ڪـــاناڵی شیعروپەخشانی ڪلاسیڪی ڪوردی ژیلەمــۆ تەنیا بۆ خزمەت ڪردن بە شیعروئەدەبیاتی ڪوردیـە تڪایە هەر ڕەخنەو پێشنیارێڪـتان هەیە پێمان ڕابگەینن. ــــــــــــــ بەڕێوەبـە @zagros62 لینڪی بەشدا https://t.me/joinchat/AAAAAD6wF9_07V5truG4Ew
نامەوێ ئەم ژینە تاڵە
#حەسەن_کاکایی
@zhilamo69
🌷🌾🌷🌾🌷
بۆ زاخاوی مێشک😍
@zhilamo69
🏵🌺🏵🌺🏵
#چوارینــە
#هەژارۍنەمر
@zhilamo69
🌾🌷🌾🌷🌾
#هەمووجارێ_بیری_دایکم_ئەکەم
هۆنراوەی : #شێرکۆبێکەس
بەدەنگی پڕ سۆزی خۆیان
@zhilamo69
🌻🍃🌻🍃🌻
سۆزێک لە مامۆستا مەردان
🥰🥰😍😍
@zhilamo69
🌾🌷🌾🌷🌾
دیوانی: #محەمەدساڵح_دیلان
دەنگ: #باست_حەمەغەریب
بەشی پێنجەم
@zhilamo69
🌷🌾🌷🌾🌷
@zhilamo69
☘💐☘💐☘
#ڪورتەچیرۆڪ
ـــــــــــــــــــــــــــ
ڕۆژێ سەگێ لە سەوزەڵانێڪا گیاے ئەخوارد, سەگێڪی تر بەلایدا تێپەڕے.
چون دیمەنی گیاخواردنی ئەو سەگەے لا سەیر بوو ' هەرگیز نەیدیبوو سەگ گیا بخوا' ڕاوەستا و پرسی : تۆ ڪێیت؟؟ بۆ گیا ئەخۆے؟؟
سەگەڪە دەستی لە گیا خواردن هەڵگرت و بە فیزێڪەوە وەڵامی داوە: من ؟ من سەگی قاسم خانم!
سەگەے ڕێبوار ڪە بە تیزەبزەیەڪەوە وتی: سەگی حسێبی تۆ خەریڪی خواردنی گیایت! ئیتر بۆ سەگی قاسم خانی؟؟
گەر لەتە پێشەیەڪی فردایەتە بەر دەمت دیسان ئەڪرا , بەڵام ئێستا ڪە گیادەخۆی و بە گیا دەژیت ئیتر بۆ سەگی قاسم خان بی؟ سەگی خۆت بە....... !!
#مامۆستابرایم__یونسی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لەڪتێبی زستانی بێ بەهار
@zhilamo69
🌼💐🌼💐🌼
گیااان مامۆستا....🥰🥰
تۆ هەر بچریکێنە....
@zhilamo69
💐🥀💐🥀💐
@zhilamo69
🌾🌷🌾🌷🌾
🟥 واتای ناوی مانگە کوردییەکان
۱ـ خاکەلێوە = یەکەم مانگی ساڵ و وەرزی بەهار، واتە کاتێ ئاژەڵان خاک بە لێو ئەماڵن بۆ پەیداکردنی خواردەمەنی وەک گیا، سەوزە و ...
۲ـ گوڵان، بانەمەڕ = دووەم مانگی بەهار، کاتێ کە گوڵ ئەپشکوێتەوە یان دەردێت. یان مەڕ لەسەر بانان بەشی خۆی سەوزە پەیدا دەکات چون لەو مانگەدا گژوگیا ئەوەندە زۆر ئەبێت تەنانەت لەسەر بانی ماڵاندا کە خۆڵ بوو گژوگیا دەردەهات.
۳ـ جۆزەردان = کاتی زەردبوونی دانەوێڵەکان بەتایبەت جۆ، گەنم و ... بەهۆی سەرکەوتنی پلەی گەرماوە.
٤- پووشپەڕ = یەکەم مانگی وەرزی هاوین، واتە کاتێ کە پووش بەهۆی زەردبوونییەوە ئەپەڕێت.
