بای ئەجەل هات و لەناکاو دەفتەری ژینی دڕیم
تاکوو دوێنێ غونچە بووم، ئەمڕۆ بە ناحەق هەڵوەریم...
تۆ وەکوو سروەی بەیانانی بەهاری
تۆ له لەشما خەونی سووکی نادیاری
بۆ شەوی خۆشی و نەخۆشیم
یادگاری، ڕەمزی ئینتزاری
@zmani_kurdii 🌱
"سوارە ئیلخانیزادە"
ئەگەرچی ڕۆیی، قەت ناچی لە یادم
دەکەم یادت، بە یادی تۆوە شادم
@zmani_kurdii 🌱
"هێمن"
کەس شک نابەم بێجگە لە تۆ لەم شارەدا بملاوێنێ...
@zmani_kurdii 🌱
ڕێبەندان، گەرچی ڕێگەبەندانی
گلێنەی چاوی گەلی کوردانی
لەنێو مانگاندا جوان و ڕووسووری
لە تۆدا کرا جێژنی جمهووری
@zmani_kurdii 🌱
"هەژار"
لە تەنیایی شەوی ژینا، ئەنێم هەنگاوی کوێرانە
نییە دەستێ دەرم بێنێ لە ناو ئەم گۆڕە وێرانە
@zmani_kurdii 🌱
"ئەحمەد هەردی"
هذا طریق العاشقین
ئاوایە ڕێگەی عاشقان
@zmani_kurdii 🌱
"وەفایی"
شەوە دنیا وەکوو زوڵفت سیاپۆش
وەرە با دەردی دڵ بکرێ فەرامۆش
@zmani_kurdii 🌱
" هەژار "
نیگام تینووی تەماشاتە
دادووراوی سەر ڕێگاتە
@zmani_kurdii 🌱
"گۆران"
تەنیا هەر شێعری من نییە کێش و قافیەکەی لەنگە
"تۆ" کە دیار نی، شار دڵتەنگە
@zmani_kurdii 🌱
"ک د ئازاد"
کە دنیاشت بێ، تا ئەو کاتەی جێت لە دڵی ژنێکا نەبێ، تا لە سترانە ئەڤیندارانەکانی ژنێکا نەژیی و بەشدار نەبی لە دڵەڕاوکێکانی ژنێک،
هەژارترین پیاوی...
@zmani_kurdii 🌱
"ویلیام شێکسپییێر"
دەرگەکەتم لێ بکەوە
هەر دڵدارەکەی جارانم
هەر کێڵگەکەی بەر دەرگەتم
هەر تینووەکەی بەر کڕێوە و با و بارانم...
@zmani_kurdii 🌱
"پەشێو"
وەرە ماچم دەیە ماچی خودایی
کە بێزارم لە ماچی سینەمایی
@zmani_kurdii 🌱
"هێمن"
من خەیاڵم وەسڵ و تۆ فکرت فیراق
من بە تۆ موشتاق و تۆ بێ ئیشتیاق
@zmani_kurdii 🌱
"ناری"
دڵی من کەرکووک بوو
دڵی "تۆ" کوردێکی خاکفرۆش...
@zmani_kurdii 🌱
گەر بە ناز هەر دەمکوژی با تێر ببینم چاوەکەت 🙃
🎶 ژاڵە سنەیی
@zmani_kurdii 🌱
شکا پشتم، بڕا جەرگم، لە حەسرەت وردەخاڵانی
خودایا بۆ نەما عەهد و قەرار و مەیلی جارانی؟!
@zmani_kurdii 🌱
"ناری"
بە چەشنی بیری بەرزەفڕ، بێسنوور و بێنەهایەتی
" تۆ " قیامەتی.
@zmani_kurdii 🌱
"هەڵۆ"
لە ئامێزی من بترازێی، لە هەر کوێ بی پەناهەندەی...
@zmani_kurdii 🌱
"لەتیف هەڵمەت"
دڵم تەنگە پەرێشانم دەمێکە
خەیاڵم هەر دەمێ لانەی خەمێکە
@zmani_kurdii 🌱
"شەریف"
کە تۆ هاتی لە نەومیدی نەما باس
لە هیجر و ئینتیزار ئیدی نەما باس
@zmani_kurdii 🌱
"نالی"
🎶شەو موزیک
بە دەنگی: xecê
Tu gul î, tu beybûn î
Ji derdan re derman î
Carêk were min bibînî
Were zalim de were
Were cana'm de were
Were rinda'm de were
Were delalê...
Dibişire ey yarê
Weke heyvê, wek tavê
Wer kulîlka biharê
Were cana'm de were
were rinda'm de were
were gewra'm de were
Were delalê...
Tu ey heyva li çardeha
Tu ey kara xezala
Min nehêle di vî hala
were cana'm de were
were rinda'm de were
were gewra'm de were
Were delalê
تۆ گوڵی، تۆ بەیبوونی لەبۆ دەردم دەرمانی
جارێک وەرە من ببینی، وەرە زاڵم دەوەرە
وەره گیانەکەم دەوەره
وەرە جوانەکەم دەوەره
وەرە دەلالێ
پێبکەنە ئەی یارم، وەکوو مانگێ وەکوو تاوێ
وەکوو غونچەی بەهارێ
وەرە گیانەکەم دەوەره
وەرە جوانەکەم دەوەرە
وەرە سەوزەڵەکەم دەوەرە
وەرە دەلالێ
تۆ ئەی مانگی چواردە، تۆ ئەی ئاسکە جوانەکە
مەهێڵە لەم حاڵەدا بمێنمەوە
وەرە گیانەکەم دەوەرە
وەرە جوانەکەم دەوەرە
وەرە سەوزەڵەکەم دەوەره
وەرە دەلالێ
@zmani_kurdii 🌱
ئەوەی ناتوانێ ببێ بە گوڵ بۆ پەرچەمی کچێ، ناتوانێ ببێ بە دڕک بە پێی زۆرداراندا بچێ!
@zmani_kurdii 🌱
"لەتیف هەڵمەت"
وتم دەردم بە دیدارێ دەوا کە
وتی بمرە بە دەردی بێدەواوە
@zmani_kurdii 🌱
"زاری"