كاناڵێك بۆ ناساندنی بیر و ئەندێشەی بەختیار عەلی. لەگەڵ جوانترین شێعر و وتارەكانی بەڕێوەبەر: @peshawa1946
مرۆڤایەتی ئەمڕۆ پێویستی بە زیندووکردنەوەی خەیاڵی خۆی هەیە، بۆئەوەی باوەڕ بهێنێت کە ئەم سیستمە، بەمجۆرە داخراوە، ئەبەدیی نییە. گرنگترین شت ئەمڕۆ ئەوەیە کە خەیاڵی مرۆڤ بەشی ئەوە زیندووببێتەوە تێبگات، کەپیتالیزم وەک هەموو سیستمەکانی تر، سیستمێکی تێپەڕە، مێژووش ئەگەری ئەلتەرناتیڤی باشتر و مرۆڤانەتری زۆر لهبەردەستدایە. بەبێ سەوزبوونەوەی ئەم بڕوایە ئەستەمە هیچ بەرەنگاربوونەوەیەکی ڕاستەقینە سەر بگرێت.
"بهختیار عهلی"
تۆ ئەی ئەوەی من لەسەر فڕین سزا دەدەیت
ھەموو یەكێ ڕۆژێك لە ڕۆژان فڕیوە
من خوشكەكانم ھەریەكەی بەرەو ئاسمانێ فڕین
داپیرەم لە گۆڕستانێكی دووردا نیشتەوە
باوكم ڕۆژێك فڕی و نەگەڕایەوە.
ھەریەكەی لە شوێنێك باڵەكانی خۆی وندەكات
ھەیە لەناو پەپولەكاندا دەخەوێت و باڵەكانی لێدەدزن
ھەیە دەیخاتە نێوان كتێبێك و لە یادیدەچێتەوە
ھەیە لەجەنگدا دەیخاتە ژێر سەری خۆی و ئیدی ھەڵناسێتەوە
ھەیە قومار لەسەر باڵی تر دەكات و دەیدۆڕێنێت
ھەیە دەڵێت: بۆچی بفڕم؟
ھەیە دەیدات بە دەستگیرانێك و ئەویش دەیكاتە دیاری بۆ دەستگیرانێكی تر.
تۆ ئەی ئەوەی من لەسەر فڕین سزا دەدەیت
پێم بڵێ باڵەكانی خۆت كوا؟
" بەختیار عەلی "
بەشێك لە قەسیدەی "جەلاد و فڕین"
لە دیوانی " تا ماتەمی گوڵ تا خوێنی فریشتە "
❀ بۆ کورد و بۆ کوردستان ❀
❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀
☆ بۆ بەشداری کردن لە لیست 👇
@Kurdistan_Exchange
@Kurdistan_Exchange
شۆڕشگێڕبوون هەڵوێستێکە بۆئەوەی دەستکاری دونیا بکات، دەبێت بەردەوام دەستکاری خۆی بکات، بۆئەوەی فیکرێک بتوانێت دونیا بگۆڕێت دەبێت بەردەوام خۆی بگۆڕێت... شۆڕشگێڕبوون لە بنەڕەتدا ئەوەیە کە فیکری شۆڕشگێڕ خۆی لە ناو خۆیدا بۆ مەحاڵ بگەڕێت، دوا فۆرمی نەبێت، نەگاتە دوا ئاقاری تیوری. تیورەی شۆڕشگێڕ هەمیشە تیورەیەکی ناتەواوە، تەعبیر لە مەحاڵی دواشۆڕش و دواتیورە دەکات. ئەوەی کە پێیوایە تەنیا لە ڕێگای سیاسەت و حیزبایەتی تەقلیدییەوە دەتوانێت شۆڕشگێڕ بێت بە هەڵەیەکی گەورەدا دەچێت. سیاسەت تەنها بەشێکی بچوکی سیستمی تەعبیرکردنە لە شۆڕش. لە بەرئەوەی خواستی شۆڕشی ڕاستەقینە بە جۆرێک لە جۆرەکان دەکەوێتە ئەوبەری خواستی زمان و ئەوبەری توانای تەعبیر، شۆڕش لەو دروشمانەدا بەرجەستە نابێت کە بەرزیاندەکەینەوە، بەڵکو لەو دروشمانەدا بەرجەستەدەبێت کە ناتوانین بەرزیانبکەینەوە، ئەو دروشمانەی دەکەونە ئەوبەری سنووری ڕێپێدانی سیستم و دەرەوەی سنووری سیستمە ڕەمزییەکەی کۆمەڵگاوه.
