1689
ڪـــاناڵی شیعروپەخشانی ڪلاسیڪی ڪوردی ژیلەمــۆ تەنیا بۆ خزمەت ڪردن بە شیعروئەدەبیاتی ڪوردیـە تڪایە هەر ڕەخنەو پێشنیارێڪـتان هەیە پێمان ڕابگەینن. ــــــــــــــ بەڕێوەبـە @zagros62 لینڪی بەشدا https://t.me/joinchat/AAAAAD6wF9_07V5truG4Ew
@zhilamo69
🍃🌸🍃🌸🍃
#عەبدوڵڵا_پەشێو_دەیگێڕێتەوە:
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
جارێکیان لەگەڵ باوکم لەسەر شتێک بوو بە دەمەقاڵـێمان، تا ڕادەی ئەوەی کە دەنگمان بەسەریەکدا بەرزکردەوەو بە تووڕەییەوە چوومە ژوورەکـەم و بەخەمەوە لەسەر جێگاکەم ڕاکشام و پشتییەکەم تووند بە ڕووخسارمەوە نووساند و هەوڵمدا بـنووم، چونکە خەو ڕێگای هەڵاتنە لە خەم و خەفەت...
بەیانی چووم بۆ زانکۆ و دوای تەواوبوونی دەوام، لە بەردەم دەروازەی زانکۆدا نامەیەکـم بۆ باوکـم نووسی و تێیدا هەندێ سـوعبەتم جێکردەوەو وتم: بیستوومە "ژێری پێ لە بانی پێ نەرمترە" ئایا پێی بەڕێزت ڕێگەم پێدەدا بە لێوەکانم تاقی بکەمەوە؟
کاتێ کە گەشتمـە ماڵ، باوکم لە هۆڵەکەدا چاوەڕێم بوو و چاوی پڕ بوو لە فرمێسک، لە باوەشی گرتم و وتی:
ڕێگا نادەم تۆ پێکانم ماچ بکەیت و تاقی بکەیتەوە، چونکە من خـۆم تـاقیم کـردۆتەوە. کاتێک تۆ منداڵ بـوویت، هەم بان و هەم ژێری پێتم ماچ کردووە و ئەزانم کامیان نەرمترە؟
بەو وتەیە تووامـەوەو ئاو بە چاوەکانمدا خوڕەی بەست و هاته خوار!
@zhilamo69
🍃🌸🍃🌸🍃
ژینی پێش تۆم لە یاد نییە
من نەبوون بووم
کە تۆم ناسی زمانم گرت
چاوم پشکووت
سەر پێ کەوتم دارە داره ...
چۆن باوەڕ کەم بەوەی دەڵێ
لە دایک بوون هەر یەک جارە!
#عەبدوڵڵا_پەشێو
@zhilamo69
🌾🌼🌾🌼🌾
@zhilamo69
💐☘💐☘💐
#شیعـــــر
ـــــــــــــــــــــــــــــ
ڕۆڵە نامووست وەک خزمەکانت
نەفرۆشی بە پووڵ دەستم دامانت
شەڕەف گەوهەرە قیمەتی نایە
دەویت ڕووڕەشی هەردوو دنیایە
ئەوکەسە پیاوە بۆ خاک و ئاوی
ڕۆح دانێ و بە چاک بمێنێ ناوی
نەتبیستووە واتەی زانای سەرزەمین
مەردانە مردن نەک حیزانە ژین
هەی لایە لایە ڕۆڵە لای لایە
بخوێنە نەزان چی لە دەس نایە
#مامۆستا_هەژار
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
@zhilamo69
☘💐☘💐☘
#بۆئاوپڕژێنۍدڵ
#مام_خدرقادرے "خلەدەرزی"
#شەوەنیوەشەوە
@zhilamo69
🌸🍃🌸🍃🌸
💠ڤیدیۆ💠
وتووێژ لەگەڵ مامۆستا هەژار
۱۳ی ڕێبەندانی ۱۳۶۹
@zhilamo69
🌹🥀🌸💐
وتە بەنرخەکانی
#مامۆستاهەژارۍنەمر
@zhilamo69
🌼🌻🌼🌻🌼
بۆ زاخاوی مێشک
#نالۍمەزن
@zhilamo69
🌾🌷🌾🌷🌾
@zhilamo69
🌼💐🌼💐🌼
#هەڵچوون
ــــــــــــــــــ
ساردیت دەمڪووژێ دنیا پاییزەو
بەدەنی منیش ڕووتترین خـاڪە
هاوینی تینوو لە ناخـــمدایـە
نمەے خوناوڪە لێــوم تەڕناڪا
دە بتریشقێنە هەوری شاقەلشۆڕ !
