانی ماڵپەڕی خوارەوە بکەن:
Hojan Science Channel
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
⭕️ئەمڕۆ ٦ی فێوریە، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی خەتەنەکردنی ژنانە
خەتەنەکردن بریتییە لە بڕینی بەشێک یان هەمووی ″بەشی دەرەکیی ئەندامی زاوزێی مێیینە″ کە هیچ قازانجێکی بۆ تەندروستیی کچان و ژنان نییە.
خەتەنەکردن دەتوانێت ببێتە هۆی:
۱. خوێنبەربوون.
۲. کێشەی میزکردن و دواتر هەڵاوسانی میزەڵدان.
۳. کێشە و گرفت لە منداڵبوون و مەترسیی مردنی ئەو منداڵانەی کە لەدایک دەبن.
لە ئێستادا لە ۳۰ وڵاتی پارزەویی ئەفریقا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا خەتەنەکردن بەربڵاوە و زیاتر لە ۲۰۰ ملیۆن کچ و ژن خەتەنە کراون.
″پێکەوە دەتوانین هەتا ساڵی ۲۰۳۰ی زایینی کۆتایی بە خەتەنەکردنی ژنان بهێنین. جێبەجێکردنی ئەم هەوڵە، کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر تەندروستی، پەروەردە و پێشکەوتنی ئابووریی کچان و ژنان دەبێت.″
(ئانتۆنیۆ گووتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان)
ئامادەکردن: هێمن موحەمەدیان
سەرچاوە:
۱. https://www.un.org/en/observances/female-genital-mutilation-day
۲. https://www.who.int/news-room/fact-sheets/detail/female-genital-mutilation
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
📘ژمارەی نوێ و ژمارەکانی پێشووی هۆژین لەم بنکە لە هەرێمی کوردستان دەست دەکەون.
بنکەی فرۆشتنی گۆڤاری زانستیی #هۆژین - شاری #سلێمانی
#فرۆش
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
💢هۆژان ماڵی هەموومانە
کۆمەڵێک کۆمێنتی وزەبەخشی ئێوەی بەردەنگی ئازیزی هۆژان لە تویتەری کوردی.
تکایە پێکەوە هۆژان بەهێزتر بکەین و زۆرتر بیناسێنین بە هەموو کوردێک چونکە هۆژان ماڵی هەموومانە 😉
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
⚰ دۆزینەوەی مۆمیاکراوێک بە زمانی زێڕینەوە
شوێنەوارناسان لە ناوچەیەکی میسری کۆندا
مۆمیاکراوێکیان دۆزیوەتەوە کە هیی ۲۰۰۰ ساڵ لەمەوپێشە و زمانێکی زێڕینی هەیە.
بەپێی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی ″ئاسەوارە مێژووییەکانی میسر″، لەوانەیە زمانی زێڕینیان بۆ ئەوە دروست کردبێت کە مۆمیاکراوان لە ژیانی پاش مردندا بتوانن قسە بکەن. بۆ نموونە ئەگەر مۆمیاکراو لەگەڵ خودای جیهانی مردووان واتە ″ئۆسایرێس″ ڕووبەڕوو ببێتەوە دەتوانێت لە ڕێگەی ئەم زمانە زێڕینەوە لەگەڵی قسە بکات.
وشەکان:
ئۆسایرێس: Osiris
جیهانی مردووان: Underworld
ئامادەکردن: هێمن موحەمەدیان
سەرچاوە:
https://www.livescience.com/mummy-with-gold-tongue-discovered.html
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
🔴 بانگەوازی ناردنی بابەت بۆ ژمارە ١٢ی گۆڤاری زانستیی ھۆژین 🔴
گۆڤاری زانستیی ھۆژین داوا لە سەرجەم توێژەران، زانستمەندان، نووسەران، و خوێندکارانی کوردستان دەکات کە نووسراوە زانستییەکانی خۆیان بەپێی چوارچێوەی دیاریکراو و لە کاتی دیاریکراودا بنێرن بۆ ئێمە بە مەبەستی بڵاوبوونەوە لە ژمارە ١٢ی گۆڤاردا. ژمارەی ١٢یەم لە کۆتایی هاوینی داھاتوودا چاپ و بڵاو دەبێتەوە.
