بە ناوی ئاوەز و تێفکرین. سڵام و ڕێز. ئامانجمان تەنیا پەرەپێدان و فێرکاری زمانی کوردیە, لێرە کۆبووینەتەوە کە بە زمانی دایکیمان و" نەتەوەی کورد"خزمەت بکەین. 🔵چە بەڵایێکی گەورەیە کوردێک نەتوانێ بە زمانی خۆی بنووسێ "پێشەوا قازی"
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: هەینی
#کوردی: ١٨ی ڕەزبەری(٧) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ١٨ی میهری(٧) ۱٤۰٤
#زایینی: ١٠ی ئوکتۆبەری(١٠) ٢٠٢٥
#مانگی: ١٨ی ڕەبیعوسانی(٤) ١٤٤٧
بۆنەکان:
- ڕۆژی جیهانی دژی سزای لەسێدارەدان.
- ڕۆژی جیهانی تەندروستی دەروونی.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: پێنجشەمە
#کوردی: ١۷ی ڕەزبەری(٧) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ١۷ی میهری(٧) ۱٤۰٤
#زایینی: ۹ی ئوکتۆبەری(١٠) ٢٠٢٥
#مانگی: ١۷ی ڕەبیعوسانی(٤) ١٤٤٧
بۆنەکان:
١٩٥٦ – یەکەم پاشای کوردستان، شێخ مەحموودی حەفید کۆچی دوایی کرد.
- ڕۆژی جیهانی پۆست.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#سەعدی_خۆشسیما🌻🌹🕊
خەزان وا هات و هێنای گەڵاڕێزانی ڕەنگین
هەواڵی غەم دەهێنێ بە ئاهەنگێکی غەمگین
پاییز پاییز ئەی پاییز وا هات خەزان ئەی یاران
گەڵاڕێزانی هێنا نەماوە بەزمی جاران
دڵم باخی گوڵان بوو بەهارم بێخەزان بوو
قەڵای ژین و ژیانم بە ناڵەی دڵ وێران بوو
پاییز گەڵا دەڕژێنی
جەرگم لە ڕیشە دێنی
هەمووڕۆژێ ئێواران لەسەر بەرد و چناران
وەیشوومەی بایەقوش دێ ئەڵێ وا ڕۆی بەهاران
پاییز پاییز ئەی پاییز وا هات خەزان ئەی یاران!
گەڵاڕێزانی هێنا نەماوە بەزمی جاران
نەماوە خۆشی جاران...
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: دووشەمە
#کوردی: ١٤ی ڕەزبەری(٧) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ١٤ی میهری(٧) ۱٤۰٤
#زایینی: ٦ی ئوکتۆبەری(١٠) ٢٠٢٥
#مانگی: ١٤ی ڕەبیعوسانی(٤) ١٤٤٧
بۆنەکان:
١٩٤٥ - یەکەم ژمارەی گۆڤاری ھاواری کورد لە شاری مەھابادی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و لە لایەن حکوومەتی کۆماری کوردستانەوە بڵاوکرایەوە.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#ئاواتبۆکانی🌻🌹🕊
چیبکەم به دەست خۆم نیه گەلێکجاڕز بووم له ژین
بەهاری عومرم ڕۆیی گەیمە پاییزی حەزین
وەک داری سەرشەقامان، گەڵای ئاواتم وەرین
شەختە و سەرمام لە پێشە، بەفر و کڕێوەی سەنگین
بۆ هاواری ئەوجارەم، قەڵەم کەی دێتەنووسین؟
چرکەچرکەی ژیانم بووتە هاواروناڵین
بۆ پێکی دەزانم هەمووی هەرژەهر و تاڵین
وڵاتی من یەکێک بوو، نەیار دابەشیانکردین
لە نێوخاکی خۆماندا، سنووریان بۆ هەڵبەستین
هێندگەمژەن لایانوایە، ئاوا لێکتر(یان کردین)هەڵدەبڕین
نازانن فەرقناکات، سابڵاخ و ڕانیە و عەفرین
بەئاواتم ڕۆژێک بێ، هەموو دەستی یەکبگرین
لە بۆکان و لە هەولێر، لە کۆبانی و خانەقین
باکوور، باشوور، ڕۆژهەڵات، ڕۆژاوا، یەکوڵاتبین
لە نێوکوردان نەمێنێت ئاسەواری بوغزوکین
سەرمان بۆ نیشتمانبێ، دڵمان وڵاتی ئەوین
بە دنیا بسەلمێنین، ئێمە کوردین نابەزین
وەک قەندیل سەرمان بەرزه
بۆ دوژمن دانانەوین
لە ڕێی خاکی نیشتمان دەمرین بەڵام ناکەوین
بۆ گیانبازی حازرین بۆ بەرخۆدان پێشڕەوین
گەر کوردستان یەکبگرێت دڵنیام سەردەکەوین
کۆشکی زۆردار و نەیار بەتێکڕا دێتە لەرین
ئیشەڵا دەردەکەوێت خۆری گەرم و پڕلەتین
دەڕوا شەوی نەهاتی دێتەدەرێ خۆری ژین...
