شێخی ئیسلام ابن تیمییە ـ ڕەحمەتی خودای لێبێت ـ دەفەرموێت :ـ
باشترین زانست و زانیاری :
ئەوعلم و زانستەیە کەلەقورئاندا هەیە .
ـــــــــــــــــــــــــ
قال شيخ الإسلام ابن تيمية رحمه الله :
أفضل العلوم :
العلم الذي في القرآن .
______________
📚جامع المسائل (٤٨٧/٩)
° ابن حەبان ـ ڕەحمەتی خودای لێبێت ـ دەفەرموێت :ـ
"" باشترین براو دۆست ئەوکەسەیە زۆر سوورە لەسەرئەوەی ئامۆژگاری بکات .
.
- قال ابن حبان ـ رحمه الله ـ
"خير الإخوان أشدهم مبالغة في النصح "
📚 "روضة العقلاء " ص ۱۹٥".
زانای پایەبەرز ـ ابن عثیمین ـ ڕەحمەتی خودای لێبێت ـ دەفەرموێت :ـ
هەرکاتێک کاتت بوو بۆبڵاوکردنەوەی سوننەتێك ئەوا بڵاوبکەرەوە پاداشتی بۆتۆ هەیە و وەبۆئەوکەسەش هەیە کە کردەوەی پێدەکات تاوەکو ڕۆژی دوایی .
📚 شرح ریاض الصالحین ( ٢١٥/٤)
[ پەیوەست بە بەوەی سەلام لەماڵەوە بکەیت کاتێک دەچیتە ماڵەوە ] 🌸
هاتووە لەئەنەسی کوڕی مالیکەوە ـ ڕەزای خودای لێبێت ـ دەفەرموێ پێغەمبەری خودا ـ صلی الله علیەوسلم ـ پێمی فەرمووە :
کوڕی خۆم کاتێک گەڕایتەوە بۆماڵەوە سەلام بکە ئەوا بەرەکەت دەکەوێتە سەرت و دەکەوێتەسەر ئەندامانی ماڵەکەت .
📚 رواە الترمذي ( ١٦٠٨) .
🌺 ئەمەیە ئـافرەتانی ئەهلی بەهەشت 🌺
ـ🍃 [[ پێغەمبەری خودا ـ صل الله علیە وسلم ـ دەفەرموێ :ـ ئایە هەواڵتان پێبدەم ئەو ئــافرەتانەی ئەهلی بەهەشتن کامانەن ، ئەو ئافرەتانەن زۆر ڕووخۆش و ڕوومەت ڪراوەن وزۆر منداڵیان دەبێت زۆر زوو دەگەڕێنەوە بۆلای مێردەڪانیان ئەوئافرەتانەن ڪەوا ئەگەر مێردەڪانیان توڕە ببێت دێت بۆئەوەی دەستی بخاتە ناودەستی مێردەڪەی و دەڵێت : چـــاوەڪانم خەویان لێ ناڪەوێت تاوەڪو تۆ ڕازی نەبیت ]]🍃
ـ ئافرەتێڪی چاڪەڪار ئەو ئافرەتەیە ،
دەنگی بەرزناڪاتەوە بەسەر مێردەڪەیدا دەمبەدمێ لەگەڵ ناڪات بەڕوویدا ناچێت وەڪو دڕندەیەك ، بەڵڪو خێراو بەپەلەیە لەڕازیڪردنی ... ڪاتێك مێردەڪەی توڕە دەبێت .
📚 ( المحدث : الالبــانے )
🌿 سەرچاوە : [ السلسلة الصحيحة ] .
عەلی کوڕی ئەبوتاڵب ـ ڕەزای خودای لێبێت ـ دەفەرموێت :ـ
خراپ بوونی ڕەوشت ، بەلەگەڵ بوونی کەسانی نەزانە.
ــــــــــــــــــــــــــــ
علي بن أبي طالب رضي الله عنه :
فساد الأخلاق
بمعاشرة السفهاء
📖 [ سراج الملوك ] ( ١٧٨ )
قالَ شَيخُ الإسلام ابنُ تَيميَّة رحمهُ اللّٰه:-
" ترك الحسنات أضرُّ من فعل السيئات ، وهو أصلُـه "
ـ شێخی ئیسلام ـ ابن تیمییە ـ ڕەحمەتی خودای لێـبێت ـ دەفەرموێت :
" وازهێنان لــەڪردەوەی چاڪە زەرەرمەندترە لەئەنجامدانی ڪردەوەی خراپە ، وە ئەسڵ و بنەڕەتی ئەوەیە ".
