kurdisat | Unsorted

Telegram-канал kurdisat - کوردیسات KURDISAT@

779

جوانترین بابەتەکانی کوردی بۆ ئەو کەسەی خۆشتان ئەوێ هەمووی له کوردسات وەرگرن #شێعر #ئاشقانه #گۆرانی

Subscribe to a channel

کوردیسات KURDISAT@

ڕووگەی جێژوان، چاوەڕوانە
من لە ئێرە دەس‌نوێژەکەم هەڵگرتووە،
دەمەوێ چوار ڕەکات ئەوین
لە میحرابی چاوەکانتا، بخوێنمەوە!

#جەلال_مەلەکشا


Join us👉 @Kurdisat

Читать полностью…

کوردیسات KURDISAT@

تۆم بۆ دوایین تیشکی خۆر گێڕایەوە، خۆر ئاوا بوو...


Join us 👉 @Kurdisat

Читать полностью…

کوردیسات KURDISAT@

ڕۆژێک
مێژوو دەتۆانێت سوێند بخوات و بنووسێت:
"بە چاوی خۆم بینیم کە ئاشتی و ئاگربەست هیواکانی نەتەوەیێکی کوشت..."

Join us👇
🎀 @KURDISAT

Читать полностью…

کوردیسات KURDISAT@

دەبێ
لە مۆسیقا ترسا،
چونکو نازانین
بۆ کام شوێن
لە یادەکانمان دەبا..!

#کافکا
Join us👇
🎀 @KURDISAT

Читать полностью…

کوردیسات KURDISAT@

کاتێک خەڵکی وڵاتانی هەندەران بەتایبەت خاتوونەکانیان بە هەڵکەوتن تێدەگەن ئێمە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانین و بە واتایێک ئێرانین، لە ئامێزمان دەگرن و دڵداریمان دەدەن و دەڵێن هیوادارین کە بنەماڵەتان کێشەیان بۆ چێ نەبێت...

ئێمەش دڵناسک و خەریکە لەنێو ئامێزیاندا بگرین☺️
بەڕاستی خەڵکی ئۆرووپا لە مرۆڤاتیدا سەرپشکن. کارم بە دەوڵەتەکان نییە...

Join us 👉🏻 @Kurdisat

Читать полностью…

کوردیسات KURDISAT@

جارێک کێڵام، کەر خواردی
جارێک کێڵام، ئافات لێی دا
جارێک کێڵام، خەرمانم هەڵگرت و
ئەویش دز بردی

دەمەوێ بڵێم
خۆتان ماندوو مەکەن،
پیاوم و دەتوانم و دیسان دەکێڵم..

Join us👉 @Kurdisat

Читать полностью…

کوردیسات KURDISAT@

تۆ
بێیت ئەژنۆم دەشکێت،
بڕۆیت دلم دەشکێت
«بە ملی شکاوت»
ھەر بجووڵێیتەوە
شتێک دەشکێت...!

د. پیرباڵ

Join us👉 @Kurdisat

Читать полностью…

کوردیسات KURDISAT@

جەژنه😍

نەوید زەردی

جەژنتان پیرۆز بێ🫶

Join us👉 @Kurdisat

Читать полностью…

کوردیسات KURDISAT@

من
لە چرکەیێکی ژیانم دام
کە زۆر زووە بۆ مردن و
زۆریش دێرە بۆ خۆشەویستی

دیسان دێر گەییشم..

Join us👉 @Kurdisat

Читать полностью…

کوردیسات KURDISAT@

ئەوێ نازانم
بەڵام ئێره هەموو شتێک
بۆنی تاراوگەی لێ ڕادەبێ

تەنانەت جەستە و خەیاڵ...

Join us👉 @Kurdisat

Читать полностью…

کوردیسات KURDISAT@

خۆشەویستی
قەرەجێکی بێ وڵاتە
لە گەڵ نەزم دا بێگانە!