٥- گەلاوێژ = لەو مانگەدا ئەستێرەی گەلاوێژ دەر دەکەوێت و ئیتر وردەوردە کەشوهەوا بەرەو فێنکی دەڕوات.
٦ـ خەرمانان = دوایین مانگی هاوین، کاتێ کە خەرمان سوور ئەبێت و لەسەر زەوی هەڵی دەگرن.
۷ـ ڕەزبەر = یەکەم مانگی پاییز، ئەو کاتە کە ڕەز یان مێو (هەنوور) بەر ئەدات واتە ترێ پێ دەگات.
٨ ـ خەزەڵوەر، گەڵاڕێزان = کاتێ کە گەڵا بە دار و درەختەوە دەوەرێت.
۹ـ سەرماوەز = کاتی دەستپێکردنی سەرما و سۆڵە.
۱۰ـ بەفرانبار = یەکەم مانگی زستان، کاتێ بەفر دەبارێت.
۱۱ـ ڕێبەندان = بەهۆی بارینی بەفری زۆر لەو مانگەدا ڕێگە و شەقامەکان ئەگیرێت و هاتوچۆ دژوار دەبێتەوە.
۱۲ـ ڕەشەمە = ئاخر مانگی زستان و ساڵ، کاتی ڕەشبوونەوە، زەوی وردەوردە بەفر دەتوێتەوە.
@zhilamo69
🌻🌼🌻🌼🌻
سەردەکەوین!
چونکە دوێنێ
تۆپە قوڕێکی دەستکردم
دایە دەست منداڵێکی کورد
ئەو لەباتی بووکە شووشە
تفەنگێکی بچکۆلانەی لێ دروست کرد
#پەشێو
@zhilamo69
🌸🍃🌸🍃🌸
دیوانی: #محەمەدساڵح_دیلان
دەنگ: #باست_حەمەغەریب
بەشی سێهەم
@zhilamo69
🌷🌾🌷🌾🌷
دیوانی: #محەمەدساڵح_دیلان
دەنگ: #باست_حەمەغەریب
بەشی دووهەم
@zhilamo69
🌷🌾🌷🌾🌷
#ڕێگەعەشق
هۆنراوەۍ:
#ئــــاوات
دەنگی:
#باست_حەمە_غەریب
@zhilamo69
🍃🍀🍃🍀🍃
دیوانی : #مامۆستاگۆران
خوێندنەوەی: #باست_حەمەغەریب
بەشی: یەکەم
@zhilamo69
🌷🌾🌷🌾🌷
@zhilamo69
💐🥀💐🥀💐
بێحەیایی باوە ئەمڕۆ، قوڕ بەسەردا کا حەیا
کەندەڵان سەربەرز و شادە، خۆی بشارێتۆ چیا
گوڵ ئەگەر عەقڵی ببێ قەت سەر لە خاک ناکاتە دەر
چونکە ڕۆژی دڕک و داڵە و گەرمی بازاڕی گیا
با لە هەورا سەرنگوون بن مانگ یا ڕۆژی جوان
شەمشەمە کوێرە ئەڵێ: من نامەوێ شوعلەی زیا
ئەی فەلەک ڕاستۆ نەبی بۆ ڕێکوپێکی دەورەکەت
گورگ ئەبێتە شوانی ڕان و دز ئەبێتە ئەولیا
نێرەگاجووتێ ئەبەیتە ڕێزی لوقمانی حەکیم
فەیلەسۆفێکیش ئەخەیتە ژێر چەپۆکی ئەشقیا
تۆ بە مێروولەی زەعیف ئیشی سولەیمانی ئەکەی
خاتەمی مۆری نگینت کردە دەست دێوی هەیا
#مامۆستاقانع
@zhilamo69
💐🥀💐🥀💐
وا عەجەب ماوم کە ماوم
بۆ بەبێ تۆ نامرم..!!!
