«شەوێک پیاسەیەک ئەکەین پێکەوە
باسی ئەو شتانە ئەکەین کە قەت باسمان نەکردوون
ئەو ئازارانە بۆ یەکتر تیمار ئەکەین کە کەس پێمانەوە نابینن
من پێت ئەڵێم : تریفەی مانگ، ئەستێرەت بم؟
تۆ پێمەڵێی : زەردەپەڕی ئێواران، ئاسمانت بم؟
بانگ لەیەکتر ئەکەین و گیان گیان بۆ یەکتر ئەکەین
ئەبین بە دزی شەو و هەر پیاسە ئەکەین ئەو گۆرانیانە بۆ یەکتر ئەڵێین کە بەیەکەوە گوێمان لێ ئەگرت.
"فریشتەی ئەو دونیای من ئەبێ لە وێنەی تۆ بێ"»
محمود دەروێش ڕاست و ڕەوان دەلێ :
“ کاتمان نیە و فریا ناکەوین ڕقمان لەوانە بێت کە رقیان لێمانە.
چونکە سەرقاڵی خۆشویستنی ئەو کەسانەیەن کە خۆشیان دەوێین “
لەوە غەمگینترم
بە ماچێک دڵم بدەیتەوە دەست خۆی !
لەوە غەمگینترم
چنگێ ئەستێرەم بدەیتێ و
ببیتە دەلیلی هەورەکانم ، گوڵەکانم
بۆ گەڕانەوە بۆ لای خۆم ، بۆ کەلاوەکانی ڕۆحم ،
بۆ گەڕانەوە بۆ شارە سووتاوەکانی یەقین .
|جەمال غەمبار
لەبیرم کردبوو کە ئەسڵەن چەنێک بەدبەختم
لە ناو ئەم ڕەشستانەدا خەیاڵی ڕەنگاوڕەنگم ئەکرد
لە ناو ئەم دۆزەخەدا خەیاڵی باخێکی بچووکم ئەکرد
لەگەڵ تۆدا لە چەشنی بەهەشت
تۆ گوڵی من بویت و من لە پایز دەترسام ، بەڵام گوڵەکەی
من لە ناوەڕاستی بەهاردا هەڵوەری .
مەحمود دەروێش ئەڵێت :
یەکەم : خۆشمئەوێیت
دووەم : هەرشتێک لە نێوانمان ڕوویدا
ئەوەی یەکەم لەبیر مەکە !