baxtyar_ali | Unsorted

Telegram-канал baxtyar_ali - بەختیار عەلی

4828

كاناڵێك بۆ ناساندنی بیر و ئەندێشەی بەختیار عەلی. لەگەڵ جوانترین شێعر و وتارەكانی بەڕێوەبەر: @peshawa1946

Subscribe to a channel

بەختیار عەلی

بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.

Читать полностью…

بەختیار عەلی

لەناكاو وەك ڕاستییەكم پێبڵێت كە نامەوێت تێیبگەم، كەمێك دەنگی بەرزكردەوە و گووتی «بەڵام تۆ دیلی چی بوویت… دیلی شەو بوویت، دیلی بیابان، دیلی گەردون، دیلی ئەو ئەستێرانەی هەمیشە كاتت هەبووە سەیریانبكەیت… موزەفەری سوبحدەم، من شەوێك لەگەرمەی جەنگدا، لەگەرمەی خوێنڕشتندا، هێزەكانی خۆم بەرەو بەرزاییەك دەجوڵاند، لەو كاتەدا سەرم بەرزكردەوە و ئاسمانم بینی… ملیۆنەها ئەستێرەم بینی… بچوكی خۆمم بەراورد و بەرامبەر بەگەردون بینی… شوێنی خۆمم لەناو ئەو دونیایەدا بینی… ئەوكات بیرمكردەوە من ساڵەهای ساڵە ئەستێرەم نەبینیوە… ساڵەهای ساڵە كاتی ئەوەم نەبووە بیر لەئاسمان بكەمەوە… سەیری مانگ بكەم… نا… ئەو ساتە تێگەیشتم من نیوەی ئەم جیهانەم دۆڕاندووە… من عومرم دەڕوات و كاتی ئاوڕدانەوەم نییە لەو شتانەی لەسەروو ئەم شەڕ و كوشتارەوەن… ئەو شەوە سەری خۆم دا بەبەردێكدا و هاوارمكرد «چ وشەیەكی ساختە و بێمانا و فێڵبازە وشەی دونیا»… موزەفەری سوبحدەم ئەوشەوە ئێمە جەنگمان بردەوە، بەڵام من دۆڕابووم… بەجۆرێك دۆڕابووم هیچ وەخت پێشتر بەزینی وام بەخۆمەوە نەدیبوو… نا نامەوێت بدۆڕێم. شەوێك بیرم لەوەكردەوە خەڵوەتێك دروستبكەم… خەڵوەتێك لەجێگایەكدا بتوانم هەموو شتەكان لەیادبكەم و خۆم تەرخانبكەم بۆ لەزەت وەرگرتن لەشەو و بێدەنگی و سروشت… شوێنێك بمگێڕێتەوە سەر شوێنی خۆم، وەك ئادەمییەكی بچوك لەناو گەردونێكی گەورەدا… تۆ خۆشبەختیت… ئێمە هەموو دیلبووین، بەڵام تۆ بەختەوه‌رترینمان بوویت… موزەفەری سوبحدەم تۆ تێناگەیت چەند قورسە من بتوانم ببمەوە بەئادەمییەكی بچوك لەناو گەردونێكی گەورەدا… موزەفەری سوبحدەم فێرمكە چۆن ببمەوە بەئادەمییەكی بچوك، چۆن بگەڕێمەوە سەر ئەسڵی خۆم؟

" بەختیار عەلی "
لە ڕۆمانی " دواهەمین هەناری دونیا "

🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋
🆔 @baxtyar_ali

Читать полностью…

بەختیار عەلی

گووتاری هەڕەمەکی و ڕەشۆکی دونیای ئێمەیان تەنیوە، عەوام بووە بە قسەکەری سەرەکی، عەوامی حیزبی میدیاکانی حیزب و عەوامی ئۆپۆزسیۆن میدیای ئازادیان داگیرکردوە، بەجۆرێک ئێستا ئەوەی لە کۆمەڵگای ئێمەدا بەیەکدا دەدات، هەر عەوام خۆیەتی کە سەرە جیاوازەکانی قەپاڵ بە یەکدا دەکەن و یەک، یەکتری دەخۆن. کێشەکە لای من ئەوە نییە کە خەڵک قسە نەکات و ئازاد نەبێت، بە پێچەوانەوە عەوامێکی بێدەنگ ترسناکترە لە عەوامێکی قسەکەر، بەبڕوای من کێشەکە لە نەبوونی ئەو پاشخانە فیکری و مەعریفییە پتەوەوە سەرهەڵدەدات کە هێزی بە زانست بەخشیبێت، بتوانێت بێترس لۆژیک و سیستمی تێڕوانین و بیرکردنەوەی عەوام بخاتە ژێر ڕەخنەوە و ئایدیای گرنگتر و دروستتر بخاتە جێگایان یان هەر خودی ئەو ئایدیانە لەسەر بنەمای پتەوتر دابڕێژێتەوە. کۆمەڵگای ئێمە ئەو مەودا ئۆبژێکتیڤە زانستییەی دروست نەکردوە بکرێت بڕوای تاکڕەهەند و یەک جەمسەر و خورافیانەی عەوام بخاتە ژێر ڕەخنەی توندەوە و خۆی لە ئەفسانەکانی بپارێزێت. عەوام هێزێکی پڕ خورافەتە، بەڵام شێوە و ناوەڕۆکی خورافەتەکانی زوو دەگۆڕێن، چل ساڵ لەمەوبەر عەوامەکان نوشتەیان دەنوسی، بەڵام ئێستا لە ڕۆژنامە و ماڵپەڕ و فەیسبوکدا دەنوسن، کەچی فۆرمی ئەفسانەکانیان و شێوەی بیرکردنەوەیان هەمان شتن. لاوازیی ژێرخانی مەعریفی و زانستی، وادەکەن لە هەموو جێگاکان دەرگا لەبەردەم بڕیار و تێگەیشتن و چەشە و هەڵبژاردنەکانی عەوامدا کراوە بێت.