دە ببرووسڪێنە... ببارە... داڪـە
هێڵی سنوورے نێوان من و تـۆ
تراویلڪەیە٭/وەهـــمی تریاڪــە/
گـوارە و گــەردانە فڕێدە لاوە
بسڪت بەردەوە ڪەزیت ڕەهـاڪە
ئەوەے گرێیە بیـڪەرەوە بــــۆم
بەدوورگەے٭ ئەودیو تەمم ئاشناڪە
سنگت بەندەن و دەشتی مەفتەنە
ڕێی ڕەوەئاسڪی پەنجەم واڵاڪـە
لەشێڪ دەمـــارے گڕے تیا نەبێ
ڪۆتەرەدارە ... داوەڵە٭ ... لاڪــە ...
گەمـارۆم ناوێ پەلامارم دە !
سەنگەر و قەڵام تەفروتوونا ڪـــە
ڕنۆڪت گیر ڪە لە شان و باسـڪم
ئێسقان و پێستم هەلاهەلا ڪــە
لە ئاسوودەییی بەهەشت تۆقیوم
هەناسەت گڕ دە دۆزەخ ئاوا ڪـە
بێدەنگی بەزمی گـــۆڕنشینانە
دنیا پڕ نرڪە و زیــــڕە و زەنا ڪـە
هەڵبە، گڕ بگرە، نێڵە و لرفەت بێ
تەزوو بچێنە، شۆڕش بەرپا ڪـە...
گیا بە، بشنێوە، دەریا بە پێل دە،
چاو لە بوولەرزە، لە ڕەشەبا ڪــە.
پاییزے لەشە و هاویــنی ڕووحە،
لە ترسی خەزان دڵـــم خەمناڪە.
دابارە سەرم! هەوری شاقەلشۆڕ،
نمەے خــوناوڪە لێوم تەڕ ناڪا!
#عەبدوڵڵا_پەشێو
ــــــــــــــــــــــــــــ
٭تراویلڪە: سراب
٭ دووڕگە: جزیرە
٭داوڵ: مترسڪ
@zhilamo69
🌼💐🌼💐🌼
@zhilamo69
🌾🌺🌾🌺🌾
#تکایە_تا_کۆتایۍبیخوێننەوە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دەڵێن: «کوردبوون بە کوردی نووسین نییە.»
ئەی بە چییە؟ دەبێ بتبەنە تاقیگە، نموونەت لێ هەڵگرنەوە بزانن لە چ ڕەگەزێکی؟ یا هەموو جارێ ناسنامەکەت دەربێنی بڵێی ئەوەتا کوردم؟ وەڵڵا خۆ کوردبوون بە وتن و نووسینی «با افتخار کوردم» و «kurd & proud»یش نییە! بە دروشم و قسەی زلیش نییە.
2. دەڵێن: «تا تەواو فێر نەبم، کوردی نانووسم.»
تا نەنووسی چۆن فێر دەبی؟ ئەمە لە خۆیدا پارادۆکسە، هیچ شتێک تا ڕانەیەی فێری نابی و ڕاهاتنی نووسینیش، بە نووسینە! هێندە هەڵە بنووسە تا فێری دروست دەبی! بەڵام بە مەرجێک وردەوردە و ڕۆژلەگەڵڕۆژ باشتر بی. ئیدی هەرکەس وتی وا مەنووسە، بڵێ پێوەندیی به تۆوە نییە و سەرت بە کاری خۆتەوە بێ!
