بە ناوی ئاوەز و تێفکرین. سڵام و ڕێز. ئامانجمان تەنیا پەرەپێدان و فێرکاری زمانی کوردیە, لێرە کۆبووینەتەوە کە بە زمانی دایکیمان و" نەتەوەی کورد"خزمەت بکەین. 🔵چە بەڵایێکی گەورەیە کوردێک نەتوانێ بە زمانی خۆی بنووسێ "پێشەوا قازی"
؛✿🌹🔅🌻■🕊
؛🌹✵🌺■🌻
؛✿🌸■🌹
؛🌼■🌻
؛ 🌹
✿🌹🔅🌻🕊
🌹✵🌺■🌹
✿🌸■🌻
🌼■🌹
🌻
#حەمەجەزا🌻🌹🕊
هۆ کاکی پێشمهرگه
شۆڕشگێڕی قارهمان
ناوی پیرۆزی تۆیه بووته وێردی سهرزوبان
لەگەڵ گیان و دهروونی چهوساوهکاندا دهژی
ههمیشه هاوڕێی چهک و
بڕوا و سهنگهر و کهژی
هۆ کاکی پێشمهرگه
شۆڕشگێڕی قارهمان
ناوی پیرۆزی تۆیه بووته
وێردی سهرزوبان
برسیەتی و ڕەنجکێشانت بۆتە پیشەی چەنساڵە
ئەبێ هەڵکەی، خەباتکەی
دژی ئەم ژینەتاڵە
هۆ کاکی پێشمهرگه
شۆڕشگێڕی قارهمان
ناوی پیرۆزی تۆیه بووته
وێردی سهرزوبان
بیروبڕوا و تفهنگت مایهی خۆڕاگرتنه
بهردهوامیت له خهبات نیشانهی سهرکهوتنه
هۆ کاکی پێشمهرگه
شۆڕشگێڕی قارهمان
ناوی پیرۆزی تۆیه بووتە وێردی سهرزمان
ژینی کۆشکوتهلارت بنبەرد و ناوچیایه
ههرچی ناوی سامانه شکنابهی لهم دنیایه
هۆ کاکی پێشمهرگه شۆڕشگێڕی قارهمان
ناوی پیرۆزی تۆیه بووته وێردی سهرزمان
#دڵدار
؛ 🌹
؛ 🌼■🌻
؛✿🌸■ 🌹
؛🌹✵🌺■🌻
؛✿🌹🔅🌻■🕊
🌻
🌼 ■🌹
✿🌸■ 🌻
🌹✵🌺■🌹
✿🌹🔅🌻■🕊
ئا وێنەی چی؟ بێ وەک چی؟
تێ وێنەی چی؟ پ وەک چی؟
لە ئەلفەوە تاکوو یێ
هەرچی دەیزانی بیڵێ:
ئا وێنەی ئازادی
ئاڵای ئاوات و شادی...🌻🌹🕊
#مامۆستاشەریف.
