zanisthojan | Unsorted

Telegram-канал zanisthojan - Hojan :: زانست

2036

بنکەیەک بۆ پێشکەشکردنی زانست بە کۆمەڵگە بەپێی سەرچاوەی بڕواپێکراو. یەکەمین گۆڤاری زانستی-گشتیی کوردیی ڕۆژھەڵاتی کوردستان. ڕێکخراوەی زانستی-فەرهەنگیی هۆژان گۆڤار: hojan.org/jimare9&10 ‎ژمارەی تۆمارکردن: ٧٨٣٨٨ ماڵپەڕی ھۆژان: hojan.org @ayubmhm :پەیوەندی

Subscribe to a channel

Hojan :: زانست

پێکوتەی کۆڤید ١٩ بۆ منداڵان

بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی تاقیکردنەوەی پێکوتەی کۆڤید ١٩ لەسەر منداڵان، کۆمپانیای فایزەر ڕایگەیاند کە پێکوتەکە ١٠٠ لەسەد کاریگەر بووە و منداڵەکان بەباشی بەرگەیان گرتووە. تاقیکردنەوەکە لەسەر ٢٢٦٠ منداڵی ١٢ بۆ ١٥ ساڵان لە ئەمریکا کراوە کە نیوەیان پێکوتەی ڕاستەقینەیان لێ دراوە، نیوەکەی تر پلاسیبۆیان دراوەتێ. لە گرووپی وەرگری پلاسیبۆدا هەژدە کەس تووشی کۆڤید ١٩ بوون، لە کاتێکدا لەو گرووپەی پێکوتەی کۆڤیدیان لێ درابوو کەس تووش نەبوو. کاریگەرییە لاوەکییەکانی پێکوتەکە هاوشیوەی ئەو کاریگەرییانە بووە کە بۆ تەمەنی ١٦ بۆ ٢٥ ساڵان بینراوە. چەندین پێکوتەی تریش لە قۆناغی تاقیکردنەوەدان لەسەر منداڵان، بەڵام ئەوەی کە پێکوتەیەکی تایبەت پێشنیار بکرێت بۆ ئەوەی لە منداڵان بدرێت، پەیوەندی بە هەڵسوکەوتی ڤایرۆسەکەوە هەیە لە داهاتوودا.

پلاسیبۆ placebo

ئامادەکردن: ئاران ئەمینی
پێداچوونەوەی زمانی: سروە ئەمین ساڵەحی

سەرچاوە:
newscientist

💢 لەگەڵمان بن...

✅ کاناڵی زانست :: Hojan

🆔 @zanisthojan 💯

Читать полностью…

Hojan :: زانست

💢گواستنەوەی کارەبا بەبێ تەل!

کۆمپانیایەکی نیوزیلاندی دەیەوێت گواستنەوەی کارەبا لەناو هەواوە تاقی بکاتەوە.

💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێنەوە:

Hojan Science Channel


💢 لەگەڵمان بن...

✅ کاناڵی زانست :: Hojan

🆔 @zanisthojan 💯

Читать полностью…

Hojan :: زانست

💢 کارەبایەک که با دەیهێنێت و "بنی له ئاو دایه!"

با، سەرچاوەیەکی خاوێن، هەرزان، بەڵام ئاڵۆزی وزەیه. بەو مانایە که قەت ناتوانی به دڵنیاییەوە بڵێیت کەی با دێت. بەڵام ئەندازیارانی ئەورووپی چارەسەری کێشەی ئاڵۆزی وزەی بایان به "هایدرۆپاور" کردووه.

💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێنەوە:

Hojan Science Channel


💢 لەگەڵمان بن...

✅ کاناڵی زانست :: Hojan

🆔 @zanisthojan 💯

Читать полностью…

Hojan :: زانست

ساتێک بۆ زەوی 🌏!

