zmankurdy | Unsorted

Telegram-канал zmankurdy - کاناڵی وشـەی کـوردەواری

3221

بە ناوی ئاوەز و تێفکرین. سڵام و ڕێز. ئامانجمان تەنیا پەرەپێدان و فێرکاری زمانی کوردیە, لێرە کۆبووینەتەوە کە بە زمانی دایکیمان و" نەتەوەی کورد"خزمەت بکەین. 🔵چە بەڵایێکی گەورەیە کوردێک نەتوانێ بە زمانی خۆی بنووسێ "پێشەوا قازی"

Subscribe to a channel

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: چوارشەمە
#کوردی: ١۵ی گەلاوێژی(٥) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ١۵ی موردادی(٥) ۱٤۰٤
#زایینی: ۶ی ئاگۆستی(٨) ٢٠٢٥
#مانگی: ۱۳ی سەفەری(٢) ١٤٤٧

بۆنەکان:


╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

؛     ☆.🔆💜°🙍‍♀° ❤️
؛🔆°🌻°🔆❤️🌼❤️°🌹°
؛💜°🕊°🔆
؛🕊
     ☆.🔆💜°🙍‍♀°❤️°
🔆°🌹°🔆❤️🌼❤️°🌻°
💜°🕊°🔆
🕊
مێژووی تازە، مێژووی هەستانەوەی ئەسپەکان بوو
هەستانەوەی کێڵگەکان، هەستانەوەی تاشەبەردەکان و  هەستانەوەی شەقامەکان و هەستانەوەی ژنەکان!
تاران پەچەی بە درەخت گرتەوه،
عەبای دا بە سەرئاودا و جبەی کردە بەر جادە.
عەمامەی کردە سەری باخچە. بە زۆر ڕیشی به گۆرانی هێشتەوە  کراسی عاشۆرای کردە بەر شیعر و مۆسیقای بێوەژن‌کرد و ژیانی‌کرد به پرسه!
تاران بە دەم کەسەوە پێ‌ناکەنێ بە دەم مەرگەوە نەبێ. ئەو خۆشی لە هیچ‌نابینێ، لە مەرگ نەبێ!
ژنی ئەو
کوڕی ئەو
کچی ئەو
هەموویان ناویان هەر مەرگه و ئەوەی لەوێ لەدایک نابێ، ژیانە!
ئێستا فواد سوڵتانی و مۆسیقا لە ناو شیعردا، بوون بە چرا.
پەنجەی ئەو و پەنجەی باران، هەر یەک‌ پەنجەن. 
سەری ئەو و سەری هەتاو، هەر یەک سەرن.
قاچی ئەو و قاچی ڕێگا، هەر یەک قاچن.
لە ئێستەدا تۆ بە عاستەم فواد سوڵتانی و ڕووبارێ، لە یەک‌تر جوێ‌دەکەیتەوە.
لە ئێستەدا تۆ، بە ئاستەم فواد سوڵتانی و ئازادی لە یەک‌تر جوێ‌دەکەیتەوە...
#مامۆستاشێرکۆ_بێکەس🌻🌹🕊
؛🕊
؛💙°🕊°🔆
؛🔆°🌹°🔆🌼❤️°🌻°
   . ؛🔆💜°❤️°🙍‍♀°❤️°
🕊
💙°🕊°🔆
🔆°🌻°🔆❤️🌼❤️°🌹°
     🔆💜°❤️°@zmankurdy

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: یەک‌شەمە
#کوردی: ١۲ی گەلاوێژی(٥) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ١۲ی موردادی(٥) ۱٤۰٤
#زایینی: ۳ی ئاگۆستی(٨) ٢٠٢٥
#مانگی: ۱۰ی سەفەری(٢) ١٤٤٧

بۆنەکان:



╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

#هەڤاڵ_برایم🌻🌹🕊
ئای فەلەک بۆچ من دوور لە لەیلا بم؟
شێت و شەیدا بم یاری یاران
لە سوێی یاری نازەنینم
هەڵوەدای دوو چاوی جوانی تۆم
دەربەدەر بە دوای وردەخاڵی تۆم
چارەیەک! چی بکەم هەی ئەزیزم یاران؟
یارم دیار نیە چووتە سەفەرێ
بانگ کەنە(بکەنە) شەماڵ با یارێ
نامەی بێ‌کەسیم بۆ یارێ
من لە دووری تۆ حاڵم پەشێوە
کەوتووم لە جێوە، یار یاران
بێ‌کەس و غەریب لە شاران
وەرەوە تۆ بە شەرتەکەی جاران
لێم‌دەدن تانە، یاران هەڵوەدا دەبم لە دیاران
هەڵوەدای دوو چاوی جوانی تۆم
دەربەدەر بە دوای وردەخاڵی تۆم
چارەیەک! چی بکەم هەی ئەزیزم یاران؟
#مامۆستامحەمەدی_ماملێ.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

#بەرهەم_حەسەن🌻🌹🕊
ئەو شەوانەی کە بێ‌تۆیی سەرهەڵئەدا و نابڕێتەوە
شەرابێکی گەرمەمژە، بێتام‌وڕەنگ، ناخورێتەوە
لانە و پەرستگا چۆڵ ئەبێ وەک تەرمی گوڵکۆی بیابان
دیدەم کز بوە و خوەم بێ‌هیوام ئاوی لێ‌ئەبڕێ خەرمان
هەرچەند دووربم هەرچەند دووربی هەر لەگەڵمای بۆ ئەبەدی...
وامەزانە کە لێت‌دووربم دڵی شێتم پڕسەودایە
هەرچەند گلێنەم گێژئەدەم بە هیچ‌کەس سەبووریم نایه
هەرچەند دووربم هەرچەند دووربی
هەر لەگەڵمای بۆ ئەبەدی...
ئەزانی بۆ چی هینده وا خوڵقەتم پێوەگرتووی؟
لێم‌مەعلوومە ڕەحمی یەزدان بۆ منی کە دروس‌کردووی
هەرچەند دووربم هەرچەند دووربی
هەر لەگەڵمای بۆ ئەبەدی...

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: پێنج‌شەمە
#کوردی: ۹ی گەلاوێژی(٥) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ۹ی موردادی(٥) ۱٤۰٤
#زایینی: ۳۱ی جۆڵای(٧) ٢٠٢٥
#مانگی: ۷ی سەفەری(٢) ١٤٤٧

بۆنەکان:



╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: چوارشەمە
#کوردی: ۸ی گەلاوێژی(٥) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ۸ی موردادی(٥) ۱٤۰٤
#زایینی: ۳۰ی جۆڵای(٧) ٢٠٢٥
#مانگی: ۶ی سەفەری(٢) ١٤٤٧

بۆنەکان:
- ڕۆژی جیهانی دۆستایەتی.


╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

#ئاوارە_هەورامی🌻🌹🕊
بەخشەندە کێن؟
لە چ‌ڕەش‌ماڵێکدا دەژین؟
چ‌بەرگێکیان لە بەردایە،
بە زمانی کێیەوە دەدوێن؟
ئێستا هەواریان لە کوێیە؟
سبەی وە دووی ئەوانە دێن
لەو بنارەوە ڕادەبرن،
وەک کۆئەستێرەی کاکێشان، بێ‌سەرەتاوکۆتایی دێن
وەکوو خولی شەووڕۆژان، بێ‌پسانەوە بە ڕێدا هەرئەسووتێن هەرئەسووتێن
خوێنی ئاڵی هەناوی کێن؟
ئەوانە کێن؟
بەخشەندە کێن؟
بۆ لە چیاکان ناپرسن؟
بۆ لە دارستانی سووتاو و باریکەڕێی دەم‌کەلاوەی گوندی خاپووری بەجێماو ناپرسن؟
گەر ناترسن، بۆ ناپرسن؟
لە کێلی گۆڕستانەکان کە بە ڕیزەوە وەستاون
وا لە بەرپێی بەخشەندەکان دەست لە سەرسینگ ڕاوەستاون!
بەخشەندە کێن؟
لە پیاوکوژی زیندانەکان بۆ ناپرسن؟
لە پایەی دیوارەکانی شەقامەکان بۆ ناپرسن؟
لە داربەڕووی ناو چیاکان بۆ ناپرسن؟
لە مامۆستای قۆتابخانان بۆ ناپرسن؟
لە ھەرماڵێک
لە هەردایکێک
لە هەرگۆڕستانێک کە وا کفنی خوێناوی بۆ چووبێ،
لە هەربنارێک شۆڕەسوار هەڵمەتی لێوەبردبێ،
لە هەربستێک لەو وڵاتەی نەبەزین ماچی کردبێ، بۆ ناپرسن؟
دەوەرن ساتێک ڕاوەستن بە چەپکەگوڵی سوورەوە،
بە دەم‌تۆفان و خۆرەوە،
کڕنۆش بەرن بە سەرکزی،
بۆ ئەوانەی بەخشەندە بوون بۆ ڕزگاری، بۆ سەربەرزی...
#عومەر_غوڵامەلی

