zanisthojan | Unsorted

Telegram-канал zanisthojan - Hojan :: زانست

2036

بنکەیەک بۆ پێشکەشکردنی زانست بە کۆمەڵگە بەپێی سەرچاوەی بڕواپێکراو. یەکەمین گۆڤاری زانستی-گشتیی کوردیی ڕۆژھەڵاتی کوردستان. ڕێکخراوەی زانستی-فەرهەنگیی هۆژان گۆڤار: hojan.org/jimare9&10 ‎ژمارەی تۆمارکردن: ٧٨٣٨٨ ماڵپەڕی ھۆژان: hojan.org @ayubmhm :پەیوەندی

Subscribe to a channel

Hojan :: زانست

🎙 سەروتار

نووسەر: سیروان محەمەدی
خوێندنەوە: ڕەزا مەلەکی
ئێدیت: فەڕشید سیگاری
بەرپرسی بەشی دەنگیی گۆڤار: ئەندێشە ڕەحیمی جەماڵ
🔸 #پۆدکاستی_هۆژان #پۆدکاستی_کوردی #سەروتار #ژمارە_١٥ #چەت_جی_پی_تی #ژیریی_دەستکرد #تەکنەلۆجیا #مێتاڤێرس #پەروەردە #تەکنۆترس

📱 پۆدکاستی هۆژان لەسەر تێلێگڕام
📱 پۆدکاستی هۆژان لەسەر واتس‌ئەپ


🛍بەشی فرۆشگەی گۆڤار.

📖 پێگە فەرمییەکانی هۆژان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

📱 ماڵپەر 📱 ئینستاگڕام 📱 تێلێگڕام   📱 فەیسبووک 📱 ئیکس 📱 zanisthojan?si=xIH1K7HfXs4QB_p5">یووتووب 🎙پۆدکاست

Читать полностью…

Hojan :: زانست

🎉 مزگێنی!
ژمارە نوێی
#هۆژین لێرەیە!

هاوڕێیانی ئازیز، ژمارە ١٥ی گۆڤاری زانستیی #هۆژین، دوای چارەسەرکردنی برێک لە کێشەکانمان لە چاپکردنی، ئێستا ئامادەیە و بە شێوازی چاپکراو و سەرهێڵ پێشکەشی ئێوە بەڕێزان دەکرێت! کۆمەڵێک وتاری سەرنجڕاکێش لەسەر تەکنەلۆجیا نوێیەکان و ژیانی داهاتوو لەم ژمارە هاتووە! نوقمی دونیای نوێی تەکنەلۆجیا بووین و یارمەتیتان دەدەین لەم گۆڕانکارییە خێرایانە دوا نەکەون و بەڕۆژ بن!

بۆ پاڵپشتیی گۆڤار، یارمەتیدەرمان بن کە پێکەوە بناخەی کوردستانێکی نوێ و پێشکەوتووتر دامەزرێنین.
تۆش دەنگی #هۆژین بە و بە بڵاوکردنەوەی، بە دۆستانت بیناسێنە!

🛍️بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر شێوازەکانی کڕینی گۆڤار، پەیاممان بۆ بنێرن📩

@ZanistHojan

Читать полностью…

Hojan :: زانست

💢نەخۆشیی شیزۆفڕێنیا و کاریگەرییەکانی لەسەر مرۆڤ


ئامادەکردن: هێمن مەلەکی
چاوەدێری زمانی: فەرشاد شنۆیی
چاوەدێری زانستی: هێمن عەبدوڵاپوور

🔸سکیزۆفڕێنیا یان شیزۆفڕێنیا (بە ئینگلیزی: Schizophrenia) نەخۆشییەکە کە بە سەرلێشێواوی لە بیرکردنەوەدا ناسراوە و تێیدا بیرکردنەوە و بیرۆکەکان لە ڕووی باری لۆژیکییەوە پەیوەندییەکی بەجێیان نییە؛ تێگەیشتن و سەرنجی ناتەواو و نەبوونی دەربڕینی سۆزداری و تێکچوونی هەڵسوکەوت، وەکوو ڕوخسارێکی شێواو و نیگەران دەستنیشان دەکرێن. ڕەنگە ئەو کەسانەی تووشی شیزۆفڕێنیا دەبن، لە مرۆڤ و ڕاستییەکانی ڕۆژانە بکشێنەوە و زۆر جار بە بیروباوەڕ و وەهمێکی سەیرەوە دەژین. نیشانەکانی شیزۆفڕێنیا زۆر جار لە سێ بواری جیاوازدا دەناسرێنەوە:
١) نیشانە ئەرێنییەکان: وەهم و قسەپەڕاندن.
٢) نیشانە نەرێنییەکان: نەبوونی ئیرادە، کەمتەرخەمیی کۆمەڵایەتی، چێژنەبردن لە ژیان.
٣) نیشانە ناڕێکەکان (کاتاتۆنیک): تێکچوونی هەڵسوکەوت و قسەکردن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەتەکە لێرە کرتە بکە:

           ناوەڕۆک


#سکیزۆفڕێنیا
#شیزۆفڕێنیا
#نەخۆشیی_دەروونی
#سەرلێشێواوی
#تێکچوون


@ZanistHojan

Читать полностью…

Hojan :: زانست

هایدرۆجێلی چێندراو بۆ دەرمانی ئیندۆمەتریۆسیس

وەرگێڕ: سەعیدە دەیهیم
چاوەدێری زانستی: پەریسا خاتری
چاوەدێری زمانی: ڕزگار ئازەوانی

💢توێژەرانی زانستگەی ئی.تی.ئێچی زووریخ و توێژینگەی ئێمپا، هایدرۆجێلێکی چێندراویان (شلکەچاندی ئاوهەڵمژ/تێنێژراوی ئاوجێلی) بەرهەم هێناوە کە دەتوانێت لە سەرهەڵدانی ئیندۆمەتریۆسیس (نەخۆشییەکە کە ڕێژەیەکی زۆر لە ژنان تووشی دەبن) ڕێگری بکات. ئەم داهێنانە وەک دژەدووگیانیش بەکار دێت.

