ئــــامــیـن' بۆ هەموو ئەو دووعایانەی لە دڵەوە کراون
حَسبُنَا اللهُ وَ نِعمَ الوكِيلُ ❤️
پێمان ئەڵێن: هەندێک لەدەستدان بۆ هەمیشە ئەمانگۆڕن.
پێمان ئەڵێن: لەدەستدان، جا هەر جۆرێکی بێت، خراپترین ئەو شتانەیە کە بەسەر مرۆڤەکاندا دێن. قورسترین هەستانەوەش دووای ئەو لەدەستدانە دێت.
تۆ نازانیت چیت بەسەردێت دووای ئەوەی کەسێکی نزیکت لەدەست ئەدەیت. نازانیت چی ڕوو ئەدات کە بەروارێک لەدەست ئەدەیت کە لەوانەیە هەرگیز دووبارە نەبێتەوە بۆئەوەی ئازیزێکتی تیا ببینیت...
"لەدەستدان، خراپترین ئەو شتانەن کەبەسەر مرۆڤدا دێن."
————
ئیمامۍ إبن القیم دەڵێ
چومە سەردانی هاوڕێیەڪم توشی لەبیر چوونەوەببو ، وتم دەمناسیتەوە وتی نەخێر بەڵام زۆرم خۆشدەوێیت نازانم بۆ..؟؟ إبن القیم دەڵێ ئەوڪاتە زانیم ئەوە مێشکە شتۍ لەبیر دەچێتەوە نەڪ دڵ...
"
ئەترسم زۆر لەگەڵت بدوێم لێم بێزار بیت
ئەشترسم بێ دەنگبم وا هەست بکەیت
گرنگیت پێ نادەم ، ئەشترسم لەوەی
هەر کامێکیان بکەم و تۆ لە دەست بدەم !🤍
"
ئێستا دڵی مرۆڤ پێش خۆی لەژێر خاکە!
هەمیشە لەوە پەشیمان بووم کە هەموو چیرۆکەکانی نێو کتێبەکان دەزانم!
لەوەی کە خوێنەرێکی زۆر باشم خۆشیم نایە.!
دەی اخر منیش حەزم دەکرد گێڵ بمم باوەڕ بەوە بکەم بەڵێنی هەندێ بۆ هەنێک ڕاستە! من لە جیاتی باوەڕ کردن بە بەڵێنەکان ناچار بووم خۆم هەڵبخەڵەتێنم و بڵێم نا خۆ ئێرە دونیای ڕاستیە کەی وەک چیرۆکی کتێبەکانە!
هەر من دوای هەموو شتێک بۆم ڕوون دەبوویەوە خاتوون گیان کۆتایی هەموو چیرۆکێک نوسەرێکی بێ چارەی بێ ژیان کردوە، ئێرە و ئەوێ جیاوازێکی نیە!
هەمیشە لە سەرەتای هەموو ئەو چیرۆکانە بە خۆشەویستییەوە کتێب و کوپە قاوەکەم دادەنا،. لەو وشە و بەڵێنە جوانانە ڕۆ دەچووم کە دەیان گووت!
خۆشم دەوێی
عاشقتم
هۆگرتم
هەرگیز ناهێلم بە تەنها بی
هەمیشە لەگەڵتم
بەڵام من دەمزانی اخر من خوێنەر بووم کۆتایی چیرۆکەکە باش دەزانم
ئەوەی دەیگووت هەمیشە لەگەڵتم هەر شتێک دڵی ڕەنجاندبا پشتی تێدەکرد!
تێدەفکریم ئەرێ لە لاپەڕەکانی سەرەتا من بە هەڵە خوێندمەوە؟
"هەمیشە لەگەڵت دەبم"
بۆیە من بەڵێنم بەخۆم دا هەرگیز بە هیچ کەسێک نەڵێم "هەمیشە لەگەڵت دەبم" اخر باجی بەڵێن شکاندن زۆر قورسە!
ئەو کەسە زۆر بە بەختە
کە خودا بەکاری دێنێت بۆ ساڕێژکردنی
دڵەکان
گەرچی خۆی لە هەموویان شکاوی زیاترە!
لەسەر ڕێی ڕۆیشتن حەزەكەم بەر لەوەی گیانم دەربچێ خودا یاریدەم بدا، ئەم ڕستەیە بڵێم: لە ژیانمدا فریشتەیەكی سوكباڵی بێ تاوان نەبووم، بەڵام دڵم خۆشە كە شەیتانیش نەبووم، من تەنها ھەوڵم دا تۆزێ مرۆڤ بم، ھیوادارم ژیانم شایەنی ئەو تۆزە بێت.
#توانا_ئەمین
-گوتی دڵت بۆ دیڵ کردوە؟
- وەڵامیم دایەوە، ئیتر دڵی من بە دیڵی ئەمێنێتەوە!
💔 ئیدی من پێ لە دڵی خۆم دەنێم.. گوێ نادەم ورد دەبێ ئەشکێ یا ون دەبێ!
ئەبێ بەرگە بگرێ و بەهێز بێت!
منیش ئاوا فێری دەکەم!
تۆش وانەم پێ مەڵێوە، باش ئەزانی بە ئازاد بووون هەموو شتێک ون دەکەیت!
ئەی ئاوێنەکەم
چیم ونکرد
چیم دۆزیەوە
چەند دەرفەتم ماوە؟
ئەی ئاوێنەکەم) :
بەڕاستی دڵم ماندوو بوە
لەم چیرۆکانە (:
ئەگەر مەنتیقیترین مرۆڤی دونیاش بی ، لە کۆتاییدا ڕۆژێک، کاتێک دێت
ئەقڵت ڕێگری لە هەستەکانت دەکات!
