كاناڵێك بۆ ناساندنی بیر و ئەندێشەی بەختیار عەلی. لەگەڵ جوانترین شێعر و وتارەكانی بەڕێوەبەر: @peshawa1946
❀ ئاڵوگۆڕی لیستی کوردستان ❀
❀ ئامانج ناساندنی ماڵپەڕە تایبەتەکەنە ❀
❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀
کە تۆ تۆرای لە چاوم وەک خەوی من
لە بسکت ڕەشترە مانگە شەوی من
بڕۆ مەجنوون بە لەیلای خۆت مەنازە!
کە ناوبانگی پتر دەرکرد ئەوی من
بزەی هاتێ, وتی جەلادی خوێری!
بە کەیفی خۆت پەتت باوێژە ئەستۆم
ئەوە پەت نییە میدالی ئیفتخارە
کە بوومە قارەمانی میلەتی خۆم!
#هێمن
پێڕستێک لە کاناڵە فەرهەنگی و ئەدەبییەکانیی کوردستان فەرموون لەگەڵمان بن.
گەورەترین کارەساتێک کە لە دونیای ئێمەدا ڕوو دەدات ئەوەیە، سیاسەت هەموو نیگاکانمان لەسەر پرۆسەی ڕزگارییەوە دەگوازێتەوە بۆ گەڕان و پشکنین و عەوداڵبوون بۆ ڕزگارکەر، لە بری ئەوەی بیر لە خودی ڕزگاری بکەینەوە، بیر لەوە دەکەینەوە کێ بخەینە پێش خۆمان ڕزگارمان بکات؛ هیچ بیرۆکەیەکی تەواومان لەسەر ماهییەتی ڕزگاری نییە، بەڵام بە ناوی مەزنی سیاسەتەوە خراوینەتە ناو سیستەمێکەوە و سوژدەمان بۆ دیکتاتۆرێک بردووە کە بەهیواین ڕزگارمان بکات.
لێرەدا کۆی کایەی سیاسی، چیی تر کایەی گەڕان نییە بۆ ڕزگاری، بەڵکوو کایەی گەڕانە بۆ ڕزگارکەر، بۆ سەرۆکی پیرۆز و ڕابەری مێژوویی. هەتا لە ئاستی فەلسەفیشدا ئەو بیروڕایانە گەشە دەکەن، کە دەتوانن خێرا ڕزگارکەرێکی ئامادە پێشنیاز بکەن، وەک ئەفلاتونییەت و مارکسیزمی تەقلیدی.
جیاوازیی نێوان سیاسەتێک کە بۆ ڕزگاری دەگەڕێت و سیاسەتێک کە بۆ ڕزگارکەر دەگەڕێت زۆر قووڵ و بنەڕەتییە؛ وەک جیاوازيی نێوان فەلسەفە و دین وایە، وەک جیاوازیی نێوان بیرکردنەوە و سوژدەبردن وایە.
"بەختیار عەلی"
لە كتێبی " خۆرھەڵات و لەبیركراوەكانی"
❀ ئاڵوگۆڕی لیستی کوردستان ❀
❀ ئامانج ناساندنی ماڵپەڕە تایبەتەکانە ❀
❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀
مۆسیقا دەنگی خودا خۆیەتی، دەنگی ئەوە له سافترین هەناسەیدا
"بەختیار عەلی"
🎵#کەیهان_کەڵهووڕ
@melodi_aa 🌺 @melodi_aa 🌺 @melodi_aa
لێرە ژیان ڕیتمێکە لە مۆسیقا🌱
تۆ...
شوێن بوویت و موعجیزە كردیتی بە كات. مەرگێكت لەدەستدایە، بەدەوری ڕۆحمدا دەگەڕێت.
بیابان بوویت و موعجیزە كردیتی بە دارستان. خەزانێكت ھەیە، بەسەر دڵمدا دەوەرێت
شەو بوویت و موعجیزە كردیتی بە ڕۆژ. تیشكێكت ھەیە، ھەموو خۆری منی خنكاندووە
بەرد بوویت و موعجیزە كردیتی بە گیا. ڕەگێكت ھەیە، تا دۆزەخی من ڕۆچووە.
ھەوا بوویت و موعجیزە كردیتی بە با. گێژەنێكت ھەیە تا ناو خوێنی من ڕۆشتووە.
نەرم بوویت و موعجیزە كردیتی بە شمشێر، برینت ھەوای گەروومی خوێناوی كردووە.