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: شەمە
#کوردی: ١۲ی ڕەزبەری(٧) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ١۲ی میهری(٧) ۱٤۰٤
#زایینی: ٤ی ئوکتۆبەری(١٠) ٢٠٢٥
#مانگی: ١٢ی ڕەبیعوسانی(٤) ١٤٤٧
بۆنەکان:
- هەفتەی جیهانی بۆشایی ئاسمان.
- ڕۆژی جیهانی گیانلەبەران.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
؛✿🌹🔅🌻■🕊
؛🌹✵🌺■🌻
؛✿🌸■🌹
؛🌼■🌻
؛ 🌹
✿🌹🔅🌻🕊
🌹✵🌺■🌹
✿🌸■🌻
🌼■🌹
🌻
#حەمەجەزا🌻🌹🕊
هۆ کاکی پێشمهرگه
شۆڕشگێڕی قارهمان
ناوی پیرۆزی تۆیه بووته وێردی سهرزوبان
لەگەڵ گیان و دهروونی چهوساوهکاندا دهژی
ههمیشه هاوڕێی چهک و
بڕوا و سهنگهر و کهژی
هۆ کاکی پێشمهرگه
شۆڕشگێڕی قارهمان
ناوی پیرۆزی تۆیه بووته
وێردی سهرزوبان
برسیەتی و ڕەنجکێشانت بۆتە پیشەی چەنساڵە
ئەبێ هەڵکەی، خەباتکەی
دژی ئەم ژینەتاڵە
هۆ کاکی پێشمهرگه
شۆڕشگێڕی قارهمان
ناوی پیرۆزی تۆیه بووته
وێردی سهرزوبان
بیروبڕوا و تفهنگت مایهی خۆڕاگرتنه
بهردهوامیت له خهبات نیشانهی سهرکهوتنه
هۆ کاکی پێشمهرگه
شۆڕشگێڕی قارهمان
ناوی پیرۆزی تۆیه بووتە وێردی سهرزمان
ژینی کۆشکوتهلارت بنبەرد و ناوچیایه
ههرچی ناوی سامانه شکنابهی لهم دنیایه
هۆ کاکی پێشمهرگه شۆڕشگێڕی قارهمان
ناوی پیرۆزی تۆیه بووته وێردی سهرزمان
#دڵدار
؛ 🌹
؛ 🌼■🌻
؛✿🌸■ 🌹
؛🌹✵🌺■🌻
؛✿🌹🔅🌻■🕊
🌻
🌼 ■🌹
✿🌸■ 🌻
🌹✵🌺■🌹
✿🌹🔅🌻■🕊
ئا وێنەی چی؟ بێ وەک چی؟
تێ وێنەی چی؟ پ وەک چی؟
لە ئەلفەوە تاکوو یێ
هەرچی دەیزانی بیڵێ:
ئا وێنەی ئازادی
ئاڵای ئاوات و شادی...🌻🌹🕊
#مامۆستاشەریف.