"بهختیار عهلی"
له كتێبی "سێوی سێههم"
دۆزینەوەی ئینسانییەتی خۆت وەک دۆزینەوەی گەنجینەیەکی تەڵا وەهایە کە زۆر قوڵ لە بنی زەوییەکی ڕەقەندا هەڵگیرابێت، کارێکی ورد و بە تاقەتی دەوێت، کە زۆرجار هاودەمی ناکامییە و لەبەر بەردەن و سەختی ناگاتە هیچ جێگایەک.
زۆرینەی خەڵک تەنها لە سەرە مەرگدا یان تەنیا چەند هەنگاوێک بەر لە مەرگ بیریاندەکەوێتەوە کە دەبێت لە ڕێگای شتێکەوە تێبگەن مرۆڤن.
گەورەترین گەمژەییەک کە من لە مرۆڤدا بینیومە ئەوەیە مرۆڤبوونی خۆی وەک بەڵگەنەویست وەرگرتووە و وادەزانێت شتێک نییە پێویستی بە سەلماندن بێت.
بەڵام بە ئەزموونی خۆم تێگەیشتم کە مرۆڤبوون هەستێکە هێندەی فەرامۆشتکرد هێنانەوەی سەختە، کە هێناشتەوە پاراستنی سەختترە.
مرۆڤبوون وەک ماسییەکی تەڵایی بچوک وەهایە لە حەوزێکی لیخنی پڕ جانەوەردا، دەبێت شەو و ڕۆژ ئاگاداری بیت، نەوەک جانەوەری لابەلا بەر هێرش و پەلاماری بدەن یان پیسبوون و ئالوودەبوونی زۆری دەوروبەر بیکوژێت.
مرۆڤێک تێبگات مرۆڤبوون چییە، شتێکی دەگمەن و ناوازەیە، یان وەختە بڵێم هەر نییە، لە نێوان ئێمەی ئادەمیزاداندا بەدترین سووکایەتییەک بەکاربێت ئەوەیە یەکێکمان بەوی دی بڵێت «تۆ مرۆڤ نیت» ئێستا من ئەوە بە سووکایەتی یان تانە نازانم، ئەوە حەقیقەت و دۆخی ڕاستەقینەی هەموومانە، کە ئێمە هێشتا مرۆڤ نین.
ئەوەی کۆمەکی بە من کرد لە نەنگی و داشکانی خۆم تێبگەم ئەو ڕێگا دژوار و دوورکەوتنەوە زۆرەم بوو لە خۆم.
مرۆڤە ئاساییەکان کە هەست بە نامرۆڤی خۆیان ناکەن، کێشەی ئینسان هیچ کات ئەوە نییە جانەوەرێک لە گیانیدایە، بەڵکو ئەو دەمامکی ئینسانییەتەیە کە دەیکاتە سەری خۆی و تاسەر ئێسقان فریوی پێدەخوات و بەهۆیەوە ترسناکترین شتگەلێک دەکات کە گەردون پێشتر نەیدیوە، دەغەڵی ئێمە لەوێوە دەست پێدەکات کە بێ هۆ و بێ دەلیلێکی دیار، خۆمان لێ بۆتە مرۆڤ.
مرۆڤبوون دیارییەک نییە خودا بەخشیبێتی، ئەمە درۆ و دەلەسەیەکی دیکەیە کە بیروڕا کۆنەکان لە ئێمەدا چاندوویانە . ئاینەکان بە ناوی خوداوە، ئەم مرۆڤە لە ئاوی پیرۆز هەڵدەکێشن و وەک مەعجیزەیەکی خودا دەیخەنە سەر شانۆی گەردون و ئەو وەهمەی تێدا بەهێزدەکەن کە بۆتە مرۆڤ، ئەوە بەسە مرۆڤ واتێبگات کە خودا کردویەتی بە بوونەوەرێکی ناوازە تا بە ناوی ئەوەوە زەوی خاپووربکات... بەڵام بۆ کەسێکی وەک من کە جانەوەرەکەی ناخم تا دوورترین جێ لەگەڵ خۆیدا بردمی، بینینی ڕاستیەکان ئاسانتر بوو.
