کەناڵێك بۆ بڵاوکردنەوەی بابەتی: زانست - زانیاری - وتە - سوودەکان - پەروەردەیی - خێزان - وتار - دەرس - کتێب https://t.me/Hisham_albarzanji @Ktebb_bot 0750 336 3798 - 0770 104 9808
اللهم إنك تعلم ما أصاب غزة وأهلها من الشدة واللأواء وتسلط الأعداء .
اللهم كن لهم مؤيدا ونصيرا ومعينا وظهيرا.
اللهم فرج همهم ونفس كربهم .
اللهم ارحم شهداءهم، واشف جرحاهم، وأمن خائفهم، واحفظهم بحفظك، واكفهم شر الأشرار وكيد الفجار .
اللهم لطفك بأمة محمد ﷺ .
خوایە گیان ڕەحمیان لێ بکەیت و لە ترس بیانپارێزیت
و لە برسێتی خۆراکیان پێ بدەیت ياذا الجلال والإكرام
🔹 پێویستی موسڵمانان بە شارەزابوونیان لە تاوانە گەورەکان:
👈 شیخ مقبل الوادعی (ڕەحمەتی خوای لێبێت) فەرموویەتی:
موسڵمانانی ئەمڕۆ پێویستییان بە كیتابی تاوانە گەورەكانە بیخوێننەوەو شارەزابن لێی تا دووربكەونەوەو خۆیانی لێبپارێزن.
👈 شێخ عبدالرزاق البدر (خوای گەورە بیپارێزێت) فەرموویەتی:
پێویستە لەسەر دایكو باوك گرنگی بەم كتێبە بدەنو لەگەڵا منداڵەكانیان بیخوێننەوە ئەگەر بۆ تەنها جارێكیش بێت، بزانن خوای گەورە چ سزایەكی بۆ ئەو كەسانە داناوە، كە ئەم كارانە دەكەن، تا خۆیان بپارێزن.
📚 تاوانە گەورەکان لە ژێر ڕۆشنایی قورئان و فەرموودە صەحیحەکان.
کۆکردنەوە و ئامادەکردنی: هشام لطیف البرزنجي
پێداچوونەوە و پێشەکی بۆ نوسینی: م. صلاح الدين عبدالکریم
#تاوانە_گەورەکان
🔸 پێشنیاری کتێبێکی باشتان بۆ بکەین؟؟
بۆ مامۆستایانی مزگەوت و بنکەکان
ئەم کتێبە یەکێکە لە کتێبە باش گەوهەر ئاساکان کەتایبەتە بە ئافرەتان کە تێیدا باسی 40 خاڵ لەو بابەتانە کراوە پەیوەستە بە ئافرەتانەوە و کە زەروریەت و پێویستە بۆ ئافرەتان...
لە ئێستادا ئەم بەرهەمە دەتوانین بۆتان دابین بکەین و بۆتان بنێرین
بۆ داواکردن نامەمان بۆ بنێرن.
@GullawyKteb_bot
💎 بە خوێندنی سورەتی "قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ" دە جار ئەوا خوای گەورە کۆشکێکت بۆ دروست دەکات لە بەهەشت:
عَنْ مُعَاذِ بْنِ أَنَسٍ الْجُهَنِيِّ رضي الله عنه صَاحِبِ النَّبِيِّ ﷺ، عَنِ النَّبِيِّ ﷺ قَالَ: « مَنْ قَرَأَ: قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ حَتَّى يَخْتِمَهَا عَشْرَ مَرَّاتٍ، بَنَى اللَّهُ لَهُ قَصْرًا فِي الْجَنَّةِ ».
📚 رواه أحمد في "مسنده" (١٥٦١٠)، وحسنه الألباني في "سلسلة الصحيحة" (٥٨٩).
واتە: هەركەسێك دە جار سورەتی الإِخْلاص بخوێنێت:
واتە: لە موعاذی كوڕی ئەنەسی جوهەنیەوە (ڕەزای خوای لێبێت) هاوەڵی پێغەمبەری خوا ﷺ، لە پێغەمبەری خواوە ﷺ فەرموویەتی:
« هەركەسێك قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ بخوێنێت تا تەواوی دەكات دە جار، ئەوا خوای گەورە لە بەهەشتدا كۆشكێكی بۆ دروست دەكات ».