‼️جێی ئاماژەیە کە ژمارەی ۱۲یەمی گۆڤاری هۆژین بە تەوەری تایبەتی "زمانی دایکی" و بە بەشداریی پرۆفیسۆر جەعفەر شێخولئیسلامی و پرۆفیسۆر ئەمیر کەلان، بڵاو دەبێتەوە. بەم بۆنەیەوە گۆڤاری هۆژین بەتایبەت داوا لە زانایان و توێژەرانی بواری زمانی دایکی دەکات کە لە ڕوانگەی نۆرۆنناسی، زمانناسی، پەروەردە، کۆمەڵناسی و... هتد، بابەتە سەرنجڕاکێشەکانی خۆیان بنێرن بۆ بڵاوبوونەوە لە ژمارە ۱۲ی گۆڤاردا.
گۆڤاری زانستیی ھۆژین یەکەم گۆڤاری زانستی-گشتیی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و لە ئێستادا وەک تەنیا گۆڤاری زانستی-گشتیی کوردی، بەوپەڕی شانازییەوە، بە ژمارەی پێوانەی نێودەوڵەتیی ISSN-2645-5080 دەستنیشان کراوە.
بەردەنگی گۆڤاری زانستیی ھۆژین تێکڕای کۆمەڵگەی کوردستانە. ھۆژین ھەوڵ دەدات بنەماکانی ڕۆژنامەگەریی زانستی لەبەرچاو بگرێت و بە زمانێکی سادە زانست بۆ کۆمەڵگە بگوازێتەوە. بابەتە نێردراوەکان بۆ گۆڤاری زانستیی هۆژین لەلایەن پسپۆڕان و توێژەرانەوە پێداچوونەوەیان بەسەردا دەکرێت.
بۆ زانیاریی زیاتری نووسەر، تکایە سەردانی ماڵپەری خوارەوە بکەن: Hojan.org/4authors
بۆ دیتنی چوارچێوەی دیاریکراوی وتارەکان لە هۆژیندا، تکایە سەردانی ئەم بەستەرە بکەن: http://tiny.cc/Hojin_Template
🔴 بەستەری ماڵپەڕی ناردنی وتار:
https://hojan.org/article-submission/
🔴 دوایین مۆڵەت بۆ ناردنی بابەتەکان:
١٥ی خاکەلێوەی ۲۷۲١
١٥ی فەروەردینی ۱٤٠٠
April 4th , 2021
ئیمەیلی گۆڤار: Govar.hojan@gmail.com
لەگەڵ ڕێز و سپاس،
ئەهوەند جەلالی،
سەرنووسەری سەرەکیی گۆڤاری زانستیی ھۆژین،
بە نوێنەرایەتیی دەستەی سەرنووسەرانی گۆڤاری زانستیی هۆژین
ماڵپەڕ: hojan.org
فەیسبوک: fb.com/ZanistHojan
ئینستاگرام: @ZanistHojan
کاناڵی تێلێگرام: /channel/ZanistHojan
تویتەر: http://Twitter.com/ZanistHojan
گووگڵبوکس: http://tiny.cc/Hojin_Magazine
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
#وێنەزانیاری
#هەڵهێنانی_قەوزە
#هۆژان_ژینگە
سەرچاوە:
https://www.cleanwateraction.org/features/harmful-algal-outbreaks-and-drinking-water
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
لەم ژمارەیەدا بیخوێنەوە...
