ڪـــاناڵی شیعروپەخشانی ڪلاسیڪی ڪوردی ژیلەمــۆ تەنیا بۆ خزمەت ڪردن بە شیعروئەدەبیاتی ڪوردیـە تڪایە هەر ڕەخنەو پێشنیارێڪـتان هەیە پێمان ڕابگەینن. ــــــــــــــ بەڕێوەبـە @zagros62 لینڪی بەشدا https://t.me/joinchat/AAAAAD6wF9_07V5truG4Ew
@zhilamo69
🌼☘🌼☘🌼
#ئــاگرےتۆ
ــــــــــــــــــ
ئەی وەتەن! تەنیـــا نە هەر من بۆ تۆ وا
سەوداسەرم
تیشڪی ڕۆژیش جێی لەبەر ڪۆیلەت
نییە دەوروبەرم
تۆ لە دەس بێگانە دابی چارەنووسی
ئەم گەلە
هەڵـــمەت و قوربانی دانە و ڕشتنـی
خوێنی گەرم
ناحەزے تۆ پێ لەسەر گۆڕے شەهیدان
دا بنێ
ڪێیە باوەڕ ڪا ڪە دەس لەو خاڪ
و خوێنـە هەڵگرم
دوژمنت چی دیڪــــە با ئاگر لەماڵـــم
بەر نەدا
من لە سایەیی خۆشەویستــــــی تۆوە
هەر خۆم ئاگرم
سەد پەژارە و بەرهەڵست و ســوێــرے
و تاڵیم بێتە پێش
گەر لە ڕێی ڕزگارے تـــۆ لادەم بزانــــە
ڪافــرم
خــــۆم بە شــــانازے بەڵاگــــــەردانی
سەربەرزیت دەڪەم
تیغـــــی خــــۆے دابێنێ دوژمــن ، بۆ
مەتاڵت حازرم
سەر لە سەر شانم وەڪــــوو بارێڪــە
ڪەڵڪی چی هەیە
گەر دە ڕێـــــی تـــۆدا نەچێ، ئەو بــارە
قەت هەڵناگرم
هەر بە هیواے ڕۆژے ڕزگاریت ئەژیـــم
و ڕوونە لێم
تا بە دەستی خــــۆم نەنێژم دوژمــــنی
تۆ ، نامرم
دوژمنت هەر فێڵێ بیڪا نەخشی سەر
ئاوە و ئەمن
پیرە دارێڪم ڪە بەو بایانە هەرگیـــز
نالەرم
ئەی وەتــــەن ! هەر نــــاوے تۆ ویردے
زمانمە بۆیە وا
هـــــەر وەڪـــــوو دەشت و چیاڪەت
ڪەسڪ و سوورە دەفتەرم
#ماۆستاهێدے
ــــــــــــــــــــــــ
@zhilamo69
🌼☘🌼☘🌼
@zhilamo69
🌷🍃🌷🍃🌷
#چەنددەترسم
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
چەند دەترسم
کەدێمەوە، هەواڵێکی تاڵت پێ بێ.
چەند دەترسم،
کە باوەشت پێداکەم، بۆنی نامۆیەکت
لێ بێ.
چەند دەترسم،
کە دێمەوە گرامەری زمانی چاو،
ڕێنووسی هێمات گۆڕابێ.
چەند دەترسم،
پلەی گەرمی پەنجەکانت وەک
بەجێم هێشت وا نەمابێ.
لەمەش زێتر
چەند دەترسم،
کەسم!
هاوڕێم!
کە دێمەوە تۆ وەک خۆت بیت،
من بگۆڕێم.