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: هەینی
#کوردی: ١١ی ڕەزبەری(٧) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ١١ی میهری(٧) ۱٤۰٤
#زایینی: ٣ی ئوکتۆبەری(١٠) ٢٠٢٥
#مانگی: ١١ی ڕەبیعوسانی(٤) ١٤٤٧
بۆنەکان:
٢٠١٧ – کەسایەتی سیاسیی کورد و سەرۆککۆماری پێشووی عێراق جەلال تاڵەبانی لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#سەنا_بەرزەنجه🌻🌹🕊
ئەگەر هاتیتەوە ئاگات لە خۆتبێ گیانم خاس خۆت بپۆشنە سەرمات نەوێ باوانم
ئەگەر هاتیتەو ڕێزەی خۆرم بۆ بێرا
بینمە بان چاومەو ئاخر بە دووریت فێرە
ئەگەر هاتیتەو کلێڵەکەم دانیاگە
لە ژێر گوڵدانێ کە ناو خۆتم لێی نیاگه
جارجار ئەیژن سەنا ماتڵ مەمێنە
ئەو ئیتر نایتەو بۆ هاتنی مەخوێنە
ئەیژن خەیاڵە! تۆ درۆ بووی ئەیژن تۆ نایتەو
ئەوان نازانن! تۆ درۆ نیت ڕۆژێ هەر
تیتەو
ئەگەر هاتیتەو گیانە هەر وەک جارانم
ساکت و بێدەنگ بۆ تۆ چاوبەگریانم
تۆ فەقەت بێرەو باوانم چاو خۆ هیچ نیە
گیانەکەم بۆ تۆ، بۆ تۆ قۆچی قوربانم
ئەگەر هاتیتەو کە دیت ژینم خەزانە
دڵت نەگیرێ لەم پاییز و بارانە
فەقەت کە تۆ چووی بەهار لای من نەماگە
لەو ڕۆژە تۆ چووی قەڵای دڵم ڕمیاگە
ئەگەر هاتی ماچم کە(بکە) بە تاسەتم گیانە
توخوا هاتی نازم کە(بکە) بێناز کەفتم گیانە
ئەگەر هاتی ئەمڕا مەچوو هیزێک نەماگەپێم
چاوێک لە چاوم بکە لە مێژە چاوەڕێم
ئەگەر هاتی گوێ مەگرە بۆ ئەوانە وا
ئەیژن خەیاڵە!
تۆ درۆ بووی ئەیژن تۆ نایتەو
ئەوان نازانن!
تۆ درۆ نیت ڕۆژێک هەر
تیتەو...
دەستەی مافی مرۆڤی ناوەندی پارێزەرانی دادپەروەری ئاترۆپایگانی(ئازەڕبایجان) ئێرانی گرێدراو به مەکتەبی تەوڕێژ و پشتبەستوو بە دەوڵەتی ئێرانی دیارە چە جۆرە پێکهاتەیەکی هەیە. بەر لە هەر شتێک دەبێ بڵێم هەمووی ئەندامانی ئەو لێژنەیە کە تازە دامەزراوە کوڕ و کچی سەربازانی کوژراو و کەمئەندام و ونبوو لە شەڕی دەوڵەتی عەڕاقی و ئێرانی و هەروەها شەڕی فەتوای خومەینی بۆ هێرش لەسەر کوردستانن کە بە سەربەشە و مافی تایبەتی باوکەتۆپیو و بریندارەکەیان گەیشتوونە ئەو شوێنە. بەم پێشینە دەبێ ئێوە بزانن ئەم ئاوە لە کوێوە دێت و بۆ کوێ دەچێت.
جیا لە باسی مافناسی و مافی مرۆڤ باسەکەم ئێرەیە ئەرێ بۆ چی ڕوو لە کوردستان دەدوێن؟ دەی باشە ئێمە وای دادەنێین کە پێشینەی هەموویان پیسایی و کاسەلیسی تێیدا نیە و کەسایەتی بەکرێگیراویش نین؛ ئەدەی بۆ چی لە بری وتنی ئەوەی کە گۆلی وشکبووی ورمێ خەریکە کارەسات دەسازێنێت و کەسێکی ئازەری مافی خوێندن به زمانی خۆی نیه و دەیان و سەدان شتیتری گرنگ هەیە خۆیان دەبوێرن!؟
ئێرە دەریدەخات کە خوێڕییەکی شەقام بەیانییەی بدایه ئەوه باشتر لەو شتە بوو کە ئەوان وتوویانه!
ئێرە باسی تاریخی ناکەم کە تەنانەت یەک بەڵگەی مێژوویی لە بەردەستدا نیه که بیسەلمێنێت که ئازەریەکان بە ناوی توڕک نیشتەجێی ئەم خاکەن!
لە بەر ئەمە قسەیەکی نەستەقمان هەیە کە دەڵێت: کەر بتڕێت و پەمۆی دنیا له دوای بنێی ئەوه بەشی تڕتڕەکەی ناکات مەگەر ئەوە به سەڕە و زەڕە له بادەرکردن ڕزگاری هەبێت بۆیه ئەو زەڕەزەڕانەی هەندێک بەکرێگیراوی دەوڵەتی ئێرانی تەنیا بۆ بە لاڕێدابردنی خەباتی خەڵکانی کورد و بە تایبەت کوردستانە.
