1689
ڪـــاناڵی شیعروپەخشانی ڪلاسیڪی ڪوردی ژیلەمــۆ تەنیا بۆ خزمەت ڪردن بە شیعروئەدەبیاتی ڪوردیـە تڪایە هەر ڕەخنەو پێشنیارێڪـتان هەیە پێمان ڕابگەینن. ــــــــــــــ بەڕێوەبـە @zagros62 لینڪی بەشدا https://t.me/joinchat/AAAAAD6wF9_07V5truG4Ew
@zhilamo69
🌾🌺🌾🌺🌾
وه ڵامی نووسراوه ی لاوێک
ــــــــــــــــــــ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
به پیری بوومه نێوچیری خه یاڵان
خه یاڵی ڕاوه چاوی؛چاو که ژاڵان
فڕه ی باڵی بڕیوم؛ بازی پیری
په ڕو پۆم چوونه لاپاڵ و کڕالان
وه کوو سازێکی ناسازی شکاوم
له گوێ ته ندووری گوێری کوێره ماڵان
دڵ و گیانم له سه ر سوێگه ی تماشان
له بۆ دیداری کاک و مام و خاڵان
وه ره بمبینه؛بۆم بگری به چاوان
ته مه ن لاوی هه موو بردم به تاڵان
تفی لێ بێ فه ساڵی ژینی دونیا
که "ڕاوچی" برده ڕیزی بێ فه ساڵان
#مامۆستاڕاوچــــی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
@zhilamo69
🌺🌾🌺🌾🌺
@zhilamo69
🌾🌺🌾🌺🌾
#خوداتان_لەگەڵ
ـــــــــــــــــــــــــــ
کەوتـۆته بەرم ڕیگای غەریبی
گەلی رەفیقان! خوداتان لەگەڵ
هەرکەس ڕیگایەک بـۆته نەسیبی
گەلی رەفیقان!خوداتان لەگەڵ
کـۆترانی زۆر له شوینی دانه
هیشتوویانه جێ کونجی هێلانه
زۆرکەس ڕۆییشت پاشان بێتەوه
بەڵام نەیدی کەس بگەڕیتەوه
کێ چاک دەزانـێ چی دەکا گەردوون
یەکێ سەرکەوتوو؛یەکێ سەرنگوون
دلی گرتووم خەم وه کوو دووکه ڵ
گەلی ڕەفیقان! خوداتان لەگەڵ
#مامۆستاشەریف
ـــــــــــــــــــــــــــ
@zhilamo69
🌾🌺🌾🌺🌾
#چوارینـــە
#مامۆستاهەژار
@zhilamo69
🌹🌸🌹🌸🌹
#شێرکۆبێکەس
بەشێک لە شیعری ئێستە کچێک نیشتمانمە
@zhilamo69
🌺🌸🌺🌸🌺
@zhilamo69
🌼☘🌼☘🌼
#ئــاگرےتۆ
ــــــــــــــــــ
ئەی وەتەن! تەنیـــا نە هەر من بۆ تۆ وا
سەوداسەرم
تیشڪی ڕۆژیش جێی لەبەر ڪۆیلەت
نییە دەوروبەرم
تۆ لە دەس بێگانە دابی چارەنووسی
ئەم گەلە
هەڵـــمەت و قوربانی دانە و ڕشتنـی
خوێنی گەرم
ناحەزے تۆ پێ لەسەر گۆڕے شەهیدان
دا بنێ
ڪێیە باوەڕ ڪا ڪە دەس لەو خاڪ
و خوێنـە هەڵگرم
دوژمنت چی دیڪــــە با ئاگر لەماڵـــم
بەر نەدا
من لە سایەیی خۆشەویستــــــی تۆوە
هەر خۆم ئاگرم
سەد پەژارە و بەرهەڵست و ســوێــرے
و تاڵیم بێتە پێش
گەر لە ڕێی ڕزگارے تـــۆ لادەم بزانــــە
ڪافــرم
خــــۆم بە شــــانازے بەڵاگــــــەردانی
سەربەرزیت دەڪەم
تیغـــــی خــــۆے دابێنێ دوژمــن ، بۆ
مەتاڵت حازرم
سەر لە سەر شانم وەڪــــوو بارێڪــە
ڪەڵڪی چی هەیە
گەر دە ڕێـــــی تـــۆدا نەچێ، ئەو بــارە
قەت هەڵناگرم
هەر بە هیواے ڕۆژے ڕزگاریت ئەژیـــم
و ڕوونە لێم
تا بە دەستی خــــۆم نەنێژم دوژمــــنی
تۆ ، نامرم
دوژمنت هەر فێڵێ بیڪا نەخشی سەر
ئاوە و ئەمن
پیرە دارێڪم ڪە بەو بایانە هەرگیـــز
نالەرم
ئەی وەتــــەن ! هەر نــــاوے تۆ ویردے
زمانمە بۆیە وا
هـــــەر وەڪـــــوو دەشت و چیاڪەت
ڪەسڪ و سوورە دەفتەرم
#ماۆستاهێدے
ــــــــــــــــــــــــ
@zhilamo69
🌼☘🌼☘🌼
@zhilamo69
🌷🍃🌷🍃🌷
#چەنددەترسم
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
چەند دەترسم
کەدێمەوە، هەواڵێکی تاڵت پێ بێ.