خوێنەر و بیسەری کۆمەڵێک بابەتی زانستیی سەرنجڕاکێش بن 🌺
لەم ڕێگایانەوە دەتوانن ژمارەی ٩و١٠ی گۆڤاری زانستیی #هۆژین بکڕن:
✅ بە ناردنی کورتەنامە بۆ پەیجەکەمان و نووسینی ناونیشانی دروست و ژمارەی پەیوەندی، لە زووترین کاتدا، گۆڤار لەبەر دەرگای ماڵی خۆتان وەربگرن:
@ayubmhm
✅ هەروەها لە ڕێگەی ماڵپەڕەوە (کڕینی نوسخەی چاپکراو):
https://hojan.org/jimare9&10/
❤️💛💚
✌️✌️✌️
لەگەڵمان بن 🌺🌺🌺
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
💢 هەموو پلاستیکی جیهان
✅ ئەگەر بتوانین بە قووڵایی ١٣ سەنتیمەتر لە سەرجەم زەوییە کشتوکاڵییەکانی جیهان هەڵکەنین و کۆی بکەینەوە، ئەوە تۆپێک بە تیرەی ٩٠ کیلۆمەترەوە دروست دەبێت.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێنەوە:
Hojan Science Channel
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
✅ ئیفلیجی بەهۆی ئازاری مۆخی بڕبڕەوە، یەکێک لەو نەخۆشییانە بوو کە تا ئێستاکە چارەسەری نەبوو.
🐭 بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ کە لە گۆڤاری نەیچێردا بڵاو بووەتەوە، بۆ یەکەمجار زانستمەندان توانییان مشکێکی ئیفلیج بخەنەوە سەر پێ.
کلیلی ئەم سەرکەوتنە، پڕۆتینی هایپر-ئینتێرلوکین-٦ە کە خانە دەمارییەکان هان دەدات دووبارە بەرهەم بێنەوە.
ئازاری مۆخی بڕبڕە، بە هۆی وەرزش یان ڕووداوەکانی هاتوچۆ، زۆربەی کات دەبێتە هۆی ئیفلیجیی هەتاهەتایی بەشی خوارەوەی لەش و قاچەکان. لەم بابەتەدا ئاکسۆنەکان ئازار دەبینن کە زانیارییەکان لە مێشکەوە بۆ ماسولکەکان دەبەن و لە پێست و ماسولکەکانیشەوە بەرەو مێشک دەگەڕێنەوە. ئەگەر ئاکسۆنەکان ئازار ببینن ئەم پەیوەندییە دەپچڕێت و بەپێی ئەوەی کە ئەو ئاکسۆنانەی پچڕاون چیتر ناتوانن گەشە بکەن، کەسەکە بۆ هەتاهەتایە بە هۆی ئیفلیجی و سڕبوونەوە ئازار دەبینێت.
ئەم توێژەرانە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک، لەسەر پڕۆتینی HIL-6 کاریان کرد. ئەم پڕۆتینە سایتۆکینە و دەبێت لە ڕێگەی ئەندازیاریی جینەتیکەوە دروست بکرێت.
♨️ ئەم دۆزینەوەیە بۆ مرۆڤەکان زۆر گرنگە. ئایا دەکرێت ئەم چارەسەرە لەسەر مرۆڤ وەڵام بداتەوە؟ داهاتوو و تاقیکاریی زیاتر دەتوانێت ئەمە دیاری بکات.