ژنەکان دروستکراوێکی عەجیبن!
هەندێ جار تا لێواری مەرگ نەخۆش ئەکەون ،
بۆئەوەنــــــــا بیانەوێ نەخۆش بن!
تەنها بۆئەوەی کەسێک زیاتر گرنگیان پێبدا!
ئەوان دڵێکی سەیریان هەیە ,
هەمیشە ئەیانەوێ ئەوکەسەی خۆشیانەوێ
تەنهاو تەنها هی ئەوانبێ و بەس!
هەتا بە گاڵتەشەوە قایل نابن بیرلەکەسێکی کە بکەنەوە !
دڵێکیان هەیە وەک شوشە کاتێک دەشکێنرێن دەگرین ، بێدەنگەبن، لەناخەوە برین بە برینی خۆیان دەکولێننەوە ،
تاوەکو سینەیان تەنگ و نەفەسیان تەنگترەبێ....
خودایە گیان لەو بەیانیە پیرۆزە!
کە کاتی بانگی حەقە، هەر شتێک تۆی لەبیر بردم تۆش لە بيرمی ببە!
هەر دەردە دڵێک بۆتی دەکەم، جوانترین گفتوگۆیە... خودایە لێم خۆشبە و ئەمجارە بەییەقینەوە لێرەم و داوای لێخۆشبوونت لێدەکەم، دەستم بەرمەدە، چاوەڕێی شەقی تۆم بەڵام ڕێی هەڵەم لێ بەردەوام مەکە!
لە سوجدەدا زۆر دوعا بکە،
خودا بیسەرتــە وەک ئەوەی ئەم گەردوونـە
تەنیا دەنگی دوعاکەی تۆی تێدایە...❤️🩹
- شـەونوێـژ
و: ئەیاد فەهمی
هێندە نەگبەتم، تەنانەت ناتوانم شێتیش بم!
بیردەکەمەوە
چەند جوان دەبم کە شێت دەبم!
نە بیر لە هیچ دەکەمەوە، نە هیچ لە بیرم دەمێنێ!
ئیلاهی!
لەم ڕۆژە پیرۆزە، نزامان قبووڵ بفەرموو
نیازمان بۆ بەدی بێنە..
اوەی لە قوڵایی دڵمان شاردومانەتەوە
یا لەوێ بۆمانی بپارێزە با دڵمان پێی ئارام بێت، یا یارمەتیمان بدە دەری بێنە و ئارامی بۆ دڵمان بێنە!
امین!
دایە گەورەم لە کۆتایی ھەموو پەیوەندیە تەلەفۆنیەکاندا دەیوت: کارێکم نەبوو، ھەر پەیوەندیم کردبوو، گوێم لە دەنگتان بێت !
ئێمەی گەنج، لە کوێ بزانین دەنگ چی بە دڵی مرۆڤ ئەکات !
دەخنکێم، دەسوتێم، دەگریم، هاوار دەکەم.. نینۆکەکانم لە دیوارەکە گیر دەکەم، ئەمە ئازاری گیان کێشانە، دەمرم، نامرم..
نا.. نامرم، ئەوەش بۆ خۆی ئازارێکە کە نامرم !
ماسیەکان لە بەڵای دەریا شکاتیان لە خودا کرد دەریا ئارام بوویەوەو بوونە ڕاوی دەستی ڕاوچییان..
بەڵاکانی ژیان حیکمەتی خودان. لە خودای گەورە داوی دڵێکی ئارام بکەین نەک دەریایەکی ئارام.
??
بێدەنگۍ دانیشتبووم،حەزۍ قسەکردنم لەگەڵ هیچ
کەس نەبوو.ئاخر ڕۆژۍوا هەیە مرۆڤ حەزەکات هەموو
شتێک بچێتە باری سڕبوونەوە،و ژیان جوڵەیەکۍتێدا
نەمێنێت.بە ئوستادمم وت : دەکرێ مرۆڤ بیرۍخودا
بکات وایە؟! ئەو کەمرۆڤێکۍ ژیرە و قوڵە.لەو مرۆڤانەیە
کە لەلای هەست بەپارێزراوی دەکەیت.وتۍ : بەڵێ،دەکرێ!
ئەو بەڵێیەی ئەو بردمیەوە لای شێخ شەعراویۍکە دەڵێ:
کاتێک شتەکان لەدڵتدا کەڵەکە دەبن، وە بۆت دەرکەوت
کە توانای هیچ شتێکت نییە، لە خەڵکۍ دوور بکەوە،
وە دڵت ئامادە بکە بۆ حزوری خودا، ئەویش هەموو شتێکت بۆ چاک دەکاتەوە"..دیوتە مرۆڤ بەبێ خودا
چڵۆن سەرلێشێواو دەبێت؟ دیوتە بەبێ خودا واهەست
دەکەیت سەر بەهیچ شوێنێک نیت!دیوتە پرسیارکردن
چەند گرنگە؟ دیوتە بێدەنگۍ چ نیعەمەتێکە؟ دیوتە
بێدەنگۍچۆن ئەو فاسیلانەۍلەبەینۍ تۆ و خودایە
دەیشکێنێ؟ دیوتە بوونۍ کەسۍژیر،تا ژیانت بۆ-
شیبکاتەوە و پرسیارەکانت بۆ وەڵامبداتەوە چەند
گرنگــە لەژیاندا؟! لەوێدا لەژێرلێوەوە وتم : خودای
تاقانە،کەسمان بێ خۆت مەکە.خۆتمان لێ مەستێنە).
کــاڵـــــــێ....
11یــــــــے شەشۍدووهەزاروبیست وسێ..
یەک شەممەیەک لەپرسیار.....
ئەوساتانەی دەزانیت،بەبێ خود