3. دەڵێن: «ئەوەنییە کوردی دەنووسم، کێشەی چییە تەختەکلیلەکە کوردی نییە؟»
هەرکات ئینگلیزییەکتان دیت بە تەختەکلیل و ئەلفوبێی کوردی، ئینگلیزیی نووسی و ئەگەر فارسێکتان دیت بە ئەلفوبێ و تەختەکلیلی چینی، فارسیی نووسی، ئێوەش فەرموون کوردی بە تەختەکلیلی فارسی یا ئینگلیزی بنووسن! ئەمە زۆر زۆر ناحەز و نادروستە و لە کەسی ژیر و ئاگا ناوەشێتەوە!
4. دەڵێن: «تەختەکلیلی کوردیم نییە.»
ئێستا بۆ هەموو پلەتفۆرم و ئۆ.ئێسێک تەختەکلیلی کوردی هەیە. ئەپڵ بە فەرمی دایناوە، گووگڵیش بە فەرمی لە تەختەکلیلی خۆیدا جێگیری کردووە، مایکرۆسافتیش لە سەر ویندۆوز دایناوە. تەختەکلیل نە بە پووڵە، نە لە کێوی قافە، نە ئەژدیها پاسەوانیی لێ دەکا! تا کاتێک دووچەرخەت نەبێ، فێری لێخوڕین نابی؛ چۆن دەتەوێ بێ تەختەکلیل، فێری کوردینووسین بی؟!
5. دەڵێن: «کوردیمان نەخوێندووە و فێر نەکراوین.»
باوەڕ بفەرموون ئەوانەش کە دەینووسن و دەیزانن، بە سەریاندا نازڵ نەبووە، بە کوردییان نەخوێندووە یا شەوێ لە خەودا پێیان ئیلهام نەکراوە! هەموو وەک تۆن. هەموو بۆخۆیان فێر بوون! تۆش فێر به!
6. دەڵێن: «هاوڕێی غەیریکوردم هەیە.»
ئەگەر بەمە بێ، هەموو کەسێک لێرە هاوڕێیەک، ئاشنایەک، هاوکلاسییەکی غەیریکوردی هەر هەیە. دەی کەواتە با فاتحایەکی دەستەجەمعی بۆ زمانی کوردی بخوێنین؛ چون هیچ کەس نابێ کوردی بنووسێ! نەخێر، بەپێچەوانەوە بۆ تۆ فەڕزتریشە؛ چون تۆی دەبێ نیشان بدەی خاوەن زمان و فەرهەنگ و مێژووی خۆتی! بۆ هەمیشە تۆ دەچییە سەر خواستی ئەوانی دیکە؟ بۆ زمانی خۆت بۆ ئەوانی دیکە دەفەوتێنی؟ ئەوان ئامادەن ئەم کارە بکەن؟
7. دەڵێن: «پێداگری لە سەر زمان، تەعەسوبە.»
ئاخۆ تەعەسوبە داوات لێ بکەن وەک هەر مرۆڤێک بە زمانێک بنووسی که هی خۆتە و مێژوویەکە لەگەڵتە و زمانی دایک و باوکتە، زمانێکە پێی گەورە بوویی و ئاوێتەی ڕۆح و گیانت بووە؟ واتە هەموو دنیا موتەعەسیبن کە هەموو بە زمانی خۆیان دەنووسن و تەنیا تۆ ڕووناکبیری کە زمانەکەت فڕێ دەدەی؟!
