كاناڵێك بۆ ناساندنی بیر و ئەندێشەی بەختیار عەلی. لەگەڵ جوانترین شێعر و وتارەكانی بەڕێوەبەر: @peshawa1946
پێڕستێک لە باشترین کاناڵە کوردییەکان, لێرە بەدڵی خۆت هەڵبژێرە🌞🌼
Читать полностью…تریفەی خەونەکانم . . . ئەی ساقی ئەبەدی مەجلیسێک من پیاڕانەگەم دەم بۆ شەرابی بەرم . . . هەست دەکەم هێدی هێدی پێویستم بە سەیرکردنی هەرچی زیاتری تۆیە. ئەم بەیانییە لێرە نەبوویت و وەک بۆ تۆ بگەڕێم، شێتانە لە بازاڕی شاردا بە قژی بژ و ڕوخساری ماندووەوە سەیری مەخلوقاتی خودام دەکرد . . . تێگەیشتم تۆ لە جنسی هیچ کەس نیت ...
"بەختیار عەلی"
لە زاری "غەزەلنوس بۆ تریفە"
لە ڕۆمانی "غەزەلنوس و باغەکانی خەیاڵ"
پێڕستی نوێی ئەم هەفتە بریتین لەم کاناڵانە, بە ئەندام بوونتان ببنە هۆی مانەوەیان💚🌻
Читать полностью…پێڕستی نوێی ئەم هەفتە بریتین لەم کاناڵانە, بە ئەندام بوونتان ببنە هۆی مانەوەیان💚🌻
Читать полностью…❀ بۆ کورد و بۆ کوردستان ❀
❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀
☆ بۆ بەشداری کردن لە لیست 👇
@exchange_kurdistan
@exchange_kurdistan
هەر چەشنە کاناڵێک بتەوێت لەم پێڕستەدا هەیە, بەدڵی خۆت هەڵبژێرە☺️🌼
Читать полностью…ئەم کاناڵانەمان بۆ گوڵبژێر کردوون, ئێوەیش ببنە ئەندامیان و پاڵپشتیان بن☺️💚
Читать полностью…هەموو دەنکێک باران مۆسیقایەکی تایبەتی خۆی هەیه، هەر ترپەیەو به شێوەیەک بەر لەشمان دەکەوێت، یەکەمین مۆسیقا دۆزینەوەی ئاوازی ئەو ترپانەیه، دەبێت گوێیەکتان بۆ دروست بێت دەنگی باران له هەموو جێگایەکدا جیا بکاتەوه؛ ئیقاعی دڵۆپەکان جیا بکاتەوه، ئیقاعی ئەو دڵۆپانەی بەر سینەتان دەکەون جیاوازه له ئیقاعی دڵۆپەکانی سەر دەستتان یان سەر شانتان، یان سەرگۆناتان، دەبێت جیاوازی ترپەکان ببیستن و تامی جیاوزییەکان بکەن. مۆسیقا تام کردنی جیاوازییەکانه.
"بەختیار عەلی"
له ڕۆمانی "شاری مۆسیقاره سپییەکان"
بەردەوام دەبێت جیاکاری لەنێوان دوو جۆر سیاسەتدا بکەین، یەکێکیان سیاسەتە بە عەقڵییەتی کایەی سیاسی خۆی. ئەویدیان سیاسەتە لە دەرەوەی کایەی سیاسی. سیاسەتی ڕاستەقینە کە ڕووی لە دادپەروەری و یەکسانی بێت، هەمیشە لە دەرەوەی کایەی سیاسی دادەڕێژرێت و فۆرمگیر دەبێت، نەوەک هەر ئەوەندە، بەڵکو لەسەر ڕەخنەکردنی سیاسەتی ناو کایەی سیاسی دروستدەبێت، لەسەر ڕۆحییەتی ترس و گومان و پشکنینی هەر شتێک کە لە کایەی سیاسییەوە بێت. کایەی سیاسی خۆی پرە لە ململانێی گەورە، لە پێکدادن، لە جەنگی قازانجەکان لەگەڵ یەکدیدا، لە لادان لە مۆراڵ. لێرەوە ڕەخنەگرتن لە سیاسەت، ناکرێت لە ئاست ڕەخنەگرتن لە هێزێکی سیاسیدا بوەستێت، بەڵکو دەبێت دابەزێت بەرەو ڕەخنەگرتن لە کۆی مۆراڵی سیاسی، لە تەواوی ئەو ژێرخانە زیهنی و عەقڵییەی هەموو ململانێیەکان دەگرێتە خۆی و دەیانبات بەڕێوە. لێرەوە ترس لە سیاسەت ترس نییە لە کۆمەڵگا، بێدەروەستی و نەبوونی ئیلتیزام نییە بە کێشە کۆمەڵایەتییە گرنگەکانەوە، بەڵکو سەد دەر سەد بە پێچەوانەوە، ترس لە سیاسەت ترسە لە هەموو ئەوجانەوەرە خەوتووانەی دەشێت لە بن هەر گووتارێکی سیاسی ڕازاوە و بریقەداردا بە موژدەی درۆ خۆیان حەشاردابێت. ئەو ترسە نەوەک نەبوونی ئیلتیزام نییە، نەوەک پشتکردنە دونیا نییە، بەڵکو تەواو بە پێچەوانەوە نەبوونی ئەو ترسە بێدەروەستییە، نەترسان لە سیاسەت تا سەر ئێسقان هەستێکی دژە کۆمەڵگا و دژە مرۆڤە.
