كاناڵێك بۆ ناساندنی بیر و ئەندێشەی بەختیار عەلی. لەگەڵ جوانترین شێعر و وتارەكانی بەڕێوەبەر: @peshawa1946
هەموو دەنکێک باران مۆسیقایەکی تایبەتی خۆی هەیه، هەر ترپەیەو به شێوەیەک بەر لەشمان دەکەوێت، یەکەمین مۆسیقا دۆزینەوەی ئاوازی ئەو ترپانەیه، دەبێت گوێیەکتان بۆ دروست بێت دەنگی باران له هەموو جێگایەکدا جیا بکاتەوه؛ ئیقاعی دڵۆپەکان جیا بکاتەوه، ئیقاعی ئەو دڵۆپانەی بەر سینەتان دەکەون جیاوازه له ئیقاعی دڵۆپەکانی سەر دەستتان یان سەر شانتان، یان سەرگۆناتان، دەبێت جیاوازی ترپەکان ببیستن و تامی جیاوزییەکان بکەن. مۆسیقا تام کردنی جیاوازییەکانه.
"بەختیار عەلی"
له ڕۆمانی "شاری مۆسیقاره سپییەکان"
بەردەوام دەبێت جیاکاری لەنێوان دوو جۆر سیاسەتدا بکەین، یەکێکیان سیاسەتە بە عەقڵییەتی کایەی سیاسی خۆی. ئەویدیان سیاسەتە لە دەرەوەی کایەی سیاسی. سیاسەتی ڕاستەقینە کە ڕووی لە دادپەروەری و یەکسانی بێت، هەمیشە لە دەرەوەی کایەی سیاسی دادەڕێژرێت و فۆرمگیر دەبێت، نەوەک هەر ئەوەندە، بەڵکو لەسەر ڕەخنەکردنی سیاسەتی ناو کایەی سیاسی دروستدەبێت، لەسەر ڕۆحییەتی ترس و گومان و پشکنینی هەر شتێک کە لە کایەی سیاسییەوە بێت. کایەی سیاسی خۆی پرە لە ململانێی گەورە، لە پێکدادن، لە جەنگی قازانجەکان لەگەڵ یەکدیدا، لە لادان لە مۆراڵ. لێرەوە ڕەخنەگرتن لە سیاسەت، ناکرێت لە ئاست ڕەخنەگرتن لە هێزێکی سیاسیدا بوەستێت، بەڵکو دەبێت دابەزێت بەرەو ڕەخنەگرتن لە کۆی مۆراڵی سیاسی، لە تەواوی ئەو ژێرخانە زیهنی و عەقڵییەی هەموو ململانێیەکان دەگرێتە خۆی و دەیانبات بەڕێوە. لێرەوە ترس لە سیاسەت ترس نییە لە کۆمەڵگا، بێدەروەستی و نەبوونی ئیلتیزام نییە بە کێشە کۆمەڵایەتییە گرنگەکانەوە، بەڵکو سەد دەر سەد بە پێچەوانەوە، ترس لە سیاسەت ترسە لە هەموو ئەوجانەوەرە خەوتووانەی دەشێت لە بن هەر گووتارێکی سیاسی ڕازاوە و بریقەداردا بە موژدەی درۆ خۆیان حەشاردابێت. ئەو ترسە نەوەک نەبوونی ئیلتیزام نییە، نەوەک پشتکردنە دونیا نییە، بەڵکو تەواو بە پێچەوانەوە نەبوونی ئەو ترسە بێدەروەستییە، نەترسان لە سیاسەت تا سەر ئێسقان هەستێکی دژە کۆمەڵگا و دژە مرۆڤە.
"بەختیار عەلی"
پارچەیەک لە وتاری "سەبارەت بە کێشەی تەقدیسکردنی سیاسەت"
🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋
🆔 @baxtyar_ali
❀ بۆ کورد و بۆ کوردستان ❀
❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀
☆ بۆ بەشداری کردن لە لیست 👇
@exchange_kurdistan
@exchange_kurdistan
تەنیایی وا لە مرۆڤەكان دەكات لەسەر بڕوا و عەقیدەكانیان سووربن، بەڵام ئەگەر مرۆڤ ھاودەمێكی ھەبێت ئاسانتر بیر و بۆچوونی خۆی دەگۆڕێت.