وەرن پارێزگاری لە زمانی کوردی بکەین با لەژێر کاریگەری زمانەکانی دراوسێماندا نەتوێتەوە
@zhilamo69
🌺🌾🌺🌾🌺
لێم بۆتە مەتەڵ، بەهەشتە،جێگەی حوورە
هەنگوین وکەرە و شیرو مەی وکافوورە
با ئێمە بە مەی لێرە بەهەشتێ سازدەین
تا پیاوی هـەژار دەگاتـە بــەغـدا، دوورە
#هەژار
@zhilamo69
🌾💐🌾💐🌾
دەترسم لەسەرەمەرگا
سییەڪانم بزریڪێنن
بۆ تۆسقاڵێڪ هەواے وڵات
دەترسم بمنێنە خاڪێڪ
نە من ئاشناے بۆنی ئەو بم
نە زمانم ئەو تێی بگات
#پەشێو
@zhilamo69
🍃🌺🍃🌺🍃
@zhilamo69
🍀🌺🍀🌺🍀
#بۆبزەےلێو
ـــــــــــــــــــ
مامۆستا قانعی نەمر، ڪه به شاعیرے چەوساوه و هەژارەڪان ناسراوه، سەردەمێګ ماڵی له گوندے ڪەولۆس دەبێ. دەیەوێ بچێته دیدەنی مەلایەڪی برادەرے بۆ هەوار موبارەڪی لێڪردنی. قانعی هەژار و دەستڪورت، تاقه سەگێڪی دەبێ، ئەویش به دیارے دەبا بۆ مەلاڪەے هاوڕێی. هاوڕێڪەے زۆر سەرے سوڕ دەمێنێ و لێی دەپرسێ ڪه ئەم سەگەت بۆچی هێناوه؟ قانعیش وەڵام دەداتەوه ڪه لەبەر دوو هۆ: یەڪەم هیچ نەبوو به دیارے بۆتی بهێنم و دوویەمیش ئەم سەگه نان دەخوا و منیش نانم نییه بیدەمێ.
#دیوانۍقانع
ــــــــــــــــــــ
@zhilamo69
🍀🌺🍀🌺🍀
شەرتە ڕازی عیشقی خۆم هەر
هەڵگرم تا مردنم
با لە قەبریش دا ئەمن سەندووقی
ئەو ئەسرارە بم
#ئاوات
@zhilamo69
🪴🌼🪴🌼🪴
شەو بوو، ئەو بوو، مەی بوو
بسکی باوەشێنی ڕووی دەکرد
هەر منی بێچارە لەو ناوە
دەبوو بێگـــانە بام
#هێدی
@zhilamo69
🌼🌻🌼🌻🌼
هەر زەمانێ قەومے ڪورد دەرچوو
لە زیللەت بوو بە پیاو
جەژنے من ئەو ڕۆژەیە نەڪ جێژنے
قوربانے و پڵاو
#فایق_بێڪەس
@zhilamo69
🌼🌷🌼🌷🌼
#بیرکردن
#شێرکۆۍنەمر
@zhilamo69
🌻🌷🌻🌷🌻
@zhilamo69
🌾🌺🌾🌺🌾
وه ڵامی نووسراوه ی لاوێک
ــــــــــــــــــــ ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
به پیری بوومه نێوچیری خەیاڵان
خەیاڵی ڕاوه چاوی؛چاو کەژاڵان
فڕەی باڵی بڕیوم؛ بازی پیری
پەڕوپۆم چوونه لاپاڵ و کڕالان
وەکوو سازێکی ناسازی شکاوم
له گوێ تەندووری گوێری کوێره ماڵان
دڵ و گیانم لەسەر سوێگەی تماشان
لەبۆ دیداری کاک و مام و خاڵان
وەره بمبینه؛ بۆم بگری به چاوان
تەمەن لاوی هەموو بردم به تاڵان
تفی لێ بێ فەساڵی ژینی دونیا
که "ڕاوچی" برده ڕیزی بێ فەساڵان