چەند دەترسم،
کە باوەشت پێداکەم، بۆنی نامۆیەکت
لێ بێ.
چەند دەترسم،
کە دێمەوە گرامەری زمانی چاو،
ڕێنووسی هێمات گۆڕابێ.
چەند دەترسم،
پلەی گەرمی پەنجەکانت وەک
بەجێم هێشت وا نەمابێ.
لەمەش زێتر
چەند دەترسم،
کەسم!
هاوڕێم!
کە دێمەوە تۆ وەک خۆت بیت،
من بگۆڕێم.
#پەشێو
ـــــــــــــــــــــــــــ
@zhilamo69
🌷🍃🌷🍃🌷
#پەشێوی_مەزن
@zhilamo69
🥀🌹🥀🌹🥀
#ڕێنووسۍزمانۍکـــوردے
#پوختەیەک_لە_ڕێنووسی_سەرەتایی
#تکایە_بڵاوۍ_کەنەوە
@zhilamo69
🌹🌸🌹🌸🌹
سەدان ساڵە
شێعر و خوێندنەوە:
#عەبدوڵڵا_پەشێو
@zhilamo69
🌺🏵🌺🏵🌺
بۆ زاخاوی مێشک
@zhilamo69
🌹🥀🌹🥀🌹
دیوانی : #مامۆستاگۆران
خوێندنەوەی: #باست_حەمەغەریب
بەشی: شەشەم
@zhilamo69
🌷🌾🌷🌾🌷
وەکوو کاتێ گەڵای زەردێ دەسی
بەربێ لە قەد دارێ
دڵم تەنگە، لە تەنیایی نە هاوڕازێ
نە خەمخوارێ
#شەریف
@zhilamo69
💐🥀💐🥀💐
دیوانی : #مامۆستاگۆران
خوێندنەوەی: #باست_حەمەغەریب
بەشی: پێنجەم
@zhilamo69
🌷🌾🌷🌾🌷
@zhilamo69
🍁🍂🍁🍂🍁
#پاییز!
ــــــــــــــــــــــــــ
پاییز! پاییز!
بووکی پرچ زەرد،
من مات، تۆ زیز٫
هەردوو هاو دەرد!
من فرمێسکم، تۆ بارانت؛
من هەناسەم، تۆ بای ساردت؛
من خەم، تۆ هەوری گریانت
دوایی نایە؛ دادم، دادت
هەرگیز، هەرگیز
پاییز! پاییز!
پاییز! پاییز!
شان و مل ڕووت،
من مات، تۆ زیز،
هەردووکمان جووت،
هەرچەند گوڵ سیس ئەبی بگریین
ئاڵتوونی دار ئەڕژێ بگریین،
پۆلی باڵدارئەفڕێ بگریین،
بگریین...بگریین...چاومان نەسڕین،
هەرگیز ،هەرگیز،
پاییز! پاییز!
