1019
چاو له چاوت ناترووکێنم؛ نیگام چۆلهکهی ترساوی بێ لانهیه ههر بهتهنیا لهنێو دارستانی چڕی نێگای تۆدا ئارام ئەگرێ 🔸ژیلا حسەینی، مارف ئاغایی @Jilahosaini
🌹خۆشەویستانی هاوڕێ بەخێر بێنەوە بۆ کاناڵی خۆتان. هیچ شتێک نابێ ببێتە هۆی ئەوەی کاناڵە ڕەسەنەکانی زمانی کوردی بەجێ بهێڵین، پێویستە لە ئێستادا هەوڵی زیاتر بدەین بۆ ناساندن و پەرەپێدانیان.
↩ دێرینەشێعری کوردی @trupkirezgari
↩ جەلال مەلەکشا @meleksha
↩مارف ئاغایی و ژیلا حوسێنی @Jilahosaini
✅ ڕاگەیاندن
پاراستنی زمانی دایکی، پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیە.
هاوشارییانی خۆشەویست!
ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، بە مەبەستی خزمەتی زیاتر بە زمــان و وێژەی کوردی، بڕیارە خولێکی تری ڕێنووسی کوردی لە شاری بۆکان بەڕێوە بەرێت؛ ئەو کەسانەی تامەزرۆی فێربوونی زمانی بەپێز و پاراوی کوردین، بەزووترین کات بۆ نێونووسی پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفوون و پێناسانەی خوارەوە بگرن.
📞 09147944539 09147272514
🔺 @beyan_kurd @Guli_resh
🔹دەسپێکی خول:
ڕێکەوتی ۲۱ی گەلاوێژ
🔹کاتی پۆلەکان:
ڕۆژانی شەممە و سێشەممە، کاتژمێر ۵:۳۰ تا ۶:۳۰
▪️وانەبێژان:
بەیان عەبدوولنەژاد و ڕێبوار یۆسفی
🔸شوێنی بەڕێوەچوون:
پاساژی شارەداری، نهۆمی ژێرەوە، ژووری ژمارە ١، ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان
🆔 @fzkbeyan2017
"مان و نەمانی من گرینگ نییە
ئێوه بمێنن, زمانی کوردی بمێنێ"
لێرەوە لەگەڵمان بن ئازیزان🌻
بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە🤍🌻
Читать полностью…
بۆ گەڵای زەردی پاییز
باسی بەهار
ئەفسـانەیە!
#مارف_ئاغایی
/channel/Jilahosaini
لێره جوانترین کاناڵە کوردییە بەردەستە☺️💚
Читать полностью…
🔖 *خشتەکاریی کات و شوێنی بەڕێوەچوونی خولەکانی ڕێنووسی یەکگرتووی کوردی*
🔹وانەبێژ: مامۆستا #ناسر_ناسری
⚡️شوێنی بەڕێوەبردنی خول: گوندی
#حوسێناباد
❗️لە گوندەکانی نیزیکیشەوە(سەدراباد) دەتوانن لەو خولەدا بەشداری بکەن.
💎دەسپێکی خول: ڕێکەوتی #۱۵ی #بەفرانبار
🕣 کات: شەوانی #شەممە و #سێشەممە کاتژمێر ۸:۳۰ تا ۱۰
▪️ڕێگاکانی نێونووسی:
📞 09143651135
🔺@naser_naseri1987
📖ـــ————————ـــ📖
🔹وانەبێژ: مامۆستا #ئیدریس_ئاک
⚡️شوێنی بەڕێوەبردنی خول: ئاواییی #گردیقەبران
❗️لە گوندەکانی نیزیکیشەوە دەتوانن لەو خولەدا بەشداری بکەن.
