ڕێگای پەیوەست بوون بە کەناڵی
موحسین جەڵدیانی نووسەری نۆڤلێتی
ئومێد و فێرگەی زمانی کوردی.
/channel/muhsinceldiyani
مامۆستا ناسیاری لەگەڵ کەسێكی بەڕێزی وەک جەنابت چەند بۆ من پێویست و خۆش بوو، دەزانی چەند بەجوانی یارمەتی من و هاوڕێکانمت دا، بۆ ئەوەی وەشوێن ئەو کلیلە ون بووەی "ئاڵفۆنس دوودە" باسی لێوە دەکا، بکەوین و بیدۆزینەوە، تا دواجار دەرگای دەریای زمان و فەرهەنگ و کلتووری نەتەوەییمان بۆ ببێتەوە و لەناو کەشێکدا هەناسە بکێشین کە دەبا دەمێک ساڵ بوو لەناویدا هەناسەمان کێشابا...
+
دەزانی مامۆستا، بوون لە خزمەت جەنابت فێری کردین نرخ و بایەخی زمانەکەمان بەباشی بزانین، دەزانی مامۆستا تۆ ئەو شوناسە نەتەوەیییەی هەمیشە وەک سێبەر لەگەڵمان بوو و بەڵام هەستمان بە بوونی نەدەکرد، نیشانت داین، ئێستا ئیتر ناتوانم هەرگیز لەو شوناسەی خۆم جیا ببمەوە، گیانم بە بوونی ئەو شوناسەوە ئۆقرە دەگرێ، ئێستا هەست بەوە دەکەم ئەو خۆمەی لێم بزر ببوو، دیتوومەتەوە، ژیانم بە ئەوەوە مانا پەیدا دەکا.
ئومێد و فێرگەی زمانی کوردی
بابەت؛ نۆڤلێت
نووسەر؛ موحسین جەڵدیانی
خوێندنەوە؛ ناسر عەبدوڵڵاهی
پێکهاتوو لە 6 بەش
کاناڵی "دەنگە پەڕتووک" لە درێژەی شرۆڤە و لێکدانەوەی کتێب، ئەمجارە تیشک دەخاتە سەر کتێبی "کوردبوون" لە نووسینی "حەمەی مەولوودی" و کۆکردنەوە و بەڵگەمەندکردنی "وریا ماملێ" و خوێندنەوەی "موشتاق فەیزیابی" لە ڕێکەوتی ٩ی خەرمانان، کاتژمێر ١١ی شەو بە #کاتےکرماشان
بە بەشداریتان کۆڕەکە بڕازێننەوە و ببنە هۆکارێک بۆ پەرەپێدانی فەرهەنگی کتێب خوێنی.
@avindaripartok
کاناڵی "دەنگە پەڕتووک" لە درێژەی شرۆڤە و لێکدانەوەی کتێب، ئەمجارە تیشک دەخاتە سەر کتێبی "کوردبوون" لە نووسینی "وریا ماملێ" و خوێندنەوەی "موشتاق فەیزیابی" لە ڕێکەوتی ٩ی خەزەڵوەر، کاتژمێر ١١ی شەو بە کاتی کرماشان
بە بەشداریتان کۆڕەکە بڕازێننەوە و ببنە هۆکارێک بۆ پەرەپێدانی فەرهەنگی کتێب خوێنی.
@avindaripartok
شرۆڤەی کتێبی "هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان"
نووسەر؛ بێهروز بووچانی
وەرگێڕ؛ هاشم ئەحمەدزادە
خوێندنەوە؛ ناسر عەبدوڵڵاهی
ئەمشەو ڕاستەوخۆ بەشێوەی ڤۆیسکاڵ لەسەر کاناڵی "دەنگەپەڕتووک" بەڕێوە دەچێت
بەبەشداری کتێب دۆستان کۆڕەکەمان دەوڵەمەنتر دەبێت.
@avindaripartok
هۆگران و لایانگرانی کتێب
و ئەندامانی کاناڵی "دەنگەپەڕتووک" ئاگادار دەکەینەوە بە هۆی کارەساتی سووتانی داربەڕۆکانی زاگرۆس و ئەو خەمە گەورەی دڵی هەموو کوردێکی هەژاند، کاناڵی دەنگەپەڕتووک ڤۆیسکالی شرۆڤە و لێکدانەوەی کتێبی "هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان" لە نووسینی بێهرووز بۆچانی و وەرگێڕانی دوکتور هاشم ئەحمەدزادە بۆ حەوتەی داهاتوو، دوا دەخات و بەو هیوایە دەبین کە کارەساتی بەمشێوەیە لە کوردستانی سەربەرزمان نەبینینەوە.