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: هەینی
#کوردی: ١١ی ڕەزبەری(٧) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ١١ی میهری(٧) ۱٤۰٤
#زایینی: ٣ی ئوکتۆبەری(١٠) ٢٠٢٥
#مانگی: ١١ی ڕەبیعوسانی(٤) ١٤٤٧
بۆنەکان:
٢٠١٧ – کەسایەتی سیاسیی کورد و سەرۆککۆماری پێشووی عێراق جەلال تاڵەبانی لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#سەنا_بەرزەنجه🌻🌹🕊
ئەگەر هاتیتەوە ئاگات لە خۆتبێ گیانم خاس خۆت بپۆشنە سەرمات نەوێ باوانم
ئەگەر هاتیتەو ڕێزەی خۆرم بۆ بێرا
بینمە بان چاومەو ئاخر بە دووریت فێرە
ئەگەر هاتیتەو کلێڵەکەم دانیاگە
لە ژێر گوڵدانێ کە ناو خۆتم لێی نیاگه
جارجار ئەیژن سەنا ماتڵ مەمێنە
ئەو ئیتر نایتەو بۆ هاتنی مەخوێنە
ئەیژن خەیاڵە! تۆ درۆ بووی ئەیژن تۆ نایتەو
ئەوان نازانن! تۆ درۆ نیت ڕۆژێ هەر
تیتەو
ئەگەر هاتیتەو گیانە هەر وەک جارانم
ساکت و بێدەنگ بۆ تۆ چاوبەگریانم
تۆ فەقەت بێرەو باوانم چاو خۆ هیچ نیە
گیانەکەم بۆ تۆ، بۆ تۆ قۆچی قوربانم
ئەگەر هاتیتەو کە دیت ژینم خەزانە
دڵت نەگیرێ لەم پاییز و بارانە
فەقەت کە تۆ چووی بەهار لای من نەماگە
لەو ڕۆژە تۆ چووی قەڵای دڵم ڕمیاگە
ئەگەر هاتی ماچم کە(بکە) بە تاسەتم گیانە
توخوا هاتی نازم کە(بکە) بێناز کەفتم گیانە
ئەگەر هاتی ئەمڕا مەچوو هیزێک نەماگەپێم
چاوێک لە چاوم بکە لە مێژە چاوەڕێم
ئەگەر هاتی گوێ مەگرە بۆ ئەوانە وا
ئەیژن خەیاڵە!
تۆ درۆ بووی ئەیژن تۆ نایتەو
ئەوان نازانن!
تۆ درۆ نیت ڕۆژێک هەر
تیتەو...
دەستەی مافی مرۆڤی ناوەندی پارێزەرانی دادپەروەری ئاترۆپایگانی(ئازەڕبایجان) ئێرانی گرێدراو به مەکتەبی تەوڕێژ و پشتبەستوو بە دەوڵەتی ئێرانی دیارە چە جۆرە پێکهاتەیەکی هەیە. بەر لە هەر شتێک دەبێ بڵێم هەمووی ئەندامانی ئەو لێژنەیە کە تازە دامەزراوە کوڕ و کچی سەربازانی کوژراو و کەمئەندام و ونبوو لە شەڕی دەوڵەتی عەڕاقی و ئێرانی و هەروەها شەڕی فەتوای خومەینی بۆ هێرش لەسەر کوردستانن کە بە سەربەشە و مافی تایبەتی باوکەتۆپیو و بریندارەکەیان گەیشتوونە ئەو شوێنە. بەم پێشینە دەبێ ئێوە بزانن ئەم ئاوە لە کوێوە دێت و بۆ کوێ دەچێت.
جیا لە باسی مافناسی و مافی مرۆڤ باسەکەم ئێرەیە ئەرێ بۆ چی ڕوو لە کوردستان دەدوێن؟ دەی باشە ئێمە وای دادەنێین کە پێشینەی هەموویان پیسایی و کاسەلیسی تێیدا نیە و کەسایەتی بەکرێگیراویش نین؛ ئەدەی بۆ چی لە بری وتنی ئەوەی کە گۆلی وشکبووی ورمێ خەریکە کارەسات دەسازێنێت و کەسێکی ئازەری مافی خوێندن به زمانی خۆی نیه و دەیان و سەدان شتیتری گرنگ هەیە خۆیان دەبوێرن!؟
ئێرە دەریدەخات کە خوێڕییەکی شەقام بەیانییەی بدایه ئەوه باشتر لەو شتە بوو کە ئەوان وتوویانه!