دەوا بوویت و موعجیزە كردیتی بە زام. دەردت خەیاڵی منی بریندار كردووە.
تۆ... تۆ...
حەقیقەت بوویت و موعجیزە كردیتی بە خەیاڵ. یادت وجودی منی وێران كردووە.
"بەختیار عەلی"
لە دیوانی "شەوێك ئاسمان پڕبوو لە ئەستێرەی شێت"
کچ بووم و گەورەیش
گەورەی عەشق
گەورەی فرمووڵەکانی چۆن بینینی ئێوارانت...!✨🎼
#هەنسک
/channel/melodi_aa
❀ ئاڵوگۆڕی لیستی کوردستان ❀
❀ ئامانج ناساندنی ماڵپەڕە تایبەتەکەنە ❀
❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀
شۆڕش پرۆسەیەکی دوو دیوە، بەدیوکدا ئەکتی بەرەنگاربوونەوەی دەزگاکانی دەوڵەت و ئایدۆلۆژیا و ستراتیژە سەرکووتکەرەکانێتی، بە دیوێکی دیکەشدا کرداری بەرەنگاربوونەوەی مرۆڤە سادەکانە بۆ بیرکردنەوەکانی خویان، سیستم شتێک نییە تەنیا لە دەرەوە هەبێت، تا بتوانین تەنیا لە دەرەوە بیڕوخێنین، سیستم شتێکە لە ناو خۆشماندا، لە هۆش و بیرکردنەوەماندا. «بەرەنگاری» پرۆسەیەکە نێوەی لە دەرەوەیە، نیوەکەی دیکەی ڕوانینی مرۆڤە لە دۆگماکانی ناو سەری خۆی، پاککردنەوەی دەرونی خۆیەتی لە کینە و ڕاسیزم و سێکسیزم و تەسکبیری نەتەوەیی و دینی. سیوهەشت ساڵ لە مەوبەر لە تاران لەگەڵ شۆفێرێکدا کەوتمە گفتوگۆ، پیاوەکە زۆر توند و ڕوون دژ بە ئاخوندەکانی ناو دەوڵەت بوو، کێشەی لەگەڵ هەموو سیستمی بەڕێوەبردنی وڵاتەکەدا هەبوو، بەڵام کاتێک لێم پرسی من کوردم و بەلامەوە گرنگە بزانم ئاخۆ لەگەڵ ئەوەدایە کوردەکان مافی زۆرتریان هەبێت؟ کابرا وەخت بوو لە ماشێنەکەی بمکاتە دەرەوە. شۆفێرە بچوکەکەی تاران لە دژی هەموو ئاخوندەکان بوو، بەڵام ئاخوندێکی بچوک لە ناخیدا بوو نەیدەتوانی تێیپەڕێنێت. دڵێکی شۆڕشگێری هەبوو دەیویست ڕژێمی سیاسی بگۆڕێت، بەڵام عەقڵێکی شۆڕشگێڕی نەبوو بتوانێت دونیا بگۆڕێت.
"بەختیار عەلی"
لە وتاری " خەونەکەی خۆتم پیشاندە..ئێران و کێشەی گۆڕانکاری لە خۆرهەڵات "
❀ ئاڵوگۆڕی لیستی کوردستان ❀
❀ ئامانج ناساندنی ماڵپەڕە تایبەتەکەنە ❀
❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀
هەموو دەسەڵاتێکی ڕەها جیهان وەک شوێنی یاری سەیردەکات، یارییەک کە تەنیا بە یاساکانی توندوتیژی دەبرێت بەڕێوە... گەندەڵی دەسەڵاتی ڕەها تەنیا لەوەدا نییە سامانی کۆمەڵایەتی دەدزێت، لەوەدایە بەردەوام دەیەوێت ئەو هێزە دەربخات کە دەتوانێت بێدەسەڵاتەکان وێرانبکات. سەدام حوسەین نمونەی ئەو خواستە بوو، کاتێک سەربازەکانی سەدام حوسەین کوێتیان تاڵانکرد بۆئەوە نەبوو پێویستییەکیان بەو کەلوپەلە دزراوانە هەبێت، بەڵکو بۆئەوە بوو پیشانی کوێتییەکانی بدات دەتوانێت وێرانیانبکات.