ابن تيمية | مجموع الفتاوى (٢٠/ ١١٠)
پێغەمبەری خودا ـ صلی الله علیە وسلم ـ دەفەرموێت : ـ
هەرکەسێک ڕێحانەی پێشکەش کرا ئەوا باڕەتی نەکاتەوە چونکە هەڵگرتنی سووکەو بۆنیشی خۆشە .
🍃📚 صحیح مسلم :(٢٢٥٣)
پرسیار / ئایا دروستە قورئان لە ژێر سەرینی مناڵ دابنێیت لەبەر جنۆکە ؟ ئایا درستە قورئان هەلبواسی بە منالەوە بۆ چاوە زار ؟
وەلام / زانایان دەلێن نابێت قورئان لەژێر سەرینی منداڵ دابنێی لەبەر جنۆکە چونکە :
(۱) بێ رێزی بەرامبەر قورئانی تێدایە .
(۲) دانان قورئان لە ژێر سەرینی منال هیچ سودی نی یە .
(۳) ئەوەی سونەت بێت ئەمەیە بەسەری بخوێنی وەك پێغەمبەر درودو سەلامی خوای لەسەر بێت دەی فەرمووێت : (( أعیذكما بكلمات الله التامة من كل شیطان وهامە ومن كل عین لامە )) .
ابن باز ڕحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروست نی یە قورئان لە ژێر سەرینی مناڵ دابنرێت بێجگە لە منالیش دروست نی یە ، چونكە بەكەم دانانی قورئان تێدایە .....)) فتاوی ابن باز
عبدالكریم خضير خوا بيپارێزێت دەفەرمووێت : ((دروست نی یە و گومانی تیدا نی یە كە قورئان دانانە ژێر سەرینی منال بێ رێزی یە بەرامبەر بە قورئان هەروەها قورئان هەلواسین بەمنالەوە ئەویش هەمان شتە ..... )) .
جیاوازی هەیە لە نیوان زانایان سەبارەت بە هەلواسینی قورئان و زيكر سێ وتە هەیە :
یەكەم / هەندێك زانا دەلێن هەلواسینی قورئان و زیكر و دوعا داخلی تەمیمە نابێت وە دروستە هەلبواسی كە ئەمە وتەی سعید بن المسیب ، مالیك ، وتەیەكە لە وتەكانی أحمد ، ابن عبدالبر ، البيهقي ، قرطبی ،ابن تيميه ، ابن قیم ، ....هتد
دووەم / هەندێك زانا دەلێن نابێت حەڕامە ، كە ئەمە وتە ابن مسعود ، ابن عباس ، حذيفه ، ابراهيم النخعى ، وتەیەكە لە وتەكانی احمد ، ابن العربی ، عبدالرحمن بن سعدی ،الالبانی و ابن باز ،.........هتد
سێیەم/ هەندێك زانا دەلێن باشترە نەكرێتن وە نالێین حەرامە بەلكو رادەوستین بۆ حەرام كردن كە ئەمە وتەی ابن عثیمین .
ابن عثیمین ڕحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : ((نزیکترین وتە ئەوەیە كە بوترێت ئەمە نەكرێت بلێی دەگاتە پلەی حەرامێتی من دەوەستم لە حەرام كردن بەلام ئەگەر شتێكی قەدەغە كراوی تێدابوو ئەوا حەرام دەبێت بەهۆی شتە قەدەغە كراوەكە ........))القول المفيد ج۲ لاپەڕە ۲۳۳_۲۳٤ .
بەلگەكانی وتەی یەكەم كە دەلێت دروستە داخلی و تەمیمە نابێت :
۱:_ خوای گەروە دەفەرمووێت : ((وننزیل من القران ماهو شفاء ورحمە ))
بە شێوەیەكی گشتی قورئان شیفایە و دروستە هەلواسی
۲:_ عائشة رضی الله عنها قالت : (( ان التمیمە ما علق قبل البلاء لا بعدە .)) واتە تەمیمە ئەوەی کە هەلدەواسرێت پێش بەلا نەك دوای بەلا .