" به‌ختیار عه‌لی‌ "
له‌ كتێبی‌ " ئۆپۆزسیۆن و پۆرترێته‌كانی‌ "

🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋
🆔 @baxtyar_ali

Читать полностью…

بەختیار عەلی

ناساندنی کتێبی " نەفرەتی نەوبەهاران " نوێترین ڕۆمانی مامۆستا بەختیار عەلی، لە بڵاوکراوە ناوازەکانی ناوەندی ڕەهەند.
🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋
🆔 @baxtyar_ali

Читать полностью…

بەختیار عەلی

بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە

Читать полностью…

بەختیار عەلی

بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە

Читать полностью…

بەختیار عەلی

ناڕەزایی و بەرەنگاربوونەوەی دەسەڵات سروشتی ژیانە. ھیچ مرۆڤێک بە ئاسانی ئەو ڕێسا و یاسا و دەستوورانە قەبووڵ ناکات کە لەسەرەوە بەسەریدا دەسەپێنرێن. کۆمەڵگای بێ ئۆپۆزسیۆن کۆمەڵگای کۆیلەیەتی ڕەھایە، کۆمەڵگای ئەو مرۆڤانەیە کە ناتوانن بڵێن نا. کۆمەڵگایەکە ختوکەی دەسەڵات دەدات زیاتر دەست لە ژیان وەربدات، زیاتر دەست بۆ ئازادیی خەڵک بەرێت، زیاتر ئەوەی مافی خۆتە زەوتیبکات و ئەوانی دیش بەو زەوتکردنە ڕازیبکات. دەسەڵات ئەو ھێزە نییە کە ماف زەوتدەکات، بەڵکو ئەو ھێزەیە کە مافی تۆ زەوتدەکات و منیش بەو زەوتکردنە خۆشحاڵ و ڕازیدەکات. مافی من زەوتدەکات و تۆش بەو زەوتکردنە خۆشحاڵدەکات. دەسەڵات لە یەک ڕێگاوە دەتوانێت حوکمبکات، بەوەی نەھێڵێت وەک مرۆڤ ھاوسۆزی یەکتربین. تۆ وەها لێدەکات بەشداربیت لە زەوتکردنی مافی مندا و من وا لێدەکات بەشداربم لە زەوتکردنی ماف و ئینسانییەتی تۆدا. ئۆپۆزسیۆن بوون شکاندنی ئەو ھاوکێشەیەیە، گەڕانەوەیە بۆ بنەمای ھاودەردیی مرۆڤ لەگەڵ مرۆڤدا. گەر دەسەڵات بەوە باڵادەست دەبێت، مرۆڤەکان بکاتە دوژمنی یەکتر، وایان لێبکات لە شکاندن و بچوککردنەوەی یەکدا بەشداربن، ئەوا ئۆپۆزسیۆن بە پێچەوانەوە تەنیا کاتێک مانای ھەیە کە مرۆڤ بکاتە بوونەوەرێک بەرگریکەر لە مافی خۆی و مافی ئەوانی دی. دەسەڵات چاندنی شەڕانگێزی و گومانە لە نێوان گروپ و گروپ و مرۆڤ و مرۆڤدا، ئۆپۆزسیۆن بوونیش گێڕانەوەی بڕوایە بۆ ئەو پەیوەندیانە، شتێکە لە دەرەوەی مۆراڵی شەڕانگێزی دەست پێدەکات و دەبێت لە بڕوای مرۆڤدا بە مرۆڤ تەواو بێت.

"به‌ختیار عه‌لی‌"
له‌ كتێبی‌ " ئۆپۆزسیۆن و پۆرترێته‌كانی‌ "

🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋
🆔 @baxtyar_ali

Читать полностью…

بەختیار عەلی

«ئەمڕۆ کۆمەڵگای ئێمە بە ساتەوەختێکی نائومێدی قووڵدا دەڕوات. بەڵام بێزاریی و توڕەیی مرۆڤەکان لە دەسەڵات، خەڵکی بەرەو ئەوە نەبردوە قووڵتر و جدییتر بیر لە ژیان و ئاسۆکانی گۆڕان بکەنەوە، بە پێچەوانەوە بێزاریی لە دۆخی سیاسی کارێکی کردوە، مرۆڤەکان بەرەو ئەفسانە و خورافات، بەرەو ناجدیی بوون و پشتکردنە فێربوون بکشێنەوە، بەجۆرێک ئێستا لە کۆمەڵگایەکدا دەژین بیرنەکردنەوە تێیدا بۆتە کولتوور. ئەو کەسانەی لە دۆخی سیاسی نائومێدن، بەڵام بەوە گوزارشت لە نائومێدییەکەیان دەکەن پشتبکەنە فێربوون و زانست و فیکر و بە کایەی بێسوودیان بزانن، ئەوانە دواجار وەک کۆمەڵێک کۆیلەی غەمبار دەمێننەوە کە پێیانوایە نەزانین و دواکەوتن و مانەوە لە تەنکاودا ئازارەکانیان سووکدەکات. مەترسی هەرە سەرەکی لەوەدایە کە کۆمەڵگایەک نەتوانێت ئۆپۆزسیۆنێکی شارستانی، نوێگەر، پڕچەک بە فیکر بەرهەمبهێنێت، ئەوا ئۆپۆزسیۆنێکی دڕندە و وێرانکار بەرهەمدەهێنێت».