#حەمدی
ـــــــــــــــــ
@zhilamo69
🌺🏵🌺🏵🌺
لە پێناو خەیاڵێکی هەورین
کە تریفەی چاوەکانی تۆ لەو ئەچێ
خۆشم دەوێی
لە پێناو وەهمێکی سەوز
کە خۆشەویستی و ئەوینی تۆ لەوئەچێ
خۆشم دەوێی
لە پێناو جوانییەکی هەمیشەیی
کە تۆ لە ئەوت خواردووەتەوە و
هەر بە ئەویشی دەبەخشیتەوە
خۆشم دەوێی
#فەرهادپیرباڵ
@zhilamo69
🌷🌾🌷🌾🌷
@zhilamo69
🍃🌼🍃🌼🍃
#شیعـــــر
ــــــــــــــــــــــــــــــ
به قوربان ئێسته هیجرانت دەناسم
که ناری فیرقەتت بـۆته لیباسم
بەبێ دوکانی حوسنت مـودەتێکه
له بازاڕی ڕەواجا من کەساسم
موشەوەش بوو وەکوو کاکۆڵه کەی تۆ
لەف و نەشیری خەیاڵاتی قیاسم
به تابووری بلوکی نوکی موژگان
شکا تەرتیب و نیزامی حەواسم
به تیرێکی که جەرگت پاره کردم
مەکه بەو باره هەر من بو خەلاسم
که خالی لەعلی لێوت ڕەهبەرم بێ
له خدری زینده نابێ ئیلتیماسم
که شک نابم گوڵی رووی لاله رەنگت
ئەوا موحتاجی رووی لاله عەباسم
لەبەر تەعنەی عەوام ئەندیشه ناکەم
کەمن عاشق به گوڵ خونچەی خەواسم
به شەمعی جەمعی ڕوخسارت"حەریقم"
نەسیمی ئیلتیفاتی تۆ دەناسم
#مامۆستاحـــه_ریق
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
@zhilamo69
🌼🍃🌼🍃🌼
دیوانی: #محەمەدساڵح_دیلان
دەنگ: #باست_حەمەغەریب
بەشی شەشەم کۆتایی
@zhilamo69
🌷🌾🌷🌾🌷
بە دارمێوی خەیاڵمەوە ئاوێزانی وەک جوانترین هێشوە ترێ
پەیتا پەیتا تەرزی بیرم تێت دەئاڵێ و
لە دەورت دەبێتە گرێ...
#عەبدوڵا_پەشێو
@zhilamo69
🌷🌾🌷🌾🌷
مستۆ گیان
هەر بمێنی لالۆ...
@zhilamo69
💐🥀💐🥀💐
ئەوندە نەقشی لێوی تۆ لە جەرگ
ودڵما جێی گرت
ئەبێ خاکی مەزاریشــــم لەباتی
سوور ئاڵی بێ
#قانع
@zhilamo69
💐🌼💐🌼💐
دیوانی: #محەمەدساڵح_دیلان
دەنگ: #باست_حەمەغەریب
بەشی چوارەم
@zhilamo69
🌷🌾🌷🌾🌷
@zhilamo69
🌻🌷🌻🌷🌻
کـــەرێ کــــــورتانی زێڕ و تەڵا بێ
قامیشی شەکری لە جێگەی کا بێ
ئیزائیـــل بێنە و بیکــە مەیتـــەری
قەت تەرکی ناکا ڕەوشتی کـــەری
#پیرەمێرد
@zhilamo69
🌻🌷🌻🌷🌻
بۆ زاخاوی مێشک
@zhilamo69
🌷🌾🌷🌾🌷
نیشتمان
#شێرزادحەسەن
@zhilamo69
🥀🌹🥀🌹🥀
@zhilamo69
🍃💐🍃💐🍃
#ملوانڪــە
ــــــــــــــــــ
شەوێڪی گەش و زێوین بوو..
لە ناڪاوێ ملوانڪەڪەے پچڕایەوە..
ئیتر هەموو لە ژێر مێزدا
بۆ دەنڪەڪانی ئەگەڕاین..
من ئەمەویست
تەنیا ئەو دەنڪە بدۆزمەوە..
ڪە ئەمیبنی هەموو جارێ
لە درزے نێوان مەمــانی
ئەودا ئەنوێ.....
#شێرڪۆبێڪەس
@zhilamo69
🍃💐🍃💐🍃
دیوانی: #محەمەدساڵح_دیلان
دەنگ: #باست_حەمەغەریب
بەشی یەکەم
@zhilamo69
🌷🌾🌷🌾🌷