"بەختیار عەلی"
پارچەیەک لە وتاری "سەبارەت بە کێشەی تەقدیسکردنی سیاسەت"
🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋
🆔 @baxtyar_ali
❀ بۆ کورد و بۆ کوردستان ❀
❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀
☆ بۆ بەشداری کردن لە لیست 👇
@exchange_kurdistan
@exchange_kurdistan
تەنیایی وا لە مرۆڤەكان دەكات لەسەر بڕوا و عەقیدەكانیان سووربن، بەڵام ئەگەر مرۆڤ ھاودەمێكی ھەبێت ئاسانتر بیر و بۆچوونی خۆی دەگۆڕێت.
"بەختیار عەلی"
لە شانۆنامەی "بۆ دۆزەخ، ئەی بێگوناھان"
باشترین کاناڵە کوردییەکان لەم پێڕستە بەردەستە, بەشداری کاناڵەکان ببن☺️💚
Читать полностью…پرسیار: کەس ئەزموونی مردنی نییە، بەڵام ئێوە وەک ڕۆماننوس لە ڕێگای کاراکتەرەکانتەوە کارتان لە نێو ژیان و مردندا کردوە، ئێستا هەستان دەربارەی مردن و مردنی خۆتان چییە، کە گفتوگۆی دەربارە دەکەین؟
بەختیار عەلی: مردن ناودەنێم عەدالەتی وجودی، مردن شتێکە جیاوازی نێوان مرۆڤەکان لە بەردەمیدا دەسڕێتەوە. ئەوەی هەموومان دەمرین، بناغەیەکی گەورەیە بۆ دادپەروەرییەکی گەردونی کە لە ناوەڕاستی ژیاندا وەستاوە و هەموو بە بەردەمیدا دەڕۆین. مردن وادەکات جیاوازییەکانی نێوانمان بچوک بێت، ئەوەی یەکێکمان زۆرتر دەژین و یەکێکمان کەمتر هیچ لە جەوهەری ئەو دادپەروەرییە گەردونییە ناگۆڕێت. من ئەمڕۆ کاتێک بیر لە مردوەکان دەکەمەوە، هەستدەکەم هەموو مردوەکان لە بەردەم مەرگدا یەکسانن، نەوەک تەنیا مرۆڤەکان، بەڵکو مرۆڤ بەراورد بە مێشوولە و باڵندە و گیاندارەکانی تریش. ئەم یەکسانییە سەرنجڕاکێشە، وادەکات بزانین لە ڕووی لۆژیکی سروشتەوە ژیانی ئێمە نرخێکی تایبەتی نییە، کاڵایەکی بە بەهاتر نییە لە هەر بەرهەمێکی سروشتی دیکە.
ئەگەر مردن نەبایە لەوانەیە غروری مرۆڤ بێسنوور بایە، تەماحەکانی گەورەتربان، هێزی وێرانکاریی ترسناکتر و زۆرتربایە. بەڵام ئاگاداربە ئەم بۆچوونەم ستایشی مردن نییە، من لە نوسەرە ژیاندۆستەکانم، بەڵام باوەڕم بە فەرامۆشکردن و یادکردنی مردن نییە، مرۆڤ تا جێگایەکی دیاریکراو دەتوانێت شەڕ لەگەڵ مەرگدا بکات. من زۆرجار گومان لە ڕستە بەناوبانگەکەی ئەبیکۆرس دەکەم کە دەڵێت تا من هەم مردن نییە، کە مردنیش هات چیتر من نیم. هەستدەکەم پێچەوانەی ئەم ڕستەیە ڕاستە، تا من هەم مردن هەیە، کە من نەبووم مردنیش نییە...