"بەختیار عەلی"
له کتێبی " ئۆپۆزسیۆن و پۆرترێته‌كانی "


🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋
🆔 @baxtyar_ali

Читать полностью…

بەختیار عەلی

"جاران"

جاران تەنیا دوژمنان دەیانویست بتكوژن، ئێستا هەم یاران و نەیاران. جاران تەنیا دووپشك و مارەكان دەیانوویست پێتەوە بدەن، ئێستا هەم گوڵ و هەم خونچە.
چ خۆشحاڵن لەم شارە دەرتکەن بەبێ خۆت و بەبێ بار و بەبێ بەرگ. ماوەیەکە جگەلە گەمارۆ دانی پادشاکان عاشقەکانیش دەیانەوێت گەمارۆت بدەن. ھێندە جوان بوویت، کامڵ بوویت بۆ تیرێکی کتوپڕ وەک میوە گەیویت بۆ مەرگ. جاران تەنیا گوللە زامداری دەکردیت، ئێستا ھەم تیر و ھەم بەرد و ھەم نەشتەر. جاران تەنیا شیعرەکانیان دەسوتانیت، ئێستا ھەم دەستت و ھەم ڕۆحت و ھەم سەر.
ماوەیەکە جگەلە پەلاماری ھەور بەھاریش پەلامارت دەدات.
ماوەیەکە بۆ ئەم دەستە سپیانە، بۆ دڵە پاکەکانی دوێنیش ھاتوویتە سەر. ھێندا جوان بوویت، کامڵ بوویت بۆ کۆچێکی دوور و پێگەیوویت بۆ سەفەر.
جاران تەنیا لە ھەندێ کوچە دەریاندەکردیت، ئێستا بوویت بە تەیرێکی نەخۆش، بەبێ شوێن بەبێ لانە بەبێ باڵ.
ھێندە جوان بوویت، باشیت بۆ تڤی ئەمڕۆ، کامڵ بوویت بۆ نەفرەتی ئەم ساڵ.
جاران تەنیا پادشاکان و میرەکان و خواجاکان دەیانویست بتکوژن، ئێستا زاناکان و داناکان و شاعیران.
ئەزیزم غەم مەخۆ ھێندا جوان بوویت، کامڵ بوویت بۆ ژەھری یار و کامڵ بوویت بۆ خەنجەری دۆستان.....!

"بەختیار عەلی"
لە دیوانی " ئەی بەندەری دۆست ، ئەی کەشتیی دوژمن "

🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹
🆔 @baxtyar_ali

Читать полностью…

بەختیار عەلی

شەڕ نەیهێشتووە،
بە لاوی دڵداری بکەین؛
ڕەنگە لە سەردەمی پیری
لە پیرێژنێکی جیرانمان
ماچێکی حەرام بڕفێنین
#مارف_ئاغایی


بۆ ئەندامبوون کرتە(Click) بکەن.

Читать полностью…

بەختیار عەلی

"هێرشی باڵندە سپییەکان"

نووسینی "بەختیار عەلی"
خوێندنەوەی "عادڵ عەزیز"
لە دیوانی " تا ماتەمی گوڵ، تا خوێنی فریشتە "

🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋
🆔 @baxtyar_ali

Читать полностью…

بەختیار عەلی

شەڕ نەیهێشتووە،
بە لاوی دڵداری بکەین؛
ڕەنگە لە سەردەمی پیری
لە پیرێژنێکی جیرانمان
ماچێکی حەرام بڕفێنین
#مارف_ئاغایی


بۆ ئەندامبوون کرتە(Click) بکەن.

Читать полностью…

بەختیار عەلی

کاناڵ فێرکاری زمانی کوردی📚✏️
@𝐳𝐦𝐚𝐧𝐢𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢

دەنگی دڵ💌
@𝐝𝐚𝐧𝐠𝐢𝐝𝐥𝐥 @𝐝𝐚𝐧𝐠𝐢𝐝𝐥𝐥

مامۆستا موحەمەد ماملە🎶💛
@𝐦𝐨𝐡𝐚𝐦𝐚𝐝𝐦𝐚𝐦𝐥𝐡

مامۆستا سماییل سەردەشتی نەمر🎸💐
@𝐬𝐦𝐚𝐞𝐞𝐥𝐬𝐚𝐫𝐝𝐚𝐬𝐡𝐭𝐢

فووتباڵی کوردەوادی🫥🤩
@𝐟𝐨𝐨𝐭𝐛𝐚𝐥

زانست و فێرکاری📖📝
@𝐳𝐚𝐧𝐬𝐭𝐯𝐟𝐞𝐫𝐤𝐚𝐫𝐢

شێعر و گۆرانی کوردی👌🦋
@𝐬𝐡𝐞𝐞𝐫𝐯𝐠𝐨𝐫𝐚𝐧𝐢𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢

خۆزگەی دڵ🖤🖤
@𝐱𝐨𝐳𝐠𝐚𝐲𝐝𝐥 @𝐱𝐨𝐳𝐠𝐚𝐲𝐝𝐥

ڪــوردســتــان دڵے مــنــە❤️🔥
@𝐤𝐨𝐫𝐝𝐨𝐬𝐭𝐚𝐧𝐚𝐤𝐚𝐦

مامۆستا حەسەن زیرەک🎵🎙
@𝐡𝐚𝐬𝐚𝐧𝐳𝐢𝐫𝐚𝐤

Читать полностью…

بەختیار عەلی

شێعر و گۆرانی کوردی😮
😄@𝐬𝐡𝐞𝐡𝐫𝐯𝐠𝐨𝐫𝐚𝐧𝐢𝐤𝐨𝐫𝐝𝐢

زانست و فێرکاری✍️
😄@𝐳𝐚𝐧𝐬𝐭𝐯𝐟𝐞𝐫𝐤𝐚𝐫𝐢

مامۆستا موحەمەد ماملە🎶
😄@𝐦𝐨𝐡𝐚𝐦𝐚𝐝𝐦𝐚𝐦𝐥𝐡

مامۆستا سماییل سەردەشتی نەمر🎸
😄@𝐬𝐦𝐚𝐞𝐞𝐥𝐬𝐚𝐫𝐝𝐚𝐬𝐡𝐭𝐢

هەوارگەی هەست🐱
😄@𝐡𝐚𝐯𝐚𝐫𝐠𝐚𝐲𝐡𝐚𝐬𝐭

دەنگی دڵ💌
😄@𝐝𝐚𝐧𝐠𝐢𝐝𝐥𝐥

ژیانێک بۆ خۆشەویستی💎
😄@𝐳𝐡𝐢𝐚𝐧𝐚𝐤𝐛𝐨𝐱𝐨𝐬𝐡𝐚𝐯𝐢𝐬𝐭𝐢

خۆزگەی دڵ🖤
😄@𝐱𝐨𝐳𝐠𝐚𝐲𝐝𝐥

وشەکانی دڵم🦋
😄@𝐯𝐬𝐡𝐚𝐤𝐚𝐧𝐢𝐝𝐥𝐦

ڪــوردســتــان دڵے مــنــە❤️
😄@𝐤𝐨𝐫𝐝𝐨𝐬𝐭𝐚𝐧𝐚𝐤𝐚𝐦

Читать полностью…

بەختیار عەلی

لە تەنیایی شەوی ژینا، ئەنێم هەنگاوی كوێرانە!
نییە دەستێ دەرم‌بێنێ لە ناو ئەم گۆڕە وێرانە!
نییە جوانێ، سەری كاسم بنێمە سەر دڵی نەرمی
كە هیلاكی لەشم دەركا خەوی سەر باوەشی گەرمی
ئەگێڕم چاوی بێ‌تینم بە تاریكی شەوا، سەرسام
نییە پڕشنگی دوو چاوێ، كە ڕووناكی بكا ڕێگام!
بە غەیەری باڵی خەمناكی
شەوی پڕ ترس و سامناكی!
نییە یەك تۆزە ڕووناكی!
#ئەحمەد_هەردی

بۆ ئەندامبوون کرتە(Click) بکەن.

Читать полностью…

بەختیار عەلی

دەروون فیتنەبازە، فیتنەشی ئەو كاتە دەردەكەوێت كە دەتەوێت دەرگاكانی بكەیتەوە و سەیریبكەیت، تا نەتەوێت قفڵەكانی بشكێنیت مەكر و فێـڵـەكانی دەرناكەوێت، ھێندەی كردتەوە، ئیتر تێناگەیت چیت دیوە و چی دەبینیت، ھەندێ جار وەك ئەشكەوتێكی تاریكە، ھەندێ جاریش وەك باغێكی ڕازاوەیە، ھەندێ جار وەك دەریا وەھایە، ھەندێ جاریش ئاسمانێكی فراوان و بێبنە. پڕە لە خەڵكێك كە بینیوتن و نەتبینیون، لە سفرە و خوانێك جاری وایە ژەھری لەسەرە و جاری وایە میوەی بە تام، لە ئارەزوو ھیچ وەخت تێرنابن، لە خواست كە خۆیان دەرناخەن، لە دەمامك كە بەدوای دەموچاودا ڕادەكەن، لە دەموچاو كە بۆ دەمامك دەگەڕێن، بەڵێ ئاوھایە دەروون.

" بەختیار عەلی"
لە زاری "دكتۆر سیامەند" بۆ "ڕێنوار زەریاواری"
لە ڕۆمانی " ھەورەكانی دانیال "

🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋
🆔 @baxtyar_ali

Читать полностью…

بەختیار عەلی

بۆ پاراستنی فەرهەنگ و گەشەی زانستی پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.

Читать полностью…

بەختیار عەلی

بۆ پاراستنی فەرهەنگ و گەشەی زانستی پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.