🌍 ئەمشەو سەعات هەشت و نیو، لە بزوتنەوەیەکی جیهانیدا، گڵۆپ و ئامێرە کارەباییەکان دەکوژێنینەوە تاکوو بە وزەپارێزی، پارێزگاری زەوی وەک تەنیا ماڵی مرۆڤەکان بین. ✊

🌎 کوژاندنەوەی گڵۆپەکان بەتەنیا پارێزگاری لە زەوی ناکات بەڵام نیشاندەری ھاوپەیمانیمانە لە پاراستنی ژینگەدا. 🤝

🌎 زەوی لە مەترسیدایە، ھەنگاوێک ھەڵێنە! 👣

🌍 یەکدەنگ و یەکدڵ بین ❤️ دژی کاولکاریی ژینگە 🌏!

🌎 بڵاوی بکەنەوە و ژینگەدۆستان ئاگادار بکەن🙏.

ئەمشەو، ۷ی خاکەلێوە، سەعات هەشت و نیو! 💪

ساتێک بۆ زەوی 😢

#earthhour March27

👉 @ZanistHojan 💯

Читать полностью…

Hojan :: زانست

💢 ددانی ڕزیوی منداڵان پڕ بکەینەوە یان نا؟

بەپێی ئاگاداربوونەوەی خەڵک لەسەر گرنگبوونی تەندروستیی ددانی منداڵەکان، بە پێچەوانەی جاران کە زۆربەی ددانە ڕزیوەکانی منداڵان دەکێشران، وردە وردە پڕکردنەوەی ددانی منداڵانیش باو بووە

💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێنەوە:

Hojan Science Channel


💢 لەگەڵمان بن...

✅ کاناڵی زانست :: Hojan

🆔 @zanisthojan 💯

Читать полностью…

Hojan :: زانست

💢لایەنەکانی تەندروستیی دەروونی لە هەمبەر کۆرۆنادا


ڤایرۆسی دنیاگرەوەی کۆرۆنا قەیرانێکی بێوێنەی خولقاندووە و خەڵکی لە بواری دەروونییەوە تووشی زەحمەت کردووە.

💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێنەوە:

Hojan Science Channel


💢 لەگەڵمان بن...

✅ کاناڵی زانست :: Hojan

🆔 @zanisthojan 💯

Читать полностью…

Hojan :: زانست

پاپۆڕێک لە کاتی فڕیندا؟!

ئەم وێنەیە کە وێنەی "پاپۆڕێکە لە کاتی فڕیندا"، ئەنجامی هەڵەیەکی دەگمەنی بینینە.

دەیڤید مۆریس دەڵێت کاتێک کە وێنەکەی دەگرت و پاشان سەیری زەریای نزیک کۆرنوۆڵی بەریتانیای دەکرد، سەری سووڕ دەما.

کەشناسێک بە ناوی دەیڤید برەین دەڵێت ئەم دیاردەیە کاتێک ڕوو دەدات کە کەشێکی تایبەت دەبێتە هۆی چەمانەوەی تیشک. کاتێک کە هەوای نزیک ئاوی زەریاکە سارد دەبێت و هەوای سەر ئەوە گەرم دەبێت، ئەم دیاردەیە ڕوو دەدات.

ئەم هەڵەی چاوە لە ناوچەی جەمسەری باکوور دیاردەیەکی ئاساییە. بەڵام لە شانشینی یەکگرتوو لە وەرزی زستاندا دیمەنێکی دەگمەنە.

Cornwall کۆرنوۆڵ

سەرچاوە:
https://www.bbc.co.uk/news/amp/uk-england-cornwall-56286719

💢 لەگەڵمان بن...

✅ کاناڵی زانست :: Hojan

🆔 @zanisthojan 💯

Читать полностью…

Hojan :: زانست

Hojan, encama ramaneke pîroz û xwesteka evînî bû; tenê ji ber vê sedemê ew Hojîn afirand, da ku karibe berpirsiyartiya parastin û pêşvebirina zimanê Kurdî wekî amûra herî girîng a neteweyê ji stû bigire.
Ji kerema xwe bi bilavkirina vê nivîsê û nivîsandina nêrînên xwe û her wisa bi lêdana heşteg û "teg" kirina me, Hojan û Hojîn baştir bidin nasîn.

