zmankurdy | Unsorted

Telegram-канал zmankurdy - کاناڵی وشـەی کـوردەواری

3239

بە ناوی ئاوەز و تێفکرین. سڵام و ڕێز. ئامانجمان تەنیا پەرەپێدان و فێرکاری زمانی کوردیە, لێرە کۆبووینەتەوە کە بە زمانی دایکیمان و" نەتەوەی کورد"خزمەت بکەین. 🔵چە بەڵایێکی گەورەیە کوردێک نەتوانێ بە زمانی خۆی بنووسێ "پێشەوا قازی"

Subscribe to a channel

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: سێ‌شەمە
#کوردی: ۳۱ی پووشپەڕی(٤) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ۳۱ی تیری(٤) ۱٤۰٤
#زایینی: ۲۲ی جۆڵای(٧) ٢٠٢٥
#مانگی: ٢۷ی موحەڕەمی(١) ١٤٤٧

بۆنەکان:




╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

هیوا مەگری🌻🌹🕊
هیوا مەگری، هەنسکی نیوەشەو بەس هەڵدە، بەس بگری!
لە چاوی بێقەرارم بۆچی دەرمانی وەنەوز ئەبڕی؟

کوڕی خۆم! کۆرپەڵەم! میوانی دنیای تازەخوڵقاوم!
ئەدا گریەت بە زەربەی چز، لە ڕۆحی پڕگلاراوم!

چیە ئەم گریەبێغایە، کڕووزەی نیوەشەوخورپێن؟
چیە ئەم قەترەوردانەی لە چاوت بێ‌مەئال ئەڕژێن؟

لەگەڵ ئەو خونچەساوایەی لەسەر خەڵفی بەهار ئەڕوێ
چیە فەرقت؟ لە بەر چی ئەو هەتاکوو سیس ئەبێ ئەنوێ؟

وەکوو ئەو بەرخەبچکۆلەی کە هەر ئێستا لە دایک‌بوو
لە بەر چی نەشئەیی یاری هەڵت‌ناداتە سەرپاشوو؟

ئەڵێی ئەو زەڕنەقووتەی پەپکەمارە فەرشی هێلانەی
چ‌ئێشێکە کوڕم، بۆ چی لەسەر ئەم هەڵکڕووزانەی؟

چیە توخوا؟ چ‌سیڕێکە وەها مەحکوومی گریانی؟
کە تو هێشتا لە خەم ناگەی، لە مەعنای گریە نازانی!

ئەگەر وەک باوکەحەسرەت‌دیدەکەت زەهرت بچێژایە
زەمان گەردی ئەمەلتی گشت بە دەم‌باوە بپێژایە
لە ناو کڵپە و بڵێسەی نائومێدی و حەسرەتایە یەکسەر
بسووتایە، بەهاری عومری جوانیت: هەم گوڵ و هەم بەر!

بەڵێ، ڕۆڵەم، ئەگەر وەک من کەمێک بەدبەختی ئیدراکیش
لە تۆیشی ڕەش‌بکردایە، نەوەک شەو، ڕۆژی ڕووناکیش

حەقت بوو عەرش بلەرزێنی بە ناڵەی ڕۆحی پڕئێشت
لە ئەستێرەی سەما بپژێنی فرمێسکی دڵی ڕێشت!

حەقت بوو ئەم‌هەمووگریانی نامەفهووم و بێ‌مەعنا
زمانی بەست و تەقریری شکاتت‌بێ لە دەست دنیا!

حەقت بوو بێوچان بگری بەسەر تاوانی باوکیمدا
بەحر پڕکەی لە تف، بیدەی بە ناوچاوانی باوکیمدا!

بەڵام، ڕۆڵەم! کە تۆ ئێستا لە فەجری زیندەگانیتای،
لە بەردەرگای تەلیسمی بەختی مەجهوول و نیهانیتای

بە چی مەعلووم بە شوێنی هی من‌دا ئەڕژێ چەمی عومرت؟
سەراسەر پێکەنین و خوڕەمی نابێ خەمی عومرت؟

بەڵێ، بەرخم! ئەگەرچی هەر وەکوو یەک ژینی گشت‌لایە
لە بەینی بێشکە و قەبردا، بڕینی عەینی ڕێگایە!

هەموو هەر قافڵەی بێ‌ئیختیاری سەرزەمینێکین
هەموو دێین و دەڕۆین، تاکوو ئەگەین، یەعنی ئیتر ئەمرین

وەلێ کۆچی ژیان کۆچێکی پڕسیحر و پڕئەفسوونە:
لە یەک سەرچاوە دوو قەترە: یەکێ لێڵە، یەکێ ڕوونە!

هەیە وەک من بە سەردڕکدا ئەنێ هەنگاوی ئاوارە
هەیە وایش کە فەرشی ژێری‌پێی، ئاوریشمی گوڵزارە!