hyper-interleukin-6
Spinal cord, طناب نخاعی
ئامادەکردن: نەسیبە بارانی
سەرچاوە:
https://medicalxpress.com/news/2021-01-cytokine-paralyzed-mice.html
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
📍📍📍ببە بە خوێنەری ڕەخنەگر 🧐👨🏻🎓
📍📍📍ببە بە سەرنووسەر 🤓🖋🖌
ھاوڕێیانی ھێژا و لایەنگرانی فەرھەنگ و زانست؛
⁉️ ئایا پێتان خوشە وتارەکانی گۆڤاری زانستیی ھۆژین پێش بڵاوبوونەوە بخوێننەوە و تێبینییەکانی خۆتان بە نووسەر بدەن؟
⁉️ ئایا پێتان خۆشە خۆتان وەک سەرنووسەری گۆڤارێکی زانستی ببیننەوە و لە نزیکەوە لەگەڵ ئەزموونەکانی ئەم کارە ئاشنا ببن؟
⁉️ ئایا پێتان خۆشە خوێنەری بابەتی زانستیی نوێ و شاز بن؟
ئەو بەڕێزانەی کە پێیان خۆشە بە خوێندنەوەی بابەتەکانی گۆڤاری زانستیی ھۆژین و دانەوەی تێبینی و سەرنجەکانی خۆیان بە نووسەر، یارمەتیدەری نووسەرانی گۆڤاری زانستیی ھۆژین بن، تکایە بە ناردنی ناو و جیمەیلی خۆیان لە تەلەگرام بۆ @AhvandJalali و بە جیمەیل بۆ hojan.govar@gmail.com و بە کورتەنامە لە فەیسبوک و ئینستاگرام ئاگادارمان بکەنەوە.
بۆ یارمەتیدەران تەنیا توانایی خوێندنەوەی دەقی کوردی پێویستە و ھیچ شارەزاییەکی تری ناوێت.
تکایە پێمان بڵێنەوە کە ئایا نووسراوەکە:
۱) بۆ کۆمەڵگە سەرنجراکێشە؟
۲) بە زمانێکی سادە نووسراوە؟
۳) کام بەشەی شرۆڤەی زیاتری پێویستە و چ کەم و کورتییەکی ھەیە؟
لەگەڵمان بن بۆ قۆناغەکانی نووسین تا چاپی گۆڤاری زانستیی ھۆژین، یەکەم گۆڤاری زانستی-گشتیی کوردی بە نوانەی نێونەتەوەیی ISSN.
بەسپاسەوە،
دەستەی بەڕێوەبەریی گۆڤاری زانستیی ھۆژین
🆔 @zanisthojan 💯
💢پیسبوونی ژینگە
پیسبوونی ژینگە یان پیسکردنی ژینگە لە ڕێگەی هەندێک ماددەی زیانبەخش ڕوو دەدات کە ئەم ماددە زیانبەخشانە دەتوانن لە سروشت یان لە چالاکیی مرۆڤەوە سەرچاوە بگرن.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێنەوە:
Hojan Science Channel
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
💢خەڵاتی ۲۰۲۰ی ڕۆزنبلێس بە زانای کورد، هێرش ئەمینی بەخشرا.
ئەنستیتۆی هۆکارە کاریگەرەکان لەسەر تەندروستی (HEI) خەڵاتێکی بە ناو ڕۆزنبلێس هەیە کە بۆ کەسانێک کە پڕۆفیسۆری یاریدەرن و لەسەر کاریگەرییەکانی پیسبوونی هەوا توێژینەوەیان هەیە بۆ یەک دوو پڕۆژەیان ٥۰۰،۰۰۰ دۆلار دابین دەکات.
خەڵاتی ڕۆزنبلێسی ۲۰۲۰ بە سێ کەس به ناوەکانی، هێرش ئەمینی، جۆزێف ئانتۆنێلی و ڕافایێل ئارکوو دەدرێت.
هێرش ئەمینی پڕۆفیسۆری یاریدەری بەشی تەندروستیی گشتیی زانکۆی کۆپێنهاگە کە لەسەر گشتگیرناسیی (ئێپیدێمیولۆژی) ژینگە تویژینەوە دەکات. ئەم خەڵاتە بە بۆنەی پڕۆژەی "تەنولکەگەلی زۆر وردی کۆپێنهاگ و تەندروستی" بە ئەمینی بەخشراوە. ئامانجی ئەم توێژینەوە ئەوەیە کە تێبگەن بەرکەوتن_کاردانەوەی درێژخایەنی ئەم تەنۆلکە زۆر وردانە لەسەر چەند جۆری مردن و نەخۆشی چۆن کاریگەری دادەنێت.
