كاناڵێك بۆ ناساندنی بیر و ئەندێشەی بەختیار عەلی. لەگەڵ جوانترین شێعر و وتارەكانی بەڕێوەبەر: @peshawa1946
بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.
Читать полностью…بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.
Читать полностью…❀ بۆ کورد و بۆ کوردستان ❀
❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀
☆ بۆ بەشداری کردن لە لیست 👇
@exchange_kurdistan
@exchange_kurdistan
شێرکۆ بێکەس له ڕوانگەی مامۆستا "بەختیار عەلی"ەوە
وتاری مامۆستا بەختیار عەلی بۆ کۆچی دوایی زیندەیاد شێرکۆی مەزن
🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋
🆔 @baxtyar_ali
«دڵم پێمده‌ڵێت نه‌خۆشییه‌ك بڵاوبۆته‌وه واده‌كات هیچ شتێك نرخی نه‌بێت، هیچ شتێك... خه‌ڵكی باشترین كتێب ناناسنه‌وه، گرنگترین نوسین فه‌رامۆشده‌كه‌ن، گرنگترین ڕوداو به‌سه‌ریاندا تێده‌په‌ڕێت، هه‌میشه بۆ به‌هانه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێن خۆیان بدزنه‌وه، هه‌ر شتێك كۆمهكیانبكات خۆیان له حه‌قیقه‌ت بشارنه‌وه، خۆیانی ده‌ده‌نه ده‌ست. چۆن خۆیان له نه‌خۆشی ده‌پارێزن خۆشیان له كتێب و بیركردنه‌وه ده‌پارێزن، به‌رده‌وام هه‌ڵپه‌یانه شته‌كان زوو تێپه‌ڕن و بیربچنه‌وه، گه‌ر بشیانه‌وێت شتێك بزانن بۆ ئه‌وه‌یه ده‌موده‌ست فهرامۆشیبكهن. هه‌ر شتێ ماوه‌یه‌ك ئاسوده‌ییان بشێوێنێت، خێرا ده‌یخه‌نه زبڵخانه‌ی ژیانیانه‌وه... ده‌مه‌وێت بزانم خه‌ڵكی ئه‌م شاره بۆ وایان لێهاتووه، نازانم ئایا من شته‌كان ڕاست ده‌بینم یان به‌هه‌ڵه‌دا چووم، نه‌خۆشم یان نا؟».
"به‌ختیار عه‌لی"
سه‌لام باباجان بۆ سه‌لیم ئه‌سغه‌ر
لە ڕۆمانی " كه‌شتیی فریشته‌كان 2 "
بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.
Читать полностью…مرۆڤایەتی ئەمڕۆ پێویستی بە زیندووکردنەوەی خەیاڵی خۆی هەیە، بۆئەوەی باوەڕ بهێنێت کە ئەم سیستمە، بەمجۆرە داخراوە، ئەبەدیی نییە. گرنگترین شت ئەمڕۆ ئەوەیە کە خەیاڵی مرۆڤ بەشی ئەوە زیندووببێتەوە تێبگات، کەپیتالیزم وەک هەموو سیستمەکانی تر، سیستمێکی تێپەڕە، مێژووش ئەگەری ئەلتەرناتیڤی باشتر و مرۆڤانەتری زۆر له‌بەردەستدایە. بەبێ سەوزبوونەوەی ئەم بڕوایە ئەستەمە هیچ بەرەنگاربوونەوەیەکی ڕاستەقینە سەر بگرێت.
"به‌ختیار عه‌لی"
تۆ ئەی ئەوەی من لەسەر فڕین سزا دەدەیت
ھەموو یەكێ ڕۆژێك لە ڕۆژان فڕیوە
من خوشكەكانم ھەریەكەی بەرەو ئاسمانێ فڕین
داپیرەم لە گۆڕستانێكی دووردا نیشتەوە
باوكم ڕۆژێك فڕی و نەگەڕایەوە.
ھەریەكەی لە شوێنێك باڵەكانی خۆی وندەكات
ھەیە لەناو پەپولەكاندا دەخەوێت و باڵەكانی لێدەدزن
ھەیە دەیخاتە نێوان كتێبێك و لە یادیدەچێتەوە
ھەیە لەجەنگدا دەیخاتە ژێر سەری خۆی و ئیدی ھەڵناسێتەوە
ھەیە قومار لەسەر باڵی تر دەكات و دەیدۆڕێنێت
ھەیە دەڵێت: بۆچی بفڕ‌م؟
ھەیە دەیدات بە دەستگیرانێك و ئەویش دەیكاتە دیاری بۆ دەستگیرانێكی تر.
