لەبەر خەم سینەما هەیە
لەبەر خەم شیعر هەیە
لەبەر خەم میوزیک هەیە
لەبەر خەم من هەم
من لەلاتم :)
#music
نەنکم هەمیشە کە برینێکی ئەبوو خوێی تێئەکرد و تووند ئەیوشی و ئەیبەست دواتر بەتەواوەتی برینەکەی چاک دەبۆوە …
تێگەشتم کە هەندێ جار ئەبێ دەسبکەینە قوڵایی برینەکانمانەوە و توون بیوشین و بیکولێنینەوە بۆ ئەوەی بەتەواوی لەدڵمان دەرچێت
تۆ ئەگەر کەسێکی قسە لەسەر سیاسەتکار ئەکەی با سیاسەتکارت لا ئەد نەبێ
ئەگەر کەسێکی قسە لەسەر مۆدێل ئەکەی با مۆدێلەکانت لا ئەد نەبێ
تۆ ئەگەر کەسێکی قسە لەسەر مەیکئەپئارتیستەکان ئەکەی با ئەوانت لا ئەد نەبێ
قسەیان لەسەر ئەکەیت
بەڵام هەمیشە سێری پۆستیان ئەکەیت و بەدوایەوەی تا بزانی چی ئەکەن و چی ناکەن!
زۆرجار گۆرانیەک ئاوازێک هەموو ئەو وشە و قسانەیە کە ئەتەوێ بیڵێیت و پێت ناوترێت ..
#music
ئازیزەکەم، وەک چۆن بەهار
ئاسمانی شینی خۆش ئەوێ
یان پەپوولەی هەرد و نزار
هەنگی دڵدار، گوڵی باخی ژینی خۆش ئەوێ
خۆشم ئەوێی
ئازیزەکەم
ئەوەندەی خۆتت خۆش ئەوێ، خۆم خۆش ئەوێ
خۆشم ئەوێی ...
شێرکۆ بێکەس
مرۆڤ لەناو ماڵەکەی خۆیدا زیاتر لە هەموو شوێن و وێستگەیەک پێویستی بە کەسایەتی و پابەند بوونە بە سنورەکانەوە
بەڵام ئێمە ڕێک بە پێچەوانە ، لە دەرەوە هەوڵی نمایشی کەسایەتیەکی باش ئەدەین و لە ناو ماڵ و مناڵیشا کەسایەتیەکی هیچ .
یانی هەندێ نمونەی سادە
باوکی وائەبینم لە ماڵەوە تەنها شۆرتێک و فانیلەیەکی عەلاگەی لەبەرە ، هەربەجدی پێم سەیرە ئەو مناڵانەی وەکو کائینێکی ڕێزدار بۆ ئەم باوکە بڕوانن .
بەجدی پێم سەیرە مناڵ لە ژێرکاریگەری باوکێکدا بێت کە بە سەعات مۆبایل ئەگرێتە دەست و خەریکی پۆبجی ئەبێت .
باوکی واهەیە لەسەر سفرە یان چێشتەکە تۆزێک تاخیر بێت ئەیکا بەهەرا ئەڵێ ژنەکە برسیمانە ، ئەرێ مردین ، باشە مناڵ کە ئەتواری لەم شێوازە لە باوکی ببینێت ئیتر چۆن فێری ئارامی ببێت ، چۆن فێربێت زاڵ بێت بەسەر حەزەکانیا ، چۆن بتوانێ بۆ باوکی بڕوانێ بە چاوی کەسایەتیەکی دامەزراوی ئارامگر .
گەورەترین کارەسات موناقەشەیە لەگەڵ ژندا بە بەرچاوی مناڵەوە ، دایک و باوک بە مناقەشە کردن سوک و چروک ئەبن لای مناڵ ، مناڵ ناتوانێ بێلایەن بێت ، کە لایەنگیری کرد بێ ئەدەب ئەبێت ، یەکێک لە بنەما هەرە سەرەکیەکانی پەروەردەی مناڵ پەیوەندی نێوان دایک و باوکە ، دەی توزاتی حەق پەیوەندی ژن و پیاوی کورد هی ئەوەیە مناڵێکی تەندروستی لێ بەرهەم بێت کە لەسەر شتێکی سادە فەرتەنەی دونیا دروسەکەن .