ئەوەندەی ڕۆحی مەئیوس‌ومەلوول تاریک‌ئەکا دنیا
ئەوەندەش نوور لە ڕۆحی شادەوە ئەڕژێ بە سەرسەریا!

کوڕم! هەروەک لە ئوعجوبەی ژیاندا بەختی بەد ئەگری
شتێکیش بەختیاری ، پێکەنین گرتوویە چواردەوری!

بە خۆڕایی مەترسە، خەم مەخۆ، مەگری لە ئێستاوە!
بە چی مەعلووم کە چی لەو تەختی ناوچاوانە نووسراوە؟
#مامۆستاگۆران

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: دووشەمە
#کوردی: ۳۰ی پووشپەڕی(٤) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ۳۰ی تیری(٤) ۱٤۰٤
#زایینی: ۲۱ی جۆڵای(٧) ٢٠٢٥
#مانگی: ٢۶ی موحەڕەمی(١) ١٤٤٧

بۆنەکان:
١٩٢٢ – بە سەرۆکایەتی مستەفا پاشای یاموڵکی کۆمەڵەی کوردستان دامەزرا.
١٩٧٩ – خەڵکی مەریوان لە کردەوەیەکی مەدەنی دژ بە شەڕ بە تەواوی شاریان چۆل کرد، کە بە کۆڕەویەکەی مەریوان دەناسرێت.



╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

؛     ☆.🔆💜°•° ❤️
؛🌼🔆°●°🔆❤️🌼❤️°●°
؛💜°●°🔆
؛🍂
     ☆.🔆💜°●°❤️
❤️🔆°●°🔆❤️🌼❤️°●°
💜°●°🔆
🍂
ڪچی بەیانی🌻🌹🕊
من ئەڵێم:
پەپوولەیەک فڕی بە باڵی سەوز و سوورەوە
من ئەڵێم: گوڵێ بە دەم‌شنەی شەماڵەوە بزەی بزووت
تۆ ئەڵێی: چ‌بوو پەپوولەیەک فڕی؟
یا نه سوورەگوڵ، زەردە کەوتە لێوی ناسکی؟
من ئەڵێم:
هەتاهەتایە دەوری جوانیە
ئەمڕۆ گەر هەتاو کەسیرەیە نەماوه ئاگر و گڕی
مێرگی ئاسمان بە سووتمانی هەوری لۆکەیی نەزۆک
پڕ لە خاڵ و قۆپەنه!
جەنگەڵێ که جێژوانی پۆلەپۆڕی باڕییە
جێگەمۆڵی کەمتیار و گورگ و ڕێوییه
شۆڕەبی کە بووتە داری بێ‌نەشه و شنە
زەلکە گەر تەیاری تیر و قۆشەنە
خۆشەویستەکەم!
لە پەنجەرەی نیوەتاکی بوومەلێڵەوه
چاوی من لە دیمەنی کچی بەیانیە
لە حەنجەرەی زەمانەوه
گوێم لە زەمزەمەی زوڵاڵی خیزەوردەکانی کانیە
باسی شەو مەکە نەشایەری شەوم
باسی خەو مەکه لە لای هومێدی فێرە سەر ڕەوم
بەو دەمەت کە بۆنی سەد بەهاری لێوەدێ
بۆنی دەشتی بەختیاری باوەشی چیای، بە دەستی با بە گوڵ‌چناوێ، لێوەدێ
بۆنی سەرسەکۆی بە کاگڵی، بە ئاوپژاوێ، لێوەدێ
پێم‌مەڵێ کە داکەوم
پێم‌مەڵێ کە ئاڵی زاڵی شەو، چاوی بێ‌خەوی چڕە
پێم‌مەڵێ نەهاتنەوه ئەوەی کە چوون!
مەگری بۆ خەساری بێ‌گەڕانەوە
ڕێگەمان دوور و سەخت و قاقڕە
خۆشەویستەکەم!
ئێمە نوێنەری خەباتی ڕۆژهەڵات
ڕۆژهەڵاتی سووری ئاگرین
فێر نەبووین بەزین و دابەزین
ڕانەهاتوە چاوی قارەمانی کورد
بە شەونمی گرین
خۆشەویستەکەم!
لە پەنجەرەی نیوەتاکی بوومەلێڵەوە
چاوی من لە دیمەنی کچی بەیانیە
لە حەنجەرەی زەمانەوه
گوێم لە زەمزەمەی زوڵاڵی خیزەوردەکانی کانیە...
#سوارە_ئیلخانی‌زاده

╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯
#ڪاناڵی_وشــەی_ڪوردەواری
؛🍂
؛💜🔆
؛🔆°●°🔆❤️🌼❤️°●°
   . ؛🔆💜°●°❤️°●°
🍂
💜🔆
🔆°●°🔆❤️🌼❤️°●°
     🔆💜°●°❤️°●

