كاناڵێك بۆ ناساندنی بیر و ئەندێشەی بەختیار عەلی. لەگەڵ جوانترین شێعر و وتارەكانی بەڕێوەبەر: @peshawa1946
کۆمەڵێک کاناڵی جوانی کوردی, هەر یەکەوە مژارێکی جیاواز بە پێی حەزی خۆت هەڵبژێرە💚🌻
Читать полностью…هەموو دەسەڵاتێک پێویستی بە ژمارەیەک ڕۆبۆتی گەورە هەیە کە کارەکانی بۆ ببەن بەڕیوە. بەبێ ڕۆبۆت، واتە بەبێ ئەو بوونەوەرانەی کە خۆیان ناتوانن بیربکەنەوە و تەنیا دەتوانن لە ڕێگای جێبەجێکردنی فەرمانەوە بوونیان هەبێت، دەسەڵات ئیش ناکات.
بەڵام ترسناکی دەسەڵات لەوەدا نییە کە ڕۆبۆت دروستدەکات، بەڵکو لەوەدایە کە ناهێڵێت ڕۆبۆتەکان بزانن کە بوونەتە ڕۆبۆت. دەبێت بشڵێم جگە لە دەسەڵاتێک کە دەیەوێت بۆ ئەبەد شوێنی خۆی قایمبکات، هیچ هێزێکی دیکە پێویستی بە ڕۆبۆت نییە.
لێرەوە دژایەتیکردنی دەسەڵات لە دژایەتی ڕۆبۆتبوونەوە دەست پێدەکات. ڕۆبۆتەکانی خۆرهەڵاتی ئێمەش بە ڕۆبۆتی لەدایک نابن، بەڵکو دەبن بە ڕۆبۆت، لە چ سەعاتێک و لە چ ڕۆژێکدا دەبن بە ڕۆبۆت ئەوەیان هیچ کەس بەوردی نایزانێت، پرۆسەی بوونە ڕۆبۆتیان پرۆسەیەکی دوور ودرێژە، لە ناکاو بەیانییەک هەڵدەستن و بوون بە گریگۆر سامسا، پاڵەوانی ڕۆمانی «دەعجانبوون»»ـی کافکا. بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە ئەوان خۆیان نابینن کە بوونەتە ڕۆبۆت، نابینن کە بوونەتە قالۆنچەیەکی گەورە، ئەوە تەنیا مرۆڤە ئاساییەکان و ئەو مرۆڤە هوشیارانەی کە نەکەوتوونەتە ناو مەکینە گەورەکەی سیستمەوە دەتوانن ئەوە ببینن.
لێرەدا مرۆڤ جیاوازییەکی زۆر ترسناکی نێوان گریگۆر سامسا و ڕۆبۆتەکانی سیستم دەبینێت، گریگۆر سامسا پیاوێکە دەزانێت بۆتە ڕمووزن، گەورەیی و گرنگیشی لەو هەستکردنەدایە... چونکە ترسی گەورە لەو ساتەدا دەست پێدەکات کە مرۆڤ پرۆسەیەکی شێوەگۆڕین و بیچمەچەرخێی بەسەردا هاتبێت وخۆی ئەو پرۆسەیە نەبینێت.
بەدرێژایی مێژوو ئیشی ڕۆشنبیری و ئەدەب ئەوە بووە ئەو هوشیارییە لە مرۆڤدا بخولقێنن کە لە ساتەوەختی بەدگۆڕاندا هەست بە دەعجانبوون و ناحەزگۆڕی خۆی بکات، چونکە ئەو هەستە زۆر گرنگە بۆئەوەی دوا پردەکانی خۆی لەگەڵ مرۆڤبووندا نەپچڕێت. بەڵام کێشەکە لەوەدایە کە مرۆڤ ئەو هەستە ونبکات، ساتێک بێت تەواو ببێتە دەعجان و خۆی هەر وەک کەسێکی ئاسایی ببینێت.
ترسناکترین شت لە ڕۆبۆتدا ئەوەیە تاوانەکانی خۆی بە ناوی مرۆڤەکەی ناوییەوە تۆماربکات، بۆ نمونە ئەو بیرکردنەوە پێشوەخت و بەرنامەڕێژکراوەی دەسەڵات و سیستم لە سەریدا دایانبەزاندوە، بە بیرکردنەوەی خۆی بزانێت. ئەو ئاواتانەی دەسەڵات و سیستم لە سەریدا سەوزیانکردوە وەک ئاواتی خۆی حیسابیان بۆبکات.