#مامۆستاڕاوچــــی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
@zhilamo69
🌺🌾🌺🌾🌺
هۆنراوە: یارە ژیکەڵانەکەم
هۆنینەوە: هەڵۆ (قاسم موئەییەدزادە)
بە دەنگی: ئارام موستەوفی
@zhilamo69
🌺🌾🌺🌾🌺
هۆنراوەی: #ئەحمەدهەردی
خوێندنەوەی: #باست_حەمەغەریب
@zhilamo69
🌾🌷🌾🌷🌾
#شیعری زۆر جوانی
مامۆستا وه فایی
به ده نگی: باست حه مه غه ریب
https://telegram.me/joinchat/BnJvvj6wF9_oqYnwdff2Xg
کاناڵی شیعرو په خشانی کلاسیکی کوردی ژیله مـ ۆ
🌼🍃🌼🍃🌼🍃🌼🍃🌼🍃🌼🍃
بۆ زاخاوی مێشکتان
@zhilamo69
🌻🌷🌻🌷🌻
کورته باسێک لەسەر ژیان و هۆنراوەکانی
مامۆستا:
#نادرنیرومەند
ناسراو به: #بۆران
@zhilamo69
🌸🌼🌸🌼🌸
@zhilamo69
🌾🌷🌾🌷🌾
منداڵەکان سڵاو
بێتاقەتی هەمووتان بووم، لێرە شەو و ڕۆژ بە خەیاڵ و بیرەوەرییە شیرینەکانی ئێوەوە شێعری ژیان، دەهۆنمەوە و هەموو ڕۆژێک بە جێی ئێوە بە خۆرەتاو ڕۆژباش دەڵێم.
لە ئاست ئەم دیوارە بەرزانە، لەگەڵ ئێوە هەڵدەستم، لەگەڵ ئێوە پێدەکەنم و لەگەڵ ئێوە دەخەوم.
جارجارە "شتێک وەکو دڵتەنگی " تەواوی گیانم دەگرێتەوە.
خۆزگە دەکرا وەکوو ڕابردوو، ماندوو لە گەشتێک کە ناومان دەنا "گەشتی زانستی " و بێزار لە هەموو قەرەباڵغییەکان، تۆز و خۆڵی ماندووییەکانمان لەگەڵ ڕوونیی کانیاوی دێهات
لە بیر دەبردەوە،
خۆزگە دەکرا وەکوو ڕابردوو، گوێمان بە "دەنگی پێی ئاو" و لەشمان بە لاواندنەوەی گوڵ و گیــا بسپێرین و هاوکات لەگەڵ سەمفۆنیای جوانی سرووشت پۆلی وانەکانمان ڕێک دەخست و کتێبی بیرکاریمان لەگەڵ هەموو نادیارییەکانی
دەخستە ژێر بەردێک، چونکە کاتێ بابە نانێکی نییە پێشکەشی سفرەی کا، چ جیاوازییەکی هەیە بە دوای "سێ مومەییز چواردەوە بی یان سەت مومەییز چواردە"
وانەی زانست لەگەڵ هەموو گۆڕانی کیمیایی و فیزیکی دنیا، وەلا نێین و بە هیوای گۆڕانێک لە ڕەگەزی "عیشق و پەڕجۆ "پەڵە هەورەکانی ئاسمان لەگەڵ شنە بەڕێمان کردایە و چاوەڕوانی گۆڕانێک بووینایە کە کۆرش هاوپۆلە پڕ لە جووڵەکەتان لەسەر کەلاسەوە، ڕەوانەی کاریگەری نەکرێ و لە تازەلاویدا، لە بەرزاییی ماڵێکەوە بۆ پەیاکردنی لەتە نانێک بۆ هەمیشە نەکەوێتە خوارەوە و بە جێمان نەهێڵێ، چاوەڕوانی گۆڕانێک کە بۆ نەورۆز، جووتێ پێڵاو و دەستێ پۆشەنی نوێ و سفرەیەک پڕ لە نوقڵ و شیرینی بۆ هەمووانی پێ بێ.
