1019
چاو له چاوت ناترووکێنم؛ نیگام چۆلهکهی ترساوی بێ لانهیه ههر بهتهنیا لهنێو دارستانی چڕی نێگای تۆدا ئارام ئەگرێ 🔸ژیلا حسەینی، مارف ئاغایی @Jilahosaini
کە پاییز هات
هەموو شەوێ
وەک گڵۆپێ
بەسەر لقی دارەکانا شۆڕ دەبمەوە
دەبمە چاوی ئەو گەڵایەی
دەستی خەزان
لە دەفتەری ئەم دارستانە دەیدڕێ
با کوێرانە
بەرەو مردن
ڕێگە نەبڕێ
#مارف_ئاغایی
/channel/Jilahosaini
چرایەک کوا،
کە با نەتوانێ فووی لێ بکا؟
شکۆفەیەک،
خەزان هەرگیز نەیژاکێنێ؟
وە مرۆڤێک،
کە چارەنووس نەتوانێ بیتوێنێتەوە؟
"مارف ئاغایی"
/channel/Jilahosaini
🔴 ئاگاداری گرنگ سەبارەت بە ڕۆباتێک هاونێوی ڕۆباتی «چاوەدێر»،ی کوردستان تکنیک
⭐️ وێڕای سڵاو و ڕێز بۆ ئێوە بەشداران و بەکارهێنەرانی هێژا
« تکایە سەرنج بدە 👇»
📝
بەڕێزان و بەکارهێنەرانی هێژا
بەپێی ئەو ئاگادارکردنەوانەی لەلایەن بەکارهێنەرانەوە بە دەستمان گەیشتووە و خۆشمان پێ و شوێنی ئەو بابەتە کەوتووین ڕۆباتێکی تێلێگرامی هەو ناوی ڕۆباتی چاوەدێری کوردستان تەکنیک لە هیندێک کۆڕ کەڵکی لێ وەردەگیرێت.
بەڕێزان، لەو بارەوە پێویستە ئاگادارتان بکەین لە مێژە کوردستان تەکنیک بە شێوازی جیا جیا کەوتووەتە ژێر گوشاری بانگەشەی نەشیاو و نابەجێ و پلاندرانە کە بە خۆشییەوە هەموو جارێک بە وریایی ئێوە دڵسۆزان هەوڵەکانیان پووچەڵکراوەتەوە.
ناحەزانی زمانی کوردی و کورد هەر کات کە زانییان ناتوانن کوردستان تەکنیک لەبەر چاوی دڵسۆزانی کورد ڕەش بکەن هەوڵێکی پووچەڵی دیکە دەدەنەوە، دوایین هەوڵیان ئەوەیە بە سازکردنی ڕۆباتی هەو ناوی ڕۆباتی چاوەدێر تا بە شێوازێکی نوێ هەوڵ بۆ بەرەو پێش بردنی پلانە نادیارەکانی خۆیان بدەن.
هەروەها پێویستە ئەوەش بڵێن ئەو ڕۆباتانە کە هیچ جۆرە پەیوەندییەکیان بە کورد و کوردستانەوە نییە لە لایەن هەندێک مرۆڤی نەفس نەزم و بێ بنەما لە ناو ڕۆباتێکی بۆتساز کە ئەویش هیچ جۆرە سەرچاوە و خاوەن داری دیار نییە ساز دەکرێن و بە ناوی خۆیانەوە کە وەک بەرنامە نووسی ڕۆبات پێناسە دەکەن بۆ پلانە نادیارەکانیان دەخزێنەوە ناو کۆڕ و بەکارهێنەرانی تلیگڕامەوە هەر بۆیە داواکارین پێش کەڵک وەرگرتن لەو جۆرە ڕۆباتانە کە لە پێناو بەرژەوەندی تاک و هەروەها خزمەتی ڕاستەوخۆ بۆ بەرەو پێش بردنی پلانەکانی خاوەنی سەرەکی ڕۆباتی « بۆتساز» هەنگاو دەنێن.
داواکارین و تکایە پێش کەڵک وەرگرتن لەو جۆرە ڕۆباتانە لە سەرچاوە و خاوەنەکەی دڵنیا بن.