#پەشێو
ـــــــــــــــــــــــــــ
@zhilamo69
🌷🍃🌷🍃🌷
#ڕێنووسۍزمانۍکـــوردے
#پوختەیەک_لە_ڕێنووسی_سەرەتایی
#تکایە_بڵاوۍ_کەنەوە
@zhilamo69
🌹🌸🌹🌸🌹
سەدان ساڵە
شێعر و خوێندنەوە:
#عەبدوڵڵا_پەشێو
@zhilamo69
🌺🏵🌺🏵🌺
بۆ زاخاوی مێشک
@zhilamo69
🌹🥀🌹🥀🌹
دیوانی : #مامۆستاگۆران
خوێندنەوەی: #باست_حەمەغەریب
بەشی: شەشەم
@zhilamo69
🌷🌾🌷🌾🌷
وەکوو کاتێ گەڵای زەردێ دەسی
بەربێ لە قەد دارێ
دڵم تەنگە، لە تەنیایی نە هاوڕازێ
نە خەمخوارێ
#شەریف
@zhilamo69
💐🥀💐🥀💐
دیوانی : #مامۆستاگۆران
خوێندنەوەی: #باست_حەمەغەریب
بەشی: پێنجەم
@zhilamo69
🌷🌾🌷🌾🌷
@zhilamo69
🍁🍂🍁🍂🍁
#پاییز!
ــــــــــــــــــــــــــ
پاییز! پاییز!
بووکی پرچ زەرد،
من مات، تۆ زیز٫
هەردوو هاو دەرد!
من فرمێسکم، تۆ بارانت؛
من هەناسەم، تۆ بای ساردت؛
من خەم، تۆ هەوری گریانت
دوایی نایە؛ دادم، دادت
هەرگیز، هەرگیز
پاییز! پاییز!
پاییز! پاییز!
شان و مل ڕووت،
من مات، تۆ زیز،
هەردووکمان جووت،
هەرچەند گوڵ سیس ئەبی بگریین
ئاڵتوونی دار ئەڕژێ بگریین،
پۆلی باڵدارئەفڕێ بگریین،
بگریین...بگریین...چاومان نەسڕین،
هەرگیز ،هەرگیز،
پاییز! پاییز!
#مامۆستا_گۆران
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
@zhilamo69
🍂🍁🍂🍁🍂
دیوانی : #مامۆستاگۆران
خوێندنەوەی: #باست_حەمەغەریب
بەشی: چوارەم
@zhilamo69
🌷🌾🌷🌾🌷
مزگێنی بۆ ئەو کەسانەی عاشقیی زمانی کوردین
سپاس بۆ تیمی دڵسۆز و خۆشەویستی ئاسۆ سافت، بە ڕاستی کارێکی جوان و بە جێیە و خزمەتێکی زۆر گەورەیە بە زمانی کوردی.
ئەو ڕۆبۆتە دەتوانێ دەنگ بکاتە نووسراوە و نووسراوە بکاتە دەنگ
پێشکەشتان بێ خۆشەویستەکانم.
@zhilamo69
🌻🌼🌻🌼🌻
چۆن دەتوانم بە تۆ بڵێم من چیم؟
خۆم گومانم هەیە کە هەم یا نیم
#مامۆستاهێمن
@zhilamo69
🌾🌷🌾🌷🌾
@zhilamo69
🌾🌷🌾🌷🌾
#موو_ناپسێنم
ئەمن دەمگوت لە دنیا تا بمێنم
لە بەر کەس ئەستەمە سەر دانوێنم
کەچی ئێستا لە داوی بسکی تۆدا
گرفتارم گوڵم، موو ناپسێنم
ژیانم پڕ لە ڕەنجە و نامرادی
بە هەڵکەوتیش نەهاتم تووشی شادی
دڵم هێند تەنگە هەر جێی تۆ دەبێ و بەس
ئەتۆش مەحکوومی حەپسی ئینفیرادی
@zhilamo69
قەرار بوو بێی لەگەڵ خۆت شادی بێنی
نەهاتی، گەرچی پێت دابووم بەڵێنی
لە نێو کوردا نەبوو پەیمانشکاندن
لە کوێ فێر بووی گوڵم پەیمانشکێنی؟
ئەگەرچی ڕۆیی، قەت ناچی لە یادم
دەکەم یادت، بە یادی تۆوە شادم
کە بارگەت بۆ هەوار تێک نا عەزیزم
شکا ئەستووندەکی تاوڵی مرادم
شەوانە هاونیشینی جامی بادەم
بە بادە با پەژارە و غەم بە با دەم
کە دەستی ڕۆژگار بای دا سەری من
سەری شووشەی شەراب وا چاکە بادەم
#مامۆستاهێمن
@zhilamo69
🌸🍁🌸🍁🌸
#سەعاتەکانی_وەڕسبوون
#شێرکۆبێکەس
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی "
#خێراکە_مردن_خەریکە_بگات "
@zhilamo69
🌹🍃🌹🍃🌹
کاناڵی شیعرو په خشانی کلاسیکی کوردی ژیله مـ ۆ
.