بەلگەکانی وتەی دووەم كە دەلێن حەرامە و داخلی تەمیمە دەبێت :
(۱) ئەو فەرموودەی نەهی كردووە گشتی یە هیچ بەلگە نەهاتوون هەلواسینی قورئان تایبەت كردبێت كە دروست بێت .
(۲) رێگری دەكەین بۆ داخستنی دەرگای خراپەو شیرك ، چونكە ئەگەر رێگە بدەین بۆ هەلواسینی قورئان دەرگا دەبێتەوە بۆ هەلواسینی تەمیمەی شرك .
(۳) هەلواسینی قورئان ئەگەری ئەوەی هەیە تووشی بێ رێزی ببیت بەرامبەر قورئان چونكە هەلدەواسرێت بە مندالەوە ، مندال خۆی لە پیسایی و شوێنی پیس ناپارێزێت ، هەروەها نەزانیش بە هەمان شێوە .
(٤) فەرمانکردن بە چاکە و نەهی کردن تەمیمەی شیركی لاواز دەبێت ئەگەر بلێت هەلواسینی قورئان دروستە ، چونكە كەس هەیە دەوەستێت دەلێت لەوانەیە فلانە کەس قورئانی هەلواسی بێت بۆچی رێگری لێ بكەم .
(٥) هەروەها هەلواسینی قورئان وا لە موسلمانان دەكات سونەت پشت گوێی بخات كە روقیە بە شێوەی خوێندنەوەیە ، كە قورئانی هەلواسی دەلێت ئەمەم بەسە بۆچی قورئان بەسەر خۆم بخوێنمەوە .
صالح ال الشیخ دەفەرمووێت : (( هەلواسینی تەمیمە بە هەموو جۆرەكانیەوە نابێت ، ئەگەر لە قورئان بێت ئێمە دەلێن : وتەی راست ئەوەیە حەرامە و نابێت و دەبێت ئینكاری لێ بكرێت ، ئەگەر بێجگە ل قورئان بێت ئێمە دەلێن: شیركە ..))التمهید لاپەڕە ۱۱۹
كەواتە زانایان دەلێن هەلواسینی قورئان ئەگەر بلێت حەرامە شیرك نی یە چونکە قورئان سیفەتی خوای گەورەیە پەیوەست بوون بە سیفەتی خوای گەورە وەك و پەیوەست بوون بە دروستكراو نییە ، چونکە قورئان دروست كراو ( مخلوق) نی یە، بێجگە لە قورئان شیركە چونکە دروست کراون (مخلوقن) .
پوختەی وەلامی زانایان :
(۱) نابێت قورئان لە ژێر سەرینی مندال دابنرێت چونكە بێ رێزی بەرامبەر قورئانی تێدایە .
(۲) هەلواسینی قورئان بە مندالەوە دروست نی یە و حەڕامە كە ئەمە وتەی ڕاستە ، بەلام شیرك نی یە .
(۳) ئەوەی دروست بێت بەسەر مندالەوە خوێندنەوەی قورئانە نەک قورئان هەلواسین .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئایە دەزانن مایەپوچ کێیە ؟
پێغەمبەری خوا (صلّی اللە علیە وسلّم) دەفەرمێ(( أتدرونَ مَنِ المُفْلِسُ ؟ )) قالوا : المفْلسُ فِینَا مَنْ لا دِرهمَ ڵەُ ولا مَتَاع ، فَقَاڵ : (( إنَّ المُفْلسَ مِنْ أمَّتی مَنْ یأتی ێومَ القیامَەِ بصلاة وصیامٍ وزَکاة ، ویأتی وقَدْ شَتَمَ هذا ، وقَذفَ هذا ، ۆأکَڵ ماڵ هذا ، وسَفَکَ دَمَ هذا ، ۆضرَبَ هذا ، فیُعْطی هذا مِنْ حَسَنَاتِەِ ، وهذا مِنْ حَسناتەِ ، فإنْ فَنِێتْ حَسَناتُە قَبْل أنْ یُقضی مَا عَڵیەِ ، أُخِذ منْ خَطایاهم فَطڕحَتْ عَڵیەِ ، ثمَّ طڕحَ فی النَّاڕ )) [رواە مُسلم
واتە: ئایە دەزانن مایەپوچ کێیە ؟ وتیان: مایەپوچ لە ناوماندا ئەو کەسەیە کە پارە وشتومەکی نیە ، فەرموی: مایەپوچ لە ئوممەتی من ئەو کەسەیە کە لە رۆژی قیامەتدا دێت بە نوێژ ورۆژو وزەکاتەوە ، کەچی دێت جوێنی بە ئەم داوە ، وبوختیانی بۆ ئەو کردوە ، وماڵی ئەوی تری خواردوە ، وخوێنی ئەوی تری رشتوە ، ولە ئەوی تری داوە ، جا لە کردەوە چاکەکانی دەدرێت بە ئەم وئەو ، کاتێک کە چاکەکانی تەواو دەبێت پێش ئەوەی مافەکانی خەڵکی بداتەوە ، ناچار لە خراپەکانی ئەوانی بە سەردا دەدرێت ، پاشان فڕێ دەدرێتە ناو ئاگری دۆزەخەوە .