ئەم توێژینەوە لەسەر ٦٥۰۰۰۰ هاوڵاتیی گەورەساڵی دانمارکی کراوە.
خوێنەرانی بەڕێز ئاگادار دەکەینەوە کە بۆ ژمارەی داهاتووی گۆڤاری زانستیی هۆژین وتووێژێکی چڕوپڕ لەگەڵ بەڕێز هێرش ئەمینی ئامادە کراوە.
Rosenblith ڕۆزنبلێس
Health Effects Institute (HEI)
ئەنستیتۆی هۆکارە کاریگەرەکان لەسەر تەندروستی
Heresh Amini هێرش ئەمینی
Joseph Antonelli جۆزێف ئانتۆنێلی
Rafael Arku ڕافایێل ئارکوو
Assistant Professor پڕۆفیسۆری یاریدەر
ultrafine particles تەنۆلکەگەلی زۆر ورد
exposure–response بەرکەوتن کاردانەوە
Environmental epidemiology گشتگیرناسیی ژینگە، لقێکی زانستییە کە لەسەر کاریگەری و پەیوەندیی تەندروستیی ژینگە و تەندروستیی مرۆڤەوە توێژینەوەی هەیە.
سەرچاوە:
https://internal.science.oregonstate.edu/funding/walter-rosenblith-new-investigator-award
https://www.healtheffects.org/announcements/three-new-rosenblith-awardees-selected-2020-0
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
🔴 ڕاپۆرتی دەرەنجامی هەڵمەتی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ تووشبووانی کۆرۆنا
دۆستانی هێژا و خۆشەویست،
زۆر سپاس بۆ پاڵپشتیکردنتان لە هەڵمەتی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ کڕینی کەرەستەی پێویست بۆ نەخۆشە کۆرۆناییەکان. بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین کە کۆی یارمەتییە پڕ لە سۆزەکانتان، واتە نزیکەی ١٠٣ ملیۆن تمەن، بۆ کڕینی ١١٤ دانە کەرەستەی پاڵسئۆکسیمەتر سەرف کرا و کەرەستە دابینکراوەکان بەسەر نەخۆشخانەکانی ١٠ شاری کوردستاندا دابەش کران.
جێی ئاماژەیە زۆربەی یارمەتییەکان لەلایەن خوێندکارانی دەرەوی وڵات و ناوخۆی وڵاتەوە بۆ ئەم هەڵمەتە ڕەوانە کرابوو.
هەروەها، سپاسی ڕێکخراوەی هۆژان دەکەین کە لە ڕێگەی بەستەری "سێبەر"ەوە بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی هاریکارمان بوو.
هیوادارین یارمەتییە بچووک، بەڵام پڕهەستەکەمان بتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ چارەسەرکردنی باشتری تووشبووانی وڵاتەکەمان و ببێتە هۆی تەندروستیی خێراتری هەموو ئەو خۆشەویستانە. 🙏🙏
دیسان سپاسی یارمەتی و پاڵپشتییە پڕ لە سۆزەکانتان دەکەین. 🙏❤
لە بەستەری ژێرەوەدا ڕاپۆرتێکی ورد لەسەر ڕێژەی یارمەتیی کۆکراوە، ڕێژەی کەرەستەی دابینکراو، و شێوەی دابەشکردنی کەرەستەکان بەناو شارەکاندا هاتووە.👇👇
https://3ber.hojan.org/projects/support-hospitals-against-covid-19-pandemic#report
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🌳 پلاتفۆڕمی سێبەر
🆔 @zanisthojan 💯
💢 بۆچی باڵندەکان لە ئاسماندا بە شێوەی پیتی ″V″ دەفڕن؟
لەبەر ئەوەی بە شێوەی پیتی ″H″ ئەستەمە! گاڵتە دەکەم! زانایان دەڵێن دوو هۆکاری هەیە.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا هۆکارەکانی بخوێنەوە:
Hojan Science Channel