"بەختیار عەلی"
لە شانۆنامەی "بۆ دۆزەخ، ئەی بێگوناھان"
باشترین کاناڵە کوردییەکان لەم پێڕستە بەردەستە, بەشداری کاناڵەکان ببن☺️💚
Читать полностью…پرسیار: کەس ئەزموونی مردنی نییە، بەڵام ئێوە وەک ڕۆماننوس لە ڕێگای کاراکتەرەکانتەوە کارتان لە نێو ژیان و مردندا کردوە، ئێستا هەستان دەربارەی مردن و مردنی خۆتان چییە، کە گفتوگۆی دەربارە دەکەین؟
بەختیار عەلی: مردن ناودەنێم عەدالەتی وجودی، مردن شتێکە جیاوازی نێوان مرۆڤەکان لە بەردەمیدا دەسڕێتەوە. ئەوەی هەموومان دەمرین، بناغەیەکی گەورەیە بۆ دادپەروەرییەکی گەردونی کە لە ناوەڕاستی ژیاندا وەستاوە و هەموو بە بەردەمیدا دەڕۆین. مردن وادەکات جیاوازییەکانی نێوانمان بچوک بێت، ئەوەی یەکێکمان زۆرتر دەژین و یەکێکمان کەمتر هیچ لە جەوهەری ئەو دادپەروەرییە گەردونییە ناگۆڕێت. من ئەمڕۆ کاتێک بیر لە مردوەکان دەکەمەوە، هەستدەکەم هەموو مردوەکان لە بەردەم مەرگدا یەکسانن، نەوەک تەنیا مرۆڤەکان، بەڵکو مرۆڤ بەراورد بە مێشوولە و باڵندە و گیاندارەکانی تریش. ئەم یەکسانییە سەرنجڕاکێشە، وادەکات بزانین لە ڕووی لۆژیکی سروشتەوە ژیانی ئێمە نرخێکی تایبەتی نییە، کاڵایەکی بە بەهاتر نییە لە هەر بەرهەمێکی سروشتی دیکە.
ئەگەر مردن نەبایە لەوانەیە غروری مرۆڤ بێسنوور بایە، تەماحەکانی گەورەتربان، هێزی وێرانکاریی ترسناکتر و زۆرتربایە. بەڵام ئاگاداربە ئەم بۆچوونەم ستایشی مردن نییە، من لە نوسەرە ژیاندۆستەکانم، بەڵام باوەڕم بە فەرامۆشکردن و یادکردنی مردن نییە، مرۆڤ تا جێگایەکی دیاریکراو دەتوانێت شەڕ لەگەڵ مەرگدا بکات. من زۆرجار گومان لە ڕستە بەناوبانگەکەی ئەبیکۆرس دەکەم کە دەڵێت تا من هەم مردن نییە، کە مردنیش هات چیتر من نیم. هەستدەکەم پێچەوانەی ئەم ڕستەیە ڕاستە، تا من هەم مردن هەیە، کە من نەبووم مردنیش نییە...
ئێمە هەر چۆنێک بجوڵێینەوە مردن لەگەڵماندایە، وەک ئەو یاریزانەی سێرک کە مارێک لە خۆی دەئاڵێنێت و دێتە سەر شانۆ. مردن ئەو مارەیە کە دەتوانین ماوەیەک یاری لەگەڵدا بکەین، بەڵام دەبێت هەمیشە ئامادەبین پێمانەوە بدات وە دەزانین و دڵنیاین پێمانەوەدەدات.