ئەگەر بارگەی
لە هەواری دڵێک هەڵدا
یان ئەو دڵە ئاوا دەکا
یان وێرانە!

#ک_د_ئازاد

Join us👉 @Kurdisat

Читать полностью…

کوردیسات KURDISAT@

خۆشویستنت
چ بیانوویێکی شیرینە!...
لەم ژینە تاڵە!...

#هێدیا_کوردستان

Join us👉 @urdisat

Читать полностью…

کوردیسات KURDISAT@

ئەگەر
لە ناو خوێنم بوویتایە
هەموو ڕۆژێک
دەمارێکم ئەبرێ بۆ بینینت

#عەباس‌_کەمەندی

Join us👉 @Kurdisat

Читать полностью…

کوردیسات KURDISAT@

ئەگەر تۆ نوستبێیت و
من حەز بکەم قوربانت بم
بێم بە دیارتەوە، وەک فریشتەیەکی داڵدەدەر
تا بەیانی پاسەوانت بم
جارجاریش بێم نەرم نەرم ماچت بکەم
تۆ خەون بە چییەوە دەبینی..؟

#فەرهاد_پیرباڵ


Join us👉 @Kurdisat

Читать полностью…

کوردیسات KURDISAT@

هیوادارم ڕۆژێک بتوانم لەبیرت بکەم،

هەروەها کە تۆ بە یەک ڕۆژ لەبیرت کردم😔

Join us👉 @Kurdisat

Читать полностью…

کوردیسات KURDISAT@

ئەی شەو
گلەیی بێت!

بۆ من لە هەمووان تاریکتر بووی...

Join us 👉 @Kurdisat

Читать полностью…

کوردیسات KURDISAT@

نەگەڕانەوە!
ئەو ڕووبارانەی کە سەری خۆیان هەڵگرت بەرەو زەریا،
ئەو پێشمەرگانەی کە چوون بۆ شەڕ و
ئەو هەڤاڵانەی کە چوون بۆ هەندەران....
Join us👇
🎀 @KURDISAT

Читать полностью…

کوردیسات KURDISAT@

سەد کوڕ
خوێنیان بڕژێت
یەک کچ بەسەریدا تێپەڕێت
تاکو هەرگیز ون نەبێت...
Join us👇
🎀 @KURDISAT

Читать полностью…

کوردیسات KURDISAT@

نیشتمان شەرەفە و
شەرەفیش یه زۆر ناکرێ به بەر بێشەرفدا..

#شێخ_سەعیدی_پیران

Join us👇
🎀 @KURDISAT

Читать полностью…

کوردیسات KURDISAT@

بڕوام نەبوو ڕۆژێک دادێ تۆش ئەبی بە یادگاری

📕 سامان عومەر

🎻 گلەیی بێ

#ئاشقانه, جوان 👌

Join us 👉🏻 @Kurdisat

Читать полностью…

کوردیسات KURDISAT@

قەت هەوڵـــنــەدەی هـــەوڵــــبـدەی هـــەوڵـــنــەدەی

#فەرهاد_پیرباڵ


Join us👉 @Kurdisat

Читать полностью…

کوردیسات KURDISAT@


حەسرەتان یەک یەک وە دڵ مانده خۆم
نامەی سەر به مۆر کەس نەخانده خۆم !

#عەباس_کەمەندی


Join us👉 @Kurdisat

Читать полностью…

کوردیسات KURDISAT@

کە ھەستت کرد خەمناکی،
لەبیرت نەچێ کە تۆ منت ھەیە، باشە؟

شایەت
زۆر لەلات نەبم،
بەڵام ھەمیشە لە تەنیشتتدا دەبم...

Join us👉 @Kurdisat

Читать полностью…

کوردیسات KURDISAT@

فەڵەک سوێند
بە سەرت
هەر شەوێکم سالێکە💔.