ئێمە هەر چۆنێک بجوڵێینەوە مردن لەگەڵماندایە، وەک ئەو یاریزانەی سێرک کە مارێک لە خۆی دەئاڵێنێت و دێتە سەر شانۆ. مردن ئەو مارەیە کە دەتوانین ماوەیەک یاری لەگەڵدا بکەین، بەڵام دەبێت هەمیشە ئامادەبین پێمانەوە بدات وە دەزانین و دڵنیاین پێمانەوەدەدات.
"بەختیار عەلی"
لە کتێبی "خوێنەری کوشندە "
❀ بۆ کورد و بۆ کوردستان ❀
❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀
☆ بۆ بەشداری کردن لە لیست 👇
@exchange_kurdistan
@exchange_kurdistan
پێڕستێک لە باشترین کاناڵە کوردییەکان, لێرە بەدڵی خۆت هەڵبژێرە🌞🌼
Читать полностью…گرێبەستێک لەگەڵ نيشتمان دەنوسم
دڵم پڕکەم له سەرمای زۆزانەکانی ئەو. پڕبم له درەختی خنکاوی دارستانه سووتاوەکانی ئەو
پڕبم له ئەشکی ڕژاوی چاوە غەمبارەکانی ئەو. پڕبم لە هاواری بەرزی گەرووی جەنگاوەرانی ئەو
گرێبەستێک لەگەڵ خودادا دەنوسم
جودابم له عەقڵی ديندارە بێمێشکەکانی ئەو، پڕبم له ميهری فريشته و له دادی
دادپەروەرانی ئەو
ﻻدەم له حەجی حەجاجه ساختەکانی ئەو، بدرەوشێمەوە بە عەشقی دەروێشە مەستەکانی ئەو
گرێبەستێک لەگەڵ ئاسمان دەنوسم
ڕۆژێک بفڕم هەتا دوور و بنوسم لەسەر هەورە سپييەکانی ئەو
که دەتوانم بەرزبم، بەرزتر له تيشکی ئەستێرەکانی ئەو.
"بەختیار عەلی"
پارچەیەک لە شیعری "گرێبەستەکانی من"
لە کتێبی شیعری "ئەگەر یاخییەکان نەمێنن "
هەر چەشنە کاناڵێک بتەوێت لەم پێڕستەدا هەیە, بەدڵی خۆت هەڵبژێرە☺️🌼
Читать полностью…ئەم میللەتانە له هونەرمەندێکی پەیکەرتاش دەچن، پەیکەرتاشێک که دەکەوێتە کار و چەکوشکاری و پەیکەرێک دروستدەکات، هەموو عەشق و هێز و عارەقی خۆی تێدا بەکاردەهێنێت، مانگان و ساڵان له دروستکردنیدا سەرقاڵ دەبێت، هەمیشه هەست دەکات ئەوەی دروستیکردوه پەیکەری خەونەکانێتی، بەڵام له ناکاو ڕۆژێک تێدەگات ئەم پەیکەرە ئەو کارە نییه که خەونی پێوە بینیوە، بەڵام به ئاسانی ناتوانێت خۆی لێ ڕزگاربکات، ساڵانێک دایدەنێت، ساڵانێک لێی ورددەبێتەوە، ڕۆژ دوای ڕۆژ تێدەگات چ هەڵەیەکی دژواری کردووه. بەڵام گەر ڕۆژێک نەتوانێت ئەو پەیکەرە بشکێنێت، گەر تووڕەیی خۆی لەو پەیکەرەدا بەتاڵ نەکاتەوە دەبێت به ڕۆحێکی سست و مردوو، به کەسێک که له ناوەوە بۆگەندەکات. شۆڕش ئەو هەستەیە که شکاندنی پەیکەرەکە له ناوماندا دروستیدەکات، ئەو هەستە دەیسەلمێنێت که هێشتا نەمردووین، هێشتا هەر بەردەوامین. بەڵام دەزانیت له چ کاتێکدا ئەو پەیکەرتاشه دەتوانێت پەیکەرەکە بشکێنێت؟ لەو کاتەدا که خەیاڵ و وێنەی پەیکەرێکی بەرزتر، جوانتر، مەزنتر خەیاڵی داگیر بکات...