Читать полностью…

بەختیار عەلی

مرۆڤ کتێبێکی سادە نییە بکرێت هەموو بە یەک جۆر تێیبگەین، زۆربەی خەڵک بۆ تێگەیشتن له‌ مرۆڤ پەنا دەبەنە بەر خوێندنەوەی دیوە واقعی ‌و دیاردە فیزیکییەکانی بوونی ئەو کەسە، چی کردوە، چی خوێندوە، چی هەیە، لە کێ دەچێت، بەڵام بۆ تێگەیشتن له‌ مرۆڤ هەمیشە پێویستیمان بە مەلەوانێکی دیکەش هەیە، چونکە ئەم مرۆڤە لە بێشومار ئەگەری شاردراوە دروستبووە، لە خەیاڵاتی نادیار، لە گینگڵ و دڕدۆنگی نەبینراو، لە توێژی تەنک یان ئەستوور لە هەست کە هەرگیز دەرناکەون، لە گرێ کە لە هۆشی دراون، لە زنجیرگەلی نەبینراو کە کراونەتە دەست و پێی خواستەکانی، ئەم دیوانەی مرۆڤ مەحاڵە بەو چاوە ببینرێت کە تەنیا واقع دەبینێت.
وەک چۆن پارەیەک لە خەودا بیبەیتەوە تەنیا لە خەودا دەتوانێت سەرفیبکەیت، ڕەهەندە ناواقعییەکانی مرۆڤیش تەنیا بە کەرەستەی ناواقعی دەخوێنرێنەوە. واتە بۆئەوەی دیوە نادیارەکەی مرۆڤ ببینیت، پێویستیت بە کەرەستەی بینینی شتە نادیارەکان هەیە، ئەو کەرەستەیەش ناوی خەیاڵە، خەیاڵ بە هەموو چەشنەکانییەوە، لە خەیاڵی سادە و پڕ هەڵە و پڕ کێشەی مرۆڤە سادەکانەوە بیگرە تا خەیاڵی بەرزی ئەدەبی کە نادیار دەپشکنێت، تا خەیاڵی زانستی کە ئاسۆی دوور دەکاتەوە. عەقڵی گەورە و خەیاڵی گەورە تەنیا هاوتا بە یەک و شان بە شانی یەک و پێکەوە هەن، نە لە یەک دەترازێن و نە بێ یەک بوونیان هەیە.

" بەختیار عەلی "
بەشێک لە وتاری " ڕوخسارەکانی ترمان "
لە کتێبی " دەستەسڕەکەی ئۆتێلۆ "

🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋
🆔 @baxtyar_ali

Читать полностью…

بەختیار عەلی

☆ کوردستان ئەی نیشتمانی من ☆

Читать полностью…

بەختیار عەلی

غەریزە شتێکە تێردەکرێت، دەزانێ چی دەوێت، بەڵام عەقڵ تێرناکرێت و نازانین چی دەوێت. گەڕانەوە بۆ حەیوان زیاتر جنسی بەشەر لە فەوتان دەپارێزێت تا ئەوەی ببین بە فریشتە یان بە مەخلوقاتی زۆر ئارام و باش یاخود زۆر زیرەک و شەڕانی. لە ڕاستیدا ئەوەی ئەو هێزەی ناخمان داوایدەکات شتێکە لە توانای مرۆڤدا نییە. مرۆڤ ناتوانێت بچێتە پێشێ گەر دڕندە نەبێت... پێشکەوتن لە توانای مەخلوقاتی دڕندەدایە. من وای بە باش دەزانم مرۆڤ تا دەتوانێت درێژە بە یارییەکەی خۆی بدات، وا خۆی دەربخات کە بۆ بەهەشت دەگەڕێت، وا قسەبکات وەک ئەوەی هەوڵدەدات بگاتە مەقامی فریشتەکان... ڕەنگە ئەم درۆیە پێویست بێت، بەڵام لە ناخدا پێویستە ئەو مەخلوقە بین کە دەتوانێت درێژترین کات بژی و بمێنێتەوە. گەر ئینسان تەنیا لە ڕووی ڕۆحییەوە گەشە بکات، دەبێت بە مەخلوقێکی لاواز، نە بەرگەی خۆی دەگرێت و نە بەرگەی سروشت. هەستدەکەم لەم دوو هەزار ساڵەی دواییدا ئینسان یارییەکی ترسناکی بەرامبەر خودا کردوە؛ بەردەوام خۆی وادەردەخات کە گوایە بۆ بەهەشت دەگەڕێت، بەڵام لە ڕاستیدا تاکە شتێک کە بۆی ناگەڕێت بەهەشتە. بەردەوام خۆی وا دەردەخات کە دەیەوێت بگاتە پلەوپایەی فریشتە، بەڵام ئەوەی کە نامانەوێت بیدۆزینەوە ئەو فریشتەیەی ناو خۆمانە. من گەر فریشتەکەی خۆشم بدۆزمەوە دەتوانم چی بۆ بکەم؟ واز لە دەوامی ئاسایش بهێنم؟ ها؟ چی بۆ بکەم؟ گەر وازم هێنا چیتر هەیە بیکەم؟ من بۆ خۆم، وەک کارمەندێکی ئێوە بڕیارمداوە بۆ فریشتەکەم نەگەڕێم. من نازانم چۆن ببم بە شتێکی بەرزتر لە ئینسان، گەر بمەوێت شتێکی وام لێ دەردەچێت، دەکەومە ناو توخم و تایفەیەکی لاوازەوە. دیارە یەکێک قوت دەبێتەوە و دەڵێت، تۆ لەگەڵ فریشتەکەتدا مرۆڤێکی نوێت لێ دەردەچێت. بەڵێ دروستە، بەڵام مرۆڤێکی نوێ کە ناتوانێت بەرگەی ژیانی ئەم شارە بگرێت، بەرگەی ئەو شەڕانە بگرێت کە بەڕێوەن...