تۆ ئەی ئەوەی من لەسەر فڕین سزا دەدەیت
پێم بڵێ باڵەكانی خۆت كوا؟
" بەختیار عەلی "
بەشێك لە قەسیدەی "جەلاد و فڕین"
لە دیوانی " تا ماتەمی گوڵ تا خوێنی فریشتە "
❀ بۆ کورد و بۆ کوردستان ❀
❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀
☆ بۆ بەشداری کردن لە لیست 👇
@Kurdistan_Exchange
@Kurdistan_Exchange
شۆڕشگێڕبوون هەڵوێستێکە بۆئەوەی دەستکاری دونیا بکات، دەبێت بەردەوام دەستکاری خۆی بکات، بۆئەوەی فیکرێک بتوانێت دونیا بگۆڕێت دەبێت بەردەوام خۆی بگۆڕێت... شۆڕشگێڕبوون لە بنەڕەتدا ئەوەیە کە فیکری شۆڕشگێڕ خۆی لە ناو خۆیدا بۆ مەحاڵ بگەڕێت، دوا فۆرمی نەبێت، نەگاتە دوا ئاقاری تیوری. تیورەی شۆڕشگێڕ هەمیشە تیورەیەکی ناتەواوە، تەعبیر لە مەحاڵی دواشۆڕش و دواتیورە دەکات. ئەوەی کە پێیوایە تەنیا لە ڕێگای سیاسەت و حیزبایەتی تەقلیدییەوە دەتوانێت شۆڕشگێڕ بێت بە هەڵەیەکی گەورەدا دەچێت. سیاسەت تەنها بەشێکی بچوکی سیستمی تەعبیرکردنە لە شۆڕش. لە بەرئەوەی خواستی شۆڕشی ڕاستەقینە بە جۆرێک لە جۆرەکان دەکەوێتە ئەوبەری خواستی زمان و ئەوبەری توانای تەعبیر، شۆڕش لەو دروشمانەدا بەرجەستە نابێت کە بەرزیاندەکەینەوە، بەڵکو لەو دروشمانەدا بەرجەستەدەبێت کە ناتوانین بەرزیانبکەینەوە، ئەو دروشمانەی دەکەونە ئەوبەری سنووری ڕێپێدانی سیستم و دەرەوەی سنووری سیستمە ڕەمزییەکەی کۆمەڵگاوه.
"به‌ختیار عه‌لی"
له كتێبی "سێوی سێهه‌م"
دۆزینەوەی ئینسانییەتی خۆت وەک دۆزینەوەی گەنجینەیەکی تەڵا وەهایە کە زۆر قوڵ لە بنی زەوییەکی ڕەقەندا هەڵگیرابێت، کارێکی ورد و بە تاقەتی دەوێت، کە زۆرجار هاودەمی ناکامییە و لەبەر بەردەن و سەختی ناگاتە هیچ جێگایەک.
زۆرینەی خەڵک تەنها لە سەرە مەرگدا یان تەنیا چەند هەنگاوێک بەر لە مەرگ بیریاندەکەوێتەوە کە دەبێت لە ڕێگای شتێکەوە تێبگەن مرۆڤن.
گەورەترین گەمژەییەک کە من لە مرۆڤدا بینیومە ئەوەیە مرۆڤبوونی خۆی وەک بەڵگەنەویست وەرگرتووە و وادەزانێت شتێک نییە پێویستی بە سەلماندن بێت.
بەڵام بە ئەزموونی خۆم تێگەیشتم کە مرۆڤبوون هەستێکە هێندەی فەرامۆشتکرد هێنانەوەی سەختە، کە هێناشتەوە پاراستنی سەختترە.
مرۆڤبوون وەک ماسییەکی تەڵایی بچوک وەهایە لە حەوزێکی لیخنی پڕ جانەوەردا، دەبێت شەو و ڕۆژ ئاگاداری بیت، نەوەک جانەوەری لابەلا بەر هێرش و پەلاماری بدەن یان پیسبوون و ئالوودەبوونی زۆری دەوروبەر بیکوژێت.