📌بۆ خوێندنەوەی هەمووی بابەتەکە لێرە کرتە بکەن:

بینینی ناوەرۆک


#چێندراو
#هایدرۆجێل
#هایدرۆژێل
#نەخۆشی_ژنان
#ئیندۆمەتریۆسیس


@ZanistHojan

Читать полностью…

Hojan :: زانست

💢وتوێژی دکتۆر ئەمیر ئارمانی، بەرپرسی بەشی وشەنامەی هۆژان، سەبارەت بە وەشانی نوێی فەرهەنگی هۆژان لەگەڵ تۆڕی میدیای ڕووداو

✔️وشەنامەی هۆژان نزیکەی دە هەزار وشەی زانستی لەخۆ دەگرێت و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ وشە و تێرمی زانستی نوێی لە بوارە جۆراوجۆرەکانی زانستەوە پێ زیاد دەکرێت.

✔️بۆ زانیاریی زیاتر بینەری وتووێژەکە بن.

ماڵپەڕی نوێی وشەنامە:
https://hojandic.org/

باتی تێلێگرامی وشەنامە:
@hojandic_bot


#فەرهەنگ
#وشەنامەی_سەرهێڵ


@ZanisHojan

Читать полностью…

Hojan :: زانست

💢چارەسەریی دەروونی چییە؟

وەرگێڕ: ئەمیر عەبدوڵاپوور 
چاوەدێری زمانی: حەسەن(هێرش) مووسازادە
چاوەدێری زانستی: هێمن عەبدوڵاپوور

🔻چارەسەریی دەروونی (تراپی)، ڕێگەیەکی متمانەپێکراو بۆ کەمکردنەوەی ئازاری هەستەکانە. تراپی لەلایەن کەسانی شارەزا وەکوو دەروونناس، دەروونشیکار، دەروونپزیشک یان شارەزایانی بواری دەروون ئەنجام دەدرێت.
دانیشتنەکانی چارەسەریی دروونی، گەڵاڵەکراو و پێوەرمەندن و بەپێی پلان بەڕێوە دەچن. چارەسەریی دەروونی لەخۆگری چەندین ڕێچکەی جیاوازە و شارەزایانی بواری دەروون، دەتوانن لە یەک یان چەند ڕێچکە پسپۆڕ بن.

                     بینینی ناوەرۆک



Psychotherapy:
#چارەسەری_دەروونی
Psychologist:
#دەروونناس
Psychiatrist:
#دەرمانخواز
...

@ZanisHojan

Читать полностью…

Hojan :: زانست

💢بانگەوازیی ناردنی بابەت بۆ ژمادە ۷ی پاشکۆی منداڵانی گۆڤاری زانستیی هۆژین


دوایین دەرفەت بۆ ناردنی بابەت:
٣٠ی گەلاوێژ، ٢٧٢٤
٣٠ مرداد، ١٤٠٣
August 21th, 2024

تکایە نووسراوەکانتان بنێرن بۆ ئیمەیلی گۆڤار: govar.hojan@gmail.com

بۆ بینینی ڕێڕەونامەی گۆڤاری هۆژینی منداڵان، سەردانی ئەم بەستەرە بکەن:

https://docs.google.com/document/d/1QmDqGoHLtfPDnwiKOUcA8_bg__WtXJFWgkhNKUCxqn8/edit?usp=sharing

بە سپاسەوە، سورەییا ئەحمەدی،
سەرنووسەری سەرەکیی #پاشکۆی_منداڵانی گۆڤاری زانستیی هۆژین

#زانست
#کوردستان
#گۆڤاری_زانستی
#منداڵان
#زارۆک
@zanisthojan

Читать полностью…

Hojan :: زانست

من پێم وایە کە مرۆڤ کاتێک دەتوانێت لەو ڕەوشەدا بژیت کە توانای ئەوەی هەبێت دەست لە هەموو نەفامییەکانی ژیانی هەڵگرێت. دەربازبوون لەمانە تەنیا کاتێک سەر دەگرێت کە مرۆڤ نەک ئاگاداری پەیوەندیی خۆی و مرۆڤەکان، بەڵکوو ئاگاداری پەیوەندیی خۆی لەگەڵ بیرۆکەکان و سروشت و هەموو شتێکی دیکەش بێت. لە وەها پەیوەندییەکدایە کە مرۆڤ دەتوانێت دەستکەوتی وەک ناسین و دەرخستنی خۆی، ترس، پەرێشانی، بێهیوایی، تەنیایی و نەبوونی ئەوینی هەبێت. ئێمە پڕین لە بیرۆکە و وشە و زانستێک کە خەڵک لە مێشکمانیان ئاخنیوە، بەڵام لەبارەی خۆماندا هیچ زانیارییەکمان نییە. هەر بۆیە نازانین کە دەبێت چۆن بژین.