#دوژمنی_ناسراو
#ئاگاداری_ئازەریەکانی_زمانگۆڕدراو
#نەدیمایەتی_و_غەڵمایەتی
#کوردی_بەشکۆ
#کوردستانی_وشیار. 🌻🌹🕊
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: دووشەمە
#کوردی: ۷ی ڕەزبەری(٧) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ۷ی میهری(٧) ۱٤۰٤
#زایینی: ٢٩ی سیپتەمبەری(٩) ٢٠٢٥
#مانگی: ۷ی ڕەبیعوسانی(٤) ١٤٤٧
بۆنەکان:
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#شێرکۆبێکەس🌻🌹🕊
لە ناو سینەی بەئاپوورەی بەڕلیندا، لە کوورەڕێکەوتێکی زەماندا و لە چاوترووکانێکی مێژوودا
مانگێکی قەمەری و چەندئەستێرەیەکی سەوزی هاوڕێی، تیرباران کران و کەوتنە خوارەوە؛ کەوتن بە سەرکێڵگەی ئازاری کورداندا،
کەوتن بە سەر هەمووماندا.
مانگێکی قەمەری و چەندئەستێرەیەکی سەوزی هاوڕێی، لە بەڕلین و لە بەردەم گۆتەی شاعیردا کوژران
لەوێ کوژران بەڵام لە کوردستان خوێنیان لەبەر ڕۆیی
لە ئێوارەیەکی دڵڕفێنی چاوسپی کلکزێڕیندا
لە گەورەدێ، گەورەدێی دۆڵی جافەتی شۆڕشی نوێماندا
بۆ یەکەمجار لەوێ و لە سێبەری ئازادیەکی باڵابەرزدا
کاکەسادقی شەرەفکەندی، دوکتۆرسەعیدم ناسی؛ ئەو زەردەخەنەیەکی ناسکی وەک کازیوەی هێنا بە پیر منەوە و منیش چەندشیعرێکی لەو شاخانە کە هەڵگرتبووم بۆ ئەو کردبوو بەدیاری
ئەم ناسینە
لە ڕێگەی چاوەکانی شەهید دوکتۆرقاسملۆوەوە پێکهات
لە ڕێگەی دەنگی ئەوەوە
لە ڕێگەی خۆشەویستی شیعر و ئازادیەوە
له ڕێگەی ئەوینی
ئاوێتەبووی مەهاباد و سلێمانیەوە
لە ڕێگەی قژی تێکئاڵۆزکاوی سنە و هەولێرەوە،
لە ڕێگەی پەنجەی تێکئاڵاوی کرماشان و کەرکووکەوه
هەر یەک عەشقیش هەموومانی لەو کونەئەشکەوت و ژێرتاوێرەبەردانەدا
کۆ کردبوەوە...
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: شەمە
#کوردی: ٥ی ڕەزبەری(٧) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ٥ی میهری(٧) ۱٤۰٤
#زایینی: ٢٧ی سیپتەمبەری(٩) ٢٠٢٥
#مانگی: ٥ی ڕەبیعوسانی(٤) ١٤٤٧
بۆنەکان:
- ڕۆژی جیهانی گەشتیاری.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: هەینی
#کوردی: ٤ی ڕەزبەری(٧) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ٤ی میهری(٧) ۱٤۰٤
#زایینی: ٢٦ی سیپتەمبەری(٩) ٢٠٢٥
#مانگی: ٤ی ڕەبیعوسانی(٤) ١٤٤٧
بۆنەکان:
١٩٣٠ - بەپیلانێکی دەوڵەتی ئێران، لە شاری شنۆدا سمایل خانی شکاکی ڕابەری شۆڕشی کورد لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، کەوتە ناو بۆسەیەکی ھێزەکانی سوپای ئێرانەوە و تیرۆر کرا.