"بەختیار عەلی"
لە کتێبی "خوێنەری کوشندە "
هەر کاناڵێکتان لە هەر بوارێک دەوێت لێرە هەڵیبژێرن☺️❤️
Читать полностью…❀ بۆ کورد و بۆ کوردستان ❀
❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀
☆ بۆ بەشداری کردن لە لیست 👇
@exchange_kurdistan
@exchange_kurdistan
بەهێزترین کاناڵە کوردییەکانم بۆ هێناون. بە حەزی خۆت لێیان هەڵبژێرن☺️💚
Читать полностью…بەهێزترین کاناڵە کوردییەکانم بۆ هێناون. بە حەزی خۆت لێیان هەڵبژێرن☺️💚
Читать полностью…عەدالەت ئەوە نییە زاڵمەكان بكوژیت، ئەوەیە شتێكی جیاواز بخەیتە جێگای زوڵم. دادپەرەوری ئەو مۆسیقایەیە شوێنی مردن دەگرێتەوە، ئەو ئاوازەیە جێگای ترس دەگرێتەوە، ئەو نیگارەیە جێگای ئازار دەگرێتەوە … ئەوەی تۆ باسیدەكەیت دادپەروەریی حاكم و دادگا و یاساكانە، من باسی عەدالەتی خۆمت بۆدەكەم، گوێبگرە، عەدالەت هەرگیز ئەو بڕیارە نییە كە حاكمێكی پیر لەسەر كورسییەكەی خۆیەوە دەریدەكات، بەڵكو ئەو بڕیارەیە پارچەیەك مۆسیقا دەریدەكات، شیعرێكی مەزن دەریدەكات، تابلۆیەك بە نهێنی لە ڕەنگەكانیدا دەینوسێتەوە … ئەوە تەنیا عەدالەت و دوا عەدالەتە لەسەر ئەم ئەستێرەیە.
"بەختیار عەلی"
لە ڕۆمانی "شاری مۆسیقارە سپییەکان"
قسەکردن لەسەر گۆڕینی دونیا بانگەواز نییە بۆ توندوتیژیی، بەڵکو ئەکتێکە بەرنامە و هوشیاریی و ڕوئیای دەوێت. مەرج نییە تۆ بەردەوام توندوتیژ بیت تا هەستبکەیت، کەسێکی ڕادیکالی یان کەسێکی بیر لە جیهانێکی نوێ، یان بیر لە کۆمەڵگایەکی تر دەکەیتەوە. توندوتیژی لە ئێستا کردارێکە تەنیا سیستم دەتوانێت پێی هەستێت، ئێمە لە عەسرێکدا دەژین خەڵک بە هیچ جۆرێک ناتوانێت پڕ چەک بێت، کە چەکی هەڵگرت دەبێتە بچێتە ناو فۆرمێکی نیزامییەوە و بەوەش لەوە دەکەوێت خەڵک بێت. توندوتیژی لە ئێستادا لەوە دەرچووە بکرێت بە چاوی گیڤارا یان بە چاوی شۆڕشگێڕانی کلاسیک سەیربکرێت.
ئێستا ئەوەی مێژوو دەگۆڕێت هوشیارییە نەوەک توندوتیژیی. مێژووی خۆرهەڵات هەر هەمووی توندوتیژییە و هیچیش نەگۆڕاوە. گەر من باوەڕم بە توندوتیژیی بووایە نەدەبووم بە نوسەر و دەبووم بە چەکدار. من سەرسامم بە هەندێک خەڵک کە تەنیا کاتێک بیری ئەکتی شۆڕشگێڕیان دەکەوێتەوە، کە هەندێک گەنج دەڕژێنە سەر جادە. ئەوانە ساڵ دوانزەی مانگ لیبراڵ و ئاشتیخوازن تا هەندێک گەنج دەبینن لەسەر شەقامەکان، من گەر باوەڕم بە توندوتیژی بێت بۆ گۆرینی دونیا ئەوا دەبێت هەمیشە باوەڕم پێی بێت، گەر باوەڕیشم پێی نەبێت ئەوا دەبێت هەرگیز باوەڕم پێی نەبێت.
توندوتیژیی خۆی هەیە، توندوتیژی شتێک نییە داوای بکەین، توندوتیژی بەشێکی ڕۆژانەی ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتیمانە، هەموو ژیان و کولتوور و فەرهەنگی ئێمە توندوتیژی لێ دەتکێت. بە پێچەوانەوە تاکە شتێک لە ئێستادا هیچ ناگۆرێت توندوتیژییە. گەر دەتەوێت هەموو شتەکان وەک خۆیان بن توندوتیژی بەکاربهێنە. سوریا و تورکیای ئێستا باشترین بەڵگەن. بۆئەوەی هیچ نەگۆڕێت ئۆردوگان لە تورکیا جەنگی هەستان، توندوتیژی هەمیشە زامنی یەکەمی مانەوەی سیستمی سیاسییە وەک خۆی.