کەسێک وا خۆی ناسیبێت و ئامانجێکی بۆ ژیانی خۆی دانابێت و ئاگادار بێت چون لەگەڵ چرکە و ساتەکانی ژیانی هەڵسوکەوت بکات بێگومان دەزانێت چۆن ژیان بکات و چۆنیش بگات بە ئامانجەکانی...
دوکتور هێرش ئەمینی ئەو کەسەی وا مانابەخشی ژیان بوو، کەسێک وا بە ڕوحێکی بەهێز لەناو جەستەیەکی شەکەت و ماندوو بوێرانە لەگەڵ شێرپەنجە بەربەرکانی کرد و تا کۆتا ساتەکانی ژیانی هیوای لەدەست نەدا و بوو بە هێمای خۆڕاگری لەگەڵ نەهامەتییەکانی ژیان...

دوکتور ئەمینی کەسێک وا لە ۳۹ ساڵ تەمەنی پڕشکۆدا لە هەوڵدان بۆ سەرکەوتن بەسەر پلەکانی خوێندن و گەشە کردن نەوەستا و چەند خەڵاتی بەنرخی وەک خەڵاتی فیزیا و کیمیای ئەتمۆسفێڕیکی لە ساڵی ۲۰۱۸ لە وڵاتی سویسرا و هەروەها خەڵاتی ڕۆزنبلێس لە ساڵی ۲۰۲۰ی پێ بەخشرا.

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێی خۆشەویست و ماندوونەناسی ڕاستەقینەی گەل، دوکتور "هێرش ئەمینی"مان پێگەیشت و داخ و کەسەرێکی قووڵی خستە دڵمان.
مردن لە ئاست کەسانی ماندوونەناس و تێکۆشەرانی نیشتماندا، ڕێگر نییە لە ڕێباز و ئەندێشەیاندا. بەو بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی کۆچکردوو و خەڵکی شاری سەردەشت و سەرجەم کوردستان دەکەین و هیوای سەبر و ئۆقرەیان بۆ ئاواتەخوازین.

یاد و ناوی بەرزە و ڕێگەی پڕ ڕێبوارە.

#دوکتور_هێرش_ئەمینی
#کۆچی_دوایی
#کوردستان
#سەردەشت
#فیزیک
#کیمیا

@ZanistHojan

Читать полностью…

Hojan :: زانست

💢بەشی چوارەمی(کۆتایی) وتووێژی زانا نەقشبەندی لەگەڵ دوکتور ئاران ئەمینی، سەبارەت بە دوایین بەرهەمی کۆمپانیای Open AI  واتا #چەت_جی_پی_تی_٤_ئۆ 
#chatgpt4o

✔️لە بەشی کۆتاییدا باس لەوە دەکرێت کە پڕۆژەکانی داهاتووی #ژیریی_دەستکرد دەتوانن چ بەهرەیەکان بۆ کورد هەبێت.
#chatgpt

#ژیریی_دەستکرد
#ژیری
#مۆدێلی_زمانی
#زانست

@ZanistHojan

Читать полностью…

Hojan :: زانست

💢بەشی سێهەمی وتووێژی زانا نەقشبەندی لەگەڵ دوکتور ئاران ئەمینی سەبارەت بە دوایین بەرهەمی کۆمپانیای Open AI  واتا #چەت_جی_پی_تی_٤_ئۆ 
#chatgpt4o

✔️لەم بەشەدا باسەکە سەبارەتە بە خاڵە لاوەزاکان و سنوورەکانی ئێستای #ژیریی_دەستکرد.  

#ژیریی_دەستکرد
#ژیری
#مۆدێلی_زمانی
#زانست

@ZanistHojan

Читать полностью…

Hojan :: زانست

💢بەشی دووهەمی وتووێژی زانا نەقشبەندی لەگەڵ دوکتور ئاران ئەمینی سەبارەت بە تاوتوێکردنی دوایین بەرهەمی کۆمپانیای Open AI واتا #چەت_جی_پی_تی_٤_ئۆ 
#chatgpt4o

✔️لە بەشی دووهەمدا باسی دۆخی زمانی کوردی لەناو مۆدێلە زمانییەکان دەکرێت.

#ژیریی_دەستکرد
#ژیری
#مۆدێلی_زمانی
#زانست

@ZanistHojan

Читать полностью…

Hojan :: زانست

💢#وتووێژی زانا نەقشبەندی لەگەڵ ئاران ئەمینی بەمەبەستی تاوتوێکردنی دوایین بەرهەمی کۆمپانیای Open AI  واتە #چەت_جی_پی_تی_٤_ئۆ 

#chatgpt4o

جێگەی سەرنجە ئەم وتووێژە کراوەتە ۴ بەش و بە ۴ جار  دادەندرێت.
بەگشتی لەناو ویدیۆکان باسی تایبەتمەندییەکانی مۆدێلە تازەکەی کۆمپانیای Open AI دەکردرێت.


