🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺 ڪەناڵێك تایبەت بە خزمەتڪردنے خێزان و هاوسەرانے موسوڵمان بە ڕێنمایی قورئان و سوننەت. ✍ پەیوەندے لەگەڵ ئێمه : ☞ @Rahehag
پێغەمبەری خوا هاوسەرگیری کرد لەگەڵ :
-لەخۆی گەورەتر
-لەخۆی بچوکتر
-لەگەڵ فەقیر
-لەگەڵ دەوڵەمەند
-لەگەڵ ئافرەتی تەڵاقداراو
هەتاوەکو فێرتان بکات کە جگە لە دین و ئەخڵاقەکەی هیچ شتێک ئافرەت عەیب دار ناکات
@Khatonakam
ئێمە چۆن منداڵەکانمان پەروەردە دەکەین
مامۆستا_ڕێبوار
@Khatonakam
هیچ خەم و خەفەتێک نامێنێ دوای بینینی ئەم ڤیدیۆ
شیخ سعید الکملی
زیرنویس کوردی
@Khatonakam
تەواوی ئەوەی لەدنیادایە ناتوانێ دڵەکانمان ئارام بکاتەوە وچاوەکانمان تێر بکات، دنیا ویستی جگە لە ماندوێتی و نائارامی هیچی ترمان پێنابەخشێت، قەناعەت جوانترین هەڵوێستێکە کە دەتوانێ ژیانمان بەرەو باشی بەرێت.
@Khatonakam
چاوت بپاریزە لەسەیرکردنی ناموسی خەلك
وکیع دەلیت : دەرچووین لەگەل ئیمامی ثوری { سفیان الثوري } لە رۆژی جەژن ، فەرمووی یەکەم شت کە دەست پێ بکەین لەم رۆژەماندا شۆرکردنەوەی چاومانە واتە پاراستنی چاومانە لەسەیرکردنی ئافرەتی نامەحرەم
حلیة الاولیاء
@Khatonakam
ژنهێنانی قازی شاری کوفە
محمد فایەق شارەزوری
@Khatonakam
اَللَّه أَكْبَرُ كَبِيراً وَالْحَمْدُ لِلَّهِ كَثِيراً وسُبْحَانَ اَللَّهِ بِكُرَةً وَأَصِيلاً🥺💙
Читать полностью…کاتێک دارودرەخت ڕووت و ڕەجاڵ دەبن خەڵک بەکاریان دەهێنێت ودەبنە سوتەمەنی دونیا
کاتێکیش خانمان ڕووت بن دەبنە سوتەمەنی قیامەت
دەرکەوتنی جوانی هەرکەس بەخۆ ڕووت کردنەوە نیە
هەرکەسیش وەک پیشەیەک دەستی کردوەبەنمایشی خۆی و پۆز بە پارەوە سەیارەوە لێ ئەدا ئەوە ئەوپەڕی هەژارە چونکە تەنها ئەم دونیای هەڵبژادوە و وائەزانێ ئیتر کۆتایی نایە
@Khatonakam
خولی یاران - وانەی پێنجەم: مامەڵەی هاوەڵان لەگەڵ خودا - بەشی چوارەم | مامۆستا نوورەدین وەڕازی
@Khatonakam
مرۆڤی سەرکەوتوو لە گفتو گۆ مامەڵەکردنیدا دەردەکەوێت .
#خاتوونەکەم💐
@Khatonakam
بڵێ من هەر خودا دەپەرستـم..
بە پاکی و تەنیا بۆ ئەو ملکەچم..
@khatonakam
خهزوور ئــــــهبێت ئـــــاوا بێت
@Khatonakam
بزانە ئەم ئافرەتە چی بە د.عبدالواحید ئەڵێ؟
@Khatonakam
🚨جەڵدە (نۆرە)ی مێشک:
یەکێکە لە نەخۆشیە باوەکان، و بە سێهەم هۆکاری مردن دادەنرێت لە دوای ڕووداوی هاتوچۆ و شێرپەنجە.