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
💢 باکووری کوردستان لەژێر هەڵاواردنێکی مەترسیداردایە
وڵاتی تورکیا لە ناوەڕاستی مانگی ڕێبەندان (کانوونی دووەم)، پێکوتەلێدانی دەست پێ کردووە و بەپێی نەخشەیەک کە مامۆستای زانکۆی ″بۆزیچێ″ بڵاوی کردووەتەوە ڕێژەی پێکوتەلێدان لە باکووری کوردستاندا لەچاو شارەکانی تورکیا کەمترە و هەڵاواردنێکی ئاشکرای پێوە دیارە.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێنەوە:
Hojan Science Channel
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
💢 دوورگەی ٢٥ ملیار پاوندیی وزە لە دانمارک
دوورگەیەکی دەستکرد لە وڵاتی دانمارک وەک یەکەمین دوورگەی هێزی جیهان و هەروەها وەک گەورەترین پرۆژەی بیناسازیی مێژووی ئەم وڵاتە، دەبێتە دەروازەی وزەی پاک لە دەریای باکوور.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێنەوە:
Hojan Science Channel
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
♨️بۆ دەستپێکردن و باشتر بەڕێوەبردنی وەرزی نوێی کورتەی هەواڵە زانستییەکان، چاوەڕوانی ڕەخنە و پێشنیارەکانی ئێوەی خۆشەویستین.
هەر پێشنیارێکتان هەیە سەبارەت بە ڤیدیۆ، دەنگ یان شێوازی هەڵبژاردنی هەواڵەکان بینێرن بۆ ئەم ئایدییەی خوارەوە:
@heminim
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
🔴 بۆ یەکەمجار، بڵاوبوونەوەی خۆڕایی و سەرهێڵی گۆڤاری زانستیی ھۆژین. 🤩🤩
ھۆژین، تەنیا گۆڤاری زانستی گشتیی کوردییە کە بە ژمارەی پێوانەی نێونەتەوەیی ISSN دەستنیشان کراوە. بەردەنگی گۆڤار، کۆمەڵگەی کوردستانە بەگشتی.
لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە ژمارە ۹ و ۱۰ی گۆڤاری زانستیی ھۆژین بخوێنەوە و گوێی بۆ ڕاگرە:
https://hojan.org/j09/
گۆڤار لە ئێمە و بڵاوکردنەوە لە ئێوە. 😊
چاوەڕوانی تێبینییەکانتانین.
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
🔴 کاریگەریی ۹۱%ی ڤاکسینی ڕووسی
بەپێی وتارێک کە ئەمڕۆ لە گۆڤاری بەناوبانگی لەنسێت بڵاو بووەتەوە، لە فازی سێهەمی پێکوتەی ڕووسیی سپوتنیکی V، و دوای توێژینەوەی سەرەتایی لەسەر نزیکەی ۲۰ هەزار کەس، کاریگەریی ۹۱ لەسەدی بۆ ئەم پێکوتەیە تۆمار کراوە.
ئەم ئەنجامە سەرەتاییە، ھەواڵێکی زۆر هیوابەخشە بۆ شەڕی دژ بە کۆرۆنا.
ئەم پێکوتەیە دەبێت لە دوو جاردا کە ۲۱ ڕۆژ مەودایان بێت لێ بدرێت و بۆ پاراستنەکەی پێویست بە گەرمیی ژێر ١٨ پلەی سێلسیۆس هەیە. لەم پێکوتەیەدا، لە ڤایرۆسی بێمەترسیی ئادێنۆزینی ٢٦ و ئادێنۆزینی ٥ وەک ھەڵگری کۆدی جینەتیکییەک کەڵک وەردەگیرێت کە لە ناو خانەکانی جەستەدا ترۆپکی پێکوتەی کۆرۆنا ساز دەکات و دەبێتە هۆی ورووژاندنی کۆئەندامی بەرگری و ئامادەیی زیاتری مرۆڤ دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
یەکێک لە خراپییەکانی ئەم ڤاکسینە، ئەوەیە کە هەر دۆزێکی پێکوتەکە، پێویستی بە ژمارەیەکی زۆر تەنۆلکە هەیە و ئەمەش دروستکردن و گواستنە و بڵاوکردنەوەی ئەستەمتر دەکاتەوە.