تراژیدیای ئێمە لەوەدایە کە دەڵێین یان پەرلەمان یان چەک، یان ئیشکردن وەک حیزب یان فەوزا. لە کاتێکدا دەیان ڕێگای تری ئیشکردنی سیاسی و کۆمەڵایەتی هەبوو، کە هەموو پشتگوێ خرا و تاقی نەکرایەوە و ئیفلیجکرا. بە بڕوای من، تەنیا هوشیارییەکی ئەکتیڤ دەتوانێت جیهان بە کەمترین بڕ لە توندوتیژیی بگۆڕێت، وەک لە ڕوخانی دیکتاتۆرییەتی کۆمۆنیستیدا بینیمان.
ئەوەی دەتوانێت ئەم گۆڕانکارییە «بێ ـ خوێنە» دروستبکات هوشیارییەکی دەستەجەمعییە کە لەسەر عەشقی ژیان و مرۆڤ دروست بووبێت «دوو خاڵ کە تەواو لە کولتووری ئێمەدا غائیبن و دەبوو دروستبکرێن».
ئەوەی کە من چەند وەختە بە فاشیزمی خۆرهەڵاتی ناوی دەبەم، تێکشکاندنی ئەو هوشیارییە دەستەجەمعییەی نێوان مرۆڤەکانە، ئەوەی کە من بە فاشیزم ناوم بردوە لەدایکبوونی کۆمەڵێک هێزی بچوک بچوک و شوناسی لۆکاڵی بچوک بچوکە کە هەموویان لەسەر ترس و تۆقاندن و فۆبیا دروستبوون و لە ترسدا دەژین و لە ترس و کینەدا گەورەدەبن، ئێستا ئێمە لە کوردستان پێمان ناوەتە ئەو قۆناغەوە، سەردەمی ترسی هەمووان لە هەمووان، هەر شارە و هەر ناوچەیە و هەر خێڵە و هەر حیزبە شوناسێکی سیاسی تایبەتی دروستکردوە، بێئەوەی هیچ هێزێک یان هیچ گووتارێک هەبێت پەیوەندی و پرد لە نێوان ئەم دابەشبوونانەدا دروستبکات. مەترسی گەورە و حەتمی ئەوەیە کە ململانێکان دواجار لە ململانێی خەڵک و دەسەڵاتەوە وەردەگەڕێت بۆ ململانێی نێوان دوو هێزی سیاسی، دوو شار، دوو ناوچە ... لێرەدایە هەم سیستم سەلامەتە و هەم فاشیزم ماشێنەکەی خۆی ئیش پێدەکات. من دە ساڵە لەسەر ئەم ترسە ئیشدەکەم و ئاگاداری دەدەم.
فاشیزم بریتییە لە نەمانی خاڵی هاوبەشی ئینسانی و ئەخلاقی لە فەزای سیاسیدا، ڕۆحی فاشیزم تەواو لەو ڕستەیەدا گوزارشت لە خۆی دەکات کە ڕۆژانە دەیخوێنینەوە و دەڵێت «ئێستا کاتی قسە نییە». فاشیزم نەمانی مانای قسە و بیرکردنەوەیە، نەمانی زاکیرەی هاوبەشە.
بە داخەوە لە مێژە ئێمە پێمان ناوەتە ئەو قۆناغەوە، ئەوەی ئێستا جڵەوی عاتیفەی سیاسیمان دەکات هوشیارییەکی گۆڕانکار و رادیکال نییە، هاشەوهوشەیەکی پۆپۆلیستی ترسناکە، کە پەیوەندییەکی بە سەرهەڵدانی هوشیارییەکی دەستەجەمعی نوێوە نییە.
ئێستا ئەوەی کە غائیبە، هوشیارییە نەوەک کردار. هوشیاریی بەبێ توندوتیژیش دەتوانێت ئیشی خۆی بکات، بەڵام توندوتیژی ناتوانێت بە بێ هوشیاریی هیچ بکات. گەر توندوتیژی جیهانی بگۆڕیایە، ئەوا خۆرهەڵات دەبوو لە مێژە بگۆڕایە، خۆرهەڵات چەندین ساڵە، بێ پەروا و بێ سنوور سەرتاپای نوقمی توندوتیژییە.