"بەختیار عەلی"
لە كتێبی "دوا خەندەی دیكتاتۆر"
❀ بۆ کورد و بۆ کوردستان ❀
❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀
☆ بۆ بەشداری کردن لە لیست 👇
@exchange_kurdistan
@exchange_kurdistan
ئازیزان لەم پێڕستەدا بەهێزترین کاناڵە کوردییەکانم ناساندووە, بواری دڵخوازی خۆت هەڵبژێرە🌼🧡
Читать полностью…ئازیزان لەم پێڕستەدا بەهێزترین کاناڵە کوردییەکانم ناساندووە, بواری دڵخوازی خۆت هەڵبژێرە🌼🧡
Читать полностью…هەڤاڵ لێرە باشترین کاناڵە کوردیەکان بە پێی زەوق و حەزی خۆت هەڵبژێرە🌻☺️
Читать полностью…هەڤاڵ لێرە باشترین کاناڵە کوردیەکان بە پێی زەوق و حەزی خۆت هەڵبژێرە🌻☺️
Читать полностью…باشترین کاناڵە فەرهەنگی و ئەدەبییه کوردیەکان لێرە ببینن☺️🌼
Читать полностью…پێڕستێک لە کاناڵە فەرهەنگی و ئەدەبییەکانیی کوردستان فەرموون لەگەڵمان بن.
Читать полностью…مۆسیقا سەر بە شوێنە قووڵەکانی ڕۆحە، کێشەی گەورەی جەستەمان ئەوەیە کە لەو جێگا تاریک و قووڵانەوە هیچی نەبیستووە، جەستەمان فێر نەبووە گوێ لە ڕۆحمان بگرێت . . . هەندێ کات کە دەنگێک لە ناکاو لە ناوەوەمان دێتە دەرێ، وەک ئەوەیە کۆمەڵێ دیوار بڕوخێنێت.. هەندێ زنجیر بشکێنێت ... مۆسیقا ڕۆحمان دەهێنێتە قسە، ڕۆح چییە ئێوە دەزانن ڕۆح چییە؟ ڕۆح لاڵە، شتێکی بێزمان . . . عەردێکی بێدەنگە، عەردێکە هیچ شتێک تیا ناخوێنێت، وەک دارستانێک وایە پڕە لە باڵدار و جانەوەری خەوتوو، پڕە لە ئامێری موسیقی کپ و بێدەنگ، ژوورێکە مرۆڤ پڕی کردووە لە هاوار و دایخستوە . . . هەندێجار دەنگێک لە دوور دێت و هەموو ئەو شتە خەوتووانە بە ئاگادێنێتەوە، ڕەشەبایەک دێت و هەموو ئەو شتانەی تۆزی بێدەنگی و خنکان و فەرامۆشی لەسەریان نیشتووە خاوێن دەکاتەوە، ئەوکات هەموو ژیانمان دەگۆڕێت، ئیتر یان دەبێت تا مەرگ هەوڵی داخستنی ئەو دەرگایە بدەین، یان هەموو شتێک فەرامۆش بکەین و ماڵمان بەرینە ئەوێ.
"بەختیار عەلی"
له ڕۆمانی"شاری مۆسیقارە سپیەکان"
جەھل بریتییە لە نەزانین و بێئاگایی لە شتێک کە پێشتر خەڵکانێکی دی کاریان لە سەرکردوە و تێیدا بە دەرەنجامگەلی تایبەت گەیشتوون، واتە ئیشکردنە لە کایەیەکدا بێئەوەی ئاگاداری جەمسەرە گرنگ و تێزە و میتۆدە گرنگەکانی ناو ئەو کایەیە بیت، واتە جەھل بە مانا سادە و پراکتیکییەکەی نەزانینی زانیارییەکی زانراوە لەلایەن کەسێکەوە کە پێویستە ئەو زانیارییەی ھەبێت تا بتوانیت لەو بوارەدا کاربکات.
بەم پێناسەیە جاھیل کەسێکە کە زانیارییە گرنگەکانی بواری خۆی نازانێت. دیارە بێمانایە مرۆڤ بە دکتۆرێکی دان بڵێت بۆ تۆ لە بواری ئەندازەی کارەبادا شارەزا نیت، چونکە وشەی جەھل تەنیا کاتێک مانای ھەیە کە بوونی مەعریفەت پێویست و واجیب بێت. چونکە گەر وانەبێت بەم مانایە ھەموو مرۆڤەکانی دونیا بێ ناوازە و ھەڵاوێرد جاھیلن.