💎دەستپێکی خول: ڕێکەوتی #22ی #بەفرانبار
🕣کات: شەوانی شەممە و سێشەممە کاتژمێر ۸:۳۰
تا ۱۰
▪️ڕێگاکانی نێونووسی:
📞 09148431303
🔺@edris_ak1
📚ـــ———————-ـــ📚
🔹وانەبێژ: مامۆستا #ھێمن_ئیسماعیلپوور
💎شوێنی بەرێوەبردنی خول: شاری #بۆکان، ناوەندی فەرھەنگی و فێرکاریی بەیان
🕔 دەستپێکی خول: ڕێکەوتی #۲۷ی #بەفرانبار
کات: ڕۆژانی #یەکشەممە و #پێنجشەممە، کاتژمێر ۵ تا ۶
◾️ڕێگاکانی پەیوەندی:
📞 09147111210
🔺@Hemin_ismailpur
🌅ـــ———————-ـــ🌅
بۆ پاڵپشتی و ئاگاداربوونەوە لە چالاکییەکانی، ناوەندی فەرھەنگی و فێرکاریی بەیان، ببنە ئەندام و ھاوڕێی ھەمیشەییی کاناڵ و ھاوڕێیانتان
بانگھێشتی کاناڵ بکەن.
🌄 لە بەیاندا خۆری زانست ھەڵ دێت!
🆔 @fzkbeyan
.
ماڵ: زیندانی تاکەکەسی،
نیشتمان: زیندانی گشتی،
ڕۆژئاوا: تاراوگەیەکی هەمیشەیی
ئەتۆ
کامیان
هەڵدەبژێری؟
#مارف_ئاغایی
/channel/Jilahosaini
ئەی ئاشقە لووت بەرزەکە !
شیعر : ژیلا حسێنی
دەنگ: فەرەیدوون ئەرشەدی
مۆنتاژ : Hamed Resh
لە داڵانی بێدەنگی شەودا
شێتۆکەی شێعرم و وڕێنە هاودەممە
#مارف_ئاغایی
/channel/Jilahosaini
دەڕۆم و شەڕابی ڕابردوو
ئێستاکە دەنۆشم بۆ مەستی داهاتوو
#مارف_ئاغایی
/channel/Jilahosaini
🌸ناونووسیی فێرکاریی ڕاستەوخۆی زمانی کوردی تەنیا بۆ شاری شنۆ و دێهاتەکانی🌸
"گەر دەتهەوێ بە شێوەی ڕاست و ڕێکوپێک فێری نووسین و خوێندن بە زمانی خۆت بی هەروەها بڕوانامەی زمانەکەت وەربگری ئێستا کاتی ناونووسییە"
🔵ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ لە درێژەی چالاکییەکانی خۆیدا خولی ڕاستەوخۆ (حضوری)ی فێرکاریی ڕێنووسی سەرەتایی و یەکگرتوو بۆ گەورەساڵان لەنێو شار و دێهاتەکانی شنۆ بەڕێوە دەبات.
🔴خولەکانی ئەمساڵ:
۱. ئەدەب و ڕێنووسی سەرەتایی و یەکگرتووی زمانی کوردی زاراوەی سۆرانی (شار و گوندەکانی شنۆ) شەوانە و ڕۆژانە
۲. ڕێنووس و فێرکاریی زاراوەی کورمانجی (لاتینی) ڕۆژانە تەنیا نێو شار
⚪️بۆ ناونووسی و زانیاریی زیاتر پەیوەندی بگرن بە:
هەژار شنۆیی تێلگرام
@HazharShnoyi
هەژار شنۆیی
09014191988
سارا خەنشا
09141668648
کەناڵی فێرگە
/channel/kurdish_in_levels
هەر کەس لە تابووتی لەشی خۆیدا نێژراو،
ئێمە سەیرترین مردووی ئەم جیهانەین.
فیفتی هابیل، فیفتی قابیل
#مارف_ئاغایی
/channel/Jilahosaini
مناڵەکان کە بەیانان لە خەو هەستان،
هەتاو بۆ نێو دەروونتان بانگهێشت بکەن؛
کە خەوتان هات،
سەر بنێنە سەر کەروێشکەی گەنمەکان و
مانگ بنێنە ناو خەونەکانتان!
ئەگەر بۆ شوێنێک ڕۆیشتن،
پێ لە ڕووبار قەرز بکەن،
دەنگ لە تاڤگە،
ڕەنگ لە بەهار.