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

کچ🌻🌹🕊
کوڕ بە بێ‌شک هەوری تاڵە هەر وەکوو پەروینە کچ
کوڕ وەکوو خاشاک و خارە سووسەن و نەسرینە کچ
بۆ نەخۆشی دەردی عوشاق دوکتوری شافی کچە
کوڕ وەکوو هەنگی دڕندە، شانەیی هەنگوێنە کچ
خوێن‌ڕژانن مەیل ئەکەی فەرموو وەرەسەر سەیری کوڕ
دڵ‌بەڕەحم و لاشەنەرم و نازک و ڕەنگینە کچ
کچ کە کەوتە ڕاوەکوڕ ئاسانە کوڕگرتن لە لای
بازی تەڕلان و تەوار و واشە و شاهینە کچ
کوڕ کە زۆرچاک هەڵکەوێ فەرهادە یا مەجنوونی شێت
کچ لە پەردەی عیسمەتا لەیلایە یا شیرینە کچ
گەر حەوا نەبوایە ئێستەش ئادەمی بوو بێوەجاخ
بۆ زیادی ئادەمیزاد مایەیی تەئمینە کچ
هەر کەسێ مەیل و خەیاڵی حیفزی ئیسلامی بکا
بۆ بەخێوی باخی ئیمان هەر وەکوو پەرژینە کچ
کچ کە وەختێ کوڕ ئەبینێ قانعی پەیدا ئەکا
جا کە وا بوو کوڕ بە هیچ و قابلی تەحسینە کچ
#مامۆستاقانع

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

مافی نەتەوەیی گەلی کورد بەشێک لە مەسەلەی نێوخۆی ئەم وڵاتەنوێیانە نیه...
#د_قاسملوو🌻🌹🕊

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

#مامۆستاحەمەجەزا🌻🌹🕊
ئەگەرچی شەو درەنگە ساقی بۆم تێکە کەمێکی‌تر
کەوا ئەمشەو سەری‌هەڵدا لە ناخمدا خەمێکی‌تر
لە بادە ئەم ژەمە تێرکە(بکه) منی تینووی جگەرسووتاو
بەچی دیارە کە دەیبینم شەوێکی‌تر، ژەمێکی‌تر!
ئەوەندە دەردەدار و بێ‌پەرستارم کە پێم‌وایە-
لەسەر کێکی تەمەن هەڵناکرێ تازە شەمێکی‌تر
گەلێکم ڕۆژگاری تاڵ و شیرین ڕابوارد، ئاخۆ-
مەرگ مەودا دەدا دیسان ببینم سەردەمێکی‌تر!
گەیشتمە سەر ترۆپکی ئارەزوو ڕۆژێ، کەچی ڕوانیم:
لە پێشمدایە زەرد و ماهـ و سەخت و ئەستەمێکی‌تر
هەتا چارشێو بە سەر #تۆوە دەبینم نازەنینی کورد
بەسەر بیبیلەکەی چاوی منا دەکشێ تەمێکی‌تر
نەما خانی هەتا چیڕۆکی عیشقی ئێمە داڕێژێ
دەنا هێشتا لە کوردستان دەژین زین و مەم‌ێکی‌تر
پەپوولەی خۆشەویستیی من لە شوێنێ ناگرێ ئارام
دەنیشێ و باڵی دەبزێوێ لەسەر سینە و مەمێکی‌تر
هەزارهێندە پەرێشان و سیاچارە بژیم هێشتا
لە نێودڵدا هەمە ئاواتی خاڵ و پەرچەمێکی‌تر
هەتاکوو دواپشوو ڕێبواری ڕێگای عیشق و ئازادیم
ئەگەر بێجگە لە ناکامیش نەبینم بەرهەمێکی‌تر
کە فرمێسکم لەسەر ڕوخساری کیژی دڵشکاو بینی-
گوتم: یاخوا! لەسەر سوورگوڵ نەبینم شەونمێکی‌تر
شەوێکی چاوەنواڕت بووم، نەهاتی گیانەکەم! ویستت-
منی دڵ‌ناسکی شاعیر بگێڕم ماتەمێکی‌تر؟
خدرنیم بۆ تەمەن شێت‌بم بە کانی ژینێ دانووسێم
ئەوەندەم ژین دەوێ تا دەم دەنێمە نێو دەمێکی‌تر
بەتۆ چارەی چلۆن دەکرێ دەروونی پڕ لە ناسۆرم
خەساری بۆ دەکەی دوکتۆری زانا مەرهەمێکی‌تر
بەهار و گوڵ، کچ و مانگەشەو، شێعری تەڕ و بادە
لەوەی زیاتر جەنابی شێخ گەرەکتە عالەمێکی‌تر؟!
#مامۆستاهێمن.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: پێنج‌شەمە
#کوردی: ٢٦ی پووشپەڕی(٤) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ٢٦ی تیری(٤) ۱٤۰٤
#زایینی: ١٧ی جۆڵای(٧) ٢٠٢٥
#مانگی: ٢٢ی موحەڕەمی(١) ١٤٤٧

بۆنەکان:
- ڕۆژی جیهانی دادپەروەری نێودەوڵەتی.
- ڕۆژی جیهانی ئیمۆجی.


╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

هەر لالە کە دەیبینی وەکوو ڕوومەتت ئاڵە
هەر خونچەیەکی، خوێنی شەهیدێکە ڕژاوە...
#مامۆستاهێدی🌻🌹🕊

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

؛    ☆.🔆❣°•° ❤️
؛🌻🔆°●°🔆❤️🇭🇺❤️°●°
؛❣°●°🔆
؛🕊
     ☆.🔆❣°●°❤️
🌹🔆°●°🔆❤️🌻❤️°●°
❣°●°🔆
🕊

کۆڵمەت گەش‌وڕووناکە، دەڵێی تیشکی هەتاوە
جوان‌چاکی کراسێکە بە بەژنی تۆ براوە
ئاسک سڵە، نەک هێندی تۆ نەشمیل و ڕەزاسووک
گوڵ پێ‌دەکەنێ نەک وەکوو تۆ وا بە حەیاوە
بسکت دەگەڵ ئەو ڕوومەتە تێکەڵ بوە هەر وەک
باغی گوڵە پەڕژینی بە ڕەیحانە کراوە
سەد حیکمەتی گەر خوێندبێ، نازانی بە دەردم
هەر کەس بە گڕی ئاگری تۆ هەڵنەچزاوە
جوانیت بەسە، بەرموورەکەی ئەستۆت بپسێنه
من کوردم، ئەزانم که له بەندی چ‌کراوە
تا گواره له گوێت دێته لەرین، دێتەوە بیرم
هەر لاوێ که لەو خاکه له سێداره دراوە!
هەر لالە کە دەیبینی وەکوو ڕوومەتت ئاڵە
هەر خونچەیەکی خوێنی شەهیدێکە ڕژاوە
هەرچی هەیه هەر باسی برۆ و بسک و خەت‌وخاڵ
هەر بەینی من و تۆیه که کەس لێی نەدواوە
هەر مەرجی من و تۆیە وەتەن ماوە وەکوو خۆی
هەودایەوە تا من هەم و تۆ هەی نەپساوە
سەیری بکە لە دەست هەڵمەت و پارێزی کوڕی تۆ
دوژمن لە هەموو لاوە چلۆن مێشکی پژاوە
دەنگی کوڕی تۆ دوژمنی هێناوەتە لەرزین
دەنگێ کە ئەڵێی هەورە بە سەر شاخ‌وچیاوە
هاواری گەلی تۆ ئەوە دەرچوو لە نهێنی
ئەو پەردە بە گولەی کوڕەپێشمەرگە دڕاوە
سەرکەوتنی تۆی دیوە وەتەن، دوژمنی ڕووڕەش
وا ڕۆژی ڕەشی هات و چرای ڕوونی کوژاوە
ئەو جۆگەلەخوێنانە کە دەڕژێنە خڕودۆڵ
فرمێسکی کوڕی تۆ نیە وا لێڵ‌وقوڕاوە
تۆڵەی بە چی دەستێندرێ گەنجێکی وەکو تۆ
تا بن‌سەری ئاڵای گەلەکەی لێ‌نەچەقاوە
ئاڵا دەبێ جێی بن‌سەری تۆبێ کە نەڵێ کەس
ئەو پەرچەمەڕەنگینە بە خوێن ئاو نەدراوە
ئەی خۆش‌بی وەتەن بۆ کوڕی گرتووتە لە ئامێز
ئەی نەڕزێ دەسی تۆڵەستێنت کوڕی کاوە...
#هێدی
؛🕊
؛❣🔆
؛🔆°●°🔆❤️🇭🇺❤️°●°
؛ ☆ 🔆❣°●°❤️°●°
🕊
❣🔆
🔆°●°🔆❤️🌹❤️°●°
   ☆ 🔆❣°●°❤️°●°

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: سێ‌شەمە
#کوردی: ٢٤ی پووشپەڕی(٤) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ٢٤ی تیری(٤) ۱٤۰٤
#زایینی: ١٥ی جۆڵای(٧) ٢٠٢٥
#مانگی: ٢٠ی موحەڕەمی(١) ١٤٤٧


کەشناسی:
🌤 سنە : ٢٤ ℃
🌤 هەولێر : ٣٣ ℃
🌤 ئامەد : ٢٧ ℃
🌤 حەسەکە : ٣١ ℃


بۆنەکان:
١٩٥١ – جەلادەت عالی بەدرخان، لە شام کۆچی دواییی کرد.
١٩٨٩ – شێخ محەممەدی خاڵ، زانای ئایینی، دادوەر و نووسەری کورد کۆچی دواییی کرد.
٢٠٢١ - کۆچی دوایی جافر زەلکەیی، شمشاڵژەنی کورد.


╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: دووشەمە
#کوردی: ٢٣ی پووشپەڕی(٤) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ٢٣ی تیری(٤) ۱٤۰٤
#زایینی: ١٤ی جۆڵای(٧) ٢٠٢٥
#مانگی: ١٩ی موحەڕەمی(١) ١٤٤٧


کەشناسی:
🌤 سنە : ٢٤ ℃
🌤 هەولێر : ٣٢ ℃
🌤 ئامەد : ٢٦ ℃
🌤 حەسەکە : ٣١ ℃


بۆنەکان:



╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

نیشتمان🌻🌹🕊
نیشتمان ئەی خاک‌وخۆڵی تۆ کلەی چاوانمه
نیشتمان ناوی بەڕێزت هێزی ڕۆح و گیانمه
نیشتمان ئەی بەربەیانت ڕۆشنی ئیمانمه
نیشتمان ئێوارەکانت خەڵوەتی عیرفانمە
نیشتمان قوربانی کوێستانت دڵی پڕدەردی من
نیشتمان حەیرانی گەرمێنت هەناسەی سەردی من
نیشتمان سەرمەشقی بەرزی هیمەتە کۆماری تۆ
مەرکەزی زانستی و عیرفانە لادێ و شاری تۆ
نیشتمان  باخانی فیردەوسە هەمووگوڵزاری تۆ
عیزەت و فەخرە هەموونەخشی دەرودیواری تۆ
نیشتمان ئەی شاخ‌وداخانت ئومێدی دڵ هەموو
نیشتمان دەشت و بیابانت بەهەشتی ئارەزوو
نیشتمان شەرتە کە تۆزی ڕێت بە ئەم دنیا نەدەم
شەرتە تا ماوم لە شەرتی گیان‌فیدایی لانەدەم
نیشتمان شەرتە لە عەشقی پاکی تۆ سەر بانەدەم
شەرتە قەت گوێ بۆ رەقیب و وەسوەسەی ئەعدانەدەم
نیشتمان ئەی فێنکی قەلبم شنەی کوێستانەکەت
نیشتمان ئەی ئاوی ژینم خاکی کوردستانەکەت
نیشتمان ئیحسانی تۆیە خوێنی باوباپیری من
هێزی شان و نووری دیدە و قودرەتی تەدبیری من
نیشتمان گەر خوێنی من پاکە و حەڵاڵە شیری من
هەر لە سەر ڕێی خۆشەویستی تۆیە بڕوا و بیری من
نیشتمان دایم لەسەر ئاواتی بەرزی ناوی تۆم
خاترت جەم‌بێ بەڵاگەردانی خاک و ئاوی تۆم
لاوی کورد ئەر پاکە شیرت، هەستە وەک شێری ژیان
ڕاکە مەیدان بۆ بەجێ‌هێنانی مافی نیشتمان
ڕۆڵەکەی سوڵتان‌سەلاحەدین نەخۆی گۆڵی کەسان
ڕوکنی ئیمان، خۆشەویستی نیشتمانە بێگومان
لاوی کوردم، خۆت نەکەیتە دارەدەستی دوژمنت
دوژمنت نەتباتە مەیدان بۆ برای‌خۆکوشتنت
کوردە قەت نەنوی بەلایەی دوژمنی عەیارەوە
شیری دوژمن تێکەڵە حەتمەن بە ژاری مارەوە
ڕەنگ نەکەی داوێنی نامووست بەلەکەی عارەوە
نیشتمانت دایکتە نەیدەی بەدەست ئەغیارەوە
ڕەنجی باوباپیری تۆ، ئەم نیشتمانەی دا بە تۆ
کوردە! وریابی نەکەی باپیرەکانت ڕەنجەڕۆ
کوردە دین و نیشتمانە مایەی بەرزی ژینی تۆ
دوژمنی هەردووکیانه دوژمنی بێدینی تۆ
هەربژی تۆ و نیشتمانت، هەربژی ئایینی تۆ
با لە داخدا شەق‌ببا بەدخاهی تۆ، بەدبینی تۆ
هەستەسا هەروەک تریشقە ڕیشەکەن‌کە دوژمنت
تا بەفێڵ‌وگەڕ لە ڕیشەی دەرنەهێناوە بنت
#کاک‌ئەحمەد_موفتی‌زاده