جا هۆکاری وێران بوونی پەروەردەو ئەخلاقی مناڵی ئەمڕۆ نەمانی کەسایەتی دایک و باوکە
کەسایەتیان نیە تا مناڵ ببێت بە هەڵگری خەسڵەتە جوانەکانی کەسایەتیان
وە چونکە کەسایەتیشیان نیە مناڵ گوێ بۆ قسەو ئامۆژگارییان ناگرێت
چونکە کەسایەتیان نیە مناڵ بە ئاسانی ئەو سنورانە ئەشکێنێ کە بۆی دائەنێن .
جا ئەزانی پەروەردەی ئەمڕۆ وەکو چی لێهاتوە .؟
وەکو ئەوەی مناڵێک جنێوفرۆش بێت و باوکیشی بیەوێت پێی تەرک بکات و پێی بڵێ سەگی سەگباب جنێو بدەی وەک سەگ ئەوتۆپێنم .
...
#klpa
ھەموو ئەوانەی تۆ پێیان دەڵێیت ھاوڕێ ئازیز ئەگەر بۆیان باس بكەیت كە چ ئاگرێك لە دڵتدایە دەرگاكەیان بەڕووتدا دادەخەن و بە ناڕاستەوخۆ پێتدەڵێن ماڵئاوا
Читать полностью…لەم جیھانەدا
هەموومان لێدان دەخۆین
هەندێک ڕوحیانە
هەندێک هزریانە و
هەندێک لاشەیانە ....
|جۆن ھیوۆسین
لە پیاوەتیت کەم دەبێتەوە!
کاتێک وا لە ئافرەتێک ئەکەیت پەشیمان بێتەوە لەوەی کەخۆشیویستووی ..
💕🌼 « فَاصْبِرْ صَبْرًا جَمِيلًا » 🌼💕
هەمیشە سوپاس بۆ خوا کەلە شتانێک دووری خستوومەتەوە ،، ئەگەرچی لەکاتی خۆیدا زۆریش خەمم بۆی خواردبێ بەڵام ئێستە ئەزانم چ خێرێکی گەورەی تیابووە
خەم خواردنێکی کاتی زۆر باشترە لە خەمخواردنيکی هەمیشەیی
ئێمە هەمیشە داوا ئەکەین بەڵام بیر ناکەینەوە کە ئەوەی داوای ئەکەین چییە ،، بیرناکەینەوە ئایا ئەوەی داوای ئەکەین و هێندە خەمی بۆ ئەخۆین و هێندە پەیوەستین پێوەی تا بەدەستی بێنین شایەنی ئەوەیە کەبەدەستی بێنین یاخود نا؟!
بیرناکەینەوە لەوەی کە ڕەنگە خودا زۆر زۆر باشتری لە داهاتووماندا نووسیبێت و شایەن بە ئێمە بێت
هیچکات خۆت پەیوەست مەکە بە شتی بێبەها و لاوەکی ،، ئەگەر لەوکاتەشدا بۆت بەهاداربێت رۆژێ بۆت دەرەکەوێ کە ئەوەی داوات کردوە لە خودا تا بەدەستی بێنیت لە ئاستی تۆدا نەبووە و هیچ بەهایەکی نییە بەڵکو شتانێکی داناوە لەسەر ڕێت کە شایەن بە خودی خۆت بێت کە تەنها سەبرو ئارامی ئەوێت تا بەدەستی بێنیت
هەمیشە کە دنیا پێچەوانەی ویستەکانی تۆ بوو بڵێ : خێرێکی تێدایە ئەگینا وا ڕووی نە ئەدا .. لەوکاتەدا بۆت دەرناکەوێ کە چی ئەگۆزەرێ بەڵام وردە وردە هەستی پێئەکەی کە هەندێ شت بەدەست نەهێنانی زۆر باشترە لە بەدەستهێنانی
…
هەرچەند خۆت بە پیاو و گەورە بزانیت
لە کۆتاییدا لەگەل ئەو ئافرەتەی کە خۆشت دەوێت وەک و مناڵێکی بچوک وایت :)
ئەو لە دڵما بوو لەناو دڵما
کەچی من هێندە سادەو کاڵفان بووم
باخچەکانی سەرابی عیبادەتی بۆ ئەگەرام. ئەو لە هەناسەم دا بوو کەچی من هێندە
مەست بووم بە ئیشقی لە تەمی بەیانیانی سەر پەنجەرەکەم بۆ وێنەکەی دەگەرام ئەو لەمندا پیاسەی دەکرد کەچی
من لە شەقامەکانی جاویدانی عەودالی بووم گەڵایەکی چەند سادەبووم من
چەند لە روبارێکی منال ئەچووم من. ئەو دەمەی ئەو لە مندا بوو
لە هەناسەم دا لە سێبەری شەپۆڵێک بۆی ئەگەرام...🌻💔