لەزەتبردن لە دەسەڵات لە لەزەتبردن لە توندوتیژی جیانابێتەوە، کەم دەسەڵات هەیە لە جەوهەردا سادیست نەبێت... دەسەڵاتی ڕەها پێویستی بە داگیرکردنی هەموو شتێکە تا دڵنیابێت دەسەڵاتی ڕەهایە.
ترسناکترین شتی دەسەڵاتی ڕەها ئەوەیە (...) قوربانییەکانی هەموو بوکەشوشەی بچوکن، وەک کەرەستەی یارین. لەم خاڵەدا شارلی شاپلن لە فیلمی دیکتاتۆری مەزندا ڕاستییەکەی بە وردی پێکاوە، بەتایبەت لە دیمەنی یاریکردنی دیکتاتۆردا بە تۆپە گەورەکەی گۆی زەوی، لێرەدا شاپلن جیاواز لە هەموو تیوریزەکەران تیشک دەهاوێتە سەر جەوهەری منداڵانەی دەسەڵاتی ڕەها، وەک خواستێکی بێسنوور بۆ یارییەکی گەورە و گەردونی. دیکتاتۆر لێرەدا منداڵێکە سنووری یارییەکانی خۆی گەورەکردوە بۆ ئەوەی لە سەر ئاستی دونیا وازیبکات.
رەخنەگری ئەڵمان «مارسێل رایش ڕانیسکی» لە ژیاننامەکەیدا «ژیانی من»، تێکستێکی سەرنجڕاکێش دەربارەی سەردەمی دەسەڵاتی نازییەکان لە وارشۆ دەنوسێت، ڕانیسکی دەڵێت «هەر ئەڵمانێک کە دەستێک جلی سەربازی لەبەردابایە و تفەنگێکی بەدەستەوەبایە، دەیتوانی لە وارشۆ چی بووێت بە هەر جوویەکی بکات. دەیتوانی بەزۆر گۆرانی پێبڵێت، سەمای پێبکات، پێی بڵێت خۆی پیسبکات، یان بیخاتە سەر چۆک تا بکەوێتە تکا و پاڕانەوە نەیکوژێت. دەیتوانی لە ناکاو تەقەی لێبکات، دەشیتوانی بەجۆرێکی لەسەرەخۆ و ئازاربەخش بە ئەسپایی بیکوژێت. دەیتوانی فەرمانی پێبدات خۆی ڕووتبکاتەوە و بەدەرپێی کورتەوە شەقامەکان گسک بدات و دواتر لە بەرچاوی هەمووان میزبکات....». کاتێک سەیری ئەم ڕستانەی ڕانیسکی دەکەین، تەنیا خراپەی دەسەڵاتی ڕەهامان بۆ دەرناکەوێت، بەڵکو خراپەی بێدەسەڵاتی ڕەهاشمان بۆ دەردەکەوێت، تەنیا ترسناک نییە مرۆڤ ئەوەندە دەسەڵاتی هەبێت، بەڵکو لەوە خراپتر ئەوەیە هێندەش بێ دەسەڵات بێت. لێرەدا تێزەکەی هانا ئارێنت دێتە سەرەوە کە دەڵێت «بێدەسەڵاتی ڕەهاش گەندەڵی ڕەها دروستدەکات».
" بەختیار عەلی "
لە کتێبی "دوا خەندەی دیکتاتۆر"
شەڕانگێزیی لە سۆشیال میدیادا
شەڕانگێزیی لە ئاستی مەجازیدا، شتێک نییە لە شەڕانگێزی واقعی جیابکرێتەوە، توندوتیژی و هەراسانکردن لە ئینتەرنێتدا، دابڕاو نییە لە فۆرمە واقعی و هەراسانکردنە ڕاستەوخۆکان لەسەر ئەویدی. ترسناکترین سیفەتی ئەم توندوتیژییە ڕەمزییە کە لە جیهانی مەجازی «فیرتوئێل»دا گەشەدەکات ئەوەیە دەبێت بە جۆرە توندوتیژییەک، ڕاستەوخۆ فەرد بێگەڕانەوە بۆ هیچ مەرجەعێک، یان بێ فەرمانی سەرکارێک یان بێ ئاڕاستەکردنی ڕاستەوخۆی هێزێک ئەنجامیدەدات.