ئێرە باسی تاریخی ناکەم کە تەنانەت یەک بەڵگەی مێژوویی لە بەردەستدا نیه که بیسەلمێنێت که ئازەریەکان بە ناوی توڕک نیشتەجێی ئەم خاکەن!
لە بەر ئەمە قسەیەکی نەستەقمان هەیە کە دەڵێت: کەر بتڕێت و پەمۆی دنیا له دوای بنێی ئەوه بەشی تڕتڕەکەی ناکات مەگەر ئەوە به سەڕە و زەڕە له بادەرکردن ڕزگاری هەبێت بۆیه ئەو زەڕەزەڕانەی هەندێک بەکرێگیراوی دەوڵەتی ئێرانی تەنیا بۆ بە لاڕێدابردنی خەباتی خەڵکانی کورد و بە تایبەت کوردستانە.
#دوژمنی_ناسراو
#ئاگاداری_ئازەریەکانی_زمانگۆڕدراو
#نەدیمایەتی_و_غەڵمایەتی
#کوردی_بەشکۆ
#کوردستانی_وشیار. 🌻🌹🕊
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: دووشەمە
#کوردی: ۷ی ڕەزبەری(٧) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ۷ی میهری(٧) ۱٤۰٤
#زایینی: ٢٩ی سیپتەمبەری(٩) ٢٠٢٥
#مانگی: ۷ی ڕەبیعوسانی(٤) ١٤٤٧
بۆنەکان:
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#شێرکۆبێکەس🌻🌹🕊
لە ناو سینەی بەئاپوورەی بەڕلیندا، لە کوورەڕێکەوتێکی زەماندا و لە چاوترووکانێکی مێژوودا
مانگێکی قەمەری و چەندئەستێرەیەکی سەوزی هاوڕێی، تیرباران کران و کەوتنە خوارەوە؛ کەوتن بە سەرکێڵگەی ئازاری کورداندا،
کەوتن بە سەر هەمووماندا.
مانگێکی قەمەری و چەندئەستێرەیەکی سەوزی هاوڕێی، لە بەڕلین و لە بەردەم گۆتەی شاعیردا کوژران
لەوێ کوژران بەڵام لە کوردستان خوێنیان لەبەر ڕۆیی
لە ئێوارەیەکی دڵڕفێنی چاوسپی کلکزێڕیندا
لە گەورەدێ، گەورەدێی دۆڵی جافەتی شۆڕشی نوێماندا
بۆ یەکەمجار لەوێ و لە سێبەری ئازادیەکی باڵابەرزدا
کاکەسادقی شەرەفکەندی، دوکتۆرسەعیدم ناسی؛ ئەو زەردەخەنەیەکی ناسکی وەک کازیوەی هێنا بە پیر منەوە و منیش چەندشیعرێکی لەو شاخانە کە هەڵگرتبووم بۆ ئەو کردبوو بەدیاری
ئەم ناسینە
لە ڕێگەی چاوەکانی شەهید دوکتۆرقاسملۆوەوە پێکهات
لە ڕێگەی دەنگی ئەوەوە
لە ڕێگەی خۆشەویستی شیعر و ئازادیەوە
له ڕێگەی ئەوینی
ئاوێتەبووی مەهاباد و سلێمانیەوە
لە ڕێگەی قژی تێکئاڵۆزکاوی سنە و هەولێرەوە،
لە ڕێگەی پەنجەی تێکئاڵاوی کرماشان و کەرکووکەوه
هەر یەک عەشقیش هەموومانی لەو کونەئەشکەوت و ژێرتاوێرەبەردانەدا
کۆ کردبوەوە...