مرۆڤ وەک مەخلوقێکی بێ زانیاری دێتە دونیاوە و دواتر زانیاری بەدەستدەھێنێت، بڕی ئەو زانیارییەش کە بەدەستی دەھێنێت ھەمیشە لە چاو بەرینی سنووری مەعریفەتدا بچوک و ناچیزە.
ئەوەی جەھل دەکاتە شتێکی پڕ مەترسی، خودی جەھل نییە، بەڵکو تێکەڵبوونێتی بە گەمژەیی. گەمژەیی تێکەڵاوبوونی جەھلە بە کۆمەڵێک سیفەتی سەرەکی دی، کە لەوەی دەردەکەن تەنیا نەزانین بێت، بەڵکو دەیکەنە ڕێگرێکی ترسناک لە بەردەم زانیندا.
گەمژەیی تەنیا نەزانین نییە، بەڵکو دەرخستنی نەزانینە وەک زانین، سیستمی پاراستنی نەزانین و ئیشکردنە بە نەزانین لە کاتێکدا زانین ئامادەیە، سیستمی دەستێوەردانی نەزانینە لە زانین، ھەر وەک سیستمی فەرامۆشکردن و گومانکردن و دزێوکردنی ڕەمزیانەی زانینە.
جەھل لە جەوھەریدا ڕووبەرێکی نەزانینە، بەڵام لێکدانی گەمژەیی بە نەزانین، دەبێتە مایەی بە سیاسیکردن و بە ئایدۆلۆژیکردنی نەزانین، بریتییە لە گۆڕینی جەھل بۆ دانەر و داڕێژەری یاساکانی ناو سیستم.
جەھل قابیلی لە ناوبردنە، بەڵام جەھل کە بوو بە سیستم و بوو بە داڕێژەری کولتووری مەعریفی، ئەو کات دەبێتە ھێزێکی کۆمەڵایەتيی گەورە و ئاسان لە ناو نابرێت.
لێرەوە زۆربەی شەڕی بیریاران لەگەڵ جەھلدا نییە وەکو جەھل، بەڵکو لەگەڵ جەھلدایە کاتێک بۆتە سیستم و تێکەڵ بە گەمژەیی بووە، جەهل کاتێک ناهێڵێت مەعریفە ئیشبکات.
گەمژەیی ناوکەیەکی سەختی ھەیە و ئاسان ناشکێت، چونکە زۆربوونی بڕی مەعریفەت گەمژەیی لەناو نابات. گەمژەیی پەیوەندی بە مۆراڵی مامەڵەکردنەوەوە ھەیە لەگەڵ مەعریفەتدا، نەوەک بە بڕی مەعریفەتەوە.
جەھل بریتییە لە بێئاگایی لە مەعریفەت، بەڵام گەمژەیی بریتییە لە ڕق لە مەعریفەت، برتییە لە سەندنەوەی ماف و دەسەڵات لە مەعریفەت، بریتییە لە شکاندنی ھەیبەتی ڕەمزیانەی مەعریفەت. نەک ھەرئەوە بەڵکو گەمژەیی بریتییە لە دۆخی پەلاماردان و شەڕانگێزی بەرامبەر مەعریفەت.
گۆستاڤ فلۆپێر لە ھەر کەس باشتر ئەو سیفەتە سەختەی گەمژەیی دەستنیشانکردوە کە دەڵێت «گەمژەیی شتێکە نابەزێت و نالەرزێت، کەس نییە پەلاماریدابێت و لە پێشدەمیدا نەشکابێت، لەسروشتی بەردە ڕەقەکاندایە، سەخت و خۆگرە».
ئەم سیفەتی سەختی و خۆگرییەی گەمژەیی لە جیھانی ئێمەدا ھێند بەرچاوە مرۆڤ ناتوانێت فەرامۆشیبکات. سەختی و خۆگری گەمژەیی لەوەدایە کە دەتوانێت ژیان و کۆمەڵگا و کۆی سیستمی ئیشکردن وا ڕێکبخات، بەبێ گەشەی مەعریفەت بژین و بمێننەوە. گەمژەیی بەم مانایە ھونەری ئیدارەدان و بەڕێوەبردنی سیستمێکە تا بتوانێت بێ زانین و زانیاری بژی.