دار ڕەنگە بتوانێ بڵێ
چەند فرمێسکی زەردی گەڵا
لە چاوانی هەڵوەریون
هەور ڕەنگە بتوانێ بڵێ
چەند پەپوولەی سپیی بەفر
لە چاوەکانی فڕیون
نا، نا، تۆ ناتوانی بڵێی
کە چەندە داری ئاواتت
گەڵایان لێ هەڵوەریوە
چەندە هەوری چاوەڕوانیت
فرمێسکیان لێ باریوە...
#مارف_ئاغایی
/channel/Jilahosaini
من ڕاگەیەنراوێکم دی لێی نووسرابوو:
ئێمە کۆمەڵێک ڕووناکبیر، بڕیارمان دا حیزبێکی نوێ دامەزرێنین
بەڵام تا ئێستا نەکراوە هیچ ڕەنگێ بدۆزینەوە، کە پێش ئێمە حیزبێک نەیکردبێتە ئاڵا
داوا لە خەڵکی کورد دەکەین، ئەگەر کەسێ ڕەنگێکی تازەی پێ شک دێ پێوەندیمان پێوە بگرێ
#مارف_ئاغایی
@Jilahosaini
مەرگی شەهید
وەکوو مەرگی خۆرەتاوە
دەمەوئێوارێکی درەنگ
پەنجەی چڵکنی هەور
خوێنی هەتاوی لێ دەتکێ
تەرمی لە خوێن گەوزاوی خۆر
بۆ باوەشی گڵکۆ دەخوشێ
بەربەیانی
لەسەر کێلی ڕۆژهەڵاتی ئەم گڵکۆیە
هەر دڵۆپێک
دەبێتە پەیکی گزینگ و تاریکایی دەشواتەوە
مەرگی شەهید
وەکوو مەرگی خۆرەتاوە
#مارف_ئاغایی
/channel/Jilahosaini
📃 کەلەبچە
تاڵێ لە پەلکەزێڕینەی یادەکانتم
بەست بە قامکی شیعرێکەوە
بۆ وەی هەر کاتێ ئەیبینم،
مووچڕکی ئۆخەی و خۆزگا بێ بە دڵما و
بەرگەی خەمی دووریت بگرم
ئێستا ئەو تاڵە زەڕکەفتە هەڵکشاوە
کەلەبچەیە و لە مەچەکی هەناسەکانم ئاڵاوە
چەند بجووڵێم زیاتر لە گیانم توند ئەبێ و
لە خەزانی خۆشەویستی و گڕ بارانی دووریی تۆدا
ئۆخەی ژاکا... خۆزگەم بە پەلکەزێڕینە
#ژیلا_حوسێنی
/channel/Jilahosaini
ئەو دەمانەی هەوری هەستێک،
لە دەروونما دەگرمێنێ و
بە ڕێژنە،
بارانی وشە دەبارێنێ،
پەنا دەبەم،
بۆ ژێر چەتری ئاوریشمینی،
شێعرێکی نوێ.
#مارف_ئاغایی
@Jilahosaini
گۆڕستانی وڵاتی من،
سەدان گۆڕی،
چاوەڕوانی تەرمی لێیە.
زیندووبوونتان بسەلمێنن،
دەنا لێرە،
وەنەوزیش هەر ئاویلکەیە.
#مارف_ئاغایی
@Jilahisaini
لەم سنوورانە قەڵسم
گشت لایان لێ تەنیوم...
خۆزگە توانیبام لەنێو جیهانی
بێسنووری چاوانی تۆدا بژیم...
#مارف_ئاغایی
@Jilahosaini
شەڕ نەیهێشتووە،
بە لاوی دڵداری بکەین؛
ڕەنگە لە سەردەمی پیری
لە پیرێژنێکی جیرانمان
ماچێکی حەرام بڕفێنین
#مارف_ئاغایی
@Jilahosaini
ژوورەکەی تۆ
لە نێو گەرووی پەنجەرەیەکی کراوە،
هەوای تازەی هەڵدەکێشا
وە من تەق... تەق...