مرۆڤێک تێبگات مرۆڤبوون چییە، شتێکی دەگمەن و ناوازەیە، یان وەختە بڵێم هەر نییە، لە نێوان ئێمەی ئادەمیزاداندا بەدترین سووکایەتییەک بەکاربێت ئەوەیە یەکێکمان بەوی دی بڵێت «تۆ مرۆڤ نیت» ئێستا من ئەوە بە سووکایەتی یان تانە نازانم، ئەوە حەقیقەت و دۆخی ڕاستەقینەی هەموومانە، کە ئێمە هێشتا مرۆڤ نین.
ئەوەی کۆمەکی بە من کرد لە نەنگی و داشکانی خۆم تێبگەم ئەو ڕێگا دژوار و دوورکەوتنەوە زۆرەم بوو لە خۆم.
مرۆڤە ئاساییەکان کە هەست بە نامرۆڤی خۆیان ناکەن، کێشەی ئینسان هیچ کات ئەوە نییە جانەوەرێک لە گیانیدایە، بەڵکو ئەو دەمامکی ئینسانییەتەیە کە دەیکاتە سەری خۆی و تاسەر ئێسقان فریوی پێدەخوات و بەهۆیەوە ترسناکترین شتگەلێک دەکات کە گەردون پێشتر نەیدیوە، دەغەڵی ئێمە لەوێوە دەست پێدەکات کە بێ هۆ و بێ دەلیلێکی دیار، خۆمان لێ بۆتە مرۆڤ.
مرۆڤبوون دیارییەک نییە خودا بەخشیبێتی، ئەمە درۆ و دەلەسەیەکی دیکەیە کە بیروڕا کۆنەکان لە ئێمەدا چاندوویانە . ئاینەکان بە ناوی خوداوە، ئەم مرۆڤە لە ئاوی پیرۆز هەڵدەکێشن و وەک مەعجیزەیەکی خودا دەیخەنە سەر شانۆی گەردون و ئەو وەهمەی تێدا بەهێزدەکەن کە بۆتە مرۆڤ، ئەوە بەسە مرۆڤ واتێبگات کە خودا کردویەتی بە بوونەوەرێکی ناوازە تا بە ناوی ئەوەوە زەوی خاپووربکات... بەڵام بۆ کەسێکی وەک من کە جانەوەرەکەی ناخم تا دوورترین جێ لەگەڵ خۆیدا بردمی، بینینی ڕاستیەکان ئاسانتر بوو.
دەمێک دەگەیتە سەر ترۆپکی جانەوەری و لەوێوە تەماشادەکەیت و ترۆپکی ئەوبەر دەبینیت، لوتکەی مرۆڤبوون تەماشادەکەیت، لەوێدا هەستێکی سەیر داتدەگرێت کە دەبینیت ئەوێ چ خاڵی و بێمیوانە، چەند دەگمەنن ئەوانەی دەگەنە سەرەوە و چەند دەگمەنن ئەوانەی دەتوانن لەوێدا بمێننەوە.
"بەختیار عەلی"
لە ڕۆمانی "كەشتی فریشتەكان٢"
كه‌مێك غه‌مگین سه‌یرمكرد و گووتم «ئێمه نه‌وه‌یه‌ك بووین ده‌مانویست سیاسه‌ت ئازادمانبكات، ئێستاش پێده‌چێت خه‌ڵكی له‌سه‌ر هه‌مان هه‌ڵه‌ی خۆیان سووربن، سیاسه‌ت ته‌نیا كه‌ره‌سته‌یه‌كه له ناو ده‌یان كه‌ره‌سته‌ی تردا، مرۆڤ ناتوانێت ته‌نیا به سیاسه‌ت یاخود هه‌ر به سیاسه‌ت ئازادبێت... بولبولیار تۆ له من باشتر ده‌زانیت، مرۆڤ گه‌ر قه‌ڵه‌مێكی هه‌بوو مانای ئه‌وه نییه ده‌توانێت كتێبێك بنوسێت، مه‌نجه‌ڵێكی هه‌بوو مانای ئه‌وه نییه ده‌توانێت چێشت لێبنێت. خه‌ڵكی وڵاته‌كه وا چۆته مێكشیانهوه گه‌ر حیزبێك هه‌بوو، گه‌ر سیاسییه‌ك هه‌بوو دوایكهوتن و سوژده‌یان بۆ برد ده‌توانن ئازاد بن، وڵاته‌كه‌ی من و تۆ پڕه له‌و درۆزن و ڕیاكارانهی كه شه‌و و ڕۆژ ئه‌م درۆیه بڵاوده‌كه‌نه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك هیچ كه‌س هیچ گومانێكی له ڕاست و دروستیی ئه‌و ڕێگایه نه‌ماوه. من له زیندان زۆر بیرم