📚 ماڵێك لە بەهەشت.
نوسینی: عبد العزیز منیر الجزائري
وەرگێڕانی: هشام لطیف البرزنجي
#دەنگی_قورئان
بابەتەکانی سوڕەتی -الكهف- کەهف
/channel/Hisham_albarzanji/3977
چیرۆکەکانی سوڕەتی -الكهف- کەهف
/channel/Hisham_albarzanji/3867
#بیربکەرەوە
پێغەمبەر یوسف (سەلامی خوای لێبێت) جوانترین دروستکراوی خوا بوو
لەگەڵ ئەوەش نەبووە هۆی ئەوەی دەری بکات لە سجن
بەڵکو بووە هۆی ئەوەی بچێتە سجنەوە
بەڵام ئەو جوانییەی لە سنگیدا بوو کە عیلم بوو دەری کرد لە سجن.
📚 أيها الصديق
ومضات وهدايات من سورة يوسف
#تدبرات_القرآنية
#لە_بارەی_پێغەمبەر_یوسف_بۆتان_دەدوێم
.
مامەڵەکردن و داواکردن لە خوای گەورە ئاسانترە
وەك لە خەڵکی
لێتەوە نزیکە (بە بیستن و بینین)
پاساو و عوزرەکانت قەبوڵ دەکات
وە بەڕەحمە لەگەڵ بەندەکانی
وە دەزانێت بە مەبەستی تۆ، ئەگەر بێتو...
لە داواکردنەکەت هەڵەش بکەیت ..
"ووتی:
خوایە تۆ بەندەی منی منیش پەروەردگاری تۆم
هەڵەی کرد لە ئەوپەڕی دڵخۆشیدا بوو".<¹>
وجدان العلي
✍ بە دەستکارییەوە: هشام لطیف بەرزنجی
___
<¹> صحيح الترغيب والترهيب (٣١٥٣).
#لە_بارەی_خوداوە_بۆت_دەدوێم
#لە_بارەی_مامەڵەکردنەوە_بۆتان_دەدوێم
@Hisham_albarzanji
👆👆👆
هەندێك لەو سەرچاوانەی بۆ #تدبرات_القرآنية
سوودی لێ وەردەگرم بە دەستکارییەوە
هەموو حوکمێك کە لەسەر پیاو دانرابێت
ئەوا ئافرەتیش دەگرێتەوە
وە بە پێچەوانەشەوە
ئیللا مەگەر بەڵگەیەك هەبێت
تایبەتی بکات بە یەکێکیانەوە.
📚 الكناشة، لاپەڕە (٩٧).
#سوودەکان
@Hisham_albarzanji
🔹 لە ئادابەکانی خەوتن
١- خوێندنی زیکرەکان. (نوسەر هەندێك لە زیکرەکان باس دەکات، لاپەڕە ١٣٢-١٣٣-١٣٤).
٢- نەخەوتن لە بان سەربان کە شورەی نەبێت.
٣- نەخەوتن لەسەر سك.
٤- خەوتن لەسەر لای ڕاست.
٥- خەوتن بە دەستنوێژەوە.
٦- باندانی قاپ و قاچاخ و دەمبەستنی کونەکان. (وەکو دەبەی ئاو ..).
٧- ڕووکردنە قیبلە لەسەر لای ڕاست.
٨- کوژاندنەوەی ئاگر. (وە گڵۆپ و هیتەریش دەگرێتەوە. وەرگێڕ).
٩- تەکاندنی جێگا (بەتانی یان ئەو شتەی دەدرێت بە باندا).
١٠- ڕێگریکراوە لەوەی کەسێك بەتەنها لە ماڵەوە بێت.
١١- شۆردنی دەست لە دوای نان خواردن لەکاتی خەوتن. (واتە پێش خەوتن ئەگەر خواردنت خوارد دەستت بشۆ پاشان بکەوە).
١٢- زیکری خوای گەورە لە کاتی ترس لە شەودا.
١٣- زیکری خوای گەورە لە کاتێکدا خەوت لێ نەکەوێت.