٢٠٠٤ - بۆ یەکەمجار ناوەندێکی فێربوونی زمانی کوردی لە شاری ئیستەنبوڵی تورکیا کرایەوە.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
؛✿🌹🔅■🍃■🌻■🍃●
؛🌹 ✿ 🌻■🌹■🍃●
؛✿🌻🍃●
؛🌼●
؛🍂
✿🌻🔅🍃■🌹■🍃●
🌻 ✿ 🌹■🌻🍃●
✿🌹🍃●
🌼●
🍂
لەم شەوەزەنگەی لە ڕۆژبێزارە
ڪە ژیانی خەڵڪ ئازیەتیباره
ڪە ساڵی ڪوڵۆڵ هەموو پاییزە
ناوچاوی حەیات له بەهار زیزە
ڪە ڕەشه و بەختی هەژار وەڪ شەوە
لە ڪپی هاوار دەنگ ناداتەوه
ناڪاو لە شەوێ لەو شەوگارانە
لەو شەوەڕەشەی بێهەسارانە
شەپۆلێڪ لە نوور لە زڵەی ئاوات
هیوای ژیانی خستە سەربسات
چەپڪێ لە گوڵ و چەپڪێ لە نەرگیز
مەرگتان نەبینم هەرگیزاوهەرگیز...
#ڪاڪئەحمەد_موفتیزاده🌻🌹🕊
؛🍂
.؛🌼●
.؛■ 🌻🍃●
؛🌹 ✿ 🌻🍃🌹■🍃■●
.؛ ✿🌻🔅■🍃■🌹●
🍂
🌼●
✿ 🌹🍃●
🌻✵🌹■🌻■🍃●
✿ 🌹🔅🍃■🌻■🍃●
کچم!
نایهەوێ ببیتە دوکتۆر
نایهەوێ ببیتە ئەندازیار
ببە بە زانایەکی خوێندن، جوانیلەی دڵۆڤانم...🌻🌹🕊
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: چوارشەمە
#کوردی: ٢ی ڕەزبەری(٧) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ٢ی میهری(٧) ۱٤۰٤
#زایینی: ٢٤ی سیپتەمبەری(٩) ٢٠٢٥
#مانگی: ٢ی ڕەبیعوسانی(٤) ١٤٤٧
بۆنەکان:
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: دووشەمە
#کوردی: ۳١ی خەرمانانی(٦) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ۳١ی شەهریوەری(٦) ۱٤۰٤
#زایینی: ٢٢ی سیپتەمبەری(٩) ٢٠٢٥
#مانگی: ٣٠ی ڕەبیعوئەوەڵی(۳) ١٤٤٧
بۆنەکان:
١٢١١ - لەدایکبوونی ئیبن خەلەکان، نووسەر و مێژوونووس و زانای کورد.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: شەمە
#کوردی: ۲٩ی خەرمانانی(٦) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ۲٩ی شەهریوەری(٦) ۱٤۰٤
#زایینی: ٢٠ی سیپتەمبەری(٩) ٢٠٢٥
#مانگی: ٢٨ی ڕەبیعوئەوەڵی(۳) ١٤٤٧
بۆنەکان:
١١٨٧ - سەلاحەدینی ئەییووبی بناغەدانەری دەوڵەتی ئەییووبی، چوار دەوری شاری ئورشەلیمی گرت.
١٩٤٧ - کۆچی دوایی سەید حوسێن عەبدوللەتیف ناسراو بە حوسێن حوزنی موکریانی و داماو، بە یەکەم مێژوونووسی کورد دادەنرێت لە سەدەی بیستەمدا، هەروەها یەکەم کەس بوو کە چاپخانەی هێنایە باشووری کوردستان.