@zhilamo69
🌼💐🌼💐🌼
#شیعـــــر
ــــــــــــــــــــــــــــــ
مناڵەکان
ئەی برسیە ژین تاڵەکان
زۆر لە مێژە
دایکەکانی ئەم وڵاتە
مەمکەکانیان
شیری سەربەستی تیاقاتە
ژۆر لە مێژە کێوەکانی ئەم وڵاتە
پێغەمبەرەکانیان تیا قاتە
مناڵەکان
لە ئاگردانی چاوتانا
من چاوەڕێی زەردەشتێکم
بێ، جێ بەو بتانە لەق کا
من چاوەڕێی
چەخماخەی ئاوێستاییکم
بێ جەرگی تاریکی شەق کا...
#پەشێو
ـــــــــــــــــــــــــــ
@zhilamo69
🌼💐🌼💐🌼
دیوانی : #مامۆستاگۆران
خوێندنەوەی: #باست_حەمەغەریب
بەشی: حەوتەم
@zhilamo69
🌷🌾🌷🌾🌷
#خۆزگە
هۆنراوەی: #مامۆستاهێدی
خوێندنەوە: بە دەنگی پیرۆزی خۆیان
@zhilamo69
🌾🌷🌾🌷🌾
نامەیەکی کۆنتم لایە،
ئا لەوێدا
خۆشت دەوێم ...
#بێکەس
@zhilamo69
🌹🌸🌹🌸🌹
گریانی نیوەشەو
هۆنراوەی: #مامۆستاهێمن
خوێندنەوەی: #باست_حەمەغەریب
@zhilamo60
💐🥀💐🥀💐
@zhilamo69
🥀🌸🥀🌸🥀
#شیعــــــر
ــــــــــــــــــ
دوێ قـــــەرارے دا ڪـــــــه بێت و
مەرحەبایێڪم بکات
ئاورے شه وقـــی له دڵ به ربـــــوو
خودا بۆچے نه هات
لەم شەوے هیجــــرانه دا گەر ڕۆژے
ڕوخســـارے نه بـــــێ
بێ دڵ و چاوێڪی وەڪ من پــەے
به وەسڵی ڪەے ببات؟
دڵ به ئومێــدے قــەدەم بۆسیت له
ڕێدا ڪەوتووه
تــۆخــودا پاے لـــێ بنێ بەلڪـــوو
به ئاواتے بگات
خۆشتره بۆ من له ئاوے زینـــدەگانے
یەڪ قســـــەت
چاڪتره بۆمن له موڵڪی هەر دوو
عالەم یەڪ نیگات
نامــــەوێ ئـــەو قه لبـــه شەوقـــے
قامەتی تۆی تیا نەبێ
عاجـــزم لەو قاڵبه ڕۆحـــــــــــے به
قوربانت نەڪات
ئــــاورے شـــــــــەوقت بڵێســـــەے
به ستووه بڕوانه لێم
ئـــــاورے ئاهـےمنـــــــــه ئـــــاور له
ئاور بەر ئەدات
لەم هەموو زەخمـــــه ڪه شمشیرے
برۆت ئه یڪا له دڵ
لەم هەمــــوو تیـــره ڪه برژانگت له
گورچیلــەے ئەدات
لەم هه مـــوو زەهـــــــــره ڪه ساقے
فیرقەتت ئەیدا به دڵ
لەم هەمــــــوو بێ مێهریـــــه زوڵفت
له گڵ ئێمەےئەڪات
غەیرے خزمـــــەت لەعلے لێو و خاڵ
و خەندەے دڵبەرت