📚 رواە مسلم 🔹
پێغەمبەری خودا ـ صل الله علیە وسلم ـ دەفەرموێت :ـ
(( هەرکەسێک بەمنداڵێک بڵێ وەرە ئەوەشتەت بدەمێ ، پاشان پێ نەدا ، ئەوا درۆی کردووە ))
🔹 حسن الغیرة ،
📚 صحیح الترغیب ( ۲۹٤۲) .
🌸🍃
🔹 خودای گەورە ـ دەفەرموێت :
وَلَقَدْ أُوحِيَ إِلَيْكَ وَإِلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكَ لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ
🔹 {هاوهڵ بڕیاردان بۆ خوا كردهوه بهتاڵ دهكاتهوه}[وَلَقَدْ أُوحِيَ إِلَيْكَ وَإِلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكَ لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ (65)] وه به دڵنیایی ئهی محمد -صلی الله علیه وسلم - وهحیمان بۆ تۆ و بۆ پێغهمبهرانی پێش تۆیش ناردووه ئهگهر شهریك بۆ خوای گهوره بڕیار بدهی ئهوه كردهوهكانت ههمووی بهتاڵ ئهبێتهوه وه له زهرهرمهندان دهبیت، (ههر چهنده پێغهمبهری خوا -صلی الله علیه وسلم - دوور بووه له شهریك دانان، بهڵام ئهگهر پێغهمبهری خوا -صلی الله علیه وسلم - شهریك بۆ خوا دابنێت كردهوهی بهتاڵ بێتهوه ئهوا ئێمه له پێشترین و ههڕهشهكه بۆ ئێمهیه).
زانای پایەبەرز شێخ ڕەبیعی مەدخەلی ـ دەفەرموێت :ـ
لەم ئایەتەدا خودای گەورە ئاگادارمان دەڪاتەوە لەشیرك ؛ چونڪە گەورەترین تاوانە وەگەورەترین زوڵمە ، خودای گەورە هەڕەشە لەبەندەڪانی دەڪات ئەگەر بڪەونە نێو شرك و هاوەڵ بڕیاردانەوە ئەوا خودا هەموو ڪارو ڪردەوەیەڪیان بەتاڵ دەڪاتەوە ؛ ئــەمە بەنێردراوەڪان دەفەرموێت ، ئەگەر ئەم بەڵێن و پەیمانە بۆنێردراوەڪانی بێت ، چ جای بەخەڵڪانی دیڪە واتە ئێمە لەپێشترین وهەڕەشەڪە بۆئێمەیە ؟!
📝 [ وقـــفات مع سورة الزمر ]
@ZhyantBgora🔹
ڕازی بە بەقەدەر خودا 🌺
ئەگەر ئێمە تەسلیمی قەدەر بووین ، وە ڕازیبووین بەوقەدەرەی خودا پێداوین ، ئەو نەفسمان ئارام دەبوو .
ــــــــــــــــ
إذا استسلمنا للقدر، ورضينا بما قدر الله لنا؛ اطمئنت نفوسنا .
[📝 مقبل الوادعي | شريط: السعادة ]
@ZhyantBgora🔹
"ئەگەر گوێت لەبانگبێژ بوو بانگی دەدا تۆش قورئانت دەخوێندەوە ، ئەوا بۆستە لەخوێندنەوەو وڵامی بانگبێژەکە بدەرەوە ".