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: دووشەمە
#کوردی: ٦ی گەلاوێژی(٥) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ٦ی موردادی(٥) ۱٤۰٤
#زایینی: ۲٨ی جۆڵای(٧) ٢٠٢٥
#مانگی: ٤ی سەفەری(٢) ١٤٤٧

بۆنەکان:



╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

زنان را نباشد بجز یک هنر
نشینند و زایند شیران نر!
زنان را ستایی سگان را ستای
یک سگ به از صد زن پارسای
#فردوسی

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: یەک‌شەمە
#کوردی: ٥ی گەلاوێژی(٥) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ٥ی موردادی(٥) ۱٤۰٤
#زایینی: ۲٧ی جۆڵای(٧) ٢٠٢٥
#مانگی: ٣ی سەفەری(٢) ١٤٤٧

بۆنەکان:



╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

مارکس دەڵێت: تەنیا بە یارمەتی هەستی سەربەستیە که کۆمەڵگا دیسانەوە بە کۆمەڵەئینسانگەلێک بگۆڕدرێت کە سەرترین نیازی خۆیان واتە دامەزران و پێک‌هێنانی دەوڵەتێکی دیمۆکراتیک دەستەبەر بکەن.
هەستی سەربەستی بەو واتایە دێت کە تاکەکانی ئەو نەتەوە توانایی بڕیاردانی سەربەخۆ و بێترس لە دادوەری و سنووردانانی دەرەوەی ژیانی ڕوژانەی خۆیان هەیە.
ئێرەیە کە دیاری دەکات که ئەو نەتەوە قازانجی تاکی خۆیان گرێ نادەنە هەستی سەربەستی خۆیانەوە.
ئێرەیە کە دیاریی دەکات کە ئەو نەتەوه شیاوی بە دەوڵەت‌بوونیان هەیە.
تەنانەت ئەگەر لە ڕاپەڕینەکانیش چەک بە دەستەوە بگرن و لە ژێر دەمامک تەقەتەق بکەن تا ئەم کێشەیە چارەسەر نەکرێت ئەوە پلەی یەکەمی شیاوەتی دەوڵەت‌بوونمان نەبڕیوە.
ئەمڕۆ لە سنە جەماوەرێکی زۆر لە خەڵک هاتنە ڕێ‌وڕەسمی ناشتنی تەرمی زیندویادێکی ژینگەپارێزەوە بەڵام ئەوەی کە لە خەڵکی سنە چاوەڕوان دەکرا ئەمە بوو دەبوایە بە لایەنی زۆری حەشیمەتی سنە لە ڕۆژێکی وەکوو ئەم کاتەهەستیارە بەشدار بوایەن!
کەسێک کە بۆ پاراستنی ژیانی ئەوان گیانی خۆی خستە مەترسیەوە ئەوه دەبوایه هەمووی شار بە ئەرکی خۆیان بیانزانیبایه که بەشداری لەم ڕێوڕەسمانه ئەرکی دڵسۆزی و هاوخەمی و خزمایەتی نیه بەڵکوو نیشانەی بە بنەماکردنی و جێگیرکردنی هەستی ئازادیه که دەبێ وەکوو هادڵیەک خۆی نیشان بدات.
بۆیه وا چاوەڕوان دەکرێت هێشتا لەسەر چەمکی یەکەم کێشەمان هەیه و بە لایەنی زۆری خەڵکی هێشتا ناتوانن نێوانی قازانجی تاکی و هەستی ئازادی یەکێکیان هەڵبژێرن.
بۆ ئەم بابەتە دەبێ ئەو لایەنی زۆری حەشیمەتە بەم چەمکی هەستی سەربەستیە ئاگادار بکرێنەوە و بە ئاسانی لەم چەشنەتراژیدیانه و هەلانە تێ‌نەپەڕن چون میرایەتی نەتەوە تووشی زیان دەکرێت.
#هەستی_ئازادی🌻🌹🕊
#هاودڵی
#ئامانجی_بەرز.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