۱. بەشی یەکەمی ویدیۆکە باسی مێژووی مۆدێلە زمانییەکان دەکات
۲.لە بەشی دووهەم باسی دۆخی زمانی کوردی لەو مۆدێلانە دەکرێت
۳. لە بەشی سێهەم خاڵە لاوەزاکان و سنوورەکانی ئێستای #ژیریی_دەستکرد دێتە باسکردن.
٤. لە بەشی چوارەم باس لەوە دەکرێت کە پڕۆژەکانی داهاتووی ژیریی دەستکرد بۆ کورد دەتوانن چ بن!
#chatgpt_4o

@ZanidtHojan

Читать полностью…

Hojan :: زانست

💢بانگەوازی ناردنی بابەت بۆ ژمارەی ١٧ی گۆڤاری زانستیی ھۆژین


هاوڕێیانی هێژا،

دوای ژماردنی دەنگەکانی ئێوە بەڕیزان لە سەر تەوەری داهاتووی گۆڤاری زانستی هۆژین و بە لەبەرچاوگرتنی سەرچاوە مرۆییەکانی گۆڤار، تەوەری  "شێرپەنجە" بۆ ژمارە ١٧ هەڵبژێردرا.
بۆ ئەوەی کە بزانن ئەو تەوەرە دەتوانێت چە بابەتگەلێک لەخۆ بگرێت چاوێک لە پۆستێری بانگەوازییەکە بکەن.

🔸هەروەها ئەوەش لەبەرچاو بگرن کە گۆڤاری هۆژین بۆ هەموو بابەتێک لە چوارچێوەی زانستە سروشتییەکان ئاوەڵایە، بۆیە ئەگەر بابەتێکی سەرنجڕاکێش دەر لەم تەوەرانەتان هەیە، تکایە لە ناردنیان بۆ هۆژین دریغ مەکەن.


🔸بۆ زانیاریی زیاتر، تکایە سەردانی ماڵپەڕی خوارەوە بکەن:
hojan.org/authors_guide

بەستەری ماڵپەڕی ناردنی وتار:
hojan.org/hojin/article-submission

ئیمەیلی گۆڤار:
govar.hojan@gmail.com

🔸 دوایین مۆڵەت بۆ ناردنی بابەتەکان:


١٥ی پووشپەری ٢٧٢٤
١٥ تیر ١٤٠٣
July 5th, 2024


لەگەڵ ڕێز و سپاس، پەریسا خاتری،
توێژەری پۆستدکتۆرا لە بواری وێنەگری پزیشکی، سەرنووسەری سەرەکیی گۆڤاری زانستیی ھۆژین، بە نوێنەرایەتیی دەستەی سەرنووسەرانی گۆڤاری زانستیی هۆژین.


@ZanistHojan

Читать полностью…

Hojan :: زانست

💢بۆچی ناتوانین لە لووتکەی کێوی ئێڤێرێست هێلکە بکوڵێنین؟

لە هەموو شوێنێکی جیهاندا دەکرێت هێلکە بکوڵێنیت. بەڵام لە یەک شوێنی جیهاندا کوڵاندنی هێلکە مەحاڵە، تەنانەت ئەگەر سۆپا و هەر ئامێرێکی دیکەت پێ بێت! ئەو شوێنە ئێڤێرێستە، بەرزترین کێوی دونیا.
ڕەنگە ئەم بابەتە بۆ هەر کەسێک گرینگ نەبێت بەڵام ڕێسا تێرمۆدینامیکییەکانی پشتی ئەم بابەتە بەڕواڵەت سادەیە، لەسەر دروستکردنی چێشت و خواردنەوەکان لە زۆربەی شوێنەکانی جیهاندا کاریگەری هەیە کە هیچ ڕێگایەک بۆ سەرپێچیکردن لێیانەوە نییە.
بەڵام بۆچی کوڵاندنی هێلکە لە ئێڤێرێست مەحاڵە؟

(لێرە کرتە بکە و هەمووی بخوێنەوە)
بینینی ناوەڕۆک

#تێڕمۆدینامیک
#پەستانی_هەوا
#ئێڤێرێست
#هێلکە

وەرگێڕ: مێدیسا وەیسی
چاوەدێری زمانی: سەعیدە دەیهیم
چاوەدێری زانستی: هێمن عەبدوڵڵاپوور

@ZanistHojan

Читать полностью…

Hojan :: زانست

💢چێرگ (Great Bustard)💢

چێرگ یان مێشەسی، بە ناوی زانستی Otis tarda، قورسترین باڵندەی جیهانە کە توانای فڕینی هەیە و بەداخەوە لە ئێستادا مەترسیی لەناوچوونی لەسەرە. جێگەی ئاماژەیە هەژماریان لە سەرانسەری جیهان، لە نێوان ۲۹ هەزار و ۶۰۰ بۆ ۳۳ هەزار چێرگ دەخەمڵێندرێت.
لە وڵاتانی ئیسپانیا، ڕووسیا، ئۆکراینا، تورکیا، کوردستان، ڕۆمانیا و کازاخستان ئەو شوێنانەن کە لەواندا چێرگ دەبینرێت. لەو وڵاتانەدا، ئیسپانیا زۆرترین هەژماری چێرگی لە ئاستی جیهاندا هەیە؛ واتە زیاتر لە نیوەی هەژماری ئەم باڵندەیە، لە ئیسپانیادا دەژین.
ئێستاکە بەڵام کەمتر لە ۳۰ باڵندەی چێرگ لە کوردستاندا دەژین و مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە. ئەم باڵندەیە، تەنیا لە دەشتەکانی شارەکانی بۆکان و سەقزدا ماونەتەوە و شوێنی ژیانیان لە وڵاتی کوردستان، ئەو دوو شارەیە و بەداخەوە لە شارەکانی دیکە، زیاتر لە ۱۰ ساڵە نەبیندراون.