پێکوتەی ڕووسی لە سەرەتادا زۆر ڕەخنەی لێ گیرابوو کە بە هەڵپەهەڵپ کارەکانی بردووەتە پێش، بەڵام ئەم وتارە چاپکراوە، دڵنیاییەکی زیاتر بە زانستمەندان دەدات لە کاریگەری و بێمەترسیبوونی پێکوتەکە.
سەرچاوە:
https://www.thelancet.com/journals/lancet/article/PIIS0140-6736(21)00191-4/fulltext
ھەواڵی بەپەلە
👉 @zanisthojan 💯
🔴 بانگەوازی ناردنی بابەت بۆ ژمارە ١٢ی گۆڤاری زانستیی ھۆژین
زانیاریی زیاتر 👇
/channel/ZanistHojan/2150
💢 لەگەڵمان بن...
ماڵپەڕ: hojan.org
فەیسبوک: fb.com/ZanistHojan
ئینستاگرام: @ZanistHojan
کاناڵی تێلێگرام: /channel/ZanistHojan
تویتەر: http://Twitter.com/ZanistHojan
گووگڵبوکس: http://tiny.cc/Hojin_Magazine
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
💢 پێشکەوتنی وزە جێگرەوەکان بە بەراورد لەگەڵ سووتەمەنییە فوسیلییەکان له ئەورووپا
وزە جێگرەوەکان لە ساڵی ۲۰۲۰دا بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە ئەورووپا له سووتەمەنییە فوسیلییەکان وەپێش کەوتن.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێنەوە:
Hojan Science Channel
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
هۆژان، ڕێکخراوەیەکی زانستی-فەرهەنگییە به کۆمەڵێک پڕۆژەوە کە ئامانجی گشتیی ئەوەیە زانست بە زمانی کوردی لە کۆمەڵگەی کوردی گەشە بکات.
بۆ کاریگەربوونی زۆرتری ئەم مەبەستە، پێویستی بە سەرنجی زۆرتری ئێوەی بەردەنگی هێژایە؛ بۆیە تکایە تا دەتوانن هۆژان بناسێنن.
#هۆژان
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
لەم ژمارەیەدا بیخوێنەوە...
خوێنەر و بیسەری کۆمەڵێک بابەتی زانستیی سەرنجڕاکێش بن 🌺
لەم ڕێگایانەوە دەتوانن ژمارەی ٩و١٠ی گۆڤاری زانستیی #هۆژین بکڕن:
✅ بە ناردنی کورتەنامە بۆ پەیجەکەمان و نووسینی ناونیشانی دروست و ژمارەی پەیوەندی، لە زووترین کاتدا، گۆڤار لەبەر دەرگای ماڵی خۆتان وەربگرن:
@ayubmhm
✅ هەروەها لە ڕێگەی ماڵپەڕەوە (کڕینی نوسخەی چاپکراو):
https://hojan.org/jimare9&10/
❤️💛💚
✌️✌️✌️
لەگەڵمان بن 🌺🌺🌺
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
🦠 لە سەردەمی کۆرۆنادا لە ماڵەوە و لەسەر کۆمپیوتەر یان مۆبایل و تەبلێتەکەتان #هۆژین بخوێننەوە.
📱ژمارەی نوێی هۆژین لە ئەپلیکەیشنی #فیدیبۆ بەردەستە.
📖دەتوانن وەشانی ئەلەکترۆنیکیی هۆژین لە ئەپلیکەیشنی فیدیبۆ بکڕن و لەسەر کۆمپیوتەر یان مۆبایل و تەبلێتەکەتان بیخوێننەوە.