💢 لەگەڵمان بن...

✅ کاناڵی زانست :: Hojan

🆔 @zanisthojan 💯

Читать полностью…

Hojan :: زانست

💢 ئایا بە باڵابەرزیی خۆتان دەنازن؟

دەزانن بۆ هەر ١٠ سەنتیمەتر باڵا، مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە ١٠٪ بەرز دەبێتەوە؟

💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێنەوە:

Hojan Science Channel


💢 لەگەڵمان بن...

✅ کاناڵی زانست :: Hojan

🆔 @zanisthojan 💯

Читать полностью…

Hojan :: زانست

پەسندکردنی ڤاکسینێکی نوێ کە دەتوانێت دۆخی پەتای کۆرۆنا بگۆڕێت.

پێکوتەی کۆمپانیی جانسن و جانسن، توانی، بەسەرکەوتوویی، ڕای ئەرێنیی پسپۆڕانی ڕاوێژکاری بەڕێوەبەرایەتیی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا لە ڕۆژی هەینیی ڕابردوودا وەربگرێت. ئەم دەنگە ئەرێنییە ڕێگەخۆشکرە بۆ ڕێگەپێدانی ئۆرژانسی بۆ ئەم پێکوتەیە. 

پێکوتەی جانسن و جانسن، دوای تاقیکردنەوە لەسەر نزیک ٤٠ هەزار کەس  لە فازی سێهەمدا، دوای ٢٨ ڕۆژ لە وەشاندنی ڤاکسینی یەکەم، کاریگەریی ٦٦٪ی (بە مەودای دڵنیایی ٩٥٪) نیشان داوە لە بەرگریکردنی لە تووشبوونی مامناوەندی و سەخت بە نەخۆشیی کۆرۆنا. تاقیکردنەوەی فازی ٣، چەند-نەتەوەیی، ھەڕەمەکیکراو، دووجار-کوێر و کۆنترۆڵکراو بە دەستەی پلاسیبۆ بووە. لە توێژینەوەی دووجار-کوێر، هەم تاقیکەر و ھەم نەخۆش ئاگاداری ئەوە نین کە ڤاکسینێک کە لێیان دراوە ڕاستەقینەیە یان لەقەستی‌ (پلاسیبۆ).

ڤاکسینی جانسن و جانسن دوو باشیی زۆر بەرچاوی هەیە:
١) تەنیا یەکجار پێویستە پێکوتەکە لە خۆت بدەی.
٢) دەکرێت پێکوتەکە لە ساردکەرەوەیەکی ئاسایی بۆ ماوەیەکی زۆر ڕایبگریت.

ئەم دوو خاڵە، پێکوتەی جانسن و جانسن وا لێ دەکات کە گوێزرانەوەی پێکوتە بۆ وڵاتانی کەمتر پێشکەوتوو ئاسانتر بکاتەوە کە دەتوانێت لە کۆنترۆڵی کۆرۆنا لە دنیادا زۆر یارمەتیدەر بێت.

پێکوتەی جانسن و جانسن، لە ڤایرۆسی بێمەترسیی ئەدێنۆ وەک هەڵگرێک بۆ دانانی کۆدی جینەتیکیی پڕۆتینی کۆرۆنا ڤایرۆس کەڵک وەردەگرێت کە دەتوانێت سیستمی بەرگریی لەش دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بورووژێنێت.

کۆمپانیی جانسن و جانسن بەڵێنی داوە کە لە ئەگەریی پەسندکردنی ڤاکسینەکەی ٥٠٠ ملیۆن دانە بۆ بڵاوکردنەوەی دادوەرانەی پێکوتە لە هەموو وڵاتانی دنیا و بەبێ قازانج دابنێت.

نوێکردنەوەی ۱: ڤاکسینی جانسن و جانسن لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی خۆراک و دەرمان پەسند کرا.