١٤- نەخەوتن لە ڕۆژدا کە قاچێك بکەیتە سەر قاچەکەی تر، نەوەکو عەورەت بەدەرکەوێت (لەبەرچاو خەڵك). (ئەمە واتای ئەوە نییە کە لە ڕۆژدا نەخەویت، بەڵکو ئەوە دەگەیەنێت لەبەرچاو خەڵك کە -دشداشة- ئەوەی عەرەب لەبەری دەکات لەبەربوو، ئەوا لەبەرچاو خەڵك بەو شێوەیە مەخەوە. وەرگێڕ).
#بە_کورتی
📚 الدليل العلمي، لاپەڕە (١٣٢-١٣٥).
﴿فَلَمَّا رَأَيْنَهُ أَكْبَرْنَهُ﴾ [يوسف: ٣١].
بینینت بۆ شتەکان
وەکو بیستن نییە.
📚 يوسفيات، لاپەڕە (٦٨).
#تدبرات_القرآنية
#لە_بارەی_پێغەمبەر_یوسف_بۆتان_دەدوێم
اعلموا أنما الحياة الدنيا لعب ولهو وزينة وتفاخر بينكم وتكاثر في الأموال والأولاد
#دەنگی_قورئان
بەهەشت پێویستی بە کردەوەیە
کردەوەش پێویستی بە دوو مەرجە
١- نییەت، تەنها بۆ خوای گەورە بێت
٢- شوێنکەوتنی پێغەمبەری خوا ﷺ
شێخ ڕەبیع (ڕەحمەتی خوای لێبێت) کە لە دایك بووە؟
Читать полностью…https://youtu.be/A1yZiezrIlM?si=sNr23A1J39HmdPH3
Читать полностью…🟥 🔴 زۆر دوعای خێر بکەن و داوا لە خوای گەورە بکەن بۆ لێ قەوماوانی غەززە
دوعایان بۆ بکەن خوای گەورە ڕەحم لەو خوشك و برایانەمان بکات و دەرووی خێرایان لێ بکاتەوە بە زووترین کات.
#فەڵەستین
#فلسطين
پێتان چۆنە ئـەم کتێبەبکەین بە پرۆژەیەك ؟؟
کۆمەڵە بابەتێکی گرنگی ئـافرەتانی تێدایە
ئەگەر
کەسێك لە ئێمە
لە دەوامی
یان لە کەسابەتێك
دوابکەوێت
یان کەمتەرخەمی تێدا بکات
بەجوانی بەڕێوەی نەبات ...
بەڕێوەبەرەکەی بانگی بکات
چاوەڕێی چی دەکات ..
دوورخستنەوەی
یان عقوبە یان ...
بەڵام
خوای گەورە
لەگەڵ ئەوەی
شەو و ڕۆژ هەڵە و تاوان دەکەین
دەفەرمووێت:
«يا عِبَادِي،
إنَّكُمْ تُخْطِئُونَ باللَّيْلِ وَالنَّهَارِ،
وَأَنَا أَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا،
فَاسْتَغْفِرُونِي أَغْفِرْ لَكُمْ»
✍ هشام لطیف بەرزنجی
#لە_بارەی_خوداوە_بۆت_دەدوێم
#لە_بارەی_مامەڵەکردنەوە_بۆتان_دەدوێم
@Hisham_albarzanji
صڵاوات لەبیر مەکە لەسەر ئەو کەسەی کە لە ڕۆژی دوای تۆ لەبیرناکات و دەفەرمووێت: "أُمَّتي أُمَّتي"
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ،
اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ ".
ئەوەی سوڕەتی یوسف بخوێنیتەوە و
هەست بە نەرم و نیانی و بەزەیی خوای گەورە نەکات
ئەوا وەکو ئەوە وایە ئەو سوڕەتەی نەخوێندبێتەوە.
📚 أيها الصديق ومضات وهدايات من سورة يوسف
#تدبرات_القرآنية
#لە_بارەی_پێغەمبەر_یوسف_بۆتان_دەدوێم
قال تعالى: ﴿أَوَلَمۡ یَرَوۡا۟ أَنَّ ٱللَّهَ یَبۡسُطُ ٱلرِّزۡقَ لِمَن یَشَاۤءُ وَیَقۡدِرُۚ إِنَّ فِی ذَ ٰلِكَ لَـَٔایَـٰتࣲ لِّقَوۡمࣲ یُؤۡمِنُونَ﴾
[سُورَةُ الرُّومِ: ٣٧].