دەمێک دەگەیتە سەر ترۆپکی جانەوەری و لەوێوە تەماشادەکەیت و ترۆپکی ئەوبەر دەبینیت، لوتکەی مرۆڤبوون تەماشادەکەیت، لەوێدا هەستێکی سەیر داتدەگرێت کە دەبینیت ئەوێ چ خاڵی و بێمیوانە، چەند دەگمەنن ئەوانەی دەگەنە سەرەوە و چەند دەگمەنن ئەوانەی دەتوانن لەوێدا بمێننەوە.
"بەختیار عەلی"
لە ڕۆمانی "كەشتی فریشتەكان٢"
كهمێك غهمگین سهیرمكرد و گووتم «ئێمه نهوهیهك بووین دهمانویست سیاسهت ئازادمانبكات، ئێستاش پێدهچێت خهڵكی لهسهر ههمان ههڵهی خۆیان سووربن، سیاسهت تهنیا كهرهستهیهكه له ناو دهیان كهرهستهی تردا، مرۆڤ ناتوانێت تهنیا به سیاسهت یاخود ههر به سیاسهت ئازادبێت... بولبولیار تۆ له من باشتر دهزانیت، مرۆڤ گهر قهڵهمێكی ههبوو مانای ئهوه نییه دهتوانێت كتێبێك بنوسێت، مهنجهڵێكی ههبوو مانای ئهوه نییه دهتوانێت چێشت لێبنێت. خهڵكی وڵاتهكه وا چۆته مێكشیانهوه گهر حیزبێك ههبوو، گهر سیاسییهك ههبوو دوایكهوتن و سوژدهیان بۆ برد دهتوانن ئازاد بن، وڵاتهكهی من و تۆ پڕه لهو درۆزن و ڕیاكارانهی كه شهو و ڕۆژ ئهم درۆیه بڵاودهكهنهوه، بهشێوهیهك هیچ كهس هیچ گومانێكی له ڕاست و دروستیی ئهو ڕێگایه نهماوه. من له زیندان زۆر بیرم لێكردهوه، ههڵهی كوشندهی من ئهوه بوو كه ئامادهبووم له پێناوی ئازادیدا ببمه كۆیله. ترسناكترین جۆری كۆیله ئهو كهسانهن كه له پێناوی ئازادیدا دهبنه كۆیله، وهك من، چونكه پلهی خهیاڵات و خۆبهڕاستزانینمان ئێجگار گهوره دهبێت... خۆت لهگهڵمدا ژیاویت، ههموو ژیانم له پێناوی ئازادیدا كۆیله بووم. مرۆڤ دهبێت سهرهتا ئازاد بێت، شۆڕش به ئازادی كۆتایی نایهت، به ئازادی دهست پێ دهكات. ئهو مرۆڤانهی كه ههمیشه ئامادهن كۆیله بن، هیچ شۆڕشێك ناتوانێت ڕزگاریانبكات، زۆرمان دهوێت تا بتوانین شۆڕش به ئازادییهوه گرێبدهین، به بڕوای من ئهو ڕێگایه سهخت نییه، ئهفسانه نییه، خهیاڵات نییه، بهڵكو ئهم ڕێگایهی تریان ئهفسانهیه. دونیای ئازاد پێش مرۆڤی ئازاد له دایك نابێت، به پێچهوانهوه، ڕێگا گهوره و مومكینهكه ئهوهیه مرۆڤی ئازاد پێش دونیای ئازاد له دایك بێت، بهڵام مرۆڤهكان وا ڕاهاتوون سوژده بۆ بتێك ببهن تا ئازادیان بكات».
" بهختیار عهلی "
لە زاری وهفای ڕهفعهت بهگ بۆ هۆشهنگ بولبولیار
له ڕۆمانی " كهشتیی فریشتهكان 3 "
❀ بۆ کورد و بۆ کوردستان ❀
❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀
☆ بۆ بەشداری کردن لە لیست 👇
@Kurdistan_Exchange
@Kurdistan_Exchange
بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.