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: شەمە
#کوردی: ٥ی ڕەزبەری(٧) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ٥ی میهری(٧) ۱٤۰٤
#زایینی: ٢٧ی سیپتەمبەری(٩) ٢٠٢٥
#مانگی: ٥ی ڕەبیعوسانی(٤) ١٤٤٧
بۆنەکان:
- ڕۆژی جیهانی گەشتیاری.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: هەینی
#کوردی: ٤ی ڕەزبەری(٧) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ٤ی میهری(٧) ۱٤۰٤
#زایینی: ٢٦ی سیپتەمبەری(٩) ٢٠٢٥
#مانگی: ٤ی ڕەبیعوسانی(٤) ١٤٤٧
بۆنەکان:
١٩٣٠ - بەپیلانێکی دەوڵەتی ئێران، لە شاری شنۆدا سمایل خانی شکاکی ڕابەری شۆڕشی کورد لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، کەوتە ناو بۆسەیەکی ھێزەکانی سوپای ئێرانەوە و تیرۆر کرا.
٢٠٠٤ - بۆ یەکەمجار ناوەندێکی فێربوونی زمانی کوردی لە شاری ئیستەنبوڵی تورکیا کرایەوە.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#باسیت_حەمه_غەریب🌻🌹🕊
گەڕانەوە
گەر ئەمجارە گەڕایتەوە لەگەڵ باران نمنم وەرە
بای سەرشێتی تێڕوانینم بۆ شۆڕەبی پرچت بەرە
لە پاییزی چارەنووسا گەڵایەكم بێناونیشان
ئەستێرەی گریاوی منە بۆت ئەڕوانێ شەو درەنگان
دەوەرە با وەک باوبۆران سۆزی دڵمان بۆ یەک بەرین
لە لێواری دەریای عەشقا بۆ هەمیشە بۆ یەک(یەکتر) بژین
ئەم سەفەرە گوڵێک بێنە و وەکوو بەهار دیدارم كە(بکە)
بە گوڵاوی خۆشەویستی هەناسەیەک تیمارم كە(بکه)
لەو ساتەوەی لە تۆ دوورم ڕۆژی ڕوونم شەوی تارە
وا هەمیشە لە بەر تۆیە وەرزی عومرم بێبەهارە
ئیستاش تەنیا هەتاواسا چاو ئەگێڕم تا ئێوارە
بێتۆ شەویش ئارام ناگرم کەپری خەوم هەر بێدارە...
#ئەحمەد_محەمەد
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: چوارشەمە
#کوردی: ١٦ی ڕەزبەری(٧) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ١٦ی میهری(٧) ۱٤۰٤
#زایینی: ٨ی ئوکتۆبەری(١٠) ٢٠٢٥
#مانگی: ١٦ی ڕەبیعوسانی(٤) ١٤٤٧
بۆنەکان:
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: سێشەمە
#کوردی: ١٥ی ڕەزبەری(٧) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ١٥ی میهری(٧) ۱٤۰٤
#زایینی: ٧ی ئوکتۆبەری(١٠) ٢٠٢٥
#مانگی: ١٥ی ڕەبیعوسانی(٤) ١٤٤٧
بۆنەکان:
١٩٢٦ – ڕاپەڕینی هۆزی قۆچان لە دێرسیم ڕوویدا.
١٩٤٥ - هێزهكانی سوپای عێراق گهمارۆی ناوچهی بارزانیان دا، بهمهبهستی چهككردنی هێزه شۆڕشگێڕهكانو داگیركردنی ئهو ناوچهیه.
١٩٥٨ – مەلا مستەفا بارزانی لە یەکێتی سۆڤیەت گەڕایەوە عێراق.
٢٠١١ – تیرۆرکردنی مەشعەل تەمۆ، سیاسەتمەدار و نووسەری کورد.
٢٠٢٣ – شەڕی ئیسرائیل و حەماس بە هێرشێکی تیرۆریستی حەماس دژی ئیسرائیل دەستی پێکرد.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
؛ ☆.🔆💜°•° ❤️
؛🌼🔆°●°🔆❤️🌼❤️°●°
؛💜°●°🔆
؛🍂
☆.🔆💜°●°❤️
❤️🔆°●°🔆❤️🌼❤️°●°
💜°●°🔆
🍂
#ئا" وێنـــــــەی ئازادی🕊
ئاڵای ئاوات و شادی
#ب" وێنەی بیرەوەر
#ت" وێنەی تێکۆشەر
#س" وێنەی سەربەستی
سەر و سێدارە و سستی
#خ" بە وێنەی خەبات
خوێندن و خوێن و خەڵات
#ی" وێنەی یەکیەتی
یەکگرتن و یارمەتی
#ک" وێنەی کوردستان
کورد و کۆمەڵ و کوێستان
#مامۆستاشـــەریف🌻🌹🕊
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#ڪـاناڵی_وشـــەیڪــــوردەواری.
