ڕەزی عومرم هێشووی خەمێکی گرتووە
لە تۆ ئەچێ ..
لێوی قەسیدەم گوڵێکی وا پێوە
لە دڵی شکاوی تۆ ئەچێ ..
لەم چۆڵەوانیی ڕۆحەدا
هەموو گەڵاکانی ئومێد بوونە تەرم !
کەچی من نازانم بۆچی هێشتا دەستم لە دەستی عیشقایە و
گۆرانیی بۆ زیندانێک ئەڵێم پێی ئەڵێن ؛ ژیان !
|جەمال غەمبار
ئەو ئاسمانەی مەرگی منی بە بێدەنگیی لێوە هەڵدێ
ئەوە بێ شک ئاسمانەکەی غەریبانە
هەموو دڵێک ناتوانێ لەوێوە هەڵبێت !
ئەو گۆڕستانە غەمگینەی تەنییایم ئەگرێتە باوەش
ئەوە گۆڕستانە ڕوناکەکەی غەریبانە
جێگەی هەموو دڵێک ناکاتەوە !
| جەمال غەمبار
خۆری ئێوارانم بە ،، لە شادی دا پێکەنین بە لە تەنهاییم سێبەرم بە ،، کە بێزار بووم تۆ یارم بە یاوەرم بە ،، لە ڕێگادا گۆچانم بە و بێ کۆتا بە لە ئێواراندا دەرکەوە و خۆری من بە ..☀️
تەنها هەبە ..
@l4nia
گەر چاوێکت بویستایە هەردووکیانم پێ ئەبەخشیت
صەت تاوانت بکردایە ناچاربوو دڵم ئەیبەخشیت
تۆ کە ئێستا بۆ کەسێتر جلی بوکێنی ئەپۆشیت
ڕۆژێک ئەبێت پەشیمان بیت بەڵام ئێستاکە بێ هۆشیت…
ئەمە پاصە
پاص ، هەموو گیانی تەنەکەیە، بەو بێ عەقڵییەی خۆیەوە مەوقیفی هەیە، کەچی مرۆڤی وا هەیە بە کەلەیەکی زل و کیلۆیەک مۆخەوە مەوقیفی نیە….
شەرمەزارم لە جێگەی تۆ
کە نەتتوانی لەسەر بەڵێنەکەت بی
شەرمەزارم لە جێگەی خۆم
کە ئێساش خەریکی سوتانم بۆت🥀
چەن باشە لەم دنیایەدا چەنەها پێشهات هەیە تا بۆت دەربکەوێت کێ بەدلخۆشیت دڵتەنگ بوو ! :)
Читать полностью…ئەو ڕێگەیەی منی شیعری هێنایەوە بۆ نیشتمان
ڕێگەیەک بوو پڕ بوو لە فڕین و غەزەل
پڕ بوو لە تۆ . لەو ڕێگەیە
ئەستێرەی ئەو هەموو خەونەم بینی ڕژابوون .
لەو ڕێگەیە
عاشقانی ئەو هەموو حیکایەتەم بینی کوژرابوون .
لەو ڕێگەیە
چاوی ئەو هەموو نەورەس و کۆترانەم بینی
لە تەماشای مناڵێکەوە ئاڵابوون ، بۆ کۆچی ئاوێک ئەگریان .
| جەمال غەمبار
هەر باشە ئەم سۆشیال میدیاش هەیە و ئینسان تووڕەیی و عوقدەی خۆی تێدا بەتاڵ دەكاتەوە
ئەگەر وانەبایە ، لەدەرەوە هەركەس بەلاتدا تێپەڕیایە چەقۆیەكی دەكرد بە كەمەرتدا !
ڕۆژەکان تێئەپەڕن و منیش هەر ڕۆژەو زیاتر شارەزای ئەم دونیایە ئەبم ،، ئیتر کەمتر خەیاڵاویی ئەبم و درەنگتر بڕوا بە خەڵک ئەکەم ،، کەمتر سەرم لەناشرینییەکانی دونیا ئەسوڕمێ ،، کەمتر بایەخ بە هەستەکان ئەدەم .. ڕۆژەکان تێئەپەڕن و منیش دورەکەومەوە لە هەموو شتێ
Читать полностью…ئافرەت پیاو قوڕمیشەکات
ئەشق پیاو لەئیشەکات
ئافرەت دڵ تەفتیشەکات
ئەشق پیاو تەفنیشەکات
دنیا داگرە بۆ ئافرەت لەخۆیەوە خیشەکات
ئافرەت لە پیاوی کۆسە داوای سمێڵ و ڕیش ئەکات
ئافرەت ژنی سوقڕات بێت بە ئەقڵی خۆی ئیش ئەکات
😁
“ئارام شەیدا”
کەس جێگای تۆ ناگرێتەوە پەنا ئەبەم بۆ هەر لایە
وا هۆگری باڵاکەت بووم دڵ سەبوری بە کەس نایە
……