لە دەرگەم دا
چاوەڕێ بووم
دەستێک دەرگە بکاتەوە
دەستێکم دی،
پەنجەرەش دادەخاتەوە...!
«مارف ئاغایی»
@Jilahosaini
دەڕۆم و بانگ دەکەم:
من هەموو تەمەنی خەوتنم دەفرۆشم
بە ساتێک بێداری
#مارف_ئاغایی
@Jilahosaini
چۆن دەتوانی
سەر بنێیە سەر سەرینی خۆشەویستی و
نیگەرانی خەونی خیانەت نەبی
ئەگەر نیگا دڵنیاییت پێ نەبەخشێ؟
#مارف_ئاغایی
@Jilahosaini
مانـــــــەوە
ئەم خۆشەویستە دڵڕەقە عیشق پەروەرەی
نە دەتوانم وەکوو کیژێک بیخەمە پاشتەرکی ئەسپ و
لەژێر سایەی زێڕەوشانی تریفەی مانگەشەوێکدا هەڵیگرم،
نە دەشتوانم هەرگیز دڵی لێ بەردەم و
خۆم گیرۆدەی کۆلکەزێڕینەی شوێنێکی دیکە بکەم
ناوی ؛ خــــاکە
ئەم دەریایەی
نە دەتوانم لە جامی چاوەکانمدا ڕایگوێزم و
نە دەشتوانم لە دووریی ئەو
لە ئوقیانووسی هیچ شوێنێکی دیکەدا قومە ئاوێک
بخۆمەوە،
ناوی ؛ خــەڵکــــــە !
من دەزانم دارستانی هەموو شوێنێک
جریوەی گەرمی چۆلەکە و
ڕووباری هەموو وڵاتێک
دەنگی تاڤگە و ڕەنگی کەف و پێچ و پەنای ڕێگەی بەرەو
دەریای هەیە
بەڵام چ بکەم، لێرە نەبێ
نە گوێم چاکیان دەبیسێت و
نە چاوم چاکیان دەبینێ و
نە گیانم چاکیان هەست دەکا
#مارف_ئاغایی
@Jilahosaini
#_مارف_ئاغایی
ئاسمان بەقەد من
ئەستێرەکانی خۆش ویستبایە
ھیچ ئەستێرەیەک
دانەدەڕژا
زەریا بەقەد من
ماسییەکانی خۆش ویستبایە
ھەرگیز دەنووکی ماسیگرەکان
نەدەبووە تابووت
چیا بەقەد من
بەفری خۆش ویستبا
یا ھەر چوار وەرزان بەفری دەماوە
یا خۆیشی لەگەڵ ئەوا دەتواوە
بەڵام داخەکەم
ئاواتم ئاسمان زەریا و چیایە
خۆیشم ئەستێرە و ماسی و بەفرم
/channel/Jilahosaini
گۆناکانم
گەڵای زەردن
پاییزانێ،
لە داری ژیان وەریون
لێوەکانت
دوو شکۆفەی شلێرەن و
بەسەر گەڵای پاییزانا،
ناچەمنەوە ...
#مارف_ئاغایی
/channel/Jilahosaini
📚ناوی کتێب: مژاوا
💎مژار: ڕۆمان
📝 نووسەر: جان دۆست
🖊وەرگێڕ: سارا خەنشا
🖨وەشانخانە: مادیار
مژاوا تراویلکەی خەونێکی دووری مرۆڤی کوردە کەوا هەرچەند لێی نزیک دەبێتەوە دیسانیش هیچ پێگەیشتنێک لەگۆڕێدا نییە.
ڕۆمانەکە لە مەهاباد و لە سەردەمی کۆماردا ڕوو دەدات و کۆتایی پێ دێت. بەکورتی مژاوا گێڕانەوەیەکی ئەو سەردەمانەیە.
مژاوا لەگەڵ ئەوەی خەریکە بەشێکی گرینگ لە مێژووی کورد دەگێڕێتەوە، بەڵام ئەوین و خۆشەویستیی دوو دڵدار وەک چەمکێکی گرینگ بە نیشتمان و خۆشەویستییەکەی گرێ دەدات، بە شێوەیەک کە نەمامی هەردووکیان پێکەوە و هاوکات لە خاکی نیشتمان سەر وەدەردەنێن و چرۆ و چووزەرە دەکەن و کە دێن بە حاسڵات بگەن، هەرەس دێنن و بە شۆرەکات دەگەن .