لێكرده‌وه، هه‌ڵه‌ی كوشنده‌ی من ئه‌وه بوو كه ئاماده‌بووم له پێناوی ئازادی‌دا ببمه كۆیله. ترسناكترین جۆری كۆیله ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له پێناوی ئازادی‌دا ده‌بنه كۆیله، وه‌ك من، چونكه پله‌ی خه‌یاڵات و خۆبهڕاستزانینمان ئێجگار گه‌وره ده‌بێت... خۆت له‌گه‌ڵمدا ژیاویت، هه‌موو ژیانم له پێناوی ئازادی‌دا كۆیله بووم. مرۆڤ ده‌بێت سه‌ره‌تا ئازاد بێت، شۆڕش به ئازادی كۆتایی نایه‌ت، به ئازادی ده‌ست پێ ده‌كات. ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه هه‌میشه ئاماده‌ن كۆیله بن، هیچ شۆڕشێك ناتوانێت ڕزگاریانبكات، زۆرمان ده‌وێت تا بتوانین شۆڕش به ئازادییه‌وه گرێبده‌ین، به بڕوای من ئه‌و ڕێگایه سه‌خت نییه، ئه‌فسانه نییه، خه‌یاڵات نییه، به‌ڵكو ئه‌م ڕێگایه‌ی تریان ئه‌فسانه‌یه. دونیای ئازاد پێش مرۆڤی ئازاد له دایك نابێت، به پێچه‌وانه‌وه، ڕێگا گه‌وره و مومكینهكه ئه‌وه‌یه مرۆڤی ئازاد پێش دونیای ئازاد له دایك بێت، به‌ڵام مرۆڤه‌كان وا ڕاهاتوون سوژده بۆ بتێك ببه‌ن تا ئازادیان بكات».
" به‌ختیار عه‌لی "
لە زاری وه‌فای ڕه‌فعه‌ت به‌گ بۆ هۆشه‌نگ بولبولیار
له ڕۆمانی " كه‌شتیی فریشته‌كان 3 "
❀ بۆ کورد و بۆ کوردستان ❀
❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀
☆ بۆ بەشداری کردن لە لیست 👇
@Kurdistan_Exchange
@Kurdistan_Exchange
بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.
Читать полностью…❀ بۆ کورد و بۆ کوردستان ❀
☆ کوردستان ئەی نیشتمانی من ☆
❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀
❀ بۆ کورد و بۆ کوردستان ❀
❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀
☆ بۆ بەشداری کردن لە لیست 👇
@exchange_kurdistan
@exchange_kurdistan
بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.
Читать полностью…بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.
Читать полностью…بە بڕوای من " شێرکۆ " لەوانەیە چەندە بیەوێت، چەندە هەوڵبدات ناتوانێت بمرێت
"بەختیار عەلی"
له وەسفی"شێرکۆ بێکەس"
ئەمڕۆ ١٤ی گەلاوێژ (٤ی ئاگۆست) ساڵیادی کۆچی دوایی ئێمپراتۆری شێعری جیهان شێرکۆ بێکەسی نەمرە.
یاد و ناوی بەرز و هەرمان🌸
🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹
🆔 @baxtyar_ali
"چیرۆکی خەندەیەک"
ئەی شەو دەست بەرزکەرەوە ، بە بێدەنگی کۆتر کۆتر هەموو گیرڤانەکانت دەربێنە . یەکە یەکە مرواری کۆن ، خوێنی پەپوولە بە مسقاڵ ، قیرات قیرات خەندەی بولبول دەربێنە .
خەندەیەک وەک ئاو لە سیمای ئەم پیاوانە دەتکێت . خەندەیەک ڕوناکی لێدەڕژێت ، دەفڕێت و بە لێو دەیگرین ، وەک خەنجەر دەیدەین لە خۆمان ، وەک پەت دەیکەینە گەردنمان .