کتێبی داهاتوو بۆ شڕۆڤە؛
"هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان"
نووسەر: بێهرووز بووچانی
خوێندنەوە: ناسر عەبدوڵڵاهی
کاتی مژار: 23:00
ڕێکەوتی: 19ی گەلاوێژ
ڕۆژی: هەینی
داوا لە دۆستان دەکەین ئەم کتێبە بخوێننەوە و بە بەشداریکردنیان کۆڕەکەمان بڕازێننەوە.👇👇
/channel/avindaripartok/6503
لە منداڵییەوە وا بار هاتووم کە لە هەموو عالەم بێمنەت بم و کەس بە گەورەی خۆم دانەنێم، جگە لە نیشتمانم. کەسیش بە دوژمنی خۆم نازانم، جاش و پیاوی دەوڵەت نەبێ. پێمخۆشە لە دواهەناسەکانم لاق لەسەر خاکی خۆم دابنێم، جا بمرم. گوێم لە وشەی کوردی بێ، جا بمرم. بای کوردستان وە ڕوومەتم کەوێ، جا بمرم. لەناو خەڵکی خۆمدا بمرم. کە مردم با خاکی کوردستان لە ئامێزم بگرێ و لەناویدا بنێژرێم.
بەشێک لە بیرەوەرێکانی کاپیتان حەمەی مەولوودەچرچی
ساخکردنەوە و بەڵگەمەندکردن و کۆکردنەوە: وریا ماملێ
میوزیک: دڵزار عابیدی
خوێندنەوە: موشتاق فەیزیابی
پێکهاتوو لە سی و یەک بەش
@avindaripartok
دۆستان و لایەنگرانی کتێب ئەم کاتەتان باش
لەسەر داوای هێندێک دۆستان گەرکمانە هەر دوو حەوتوو جارێک کتێبێک دەستنیشان بکەین و لەسەر کاناڵی "دەنگەپەڕتووک" بەشێوەی "ڤۆیسکاڵ" ڕاستەوخۆ قسەی لەسەر بکەین.
کتێبی ئەمجارەمان
مەیخانەکەی ئۆرتینە
نووسەر؛ نەبەز گۆران
خوێندنەوە؛ ناسر عەبدوڵڵاهی
داوا لە دۆستان دەکەین کتێبەکە بخوێننەوە و بە بەشداریکردنیان کۆڕەکەمان بڕازێننەوە
🎥خۆشەویستان تکایە ئەم پۆستە بڵاوە بکەنەوە🥺
دیسان وڵات بریندارە...
☀️کوردستانیانی خۆشەویست
هەروەک ئاگادارن شەوی ڕابردوو بازارچەی ئەمین و هیدایەتی نەغەدە له ئاگردا سووتاوەو زیانێکی زۆر بەر کاسبکارانی ئەو دوو بازارە کەوتووە بەجۆرێک که پێشبینییه سەرەتاییەکان زیانی ئەو ئاگرەیان سەد میلیارد تمەن خەمڵاندووە.
بەم هۆیەوە هاوشاریان و بازاڕیانی نەغەدە به چاوەدێری خوێرخوازان و متمانەپێکراوانی شار کەمپەینێکیان بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی به زیانبەرکەوتوان ڕێکخستووە که له خوارەوە ژماره کارتەکه دادەندرێ.
ئێمەش داواکارین کوردستانیانی هێژا به هانای کاسبکارانی نەغەدەوە بێن و شان بە شانی یەکتر به یەکگرتوویی سەرلەنوێ بتوانین ئەم دوو بازاڕە نۆژەن بکەینەوە.
بۆ ئاگاداری هەموو خەڵک و لایەنەکان: ئەم ژمارە کارته تەنیا ڕێگای ناردنی یارمەتییەکان بۆ ئاگری نەغەدەیه که کۆمەڵێک چالاک و خێرخوازی متمانەپێکراو ئەرکی کارەکانیان لەئەستۆ گرتووە.