"بەختیار عەلی"
پارچەیەک لە وتاری "دەربارەی جەهل و گەمژەیی"
له کتێبی "دوا خەندەی دیکتاتۆر"
❀ بۆ کورد و بۆ کوردستان ❀
❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀
☆ بۆ بەشداری کردن لە لیست 👇
@exchange_kurdistan
@exchange_kurdistan
بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.
Читать полностью…«دۆزینەوە»
تۆ گیایەكی كە لە جێگایەكی سەیری دەرونمدا ڕواویت. ئاسەواری شارێكی كۆنیت كە دەبێت چین چین ڕۆحم ھەڵكەنم ئەوسا دەتدۆزمەوە، ھەموو وێرانەكانی دەرونم خشت خشت بڕوخێنم، شەو بە شەو ھەموو بەردی تاریكیم بگوێزمەوە، دیوار بە دیوار زوڵمەتم ھەڵگرم، بست بە بست ناخم ببێژمەوە.
تۆ لەوێیت... بەڵكو شەو بێت و لە ناكاو بتدۆزمەوە.
تۆ تەیرێكی لە جێگایەكی سەیری دەرونمدا دیل بوویت. دەبێت ھەموو جەنگەڵی ڕۆحم گەڵا گەڵا لابەم، ھەموو بولبولانی غەم بێدەنگكەم، ھەموو نەخشەی ڕۆح دوبارە بخوێنمەوە، بۆ دوورترین دورگەی گریانم بگەڕێم، باڵ باڵ ھەر فڕینێك دەیزانم، بفڕمەوە.
تۆ لەوێیت... بەڵكو شەو بێت و لە ناكاو بتدۆزمەوە.
تۆ مروارییەكی لە بنی ئاوە تاریكەكانی دەرونمدا ونبوویت. دەبێت ھەموو ئاو دڵۆپ دڵۆپ بگوێزمەوە، كەشتی بە دوای كەشتی شەپۆلم ھەڵگرم، تۆڕ بە تۆڕ ماسیم بگرمەوە، بۆ قووڵترین بنی گریانم بگەڕێم... ترپە بە ترپە، ڕۆحی خۆم بەسەر ئاودا ببەشمەوە.
تۆ لەوێیت... بەڵكو بەڕێكەوت لە ناكاو بتدۆزمەوە.
"بەختیار عەلی"
لە دیوانی: "شەوێك ئاسمان پڕ بوو لە ئەستێرەی شێت"
مرۆڤ تا دیلە ژیانی مانایەکی قووڵی هەیە ، هیچ شتێک وەک دیلی و کۆیلەیەتی مانا نادات بە ژیان ، چونکە ئەو کات مرۆڤ لە شەڕێکی مەزندایە بۆ ئازادی ، بەڵام هیچ شتێک وەک ئازادی مانای ژیان ناخاتە مەترسییەوە . هیچ شتێک وەک سەربەستی لەسەر مانای ژیان پڕ مەترسی نییە . لە ئازادیدا مرۆڤ شەیدایی و خولیای خۆی بۆ مانا لەدەستدەدات . مرۆڤی ئازاد دەشێت مرۆڤێکی بێمانا بێت ، بەڵام گەورەیی مرۆڤ ئەوە نییە لە کۆیلەیەتیدا بۆ مانا بگەڕێت ، بەڵکو ئەوەیە لە ئازادیدا بۆی بگەرێت .