بە بڕوات پێکوتەوەشاندنی دنیا چەندەی پێدەچێت؟


ئاسۆ ڕەحیمزادەگان، ڕۆژنامەگەری زانستی

وشەکان:
جانسن و جانسن Johnson & Johnson
بەڕێوەبەرایەتیی خۆراک و دەرمان Food & Drug Administration
ڕێگەپێدانی ئۆرژانسی Emergency Authorization
هەڵگر vector
ڤایرۆسی ئەدێنۆ Adenosine virus
دووجار-کوێر Double-blind
ھەڕەمەکیکراو Randomized
پلاسیبۆ Placebo
پێکوتەوەشاندن Vaccination

سەرچاوەکان
https://bit.ly/2PdGdjT
[1] Johnsen & Johnson, <www.jnj.com>
[2] Food U.S. Food & Drug Administration, <https://www.fda.gov/media/146217/download&gt;

Читать полностью…

Hojan :: زانست

🎧 ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی

✅ پاڵپشتیی فرەزمانی لە پێناو گشتگیریی خوێندن و کۆمەڵگەدا
✅ پاراستنی فرەچەشنیی زمانی
✅ مێژووی ئەم ڕۆژە

دەقی بابەتەکە: /channel/ZanistHojan/2174
#دەنگ

💢 لەگەڵمان بن...

✅ کاناڵی زانست :: Hojan

🆔 @zanisthojan 💯

Читать полностью…

Hojan :: زانست

💢 ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی

✅ پاڵپشتیی فرەزمانی لە پێناو گشتگیریی خوێندن و کۆمەڵگەدا

✅ پاراستنی فرەچەشنیی زمانی

✅ مێژووی ئەم ڕۆژە

💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێنەوە:

Hojan Science Channel


💢 لەگەڵمان بن...

✅ کاناڵی زانست :: Hojan

🆔 @zanisthojan 💯

Читать полностью…

Hojan :: زانست

♨️ ئەمشەو لە کەناڵی تەلەڤیزیۆنیی ″ڕووداو″ بینەری فیلمی داکیۆمێنتاریی ″زمانی دایک″ بن.

🎥 فیلمی ٤٧ خولەکیی ″زمانی دایک″ لە چەند شار و پارێزگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرهەم هاتووە و چیرۆکی ئەو خۆبەخشانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە دەیانهەوێت ″زمانی کوردی″ زیندوو ڕابگرن.

بەڵگەفیلم، فیلمی داکیۆمێنتاری (Documentary film)

🖥 کاتی بڵاوکردنەوە:
یەکشەمە ۳ی ڕەشەمە، کاتژمێر ۹:۳۰ی شەو.

💢 لەگەڵمان بن...

✅ کاناڵی زانست :: Hojan

🆔 @zanisthojan 💯

Читать полностью…

Hojan :: زانست

🔴 داواکاریی ڕەخنە و تێبینی لەسەر گۆڤاری زانستیی هۆژین 🔴

ھاوڕێیانی ھێژا و لایەنگرانی فەرھەنگ و زانست،

وەک پێشتر ڕامانگەیاند، خوێنەرانی هێژای هۆژین دەتوانن ژمارەی ۹ی گۆڤار، بەبێ تێچوو، لە ڕێگەی ماڵپەڕی خوارەوە بخوێننەوە و گوێی بۆ ڕابگرن:
https://hojan.org/j09/

⁉️ گۆڤاری هۆژین بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی سەرنجڕاکێشیی بابەتەکان و گونجاوبوونیان بۆ ئێوەی بەردەنگی ئازیز، داوا لە هەموو خوێنەران دەکات کە هەر چەشنە ڕەخنە، تێبینی، یان پێشنیارێکیان لەسەر گۆڤار هەیە لە ڕێگەی ئایدیی تەلەگرامی @AhvandJalali، یان دانانی کامێنت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و یان لە ڕێگەی ئیمەیلی govar.hojan@gmail.com، بە بەڕێوەبەرانی گۆڤار ڕایبگەیەنن.