"بەختیار عەلی"
له ڕۆمانی " دەریاس و لاشەکان "
مانای چی خودا كە گەردونی بەم هەمەڕەنگییە دروستكردووە، هەمەڕەنگی قبوڵنەكات؟ مانای چی خودا خۆی ئەو ئارەزووە مەزنەی هەبووە بۆ خوڵقاندن، ئارەزوویەك ملیۆنەها ئەستێرە و خۆری لێكەوتۆتەوە، ئارەزوویەك لە حیكمەتی غونچەیەكەوە تا هەموو حیكمەتەكانی دیكەی گەردونی لە خۆیدا كۆكردۆتەوە، ئارەزووی خوڵقاندن و دۆزینەوەی مرۆڤی پێقبوڵ نەكرێت؟ مانای چی، خودایەك گەردونی لە جوڵە و نوێبوونەوەیەكی بەردەوامدا دروستكردووە، دژی هێز و توانای فڕین و نوێبوونەوە و گۆڕان بێت لە مرۆڤدا؟ خودا كە مافی بەخشیوەتە هەموو شتەكان بژین و شوێنیان هەبێت و گەشەبكەن، مافی بەخشیوەتە درەختەكان جوانی خۆیان، گەشانەوەی خۆیان، ڕەونەقی زیندووی خۆیان ئاشكرابكەن، مافی بەخشیوەتە گیاندارەكان، لە سنووری بوونی خۆیاندا ئازادبن، بۆ دەبێت ماف نەداتە مرۆڤ كە مەزنترین و قەشەنگترین داهێنانی خۆیەتی، یاخود ماف نەبەخشێتە عەقڵ كە سیحراویترین شتی ئەم گەردونەیە، بیربكاتەوە، شتی نوێ ببینێت، گومانبكات، هەڵەبكات؟ مانای چی، ئەوەی ئەم هەموو شێوە جیاوازەی بوونی خوڵقاندووە، ئەم هەموو مەخلوقاتە دژ و جودایەی لەسەر زەوی كۆكردۆتەوە، هەرگیزیش نەیگووتووە شێرێك لە كەنارییەك پیرۆزترە، كەنارییەك لە مێشهەنگێك مەزنترە، بوار نەدات دیانەتەكان پێكەوە بژین، عەبدایەتی قبوڵبكات، لەسایەیدا تەفسیرە جیاوازەكانی دونیا وەكو یەك مافی خۆیان وەرگرن، سەیركە مامۆستام، من تا زیاتر دەڕوانم زیاتر تێدەگەم كە گەورەترین عاشقی جیاوازی لەم گەردونە گەورەیەدا خودا خۆیەتی… بۆ ئەوەی ئەو جەوهەرەش ببینین، دەبێت سەیری هەموو گەردون بكەین، بۆ ئەوەی مەزنی خودا ببینین بەسنییە تەنها بە چەند دێڕێكی ناو كتێبەكانییەوە بگیرسێینەوە، من تەنها یەك كوفر دەبینم، ئەو كوفرەش پچوككردنەوەی یەزدانە بۆ یەك واتا و یەك وتە و یەك مانا، خوداپەرستی گەورەش ئەو كەسە نییە كە بەسەر كتێبەكاندا دەكەوێت، بەڵكو ئەو گیانەیە كە خودا لە گەورەی و لایەنە گەردونی و موعجیزە گشتییەكاندا دەبینێت، گیانێكە كە تەنها لە نێوان دێڕەكاندا بۆ خودا ناگەڕێت، بەڵكو لە هەموو جیگایەكدا بۆ مانا و جەوهەری ئەو دەگەڕێت».
دواجار دەمگووت: «خودا مرۆڤی بە ملیۆنەها شێوە بینیوە. ملیۆنەها سیمای داوەتێ… چۆن دەمانبورێت گەر تەنها بە یەك شێوە بیبینین، چۆن دەمانبورێت گەر ئێمە ، ئەو وەكو حاكمێكی بیرتەسك تەماشابكەین، كە كتێبێكی لەبەردەستدایە و پەڕەكانی هەڵدەداتەوە و بەپێی ئەو كتێبە حوكمدەدات… مامۆستام ئەوە سوكایەتییەكی گەورەیە، دابەزاندن و كەمكردنەوەیە لە هێزە بەرین و داهێنەرەكانی خودا».