لە ڕاستیدا و بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە ئەندێشە و هزری هاوچەرخ دیسانیش بە خێڵ و هۆزی دەدۆڕێنێ.
بەو شێوازە ڕۆمانی مژاوا لە ناخی خۆیدا بە هیوای سەرکەوتنی ئەو خەونەی لە هەزارەی ئەندێشەی مرۆڤی ئێمەدا لە کۆتاییی خۆیدا بەردەوام بە تراویلکە گەیشتووە و ئەو کەسانەی دیسانیش لە کۆتاییی شکانێکی تردا لە قووڵاییی مژێکدا ون دەبن، ڕەنگە لە نیشتیمانێکی مژاویدا دیسانیش ڕۆژێک گڕی هیوایەک لە قووڵاییی ئەم مژستانەوە بانگیان بکات ...
ئادرێسەکانی وەشانخانەی مادیار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان👇
www.madyarpub.com
facebook.com/MadyarPub1
instagram.com/madyar.pub
instagram.com/titl.bibl.Pub
t.me/MadyarPub
بەژن و باڵا دارستانێکە پاییزی
ڕوخسارەکان زەردەگەڵا
بای کارەسات،
پڕ گەرووی قووڵی گورگی شەو،
دەلوورێنێ
وەری
وەری
یەک دوو
سێ چوار، گەڵا وەری
شینگێڕییەک لە جەنگەڵ دەنگ دەداتەوە:
لە شەڕی نێوان دار و با
لک زۆرترین زیان دەبا.
وەی ڕۆ...! وەی ڕۆ...!
گەڵا! گەڵا!
«مارف ئاغایی»
/channel/Jilahosaini
پۆڵا
پۆڵایە پۆڵا
–بەرز و یەکپارچە–
ئەم دارە ناسک و
کورت و ڕاڕایە
لەپێش چاوانی بێ گۆناهی تۆ:
مەلی نێو قەفەس!
#مارف_ئاغایی
/channel/Jilahosaini
ئەی خونچەی دەمت،
تاقانه خونچه
له پاییزیشا شکۆفه دەکا.
ئەی گوڵی کوڵمت،
تاقانه گوڵێک،
له زستانیشا سووری شەڕابی.
ئێستا چ وەرزه؟
لێم نادیاره..
هەرکات که خونچەی،
دەمی تۆ پشکووت،
بۆ من بەهاره.
#مارف_ئاغایی
/channel/Jilahosaini
مامۆستایان شێرکۆ بێکەس و مارف ئاغایی
/channel/Jilahosaini
بارانی مردن،
لە دەوروبەرم بە خوڕ دەبارێ
بای زەمان بەلەز،
لە بەری هەڵدێ.
"بە با و باران
هەر عومری بەفر
کەم دەبێتەوە"
#مارف_ئاغایی
@Jilahosaini
من دەترسێم ڕۆژێک پیرەمەگروونەکان
سیروان و تانجەڕۆ بکەن بە دوو باڵ و
وەک سیمورغ بەجێمان بێڵن
ئەو دەم ئێمە بۆ پەناگا و بۆ ئەشکەوت و
بۆ لێقەومان ڕوو لە کوێ کەین؟
دەترسێم ڕۆژێک دارستان
پەنجە دە پەنجەی هەورەکان بهاڵێنێ و
ئێرە چۆل کا
ئەو دەم دەبێ
بۆ میوە و بۆ ژوان و سێبەر
دڵ بە چ شوێنێک خۆش بکەین.
ئێستا لە گشت شوێنێک
هەر شیوەنە و هەر واوەیلا
منی شاعیر، یەک شێعریشم بۆ نانووسرێ
دەزانی بۆ؟
مەزاجی کوردەواریم تێک چووە، دەروێش عەبدوڵڵا.