چاوەڕوانی ڕەخنە و تێبینییەکانتان دەبین. 🙏😊

بەسپاسەوە،
دەستەی بەڕێوەبەریی گۆڤاری زانستیی ھۆژین

🆔 @zanisthojan 💯

Читать полностью…

Hojan :: زانست

وەره با دەست له باڵاکەت وەرێنم
وەره کوڵمەم له کوڵمەی تۆ خشێنم

وەره سوور به لەسەر واده و بەڵێنی
وەره کورد به و مەکه پەیمان شکێنی

وەره گیانم فیدای چاوی ڕەشی تۆ
وەره با هەست بکەم گەرمی لەشی تۆ

وەره ماچم دەیه ماچی خودایی
که بێزارم له ماچی سینەمایی

#ڕۆژی_ڤالانتاین #ئەوین #مامۆستاهێمن


درێژەی بابەت:
https://hojan.org/babet/9361/

💢 لەگەڵمان بن...

✅ کاناڵی زانست :: Hojan

🆔 @zanisthojan 💯

Читать полностью…

Hojan :: زانست

💢دۆزینەوەی مەیدانی موگناتیسیی بەهێز لە دەوری کونەڕەشدا

  دوو ساڵ لەمەوبەر بوو کە بۆ یەکەم جار وێنەی کونەڕەشێک لە ناو بۆشاییدا گیرا [۱]. M87* کە ناوی ئەو کونەڕەشەیە ٥٥ ملیۆن ساڵی ڕووناکی لە ئێمەوە دوورە. ساڵی ڕابردوو خەڵاتی نۆبڵی فیزیک پێشکەش کرا بە توێژەرانی بواری کونەڕەش کە گرنگیی تایبەتیی ئەم بوارە نیشان دەدات [۲]. ئێستا، بۆ یەکەم جار، توێژەران توانیویانە مەیدانێکی بەهێزی…

💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێنەوە:

Hojan Science Channel


💢 لەگەڵمان بن...

✅ کاناڵی زانست :: Hojan

🆔 @zanisthojan 💯

Читать полностью…

Hojan :: زانست

💢 ڕوانگەیەکی نوێ لە گرفتی کۆمەڵایەتیی گیرۆدەبوون

مرۆڤ توانای هەڵبژاردنی هەیە؟

💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێنەوە:

Hojan Science Channel


💢 لەگەڵمان بن...

✅ کاناڵی زانست :: Hojan

🆔 @zanisthojan 💯

Читать полностью…

Hojan :: زانست

💢پێشکەش بە مامۆستا هەژین

لە بەشێک لە بەڵگەفیلمی “زمانی دایکی” لە دەرهێنانی بەڕێز سەرکێو مسگەری، باسی فێرگەی سۆما کراوە. لەم دەقەدا هەوڵمان دا ئاوڕێکی کورت لە چالاکییەکانی سۆما بدەینەوە. وەک هۆژان، سپاسی مامۆستا هەژێن (ڕەحیم سوڵتانی، دکتۆرای پسپۆڕیی ئەدەبی بەراوردکاری) دەکەین کە بە پیری پرسیارەکانمانەوە هات و وڵامدەرمان بوو.

💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێنەوە:

Hojan Science Channel


💢 لەگەڵمان بن...

✅ کاناڵی زانست :: Hojan

🆔 @zanisthojan 💯

Читать полностью…

Hojan :: زانست

💢 ڕێکخراوەی زانستی فەرهەنگیی هۆژان و گۆڤاری زانستیی هۆژین پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرجەم خەڵکی کوردستان دەکات بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێ و ئاواتەخوازە کە ساڵی داهاتوو ساڵێکی پڕ لە خێر و خۆشی و پێشکەوتن بێت بۆ گەلەکەمان.

🔥نەورۆزتان پیرۆز🔥

🆔 @ZanistHojan 💯

Читать полностью…

Hojan :: زانست

💢 ناوزڕاوترین و خوێنڕێژترینەکانی مێژوو

کوردەکان وەبەر پەلاماری کام خوێنڕێژ کەوتوون؟


💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێنەوە:

Hojan Science Channel


💢 لەگەڵمان بن...