ژمارە کارت: 6037997950317181
به ناوی حوادث آتش سوزی بازارچه امین و هدایت نقده
ـــــــــــــــــــــــــــــ
🌅میدیای سەربەرزی
t.me/midyayserberzi
instagram.com/midyayserberzi
فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی
@farhangijin
ژنانی پێشەنگ
@jnanipesheng
شێعر و وشە
@zhyan_kord
دێرینەی شێعری کوردی
@trupkirezgari
هۆنراوەکانی مامۆستا مەلەکشا
@meleksha
خەرمانی وشەی کوردی
@Goli_res
ژیلا حسەینی
@Jilahosaini
دەنگە پەڕتووک
@avindaripartok
پڕۆکسی کوردی
@MTProxyKurdi
مۆسیقای کورمانجی و سۆرانی
@Kurdistan_Music2
شڕۆڤە و لێکدانەوەی کتێبی داهاتوو "حەسار و سەگەکانی باوکم"
نووسەر؛ شێرزاد حەسەن
خوێندنەوە؛ سولەیمان قازی
زنجیرەی خوێندنەوەی کتێب
بە دەنگی ئومێد عەلی
تۆمارکردنی دلێر سەلیم
کتێبی: چێشتی مجێور
نووسینی: هەژار موکریانی
تۆماری نوێ
ساڵی ۲٠۲۱_۲٠۲۲
٦۳ ئەڵقەیە
دووبارە چێشتی مجێورمان
تۆمار کردەوە
بۆچی؟
۱. لەبەر ئەوەی لە تۆمارکردنەکەی ساڵی ۲٠٠۸ لە تەواوی کتێبەکەدا ناوی بەڕێز مام جەلال رەشکراوەتەوە
۲. لە چەندین شوێندا و بە چەند لاپەڕە پەرێنراوە و نەخوێنراوەتەوە، لەبەر هۆکاری کەسی یان حیزبی.
۳. ئێستا بە ئامێری باشتر و کواڵیتی چاکتر و بە ئەزموونێکی زیاترەوە خۆم و دلێر بە بێ هیچ سانسۆر و لایەنگیرییەک لە بەرگەوە بۆ بەرگ وەک خۆی تۆماری دەکەینەوە
من لای خۆمەوە داوای لێبوردن دەکەم کە سەدان هەزار کەس گوێیان لە تۆماری چێشتی مجێوری پێشوو گرتووە بەو کەموکوڕییانەوە
ئەو کات و لە ۲٠٠۸ ئێمە لە رادیۆی دەنگی کوردستان کارمان دەکرد و سیاسەتی ئەو شوێنە هەرچۆن با دەبوایە پەیڕەوی لێ بکەین
سوپاس بۆ خودا کە تەمەنی دا و دوای ۱۳ ساڵ گەیشتینە ئەم رۆژەی کە دەرفەت هەبێ ئەو قەرزەی تەمەنێکە هەست دەکەم لەسەر شانمە بیدەمەوە
فەرموون لەگەڵ تەواوی بەشەکانی تۆماری نوێی چێشتی مجێور
#چێشتی_مجێور
#هەژار_موکریانی
@avindaripartok
ئێمە پێشمەرگەین هەتا ماوین له ژین، نیشتمان ئازاد دەکەین له خوێنمژین، ئێمە کوردین نابەزین، جەنگاوەرین نابەزین.
بە دنگی:هونەرمەند خوالێخۆشبوو "فواد ئەحمەد"ە
@avindaripartok
💥بـەپـەلـە
ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا پێویستیان بە یارمەتیی خێرایە.
بە هۆی تەشەنەسەندنی ئاگری دارستانەکانی گومارەلەنگ و دەرەوەران، ئەندامانی بەشداربووی سەر ئاگری دارستانەکانی گومارەلەنگ و دەرەوەران، پێویستیان بە یارمەتیی خێرایە. جێی ئاماژەیە زۆربەی ئەو ئەندامانەی لەوێن، چەندین کاتژمێرە لێنەبڕاوانە رووبەڕووی گڕی داگیرکەران و ناحەزان وەستاون و ئەگەر خەڵکی مەریوان و ناوچە بە هانایانەوە نەچن، ئەگەری هەر جۆرە ڕووداوێکی نەخوازراو لە ئارادایە.
هەر بۆیە ڕۆژ ڕۆژی هیممەتە و بەم پێیە ئێمە وەکوو ئەنجومەنی سەوزی چیا، تکاکارانە داواکارین سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگا، بە هەر شێوازێک دەتوانن لەم هەڵمەتەدا بەشداربن و یارمەتیدەری ڕۆڵەکانیان لە ئەنجومەنی سەوزی چیادا بن.
هەر بۆیە بۆ بەشداری ڕاستەوخۆ لە کوژاندنەوەی ئاگرەکان، تکایە لە باوەڕەشی ئامادە بن.
بۆ گەیاندنی هەر جۆرە هاوکارییەک پەیوەندی بکەن بەم ژمارەیە:
09187765338
تکایە مەریوان پێویستی بە ڕۆڵەکانی نیشتمانە
ھاوڕێیان و لایەنگرانی کتێب ئەم کاتەتان باش
کوردستانیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە سەبارەت بە گرینگی پێدان بە بابەتی خوێندنەوەی کتێب هەوڵ دەدەین هەر دوو حەوتوو جارێک یێکێک لە کتێبە دەنگیەکانی کاناڵی «دەنگە پەڕتووک» دەستنیشان بکەین و لەسەر هەمان کاناڵ بەشێوەی "ڤۆیسکاڵ" ڕاستەوخۆ قسەی لەسەر بکەین.
