ئەگەر گۆزەی دڵـم پر نەبێت لە خۆشەویستی جەنابت
ئەوا نە حاڵم نە ژیانم بەم شێوەیە نە ئەبوو ..
ئەزانم شەوانێکی زۆر ناخۆشت تێپەڕانووە
ئەزانم چەندین شەو خەم بەرۆکی گرتووی و بەبێداری ماویتەتەوە
ئەزانم کە شەوان فرمێسکەکانت ئەرشت ،، بەبێ ئەوەی دەستێک هەبێت بۆتی بسڕێ
بەبێ ئەوەی کەسێک هەبێت و لات بێت
بلێ .. : « تۆ باش بە .. ئەبم بە هەموو ئارامییەک بۆت »
ئازاردرای
شکای
بریندارکرای
بە نەبوو حسابکرای ..
بەڵام ڕۆژێک دێ پڕ بە دڵت ئەتەوێ باوەش بە خۆتا بکەی
بۆ ئەو ڕۆژانەی کە سەخت تێت پەڕان
بۆ ئەو رۆژانەی کە تەنها خۆتت هەبوو
بۆ ئەو رۆژانەی تەنها تۆ بووی کە بەرگەت گرت
« لەگەڵ خۆت باشبە » ،، لەم دنیا گەورەیەدا ئەوەی بۆت ئەمێنێتەوە تەنها خۆتیت شایەنی ئەوە نییە ئازاری بدەی ..
#music
#lania
لەم وڵاتی غەریبیە بەستەی دڵم هەر ئازارە نە جێژوانێک شارەزام و نە دۆستێکم وا لەم شارە لەم وڵاتی غەریبیە دڵم هەردەم بریندارە نە باخەکان دادم ئەداو نە ئەم روبارو کەنارە من لە خاکی وڵاتێکم گەرچی هەموو شتێک جوانە بەڵام دڵم چونکە فێرە لێرەش پیشەی هەر گریانە
لەوەتەی من ئەژیم لێرە شەو و رۆژم لێ گۆڕاوە نە کەسێتیم وەك جارانەو نە هەستەکەی ئەوسام ماوە لەوەتەی من ئەژیم لێرە وا هەست ئەکەم ئەچمە دواوە هەر دەرگایەك رووی لێ ئەکەم لە بەردەمما داخراوە من لە خاکی وڵاتێکم گەرچی هەموو شتێک جوانە بەڵام دڵم چونکە فێرە لێرەش پیشەی هەر گریانە
تەنهایی من هێندە سەختە رۆژ لەگەڵ رۆژ ئەتوێمەوە خەم و خەفەت ناخم ئەخواو بە دەردەوە ئەتلێمەوە تەنهایی من هێندە سەختە وا خەریکە ئەسڕێمەوە تەمەن هەموی لێرە ئەڕواو هەر چاوەڕێم کە بێمەوە من لە خاکی وڵاتێکم گەرچی هەموو شتێک جوانە بەڵام دڵم چونکە فێرە لێرەش پیشەی هەر گریانە
..
💔
هەندێ گۆرانی بێرەحمانە یەنەوە بەر گوێت و یادگاری کۆنی چەن ساڵەت بیرەهێننەوە ..
لسَست' ﭑعمـَئ
ولكن لاَيُهمنْيَ مـﭑ يَحدثْ ..
ڪوێر نیـم
بەڵام بـۆم گرنـگ نییــە چـی ڕوو دەدات ..
بۆچی نایەی خۆ بڕیار بوو
بن ئەم دارە جێی ژوان بێ
وەکو ڕۆژان گەڵای وەریوو
لە تەرزەی ماچ ھەراسان بێ
کە پێدەکەنی، خۆشمدەوێی
کە دەگریی، زیاتر
کە ئارامی، خۆشمدەوێی
کە توڕە، زیاتر
کە دڵخۆشی، خۆشمدەوێی
کە دڵتەنگ، زیاتر
کە ساغی، خۆشمدەوێی
کە ناساغ، زیاتر
کە قسە دەکەی، خۆشمدەوێی
کە نایکەی، زیاتر
کە عاقڵی، خۆشمدەوێی
کە گەمژە، زیاتر
کە بێداری، خۆشمدەوێی
کە خەوتوو، زیاتر
کە دێی، خۆشمدەوێی
کە نایەی، زیاتر
کە دڵم لاتە، خۆشمدەوێی
کە لات نیە، زیاتر
کە بیرتدەکەم، خۆشمدەوێی
کە نایکەم، زیاتر
کە لە بارەت دەنووسم، خۆشمدەوێی
کە نانووسم، زیاتر
کە پێت دەڵێم خۆشمدەوێی، خۆشمدەوێی
کە نایڵێم، زیاتر
کە دەڵێی ئا، خۆشمدەوێی
کە ناڵێی ئا، زیاتر
کە دۆستی، خۆشمدەوێی
کە دوژمن، زیاتر
کە نزیکی، خۆشمدەوێی
کە دور، زیاتر
ئێستا تۆ پێم بڵێ؛
من لە خۆشەویستیدام، یان زیاتر؟
💗🌸