#مامۆستا_گۆران
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
@zhilamo69
🍂🍁🍂🍁🍂
@zhilamo69
🌸🌾🌸🌾🌸
#ملۍدرێژےمێژوو
ــــــــــــــــــــــــــــ
گاو و وشترو بەرانێڪ
تووش بوون له رێ به نانێڪ
له ناویان بوو به ڪێشه
بــۆ خواردن ڪێ له پێشه
پێڪ هاتن کـێ زۆر ژیاوه
خوا نانی بـۆ ئەو داوه
بەران ڪوتی من پیرم
لەگەڵ بەرخێڪ هاوشیرم
خوا ناردے بــۆ ئیبراهیم
وا ئەو مردوو من ئەژیم
گا وتی قاوه قاو
له دمت دایه شیرے خاو
من زۆر چەنه لــێ نادەم
زەویم ڪێڵا بـۆ ئادەم
وشتر ملی دانەواند
به گازێ نانی ڕفاند
ڪوتی مـــێژوو نازانم
ئاواته خوازے نانم
ئازان مـــێژوو بخوینن
پارووم له ده م ده رینن
#مامۆستاهەژار
ـــــــــــــــــــــــــ
@zhilamo69
🌸☘🌸☘🌸
#پەشێوۍمەزن
@zhilamo69
🌹💐🌹💐🌹
@zhilamo69
🍃🌸🍃🌸🍃
#عەبدوڵڵا_پەشێو_دەیگێڕێتەوە:
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
جارێکیان لەگەڵ باوکم لەسەر شتێک بوو بە دەمەقاڵـێمان، تا ڕادەی ئەوەی کە دەنگمان بەسەریەکدا بەرزکردەوەو بە تووڕەییەوە چوومە ژوورەکـەم و بەخەمەوە لەسەر جێگاکەم ڕاکشام و پشتییەکەم تووند بە ڕووخسارمەوە نووساند و هەوڵمدا بـنووم، چونکە خەو ڕێگای هەڵاتنە لە خەم و خەفەت...
بەیانی چووم بۆ زانکۆ و دوای تەواوبوونی دەوام، لە بەردەم دەروازەی زانکۆدا نامەیەکـم بۆ باوکـم نووسی و تێیدا هەندێ سـوعبەتم جێکردەوەو وتم: بیستوومە "ژێری پێ لە بانی پێ نەرمترە" ئایا پێی بەڕێزت ڕێگەم پێدەدا بە لێوەکانم تاقی بکەمەوە؟
کاتێ کە گەشتمـە ماڵ، باوکم لە هۆڵەکەدا چاوەڕێم بوو و چاوی پڕ بوو لە فرمێسک، لە باوەشی گرتم و وتی:
ڕێگا نادەم تۆ پێکانم ماچ بکەیت و تاقی بکەیتەوە، چونکە من خـۆم تـاقیم کـردۆتەوە. کاتێک تۆ منداڵ بـوویت، هەم بان و هەم ژێری پێتم ماچ کردووە و ئەزانم کامیان نەرمترە؟
بەو وتەیە تووامـەوەو ئاو بە چاوەکانمدا خوڕەی بەست و هاته خوار!
@zhilamo69
🍃🌸🍃🌸🍃
بۆ زاخاوی مێشک
@zhilamo69
🌹🌸🌹🌸🌹
#سەعاتەکانی_وەڕسبوون
#شێرکۆبێکەس
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی "
#خێراکە_مردن_خەریکە_بگات "
@zhilamo69
🌹🍃🌹🍃🌹
کاناڵی شیعرو په خشانی کلاسیکی کوردی ژیله مـ ۆ
.
@zhilamo69
🌼💐🌼💐🌼
#شیعـــــر
ــــــــــــــــــــــــــــــ
مناڵەکان
ئەی برسیە ژین تاڵەکان
زۆر لە مێژە
دایکەکانی ئەم وڵاتە
مەمکەکانیان
شیری سەربەستی تیاقاتە
ژۆر لە مێژە کێوەکانی ئەم وڵاتە
پێغەمبەرەکانیان تیا قاتە
مناڵەکان
لە ئاگردانی چاوتانا
من چاوەڕێی زەردەشتێکم
بێ، جێ بەو بتانە لەق کا
من چاوەڕێی
چەخماخەی ئاوێستاییکم
بێ جەرگی تاریکی شەق کا...
#پەشێو
ـــــــــــــــــــــــــــ
@zhilamo69
🌼💐🌼💐🌼
دیوانی : #مامۆستاگۆران
خوێندنەوەی: #باست_حەمەغەریب
بەشی: حەوتەم
@zhilamo69
🌷🌾🌷🌾🌷
#خۆزگە
هۆنراوەی: #مامۆستاهێدی
خوێندنەوە: بە دەنگی پیرۆزی خۆیان
@zhilamo69
🌾🌷🌾🌷🌾
نامەیەکی کۆنتم لایە،
ئا لەوێدا
خۆشت دەوێم ...