Читать полностью…❀ بۆ کورد و بۆ کوردستان ❀
☆ کوردستان ئەی نیشتمانی من ☆
❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀
بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.
Читать полностью…لەناكاو وەك ڕاستییەكم پێبڵێت كە نامەوێت تێیبگەم، كەمێك دەنگی بەرزكردەوە و گووتی «بەڵام تۆ دیلی چی بوویت… دیلی شەو بوویت، دیلی بیابان، دیلی گەردون، دیلی ئەو ئەستێرانەی هەمیشە كاتت هەبووە سەیریانبكەیت… موزەفەری سوبحدەم، من شەوێك لەگەرمەی جەنگدا، لەگەرمەی خوێنڕشتندا، هێزەكانی خۆم بەرەو بەرزاییەك دەجوڵاند، لەو كاتەدا سەرم بەرزكردەوە و ئاسمانم بینی… ملیۆنەها ئەستێرەم بینی… بچوكی خۆمم بەراورد و بەرامبەر بەگەردون بینی… شوێنی خۆمم لەناو ئەو دونیایەدا بینی… ئەوكات بیرمكردەوە من ساڵەهای ساڵە ئەستێرەم نەبینیوە… ساڵەهای ساڵە كاتی ئەوەم نەبووە بیر لەئاسمان بكەمەوە… سەیری مانگ بكەم… نا… ئەو ساتە تێگەیشتم من نیوەی ئەم جیهانەم دۆڕاندووە… من عومرم دەڕوات و كاتی ئاوڕدانەوەم نییە لەو شتانەی لەسەروو ئەم شەڕ و كوشتارەوەن… ئەو شەوە سەری خۆم دا بەبەردێكدا و هاوارمكرد «چ وشەیەكی ساختە و بێمانا و فێڵبازە وشەی دونیا»… موزەفەری سوبحدەم ئەوشەوە ئێمە جەنگمان بردەوە، بەڵام من دۆڕابووم… بەجۆرێك دۆڕابووم هیچ وەخت پێشتر بەزینی وام بەخۆمەوە نەدیبوو… نا نامەوێت بدۆڕێم. شەوێك بیرم لەوەكردەوە خەڵوەتێك دروستبكەم… خەڵوەتێك لەجێگایەكدا بتوانم هەموو شتەكان لەیادبكەم و خۆم تەرخانبكەم بۆ لەزەت وەرگرتن لەشەو و بێدەنگی و سروشت… شوێنێك بمگێڕێتەوە سەر شوێنی خۆم، وەك ئادەمییەكی بچوك لەناو گەردونێكی گەورەدا… تۆ خۆشبەختیت… ئێمە هەموو دیلبووین، بەڵام تۆ بەختەوهرترینمان بوویت… موزەفەری سوبحدەم تۆ تێناگەیت چەند قورسە من بتوانم ببمەوە بەئادەمییەكی بچوك لەناو گەردونێكی گەورەدا… موزەفەری سوبحدەم فێرمكە چۆن ببمەوە بەئادەمییەكی بچوك، چۆن بگەڕێمەوە سەر ئەسڵی خۆم؟
" بەختیار عەلی "
لە ڕۆمانی " دواهەمین هەناری دونیا "
گووتاری هەڕەمەکی و ڕەشۆکی دونیای ئێمەیان تەنیوە، عەوام بووە بە قسەکەری سەرەکی، عەوامی حیزبی میدیاکانی حیزب و عەوامی ئۆپۆزسیۆن میدیای ئازادیان داگیرکردوە، بەجۆرێک ئێستا ئەوەی لە کۆمەڵگای ئێمەدا بەیەکدا دەدات، هەر عەوام خۆیەتی کە سەرە جیاوازەکانی قەپاڵ بە یەکدا دەکەن و یەک، یەکتری دەخۆن. کێشەکە لای من ئەوە نییە کە خەڵک قسە نەکات و ئازاد نەبێت، بە پێچەوانەوە عەوامێکی بێدەنگ ترسناکترە لە عەوامێکی قسەکەر، بەبڕوای من کێشەکە لە نەبوونی ئەو پاشخانە فیکری و مەعریفییە پتەوەوە سەرهەڵدەدات کە هێزی بە زانست بەخشیبێت، بتوانێت بێترس لۆژیک و سیستمی تێڕوانین و بیرکردنەوەی عەوام بخاتە ژێر ڕەخنەوە و ئایدیای گرنگتر و دروستتر بخاتە جێگایان یان هەر خودی ئەو ئایدیانە لەسەر بنەمای پتەوتر دابڕێژێتەوە. کۆمەڵگای ئێمە ئەو مەودا ئۆبژێکتیڤە زانستییەی دروست نەکردوە بکرێت بڕوای تاکڕەهەند و یەک جەمسەر و خورافیانەی عەوام بخاتە ژێر ڕەخنەی توندەوە و خۆی لە ئەفسانەکانی بپارێزێت. عەوام هێزێکی پڕ خورافەتە، بەڵام شێوە و ناوەڕۆکی خورافەتەکانی زوو دەگۆڕێن، چل ساڵ لەمەوبەر عەوامەکان نوشتەیان دەنوسی، بەڵام ئێستا لە ڕۆژنامە و ماڵپەڕ و فەیسبوکدا دەنوسن، کەچی فۆرمی ئەفسانەکانیان و شێوەی بیرکردنەوەیان هەمان شتن. لاوازیی ژێرخانی مەعریفی و زانستی، وادەکەن لە هەموو جێگاکان دەرگا لەبەردەم بڕیار و تێگەیشتن و چەشە و هەڵبژاردنەکانی عەوامدا کراوە بێت.