" بەختیار عەلی "
لە ڕۆمانی " کەشتیی فریشتەکان ٣ "

🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋
🆔 @baxtyar_ali

Читать полностью…

بەختیار عەلی

❀ بۆ کورد و بۆ کوردستان ❀

❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀

Читать полностью…

بەختیار عەلی

منداڵان بەر لەوەی فێری خۆشەویستی نیشتیمان بن، دەبێت فێری خۆشەویستی ژیان ببن، دەبێت فێربن پەپولەیان خوشبوێت، حەزیان لە دەنگی بولبول بێت،
نیشتیمان لە کۆمەڵێک شتی بچوک درستبووە، مرۆڤ گەر ئەو شتە بچوکانەی خۆشنەوێت نیشتیمانیشی خۆشناوێت.
#بەختیار_عەلی

بۆ ئەندامبوون کرتە (Click) بکەن.

Читать полностью…

بەختیار عەلی

"جاران"

نووسین" بەختیار عەلی"
خوێندنەوەی "هاوڕێ حەمە ڕەشید"
لە دیوانی " ئەی بەندەری دۆست ، ئەی کەشتیی دوژمن "
🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹
🆔 @baxtyar_ali

Читать полностью…

بەختیار عەلی

❀ بۆ کورد و بۆ کوردستان ❀

❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀

Читать полностью…

بەختیار عەلی

"هێرشی باڵندە سپییەكان"

ئێمەین ئێوارە ئاوەداندەكەینەوە.
ژیانمان تاكۆتایی هەر سەرەتایە، زەمەنمان بۆ پێشەوە ناڕوات.
پەلاماری ئاو دەدەین كە بەرەو پێش پاشەكشێدەكات. پەلاماری دەریاچەكان دەدەین و پڕیدەكەین لە ئیمپراتۆرییەتی سپی، پڕیدەكەین لە كەشتی كە مەخلوقاتی ڕەش دەگوێزنەوە، ڕووەو سەرزەمینی ئاوریشم، بۆ وڵاتێك جەنگاوەرەكانی خوێنی سپی دەخۆنەوە. باڵندەی قسەزان بەسەرماندا دەفڕن.

دەتوانین لە كاتی كوشتنی كۆتردا گوێ لە هاواری هاوڕێكانی بگرین. قسە لەگەڵ كوكوختییەكاندا بكەین، كە لە سەر منارەكانەوە بە باڵ قسە لەگەڵ خودادا دەكەن. دەچینە هەرێمێكەوە پڕە لە پاساری زیكرناس، لە تیترواسكی زاهید، لە قەقنەسی ئیماندار. ڕیشۆڵە دێت غوربەتمان بۆ شەرحدەكات، پۆڕ دێت هیجرانمان بۆ شیدەكاتەوە.

لە زەمینی باڵندە سپییەكاندا، ئێمە گوێ لە شەرحی درەخت دەگرین، گوێ لە باران دەگرین كاتێك خۆی تەفسیردەكات. لەوێ پڵنگ سەرەتا گوێ لە نێچیرەكان دەگرێت، ئەوسا دەیانخوات، شەیتان گوێ لە تۆبەكانمان دەگرێت، ئەوسا غیوایەتمان دەكات. ئێمەش بە نەزاكەتی دێرینەی خۆمانەوە، بە هەموو ئەو شەرەفە بەرزەی لە منداڵییەوە فێریبووین داوای لێبوردن لە دوژمنەكانمان دەكەین و ئەوسا دەیانخۆین.
شەو لە ئێوارەوە شفرەكانی خۆی دەخوێنێتەوە، تاریكی بە ڕەزامەندی ڕۆژ هەڵدێت، خۆر بەر لەوەی هەڵبێت، قسە لەگەڵ ئەستێرەكان دەكات.
لەوێ فانۆس دەفتەری هەیە، هەر پەپولەیەكی بوێت بە نامە ڕازیدەكات.