...
ئامادەکردن: محەممەد محەممەدنەژاد

#چێرگ
#مێشەسی
#کوردستان_بۆکان_سەقز
#ژینگە_و_زانست
#otis_tarda
#otitidae
#Great_Bustard

Читать полностью…

Hojan :: زانست

📖 مزگێنی ڕاگەیاندنی پۆدکاستی هۆژان

📖هاوڕێیانی خۆشەویستی هۆگری زانست و زانستدۆستان؛

بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیێنین لە درێژەی هەوڵەکانی ڕێکخراوەی زانستی-فەرهەنگیی هۆژان بۆ پەرەپێدان و بڵاوکردنەوەی زیاتری زانست بە زمانی کوردی، ئێستا لە هەوڵێکی نوێدا بە مەبەستی دەستڕاگەیشتنی ساناتری هاووڵاتییان بە وتارەکانی گۆڤاری زانستیی هۆژین و سەرجەم بابەتە زانستییەکانی دیکە، پۆدکاستی هۆژان وەک خزمەتێکی تازە بە شانازییەوە ئاراستە و پێشکەش دەکرێت.


ڕێکخراوەی زانستی-فەرهەنگیی هۆژان دوای چەندین پڕۆژەی سەرکەوتووی نووسینی وتاری زانستی بە زمانی کوردی، بە چالاککردنی بەشی دەنگی، بۆ پەرەپێدان و بڵاوکردنەوەی زیاتری زانست لە کۆمەڵگەی کوردستان هەنگاو دەنێتەوە. لینکی فایلی دەنگیی وتارەکانی گۆڤاری زانستیی هۆژین، بەشێوەی QRcode لە گۆڤاردا داندراون، بەڵام بۆ دەستڕاگەیشتنی هاووڵاتییان بە وتارەکانی گۆڤاری زانستیی هۆژین،  پلاتفۆرمێکی دەنگی بۆ بڵاوکردنەوەی دەنگەکان پێویست بوو. ئەم پرۆژەیە لەم قۆناغەدا سنووردارە بە بڵاوکردنەوەی فایلی دەنگیی وتارەکانی گۆڤاری زانستیی هۆژین، بەڵام ئامانج ئەوەیە کە بە شێوەیەکی بەربڵاوتر و بە کۆمەڵێک کاری تر وەک سازکردنی دیمانەی زانستی، بەشی دەنگیی هۆژان بەهێزتر بکرێت.

📱 پۆدکاستی هۆژان لەسەر تێلێگڕام
📱 پۆدکاستی هۆژان لەسەر واتس‌ئەپ

❗️پێگە فەرمییەکانی هۆژان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

📱 ماڵپەر 📱 ئینستاگڕام 📱 تێلێگڕام   📱 فەیسبووک 📱 ئیکس 📱 zanisthojan?si=xIH1K7HfXs4QB_p5">یووتووب 🎙پۆدکاست

Читать полностью…

Hojan :: زانست

🎉مزگێنییەکی گەلێک خۆش؛

بەم زووانە هەواڵی گرینگ و بەرهەمی نوێتان
ئاراستە دەکەین...
تایبەتتر و جیاوازتر لە هەمیشە ئاوێتەی زانستتان دەکەین...


@ZanistHojan

Читать полностью…

Hojan :: زانست

💢لە دوو قۆناغی دیاریکراو لە ژیانماندا، کتوپڕ زۆر پیر دەبین!

وەرگێڕ: ئاسۆ ڕەحیمزادەگان
چاوەدێری زانستی: هێمن عەبدوڵاپوور
چاوەدێری زمانی: ئەستێرە چابوک

🔸توێژەرانی زانکۆی ستانفۆرد لە توێژینەوەیەکی سەرسووڕهێنەر سەبارەت بە چۆنیەتیی پیربوون دەڵێن: بە پێچەوانەی تێگەیشتنی باو، هەڵکشانی تەمەن بەرە بەرە نییە، بەڵکوو لەناکاو و کتوپڕە.

توێژینەوەکە دەریخستووە نزیکەی ٨١٪ی ئەو خانانەی لێکۆڵینەوەیان لەسەر کردووە لە ماوەی دوو لووتکەی تیژ لە پیربووندا گۆڕانکارییەکی بەرچاویان بەسەردا هاتووە. لووتکەی یەکەم لە دەوروبەری تەمەنی ٤٤ ساڵیدا و لووتکەی دووهەم لە دەوروبەری تەمەنی ٦٠ ساڵیدا ڕوو دەدات.

بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە لێرە کرتە بکە:

ناوەڕۆک


#تەمەن
#پیری
#ژیان
#کتوپڕ
#ستانفۆڕد
#توێژینەوە

@zanisthojan

Читать полностью…

Hojan :: زانست

💢سێمیناری دکتۆر هیوا مەحموودی، سەبارەت بە بەرهەمهێنانی تەڵەزمی ئەلیكترۆنیكی وەک ئاڵۆزترین تەكنەلۆژیای داهێنراو لە لایەن مرۆڤەوە
****
Çêkirina çîpên elektronîkî wekî teknolojiya herî tevlihev a ku ji hêla mirovahiyê ve hatî pêşve xistin

****
Manufacturing electronic chips as the most complex technology developed by humanity.

Hîwa Mehmûdî
20 July, 2024

****
#JemalNebezFoundation​ #NebezAcademy​ #Science​ #ElecronicChip​ #HiwaMahmoudi​ #Manufacturing​ #ACdesign​ #academy​ #Kurdishseminars​

@ZanistHojan

#زانست #هۆژان
#ڕێکخراوەی_جەمال_نەبەز​ #نەبەز_ئاکادێمی​ #زانست​ #تەڵزمی_ئەلیکترۆنی​ #بەرهەمهێنان​ #ئاکادێمیا​ #چێکردنی_ئەیسی​ #هیوا_مەحموودی​ #سێمیناری_کوردی​

لەسەر ئەو لینکە کرتە بکەن و لە بەستەری یوتیوبەوە بینەری بن:
https://youtu.be/uxe3HX3kSMk?feature=shared

Читать полностью…

Hojan :: زانست

💢🔸بانگهێشت بۆ وەرگێڕان🔸💢

هاوڕێیان و بەردەنگانی هێژای هۆژان،
سڵاو و ڕێز،


💡ئایا دەزانن ساڵانە نزیکەی ١٠ ملیۆن کەس، واتە ڕۆژانە نزیکەی ٢٧ هەزار کەس، بە هۆی شێرپەنجەوە گیانیان لەدەست دەدەن؟

💡ئایا دەزانن کە تەنیا ٥-١٠%ی هۆکاری تووشبوون بە شێرپەنجە بە کەموکوڕیی بۆماوەیی (ژێنەتیکی) دەگەڕێتەوە و ٩٠-٩٥%ی هۆکارەکان پێوەندی بە لایف ستایل و شێوەی ژیانیان هەیە؟

📌زۆربەمان لانیکەم جارێک هاوڕێیەک یان خزمێکی نزیکمان دیوە کە تووشی شێرپەنجە بووە یان بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە. ئاستی ئاگامەندیی کۆمەڵگە کاریگەرییەکی هەرە بەرچاوی لەسەر شێوەی ژیان و بەرگری لە شێرپەنجە هەیە. هەر بەم بۆنەوە، لە ژمارەی داهاتووی هۆژیندا، جەخت دەکەین لەسەر بابەتی شێرپەنجە.

📌دەستەی سەرنووسەرانی گۆڤاری هۆژین چەند بابەتی باشیان بۆ وەرگێڕان سەبارەت بە شێرپەنجە کۆ کردۆتەوە. لە خوارەوە لیستی ئەو بابەتانە، لەگەڵ بەستەری سەرچاوەکان داندراون.
تکایە چاوێکیان لێبکەن و ئەگەر حەزتان کرد بۆ وەرگێڕان لەگەڵمان هاوکاری بکەن، ئاگادارم بکەنەوە.

🔸شایانی باسە ناوی وەرگێڕ وەکوو نووسەر لە سەر وتارەکە دەنووسرێت.

📊📊📊📊
١. ئامارەکان چی دەڵێن:
        - ئاماری گشتی: https://gco.iarc.fr/today/en
       - ئاماری کوردستان: هەولێر و دهۆک
٢) کاریگەریی شێوی ژیان (لایف-ستایل) لە سەر شێرپەنجە: https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC2515569/
٣) تبی سونەتی و دەرمانە لاوەکییەکان (ئەفسانە یان زانست؟): لینک١  و لینک٢
٤) ڕۆڵی پەروەردە لە سەر شێرپەنجەی مەمک: https://doi.org/10.1093/jbi/wbae002
٥) ئەندازیاری و شێرپەنجە: https://doi.org/10.1016/j.ccell.2024.05.017
٦) دەرمانەکانی شێرپەنجە: https://www.cancer.gov/about-cancer/treatment/types
٧) ئەفسانە و دەنگۆکان : https://www.cancer.gov/about-cancer/causes-prevention/risk/myths
٨) ئایا بەڕاستی شێرپەنجە ڕوو لە زیادبوون دەکات؟ لینک١ و لینک٢
٩) ناساندنی نیشانەکانی شێرپەنجە باوەکان لە کوردستان: سییەکان، مەمک، پڕۆستات، گەدە، ڕیخۆڵە، میزڵدان، خوێن


💚 وەرن با پێکەوە کۆمەڵگەیەکی ئاگامەند و تەندروست بنیات بنێین
💚

لەگەڵ ڕێز و سپاس،
پەریسا خاتری،
سەرنووسەری سەرەکیی گۆڤاری زانستیی هۆژین
/channel/Perisa_Xatiri