٭٭٭٭٭٭٭٭
"إذا سمعت المؤذن يؤذن وأنت تقرأ القرآن 'فاقطع القرآن وأجب المؤذن"
📚#للعثيمين
هاتووە لەئەبوهورێرەوە ـ ڕەزای خودای لێبێت ـ کە پێغەمبەری خودا ـ صلی اللع علیە وسلم ـ فەرمویەتی :ـ
(( سورەتێك هەیە ژمارەی ئایەتەکانی سی (٣٠) ئایەتە ، تکاوشەفاعەتی بۆکەسێک کرد تاوەکو خودا لێخۆشبوو ، ئەوەش سورەتی ( تبارك الذي بِیَدِه المُلك ) ".
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
" عَن أَبي هُرَيرَةَ رَضِيَ اللهُ عَنه عَنِ النَّبِي ﷺ قال :
( إِنَّ سُورَة فِي القُرآنِ ثَلاثُونَ آيَة شَفَعَت لِرَجُل حَتَّى غُفِرَ لَه، وَهِيَ : تَبَارَكَ الذِّي بِيَدِه المُلك ) "
📚رَوَاهُ أَبو دَاود وَالتِّرمِذي
وَ حَسَّـــــنهُ الأَلبَاني
.@ZhyantBgora🍃
پەیوەندی کردن بەهاوڕێکانتەوە لەکاتی نوێژی بەیانی 📞
شێخ ابن عثیمین ـ ڕەحمەتی خودای لێبێت ـ دەفەرموێت :ـ
هەرکەسێک یارمەتی کەسێک بدات لەسەر گوێڕایەڵی و جێبەجێکردنی فەرمانەکانی خودا ، ئەوا هەمان پاداشتی ئەوکەسەی بۆ هەیە کەئەنجامی دەدات ، بەبێ ئەوەی ئەوکەسە هیچ لەپاداشتەکەی کەم ببیتەوە ] .
📕 شرح ریاض الصالحین ( ٢٠٩) .
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
الاتصال بالأصدقاء وقت صلاة الفجر 📞
قال ابن عثيمين رحمه الله :
أن من أعان شخصا في طاعة من طاعة الله ، كان له مثل أجره ، من غير أن ينقص من أجره شيئا .
📕 شرح رياض الصالحين [ 209 ] .
♦️ قَال السعدِي -رحِمهُ اللَّـه-:
« سُنة الله فِي عبَاده أن العُقوبَة إذَا نَزلت
نجَا منها الآمِرون بالمعرُوف، والناهُون عنِ المُنكَر ».
📕 [ تَفسِيرُ السَّعدِي | ٣٣٧ ]
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـ ئیمامی سەعدی ـ ڕەحمەتی خودای لێبێت ـ دەفەرموێت :ـ
سوننەتی پەروەردگار لە بەندەکانیدا ئەوەیە ئەگەر سزای دابەزاند ئەوکەسانە ڕزگار دەکات کە فەرمان بەچاکە دەکەن وڕێگری لەخراپەکاری دەکەن .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📚تفسیر سعدي ( ٣٣٧)
[ لەئادابەکانی هەستان و دەرچوون لەمەجلیس و مۆڵەت وەرگرتن ، پاشان سەلام کردن ]
هاتووە لە ابن عومەرەوە کەپێغەمبەری خودا ـ صلی علیە وسلم ـ فەرموویەتی :
ـ ئەگەر کەسێک لەئێوە سەردانی براکەی کردوو لەلای دانیشت ئەوا باهەڵنەستێت تاوەکو مۆڵەتی لێوەردەگرێت .
📝 صححە الالباني ـ رحمە اللە ـ مسند الفردوس للدلیمي - في صحیح الجامع .
رقم الحدیث : ( ٥٨٣)
🔶دەستدان لە عەورەت بە بێ بەربەست ئەگەر بە ئارەزووە بێت :
🔸لەبەر فەرمایشتی پێغەمبەر (ﷺ) : ((مَنْ مَسَّ ذَكَرَهُ فَلْيَتَوَضَّأْ))
📙[صحيح سنن ابن ماجه 388]
🔸واتە : هەر كەسێك دەستی دا لە (زەكەری) ئەوا با دەستنوێژ بگرێتەوە .