بە شێوەیەکی گشتی دوو جۆرە:
-جۆری یەکەم: نەگەیشتنی خوێن بۆ خانەکانی مێشک و ئەمەش واتا خۆراک و ئۆکسجینیان پێ ناگات ، و دەبێتە هۆی مردنی خانەکان و توانای کارکردن لە دەست دەدەن.
-جۆری دووەم: تەقینی بۆریەکانی خوێن کە لە نزیکی خانەکانەوە روو دەدات و بە هەمان شێوە خۆراک و ئۆکسجین ناگات بە خانەکان.
دەبێت بزانین کە جەڵدەی مێشک بۆ خۆی نەخۆشی نیە بەڵکو دەرەنجامی نەخۆشیە. لەبەر ئەوە ئەو کەسانەی تووشی جەڵدەی مێشک دەبن دەبێت لێکۆڵینەوەیان بۆ بکرێت بۆ دۆزینەوەی هۆکاری سەرەکی تووش بوونیان بە جەڵدەکە. بە دووبارە بوونەوەی جەڵدە زیانی زیاتر دەگات بە خانەکانی مێشک و مێشک زیاتر توانای کارکردن لە دەست دەدات و لەوانەیە نەخۆشەکە توانای بیرکردنەوە لە دەست بدات و ببێتە هۆی پووکانەوەی مێشک، لەبەر ئەمە دەبێت هۆکارە سەرەکیەکە بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێت لە دووبارە بوونەوەی جەڵدەکە، بە گشتی هۆکارەکانی تووش بوون بە جەڵدەی مێشک بریتین لە:
-بەرز بوونەوەی فشاری خوێن
-تووش بوون بە نەخۆشی شەکرە
-بەرز بوونی ڕێژەی چەوری لە بۆریەکانی خوێن
-تەمەن
-نەخواردنەوەی ئاو بە برێکی پێویست و کەم بوونەوەی شلەمەنی جەستە
😊لەڕێگای ئەم بۆتە ئەتوانت بەژداری کۆرسە بن↓↓↓
📱@Bahezkrdin_brain_bot
#کۆرسی_بەهێزکردنی_مێشک☄️🧠
ئافرەت کاتێك هاوسەرگیری دەکات
لەماڵی باوکی برسی نیە تا تۆ تێری بکەیت
وە بەبێ پۆشاك نییە تا تۆ پۆشتەی بکەیت
هەندێکیان لەماڵی باوکیان سەربەرز و بە شکۆ ترن وەك لەماڵی تۆ
وە دەوڵەمەند ترن لە ماڵەکەی تۆ
وە ڕەنگە ماڵی باوکی گەورەتر بێ لە ماڵەکەی تۆ
هاتووە تا خێزانێکی نوێ بنیاد بنێ پێویستی بە میهرەبانییە
وە پێویستی بە سۆز هەیە
پێویستی بە خۆشەویستی هەیە
ئەگەر ئامانە لەماڵی پیاوەکەی نەبوو ئەوا ماڵی هاوسەرەکەی دەبێتە سجن بۆی .....
@Khatonakam
کاتێك کەسێک دوو ڕۆژ سێ ڕۆژ هەفتەیەك سۆراغی نەبوو یا کەمێ سارد بوو گومانی خراپ مەبە تۆ چوزانی لەدڵی ئەودا چی دەگوزەرێ؟
تەنانەت ئەگەر لەخەت بێ و نامەکانیشت سەیر نەکات مەلێ ئاخر نزیکترین کەسمەو ئەبێ هەموو شتێکم پێ بلێ
تۆ نازانی هەنێ جار هەنێ ئازار هەنێ ماندووبوون هەن بە بۆ هیچ کەسێ ناوترێ
نا لێرە زۆربەی جار بێدەنگ بوون و خۆ ون کردن لە هەموو کەسێک تاکە چارەسەری دڵتەنگیەکانمانە ...