♨️ژمارەی ٩و ١٠ی هۆژین:
🔗http://www.fidibo.com/book/view/105247
📚دەتوانن هەموو ژمارەکانی هۆژین لە فیدیبۆ بخوێننەوە:
🔗https://fidibo.com/category/magazines/hozhin-magazine
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
❓ئێوەش بۆنی کتێب دەکەن؟
📚 ڕەنگە ئێوەش پاش کڕینی هەر کتێبێکی نوێ یان پێش خوێندنەوەی کتێبە کۆنەکان، بۆنی پەڕەی کتێبەکان بکەن و هەستێکی خۆشتان پێ بدات؛ بەڵام هۆکاری ئەوە چییە؟
زانایان سەبارەت بە بۆنی کتێبە کۆنەکان ئاماژەیان بە چەندین پێکهاتەی کیمیایی کردووە.
پەڕەی کتێب لە ″سێلوولۆز″ و بڕێکی کەم ″لیگنین″ پێک هاتووە.
کتێبە کۆنەکان زیاتر بۆنی ڤانیل، بادام و قاوە دەدەن و هۆکاری ئەوەش پرتووکانی پێکهاتەی کیمیایی پەڕەی کتێبەکانە کە پاش ئەوە مادەگەلێکی کیمیایی وەکوو ″فورفوراڵ″ و ″هێگزانۆل″ دەر دەدرێن.
هێگزانۆل زیاتر بۆنی جلی کۆن یان ژوورێکی کۆن دەدات.
هۆکاری بۆنی کتێبە نوێیەکان، ئەو مادە کیمیاییانەیە کە لە بەرهەمهێنانی پەڕەی کتێبەکان کەڵکیان لێ وەردەگرن.
ڕەوتی بەرهەمهێنانی کتێبە نوێیەکان جۆراوجۆرە، هەر بۆیە چەندین بۆنی جیاوازیشیان هەیە.
بۆنی کتێبە نوێیەکان وێدەچێت سێ هۆکاری هەبێت؛ خودی پەڕەی کتێبەکان، مەرەکەب و چەسپێک کە لە دروستکردنی کتێبەکان کەڵکی لێ وەردەگرن.
ئامادەکردن: هێمن موحەمەدیان
سەرچاوە:
https://bit.ly/39Nfamj
https://bit.ly/3qzBruu
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
💢لایڤی تایبەت بە نەوت و ئەندازیاریی نەوت
تەوەرەکان:
١. پێناسەی گشتیی نەوت
گرنگایەتیی نەوت لە ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤ و بنەماکانی ئابوری و پیشەسازیی ئێستاکەی مرۆڤ
نەوتی شێیل چییە و چ جیاوازییەکی لەگەڵ نەوتی ئاسایی (نەوتی برێنت) هەیە؟
٢. ئەندازیاریی نەوت
پێناسەی ئەندازیاریی نەوت
ئەرکەکان و تایبەتمەندییەکانی ئەندازیاریی نەوت (بە گشتی کاری ئەندازیارێکی نەوت چییە؟)
٣.خوێندن و دامەزران لە ئەندازیاریی نەوتدا
تایبەتمەندییەکانی خوێندکارێک بۆ هەڵبژاردنی ئەندازیاریی نەوت وەک بواری خوێندن دەبێت چی بێت؟
شێوازی وەرگرتنی خوێندکار لە ئەندازیاریی نەوتدا
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
💢چەمانەوەی ڕووناکی چییە؟
⭐️🌎 لە تیۆریی ڕێژەیی گشتیی "ئاینشتاین"دا، دیاردەیەک هەیە پێی دەوترێت چەمانەوەی ڕووناکی، یان شکانەوەی ڕووناکی کە پێمان دەڵێت ڕووناکی بە شێوەی هێڵێکی ڕاست پێمان ناگات بەڵکوو لار دەبێتەوە؛ ئەمە چ واتایەک دەگەیێنێت؟
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێنەوە:
Hojan Science Channel
#فیزیک #ئەستێرەناسی
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