توندوتیژی پۆلیسێک یان تیرۆریستێک یان شۆڕشگێڕێک، توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەرێک یان دیلێک، هەمیشە لە چوارچێوەی کارێکی دەزگایی ڕێکخراودایە، پەیامێکی سیاسی ڕاستەوخۆی هەیە. بەڵام فەزای فیرتوئیل ئەو وەهمە لای تاکەکان گەورەتر دەکات، ئەوە خۆیانن ئازادانە بڕیاردەدەن و کاردەکەن، ئەوە ئەوانن لە هەستی شۆڕشگێڕانەیانەوە یان لە هەستی دینیانەوە یاخود لە هەستی نیشتیمانپەروەری و ئەخلاقیانەوە قسەدەکەن.
کاتێک پرۆسەی پەلاماردان و شەڕانگێزی لە نێتدا دەستپێدەکات، بکەرەکان خۆیان وەک تاکی ئازاد دەبینن کە لە قووڵایی ئازادی خۆیانەوە بڕیاریانداوە، لێرەدا فاشیزم ماسکی جۆرە بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی و نەتەوەیی و دینی دەکاتە سەر.
تێکشکاندنی ڕەمزیی ئەویدی، سووککردنی، بچوککردنەوەی، ئابڕوبردنی لە بەرچاوی گشتدا، دەبێتە ستراتیژێک کە سوبێکت «پەلاماردەر» هەموو ئەخلاقی گاڕان و هۆردو کە لە ناو هۆش و دەرونیدا نوسراوە زیندوودەکاتەوە.
توندوتیژیی سەمبولی لە نێتدا، هۆکارێکە تاک خۆی وەک فەردێکی دڵسۆز بۆ گروپ و بەهاکانی پیشانبدات، خۆی وەک چاوێک بۆ سانسۆری ئەخلاقی و سیاسی نمایشبدات. کەسێک کە بێئەوەی هیچ هەڕەشەیەکی لەسەر بێت، بێئەوەی کەس داوای لێکردبێت، بێئەوەی کەس فشاری خستبێتەسەر، مۆراڵی کۆمەڵایەتی و ئەخلاقی وابەستەی خۆی دەسەپێنێت و بەرگری لێدەکات.
"بەختیار عەلی"
لە کتێبی "زنجیرەکانی دۆن کیشۆت"
ئەوەی لە خۆرهەڵات هەیە و دەخوێنرێت هەندێک کتێبە لەسەر کیمیا یان فیزیا یان ئابووری یان هەر بوارێکی دی، بێئەوەی ئەم زانیارییانە بتوانن گەشەبکەن و ببن بە زانست... زانست بریتییە لە ئیشکردن لەسەر جیهانبینی، لەسەر تێڕوانینی گشتیمان بۆ گەردون و مرۆڤ و کۆمەڵگا، هەر کات ئەو کاریگەرییانە نەبوون، وەک ئەوەیە زانست بووبێت بە کارخانەیەک بۆ بەرهەمهێنانی فەرمانبەرانی گەمژە.
"بەختیار عەلی"
لە کتێبی "زنجیرەکانی دۆن کیشۆت"
ساڵەهای ساڵ ئارەزووەکانت دەتکوژێت، تا ڕۆژێک دێت تێدەگەیت دەتوانیت بێ هیچ بژیت، تێدەگەیت سەرتاپای ئەو شتانەی حەزت لێیانە سەرابن، تێدەگەیت قورسایی شتەکان لە قووڵایی خۆتان، ئەوە ئەو ساتەیە کە دەتوانیت ئیتر بیر لەئارەزووەکانت نەکەیتەوە، ئیتر دەبێت خەیاڵەکانت بەشێوەیەکی دی دروست بکەیتەوە ...
"بەختیار عەلی"
له ڕۆمانی "دواهەمین هەناری دونیا"
خەڵک هەموو پێویستیان بە جەلادێکە سەریان ببڕێت، پێویستیان بە جەلادێکی دیکەشە تۆڵەیان لە جەلادی یەکەم بۆ بکاتەوە، بەختەوەر دەبن ببینن خۆیان چۆن دەکوژرێن، بەختەوەریش دەبن بۆ خۆیان بگرین، بەختەوەریش دەبن یەکێک تۆڵەیان بۆ بکاتەوە.
"بەختیار عەلی"
له ڕۆمانی"هەورەکانی دانیال"
مرۆڤ پێش ئەوە ئامێرێکی مۆسیقا بگرێت به دەستییەوە،
دەبێ دڵنیا بێت لەوەی شتێکی هەیه به زمان ناوترێت..!