✅ کاناڵی زانست :: Hojan

🆔 @zanisthojan 💯

Читать полностью…

Hojan :: زانست

🎊🎊 فرۆشی تایبەتی هۆژین 🎉🎉🎉


♨️ نەورۆزانەی ئەمساڵت با #هۆژین بێت.


✅ ٢٠٪ داشکان بۆ ژمارەکانی ٢ تا ١٠ی هۆژین

📅 ١٥ی ڕەشەمە تا ١٥ی خاکەلێوە


لەڕێگەی ماڵپەڕی هۆژانەوە گۆڤاری زانستیی هۆژین بکڕن:
🌐 https://hojan.org/issues

بۆ زانیاریی زیاتر پەیوەندیمان پێوە بگرن:

🆔@ayubmhm


💢 لەگەڵمان بن...

✅ کاناڵی زانست :: Hojan

🆔 @zanisthojan 💯

Читать полностью…

Hojan :: زانست

هۆژان، بەرهەمی بیرۆکەیەکی پیرۆز و کەڵکەڵەیەکی ئاشقانە بوو؛ هەر بۆیە هۆژینی خوڵقاند، تاکوو بتوانێت ئەرکی خۆی بۆ پاراستن و گەشەی زمانی کوردی، وەک یەکەم ئامرازی ناسنامەی نەتەوەیی، بەجێ بهێنێت.
تکایە بە بڵاوکردنەوەی ئەم نووسراوە و نووسینی ڕوانگەی خۆتان و بە لێدانی هەشتەگ و "تەگ"کردنمان هۆژان و هۆژین باشتر بناسێنن.

💢 لەگەڵمان بن...

✅ کاناڵی زانست :: Hojan

🆔 @zanisthojan 💯

Читать полностью…

Hojan :: زانست

💢 بزنەکان دەنگ نادەن!

شێوازی بڕیاردانی گشتی لەنێو ئاژەڵەکاندا جیاوازە.

🐐 زانایان مێگەلەکان بە دوو دەستەی گشتی دابەش دەکەن: ئەو مێگەلانەی کە دەنگ دەدەن و ئەوانەی کە لاسایی دەکەنەوە.

💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێنەوە:

Hojan Science Channel


💢 لەگەڵمان بن...

✅ کاناڵی زانست :: Hojan

🆔 @zanisthojan 💯

Читать полностью…

Hojan :: زانست

💢 کوردەکان ددانیان دێشێت

🚩 ددانئێشە نەخۆشییەکە کە پەیوەندییەکی زۆری بە نایەکسانیی ئابووری-کۆمەڵایەتییەوە هەیە [٥-٧]؛ واتە لەو کۆمەڵگایانە کە دۆخی ئابووری-کۆمەڵایەتییان خراپترە، دۆخی ددانەکانیش خراپترە.

🦷 توێژینەوەکانیش نیشاندەری ئەوەن کە دۆخی ددانی خەڵکی پارێزگای سنە لە هەموو پارێزگاکانی دیکەی وڵاتی ئێران خراپترە.

💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێنەوە:

Hojan Science Channel


💢 لەگەڵمان بن...

✅ کاناڵی زانست :: Hojan

🆔 @zanisthojan 💯

Читать полностью…

Hojan :: زانست

💢 بۆ خەوێکی خۆش، بەر لە خەوتن کتێب بخوێننەوە

📕 هەمیشە وتراوە کە کتێب ژیانی مرۆڤ خۆشتر دەکات. ئێستا بەڵگەیەکی نوێش هەیە بۆ باش بوونی خوێندنەوەی کتێب.

💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێنەوە:

Hojan Science Channel


💢 لەگەڵمان بن...