مناڵەکان! کە بەیانان لە خەو هەستان
هەتاو بۆ نێو دەروونتان بانگێشتن بکەن
کە خەوتان هات
سەر بنێنە سەر کەروێشکەی گەنمەکان و
مانگ بێننە نێو خەونەکانتان
ئەگەر بۆ شوێنێک ڕۆیشتن
پێ لە ڕووبار قەرز بکەن
دەنگ لە تاڤگە
ڕەنگ لە بەهار.
ئێمە گەڵاین
هەر بە سەوزی هەڵدەوەرین
مناڵین و
هەر لە لاویدا پیر دەبین.
جاران خەڵکی وڵاتێک بووم
پاشان بووم بە خەڵکی شارێک
دواتر گوندێک، پاشان ئەشکەوت
ئێستا خەڵکی قوژبنێکم کە لەشم بشارێتەوە.
جاران عاشقی فێعلێک بووم بە ناو بارین
کاتێ دەمبیست بەتاو هەڵدەهاتمە شەقام
یا بەفر بوو یانیش باران
بەڵام ئێستا کە بارینم گوێ لێ دەبێ
سام دەمگرێ
چونکە نازانم گوللەیە یا تۆپباران.
#مارف_ئاغایی
@Jilahosaini
چۆن دەتوانی
سەر بنێیە سەر سەرینی خۆشەویستی و
نیگەرانی خەونی خیانەت نەبی
ئەگەر نیگا دڵنیاییت پێ نەبەخشێ؟
#مارف_ئاغایی
@Jilahosaini
کاتێک فکری،
دوور بوون له باڵای تۆ دەکەم
دەست به تکا،
یەک به دوای یەکدا چاوەڕێن
ده پێم بڵێ ئەمن کامیان بەجێ بێڵم؟
ژان و ئازار، یا دەرد و ئێش؟
#مارف_ئاغایی
@Jilahosaini
دەڕۆم و دەپرسم
چ سەختە بە پردی سەھۆڵینی شەودا
تێپەڕین.
چ سەختە بێ چرا ڕێ بڕین!
لەش ماندوو
ئەندێشەم بەرزەفڕ.
وەک «تیری تاریکی»
نادیارە چارەنووس.
«مارف ئاغایی»
@Jilahosaini
ئێمە گەڵاین
هەر بە سەوزی هەڵدەوەرین
مناڵین و
هەر لە لاویدا پیر دەبین...
جاران خەڵکی وڵاتێک بووم
پاشان بووم بە خەڵکی شارێک
دواتر گوندێک
پاشان ئەشکەوت
ئێستا خەڵکی قوژبنێکم کە لەشم بشارێتەوە...
«مارف ئاغایی»
@Jilahosaini
هەرێمی مەرگ و ژین دەپێوم
ئەم دڵە تەنیایەم پێم دەڵێ:
چلۆن گوڵ ناتوانێ بۆن بە «با» نەسپێرێ،
چۆن سنوور ناتوانێ ڕێی خەون ببەستێ،
چۆن تاڤگە ناتوانێ دەنگی خۆی بێدەنگ کا،
منیش قەت ناتوانم
کە هەنگاو بەم ڕێیە نەسپێرم.
کە کێڵگەی ئارەزووم
بە تیشکی خۆرەتاو نەدێرم ...
#مارف_ئاغایی
@Jilahosaini
ئێمە مەلین،
بە قەفەسەوە ھەڵدەفڕین
مرۆڤین و،
بە زەنجیرەوە ڕێ دەبڕین
شاعیرین و،
بە چەکەوە گوڵ دەنووسین
شەڕ نەیهێشتووە،
بە لاوی دڵداری بکەین؛
ڕەنگە لە سەردەمی پیری
لە پیرێژنێکی جیرانمان
ماچێکی حەرام بڕفێنین.
گوللە نەیهێشتووە،
چریکەی بولبولێکمان گوێ لێ ببێ؛
ڕەنگە لە ئاگربەستێکدا،
بۆ نەواری دەنگی بولبولێک
گوێ هەڵبخەین.
دووکەڵ نەیهێشتووە،
گوڵ بۆن کەین
ڕەنگە بەناچاری،
عەتر بە سەر گوڵە نایلۆنییەکاندا
بپژێنین...
#مارف_ئاغایی
@Jilahosaini