"بەختیار عەلی"
له ڕۆمانی "شاری مۆسیقاره سپییەکان"
🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹
@melodi_aa
زۆرجار لە کاتی سەفەرەکەمدا لەگەڵ لیڤیتانت، دەچوومە سەر بەردێکی گەورە و لەوێوە سەیری ئەو هەموو ماشێن و تانک و زرێپۆش و لوولە تۆپانەم دەکرد کە بەعسییەکان لەو سەر زەمینەدا بڵاویانکردبووەوە، دەمزانی دەتوانن مرۆڤ بکوژن، بەڵام دەمزانی ناتوانن بگەنە قووڵایی کوردستانە ئەبەدییەکەی من ... ئەو کوردستانەی لەو ملیۆنەها باڵندەیە دروستبووە کە سبەی بە ئاسماندا دەفڕن، لەو ملیۆنەها گوڵە دروستبووە کە سبەی دەڕوێن، کوردستانێک کە دەستکردی سیاسەت یان مێژوو یان شۆڕش نییە، بەڵکو دەستکردی ئەبەدییەتە.
"بهختیار عهلی"
لە ڕۆمانی " كهشتیی فریشتهكان بهرگی ١ "
تاکوو ژن ئازاد نەبێ، سەرچاوەکەی ژین، لیخنە
دایکی زانایە کوڕی ئازا دەنێرتە خەبات
من گوتم، توش تێبگە، ناگاتە دەریایە زنە..!
#هێمن
پێڕستێک لە کاناڵە فەرهەنگی و ئەدەبییەکانیی کوردستان فەرموون لەگەڵمان بن.
هەندێک شەو هەن تەنیا له یادەوەریدا هەڵدەگیرێن، نه وشە دەتوانێت وەسفیان بکات، نه ڕستەی ئاسایی دەتوانێت بیانپارێزێت، نه وێنە دەتوانێت تەواوی هەستەکانیان بگوازێتەوە. له هەر شوێنێکدا کتێبەکان و وێنەکان، قەڵەمەکان و نۆتەکان، فڵچەکان و پەنجەکان، فرمێسکەکان و دەنگەکان نەیانتوانی تەواوی ڕاستی بگوازنەوە، نەیانتوانی وێنەی هەندێک چرکه بگرن، نەیانتوانی هەندێک سات تۆمار بکەن، با بێدەنگ بن.
"بەختیار عەلی"
له ڕۆمانی " شاری مۆسیقارە سپییەکان "
تاکوو ژن ئازاد نەبێ، سەرچاوەکەی ژین، لیخنە
دایکی زانایە کوڕی ئازا دەنێرتە خەبات
من گوتم، توش تێبگە، ناگاتە دەریایە زنە..!
#هێمن
پێڕستێک لە کاناڵە فەرهەنگی و ئەدەبییەکانیی کوردستان فەرموون لەگەڵمان بن.
گهمژهییه وا تێبگهین ڕۆشنبیران بوونهوهرێكی سیاسی نین، ڕۆشنبیران سیاسین بهو مانایهی كه دژی سیاسهت و شهپۆله باوهكانی دهوهستنهوه. جهوههری سیاسهت لای ڕۆشنبیران لهسهر دووبارهكردنهوهی ئهوه ڕاناوهستێت كه خودی سیاسهت بهرههمیدههێنێت، بهڵكو لهسهر گومانكردن لێی ڕادهوهستێت. ڕۆشنبیر ئیش به ڕۆحه ناتهبا و یاخییهكهی سیاسهت دهكات، واته ئهو بهشهی كه زۆرجار لهناو سیاسهتدا جڵهو دهكرێت و سنووردار دهكرێت و جێگای نابێتهوه.
ئیشی ڕۆشنبیر ئهوهیه نههێڵێت هیچ گروپێك تا ئهوسهری ئهوسهر، دوای هیچ وههمێك یان خهیاڵێك بكهوێت. ڕهخنهی ڕۆشنبیر له سیاسهت ناگهڕێتهوه بۆئهوهی كاری به سیاسهتهوه نییه، بهڵكو دهگهڕێتهوه بۆ ناتهبایی ئهو لهگهڵ ئهو ڕۆحهدا كه سیاسهت ههڵگرێتی، كه ئهویش گهڕانه بهدوای تهباییدا... تهبایی ههمیشه پێویستی به دۆگما و دووبارهكردنهوه و سادهیی ههیه، ڕۆشنبیر جۆرێكی تر له سیاسهت دروستدهكات، كه لهسهر دۆگما و دووبارهكردنهوه و سادهیی ڕاناوهستێت. سیاسهت ههمیشه پێشنیاری چارهسهری پێیه، ڕۆشنبیر ههمیشه پێشنیاری گرفت و كێشهیهكی پێیه. بهوپێیهش ئیشی ڕۆشنبیر ئهوهیه كارێكبكات سیاسی "ههر كهسێك بێت" له گومانێكی ههمیشهییدا لهخۆی، بژی.