@Khatonakam
❞هیوام وایە ئەگەر هەر ڪەس هەڵەیەڪی بەدی ڪرد لە نووسینەڪەمدا بمبەخشێت! چونڪە ڪاتێك من بە دەستی ڕاستم دەمنووسی، بە دەستی چەپیشم لانڪەی منداڵەم ڕادەژەند تا نەگریەت.❝
کاتێك نووسەری بەناوبانگی سەردەمی عەبباسی خاتوو (مریم کچی عبدالقادر) لە سەدەی 6ك، خەریکی لەبەرگرتنەوەی فەرهەنگی ❜صحاح❛ بوو، بەم چەند دێڕە کاریگەرە کۆتایی بە نووسینەوەی پەڕتووکەکە هێنا.
فەرهەنگی ❜صحاح❛ لەلایەن (أبي نصر الجوهري) نووسراوە کە لە ساڵی 393ك، کۆچی دوایی کردووە.
لە سەردەمی زێڕینی ئیسلامدا یەکێك لە کارە گرنگەکان کە ئافرەتان دەیانکرد خۆشنووسی بوو، کە بە ڕێنووسە جیاجیاکان کاری نووسینەوە و لەبەرگرتنەوەی پەڕتووکەکانیان دەکرد.
شایەنی باسە کە لەئێستەدا نزیکەی 47هەزار دەستنووسی کۆن بوونی هەیە لە بەڕێوەبەرایەتی دەستنووسە مێژووییەکانی عێڕاقدا لە شاری "بەغداد" کە بە چەند زمانی جیاواز نووسراون... ئەمەش سەرەڕای ئەوەی کە لە مێژوودا شاری "بەغداد" چەندین جار دووچاری کاولکاری داگیرکەران بووەتەوە و کتێبخانەکانیشی لەناوبراون، یاخود تاڵانکراون... لە دیارترینیشیان داگیرکاری مەغۆلەکان و ئەمریکییەکان بوو.
@Khatonakam
نامەیەک بۆ ئەو خوشکانەی کە باڵاپۆش نین
🍃〰〰〰〰〰✨〰〰🍂
@Amozhgari (ئامۆژگاری(نصیحت
🍂〰✨〰〰〰〰〰〰🍃
ماناى غوسلى لەشگرانى و پایەکانى
پرسیار:
غوسلى لەشگرانى چیە ؟ وە ڕوکن و پایەکانى چین؟ چ کاتێک غوسلی لەشگرانى بە ناتەواو حسابی بۆ دەکرێ و لەسەرمان لاناچێ؟
خۆشۆردن «الغسل»: بریتیە لە ئاو پێداكردنی سەرتاپای ئەندامە ڕواڵەتیەكانی جەستە، بەمەبەستی لابردنی لەشگرانی، جا ئەو لەشگرانیەش چ بەهۆی جەنابەتەوە بێ یان بە هۆی بێ نوێژیەوە بێ .
كەوابوو: بۆ ئەوەی خۆشۆردنەكەی لەسەر لابچێو جێی خۆی بگرێ، ئەوا پێویستە دوو پایەی تێدابێ، جا هەركات یەكێك لەو دوو پایەی تێدانەبوو، ئەوا خۆشۆردنەكەی جێی هیچی بۆ نەگرتووە.
پایەكانی غوسل دوو دانەن کە بریتین لە :
یەکەم : نیازو مەبەستی هەبێ لە دڵی دا كە بۆ چ مەبەستێك خۆی دەشوات، تا خۆشۆردنی عیبادەتی لە خۆشۆردنی عادەتی جیابكرێتەوە.