مامۆستام، تەنها كەسانێك كە دەبێت تۆبەبكەن، ئەوانەن كە خودا بۆ ئەزیەتكردن و بەنەفرەت لێكردنی مرۆڤەكانی دی بەكاردەهێنن، بە بێ جیهانێك ناژین مرۆڤەكانی دیكەیان تیادا نەكردبێتە كافر… هەموو شتێكیش دەكەن بۆئەوەی ئەو دونیایە بخوڵقێنن و خودا بۆ سوكایەتیكردن و زەلیلكردنی كەسانی دیكە بەكاربهێنن، خودا بە جۆرێك تەفسیردەكەن تا بیكەنە دوژمنی مرۆڤ… تەنها بێبڕوا ئەوانەن كە پاكێتییەكی درۆ بە خۆیان دەبەخشن و پیسێتییەك دەبەخشنە ئەوانی دیكە، ئەوانەن كە ناتوانن خودا لەودیو ئەو پاكی و پیسییە وەهمییەوە ببینن كە هەر خۆیان دایانتاشیوە
"بەختیار عەلی"
لە ڕۆمانی "ئێوارەی پەروانە"
لە زاری "خەندانی چکۆلە"
❀ بۆ کورد و بۆ کوردستان ❀
❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀
☆ بۆ بەشداری کردن لە لیست 👇
@exchange_kurdistan
@exchange_kurdistan
كۆچكردن شكان و كۆتاییهێنانە بە جۆرێك لە پێكەوەژیان. ئەو كەسەی كۆچدەكات، پێیوایە چەشنێك لە پێكەوەژیان هەیە ئیدی مانای نییە.
لەگەڵ كۆچدا شتەكان وادێنە بەرچاو وەك ئەوەی لە هەناوی كۆمەڵگای ئێمەدا ڕقێكی قووڵ دەرهەق بەم كۆمەڵگایە هەبێت، ڕقێك شەرمدەكات تەعبیر لە خۆی بكات و كۆچ دەبێتە تاكە دەروازەی گوزارشت لەو كینەیە.
(....)
هەندێ لە كۆچبەران كە دێنەدەرێ باس لە هەوڵی دۆزینەوەی خاکێک دەكەن كە چیتر هاووەتەن و هاونەتەوەكانی خۆیان نەبینن، باس لە گەڕان دەكەن بۆ شوێنێك، ئیتر چاویان بە چاوی هاوڵاتییەکانی خۆیان نەكەوێتەوە. ئەم خەون و گوزارە پڕ لە كینانە، ئاوێنەی توڕەییەكی قووڵن دەرهەق بە هەموو كۆمەڵگا. كینە دینەمۆیەكی گەورەی كۆچە، هیچ كۆچبەرێك نییە بەبێ جۆرێك لە ڕق بتوانێت بەرەنگاری ئەو هەموو مەترسییە ببێتەوە. كۆچ یاخیبوونێكی ڕەمزی بێئامانجە، جۆرە شۆڕشێكی ناوەكییە كە تاكی ئێمە بەرپایدەكات، نەوەك بەرابەر چینێك یان توێژێك یان دەسەڵاتێك، بەڵكو بەرابەر هەموو كۆمەڵگا. نائومێدیی نییە لە سیاسەت بە تەنیا، بەڵكو نائومێدییە لە كۆی ژیانی كۆمەڵایەتی، نائومێدیی نییە لە ئێستای ژیانی كۆمەڵایەتی ئێمە، بەڵكو لە داهاتووشی. بەڵام نائومێدییەكی بێزمانە، نائومێدییەكە لە شێوەی ڕقێكی نەپاڵێوراو و نەسازێنراودا دێتەدەرێ. كۆچ بە شێوەیەك لە شێوەكان تەعبیرە لەو بێزمانییەی مرۆڤی ئێمە، لەو ئاستە نزمەی تەعبیركردن.
مرۆڤی ئێمە بەردەوام لە شتێك توڕەیە، دەیەوێت خۆی لە شتێك ڕاپسكێنێت، بەڵام هەرگیز ناتوانێت ئەو ڕقە بخاتە سەر زمانێكی ڕوونی قسەكردن، ناتوانێت بە ڕوونی پاڵنەر و مۆتیڤەكانی دیاریبکات... كۆچ تێكستێكە مرۆڤی ئێمە لەبری دەست بە قاچ دەینوسێت.