"بهختیار عهلی"
له كتێبی "جوانییهكانی ناڕێكی"
هەتا شنەبات شێت نەکردووە و
نەبووە بە تۆفان،
لەچکەکەت لادە،
با لە ڕەشماڵی بسکەکانتا بگیرسێتەوە.
نەکەی جڵەوی بسکی ڕەش شل کەی،
کە من زۆر ترسم لە ڕەشەبایە!
#مارف_ئاغایی
پێڕستێک لە کاناڵە فەرهەنگی و ئەدەبییەکانیی کوردستان فەرموون لەگەڵمان بن.
هەتا شنەبات شێت نەکردووە و
نەبووە بە تۆفان،
لەچکەکەت لادە،
با لە ڕەشماڵی بسکەکانتا بگیرسێتەوە.
نەکەی جڵەوی بسکی ڕەش شل کەی،
کە من زۆر ترسم لە ڕەشەبایە!
#مارف_ئاغایی
پێڕستێک لە کاناڵە فەرهەنگی و ئەدەبییەکانیی کوردستان فەرموون لەگەڵمان بن.
بەکوردی دەژیم بە کوردی دەمرم
بە کوردی دەیدەم وەرامی قەبرم
بە کوردی دیسان زیندوو دەبمەوە
لەو دنیاش بۆ کورد تێهەڵدەچمەوە
#مامۆستا_هەژار
پێڕستێک لە کاناڵە فەرهەنگی و ئەدەبییەکانیی کوردستان فەرموون لەگەڵمان بن.
بەکوردی دەژیم بە کوردی دەمرم
بە کوردی دەیدەم وەرامی قەبرم
بە کوردی دیسان زیندوو دەبمەوە
لەو دنیاش بۆ کورد تێهەڵدەچمەوە
#مامۆستا_هەژار
پێڕستێک لە کاناڵە فەرهەنگی و ئەدەبییەکانیی کوردستان فەرموون لەگەڵمان بن.
پێی بڵێن بێ، شاری شیعرم پڕ له وێنهی شیرنه
چی دهکا فهرهاد ئاخر، بهو کهژ و کێوانهوه؟
#ناسرى_حيسامى
پێڕستێک لە کاناڵە فەرهەنگی و ئەدەبییەکانیی کوردستان فەرموون لەگەڵمان بن.
وەک کانیی ویشککراو
لە حەسرەت چەند دڵۆپ ئاودامە، پێی بگریم.
# مارف_ئاغایی
پێڕستێک لە کاناڵە فەرهەنگی و ئەدەبییەکانیی کوردستان فەرموون لەگەڵمان بن.