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

؛✿🌹🔅🌻■🕊
؛🌹✵🌺■🌹
؛✿🌸■🕊
؛🌼■🌻
؛  🕊
✿🌹🔅🌻■🕊
🌹✵🌺■🌹
✿🌸■🕊
🌼■🌻
   🕊
#شەهید🌻🌹🕊🦅
ئەی مامۆستای هەڵکەوتوی کورد
خۆشەویستی بۆ گەلی کورد
ناوت بەرزە وەک کوردستان
گوڵاڵەسوورەی سەرهەردان
شەهید شەهید! شەهید شەهید!
تۆ نامری، تۆ نامری، لە ناودڵمان تۆ نامری، قەت نامری
تۆ قەندیل بووی تۆ هەڵگورد بووی
پێغەمبەری ئاشتی کورد بووی
هەتا ماوین ڕێت بەرنەدەین
یا سەرکەوتن یا گیان ئەدەین
شەهید شەهید! شەهید شەهید!
تۆ نامری، تۆ نامری، لە ناودڵمان تۆ نامری، قەت نامری
ئەی قاسملووی بەرز و زانا
لە پێناو گەل گیانت دانا
بۆ دوژمنان گورزی سەر بووی
بۆ گەلی کورد تاجی سەر بووی
شەهید شەهید! شەهید شەهید!
تۆ نامری، تۆ نامری، لە ناودڵمان تۆ نامری، قەت نامری...
؛   🕊
؛ 🌼■🌻
؛✿🌸■ 🕊
؛🌹✵🌺■🌹
؛✿🌹🔅🌻■🕊
    🕊
🌼 ■🌻
✿🌸■ 🕊
🌹✵🌺■🌹
✿🌹🔅🌻■🕊

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

#مامۆستامحەمەد_ماملێ🌻🌹🕊
ئەی ڕەقیب!
ئەی‌ ڕەقیب ھەر ماوە قەومی کورد زمان
نایشکێنێ دانەری تۆپی زەمان
کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە قەت نانەوێ ئاڵا‌کەمان
ئێمە ڕۆڵەی ڕەنگی سوور و شۆڕشین
سەیری کە خوێناوییە ڕابردوومان
کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە قەت نانەوێ ئاڵا‌کەمان
لاوی کورد ھەستایە سەر‌پێ وەک دلێر
تا بە خوێن نەخشی بکا تاجی ژیان
کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە قەت نانەوێ ئاڵا‌کەمان
ئێمە رۆڵەی میدیا و کەیخوسرەوین
دینمان، ئایینمان ھەر نیشتمان
کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە قەت نانەوێ ئاڵا‌کەمان
لاوی کورد ھەر ‌حازر و ئامادەیە
جانفیدایە، جانفیدا، ھەر گیانفیدا
کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە قەت نانەوێ ئاڵا‌کەمان...
#یۆنس_ڕەوف(دڵدار).

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

#هەنسک: هەناسەی بەدەم گریانەوە، هەناسەی سارد.
#هەڵدە: بکێشە، بدە دەرەوە
#وەنەوز: خەوەنۆچکێ، خەوەنۆچکە
#چز: تیر، ژەهر
#گریەبێغایە: گریانی بێکۆتایی/گریانی نەبڕاوە
#کڕووزە: زاری و گریان و ناڵە
#نیوەشەوخورپێن: قورسی نیوەشەو/ بارگرانی نیوەشەو/ دڵ‌شکانی شەو
#پڕگلاراو: پڕ لە نائارامی
#بێ‌مەئال: بێ‌وەستان/ بێ‌کۆتایی
#خونچەساوایەی: خونچەی تازه/ شکۆفە
#خەڵفی: چڵی/ لقی/نەمامی
#سیس: ژاکاو/ چرچ
#ئەنوێ: دەخەوێ
#نەشئەیی: مەستی/ شادی/سەرخۆشی
#پاشوو: هەستان/ هێزگرتن پا
#زەڕنەقووتە: بەچکەمەلووچک/بەچکەچۆلەک
#پەپکەمار: خۆکۆکردنی مار/ پەپکەبەستن/ خۆکۆکردن
#ئێش: دەرد/ ناڕاحەتی
#هەڵکڕووزان: گریان و ناڵان
#بچێژایە: تامت بکردایە/ بتبینایە
#گەردی: تۆزی
#ئەمەلتی: ئاواتی/ ڕەوشتی
#بپێژایە: بپەزایە/ تێکەڵی بکردبایە
#کڵپە: دەنگی ئاگر/ گڕی ئاگر
#بڵێسە: گڕی بەردەوام
#ئیدراک: درکان و وتن/ تێگەیشتنەکان و دەرکەکان/ دانایی و زانینەکان
#بلەرزێنی: بلەرێنی
#بپژێنی: بوەرێنی/ داخەی
#ڕێشت: بریندارت/ ڕووش‌ڕووشت
#بەست: نەوتن/ وەستاو
#تەقریر: وتن/ ئیزهار
#فەجر:هەڵاتنی خۆر/ سەرەتا
#ئوعجووبە: شگفتی/ سەیروسەمەر
#بەختیاری: خۆش‌بەختی/کامەرانی
#تەختی_ناوچاوان: بەری سەر/ تەوێڵ/توێڵ/ هەنیه.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

#هیوا_مەگری🌻🌹🕊
#شیعر_مامۆستاگۆران.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: یەک‌شەمە
#کوردی: ٢۹ی پووشپەڕی(٤) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ٢۹ی تیری(٤) ۱٤۰٤
#زایینی: ۲۰ی جۆڵای(٧) ٢٠٢٥
#مانگی: ٢٥ی موحەڕەمی(١) ١٤٤٧

بۆنەکان:
١٩٥٧ – یەکەم ژمارەی گۆڤاری ھاوار لە بەغدا دەرچوو.
- ڕۆژی جیهانی شەترەنج.



╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

#کچی_بەیانی🌻🌹🕊
#شیعر_سوارە_ئیلخانی‌زادە.
#خوێندنەوەی_عەلی‌ڕەزا_زوڵفەقاری.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: شەمە
#کوردی: ٢٨ی پووشپەڕی(٤) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ٢٨ی تیری(٤) ۱٤۰٤
#زایینی: ١٩ی جۆڵای(٧) ٢٠٢٥
#مانگی: ٢٤ی موحەڕەمی(١) ١٤٤٧

بۆنەکان:
٢٠١٢ - ساڵڕۆژی شۆڕشی ڕۆژاوای کوردستان و دامەزرانی فدراسیۆنی دیموکراتیی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا.



╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: هەینی
#کوردی: ٢٧ی پووشپەڕی(٤) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ٢٧ی تیری(٤) ۱٤۰٤
#زایینی: ١٨ی جۆڵای(٧) ٢٠٢٥
#مانگی: ٢٣ی موحەڕەمی(١) ١٤٤٧

بۆنەکان:
- ڕۆژی جیهانی نێڵسۆن ماندێلا.


╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

#عەشق_و_ئازادی🌻🌹🕊
#شیعر_مامۆستاهێمن.
#گۆرانی_مامۆستاحەمەجەزا.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ـ🌹🌻🕊
ـ🌻🪽
ـ🪽
#پێشڕەو_هەورامی🌹🌻🕊
مەقســـەد نامەعلووم بیابان بێ‌شۆن
وەنەم شیویان مــەنزڵگات جە ڪۆن
هەوار مەنیشە وادٚەش نەمەنەن
شادٚی جە ڪوێسان ئێتر دڵ ڪەنەن
دەس و پا زەنجیر ئەسیر ڪریان دڵ
دایم ناڵەشا پەی دوو دیدٚەی گوڵ
پەوڪەیش ماچ ڪــەروو گوزەرگاو پاریت
ئێساڵ مــەزانوو ڕاڪەو هەواریت
ئەبرۆت ڪەمانا، موژگانت تیرا
من نیشانەڪــەت، دڵەڪەم نەچیرا
من هەر تۆم هەنی گیانی شیرینـــم
تەسڪینی دڵەڪەی مات و حەزینــم
#ئاراس_ئاژەند
╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯
#ڪاناڵی_وشـــەی_ڪوردەواری.

🕊
🌹🪽
🌻🌹🪽

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: چوارشەمە
#کوردی: ٢٥ی پووشپەڕی(٤) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ٢٥ی تیری(٤) ۱٤۰٤
#زایینی: ١٦ی جۆڵای(٧) ٢٠٢٥
#مانگی: ٢١ی موحەڕەمی(١) ١٤٤٧



╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

#شیعر_مامۆستاهێدی🌻🌹🕊
#خوێندنەوە_ئارام_موستەوفی.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

#هەردی_سەلامی🌹🌻🕊
هەم هیوا و خۆشی منی هەم ئێش و ئازارمی
هەم ڕووناکی ڕۆژانەم و هەم گریەی شەوانمی
تۆ هەم دەردی هەم دەرمانی هەم پێکەنین هەم گریانی
لێت تێ‌ناگەم من نازانم تۆ هی منی یا بێگانەی
من وتم بۆ تۆ ئەژیم بۆ تۆ ئەمرم باوانەکەم
کام ڕێگەیە سەخت و دوورە بۆت ئەبڕم تاقانەکەم
ئیتر تۆش  مەبە بە ئێش و ئازاری دڵ
کە ئەزانی تەمەن کورتە و ڕۆژێک ئەمرم
تۆ هەم دەردی هەم دەرمانی هەم پێکەنین هەم گریانی
لێت تێ‌ناگەم من نازانم تۆ هی منی یا بێگانەی...

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

#ناسری_ڕەزازی🌻🌹🕊
لە دەستەگەرمەکانی تۆ
کە منداڵی ئاوەڵ‌دوانەی ناوباوەشمن
چیـها«ان» قسەم‌پێیە بیکەم
ئەگەر خەمی نان لێم‌گەڕێ...
لە میهرەبانی بێدەنگی بێ‌دەریخی گیانی تۆ
مەسیحی دایک، ئەی خۆرەتاو!
بە سازێکی بێ‌کۆتایی کە هەر تۆبی،
ئەمن نەغمە لەسەر نەغمە سروود دەڵێم
ئەگەر خەمی نان لێم‌گەڕێ...
کانیاوێک لە ناودڵدا و
ئاوهەڵدێرێک لە ناودەستدا
خۆرەتاوێک لە نیگاتدا
فریشتەیەک لە کراسدا​​
لە ئینسانێ کە هەر خۆتی
هەزار چیرۆک دەگێڕمەوە
ئەگەر خەمی نان لێم‌گەڕێ...
#وە #ناسر_حیسامی