" بهختیار عهلی "
له كتێبی " ئۆپۆزسیۆن و پۆرترێتهكانی "
ناساندنی کتێبی " نەفرەتی نەوبەهاران " نوێترین ڕۆمانی مامۆستا بەختیار عەلی، لە بڵاوکراوە ناوازەکانی ناوەندی ڕەهەند.
🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋
🆔 @baxtyar_ali
بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە
Читать полностью…بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە
Читать полностью…بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.
Читать полностью…بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.
Читать полностью…بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.
Читать полностью…بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.
Читать полностью…بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.
Читать полностью…بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.
Читать полностью…بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.
Читать полностью…بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.
Читать полностью…«مرۆڤ تهنیا حهیوانه دهتوانێت ببێت به كۆیلهی ههموو شتێك و دهشتوانێت ههمیشه به كۆیله بمێنێتهوه، گهر واز له جۆرێكی كۆیلهیی بهێنێت دهبێت به جۆرێكی دیكهی كۆیلهیی جێگای بگرێتهوه. من ههموو ئهو شتانه له سهعید یۆنان و ههندێك چیرۆكنوسی ترهوه فێربووم. ههموو ئهوانهی ئێمه چیرۆكهكانیانمان دهبیست، كاتێك له ژیانی خۆیان ڕادهمان دهیانزانی ساتێكی وهها له ژیانیاندا ههیه. ساتێك ژیانی خۆیانیان تێدا ونكردوه... مرۆڤ زۆر خێرا دهبێته كۆیله و زۆر خێرا كۆیلهیهتییهكهی خۆی لێدهبێت به ئازادی، بهڕاستی، به ئیمان. مرۆڤ بهر له ههر شت دهبێت بزانێت بۆته كۆیلهی چی، گهر ئهوه نهزانێت بهردهوام لهو بازنهیهدا دهسوڕێتهوه و ناتوانێت بێتهدهرێ، تهنیا ناوی خوداكان و دینهكان و ئایدۆلۆژیاكان و سهرۆكهكان و حیزبهكان دهگۆڕێت. شۆڕش مرۆڤ ئازاد ناكات، بهڵكو تهنیا مرۆڤی ئازاد دهتوانێت شۆڕشبكات، لهوه دهرچێت ههمووی دووباره خۆوێرانكردن و دونیا وێرانكردنه. ئینسان لهم وڵاتانهی ئێمهدا له گهرمهی شۆڕشدا وهها كاراكتهر و ڕهوشتی دهگۆڕێت، دواتر ههموو ژیانی دهبێت خهریكی ئهوه بێت، له بری دونیا چاكبكات، خۆی ڕاستبكاتهوه. مرۆڤی ئهم وڵاته باشتره فێربن، له بری خهیاڵپڵاو و یهكدی كوشتن به ناوی ئازادییهوه، یهك یهكتری ڕزگاربكهن، دهستبهرن و یهكتری له دۆزهخ دهربهێنن، شۆڕشگێڕ چیتر لای من ئهو كهسه نییه كه تفهنگێك ههڵدهگرێت و له پێناوی ئازادیدا یهكێكی دی دهكوژێت، بهڵكو ئهو كهسهیه كه دهستدهبات و شتێك، ژیانی مرۆڤێك یان بههایهك و جوانییهكی پێویست ڕزگاردهگات».