١٩٩٢ - مووسا عەنتەر، نووسەر و ڕۆژنامەوانێکی چالاکی کورد بوو که بە ھاوکاریی حکوومەتی تورکیا لە ئامەد کوژرا.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: پێنجشەمە
#کوردی: ۲۷ی خەرمانانی(٦) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ۲٧ی شەهریوەری(٦) ۱٤۰٤
#زایینی: ١٨ی سیپتەمبەری(٩) ٢٠٢٥
#مانگی: ٢٦ی ڕەبیعوئەوەڵی(۳) ١٤٤٧
بۆنەکان:
٢٠٠٥ - ھونەرمەند، مەرزیە فەریقی، بەھۆی نەشتەرگەری دڵەوە لە سوید کۆچی دوایی کرد.
- ڕۆژی جیهانی چاودێری ئاو.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
#دەمێ_ڕاوەستە_ئەی_سروە🌻🌹🕊
#شیعر_مامۆستاشەریف
#خوێندنەوه_مامۆستاشەریف.
#ڕەزان_کۆچ🌻🌹🕊
پاییز بوو مێهڤانێ دل چلمساندنێرگز و گول
حەسرەتام دیتنا چاڤان کو خەلاس بن خەموکول
خەونن من ل بەندی شەڤا تە ببینە دل زنگل
هەرساعەت، هەر گاڤا چاڤێ دلێ من تم شل
پاییز بوو مێهڤانێ دل چلمساندنێرگز و گول
حەسرەتام دیتنا چاڤان کو خەلاس بن خەموکول
خەونن من ل بەندی شەڤا تە ببینە دل زنگل
هەرساعەت، هەر گاڤا چاڤێ دلێ من تم شل
چاڤێ من ما ل بەر رێیا ڕێ درێژن پردوورن
ناڤ مەدا بەحر و چیا پربلندن پرکوورن
ژ ئەڤین غەمباریا وەکی کرن وەک شوورن
ل مه گرتی دەرییا کەسەر و دەرد ب دوورن
چاڤێ من ما ل بەر ڕێیا، ڕێ درێژن پردوورن
ناڤ مەدا بەحر و چیا پربلندن پرکوورن
ژ ئەڤین خەمباریا وەکی کرن وەک شۆرن
ل مه گرتی دەرییا قەدەر و شەنس تەڤ کۆرن
پاییز بوو مێهڤانێ دل چلمساندنێرگز و گول
حەسرەتام دیتنا چاڤان کو خەلاس بن خەموکول
خەونن من ل بەندی شەڤا تە ببینە دل زنگل
هەرساعەت، هەر گاڤا چاڤێ دلێ من تم شل...
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: پێنجشەمە
#کوردی: ١٠ی ڕەزبەری(٧) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ١٠ی میهری(٧) ۱٤۰٤
#زایینی: ٢ی ئوکتۆبەری(١٠) ٢٠٢٥
#مانگی: ١٠ی ڕەبیعوسانی(٤) ١٤٤٧
بۆنەکان:
1187 – گەمارۆی قودس کە لە 20ی ئەیلول بە سەرکردایەتی سەلاحەدین دەستی پێکرد کۆتایی هات و قودس کەوتە دەست هێزی سەلاحەدین ئەیوبی.
- ڕۆژی جیهانی ناتوندوتیژی.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: چوارشەمە
#کوردی: ۹ی ڕەزبەری(٧) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ٩ی میهری(٧) ۱٤۰٤
#زایینی: ١ی ئوکتۆبەری(١٠) ٢٠٢٥
#مانگی: ٩ی ڕەبیعوسانی(٤) ١٤٤٧
بۆنەکان:
٢٠١٠ - کۆچی دوایی محەمەد جەزا، هونەرمەند و پێشمەرگەی کورد.
- ڕۆژی جیهانی کەسانی بەساڵاچوو.
- ڕۆژی جیهانی قاوە.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: سێشەمە
#کوردی: ٨ی ڕەزبەری(٧) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ٨ی میهری(٧) ۱٤۰٤
#زایینی: ٣٠ی سیپتەمبەری(٩) ٢٠٢٥
#مانگی: ٨ی ڕەبیعوسانی(٤) ١٤٤٧
بۆنەکان:
١٢٠٧ - لەدایکبوونی مەولانای ڕۆمی سۆفی بەناوبانگی ئەفغانی.