؛🍂
؛💜🔆
؛🔆°●°🔆❤️🌼❤️°●°
. ؛🔆💜°●°❤️°●°
🍂
💜🔆
🔆°●°🔆❤️🌼❤️°●°
🔆💜°●°❤️°●
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: یەکشەمە
#کوردی: ١۳ی ڕەزبەری(٧) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ١۳ی میهری(٧) ۱٤۰٤
#زایینی: ٥ی ئوکتۆبەری(١٠) ٢٠٢٥
#مانگی: ١٣ی ڕەبیعوسانی(٤) ١٤٤٧
بۆنەکان:
- ڕۆژی جیهانی مامۆستا.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
پاییز ئاماوه و دهردهداری من
خهزانوو وهشی و دڵئازاری من
ههواری چۆڵ و ئێنتزاری من
تهمهو سهركهشا و خهفهتباری من
واره وارانوو بێقهراری من
ترهكا ههناروو تاسهباری من
خشخشوو گهڵای تاسێنێ خهیلێ
چهمێ جه تاسهو دیداری كهیلێ
جه سڵهوهو خهماو كهشوو بێمهیلێ
كهوت ڕا جه خهم جه ههرسا سهیلێ
بهش بهیۆ شنهی گوڵعوزاری من
ترهكا ههناروو تاسهباری من
دهردی خهزانی خاس كاریێنێ
پهڕ جه خهنجهرێ زامداریێنێ
خهمێت عادهتێ ئێجباریێنێ
ئینه گرد وهشهبیماریێنێ
بۆ وینه ناڵهی وهفاداری من
ترهكا ههناروو تاسهباری من
خهمت ئازیزا، چن خهم بهركهرا
ههناسه! خهمێت تا كۆگهم بهرا؟
سهرهی بی سهودا ئاخر كهی سهرا؟
ژیوای دوور جه تۆ باخی بێبهرا
ههو ئازیز گوڵم! ههو نێگاری من!
ترهكا ههناروو تاسهباری من
ههزار پاییزێ بهیا حهر ههنی
حهر تو قیبلهنی نه تۆی دڵ مهنی
گۆرانیێ عهشقی مهگهر وێت وهنی
دڵوو ڕۆزگاری بهش بۆ تهوهنی
تا كهی بێ جواب ئێنتزاری من
ترهكا ههناروو تاسهباری من
ئهگهر سپای خهم خهزانی بارۆ
چهم حهر ڕوهكاو دووریت مژمارۆ
كهی بۆ وارانوو وههاریت وارۆ؟
پێوهره خهمێ كهرمێوه شارۆ
حهر تۆنی تهمای شهوبێداری من
ترهكا ههناروو تاسهباری من
بۆرێوه كهسم با حهر لاڵه بۆ
ئهر سواڵهنه با سواڵه بۆ
ژیوای حهرتا كهی بێ تۆ تاڵه بۆ؟
تا كهی شهو و ڕۆم پهڕ جه ناڵه بۆ؟
مانگهو چواردهی پهی شهوگاری من
ترهكا ههناروو تاسهباری من
خهمیار فیدات بۆ حهر تۆنی ژیوای
بیهیت زهروورا حهر پێسهو ههوای
شاهم! سا ڕهحمێ كهره به گهدای
دهی نیمنێگایێ حهرچن پهی دهوای
شاهم! ئازیزم! چهمخوماری من!
ترهكا ههناروو تاسهباری من
#حیکمەت_محەمەدی
#دەمێ_ڕاوەستە_ئەی_سروە🌻🌹🕊
#شیعر_مامۆستاشەریف
#خوێندنەوه_مامۆستاشەریف.