وە لەبەر فەرمایشتی پێغەمبەر (ﷺ) [كەوا پیاوێك پرسیاری كرد لە پێغەمبەر (ﷺ) سەبارەت بە : كەسێك دەست بدات لە (زەكەری) لە دوای دەستنوێژ گرتن ؟ ئەویش فەرمووی] : ((هَـلْ هُـوَ إِلاَّ بَضْعَةٌ مِنْكَ))
📙(صحيح سنن ابن ماجه 392)
🔸واتە : ئەو ئەندامەت هیچ نییە تەنها بەشێك لە خۆت نەبێت .
(زەكەرت) بەشێكە لە تۆ ئەگەر دەست پێوەدانەكە ئارەزووی لەگەڵدا نەبوو ،
چونكە لەم بارەدا دەتوانرێت دەست پێوەدانی ئەم ئەندامە بشوبهێرێت بە دەست پێوەدانی ئەندامێكی تر لە لاشەدا ، بە پێچەوانەی ئەوەی كەوا ئەگەر دەست پێوەدانی (زەكەر) بە ئارەزووەوە بێت ، ئەوا لەم كاتەدا دەست پێوەدانی ناشوبهێرێت بە دەست پێوەدانی ئەندامێكی تر ، چونكە دەست پێوەدانی ئەندامەكەی تر باو وایە كە ئـارەزووی لەگەڵدا نییە ،
ئەمەش ڕوونە وەكو دەیبینیت
پێغەمبەری خودا ـ صلی الله علیە وسلم ـ فەرموویەتی ،
تێکۆشانی ئەوکەسەی پیرو کەسی لاوازو ئافرەتە ، حەج و عومرەکردنە .
📚[ صحیح الترغیب (۱۱۰۰) ]
هاتووە لەئەنەسی ڪوڕی مالیڪەوە ـ ڕەزای خودای لێبێت ـ دەفەرموێ : پێغەمبەری خودا ـ صلی الله علیە وسلم ـ فەرموویەتی :
ئەوڪەسە باوەڕناهێنێ تاوەڪو منی لەدایك و باوڪی ، وەهەموو خەڵڪی زیاتر خۆشنەوێت .
ـــــــــــــــــــــ
رواە البخاري وسلم 🌺
قال الأصمعي - رحمه الله -:
قلت لأعرابي: ما أطول عمرك ؟!
قال: تركت الحسد فبقيت.
ــــــــــــــــــــــــ
ئەصمەعی ـ ڕەحمەتی خودای لێبێت ـ دەفەرموێت :ـ
بە پیاوێکی دەشتەکیم وت تەمەنت چەندە ؟!
وتی: وازم لە حەسوودی هێنا و ماوم.
📚 أدب الدنيا والدين : ٢٧٠
📚ئیمامی ئەحمەدی کوڕی حەنبەل ـ ڕەحمەتی خودای لێبێت ـ دەفەرموێت📚:ـ
* مەڵێ : ئەی پەروەردگارا دەگەڕێمەوە بۆلات و تەوبەدەکەم و دواجار تەوبەنەڪەی ، وە بەمەش دەبیتە درۆوەو ، بەتاوان لەسەرت دەڪەوێت ، بەڵام بڵێ : ئەی پەروەردگارا لێم خۆشبە *
ــــــــــــــــــــــــــ
📚 قال الإمام أحمد بن حنبل رحمه الله 📚
*لا تقـــل : اللهــم إنـــي أتــوب إليـك ثـم لا تتـوب فتكــون كذبــة وتكـون ذنبــا ، ولكن قـل : اللهـم تـــب علـــي*
📚 الزهد لأحمد بن حنبل(1/273) 📚
🔺ئەوەی حقدو بوغزاندن دەبات ..
▪︎ حاتەمی الأصم -ڕەحمەتی خودای لێبێت- دەفەرموێت :
• چوار شت حقدو ڕقو كینە دەبات لە نێوان براكان :
❶- ھاوكاری بە جەستە ،
❷- نەرمو نیانی بە زوبان ،
❸- بار سوكردن و نەھێشتنی خەمی بە پارە ،
❹- دوعا بۆكردن لە پاشە ملە .
📙[الصداقة والصديق(٣٦٤)].