- ڕۆژی جیهانی وەرگێڕان.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: یەکشەمە
#کوردی: ٦ی ڕەزبەری(٧) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ٦ی میهری(٧) ۱٤۰٤
#زایینی: ٢٨ی سیپتەمبەری(٩) ٢٠٢٥
#مانگی: ٦ی ڕەبیعوسانی(٤) ١٤٤٧
بۆنەکان:
- ڕۆژی جیهانی بۆ دەستڕاگەیشتن بە زانیاری گشتگیر.
- ڕۆژی ڕزگاری لە برسێتی.
- ڕۆژی جیهانی هاری.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
ڕێگە نەدەن هەرێمی گوڵ به هەرێمی خوێناو بەرن
قاسپەودەنگی ڕۆژنامەکان بە تەڵانی سووتاو بەرن
رێگە نەدەن ئەرخەوانی خوێنی شەهید تەرزه بیبا
ئاسوودەگی ئینسانەکان جارێکیتر گومان بیبا!
#سمایل_خورماڵی🌻🌹🕊
وا بەهارە کەژوکێو ڕەنگینە
دڵەخەمگینە بە تاسەوتینە
وەرە با سەیرێ لە کوردستان کەین
ئاوپرژێنێکی دڵی بەکوڵمان کەین
لەسەر ئارێزەوە با بڕوانین
بۆنەکەی خۆشە ئەگاتە گیان
قیبلەکەم شاری سنەی سەربەرزم
خاوەنی شۆڕەجەوانی تەرزم
قیبلەکەم شاری کزی مل بە کوێن
گۆڕی پیرۆزی شەهیدان لە کوێن
با بچم دەستەگوڵی لێیدانم
دڵی داماوی لە بەرپێ دانم
گوڵەبانانی دڵی سمکۆ کەم
گڵەبانانی دڵی پڕسۆ کەم
چەپکەشێعرێکی بڵێم بۆ سمکۆ
تا وەکوو دەردی گران دێتەوە سۆ
دەبا بڵێین کوردستان گیانبازین بۆ تۆ
قارەمان تاجی سەری شێرپیاوان
ناوی تۆ بووتە سرودی لاوان
بێتۆ بێبابە هەتیوی سەنگەر
بێوریشانەوەیە ئاگری شەڕ
کوڕەکورسانی بە عەشقی مێوان
هەموو گیانیان گڕوسۆزە و پەیمان
ژیلەمۆی بێگڕە پڕسەودایە
ئاگری سووری لە بن سەردایە
لە بن ئەو ئاگره سکڵی سوورن
مەشغەڵی نووری بەرەو ڕێی دوورن
گردی سەیوانی سنە، کوچکەڕەشە
قیبلەگای هەر دڵێ وا چارەڕەشە
عازیەتی چارەڕەشی کوچکەڕەشی
یا وەکو ڕەمزە لە بۆ چارەڕەشی
سوێند بە خوێنی گەش و سوری دڵی تۆ
لە جیای دەست و چەکی ژێر گڵی تۆ
بە هەزارانهەزار دەست و تفەنگ
هەڵئەگرسێننەوە ئاگری جەنگ
تا ئەگەینە ئەوی ڕۆژی واڵا
شەنگەباڵا بشەکێنن ئاڵا
#ڕێبوار🕊
#نەجمەدین_غوڵامی🌻🌹🕊
ئەوە دیسان هەرای جەنگە و کوردستانم ڕوو له خوێنە
دیسان خوێنە و دڵەی سروشت، دڵەی مەخلووق ڕوو له شینە
ئەمان خاتر چاوم نەزری نیشتمانبێ و گوڵێک نەمرێ
سەرم نەزری ئازادیبێ و دڵێک لەوێ دانەچڵەکێ
دەساکوو گەل، عاشقەکانی کەژ و زنوێر، ورەتانبێ
ئێوە شاخی ورە و هەڵویست،
شوورای بەرزی ورەتانبێ
با دووبارە گەڵاڵەی خوێن هەردی ژیان نەگرێتە کۆڵ
گەردەلوولێ له زوڵموزۆر
دیسان چاومان نەگرێتە خۆڵ
با دووباره قرشی سەحرا ماسیەدێمان ئەنفاڵ نەکا