" بەختیار عەلی "
لە ڕۆمانی "دواهەمین هەناری دونیا "
کۆمەڵێک کاناڵی جوانی کوردی, هەر یەکەوە مژارێکی جیاواز بە پێی حەزی خۆت هەڵبژێرە💚🌻
Читать полностью…لێرەوە باشترین کاناڵە هونەری و ئەدەبییەکان ببینن, بە پێی حەزی خۆتان کاناڵەکان هەڵبژێرن🌻💚
Читать полностью…لێرەوە باشترین کاناڵە هونەری و ئەدەبییەکان ببینن, بە پێی حەزی خۆتان کاناڵەکان هەڵبژێرن🌻💚
Читать полностью…❀ بۆ کورد و بۆ کوردستان ❀
❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀
☆ بۆ بەشداری کردن لە لیست 👇
@exchange_kurdistan
@exchange_kurdistan
من سەرەتای پاییزان هەمیشە دەردم گرانە، بینینی وەرینی ئەو هەموو گەڵایە وەها ڕۆحم دەگوشێت واهەستدەکەم دڵی من لەگەڵ هەموو گەڵایەکدا دەمرێت و زیندوو دەبێتەوە، پاییزان من غەمی درەخت دەمکوژێت، ئاخر بیری لێبکەنەوە... ملیۆنەها درەخت کە هاوڕێمانن، لەگەڵماندا سەر نشینی ئەم ئەستێرە جوانەن، لە پاییزدا نەخۆش و غەمگین و زەرددەبن. ئاە بیری لێبکەنەوە... بیر لەو هەموو هاوڕێ و برایانەمان بکەنەوە کە لەپاڵماندان و سروشت ڕووتیاندەکاتەوە و پێیاندەڵێت بخەون... عەزیزانی من... سەرەتای پاییزان مەراقی خەزان وەها کارم تێدەکات، سەرئێشەیەکی تونددەگرم، دەستدەکەم بە دوعا، دەڵێم خوایە پاییز بێئازار بەسەر نەمامە ناسکەکاندا بڕوات. خوایە خەزان زۆر ئازاری گوڵەکان نەدات... بەڵام هەندێجاریش دەپرسم بۆ ئێمەی ئادەمیزاد... هی هی هی... بۆ ئێمەی بەشەری بێفەڕ... هی هی هی هی... پاییزمان نییە، گەر هەر ساڵە جارێک تازە ببووینایەتەوە... گەڵای ڕەشمان لە خۆمان بوەراندایە، گومانی خراپمان لە خۆمان دەرکردایە... بە دڵێکی پاکەوە بهاتباینایەتەوە ناو بەهار... ئێستا دونیا جۆرێکی تر دەبوو... وانییە... جۆرێکی تر بوو.
شبر دەستێکی بە قژە زەردەکەیدا هێنا و گووتی: " موزتەزای ئازیز، گەر ئێمە وەک درەختەکان خاوەنی پاییزی خۆمان بووینایە، کەسانێک ئەوەی لە هاوینی ئەمساڵدا دەیکەن لە بەهاری داهاتوودا حاشایان لێدەکرد، ئەو کات وەرزەکان دەرفەتێکی گەورەیان دەدایە مرۆڤ خۆی لە بیربکات و گوناهی خۆی نەزانێت."
حەسەنی تۆفان گووتی: " مورتەزا، من چەندە مەراقمە پاییز گوڵەکان ئازار نەدات، هێندەش مەراقمە مرۆڤ مرۆڤ ئازار نەدات."
"بەختیار عەلی"🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹
گفتوگۆی نێوان "مورتەزای شەیتان و شبر و حەسەن تۆفان"
له ڕۆمانی "غەزەلنوس و باغەکانی خەیاڵ"
❀ بۆ کورد و بۆ کوردستان ❀
❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀
☆ بۆ بەشداری کردن لە لیست 👇
@exchange_kurdistan
@exchange_kurdistan
ئەو فۆبیایەی کە هەموو شتێکمان لە مەترسیدایە، جۆرە دۆخێکی دەروونی بۆ مرۆڤی کورد دروستکردوە، تا وەک بوونەوەرێکی ترساو بژی. ترسی لە ڕادەبەدەری دایکی کورد لە منداڵەکەی، ترسی پیاوی کورد لە شەرەف، ترسی حیزبی کورد لە نەمان، ترسی دینییەکان لە لەدەستدانی ئیمان، ترسی ناسیونالیستەکان لە فەوتان و نەمانی کورد و زمانەکەی ... هەمووی لکی جیاوازی یەک درەختن کە تەنیا میوەیەک ئەم درەختە بیگرێت داخوازی «پاراستن... پاراستن»ـە..... «پاراستنی شەرەف» ئەو سیستمە ئەخلاقییەی ڕاگرتووە کە هەیە، «پاراستنی قازانجەکانی نەتەوە» حیزبەکانی ڕاگرتووە، «پاراستنی ئیمان» هێزە دینییەکانی ڕاگرتووە. هەر هێزەو خۆی بەپارێزەری شتێک دەزانێت، وەک هێزێک خۆی دەبینێت بەدەم هاوار و فریادی موقەدەسێکەوە چووە کە لە مەترسیدایە.