دایەگیان بگری لەسەر خاکم کە وا شینم دەوێ
زۆربگریه دایەگیان فرمێسکی خوێنینم دەوێ‌
من گوڵی سەد ئارەزوی ژینم لە خاکا(دا) خەوتوه
خاکی مەیدانی خەبات ڕەنگینی خوینی من بوه
دامەنیشه دایەگیان بۆ هاتنی من چاوەڕێ‌
دڵنیابە، بەسیەتی، بۆ دەنگی دەرگا مەگرە گوێ
دایەگیان، سوێندم بە فرمێسکی گەش و ئێشی دڵت
دایەگیان، سوێندم بە جەور و مەینەتی بێ‌حاسڵت
من دەمێکه جەرگی سوتاندووم هەناسەی سەردی گەل
دڵ‌پڕی کردووم خەمی دەس‌کورتی‌ و ڕەنگ‌زەردی گەل
من کوڕی کوردی شەهیدی ڕێی خەباتم دایەگیان
کۆتری خوێنین‌پەڕی باخی وڵاتم دایەگیان
هەروەکوو بێگانەیێ دڵ پڕ لە ناکامی و گرێ
لەم هەموودەستە، نەبوو دەستێ، کە بێ و دەستم‌گرێ
من لە شاری خۆم غەریب و بۆ هەموو بێگانەخۆم
کۆتری کوژراوی ڕێگای لانەخۆم، بێ‌لانەخۆم
دایەگیان: بگری لەسەر خاکم کە وا شینم دەوێ
زۆربگریە دایەگیان، فرمێسکی خوێنینم دەوێ
دایەگیان ئەو کیژە وا ئەتویست بە بووکی تۆ ببێت
خۆت بدە پیشانی جارێ، با بە هیوای من نەبێت
تاکوو بتبینێ کە ڕەش‌پۆشی لە سەرتاپاتەوە
بەڵکوو بڕوا، دڵنیابێ و من لە بیرەو باتەوە
دایەگیان: بگری لەسەر خاکم کە وا شینم دەوێ
زۆربگریە دایەگیان فرمێسکی خوێنینم دەوێ
#مامۆستاشەریف🌻🌹🕊

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

گەیشتمەسەر ترۆپکی ئارەزوو ڕۆژێ کەچی ڕوانیم:
لە پێشمدایه زەرد و ماهـ و سەخت و ئەستەمێکی‌تر...
#مامۆستاهێمن🌻🌹🕊

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: پێنج‌شەمە
#کوردی: ۲ی گەلاوێژی(٥) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ۲ی موردادی(٥) ۱٤۰٤
#زایینی: ۲۴ی جۆڵای(٧) ٢٠٢٥
#مانگی: ٢۹ی موحەڕەمی(١) ١٤٤٧

بۆنەکان:
١٩٢٣ – پەیمانی لۆزان لە نێوان هاوپەیمانانی جەنگی جیهانی یەکەم و ئەنجومەنی نیشتمانی گەورەی تورکیا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەنادۆڵ و دابەشکردنی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی واژۆکرا, سنوورەکانی ئێستای تورکیا بەم پەیماننامەیە دیاری کرا.
١٩٨١ – عەلی مەردان لە تەمەنی ٧٧ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.



╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: سێ‌شەمە
#کوردی: ١۴ی گەلاوێژی(٥) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ١۴ی موردادی(٥) ۱٤۰٤
#زایینی: ۵ی ئاگۆستی(٨) ٢٠٢٥
#مانگی: ۱۲ی سەفەری(٢) ١٤٤٧

بۆنەکان:


╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: دووشەمە
#کوردی: ١٣ی گەلاوێژی(٥) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ١٣ی موردادی(٥) ۱٤۰٤
#زایینی: ٤ی ئاگۆستی(٨) ٢٠٢٥
#مانگی: ۱١ی سەفەری(٢) ١٤٤٧

بۆنەکان:
١٩٢٤ – پەیمانی لۆزان هاتە بواری جێبەجێکردنەوە.
١٩٦٠ – ڕەفیق حیلمی، مێژوونووس و شاعیری کورد کۆچی دواییی کرد.
٢٠١٣ – شێرکۆ بێکەس، شاعیری کورد لە ستۆکھۆڵمی پایتەخی سوێد لە تەمەنی ۷۳ ساڵیدا بەھۆی شێرپەنجە کۆچی دواییی کرد.


╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: شەمە
#کوردی: ١١ی گەلاوێژی(٥) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ١١ی موردادی(٥) ۱٤۰٤
#زایینی: ٢ی ئاگۆستی(٨) ٢٠٢٥
#مانگی: ٩ی سەفەری(٢) ١٤٤٧

بۆنەکان:
١٩٢٢ – یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی بانگی کوردستان کە حەفتانە لە شاری سلێمانی دەردەچوو، بڵاوبۆوە بە خاوەنی ئیمتیاز و بەڕێوەبەری بەرپرس و سەرنووسەری مستەفا پاشای یاموڵکی.


╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: هەینی
#کوردی: ١٠ی گەلاوێژی(٥) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ١٠ی موردادی(٥) ۱٤۰٤
#زایینی: ١ی ئاگۆستی(٨) ٢٠٢٥
#مانگی: ٨ی سەفەری(٢) ١٤٤٧

بۆنەکان:



╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

وامەزانە کە لێت‌دووربم دڵی شێتم پڕسەودایە
هەرچەند گلێنەم گێژئەدەم بە هیچ‌کەس سەبووریم نایه
هەرچەند دووربم هەرچەند دووربی
هەر لەگەڵمای بۆ ئەبەدی...🌻🌹🕊

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

تۆ چیای دەنگدانەوەی دەنگی ڪپی چەوسانەوەی
بوومەلەرزەی ڕاپەڕینی سەردەمی بووژانەوەی
تۆ قوتابخانەی، قوتابی نێوی تازەی سەنگەری
وەڪ هەوێن بۆ شۆڕشی نوێ، مەشخـــەڵی داهێنەری...🌻🌹🕊
#حەمە_عەزیز

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: سێ‌شەمە
#کوردی: ۷ی گەلاوێژی(٥) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ٧ی موردادی(٥) ۱٤۰٤
#زایینی: ۲٩ی جۆڵای(٧) ٢٠٢٥
#مانگی: ٥ی سەفەری(٢) ١٤٤٧

بۆنەکان:
- ڕۆژی جیهانی پڵنگ.


╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ئەو بۆکاسە و پۆڵپۆتانە له‌ کوێوه‌ دێن
بۆ گێڕانی ئاشه‌خوێن و کوشتاری کورد؟
له‌ دایک‌بن کوڕانی سه‌ده‌ی ئاینده‌
هه‌ڵۆیانی گه‌رده‌ن‌به‌رزی کۆساری کورد
له‌ دایک‌بن هه‌ڵگرانی چرای زه‌رده‌شت
په‌ری‌زاده‌ و شۆڕه‌سواری دێ و شاری کورد...
#پەشێو🌻🌹🕊

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

یارەژیکەڵانەکەم، گوڵم!🌻🌹🕊
بە هەر نیگایێ مەوجی چاوەمەستەجوانەکەت،
دەچێتە ناودڵم!
هەر بە گوێی دڵم!
گوێ دەگرمە گرفەگرفی
شێعرەئاگرینەکەت
شیعرەڕێک‌وپێکەکەی
بە تاووتینەکەت!
هەر بە چاوی دڵ دەڕوانمە
دیمەنی ئەوینەکەت!
تۆ ئەوینمی...
ڕێک‌وپێکترینەشیعری تاکوو ئێستە هەڵنەبەستراوی ژینمی!
تۆ هەڵۆی خەیاڵی هەڵفڕینمی!
#قاسم_موئەیدزادە

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

بە شمشیری دوو ئەبرۆت جەرگی خەڵکی لەت دەکەی دیارە
دەزانی چەک لە کار بێنی، کچیش بی، تۆرمەی مادی
لە سوێیانت وەها دێوانە بووم چاومەستی خوێن‌شیرن
لە قەڕنی بیستەما ڕەنگە ڕەچاو کەم(بکەم) کاری فەرهادی...🌻🌹🕊
#مامۆستاهێمن.