له بەر دێیا لوولەی تفەنگ دوایینگولەی بەتاڵ نەکا
رێگە نەدەن هەرێمی گوڵ به هەرێمی خوێناو بەرن
قاسپەودەنگی ڕۆژنامەکان بە تەڵانی سووتاو بەرن
رێگە نەدەن ئەرخەوانی خوێنی شەهید تەرزه بیبا
ئاسوودەگی ئینسانەکان جارێکیتر گومان بیبا
دەستم داوێن وەخۆ کەون با هیچمارێ نەتانگەزێ
هەرهەموومان لەگەڵتانین ورەتان هیچدانەبەزێ
#سمایل_خورماڵی
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
نازیلێ
لێرە و لەوێ
باریڪەی خاسەڪەوێ
هەرئێستێ ماچم دەوێ
نایخەمە نیمەشەوێ
بە شێخەڪەی ڪانیڪەوێ...🌻🌹🕊
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: پێنجشەمە
#کوردی: ۳ی ڕەزبەری(٧) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ۳ی میهری(٧) ۱٤۰٤
#زایینی: ٢٥ی سیپتەمبەری(٩) ٢٠٢٥
#مانگی: ٣ی ڕەبیعوسانی(٤) ١٤٤٧
بۆنەکان:
٢٠١٧ – ڕێفراندۆمی سەربەخۆییی باشووری کوردستان بەڕێوەچوو و ٩٢٫٧٣٪ی دەنگدەران لەگەڵ جیابوونەوەی ھەرێمی کوردستان لە عێراق بوون.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: سێشەمە
#کوردی: ١ی ڕەزبەری(٧) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ١ی میهری(٧) ۱٤۰٤
#زایینی: ٢۳ی سیپتەمبەری(٩) ٢٠٢٥
#مانگی: ١ی ڕەبیعوسانی(٤) ١٤٤٧
بۆنەکان:
٢٠٠١ - پەلاماری خێڵی حەمە: کۆمەڵێک چەکداری گرووپی تیرۆریستی ئەنسارولئیسلام هێرشیان کردە سەر گوندی خێڵی حەمە و ٤٢ پێشمەرگەی هێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان شەهید کرد و تەرمەکانیان شێواندن.
- ڕۆژی جیهانی زمانی ئاماژە.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: یەکشەمە
#کوردی: ۳۰ی خەرمانانی(٦) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ۳۰ی شەهریوەری(٦) ۱٤۰٤
#زایینی: ٢۱ی سیپتەمبەری(٩) ٢٠٢٥
#مانگی: ٢۹ی ڕەبیعوئەوەڵی(۳) ١٤٤٧
بۆنەکان:
- ڕۆژی جیهانی ئاشتی.
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
ڕۆژژمێر:
ئەمڕۆ: هەینی
#کوردی: ۲٨ی خەرمانانی(٦) ٢٧٢٥
#هەتاوی: ۲٨ی شەهریوەری(٦) ۱٤۰٤
#زایینی: ١٩ی سیپتەمبەری(٩) ٢٠٢٥
#مانگی: ٢٧ی ڕەبیعوئەوەڵی(۳) ١٤٤٧
بۆنەکان:
╲\╭┓
╭ @zmankurdy 🕊
┗╯
سروشت هەواڵێکی ڕەشی بە گوێچکەماندا چرپاندوه
ڕۆژگاری شووم لە هەرلایێ، کۆتری خەندەی لە سەرلێوی ئێمەی هەژار و ماندووژین تۆراندوە!
ئەی ئەوانەی هەردەم زیندوون
تاڵی و سوێری و ئازارچێشتوون
کۆچتان بەرگی ماتەمێ بوو کرایەبەر دڵی شار و ئاسۆ بەرگی ڕەشی پۆشی
شالوورەکان، قوڕگیان بەسترا،
بادەی بێدەنگیان نۆشی...🌻🌹🕊