Join us👉 @Kurdisat

Читать полностью…

کوردیسات KURDISAT@

گوێی درێژە، چاوی ڕەشە، باری گرانە، بەختی رەشە

ئەردووغانە😂

Join us👉 @Kurdisat

Читать полностью…

کوردیسات KURDISAT@

شەو تاکوو سەحەر مەستم و مائیل بە فوغانم
ئەی نووری چەمان! پێم بڵێ بێداری هەتا کەی

#ویسالی

Join us👉 @Kurdisat

Читать полностью…

کوردیسات KURDISAT@

لە ئاکامی ئەوینی تۆ دڵی پڕژان بەجێ ماوە
لە نێو نوێنی خەیاڵێکت کوڵی گریان بەجێ ماوە

هەناسەو ڕۆحی شێعرت برد لە نێو جانتای بەجێ هێشتن
دڵێکی مات لە نێو جەستەی منی بێ گیان بەجێ ماوە

لە گەڵ هەنگاوەکانت چاوی ئەسریناوی من هاتن
کەچی نیگام لە لای دوایین نیگای کۆڵان بەجێ ماوە

ئەمێستەش بۆنی تانوپۆی کەراسی شێعرەکانم کەی
بەرامەی ماچی پڕ شەرمی یەکەم جێژوان بەجێ ماوە

نیگای دوو دڵ،بزەی دوو چاو، لە ژوانی مۆسیقای بارین
لە تابلۆی خۆشەویستیمان نمەی باران بەجێ ماوە

وتم گەر بێی بەهارێک خۆشەویستی ڕادەخم ، داخم
چرۆی هەستی ئەویناویت لە نێو زستان بەجێ ماوە

هەتا ساڕێژ ئەبێ ئێشی برێنێکی دڵی ڕێشم
هەزاران زامی ناسۆرم بە بێ دەرمان بەجێ ماوە

چرۆی ئاواتەکانی دڵ نەگەییە ژوانی پشکوتن
چڵێکی بێ گەڵاو بێ گوڵ لە نێو گوڵدان بەجێ ماوە

هەتا ئاوێنە هاتم ، مووی سپی هاتوونەتە پیرم
سەدان ئاوات لە نێو خۆزگەی دڵی وەیلان بەجێ ماوە

لە سەرما هزری بەرزیم بوو وەکو دوندی چیای سەربەرز
لە سەر لوتکەی حەزم ئێستا تەمی کوێستان بەجێ ماوە

بەڵێ ئاوایە چیرۆکم ئەگەر بۆ بیسنتی هاتووی
لە ئاکامی ئەوینی تۆ دڵی پڕژان بەجێ ماوە


#عەدنان_یارئەحمەدی

Join us👉 @Kurdisat

Читать полностью…

کوردیسات KURDISAT@

تەنیای وا هەیە

کە خۆی بە تەنیا
لەشکرێکە و بەبێ ترس
پەلاماری وڵاتی پڕچەکی تەنیایی دەدات...

Join us👉 @Kurdisat

Читать полностью…

کوردیسات KURDISAT@

من لە تەنیایی گەلێ تەنیاترم لەم شارەدا
ماڵی خەم هەر ئاوەدان بێ ژاوە ژاوم بۆ چیە

بۆ فەرامۆشی بەرەو مەیخانە ڕاکێشم مەکەن
مەست و کەیلی ساغەری عەشقم شەراوم بۆچیە

#مامۆستا_مەلەکشا


Join us👉 @Kurdisat

Читать полностью…

کوردیسات KURDISAT@

خۆشبەختی
بە کوردستان و فەرانسە و ئاڵمان نییە،

خۆشبەخت
کەسێکە کە لەگەڵ یارەکەی
خەریکە لە پردی لەرزۆکی ڕۆژە سەختەکانیدا دەپەرێتەوە..

Join us👉 @Kurdisat

Читать полностью…
Subscribe to a channel