Читать полностью…

Hojan :: زانست

🎉مزگێنی🎉

💢هاوڕێیانی ڕێکخراوەی هۆژان و هۆگرانی زمانی کوردی؛

🔻بەخۆشحاڵییەوە پێتان ڕادەگەیێنین کە پاش هەوڵ و ماندووبوونێکی بێبڕانەوەی تیمی وشەنامەی هۆژان، ئێستا وەشانی نوێی فەرهەنگی هۆژان بە شێوەی سەرهێڵ و لەڕێگەی ماڵپەڕێکی تایبەت بەردەستە.
ئەم ماڵپەڕە وێڕای وشەنامەی زانستیی هۆژان، زیاتر لە ۲۰ فەرهەنگی ناسراو و بەناوبانگی زمانی کوردی لەخۆ دەگرێت و کۆمەڵێک بژاردەی باش دەخاتە بەردەستی خوێنەران و نووسەرانی زمانی کوردی.
وشەنامەی هۆژان وەک خۆی نزیکەی دە هەزار وشەی زانستی لەخۆدەگرێت و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ وشە و تێرمی زانستی نوێی لە بوارە جۆراوجۆرەکانی زانستەوە پێ زیاد دەکرێت.
دیزاین و داڕشتنی ئەم ماڵپەڕە پاش ئەو پێشوازییە گەرمە دێت کە لە باتی تێلێگرامی وشەنامەی هۆژان کرا و لەو ڕێگەیەوە خزمەتێکی نوێ دەخرێتە بەردەستی هۆگرانی زمانی کوردی.
هەروەها پێویستە دەستخۆشی و ماندوونەبوونی بکەین لە کاک دۆلان هێرش وەک پاڵپشت و دیزانەری ماڵپەڕ و باتی وشەنامەی هۆژان.
تکایە لە تێبینی و ڕەخنەکانتان بێبەشمان مەکەن.

ماڵپەڕی نوێی وشەنامە:
https://hojandic.org/

باتی تێلێگرامی وشەنامە:
@hojandic_bot


#فەرهەنگ
#وشەنامەی_سەرهێڵ


@ZanisHojan

Читать полностью…

Hojan :: زانست

💢وتووێژ لەگەڵ دکتۆر هێرش ئەمینی

دکتۆر هێرش (حەسەن) ئەمینی، زانستوان و پەتاناسی ژینگەییە[1]. ئەو ماستەری لەسەر ئەندازیاریی تەندروستیی ژینگە لە ساڵی ٢٠١٢ لە زانکۆی زانستە پزشکییەکانی تاران وەرگرتووە. هەروەها، دکتۆرای لەسەر پەتاناسی[2] لە ساڵی ٢٠١٧ لە زانکۆی بازڵ[3] لە وڵاتی سویس خوێندووە.

💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:

💢 لەگەڵمان بن....👇

Читать полностью…

Hojan :: زانست

💢مردن لە ئاست کەسانی ماندوونەناس و تێکۆشەرانی نیشتماندا، ڕێگر نییە لە ڕێباز و ئەندێشەیاندا.
▫️(بە بۆنەی کۆچی دواییی ئەستێرەیەکی گەشی ئاسمانی زانستی کوردستان)

📝د. دیار محەممەدنژاد

لە کتێبی فڕینی هەڵۆکاندا، کریشنامورتی ئاوا دەنووسێت:
هەر لەم دونیایەدا بژین. ئەم دونیایە جوانییەکی پڕشکۆی هەیە. دونیایەک کە تێیداین بەڵام تێیدا ناژین. ئێمە بیر چەوتین، لێک دابڕاوین، ئاڵۆزین، پەرێشانین، دەستەیەک مرۆڤی ترساوین. کەواتە ئەوە ژیان نییە. ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ دەرەوە نییە. لە خۆمانداین. دەستەیەک مرۆڤی بێهیواین. ئێمە مانای ژیان لە ڕەوشێکی شاد و پڕخرۆشدا نازانین.

بینینی ناوەرۆک

🔸درێژە🔻🔻👇🔻🔻:::

Читать полностью…

Hojan :: زانست

🎉مزگێنییەکی خۆش بۆ هۆگرانی گوڵ و گیا؛
بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیێنین کە گوڵنامەی کوردیی Kurdflora بە وێنەوە بۆ باتی وشەنامەی هۆژان زیاد کراوە!

📌سەرچاوەی فەرهەنگەکە: GitHubی ئاڵەکۆک


📍ئایدی باتەکە:
@hojandic_bot


#گوڵ
#گوڵنامە
#گیا
#ڕووەک
#فەرهەنگ
#ئاڵەکۆک
#زانست
#هۆژان
#باتی_هۆژان


@ZanistHojan

Читать полностью…

Hojan :: زانست

💢بۆچی نابێت لە کاتی خەوتن بە مۆبایلەوە خەریک بین؟
چۆن دەست لەو خووە هەڵگرین؟

سەرەڕای ئاگادارکردنەوە لەسەر چۆنیەتیی بەکارهێنانی مۆبایل و مەترسییەکانی زێدەڕۆیی لە بەکارهێنانی شاشە لە شەودا، هێشتا زۆر کەس پێش لە خەوتن و لە پێخەفدا مۆبایلەکانیان بەکار دێنن.

لیزا ستراوس، دەروونناس و پسپۆڕی چارەسەریی هەڵسوکەوتی مەعریفی، سەبارەت بە خەوزڕان و تێکچوونی خەو دەڵێت: شاشەی مۆبایل و تەلەڤیزیۆن و کۆمپیوتەر و هتد، شەوانە گەلێک گرفت و کێشە بۆ خەو دەنێنەوە.

توێژەران دەڵێن هەندێک گۆڕانکاری لە هەڵسوکەوتدا، وەک خوێندنەوەی کتێبێکی کاغەزین پێش خەوتن، دەتوانێت یارمەتیدەری وازهێنان لەو خووە بێت. 