ازدست‌های گرمِ تو
کودکانِ توأمانِ آغوشِ خویش
سخن‌ها می‌توانم گفت
غمِ نان اگر بگذارد.
نغمه در نغمه درافکنده
ای مسیحِ مادر، ای خورشید!
از مهربانیِ بی‌دریغِ جانت
با چنگِ تمامی‌ناپذیرِ تو سرودها می‌توانم کرد
غمِ نان اگر بگذارد.
رنگ‌ها در رنگ‌ها دویده،
از رنگین‌کمانِ بهاریِ تو
که سراپرده در این باغِ خزان رسیده برافراشته است
نقش‌ها می‌تواند زد
غمِ نان اگر بگذارد.
چشمه‌ساری در دل و
                   آبشاری در کف،
آفتابی در نگاه و
فرشته‌یی در پیراهن،
از انسانی که تویی
      قصه‌ها می‌توانم کرد
              غمِ نان اگر بگذارد...
#احمد_شاملو

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

کاتێ زانیان بورکانەدامرکاوەکان ئەخرۆشێنی،
بوومەلەرزەخنکاوەکان،
لە ناو خوێنتا ئەجووڵێنەوە،
نەخشەی جیهان ئەشێوێنی،
سنوورەکان لە ژێر پێتا ئەتوێنەوە،
وەک بڵێسەی کڵپەی ئاگر،
لە ناو شەوەزەنگا ئەگڕی؛
هاتن سینگتیان هەڵدڕی...

#مامۆستاجەلال_مەلەکشا🌻🌹🕊

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: یەکشەمە
#کوردی: ٢٢ی پووشپەڕی(٤) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ٢٢ی تیری(٤) ۱٤۰٤
#زایینی: ١٣ی جۆڵای(٧) ٢٠٢٥
#مانگی: ١٨ی موحەڕەمی(١) ١٤٤٧


کەشناسی:
🌤 سنە : ٢٥ ℃
🌤 هەولێر : ٣٢ ℃
🌤 ئامەد : ٢٦ ℃
🌤 حەسەکە : ٣٢ ℃


بۆنەکان:
١٩٣٠ – دەوڵەتی تورک لە دۆڵی زیلان ، وان ، کۆمەڵکوژییەکی بەرفراوانی دژی کورد دەستپێکرد. کۆمەڵکوژییەکە بە کۆمەڵکوژی زیلان ناسراوە. بەپێی سەرچاوە ڕۆژئاواییەکان لەم کۆمەڵکوژییەدا لە نێوان ١٥ بۆ ٥٥ هەزار کورد کوژراون.
١٩٣٢ – حوسێن حوزنی موکریانی، یەکەم ژمارەی گۆڤاری کوردیی کورمانجی لە شاری ھەولێر بڵاوکردەوە.
١٩٦٠ – حکومەتی تورکیا گۆڕی ئوستاد سەعید نوورسی کردەوە و تابوتەکەی لە دەوروبەری ناوچەی بەرلەی ئیسپارتا بە خاک سپێردرا . تا ئەمڕۆش شوێنی گۆڕەکەی نەدۆزراوەتەوە.
١٩٨٩ – عەبدولڕەحمان قاسملوو، سیاسەتوان و سکرتێری گشتی حدکا لە ڤیێنای پایتەختی نەمسا لەلایەن ھێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە تیرۆرکرا.
١٩٩٥ – ئیبراھیم ئەمین باڵدار، دانەری کتێبی ئەلفوبێی کوردی کۆچی دواییی کرد.

╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

سروودی ئەی ڕەقیب سروودێکی بەناوبانگی کوردییە کە بە سروودی نیشتمانی کوردستان ناسراوە. شێعرەکەی دانراوی شاعیری کورد پارێزەر یوونس ڕەئووف ناسراو بە دڵدارە. دڵدار ھۆنراوەکەی لە ساڵی ۲۶۳۸ی کوردی واتە ١٩٣٨ی زایینی داناوە. ئەم سروودە بووەتە بەشێک لە چاند و فەرھەنگی نەتەوەی کورد، ئەی ڕەقیب سروودی فەرمی ھەرێمی کوردستانە و لە پێشتریشدا سروودی کۆماری مەھاباد بووە لە ساڵی ۲۶۴۶ی کوردیدا. (١٩٤٦ی زایینی)

له بەشی ڕوانگەی کاناڵ ئەم سرودە بە چەن زاراوەی شیرینی کوردی دادەنێین.

بە کوردی ناوەندی
بە کوردی باکووری
بە کوردی زازاکی
بە کوردی ھەورامی
بە کوردی باشووری
بە کوردی لەکی

سەرچاوە: ‌#ویکیپیدیا



╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯
#ڪاناڵی_وشـــەی_ڪوردەواری

Читать полностью…
Subscribe to a channel