خەندەیەکە دێت و لە پرسەکانماندا بە پێوە پێدەکەنێت . گاڵتە بە شاکارەکانمان دەکات ، دەتوانێ ڕابکات ... بگری ... پەشیمان ببێتەوە .خەندەیەکە لە مراوییەک هەڵهاتووە بە دوای ڕوناکییدا ڕادەکات ، لە درەختێکەوە ئاڵاوە پەپوولەکان دەخەوێنێت . خەندەیەکە ڕەگی قووڵی لە فرمێسکەکانماندا هەیە ، ڕەگی قووڵی لە لێوماندا هەیە ، لەلێوی ئەو قاچاغچییانە ڕادەکات کێڵگە بە پەپوولەکانەوە ئاودیوی پیری دەکەن ....
" بەختیار عەلی "
بەشێك لە قەسیدەی "چیرۆکی خەندەیەک"
لە دیوانی " تا ماتەمی گوڵ تا خوێنی فریشتە "
❀ بۆ کورد و بۆ کوردستان ❀
❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀
☆ بۆ بەشداری کردن لە لیست 👇
@exchange_kurdistan
@exchange_kurdistan
بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.
Читать полностью…بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.
Читать полностью…بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.
Читать полностью…بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.
Читать полностью…بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.
Читать полностью…بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.
Читать полностью…بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.
Читать полностью…بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.
Читать полностью…«مرۆڤ ته‌نیا حه‌یوانه ده‌توانێت ببێت به كۆیله‌ی هه‌موو شتێك و ده‌شتوانێت هه‌میشه به كۆیله بمێنێته‌وه، گه‌ر واز له جۆرێكی كۆیله‌یی بهێنێت ده‌بێت به جۆرێكی دیكه‌ی كۆیله‌یی جێگای بگرێته‌وه. من هه‌موو ئه‌و شتانه له سه‌عید یۆنان و هه‌ندێك چیرۆكنوسی تره‌وه فێربووم. هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئێمه چیرۆكهكانیانمان ده‌بیست، كاتێك له ژیانی خۆیان ڕاده‌مان ده‌یانزانی ساتێكی وه‌ها له ژیانیاندا هه‌یه. ساتێك ژیانی خۆیانیان تێدا ونكردوه... مرۆڤ زۆر خێرا ده‌بێته كۆیله و زۆر خێرا كۆیلهیهتییهكهی خۆی لێده‌بێت به ئازادی، به‌ڕاستی، به ئیمان. مرۆڤ به‌ر له هه‌ر شت ده‌بێت بزانێت بۆته كۆیله‌ی چی، گه‌ر ئه‌وه نه‌زانێت به‌رده‌وام له‌و بازنه‌یه‌دا ده‌سوڕێته‌وه و ناتوانێت بێته‌ده‌رێ، ته‌نیا ناوی خوداكان و دینه‌كان و ئایدۆلۆژیاكان و سه‌رۆكه‌كان و حیزبه‌كان ده‌گۆڕێت. شۆڕش مرۆڤ ئازاد ناكات، به‌ڵكو ته‌نیا مرۆڤی ئازاد ده‌توانێت شۆڕشبكات، له‌وه ده‌رچێت هه‌مووی دووباره خۆوێرانكردن و دونیا وێرانكردنه. ئینسان له‌م وڵاتانه‌ی ئێمه‌دا له گه‌رمه‌ی شۆڕشدا وه‌ها كاراكته‌ر و ڕه‌وشتی ده‌گۆڕێت، دواتر هه‌موو ژیانی ده‌بێت خه‌ریكی ئه‌وه بێت، له بری دونیا چاكبكات، خۆی ڕاستبكاته‌وه. مرۆڤی ئه‌م وڵاته باشتره فێربن، له بری خه‌یاڵپڵاو و یه‌كدی كوشتن به ناوی ئازادییه‌وه، یه‌ك یه‌كتری ڕزگاربكه‌ن، ده‌ستبه‌رن و یه‌كتری له دۆزه‌خ ده‌ربهێنن، شۆڕشگێڕ چیتر لای من ئه‌و كه‌سه نییه كه تفه‌نگێك هه‌ڵده‌گرێت و له پێناوی ئازادی‌دا یه‌كێكی دی ده‌كوژێت، به‌ڵكو ئه‌و كه‌سه‌یه كه ده‌ستده‌بات و شتێك، ژیانی مرۆڤێك یان به‌هایه‌ك و جوانییه‌كی پێویست ڕزگاردهگات».
"به‌ختیار عه‌لی"
لە زاری " وه‌فای ڕه‌فعه‌ت "
له ڕۆمانی "كه‌شتیی فریشته‌كان 3 "