#ڕەزان_کۆچ🌻🌹🕊
پاییز بوو مێهڤانێ دل چلمساندنێرگز و گول
حەسرەتام دیتنا چاڤان کو خەلاس بن خەموکول
خەونن من ل بەندی شەڤا تە ببینە دل زنگل
هەرساعەت، هەر گاڤا چاڤێ دلێ من تم شل
پاییز بوو مێهڤانێ دل چلمساندنێرگز و گول
حەسرەتام دیتنا چاڤان کو خەلاس بن خەموکول
خەونن من ل بەندی شەڤا تە ببینە دل زنگل
هەرساعەت، هەر گاڤا چاڤێ دلێ من تم شل
چاڤێ من ما ل بەر رێیا ڕێ درێژن پردوورن
ناڤ مەدا بەحر و چیا پربلندن پرکوورن
ژ ئەڤین غەمباریا وەکی کرن وەک شوورن
ل مه گرتی دەرییا کەسەر و دەرد ب دوورن
چاڤێ من ما ل بەر ڕێیا، ڕێ درێژن پردوورن
ناڤ مەدا بەحر و چیا پربلندن پرکوورن
ژ ئەڤین خەمباریا وەکی کرن وەک شۆرن
ل مه گرتی دەرییا قەدەر و شەنس تەڤ کۆرن
پاییز بوو مێهڤانێ دل چلمساندنێرگز و گول
حەسرەتام دیتنا چاڤان کو خەلاس بن خەموکول
خەونن من ل بەندی شەڤا تە ببینە دل زنگل
هەرساعەت، هەر گاڤا چاڤێ دلێ من تم شل...
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: پێنجشەمە
#کوردی: ١٠ی ڕەزبەری(٧) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ١٠ی میهری(٧) ۱٤۰٤
#زایینی: ٢ی ئوکتۆبەری(١٠) ٢٠٢٥
#مانگی: ١٠ی ڕەبیعوسانی(٤) ١٤٤٧
بۆنەکان:
1187 – گەمارۆی قودس کە لە 20ی ئەیلول بە سەرکردایەتی سەلاحەدین دەستی پێکرد کۆتایی هات و قودس کەوتە دەست هێزی سەلاحەدین ئەیوبی.
- ڕۆژی جیهانی ناتوندوتیژی.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: چوارشەمە
#کوردی: ۹ی ڕەزبەری(٧) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ٩ی میهری(٧) ۱٤۰٤
#زایینی: ١ی ئوکتۆبەری(١٠) ٢٠٢٥
#مانگی: ٩ی ڕەبیعوسانی(٤) ١٤٤٧
بۆنەکان:
٢٠١٠ - کۆچی دوایی محەمەد جەزا، هونەرمەند و پێشمەرگەی کورد.
- ڕۆژی جیهانی کەسانی بەساڵاچوو.
- ڕۆژی جیهانی قاوە.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: سێشەمە
#کوردی: ٨ی ڕەزبەری(٧) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ٨ی میهری(٧) ۱٤۰٤
#زایینی: ٣٠ی سیپتەمبەری(٩) ٢٠٢٥
#مانگی: ٨ی ڕەبیعوسانی(٤) ١٤٤٧
بۆنەکان:
١٢٠٧ - لەدایکبوونی مەولانای ڕۆمی سۆفی بەناوبانگی ئەفغانی.
- ڕۆژی جیهانی وەرگێڕان.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: یەکشەمە
#کوردی: ٦ی ڕەزبەری(٧) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ٦ی میهری(٧) ۱٤۰٤
#زایینی: ٢٨ی سیپتەمبەری(٩) ٢٠٢٥
#مانگی: ٦ی ڕەبیعوسانی(٤) ١٤٤٧
بۆنەکان:
- ڕۆژی جیهانی بۆ دەستڕاگەیشتن بە زانیاری گشتگیر.
- ڕۆژی ڕزگاری لە برسێتی.
- ڕۆژی جیهانی هاری.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
ڕێگە نەدەن هەرێمی گوڵ به هەرێمی خوێناو بەرن
قاسپەودەنگی ڕۆژنامەکان بە تەڵانی سووتاو بەرن
رێگە نەدەن ئەرخەوانی خوێنی شەهید تەرزه بیبا
ئاسوودەگی ئینسانەکان جارێکیتر گومان بیبا!