خەنجەر شفرەی هەیە، هەر دڵێكی بوێت بە ڕەمز بانگیدەكات.
ئێمە دێین و بێدەنگییەكی سپی دەهێنین.
لە زەمینی باڵندە سپییەكاندا، دەتوانین بە بێدەنگی خۆمان لە بێدەنگی ڕزگاربكەین.
لەوێ درەختەكان بەر لە مردن نهێنی خۆیان وەك ڕوناكی بە لقەكاندا هەڵدەواسن.
گەرداو بەر لەوەی كەشتییەكان نوقمبكات، نهێنی خۆی وەك چرا بەئاودا هەڵدەواسێ.
بەلەم بەر لەوەی بمرێت، نەورەسەكان وەك مۆم دادەگیرسێنێت و دەیانخاتە سەر دڵی خۆی
شەوان دوای ماندووبوون لە گوێگرتن لە دەنگە سیحراوییەكانی ئاسمان، كاتێك زەنگەكانی نەمریی، ناڵەی كەنیسە دوورەكان، هاواری مزگەوتە خەمگینەكانی ناو تەم بێدەنگدەبن، یەكێك لەناو درەختەكاندا ترسەكانی خۆی دەداتە دەم با، تۆپێكی بللورینی پێیە و بەختی باڵندەكان دەخوێنێتەوە، سیحر لەو گوڵانەدەكات كە بڕوایان بە غەریبەكانی شەو نییە، سیحر لە مینا دەكات كە گەڵا وردەكانی پڕن لە چوارینەی ترس، شەونم بەجۆرێك دەخەوێنێت بە هاواری زەوی هەڵنەستێت، پاتۆنیا وامەستدەكات بەباران هۆشی نەیەتەوە … بە چاویلكەی هەندێك پزیشكی بەدەوە، وەك خراپەیەك بێپەروا بەناو باغدا بڕوات. ئەو درەختانە دەگرێت كە مانگ لەسەر گەڵاكانیان پێدەكەنێت، لەســــەر قەدی شــــــۆڕەبی ڕۆژی هێرشە سپییەكانی خۆی دەنوسێت، زوبانی ئەو گیایانە دەبڕێت كە زمانی ئاو دەزانن، هەر شتێك نهێنی ئەم سەعاتە سپییانەی ئەو ئاشكرابكات دەیشكێنێت. هەر شتێك شفرەی ئەم شمشێرە مەستانەی ئەو ئاشكرابكات، ئاوەژوو تەفسیریدەكات.
ئەو دێت و بێدەنگییەكی سپی دەهێنێت.

لێرە هەنار مۆسیقای دەنكەكانی خۆی دەژەنێت. تیشك لە باڵندەكانەوە فێری نیشتنەوە بووە لەسەر ئاو، فێربووە لە خوێنی ئێوەدا گەرا دانێت … دەڵێت: با خۆر زۆربێت، با هەتاو زاوزێبكات.

ڕۆحلەبەرە سپییەكان دێن، لەو هەوا بێدەنگە ڕادەمێنن كە پڕە لە ئەگەری تەقینەوەی ترسناك، لەو دەریاچە گەرمانە دەڕوانن كە كەشتییەكانیان دەبنە هەڵم، دەریاوانەكانیان دەبنە غوبار.

ڕۆژێك دێت، چیتر باڵندەكان ناخوێنن … بولبول بەهار بەكەڕوڵاڵی دەباتە سەر، هاوین بە كپی بخووری دەریاچەكان هەڵدەمژێت، بەبێ هاوار باڵەكانی دەنوسێن بە ئاسماندا، بەبێدەنگ وەك بورجێك لە لم دەڕوخێت، بەبێدەنگ وەك موروویەك لە تۆفاندا وندەبێت، بەبێدەنگ وەك تەیرێك لە فەخار دەشكێت.


" بەختیار عەلی "
لە دیوانی " تا ماتەمی گوڵ، تا خوێنی فریشتە "

🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋
🆔 @baxtyar_ali

Читать полностью…

بەختیار عەلی

منداڵان بەر لەوەی فێری خۆشەویستی نیشتیمان بن، دەبێت فێری خۆشەویستی ژیان ببن، دەبێت فێربن پەپولەیان خوشبوێت، حەزیان لە دەنگی بولبول بێت،
نیشتیمان لە کۆمەڵێک شتی بچوک درستبووە، مرۆڤ گەر ئەو شتە بچوکانەی خۆشنەوێت نیشتیمانیشی خۆشناوێت.

"بەختیار عەلی"
لە ڕۆمانی "غەزەلنوس و باغەکانی خەیاڵ"

🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋
🆔 @baxtyar_ali

Читать полностью…

بەختیار عەلی

دروستکردنی ئۆپۆزسیۆنی کارتۆنی یەکێکە لەو خواستە ترسناک و ناوەکییانەی کە دەسەڵاتی تۆتالیتار و نادیموکراس لەناوەوە دەجوڵێنێت. هەموو سیستمە نادیموکراسەکان دەیانەوێت ئۆپۆزسیۆن بە مۆدێلێک و شێوەیەک دروستبکەن کە لەگەڵ قاڵبی دەسەڵاتدا بگونجێت..... دەسەڵات ئۆپۆزسیۆنێکی بە «تام و بۆ ـ مواسەفات»ـی تایبەتی خۆی دەوێت... ئۆپۆزسیۆنێک هیچ شتێک لەو بونیادە داڕێژراوەی ئەو نەڕوخێنێت، درێژکراوەی دەسەڵات بێت نەوەک دوژمنی. جیاوازی لەگەڵ دەسەڵاتدا تەنیا لە فۆرم و ناو و هەندێک مەبەستی ڕوکەشدا بێت.
لەم وێنەیەدا ئۆپۆزسیۆن وەزیفەیەکی کۆمەڵایەتی مێژوویی نییە، وەزیفە سەرەکییەکەی ئەوەیە دەسەڵات وەک کەرەستەیەکی خۆجوانکردن بەکاریبهێنێت. ئۆپۆزسیۆنی کارتۆنی دوو خزمەتی سەرەکی بە دەسەڵات دەکات، جارێک دەسەڵات لە ڕێگایەوە خۆی وەک هێزێکی گەورە و بەهێز نیشاندەدات و هەموو شێوە ئۆپۆزسیۆنێک وەک شێرەبەفرینەیەک وێنادەکات کە بە ئاسانی دەتوانێت تێکیبشکێنێت، جارێکیش وەک کەرەستەیەک بەکاریدەهێنێت کە دەیانخاتە ژێر باڵی خۆی و لەگەڵ خۆیدا ئەو پەیمان و بەڵگەنامانەیان پێ مۆردەکات تا لە ڕێگایانەوە خۆی وەک نوێنەری «کۆدەنگی ـ ئیجماعێکی نیشتیمانی» دەربخات. وەزیفەی ئەم ئۆپۆزسیۆنە ئەوەیە، دەسەڵات بەرجەستەتربکات، بەهێزتر دەریبخات، بەجۆرێک زەقیبکاتەوە کە زیاتر بینراوبێت. ئەمجۆرە ئۆپۆزسیۆنە دەسەڵات لێیناترسێت، وەک بازیچەیەکی خۆی و وەک بوکەشوشەیەکی بچوکی ناو دەستی خۆی تەماشایدەکات.

"به‌ختیار عه‌لی‌"
له‌ كتێبی‌ " ئۆپۆزسیۆن و پۆرترێته‌كانی‌ "

🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋
🆔 @baxtyar_ali

Читать полностью…

بەختیار عەلی

«من لە ساڵانێکدا کە تەمەنم بەرەو ماڵاوایی دەکشا و نیازم بوو تاعەتم توندکەم و ئیمانم قایمتر قفڵدەم، لەو عومرەدا باری تەعالا و فەخری کائینات، دەردێکی بۆ ناردم ئێستاش لە ڕیشەوە چزەم دێ و لە ھەناوەوە دود و گڕاوە دەپۆنگێ و قوڵپ دەدات. ڕۆژێک لە خەو ھەستام و سەیرمکرد عاشقم، عاشقی خانمێکی بە حورمەت و ناموسناس، کە ناوی بەھاربانو بوو، کە دایکی خودالێخۆشبووی ئێوەدەکات، ئەمشەو گۆڕی لە ھەر شەو پڕ نورتر بێ. عەشق شەرەفی نییە، تەنھا شتێک کە لەسەرو شەرەفەوەیە عەشقە. تاکە شتێکە شەیتان و خودا بەقەد یەک ئیشیان تیاکردوە... بە کوفر لێمی وەرمەگرە و بە ئیلحادی نەفسێکی بێچارە لێی مەڕوانە. عەشق شتێکە کوڕم، دوو دەموچاوی ھەیە، دەموچاوێکیان شەیتان بەدڵ دروستیکردوە، ھێزی خۆی تیا خەسارکردوە، فنونی ڕەشی خۆی تیابەکارھێناوە، سیحری خۆی خستۆتە ناوی. ئەوی تریان خوا بە عەزەمەتی خۆی تاشیوێتی، پێوەی ماندووبووە، سڕی خۆی تیاداناوە، پاک و تەھوور خولقاندوێتی. ھەموو عەشقی دونیا وایە، نە خوا دەستبەرداری زەڕەیەک عەشق دەبێت و نە شەیتانیش دەستدەگێڕێتەوە، ھەموو قەترەیەک عەشق نیوەی موڵکی خودایە و نیوەی موڵکی شەیتان. ئایەمی بەدبەختیش کە دەیخواتەوە نازانێت ژەھری ھەڵقوڕاندوە یان شەربەتێکی ئیلاھی نۆشیوە... وەک پیرەمێردێکی بێحورمەت تەماشام مەکە، کە دەستی دەلەرزێت و نەفسی ھەر پڕە لە تەماحی دونیا، من قەت عەبدی نەفس نەبووم، بەڵام ئەوەی زۆر دەرگای نەفس داخات، شتێکی تر و سڕێکی تر دێتە ڕێگای. نەفس سەڵتەنەتی خۆی ھەیە، مەخلوقاتی خۆی و خەلقی خۆی ھەیە. ئەوەی من ھەموو عومرم لە دوای کوشتنی بووم، لەسەردابی ڕەشی خۆی لە شێوەی ئادەمییەک و گەنجێکی سیحربازدا ھاتەدەرێ، کەسێک ھەم حەقیقەت بوو ھەم خەیاڵ، ھەم من بووم و منیش نەبووم. بەڵێ کوڕم، تۆش... بەڵێ تۆش ھەم لەو بوویت و لەویش نەبوویت».

"به‌ختیار عه‌لی‌"
پارچه‌یه‌ك له‌ "دواهه‌مین نامه‌ی‌ مه‌لای‌ هاجه‌ر بۆ به‌همه‌ن ناسر"
له‌ ڕۆمانی‌ " غه‌زه‌لنوس و باغه‌كانی‌ خه‌یاڵ "

🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋
🆔 @baxtyar_ali

Читать полностью…

بەختیار عەلی

❀ بۆ کورد و بۆ کوردستان ❀

❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀

Читать полностью…
Subscribe to a channel