گەورەترین هەڵە ئەوەیە وابزانین دەسەڵات بە هەڵە ئەم فۆرمەی لە حوکمڕانی دامەزراندوە. ئەم دۆخەی ئێستا تیا دەژین تەنیا بەرەنجامی بێویژدانی و بێباکی چەند سیاسییەک نییە، بەڵکو زادەی کۆمەڵگایەکە لە هەموو ئاستەکاندا لە قەیراندا دەژی، ئەوەی ئەم حوکمڕانانە ڕادەگرێت یان وادەکات دۆزینەوەی ئەلتەرناتیڤ بۆیان سەخت بێت، قەیرانێکی قووڵە کە ژێرخانێکی فیکری و کولتووری و پەروەردەیی سەرسەختی هەیە. کۆمەڵگاگەلێک ئامادەنەبێت گۆڕانکاریی لە فۆرمی بیرکردنەوە و ڕوانین و کولتووردا بکات، ئامادەنەبێت زانست و دەستکەوتەکانی زانست لە جیهانبینی خۆیدا جێبکاتەوە، تا سەر ئێسقان لە خورافەتدا نوقمبێت، ئامادەنەبێت لە هیچ بوارێکی ڕاستەقینەی ژیاندا پڕۆسەی گۆڕانکاریی ڕاستەقینە پیادەبکات، فیکر و عەقڵانییەت جێگایەکیان نەبێت، تێگەیشتنێک بۆ مەزهەب هەڵببژێرت پڕبێت لە شەڕانگێزی و دژایەتی زانست و ئازادی، پڕبێت لە دژایەتی نوێگەریی، دەرگای کۆمەڵگای خۆی لە ڕووی دونیادا دابخات، دەرگای کۆمەڵگای خۆی لە بەردەم هەموو هەوڵێکی جوڵاندن و نوێکردنەوەیەکی ناوەکیدا دابخات. کۆمەڵگایەک نەیەوێت جێگای ڕاستەقینە ببەخشێتە زانست، فەلسەفە، ئەدەب، هونەر، عەقڵییەتێک پەروەردەبکات ترسی لە هەموو بەرهەمێکی ئینسانی ناوخۆ و دەرەکی هەبێت، دژی کتێب بێت، دژی ڕۆشنبیر بێت. مرۆڤگەلێک بخولقێنێت جەهلی خۆیان لێ ببێت بە فیکر و ئیمان. دابەشکردنی دەسەڵات لە خێزاندا، لە نێو ژن و پیاودا، لە نێوان چینەکاندا سەدان ساڵ بێت یەک شێوەبن و هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتبێت. ئەمانە و سەدان خاڵی تری گرنگ... دوای ئەوە یەکێک بێت داوای گۆڕانکاریی سیاسی بکات! ئەمە ئەو کۆمیدیایەیە تێیدا چەقیوین. ئەستەمە لە دونیایەکدا لە هەموو کونج و کەلەبەرێکییەوە هاڵاوی ترس لە گۆڕانکاری هەڵدەستێت، قسە لە گۆڕانکاریی بکەین. کەی وێرامان ڕاشکاوانە لە جومگە و ژێرخان و بنەما کولتووری و ئەخلاقی و فیکرییەکاندا باس لە گۆڕانکاریی بکەین، دواتر دەتوانین قسە لەسەر ئەلتەرناتیڤی سیاسی بهێنینە پێشێ. هەر قسەیەک لەسەر گۆڕانکاریی سیاسی قووڵ بە هەموو بوار و کایەکانی تردا نەڕوات، هیچ نییە جگە لە بەشێک لە ململانێیەکی حیزبی و سیاسی کە دەمانباتەوە سەر هەمان دەرگای داخراوی ئێستا. ئەوەشی بەوە خۆی دەخەڵەتێنێت گوایە ئەم ڕێگایە قورس و نەکردەیە، دەبێت بزانێت ئەم ڕێگایە تەنیا ڕێگایە و ئاسانترین ڕێگاشە بەراورد بەوەی هەموو جارێک بە جەهەنەمی شۆڕش و جەنگ و کاولکارییەکی مێژووییدا بڕۆین، بۆ ئەوەی بگەینەوە بەردەمی هەمان دەرگای داخراو. ئەوەی پەروەردەمان بگۆڕین، فیکرمان بگۆڕین، دەستکاریی جیهانبینیمان بکەین، مۆراڵمان ڕاستبکەینەوە، کینە و ڕق کەمبکەینەوە، بەسەر دونیادا بکرێینەوە، گەشە بە زانست بدەین، دەسەڵات لە جەهل بستێنینەوە، سەدان جار لەوە ئاسانترە دەیان و سەدان ساڵ قسە لە گۆڕانکارییەکی مەحاڵ بکەین کە هەمیشە دوای سوڕێکی مێژوو دەمانهێنێتەوە بەردەمی هەمان دۆخی ئێستامان.
"بەختیار عەلی"
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "ڕۆژنامەی هاوڵاتی"
وەتەن گیان و سەر و ماڵم فیدای تۆ
وه گیانی من کەوێ دەرد و بەڵای تۆ
مامۆستا هێمن❤️
پێڕستێک لە کاناڵە فەرهەنگی و ئەدەبییەکانی کوردستان فەرموون لەگەڵمان بن
بۆ تۆ چوومە ژوانی مەرگ ئەی وڵات
مەرگ خۆی پەیمانشکێن بوو نەهات!
✍ #هێمن_نادر
پێڕستێک لە کاناڵە فەرهەنگی و ئەدەبیەکانی کوردستان فەرموون هاوڕێیان لەگەڵمان بن👇👇👇