ئەگەر لە شوێنێکدا ون بوون،
لە پەپوولە پرسیار بکەن.
مناڵەکان ئێوە هەر زوو
ڕەنگ لە ئاڵا وەرگرنەوە و
بیدەنەوە بە وەرزەکان
دەنگ لە تفەنگ وەرگرنەوە و
بیدەنەوە باڵندەکان؛
هەر لە پێش چاوی ئاسمان،
هەموو چەترەکان بشکێنن؛
بەڵکوو هەور ئاشت بێتەوە و
تینوایەتیمان بشکێنێ!
هەر کەسێکتان چاو پێکەوت
نیگایەکی مناڵانەی پێ ببەخشن،
خۆی لەبەر گەرم دابێنێ؛
کۆڵان بە کۆڵان ڕاکەن و
لە دەرگای هەموو ماڵێک دەن،
بڵێن فەرموون:
وشەی ون بووی برایەتیمان دۆزییەوە،
تکایە چاک بیپارێزن!
با ئەمجار لێتان ون نەبێ!
بە شەقامەکاندا ڕاکەن،
هەر کیژێکتان چاو پێکەوت
چەپکێک گوڵی ڕەنگاوڕەنگی
لە کراسە ڕەنگ مردووەکەی دەن.
مناڵەکان! ئەمشەو بۆ ئێوە دڵپڕم.
نا، نامەوێ ئەمشەو بگریم،
بەڵام چ بکەم؟
خۆ فرمێسک پرسیارم پێ ناکا!
نامەوێ شیعر بنووسم،
وشە تەگبیرم پێ ناکا!
شێعر بۆ هەتاو دەنووسم،
سێبەر وەڵام دەداتەوە؛
شێعر بۆ ئاگر دەنووسم،
دووکەڵ وەڵام دەداتەوە؛
شێعر بۆ باران دەنووسم،
تفەنگ وەڵام دەداتەوە!
#مارف_ئاغایی
/channel/Jilahosaini
سەرمامە و کڕێوە
لە بەژنم ئاڵاوە...
برسیمە و سەهۆڵی کەشک ئاسا
بۆ توێشووی ئەم ڕێیەم دانراوە.....
بێ پەنام،
هەر ڕنوو مەنزڵمە.
تەنیام و هەر تەمەن هاوڕێمە...!!!
#مارف_ئاغایی
/channel/Jilahosaini
🔸چواردەهەمین پادکەستی پەیڤکاتۆر
#پادکەست
#پادکەستی_چواردەهەم
(هەڵبژاردەی پەیڤکاتۆری خاتوونەکانی کۆڕی پەیڤکاتۆر)
✍ خاتوونەکانی کۆڕی پەیڤکاتۆر
🎙 #ئەڤین_عەزیمی
🔷بەرهەمی: کۆڕی پەیڤکاتۆر، سەر بە بەشی تەنزی ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی مەریوان
پادکەست
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @peyvkator :کاناڵی پەیڤکاتۆر
🆔 @koripeyvkator :کۆڕی پەیڤکاتۆر
ڕێز و سڵاو هاووڵاتییانی کوردستانی
هەمیشە لە کاتە تەنگانەکان ئەمە خودی کوردە بە هانای کوردزمانەکان و هاوشارییەکانیان دێن.
کوڕە لاوێک بەهۆی تاڵانبوونی دوکانەکەی کەوتۆتە بەر خەسارێکی قورس و ئاتاجی بە یارمەتیی هەموومانە کە جەوانییەکەی بە تاڵان نەچێ لە سووچی بەندیخانە!