هەموو هێزەکان کە دێن جگە لە نیازی پاراستن، جگە لە ئیشکردن لەسەر ترسە گەورەکان کاری تریان نییە، بەجۆرێک سیاسەت و دین و هەتا ژیانی ڕۆژانەش لە ژێر سایەی چەمکی پاسەوانی و پاراستندا بەڕێوە دەچن. هەڵبەت کێشەی سەرەکی ئەم زاراوەیە ئەوەیە لە ئاستی سایکۆلۆژیدا دەمێنێتەوە، واتە جگە لەوەی فۆبیایەکی دەرونییە، نابێتە پلانێکی ستراتیژی و عەقڵی بۆ کار. هێزێکی بزوێن نییە بۆ بیرکردنەوەی تیوری و داهێنان، ترسێکی دروستکەر نییە وای کردبێت کورد ماڵی خۆی قایم بکات، پلانی درێژخایەنی هەبێت بۆ چاککردنی دیوارە ڕوخاوەکانی خۆی، بەپێچەوانەوە ئەم ترسە جگە لەوەی ڕۆحی کشانەوە بۆ ناوەوە و داخستنی خود و ترسی نابەجێی لە دونیا چاندوە، بەرهەمی تری نییە.
"بەختیار عەلی"
لە كتێبی " دوا خەندەی دیكتاتۆر "
❀ بۆ کورد و بۆ کوردستان ❀
❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀
☆ بۆ بەشداری کردن لە لیست 👇
@exchange_kurdistan
@exchange_kurdistan
پێڕستێک لە کاناڵە فەرهەنگی و ئەدەبییەکانیی کوردستان فەرموون لەگەڵمان بن.
Читать полностью…بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.
Читать полностью…بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.
Читать полностью…بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.
Читать полностью…❀ بۆ کورد و بۆ کوردستان ❀
❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀
☆ بۆ بەشداری کردن لە لیست 👇
@exchange_kurdistan
@exchange_kurdistan
بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.
Читать полностью…ئیشی ئایدۆلۆژیستەكان دروستكردنی مرۆڤ و كۆمەڵگایەكی وەھمپەروەرە، ئیشیان ئەوەیە ئەفیون دروستبكەن تا یەكێتی و ئارامی دەرونی فەردەكان و كۆمەڵگاكان ڕابگرن.
ئەم توێژە ئەو توێژەیە كە ئەفیونەكان دروستدەكات، ئەفیونی ناسیۆنالیزم، ئەفیونی سۆسیالیزمێك كە پتر بۆنی ئەفسانە و خورافەتی لێدێت تا پرۆژەیەكی واقعی، ئەفیونی ئایدۆلۆژیای دینی، ئەفیونی خولقاندنی ھێزی ناواقعی، ترسی ناواقعی، سەركەوتنی درۆ، ڕوداوی مێژوویی ساختە، ئالتەرناتیڤی خافڵێن و بەھەڵەبەر... ھتد.
ئیشی ئەم توێژە بە پێچەوانەی ئیشی فەیلەسوفان و زانایان و مەعریفەدارانی سەردەمی ڕۆشنگەری دروستكردنی گومان و قووڵكردنەوەی پرسیار و گەورەكردنی ڕووبەری دوودڵی نییە. زادە و خولقاوی ساتێكن، تێیدا خودی كۆمەڵگا و پاشەڕۆژ بوون بە دوو ڕووبەری تاریك.
ئیشی ئەم توێژە تازەیە ئەوەیە نەھێڵێت گومانەكان گەورەتر بن، نەھێڵێت پرسیارەكان دوورتر بڕۆن، نەھێڵێت دوودڵی مرۆڤەكان و كۆمەڵگاكان قووڵتر ببنەوە. ئەمە ئەو توێژەیە كە وەزیفەی ئەوەیە نەھێڵێت ڕوی ڕاستەقینەی واقع دەربكەوێت، ئەو توێژەیە كە لە ژێر ناوی ڕۆشنفیكر، ڕۆشنبیر، منەوەر، زانا، خوێندەوار، مامۆستا.... و چەندین ناوی جیاوازدا، ڕوخساری یەك بونەوەری تر دەشارێتەوە، كە ئایدۆلۆژیستە.
"بەختیار عەلی"
لە كتێبی "ئایدۆلۆژیست"