"بەختیار عەلی"
لە کتێبی "ناشوێن"
❀ بۆ کورد و بۆ کوردستان ❀
❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀
☆ بۆ بەشداری کردن لە لیست 👇
@exchange_kurdistan
@exchange_kurdistan
ئەم کاناڵانەمان بۆ گوڵبژێر کردوون, ئێوەیش ببنە ئەندامیان و پاڵپشتیان بن☺️💚
Читать полностью…هەڤاڵان لەم پێڕستەدا بەهێزترین کاناڵە کوردییەکان هەن, بە ئەندام بوونتان لە کاناڵەکان پاڵپشتیان بن☺️🌻
Читать полностью…هەڤاڵان لەم پێڕستەدا بەهێزترین کاناڵە کوردییەکان هەن, بە ئەندام بوونتان لە کاناڵەکان پاڵپشتیان بن☺️🌻
Читать полностью…لە دونیای ئەمڕۆدا مرۆڤەکان چۆن لە دەردێکی سامناک دەترسن، بەوجۆرەش لە بێدەنگی دەترسن. بەڵام بێدەنگی ئەو تەنیا جێگایەیە کە دەشێت شتێکی نوێی تێدا لەدایک بێت، بەبێ بێدەنگی، بەبێ خامۆشکردنی دەنگەکانیتر، هیچکات ناکرێت شانۆکە بۆ دەنگی نوێ چۆڵبکەین. بێدەنگی تەنیا نەمانی دەنگ نییە، بەڵکو نیشانە و سەمبولی خۆ ئامادەکردنە بۆ ئاوازێکی نوێ. مرۆڤایەتی هیچ کات نەیتوانیوە ئاڕاستەی خۆی بگۆڕێت گەر پێش ئەوە بێدەنگییەکی گەورە باڵی بەسەر دونیادا نەکێشابێت، بێدەنگی بەو مانایەی کە پێویستە ساتێکی کپبوونی قووڵ بوونی هەبێت، کپبوونێک بێتوانایی دەلالەتە کۆنەکان لە بەخشینی مانای نوێدا نیشانبداتەوە، لاڵبوونی ئاوازە دێرینەکان بەرامبەر ئەمڕۆ دەربخات، وەستانی سیستمە ڕەمزییە دێرینەکان لە کار بەرجەستەبکات. بێدەنگی بە گشتی جۆرێکە لە بێباوەڕی بە ژیان و دونیای ئەمڕۆمان، بیرکردنەوەیە لە سەرەتایەکیتر. مۆسیقا پتر لەوەی هونەر بێت کردارە، هەوڵی مرۆڤە بۆ گرتنی دەنگێک کە ناگیرێت، بۆ دۆزینەوەی تۆنێک کە نادۆزرێتەوە، لەبەر ئەوە جار دوای جار و ئاواز لە دوای ئاواز مرۆڤ دوای ئەو مەحاڵە دەکەوێت، بە ئامێرەکان شتێک بڵێت کە دەرگا لەسەر سەردەمێکی نوێ دەکەنەوە. مانای قووڵی ڕۆحی یاخیش لەوەدایە، دوای ئامانجێک بکەوێت کە ناگیرێت و ئاسان نایەتە دی، وەک چۆن مۆسیقا هیچکات ناتوانێت دواقسەی خۆی بکات، ڕۆحی یاخیش ڕۆحێکە هەرگیز ناتوانێت دوا قسەی خۆی بکات، هەرکات دوا قسەی خۆی کرد لەوە دەکەوێت ڕۆحێکی یاخی بێت، دەبێت هەمیشە جۆرە مۆسیقایەکی نوێ هەبێت تا مرۆڤ دڵنیا بێت لەوەی هێشتا دەژی و دەتوانێت بە جۆرێکی دی دەست پێبکاتەوە.
"بەختیار عەلی"
پارچەیەک لە وتاری "مۆسیقا و بێدەنگی"
لە کتێبی "منداڵەکانی ساتۆرن"
❀ بۆ کورد و بۆ کوردستان ❀
❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀
☆ بۆ بەشداری کردن لە لیست 👇
@exchange_kurdistan
@exchange_kurdistan
باشترین کاناڵە کوردییەکان لەم پێڕستە بەردەستە, بەشداری کاناڵەکان ببن☺️💚
Читать полностью…