بۆیە بۆ جۆر کردنی جزوەیەکی ئەو قەرزە دەستی یارمەتی لە هاوزمانەکانی درێژ کردووە
تکایە هەرکەس بە پێ تەوانای خۆی و لە بەر دڵی خۆی هەرچی دەتوانێ یارمەتی بدات
به سپاس له دڵفراوانیی ئێوە خۆشەویستان
لەبەر پاڕاستنی ئابڕوو و نەشکاندنی ئەو بەڕێزە
ناوی نانووسم هەرکەس مەدرەکێکی پێویست بوو بۆ دڵنیایی دەتوانێ لە ژووری خۆم پەیوەندی بگرێ بە دیدەی منەت دەخزمەتیدام
👇
@tiropk
ژمارە حەسیبی ئەو بەڕێزە دەخزمەتتاندا بێ👇👇6277601301530034
بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە🤍🌻
Читать полностью…
باشترین و بەپێزترین کاناڵە کوردییەکان لێرەیە و بەدڵی خۆت هەڵیبژێرە💚🌻
Читать полностью…
🌳دارەپیرە
هەبوو نەبوو ساڵانی زوو
لەسەر یاڵی بەرزی مێژوو
پیرەدارێک بەساڵاچوو، ڕاوەستابوو!
سەری نابووە کۆشی خەیاڵ
بیری لە ژین ئەکردەوە !
دەنگ و چریڪەی باڵندەکان
لەئامێز و لەنێو شاخ و پەل و پۆیدا،
تاڵی ژینی لە یادی ئەو ئەبردەوە!
قژ و کەزیی شانە ئەکرد دەستی شەماڵ
بە قەتار و سیاچەمانە
بە حەیران و لۆرە و هۆرە و بە گاڵەگاڵ!
دارەپیرە بەر لە مێژوو
لەنێو ئەم خاکە ڕوا بوو،
دارەپیرە ڕیشەی ژینی
تا نێو دڵی گابۆر و ماسیی کوتا بوو!
دارەپیرە سەد قۆناخی دیبوو بە چاو
بار و بنەی سەد کاروانی ڕاپێچابوو
دارەپیرە زریان و شەختە و ڕەشەبای
سەدان کەڕەت بەزاندبوو
دارەپیرە وەک ئێشکچی دەشتی سووتاو
لەسەر لووتکەی قەڵاکەی خۆی ڕاوەستا بوو!
دەشتی سووتاو، گەوای شەڕ و تێکهەڵچوونی سەدان جاری
دار و زستانی ملهوڕ بوو!
ئەوەی پاشەکشێ ئەکرد
هەر زستانی گژ و دڕ بوو!
وەرزێکی تاڵ، ڕۆژێکی ڕەش،
دارەپیرە سەری نابووە کۆشی خەیاڵ ...
خوێندنەوە: ڕەحمان
خەندانی
#مامۆستا_جەلال_مەلەڪشا
@meleksha
إِنَّا لِلَّهِ و إِنَّا إِلَیْهِ رَاجِعُون
گەڕانەوەی ھەمووان بۆ لای خودایە
هاوڕێی تێکۆشەر و ماندوویینەناس خاتوو دڵنیا ڕەحیمی( بەرپرسی لقی شاماتی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان)، هەواڵی کۆچی دواییی برازای خۆشەویستتان، خەم و پەژارەیەکی گەورەی خستە دڵی هەموو هاوڕێیانت و هەموومانی هەژاند.
لەلایەن هەموو ئەندامان و بەڕێوەبەرانی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیانەوە، پەیامی پرسە و سەرەخۆشی خۆمان، ئاراستەی بەڕێزتان و بنەماڵە و کەسوکاری ئەو خودالێخۆشبووە دەکەین و لە خودای گەورە دەپاڕێینەوە ڕوحی بە بەهەشتی بەرین شاد بکا.
هیوادارین دوایین خەم و پەژارەتان بێ.
هاوبەشی خەمتانین.
لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان
🆔 @fzkbeyan
شا لینگێ بابم😂😂😂😂
🎤🎬پشت مایکێکی تایبەت و خۆش له دوبلاژی ئەنیمەیشنی (بەرەو پێش)😍
بۆ دیتنی تەواوی ئەم بەرهەمە سەردانی سایتی www.hawarco.ir بکه
🌹👇🌹👇🌹
@hawar_studio
ئاگاداری!