#بێکەس
@zhilamo69
🌹🌸🌹🌸🌹
گریانی نیوەشەو
هۆنراوەی: #مامۆستاهێمن
خوێندنەوەی: #باست_حەمەغەریب
@zhilamo60
💐🥀💐🥀💐
@zhilamo69
🥀🌸🥀🌸🥀
#شیعــــــر
ــــــــــــــــــ
دوێ قـــــەرارے دا ڪـــــــه بێت و
مەرحەبایێڪم بکات
ئاورے شه وقـــی له دڵ به ربـــــوو
خودا بۆچے نه هات
لەم شەوے هیجــــرانه دا گەر ڕۆژے
ڕوخســـارے نه بـــــێ
بێ دڵ و چاوێڪی وەڪ من پــەے
به وەسڵی ڪەے ببات؟
دڵ به ئومێــدے قــەدەم بۆسیت له
ڕێدا ڪەوتووه
تــۆخــودا پاے لـــێ بنێ بەلڪـــوو
به ئاواتے بگات
خۆشتره بۆ من له ئاوے زینـــدەگانے
یەڪ قســـــەت
چاڪتره بۆمن له موڵڪی هەر دوو
عالەم یەڪ نیگات
نامــــەوێ ئـــەو قه لبـــه شەوقـــے
قامەتی تۆی تیا نەبێ
عاجـــزم لەو قاڵبه ڕۆحـــــــــــے به
قوربانت نەڪات
ئــــاورے شـــــــــەوقت بڵێســـــەے
به ستووه بڕوانه لێم
ئـــــاورے ئاهـےمنـــــــــه ئـــــاور له
ئاور بەر ئەدات
لەم هەموو زەخمـــــه ڪه شمشیرے
برۆت ئه یڪا له دڵ
لەم هەمــــوو تیـــره ڪه برژانگت له
گورچیلــەے ئەدات
لەم هه مـــوو زەهـــــــــره ڪه ساقے
فیرقەتت ئەیدا به دڵ
لەم هەمــــــوو بێ مێهریـــــه زوڵفت
له گڵ ئێمەےئەڪات
غەیرے خزمـــــەت لەعلے لێو و خاڵ
و خەندەے دڵبەرت
لاے ڪەسێڪی ڪـــــــه (معاذاللــه)
ببــا #زاری شڪات
#مامۆستازاری
ــــــــــــــــــــــــ
@zhilamo69
🥀🌸🥀🌸🥀
#ڕێژنه
هۆنراوەے:
#مامۆستاهێمن
@zhilamo69
🌸🍃🌸🍃🌸
@zhilamo69
🌺☘🌺☘🌺
#شیعـــر
ــــــــــــــ
چاوەڪــەم زانیـــــوته بۆچے خـــهو له
چاوم ناڪهوێ
چونڪه من پێشخزمهتم، پێشخزمهتان
نانوون شهوێ
ڕۆژ و شهو دایم لهبهر دیدهے خهیاڵم
حازرے
سا چ فهرقێڪے ههیه بۆ من ئیتر ئێره
و ئهوێ
بەس نییە لێرە دەوێــــرم جار بە جار
باست بڪەم
نەمدەوێرا قەت لەبەر ئەغیار ڪە ناوت
بەم لەوێ
دڵ لەبەر زامےفــــیراقت دائیمـــــا زاری
دەڪـــا
ڕۆژ بە ڕۆژ مەنعـــے دەڪەم، باز دەردے
سەختە و ناسرەوێ
عەقـــــڵ و هۆشـــــم داوە پێت، لێشــے
دەتۆرێی ماڵوێران
دەوڵەتێــــكے مفت بێ ساحێــــبە بۆچے
ناتــــەوێ
گەر موخەییەر بم لە مابەینی بەهەشت
و وەسڵے یار
وەسڵے تۆ بۆ مــــن جەهەننــــــەم پڕ لە
جەننەت نامەوێ
ئەےڕەقیب وێڵم لە دەستت لێرە بۆ لێم
ناگەڕێی
باوڪە ڪژوشتــــــــەت نیم ئەرێ هەے
بەدمەزەب چیت لێم دەوێ؟
هەر وەڪدوو ڪۆهی دەماوەندے سەرم
پڕ شۆڕشه
قەت تەمے هیجـــــران و غـــەم ساتێ لە
دەورے ناڕەوێ
گەردنے (ڪـــوردی) لە ڪێوی بێستوون
موحڪەمتره
چونڪڕە سەد ساڵە لەژێر بارےغەمایە و
نانەوێ
#ڪـــوردے
ــــــــــــــــــ
@zhilamo69
🌺☘🌺☘🌺
لەم شەوی هیجرانەدا گەر ڕۆژی
روخساری نەبێ
بێ دڵ و چاوێکی وەک من؛
پەی بەوەسڵی کێ ئەبات
#زاری
@zhilamo69
🍃🌺🍃🌺🍃
زامی ناز و زامی خەنجەر
پێت بڵێم فەرقی چییە؟
چاوەڕوانی مەلحەمە ئەم
دەردی بێ دەرمانە ئەو!
#حەمدی
@zhilamo69
🍃🌺🍃🌺🍃