#سمایل_خورماڵی🌻🌹🕊
وا بەهارە کەژوکێو ڕەنگینە
دڵەخەمگینە بە تاسەوتینە
وەرە با سەیرێ لە کوردستان کەین
ئاوپرژێنێکی دڵی بەکوڵمان کەین
لەسەر ئارێزەوە با بڕوانین
بۆنەکەی خۆشە ئەگاتە گیان
قیبلەکەم شاری سنەی سەربەرزم
خاوەنی شۆڕەجەوانی تەرزم
قیبلەکەم شاری کزی مل بە کوێن
گۆڕی پیرۆزی شەهیدان لە کوێن
با بچم دەستەگوڵی لێیدانم
دڵی داماوی لە بەرپێ دانم
گوڵەبانانی دڵی سمکۆ کەم
گڵەبانانی دڵی پڕسۆ کەم
چەپکەشێعرێکی بڵێم بۆ سمکۆ
تا وەکوو دەردی گران دێتەوە سۆ
دەبا بڵێین کوردستان گیانبازین بۆ تۆ
قارەمان تاجی سەری شێرپیاوان
ناوی تۆ بووتە سرودی لاوان
بێتۆ بێبابە هەتیوی سەنگەر
بێوریشانەوەیە ئاگری شەڕ
کوڕەکورسانی بە عەشقی مێوان
هەموو گیانیان گڕوسۆزە و پەیمان
ژیلەمۆی بێگڕە پڕسەودایە
ئاگری سووری لە بن سەردایە
لە بن ئەو ئاگره سکڵی سوورن
مەشغەڵی نووری بەرەو ڕێی دوورن
گردی سەیوانی سنە، کوچکەڕەشە
قیبلەگای هەر دڵێ وا چارەڕەشە
عازیەتی چارەڕەشی کوچکەڕەشی
یا وەکو ڕەمزە لە بۆ چارەڕەشی
سوێند بە خوێنی گەش و سوری دڵی تۆ
لە جیای دەست و چەکی ژێر گڵی تۆ
بە هەزارانهەزار دەست و تفەنگ
هەڵئەگرسێننەوە ئاگری جەنگ
تا ئەگەینە ئەوی ڕۆژی واڵا
شەنگەباڵا بشەکێنن ئاڵا
#ڕێبوار🕊
#نەجمەدین_غوڵامی🌻🌹🕊
ئەوە دیسان هەرای جەنگە و کوردستانم ڕوو له خوێنە
دیسان خوێنە و دڵەی سروشت، دڵەی مەخلووق ڕوو له شینە
ئەمان خاتر چاوم نەزری نیشتمانبێ و گوڵێک نەمرێ
سەرم نەزری ئازادیبێ و دڵێک لەوێ دانەچڵەکێ
دەساکوو گەل، عاشقەکانی کەژ و زنوێر، ورەتانبێ
ئێوە شاخی ورە و هەڵویست،
شوورای بەرزی ورەتانبێ
با دووبارە گەڵاڵەی خوێن هەردی ژیان نەگرێتە کۆڵ
گەردەلوولێ له زوڵموزۆر
دیسان چاومان نەگرێتە خۆڵ
با دووباره قرشی سەحرا ماسیەدێمان ئەنفاڵ نەکا
له بەر دێیا لوولەی تفەنگ دوایینگولەی بەتاڵ نەکا
رێگە نەدەن هەرێمی گوڵ به هەرێمی خوێناو بەرن
قاسپەودەنگی ڕۆژنامەکان بە تەڵانی سووتاو بەرن
رێگە نەدەن ئەرخەوانی خوێنی شەهید تەرزه بیبا
ئاسوودەگی ئینسانەکان جارێکیتر گومان بیبا
دەستم داوێن وەخۆ کەون با هیچمارێ نەتانگەزێ
هەرهەموومان لەگەڵتانین ورەتان هیچدانەبەزێ
#سمایل_خورماڵی
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