خۆزگە دەکرا دیسان بە دزییەوە و دوور لە چاوی بەڕێوەبەری تووڕەی مەدرەسە، ئەلفبیتکەی کوردیمان دووپاتە دەکردەوە و بۆ یەکتر بە زمانی زگماگی شێعرمان دەهۆنیەوە و گۆرانیمان دەوت و دەست لە دەستی یەکدا
هەڵدەپەڕاین هەڵدەپەڕاین هەڵدەپەڕاین
خۆزگە دەکرا لە بەینی کوڕانی پۆلی یەک دەبووینە گۆڵ گرەوە و ئێوە لە خەونی بوون بە "ڕۆناڵدۆ "، گۆڵتان لە مامۆستاکەتان دەکرد و باوەشتان بە یەکترا دەکرد، بەڵام بەداخەوە نازانن کە لە وڵاتی ئێمە خەون و ئاواتەکانمان بەر لە چوارچێوەی وێنەکانمان
گەردیلەی لەبیر چوون دایاندەپۆشێ
خۆزگە دەکرا هاوپێی کچانی پۆلی یەک لە کایەی مامە زنجیر بافا دەبووم، هەر ئەو کچانەی کە دەزانم چەند ساڵی تر لە سووچی تێنووسی بیرەوەرییەکانیانەوە بە دزییەوە دەنووسن "خۆزگە کچ بە دنیا نەدەهاتین"
دەزانم گەورە بوون، شووتان کردووە، بەڵام بۆ من هەر ئەو فریشتە پاک و بێگەردانەن کە هێشتا "جێ ماچی ئەهوورامەزدا " لە نێوان چاوە جوانەکانتانا ئەبینرێ، ڕاستی کێ دەزانێ کە ئەگەر ئێوە فریشتەکانی لە دایک بووی ئازار و فەقیری نەبوونایە، قاقەز بە دەست بۆ دەستەی ژنان، ئیمزاتان کۆ نە کردایەتەوە و یا ئەگەر لەم سووچەدا "خاکی لە بیر کراوی خودا "لە دایک نەبوونایە، مەجبوور نەدەبوون لە تەمەنی سێنزە ساڵیدا بە چاوی پڕ لە فرمێسک و حەسرەتەوە "لەژێر تۆڕی سپیی بووکێنی" بۆ دواهەمین جار لەگەڵ قوتابخانە ماڵاوایی بکەن و "چیرۆکی تاڵی ڕەگەزی دووەم " بە هەموو بوونتانەوە هەڵسەنگێنن.
کچانی وڵاتی ئەهوورامەزدا، بەیانی کە لە دامێنی سرووشتا، ویستتان بۆ منداڵەکانتان پنگە بچنن یان لە هەموو پاکی و شادمانییەکانی سەردەمی مناڵی، بۆیان لە وەنەوشە تاجەگوڵینەیەک درووست کەن، حەتمەن بیر کەنەوە.
کوڕانی سرووشتی هەتاو، دەزانم ئیتر ناتوانن لەگەڵ هاوپۆلییەکانتان دانیشن، بخوێنن و پێبکەنن، چونکە دوای "بەڵای بوون بە پیاو"
ئەوجار "خەمی نان "بەرۆکتان دەگرێ، بەڵام لە بیرتان بێ،
بە شێعر، بە گۆرانی، بە لەیلاکانتان، بە خەونەکانتان، پشت نەکەن، منداڵەکانتان فێر کەن بۆ نیشتمانیان، بۆ ئەمڕۆ و بەیانیان، ڕۆڵەیەک بن لە ڕەگەزێ "شێعر و باران "
بە دەستی با و هەتاوتان دەسپێرم تا سبەینێیەکی نە ئێجگار دوور، وانەی عیشق و ڕاستی بۆ نیشتمانتان بڵێن .