"بهختیار عهلی"
لە زاری " وهفای ڕهفعهت "
له ڕۆمانی "كهشتیی فریشتهكان 3 "
دەروون فیتنەبازە، فیتنەشی ئەو كاتە دەردەكەوێت كە دەتەوێت دەرگاكانی بكەیتەوە و سەیریبكەیت، تا نەتەوێت قفڵەكانی بشكێنیت مەكر و فێـڵـەكانی دەرناكەوێت، ھێندەی كردتەوە، ئیتر تێناگەیت چیت دیوە و چی دەبینیت، ھەندێ جار وەك ئەشكەوتێكی تاریكە، ھەندێ جاریش وەك باغێكی ڕازاوەیە، ھەندێ جار وەك دەریا وەھایە، ھەندێ جاریش ئاسمانێكی فراوان و بێبنە. پڕە لە خەڵكێك كە بینیوتن و نەتبینیون، لە سفرە و خوانێك جاری وایە ژەھری لەسەرە و جاری وایە میوەی بە تام، لە ئارەزوو ھیچ وەخت تێرنابن، لە خواست كە خۆیان دەرناخەن، لە دەمامك كە بەدوای دەموچاودا ڕادەكەن، لە دەموچاو كە بۆ دەمامك دەگەڕێن، بەڵێ ئاوھایە دەروون.
" بەختیار عەلی"
لە زاری "دكتۆر سیامەند" بۆ "ڕێنوار زەریاواری"
لە ڕۆمانی " ھەورەكانی دانیال "
بۆ پاراستنی فەرهەنگ و گەشەی زانستی پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.
Читать полностью…بۆ پاراستنی فەرهەنگ و گەشەی زانستی پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.
Читать полностью…مرۆڤ کتێبێکی سادە نییە بکرێت هەموو بە یەک جۆر تێیبگەین، زۆربەی خەڵک بۆ تێگەیشتن له مرۆڤ پەنا دەبەنە بەر خوێندنەوەی دیوە واقعی و دیاردە فیزیکییەکانی بوونی ئەو کەسە، چی کردوە، چی خوێندوە، چی هەیە، لە کێ دەچێت، بەڵام بۆ تێگەیشتن له مرۆڤ هەمیشە پێویستیمان بە مەلەوانێکی دیکەش هەیە، چونکە ئەم مرۆڤە لە بێشومار ئەگەری شاردراوە دروستبووە، لە خەیاڵاتی نادیار، لە گینگڵ و دڕدۆنگی نەبینراو، لە توێژی تەنک یان ئەستوور لە هەست کە هەرگیز دەرناکەون، لە گرێ کە لە هۆشی دراون، لە زنجیرگەلی نەبینراو کە کراونەتە دەست و پێی خواستەکانی، ئەم دیوانەی مرۆڤ مەحاڵە بەو چاوە ببینرێت کە تەنیا واقع دەبینێت.