بەڵگەش بۆ ئەوە:
پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەفەرمووێ: « إِنَّمَا الْأَعْمَالُ بِالنِّيَّاتِ وَإِنَّمَا لِكُلِّ امْرِئٍ مَا نَوَى». واتە « هەموو كردارێ بە نیەتەو هەموو كەسێكیش بەپێی نیەتەكەی پاداشتی دەست دەكەوێ ». صحيح البخاري
دووەم : ئاو پێداكردنی سەرتاپای ئەندامە ڕواڵەتیەكانی جەستە، واتە هەموو ئەندامە ڕواڵەتەكانی جەستەی دەبێ تەڕبكرێ بە ئاو، ئیتر بە شێوەی ئاو پێدا كردن بێ یان بە خۆ نقوم كردن بێ لە ئاودا.
بەڵگەش بۆ ئەوە:
پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بە « أُمِّ سلمة » دەفەرمووێ:
« لَا إِنَّمَا يَكْفِيكِ أَنْ تَحْثِيَ عَلَى رَأْسِكِ ثَلَاثَ حَثَيَاتٍ ثُمَّ تُفِيضِينَ عَلَيْكِ الْمَاءَ فَتَطْهُرِينَ» صحيح مسلم
واتە: «ئەوەندە بەسە بۆ ئەوەی خۆ شۆردنەكەت جێی خۆی بگرێو لە لەشگرانی پاك ببیتەوە كە سێ گوێل ئاو بكەیت بەسەرتدا، پاشان ئاو بكەیت بەسەرتاپای جەستەتدا».
@khatonakam
سفیان بن عیینة دەفەرمووێت: (سەرەتایی زانست گوێ گرتنە، پاشان تێگەیشتنە، پاشان لەبەرکردنە، پاشان کردەوە پێکردنە، پاشان بڵاوکردنەوەیە).
@khatonakam
پاش ئهوهی پیاوەکە زلهیهکی له خیزانهکهی دا
ژنهکه به چاوی پر له فرمیسکهوه ووتی:
شکاتت لێ ئهکهم. پیاوهکه گورج دهرگاکانی داخست ووتی ناتوانی.
ژنهکه ووتی:پهیوهندی ئهکهم...
پیاوه که ووتی: مۆبایلەکەت لای منه. ئيتر چۆن پەیوەندی ئهکهیت.
ژنهکه ووتی:ئهتوانم
پیاوهکه بهزهردهیهکی گالتهجارییهوه ووتی:چۆن ئەتوانی
ژنهکه بهرەو لای حهمامهکه رایکرد...پیاوهکه گومانی برد له پهنجهرهی حهمامهکه بچیته دهرهوه.
به تورهییەوه ووتی:ئه گهر بیر له دەرگای حهمامهکه کرایەوه ژنەکه ووتی لای ئهو کهسه شکاتت لی ئهکهم که گوێی لێمه تهنانهت لهپشتی دهرگا داخراوهکانی تۆوه ، هیچ پێویستم به موبایلیش نیه...پیاوهکه چووه سهر قهنهفهکه دانیشت و دهستی کرد به بیر کردنهوه
ژنهکه دهستی بهنوێژ کردو دوای سەلام دانهوه، دهستهکانی بۆ ئاسمان بەرز کردەوه،. پیاوهکه دهستی گرت و ووتی ئيتر بهس نیه .ژنهکه ووتی:دوای ئهوهی کردت چۆن واز ئههێنم. پیاوهکه ووتی:کاتی توورة بوون بوو، به مهبهست وام نهکرد..ژنهکه ووتی:دوعاكانم له شهیتان تةواو نهبووه کههاتوته نێوانمان......ئهوهنده ساویلکه نیم دوعا له هاوسهر و بینایی چاوهکانم بکهم...مێردهکهی که هێشتان دهستی خیزانهکهی بهر نەدابوو دهستهکانی ماچ کردو داوای ليبوردنی لێکرد. خوشکان ساتی توره بوون دنیا له خۆتان تێک مەدهن پیاوان پهشیمان دهبنهوه ئهگهر چی دهرینا بڕن.
@Khatonakam
ئافرەتێکی ناسک بەڵام بێ ھەست ..