🌐کرتە بکە سەر ناوەڕۆک و بابەتەکە بەتەواوی بخوێنەوە:
ناوەڕۆک


#تەندروستی #تێکچوونی_خەو #مۆبایل #دەروونناسی #هەڵسوکەوتی_تەندروست
#خەوی_پێویست #خووی_پڕمەترسی


وەرگێڕان: هێمن مەلەکی
چاودێری زمانی: ڕزگار ئازەوانی
چاوەدێری زانستی: هێمن عەبدوڵڵاپوور

@ZanistHojan

Читать полностью…

Hojan :: زانست

💢شانازییەک و نموونەی سەرکەوتووی مامۆستایەکی تێکۆشەر

🔸لێدوانی دکتۆر سولەیمان ڕەسوولی، (مامۆستای فیزیک و یەکێک لە ئەندامان و نووسەرانی هۆژان)
سەبارەت بە بانگهێشتنکردنی بۆ کۆبوونەوەی "ئەنیشتاین پلاسی" وڵاتی کەنەدا.

#فیزیک
#زانست
#کوردستان
#هۆژان
#ئەنیشتاین_پلاس

@zanisthojan

Читать полностью…

Hojan :: زانست

💢بیرکار و فەیلەسوفی ئیتاڵی؛ خاتوو ماریا گایتانا ئاگنێسی

١٦ی مەی ڕۆژی لەدایکبوونی بیرکار و فەیلەسووفی ئیتاڵی، ماریا گایتانا ئاگنێسی بوو.

ماریا بە یەکەمین ژن لە ڕۆژاوا دەناسرێت کە لە بواری بیرکاریدا دەسکەوتی بەرچاوی بووە و بە هۆی کارەکانی لە بواری ژمێرەی جیاکاریدا ناوبانگی دەرکردووە، هەر لە تەمەنی منداڵییەوە زیرەکیی پێوە دیار بووە و شارەزای چەند زمان بووە؛ وەک یۆنانی، عیبری، لاتین و چەند زمانی تر.
ماریا یەکەمین پەرتووکی قوتابخانەی لە بواری ژمێرەی جیاکاریدا نووسی کە بە هۆی ئەم کارەشەوە ناوبانگی دەرکرد و دواتر بوو بە مامۆستای بیرکاری لە زانکۆی بۆلۆنیا.

differential calculus(حساب دیفرانسیل):
ژمێرەی جیاکاری


زانیاری زیاتر و سەرچاوەی بابەت



#بیرکاری
#ژمێرەی_جیاکاری
#ماریا_گایتانا_ئاگنێسی

وەرگێڕ: سەعیدە دەیهیم
چاوەدێری زمانی: فەرشاد
چاوەدێری زانستی: هێمن عەبدوڵڵاپوور




@ZanistHojan

Читать полностью…

Hojan :: زانست

🎉مزگێنی 

💢لە سی و پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی تاران، هــۆژان بە هەموو بەرهەمەکانییەوە لەگەڵتانە.

📍ئادرەسی هۆدە:
هـۆڵی شەبستان، ڕێڕەوی٢١، هـۆدەی ژمـارە ٤٩٧، وەشـانخـانەی مادیار
.

@ZanistHojan

Читать полностью…

Hojan :: زانست

💢زانستوانان ڕوخساری ژنێکی ٧۵ هەزار ساڵەی کوردستانیان ئاشکرا کرد.

نزیکەی پێنج ساڵ لەمەوبەر دۆزرایەوە. ئەمەش تەواوترین و پارێزراوترین کاسەسەری نیاندرتاڵێکه کە بۆ نەوژەنکردنەوە و دروستکردنی دەموچاو و ڕوخساری، کەڵکی لێ وەرگیراوە.
کاسەسەری ژنێک کە ٧۵٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر دەژیا، لەناو ئەشکەوتی بەناوبانگی شانەدەر لە کوردستان دۆزراوەتەوە. وا وێ دەچێت کە نیاندرتاڵەکان مردووەکانی خۆیان لەم شوێنە و لەسەر تەختێکی داپۆشراو بە گوڵ، ناشتووە.

بینینی ناوەڕۆک

#نیاندرتاڵ
#شانەدەر

وەرگێڕ: کەریم بایرامی
چاودێری زانستی: ڕەحمەت نادری
چاودێری زمانی: ئەستێرە چابوک

Читать полностью…

Hojan :: زانست

💢گرینگیی خەڵاتی ماری سکۆدۆڤسکا💢

وتووێژی ڕووداو لەگەڵ دکتۆر ئاسۆ ڕەحیمزادەگان، سەبارەت بە خەڵاتەکەی کۆمیسیۆنی ئەورووپا و هەلی توێژینەوەکەی لە زانکۆی ئێم.ئای.تی.

💢Rudaw interview with Dr. Aso Rahimzadegan on the European Commission award and his research outlook at MIT.

#کوردستان
#تۆێژەری_کورد
#ئەندازیاری
#خەڵاتی_زانستی
#فیزیا
#فیزیک
#وتووێژ
#زانستمەندی_کورد
#یەکییەتی_ئەورووپا
#ماری_سکۆدۆڤسکا
#دکتۆر_ئاسۆ_ڕەحیمزادەگان

#MIT

Читать полностью…
Subscribe to a channel