وەشانخانەی ''خۆر'' ئاگاداری تەواوی وەرگێڕان و نووسەرانی بواری منداڵان و مێرمنداڵان دەکاتەوە کە بەم زووانە بە نیازە کۆمەڵە کتێبێکی بواری منداڵان و مێرمنداڵان لە چاپ بدات. ھەربۆیەش داوا لە تەواوی ئەو بەڕێزانە دەکەین ئەگەر کتێبێک یان وەرگێڕانێکی باشیان لەو بوارەدا ھەیە بۆمانی بنێرین تاکو دوای تاوتوێ کردن و پەسند کران گرێبەستیان لەگەڵدا واژۆ بکەین و کتێبەکانیان لە چاپ بدەین. لێرەدا واباشە ئاگادارتان بکەینەوە پێش ناردنی کتێبەکان ئەم مەرجانەی خوارەوە لەبەر چاو بگرن:
١ـ کتێبی وەرگێڕدراو دەبێ لە زمانی سەرەکییەوە وەرگێڕدرابێت.
٢ـ کتێبەکان بە شێوەی فایلی Word و بە فۆنتی یۆنیکۆرد بنێردرێن.
٣ـ ڕێنووسی ئەکادێمیای کوردی ڕەچاو کرابێت.
چاوەڕوانی ھاوکاریتانین.
ناردنی بەرهەمەكان بۆ وەشانخانەی ''خۆر'' لە ڕێگای:
ئیمەیل:
xor.publishing@gmail.com
بەشی منداڵانی ''خۆر''
childrenxor@gmail.com
واتسئەپ
تێلێگرام
👇👇👇👇
00989337629203
دیسان دووکەڵێکی ڕەش و ھەناسەی تۆ،
دیسان کۆڵانی غەریبی و سێبەری تۆ،
دیسان جانتای ئاوارەیی و سەرشانی تۆ....!
دیسان، دیسان
زاری کراوەی کەلەبچە و
دەستانی تۆ.....!
تۆ چەندە بارێکی قورسی
بەسەر لاشانی غەمەوە.....!
چەمۆڵەیەکی چەند مۆنی
بە نێوچاوانی تەمەوە.....!
ھەور وەک تۆ
بە گریان ئاشنا نییە
ژان وەکوو تۆ
بە ناخی ھیچ برینێکدا ڕۆنەچووە ،
ھیچ بێشەیەک
لە خەزانی تەمەنیدا ،
نیو ھێندی تۆ
گەڵا و لک و پۆی ئازاری
نەوەریوە !
تۆ چەندە بارێکی قورسی
بە سەر لاشانی غەمەوە......!
چەمۆڵەیەکی چەند مۆنی بە نێوچاوانی تەمەوە......!
ئاویەر نەیتوانی غەمی تۆ لە کۆڵ بنێ،
ناردی بۆ سەر شانی دمدم،
زرێبار لە دەستی نەھات
تۆزی غەمی سەر سیمای ون بووی تۆ بشوا
لە نێو زەریاچەی ورمێی خست
لەو کاتەوە
من ئاوارەم
بە شوێن چیا و دەریایەکی ئەفسانەیی!
چۆن کۆڵەکەی ساوای بەژنم
ئەم ئاسمانەی غەمی تۆی پێ ڕادەگیرێ؟
کوا بە کانیاوی چاوانم
دەریای فرمێسکی غەمی تۆ
ھەڵدەگیرێ؟
لەنێو لەتی ئاوێنەی چارەنووستدا
خۆت لێ ون بووە،
بیر و ھەنگاوی تۆ، ھەرگیز
یەکتریان پێ نەدۆزراوە.....!
ڕێگا لەگەڵ
ڕێبواری ساڵانی پێشووی
ئاشت نەکراوە.....!
ناتوانم دەست لە دەستت نێم:
پۆلوویەکی گەشاوەیە، دەمسووتێنێ....!
ناتوانم نا، نزیکت بم:
ئەم ھەناسەت
تەنوورێکی قانگ دراوە
دەمخنکێنێ....!
خۆشم دەوێی، لێشت تووڕەم
خۆشەویستیم دەریایەکە
تووڕەییم: دڵۆپ،
زۆرجار دڵۆپ،
ئەم دەریایە ھەڵدەلووشێ....!