مافی خۆتە ئەگەر دیمەنێکی جوانت بەدڵ نەبێت، بەڵام پێویستە ئەو گیانەت خۆش بووێت کە خاوەنی دەرونێکی سهرنج راکێش و جوانە،
پیاو ھەیە خاوەنی ئافرەتێکی باش و جوان و درەوشاوەیە، ئافرەتێکی ناسک و ڕێک و پێک بەڵام ھەستەکانی ساردو وەستاون،
تورەیە بەشێوەیەک لە زمانی دڵ تێناگات وە لەگەڵ جیھانی دەروونیش ناسازێت .
@Khatonakam
بۆچی زۆربەی کوڕی ئەمڕۆ ژنی بۆنایێ؟!مامۆستا هەڵۆ
@Khatonakam
-
ئازادی تاکەکەسی خۆت تەواو دەبێت تا ئەو سنورەی خودای گەورە دایناوە.
حُريَتُك الشّخصية تَنْتهي عِند حُدود الله .
#خاتونەکەم🍃
ئافرەتانی موسڵمان چۆن تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەکارئەهێنن؟!
Читать полностью…ئابــــــوری✍
شێخی ئیسلام ئیبن و تەیمییە ـ ڕەحمەتی خودای گەورەی لێبێت ـ فەرموویەتی:
بەرزبوونەوەی نرخەکان لەوەیە لەبەر زوڵم ستەمی بەندەکان بێت، وە دابەزینی نرخەکان بەهۆکاری باشبوونی هەندێک لە خەڵکیه .
📚جامع المسائل ( ٤۲/۷)
======
قال شيخ الإسلام ابن تيمية رحمه الله تعالى :
"ارتفاع الأسعار قد يكون بسبب ظلم بعض العباد،
وانخفاضها قد يكون بسبب إحسان بعض الناس"
📚جامع المسائل (٤٢/٧)
@Khatonakam✍
هەموشتێک خێری تیایە ...
کابرایەک هەبو هەموجار لە گوندەوە ماستی دەهێنا شار بۆ فرۆشتن، لەبەر ئەوەی ماستەکەی باش بوو وە جێگەی باوەری خەڵک بوو هەموجارێ بە کاتێکی کەم دەیفرۆشت و زوو دەگەڕایەوە بۆ ماڵ و وە سودێکی باشی لێ دەکرد، رۆژێکیان دە سەتڵ ماستی هێنا بە کاتێکی کەم نۆ سەتڵی فرۆشت، سەتڵێکی مابوو نەدەفرۆشرا لەبەر ئەو سەتڵە ماستە چەند کاتژمێرێک درەنگ کەوت، ئیتر کابرا بێزار و دڵتەنگ بوو بریاریدا بگەرێتەوە ماڵەوە.
گەیشتە ماڵەوە و سەتڵەکەی بەتاڵ کرد تا ماستی نوێی تێبکا بۆ بەیانی، کە ماستەکەی رۆکرد بینی بۆقێک لەناو ماستەکەیەو حەیاتی لێبڕاوە، کابرا توشی سەرسورمان بوو، ئیتر لە حیکمەتی نەفرۆشانی ئەو سەتڵە ماستە تێگەیشت، ئینجا سوپاسی خوای کرد کە نەفرۆشاوە ...
"کەواتە کە شتێکت نەبوەقسمەت هەرگیز دڵتەنگ مەبە بێگومان حیکمەتی خۆی هەیە ..."
@Khatonakam
مهڵێ : له كوێوه دهستپێبكهم ؟ تاعهتی خوا سهرهتایه
مهڵـێ : كوامـهیـه ڕێـگـام ؟ شـهرعـی خـوا تاكه ڕێگایه
مهڵی : كامهیه نیعمهت ؟ بهههشتی خوات بۆ ههتایه
مهڵێ : سبهی دهستپێدهكهم ؟ كێ ناڵێت سبهی كۆتایه
@Khatonakam