کەسی باوەڕدار دەبینێت قودرەت و دەسەڵاتی خوای گەورە
وە حیکمەتی دابەشکردنی ڕزق لەسەر بەندەکانی..
دەبینێت کەسێکی عاقڵ و زیرەك هەژارە
وە کەسێکی بێ عەقڵ دەوڵەمەندە
ئەگەر کەسێك دەوڵەمەند بێت فەزڵی خوای گەورەیە
کەسێکیش هەژار بوو حیکمەتی خوای گەورەیە
تاوەکو ڕازی بێت لەکاتی هەژاری ..
بێ ئومێدیش نەبێت لەکاتی دەوڵەمەندی کەسانی تر ..
#تدبرات_القرآنية
📚 قبسات من كلام الله
السلام علیکم ورحمة الله
فەرموون داخڵبن بۆ محازەرەکەی ئەمشەوومان.
/channel/teshue_zanst
📜 زانستی قورئان
⌚️ ↫ 07:36 د
ئەم بابەتانە لەخۆدەگرێت:
00:37 پێناسە
01:16 سوودی ناسینی ئایەتی مەککی و مەدەنی
03:20 یاساکانی سوڕەتی مەککی و مەدەنی
04:31 ئەو سوڕەتانەی لە مەدینە دابەزیوە وە ئەوانەی لە مەککە دابەزیوە
05:10 ئەو سوڕەتانەی خیلاف هەیە ئایە مەککی یە یان مەدینەییە
05:37 هەندێك سوڕەت هەیە لە مەککە دابەزیوە بەڵام هەندێك لە ئایەتەکانی لە مەدینە دابەزیوە، وە بەپێچەوانەوە
06:00 هەندێك سوڕەت لە مەککە دابەزیوە، دواتر لە مەدینەش دابەزیوە ...
06:15 ئەو زانایانەی لە زانستی قورئان کتێبیان نووسیوە
•┈•◻▫❁▫◻•┈•
#دەربارەی_قورئان
﴿وَأَصۡبَحَ فُؤَادُ أُمِّ مُوسَىٰ فَـٰرِغًا﴾ [سُورَةُ القَصَصِ: ١٠]
لە پاش ماوەیەكی کەم كە موسای کردە ئاوەکەوە ..
تەنها باس باسی موسا (سەلامی خوای لێبێت) بوو
لە کاتێکدا خوای گەورە وەعدی پێدابوو بۆی دەگەڕێنێتەوە
#بیربکەرەوە ئەوە دڵی دایکە دایك بۆ منداڵەکەی ..
#تدبرات_القرآنية
﴿ وَٱللَّهُ ٱلۡمُسۡتَعَانُ عَلَىٰ مَا تَصِفُونَ ﴾
[سُورَةُ يُوسُفَ: ١٨]
کاتێك بوختانت بۆ کرا
یان لۆمە کرایت و تۆ لەسەر حەق بوویت
یان قسەت پێ وترا
یان ...
ئەوا پشت بەخوا ببەستە و داوای یارمەتی لێ بکە
چونکە هەر خوای گەورە خەمەکەت لەسەر لادەبات..
#تدبرات_القرآنية
ساڵی ١٣٥١ کۆچی لە دایك بووە، لە صامطة، پارێزگایەکە لە جازان
بە هەتیوی بەخێو کراوە
دایکی بەخێوی کردووە ناوی لەیلا بووە (ڕەحمەتی خوای لێبێت)
شێخ تەمەنی دوو ساڵ یان کەمتر بووە، باوکی وەفاتی کردووە
باوکیشی کەسێکی چاك بووە (ڕەحمەتی خوای لێبێت)
📚 الفصول المضية، لاپەڕە (٢٣).
#الشيخ_ربيع_المدخلي رحمه الله
#بە_کورتی
💎 ٦٢٢- لە دانیشتنەکانت
هەوڵبدە واز لەو قسانە بێنە
کە سوودی نییە و لە زیادەیە
قسەکانت بگۆڕە
بۆ قسەی چاك و بەسوود
﴿وَٱلَّذِینَ هُمۡ عَنِ ٱللَّغۡوِ مُعۡرِضُونَ﴾
[سورة المؤمنون 3]
٧٢٠ فائدة من القرآن الكريم
#تدبرات_القرآنية
@Hisham_albarzanji