وەک چۆن پارەیەک لە خەودا بیبەیتەوە تەنیا لە خەودا دەتوانێت سەرفیبکەیت، ڕەهەندە ناواقعییەکانی مرۆڤیش تەنیا بە کەرەستەی ناواقعی دەخوێنرێنەوە. واتە بۆئەوەی دیوە نادیارەکەی مرۆڤ ببینیت، پێویستیت بە کەرەستەی بینینی شتە نادیارەکان هەیە، ئەو کەرەستەیەش ناوی خەیاڵە، خەیاڵ بە هەموو چەشنەکانییەوە، لە خەیاڵی سادە و پڕ هەڵە و پڕ کێشەی مرۆڤە سادەکانەوە بیگرە تا خەیاڵی بەرزی ئەدەبی کە نادیار دەپشکنێت، تا خەیاڵی زانستی کە ئاسۆی دوور دەکاتەوە. عەقڵی گەورە و خەیاڵی گەورە تەنیا هاوتا بە یەک و شان بە شانی یەک و پێکەوە هەن، نە لە یەک دەترازێن و نە بێ یەک بوونیان هەیە.
" بەختیار عەلی "
بەشێک لە وتاری " ڕوخسارەکانی ترمان "
لە کتێبی " دەستەسڕەکەی ئۆتێلۆ "
غەریزە شتێکە تێردەکرێت، دەزانێ چی دەوێت، بەڵام عەقڵ تێرناکرێت و نازانین چی دەوێت. گەڕانەوە بۆ حەیوان زیاتر جنسی بەشەر لە فەوتان دەپارێزێت تا ئەوەی ببین بە فریشتە یان بە مەخلوقاتی زۆر ئارام و باش یاخود زۆر زیرەک و شەڕانی. لە ڕاستیدا ئەوەی ئەو هێزەی ناخمان داوایدەکات شتێکە لە توانای مرۆڤدا نییە. مرۆڤ ناتوانێت بچێتە پێشێ گەر دڕندە نەبێت... پێشکەوتن لە توانای مەخلوقاتی دڕندەدایە. من وای بە باش دەزانم مرۆڤ تا دەتوانێت درێژە بە یارییەکەی خۆی بدات، وا خۆی دەربخات کە بۆ بەهەشت دەگەڕێت، وا قسەبکات وەک ئەوەی هەوڵدەدات بگاتە مەقامی فریشتەکان... ڕەنگە ئەم درۆیە پێویست بێت، بەڵام لە ناخدا پێویستە ئەو مەخلوقە بین کە دەتوانێت درێژترین کات بژی و بمێنێتەوە. گەر ئینسان تەنیا لە ڕووی ڕۆحییەوە گەشە بکات، دەبێت بە مەخلوقێکی لاواز، نە بەرگەی خۆی دەگرێت و نە بەرگەی سروشت. هەستدەکەم لەم دوو هەزار ساڵەی دواییدا ئینسان یارییەکی ترسناکی بەرامبەر خودا کردوە؛ بەردەوام خۆی وادەردەخات کە گوایە بۆ بەهەشت دەگەڕێت، بەڵام لە ڕاستیدا تاکە شتێک کە بۆی ناگەڕێت بەهەشتە. بەردەوام خۆی وا دەردەخات کە دەیەوێت بگاتە پلەوپایەی فریشتە، بەڵام ئەوەی کە نامانەوێت بیدۆزینەوە ئەو فریشتەیەی ناو خۆمانە. من گەر فریشتەکەی خۆشم بدۆزمەوە دەتوانم چی بۆ بکەم؟ واز لە دەوامی ئاسایش بهێنم؟ ها؟ چی بۆ بکەم؟ گەر وازم هێنا چیتر هەیە بیکەم؟ من بۆ خۆم، وەک کارمەندێکی ئێوە بڕیارمداوە بۆ فریشتەکەم نەگەڕێم. من نازانم چۆن ببم بە شتێکی بەرزتر لە ئینسان، گەر بمەوێت شتێکی وام لێ دەردەچێت، دەکەومە ناو توخم و تایفەیەکی لاوازەوە. دیارە یەکێک قوت دەبێتەوە و دەڵێت، تۆ لەگەڵ فریشتەکەتدا مرۆڤێکی نوێت لێ دەردەچێت. بەڵێ دروستە، بەڵام مرۆڤێکی نوێ کە ناتوانێت بەرگەی ژیانی ئەم شارە بگرێت، بەرگەی ئەو شەڕانە بگرێت کە بەڕێوەن...
" بەختیار عەلی "
لە ڕۆمانی " کەشتیی فریشتەکان ٣ "