✅ کاناڵی زانست :: Hojan

🆔 @zanisthojan 💯

Читать полностью…

Hojan :: زانست

🧬 ڤیدیۆیەکی سەرنجڕاکێش لە سەمای دی.ئێن.ئەی

🔬 تیمێک بریتی لە زانایانی سێ زانکۆی شێفیڵد، یۆرک و لیدز بۆ یەکەم جار بە کەڵکوەرگرتن لە میکرۆسکۆپی هێزی ئەتۆمی و هاوشێوەسازیی سوپەرکۆمپیوتەرەکان، ڤیدیۆیەکیان لە مولکولە لێکئاڵاوەکانی دی.ئێن.ئەی بەرهەم هێناوە.

🖥 ئەو وێنەگەلەی کە گیراون وردەکارییەکانی دوو زنجیرەی لوول و لێکئاڵاوی دی.ئێن.ئەی نیشان دەدەن بەڵام زیاتر لەوەش کاتێک زانایان کەڵکیان لە هاوشێوەسازیی سوپەرکۆمپیوتەرەکان وەرگرت، توانییان پێچهەڵپێچی و شوێنی هەر تاکە ئەتۆمێک لەنێو دین.ئێن.ئەیدا ببینن.

🩺 ئەم وێنگەلە دەتوانێت پەرە بە ″جین دەرمانی″ی نوێ بدات و لە چارەسەرکردنی هەندێک لە نەخۆشییەکاندا یارمەتیدەر بێت.

ئامادەکردن: هێمن موحەمەدیان
سەرچاوە:
https://www.york.ac.uk/news-and-events/news/2021/research/dna-dancing-video/

💢 لەگەڵمان بن...

✅ کاناڵی زانست :: Hojan

🆔 @zanisthojan 💯

Читать полностью…

Hojan :: زانست

❤️💐 ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی و گۆڤاری زانستیی ھۆژین💐❤️

🔴 بانگەوازی ناردنی بابەت بۆ ژمارە ١٢ی گۆڤاری زانستیی ھۆژین، بە تەوەری تایبەتی "زمانی دایکی" 🔴

بۆ زانیاریی زیاتری نووسەر، تکایە سەردانی ماڵپەری خوارەوە بکەن: Hojan.org/4authors

🔴 دوایین مۆڵەت بۆ ناردنی بابەتەکان:
١٥ی خاکەلێوە/فەروەردین
April 4th , 2021

💢 لەگەڵمان بن...

✅ کاناڵی زانست :: Hojan

🆔 @zanisthojan 💯

Читать полностью…

Hojan :: زانست

گەڕۆکی ناسا لەسەر گۆی مەریخ نیشتەوە!

ئەم گەڕۆکە دەیهەوێت بەردی مەریخ بهێنێتەوە بو زەوی تاوەکوو توێژەران بتوانن وڵامی ئەوەی کە ئایا لە ھەسارەی مەریخ ژیان ھەبووە بدەنەوە.

Rover گەڕۆک
سەرچاوە: Phys.org

💢 لەگەڵمان بن...

✅ کاناڵی زانست :: Hojan

🆔 @zanisthojan 💯

Читать полностью…

Hojan :: زانست

💢ئۆرتۆدۆنسی چییە؟

ئایا ئۆرتۆدۆنسی دەبێتە هۆی باشتربوونی تەندروستیی ددانەکان و خۆشترکردنی ژیان؟

💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێنەوە:

Hojan Science Channel


💢 لەگەڵمان بن...

✅ کاناڵی زانست :: Hojan

🆔 @zanisthojan 💯

Читать полностью…

Hojan :: زانست

💢 کۆرۆنا: پەیوەندیی ڕێژەی مردن و یاسابەزێنی (شلگرتنی کولتووری)

لەو وڵاتانەی کە کۆمەڵگەیەکی یاسابەزێنتریان هەیە، لەچاو وڵاتانێک کە کولتوورێکی توندوتۆڵیان ھەیە، ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا تێیاندا ٥ جار و ڕێژەی مردن بەهۆی کۆرۆناوە ۸ جار زۆرترە.

💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێنەوە:

Hojan Science Channel


💢 لەگەڵمان بن...

✅ کاناڵی زانست :: Hojan

🆔 @zanisthojan 💯

Читать полностью…
Subscribe to a channel