لاے ڪەسێڪی ڪـــــــه (معاذاللــه)
ببــا #زاری شڪات
#مامۆستازاری
ــــــــــــــــــــــــ
@zhilamo69
🥀🌸🥀🌸🥀
#ڕێژنه
هۆنراوەے:
#مامۆستاهێمن
@zhilamo69
🌸🍃🌸🍃🌸
@zhilamo69
🌺☘🌺☘🌺
#شیعـــر
ــــــــــــــ
چاوەڪــەم زانیـــــوته بۆچے خـــهو له
چاوم ناڪهوێ
چونڪه من پێشخزمهتم، پێشخزمهتان
نانوون شهوێ
ڕۆژ و شهو دایم لهبهر دیدهے خهیاڵم
حازرے
سا چ فهرقێڪے ههیه بۆ من ئیتر ئێره
و ئهوێ
بەس نییە لێرە دەوێــــرم جار بە جار
باست بڪەم
نەمدەوێرا قەت لەبەر ئەغیار ڪە ناوت
بەم لەوێ
دڵ لەبەر زامےفــــیراقت دائیمـــــا زاری
دەڪـــا
ڕۆژ بە ڕۆژ مەنعـــے دەڪەم، باز دەردے
سەختە و ناسرەوێ
عەقـــــڵ و هۆشـــــم داوە پێت، لێشــے
دەتۆرێی ماڵوێران
دەوڵەتێــــكے مفت بێ ساحێــــبە بۆچے
ناتــــەوێ
گەر موخەییەر بم لە مابەینی بەهەشت
و وەسڵے یار
وەسڵے تۆ بۆ مــــن جەهەننــــــەم پڕ لە
جەننەت نامەوێ
ئەےڕەقیب وێڵم لە دەستت لێرە بۆ لێم
ناگەڕێی
باوڪە ڪژوشتــــــــەت نیم ئەرێ هەے
بەدمەزەب چیت لێم دەوێ؟
هەر وەڪدوو ڪۆهی دەماوەندے سەرم
پڕ شۆڕشه
قەت تەمے هیجـــــران و غـــەم ساتێ لە
دەورے ناڕەوێ
گەردنے (ڪـــوردی) لە ڪێوی بێستوون
موحڪەمتره
چونڪڕە سەد ساڵە لەژێر بارےغەمایە و
نانەوێ
#ڪـــوردے
ــــــــــــــــــ
@zhilamo69
🌺☘🌺☘🌺
لەم شەوی هیجرانەدا گەر ڕۆژی
روخساری نەبێ
بێ دڵ و چاوێکی وەک من؛
پەی بەوەسڵی کێ ئەبات
#زاری
@zhilamo69
🍃🌺🍃🌺🍃
زامی ناز و زامی خەنجەر
پێت بڵێم فەرقی چییە؟
چاوەڕوانی مەلحەمە ئەم
دەردی بێ دەرمانە ئەو!
#حەمدی
@zhilamo69
🍃🌺🍃🌺🍃
یەک کەڕەت چاوی خومــــاری
دولبەری دیوە مەگەر
مەست و مەدهۆشە خەریکــــی
کەوتن و هەڵسانە ڕۆژ
#حەمدی
@zhilamo69
🌼🍂🌼🍂🌼
دیوانی : #مامۆستاگۆران
خوێندنەوەی: #باست_حەمەغەریب
بەشی: سێهەم
@zhilamo69
🌷🌾🌷🌾🌷
#عاشق_وسۆفی
هۆنراوەے:
#حەمدے
خوێندنەوەے:
#باست_حەمەغەریب
@zhilamo69
🌸🍀🌸🍀🌸
دیوانی : #مامۆستاگۆران
خوێندنەوەی: #باست_حەمەغەریب
بەشی: دووهەم
@zhilamo69
🌷🌾🌷🌾🌷