هــاوڕێ و هاویاریتان، مامۆستای دەورانی مناڵیتان
#فەرزاد_کەمانگەر
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وەرگێڕ: #حمێرا
@zhilamo69
🌾🌷🌾🌷🌾
#جوانیەڪانۍزمانۍڪوردی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
قیڕەے قاز؛ قاسپەےڪەو؛ جریوەے چۆلەڪه؛ گمەے ڪۆتر؛ چەهچەهەے بولبول؛ قاڕەےڪار؛ نەڕەے شێر؛ جریوەےچۆلەڪه؛ خشەے مار؛ گرمەے هەور؛ چرپەے باران؛ خرمەے تەرزه ؛ خشپەے گەڵا؛ خوڕەےچەم؛ خڕەے بەرد ؛ لورەے گورگ؛ وشەے مار؛ قروسڪەے تاژے؛ گیزەے مێش ؛ شریخەے هەور؛ گیفەے مار؛ ڪناچەے پۆڕ؛ قوولەے ڪەمتیار ؛ حەپەےسەگ؛ حیلەے ئه سپ؛ گارەے مریشڪ؛ بۆڕەے مانگا ؛ واقەۑ چەقەڵ؛ زیڪەے زیڪزیڪه؛ هاڕەے شاخ؛ ترپەےپێ......
#جاڪابراےفارسیش_باهەربڵێ:
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#صداش_میاد 😂😂
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#بەزمانۍپاراوےمنیش_بڵێ_لەهجه.
@zhilamo69
❤️❤️❤️❤️
#سەدان_ساڵە
هۆنراوەے:
#پەشێو
بەدەنگی پیرۆزے خۆیان
@zhilamo69
🍃🌸🍃🌸🍃
#گورگە_بۆرەکان
شاکاری بێوێنەی:
#مامۆستا_شێرکۆ_بێکەس
بە دەنگی گەرمی خۆیان
@zhilamo69
🌻🌿🌻🌿🌻
@zhilamo69
🌸🍃🌸🍃🌸
#شیعـــــــر
ــــــــــــــــــ
ئەی کوردستانی موقەددەس!
ئەی لە یەک کاتا دایەنی
ئازاری خۆت
ئازاری خەڵک.
ئەی ئاواتی پەرەوازەم!
لە یەک وەختا
تۆ پەنایت و پەناهێندە
تۆ زامیشی و دەرمانیشی
تۆ شەوگاریشی و ڕۆژگاریشی
تۆ قوربانی و ژیانیشی..
#شێرڪۆبێڪەس
ــــــــــــــــــــــــــــ
@zhilamo69
🌸🍃🌸🍃🌸
#چوارینە
#مامۆستاهەژار
@zhilamo69
🌾🌺🌾🌺🌾
#ڕێژنه
هۆنراوەے:
#مامۆستاهێمن
@zhilamo69
🌸🍃🌸🍃🌸
@zhilamo69
🌺🌾🌺🌾🌺
ئەم شیعرەے مامۆستا قانعے نەمر جێژنانەے ئێمه بێت بۆ ئێوەے خۆشەویست
#جێژنەڪەت_چۆنە
جێژنەڪەت پیرۆزه ڪـــورده یاخـۆ
شین و زارییــه
سەرخۆشے ڪورده له جێژنت یا خۆ
دەردت ڪارییه
پرشنگے خوێنـاوے جــــــەرگــــــه یا
گوڵاڵەے ئاڵ و واڵ
پیرەمه گروونت سەراسەر قرمــــز و
گوڵنارییــــه
سەرخۆشم ئەمـــــڕۆ به بانگے بـــەرز
ئەڵێم ئەےهۆزے ڪورد
جوولەڪەش جەژنے فەتیرے خۆے
ئەڪا بێ عارییه
ڪەے ئەوه جێژنه به دیـدەے پڕ له
ئەشڪ و ئاهے دڵ
تڪ تڪے فرمێسڪے چاووت یەڪ
لەسەر یەڪ جارییه
گەر به تەنیا چێشته جێژنت ســــەد
ڪەڕەت خوا بیبڕێ
جەژنے ئازادے مـەرام و مەنهەجـــے
بێدارییــــه
"قانعا" پیــــرۆزه جـــەژنت چونڪه
ئەمڕۆ لاوەڪان
یەڪ له یەڪ چاڪتــر خه ریڪـــے
خوێندن و هوشیارییه
#مامۆستاقانــــــع
ــــــــــــــــــــــــــــ
@zhilamo69
💐🌺💐🌺💐