•••===•••
٠°٠°٠°٠°٠°٠°☁️
حافظی کوڕی ابن ـ ڕەجەب ـ ڕەحمەتی خودای لێبێت ـ دەفەرموێت :ـ
لەوانەیە مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵکی بەوتەیەکی باش خۆشەویستربێت لە لایان لەپێدانی خواردن پێیان ، وەچاکەکردن لەگەڵیان بەسەروەت و سامان .
هەروەک چۆن لوقمان بەکوڕەکەی خۆی فەرمووە :
🌿کوڕی خۆم ، باوتەکانت باشبن ، وەڕووت خۆش و کراوە بێت ، لای خەڵکی خۆشەویسترین کەس دەبیت زیاتر لەوکەسەی زێڕو زیـــو دەبەخشێت .
📚مجموع الرسائل :( ١٠٠/١) ]
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
»• قال الحافظ ابن رجب -رحمه الله- :
«ورُبَّما كان معاملة الناس بالقول الحَسن أحبُّ إليهم من إطعام الطعام والإحسان بإعطاء المال، كما قال لقمان لابنه : يا بني لتكن كلمتك طيبة، ووجهك مُنبسطًا، تكن أحبّ إلى الناس مِمَن يعطيهم الذهب والفضة».
📚[مجموع الرسائل ١٠٠/١]
@ZhyantBgora🍂
🔹 ئیمامی ئەحمەدی کوڕی حەنبەل ـ ڕەحمەتی خودای لێبێت ـ دەفەرموێت :ـ
" هیچ شتێك ناگات بەپێوەری علم بۆڪەسێک نیەتی باش و درووست بێت "
وتیان : باشە چۆن نیەتی باش و درووست دەبێت ؟ فەرمووی :
نیەتی ئەوەبهێنێت بەوەی نەزانین لەسەرخۆی لابەرێ ، وەلەسەر کەسانی دیڪەش لایبەرێ "
📚 الامام احــمد بن حنبل ـ رحمە الله ـ
ئیمامی ابن قیم ـ ڕەحمەتی خودای لێبێت ـ دەفەرموێت ـ
زۆر زیکر کردن لەباشترین پەناپێگرتن و پارێزەرییە بۆدووربوونەوە لەشەیتان ".
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
❒ قال الإمام ابن القيم رحمه الله :
« كثرة ذكر الله مِن أنفع الحُروز من الشيطان » .
📚بدائع الفوائد (٢٢٨/٢).
@ZhyantBgora🔹
عندما تتذوق الصعوبات في حياتك
يـصبح عقلـك أكـبر من عـمرك بكـثير ..
کاتێ تامی سەختیەکان ئەکەی لە ژیانت
عـەقلت زۆر گـەورەتر ئەبێت لـە تەمـەنـت .......
👈شوشتنی دەست سێ (٣) جار :
هاتووە لەئەبوهورێرەوە ڕەزای خودای لێبێت ـ کەپێغەمبەری خودا ـ صلی الله علیە وسلم ـ فەرموویەتی :ـ
[ ئەگەر یەڪێك لەئێوە هەستا لەخەو ، ئەوا بادەست نەبات بۆهیچ شتێك تاوەڪو سێ جار دەستی دەشوات ، چونکە نازانێت لەشەودا بۆکوێی بردووە و بەرچ شتێ کەوتووە ] .
📚 صحیح المسـلم ( ٢٧٨) .
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
غسل اليد ثلاثاً :
عن أبي هُريرة رضي الله عنه : أن النبي صلى الله عليه وسلم قال : ( إذا استيقظ أحدُكم من نومِهِ، فلا يَغْمِسْ يدَه في الإناءِ حتى يغسلها ثلاثًا ؛ فإنه لا يَدْرِي أين باتت يدُه ).
📚صـحـيـح مـسـلـم〖٢٧٨〗
@ZhyantBgora🍃
قال الشيخ ابن باز - رحمه الله :
وقد يبتلى العبد بالفقر والمرض وغيرهما من المصائب لاختبار شكره وصبره .
ـ شێخ ابن باز ـ ڕەحمەتی خودای لێبێت ـ دەفەرموێت خودای گەورە بەندەکەی بەهەژاری و بەنەخۆشی و جگەلەوانەش وەلەبەسەرهاتنی بەڵاو ناڕەحەتی تاقیدەکاتەوە بۆئەوەی دەرکەوێ بەندەی بەندەیەکی شوکرانە بژێرو ئارامگرە .
📚مجموع الفتاوى ( ٢٥٤)