کتێبی ئەمجارەمان:
کچەی کافرۆش
نووسەر: نەبەز گۆران
خوێندنەوە: ناسر عەبدوڵڵاهی
کاتی مژار : 23:00
ڕێکەوتی : پێنجشەممە 5ی گەلاوێژ
داوا لە دۆستان دەکەین ئەم کتێبە بخوێننەوە و بە بەشداریکردنیان کۆڕەکەمان بڕازێننەوە.
/channel/avindaripartok
گەر ئاسمان تەنیا ڕەنگێکی مات و دوورەزەینە؛ زەوی مەکۆی ڕەنگ و ڕووناکییە.
شوێنێک کە بە بینین و بیستین و دەستلێدان و تام و بۆن، ژیان مانا دەکرێ.
لەم سەما و هەڵپەڕکێیەدایە کە بڕیار دەدەین پۆل پۆل بەرەو مەڵبەندێک بڕۆین. هەندێکمان بەسەر خونچە سوور و سپی و پەمەییەکاندا دادەبارین؛ هەندێکمان لەسەر گوڵپەر و سەوزەڵانی پێدەشت و چیاکان و هەندێکیشمان خۆ دەخەینە باوەشی زەریا.
ڕێک دەکەومە سەر گوڵپەری بەیبوونێک لە پێدەشتی قەراغ چۆم. بزەیەکی گەش دەکەوێتە سەر ڕوومەتی سپی و ناسکی
زەوی بە بوونمان شادە.
لە بوونم شادم
ڕێبواریی سەفەرێکی نامۆ پێناسەمانە و تێکڕا میوانی سەرقافڵەی ژیانین.
ناوی پەڕتووک: سەفەرە میوان
نووسەر: هاجەر هووشیار
خوێندنەوە: مەلی قادری
مۆنتاژ: ناسر عبدوڵڵاهی
پێکهاتوو لە ٧ بەش
/channel/avindaripartok
ھاوڕێیان و لایەنگرانی کتێب ئەم کاتەتان باش
کوردستانیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە سەبارەت بە گرینگی پێدان بە بابەتی خوێندنەوەی کتێب هەوڵ دەدەین هەر دوو حەوتوو جارێک یێکێک لە کتێبە دەنگیەکانی کاناڵی «دەنگە پەڕتووک» دەستنیشان بکەین و لەسەر هەمان کاناڵ بەشێوەی "ڤۆیسکاڵ" ڕاستەوخۆ قسەی لەسەر بکەین.
کتێبی ئەمجارەمان
مەیخانەکەی ئۆرتینە
نووسەر؛ نەبەز گۆران
خوێندنەوە؛ ناسر عەبدوڵڵاهی
کاتی مژار : 23:00
ڕێکەوتی : پێنجشەمە 22ی پووشپەڕ
داوا لە دۆستان دەکەین ئەم کتێبە بخوێننەوە و بە بەشداریکردنیان کۆڕەکەمان بڕازێننەوە.
/channel/avindaripartok
عیشق توندلێدانە لە دەرگەی ئازار، ڕێکردنە بەناو توولەڕێ پێچاوپێچەکانی هەقیقەتدا، دۆزینەوەی خۆتە لە سووچێکی تاریکی زەویدا، هەڵکۆڵینی بەردێکە بە خەیاڵ، نووسینەوەی دونیایە بە خەون، عیشق خەونبینینە بە محاڵەوە، سەما کردنە لەگەڵ مەرگدا، خۆدانە دەست شەپۆلێکی شێتە و هێنانە قسەی بەردێکە.
مەیخانەکەی ئۆرتینە ڕۆمانێکە بۆ عەشق و خۆشەویستی، ڕۆمانێکە بۆ شەیدایی، ڕۆمانێکە جەنگی دین دەکات بە بڕوا. ڕۆمانێکە خوداپەرەستی لە ئایین جیا دەکاتەوە، خوداپەرەستی لە شوێن و مەکان دوور دەخاتەوە.
مەیخانەکەی ئۆرتینە ڕۆمانێکە هەرگیز هیچ کەسێک بیری ناچێتەوە، ڕۆمانێکە باس لە عیشقی شێخی سەنعان دەکات بۆ کچی گاور.
ناوی پەڕتووک؛ مەیخانەکەی ئۆرتینە
نووسەر؛ نەبەز گۆران
خوێندنەوە؛ناسر عەبدوڵڵاهی
پێکهاتوو لە (24) بەش
@avindaripartok