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: شەمە
#کوردی: ٤ی گەلاوێژی(٥) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ٤ی موردادی(٥) ۱٤۰٤
#زایینی: ۲٦ی جۆڵای(٧) ٢٠٢٥
#مانگی: ٢ی سەفەری(٢) ١٤٤٧

بۆنەکان:
- ڕۆژی زمانی ئێسپێرانتۆ


╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

وا بەهارە کەژوکێو ڕەنگینە
دڵەخەمگینە بە تاسەوتینە
وەرە با سەیرێ لە کوردستان کەین
ئاوپرژێنێکی دڵی بەکوڵمان کەین
لەسەر ئارێزەوە با بڕوانین
بۆنەکەی خۆشە ئەگاتە گیان
قیبلەکەم شاری سنەی سەربەرزم
خاوەنی شۆڕەجەوانی تەرزم
قیبلەکەم شاری کزی مل بە کوێن
گۆڕی پیرۆزی شەهیدان لە کوێن
با بچم دەستەگوڵی لێی‌دانم
دڵی داماوی لە بەرپێ دانم
گوڵەبانانی دڵی سمکۆ کەم
گڵەبانانی دڵی پڕسۆ کەم
چەپکەشێعرێکی بڵێم بۆ سمکۆ
تا وەکوو دەردی گران دێتەوە سۆ
دەبا بڵێین کوردستان گیانبازین بۆ تۆ

قارەمان تاجی سەری شێرپیاوان
ناوی تۆ بووتە سرودی لاوان
بێ‌تۆ بێبابە هەتیوی سەنگەر
بێ‌وریشانەوەیە ئاگری شەڕ
کوڕەکورسانی بە عەشقی مێوان
هەموو گیانیان گڕوسۆزە و پەیمان
ژیلەمۆی بێ‌گڕە پڕسەودایە
ئاگری سووری لە بن سەردایە
لە بن ئەو ئاگره سکڵی سوورن
مەشغەڵی نووری بەرەو ڕێی دوورن
گردی سەیوانی سنە کوچکەڕەشە
قیبلەگای هەر دەڵێ وا چارەڕەشە
عازیەتی چارەڕەشی کوچکەڕەشی
یا وەکو ڕەمزە لە بۆ چارەڕەشی
سوێند بە خوێنی گەش و سوری دڵی تۆ
لە جیای دەست و چەکی ژێر گڵی تۆ
بە هەزاران‌هەزار دەست و تفەنگ
هەڵئەگرسێننەوە ئاگری جەنگ
تا ئەگەینە ئەوی ڕۆژی واڵا
شەنگەباڵا بشەکێنن ئاڵا
#ڕێبوار🕊

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

دەروێش بەشی ئەو گەلە گریانە دەمێکە
بەرگی ڕەش و جەرگی ڕەش و بریانە دەمێکە
هەرکەس کە نەمامێکی بە خوێنی دڵی ناوە
دارێکی لە بۆ ژینی کوڕی ناوەتە لاوە
بەم چەشنەیە ئاواتی بە دەم‌باوە دراە
ئێستاکە هەر ئەو دارە بە سێدارە کراوە
بۆ نوێژ درەنگه سەرت هەڵبێنەوه دەروێش
خێراکە دەی ئەم شارە بڕووخێنەوە دەروێش
چۆن بێخەبەری کە فەیلەقووس هاتووە دیسان؟
نوێژێ بکە دۆعایە کە دەروێش هەمیسان...!
#مامۆستاشەریف🌻🌹🕊

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: هەینی
#کوردی: ٣ی گەلاوێژی(٥) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ٣ی موردادی(٥) ۱٤۰٤
#زایینی: ۲٥ی جۆڵای(٧) ٢٠٢٥
#مانگی: ١ی سەفەری(٢) ١٤٤٧

بۆنەکان:



╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: چوارشەمە
#کوردی: ١ی گەلاوێژی(٥) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ١ی موردادی(٥) ۱٤۰٤
#زایینی: ۲٣ی جۆڵای(٧) ٢٠٢٥
#مانگی: ٢٨ی موحەڕەمی(١) ١٤٤٧

بۆنەکان:




╲\╭┓‍
╭ @zmankurdy  🕊
┗╯

Читать полностью…
Subscribe to a channel