خۆشەویستیم: ئاسمانێکە
تووڕەییم: ئاسمانێکە
تووڕەییم: پەڵەیەک ھەور،
زۆرجار ھەور،
ئەم ئاسمانە دادەپۆشێ....!
تا کەنگێ مێروولەی لەشت
باری قورسی سەرت لە سەر شان دابنێ و
لە ئاوارەیی بۆ زیندان
لە زیندان بۆ ئاوارەیی
بتلێتەوە؟
کەی چاوانی بێ تاوانی کۆرپەکانت
دەرگای پێڵوو
لەسەر نیگای باوکانەی تۆ بکەنەوە؟
ئیزن مەدە
لەوە زیاتر ئاوری ڕۆژگار
دووکەڵەکەی لە ھەناوتا جێ کاتەوە.....!
گۆشەی زیندان
بۆشاییەکەی
بە لەشی تۆ پڕ کاتەوە....!
ئەوە چەند جار
خۆشەویستیم کرد بە ھەتاو،
دووکەڵێک بوو بە سێبەرت؟
با ئەو جارەی سێبەری خەستی تووڕەیی
بەسەر باڵای تۆدا بکشێ...!
ڕەشەبای شێعرێکی سەرکێش
بۆ نێو ھەناسەی تۆ بخوشێ.....!
#مارف_ئاغایی
/channel/Jilahosaini
لەم ناوە ھەر منم و دەروونم
نەمزانی کۆڵانی دەروونم
دوورترین کۆڵانی جیھانە و لە ناویا ون دەبم.
#مارف_ئاغایی
/channel/Jilahosaini
من بەروبووی داری گریان
تۆ ڕێبواری نێو باخی سەوزی پێکەنین
چەند زەحمەتە بەیەکگەیین...
«مارف ئاغایی»
/channel/Jilahosaini
تنۆک تنۆک
لەو دیو شووشەی پەنجەرەوە شەو ئەبارێ
پەنجەرەکان ئەکەمەوە
باوەش باوەش بۆنی باران دێتە ژوورێ
-تۆ دەس ئەبەی کەمانچەکەت هەڵئەگری-
نێوچاوانی مۆنی بێدەنگی شەق ئەبات.
هەتا بەیان
لەگەڵ باران سەما ئەکەین
سەمایەکی نەبینراو
ئاوازێکی نەبیستراو
ئیتر شەو و بێدەنگی و خەو
ئەزڕێن و تنۆک... تنۆک
ئەتوێنەوە و ئەبن بە هەڵمێکی نامۆ
پەنجەرە ڕێگایان ئەدا
ئەو دیو شووشە
بۆنی سنگ و بەرۆکی عاشیقان ئەکا
باران...باران
باران چاو و....باران دڵ و...باران دەر و باران بان و
باران هەموو ژوورەکەمی پڕ کردەوە.
نەمانزانی چەندان ساڵە
چەندان مانگ و ڕۆژ و کاتە و
لە کەیەوە لەگەڵ باران سەما ئەکەین
کە خۆرەتاو
بزەیەکی پڕ بەختیاریی تێ گرتین
بووین بە وشە و لە شێعرێکی بارانیدا
بووین بە گۆرانیی
ژینێکی هەتا هەتا....
🔸ژیلا حسەینی
@Jilahosaini
گەرووی شەو، ڕوانینم قووت دەدا
کەند و قووڵک: هەنگاوم
نیشتمان: ئەندێشەم.
#مارف_ئاغایی
/channel/Jilahosaini
لێوم پەنجەی باغەوانێکە،
چاوەڕوانە
بەری ماچێ لە داری بەژنی تۆ بچنێ.
#مارف_ئاغایی
/channel/Jilahosaini
ئاگرێک له چۆلگه دایسا
بێ خۆ هەڵنان
تاقی تەنیا
له ئاخرین هەناسەدا
بوو به پۆلوو
تۆفان هەستا ...
بردی، بردی ...
له دوورەدەست
چەند گڕی دی هەڵایسا ...
"مارف ئاغایی"
/channel/Jilahosaini