"بەختیار عەلی"
لە چاوپێکەوتنێکدا
لە ڕێگەی ئەم کاناڵانەی خوارەوە باشترینەکان لە بواری دڵخوازی خۆت ببینە💚🌻
Читать полностью…لە ڕێگەی ئەم کاناڵانەی خوارەوە باشترینەکان لە بواری دڵخوازی خۆت ببینە💚🌻
Читать полностью…ئەم کاناڵانەمان بۆ گوڵبژێر کردوون, ئێوەیش ببنە ئەندامیان و پاڵپشتیان بن☺️💚
Читать полностью…هەڤاڵان لەم پێڕستەدا بەهێزترین کاناڵە کوردییەکان هەن, بە ئەندام بوونتان لە کاناڵەکان پاڵپشتیان بن☺️🌻
Читать полностью…هەڤاڵان لەم پێڕستەدا بەهێزترین کاناڵە کوردییەکان هەن, بە ئەندام بوونتان لە کاناڵەکان پاڵپشتیان بن☺️🌻
Читать полностью…لە دونیای ئەمڕۆدا مرۆڤەکان چۆن لە دەردێکی سامناک دەترسن، بەوجۆرەش لە بێدەنگی دەترسن. بەڵام بێدەنگی ئەو تەنیا جێگایەیە کە دەشێت شتێکی نوێی تێدا لەدایک بێت، بەبێ بێدەنگی، بەبێ خامۆشکردنی دەنگەکانیتر، هیچکات ناکرێت شانۆکە بۆ دەنگی نوێ چۆڵبکەین. بێدەنگی تەنیا نەمانی دەنگ نییە، بەڵکو نیشانە و سەمبولی خۆ ئامادەکردنە بۆ ئاوازێکی نوێ. مرۆڤایەتی هیچ کات نەیتوانیوە ئاڕاستەی خۆی بگۆڕێت گەر پێش ئەوە بێدەنگییەکی گەورە باڵی بەسەر دونیادا نەکێشابێت، بێدەنگی بەو مانایەی کە پێویستە ساتێکی کپبوونی قووڵ بوونی هەبێت، کپبوونێک بێتوانایی دەلالەتە کۆنەکان لە بەخشینی مانای نوێدا نیشانبداتەوە، لاڵبوونی ئاوازە دێرینەکان بەرامبەر ئەمڕۆ دەربخات، وەستانی سیستمە ڕەمزییە دێرینەکان لە کار بەرجەستەبکات. بێدەنگی بە گشتی جۆرێکە لە بێباوەڕی بە ژیان و دونیای ئەمڕۆمان، بیرکردنەوەیە لە سەرەتایەکیتر. مۆسیقا پتر لەوەی هونەر بێت کردارە، هەوڵی مرۆڤە بۆ گرتنی دەنگێک کە ناگیرێت، بۆ دۆزینەوەی تۆنێک کە نادۆزرێتەوە، لەبەر ئەوە جار دوای جار و ئاواز لە دوای ئاواز مرۆڤ دوای ئەو مەحاڵە دەکەوێت، بە ئامێرەکان شتێک بڵێت کە دەرگا لەسەر سەردەمێکی نوێ دەکەنەوە. مانای قووڵی ڕۆحی یاخیش لەوەدایە، دوای ئامانجێک بکەوێت کە ناگیرێت و ئاسان نایەتە دی، وەک چۆن مۆسیقا هیچکات ناتوانێت دواقسەی خۆی بکات، ڕۆحی یاخیش ڕۆحێکە هەرگیز ناتوانێت دوا قسەی خۆی بکات، هەرکات دوا قسەی خۆی کرد لەوە دەکەوێت ڕۆحێکی یاخی بێت، دەبێت هەمیشە جۆرە مۆسیقایەکی نوێ هەبێت تا مرۆڤ دڵنیا بێت لەوەی هێشتا دەژی و دەتوانێت بە جۆرێکی دی دەست پێبکاتەوە.
"بەختیار عەلی"
پارچەیەک لە وتاری "مۆسیقا و بێدەنگی"
لە کتێبی "منداڵەکانی ساتۆرن"
❀ بۆ کورد و بۆ کوردستان ❀
❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀
☆ بۆ بەشداری کردن لە لیست 👇
@exchange_kurdistan
@exchange_kurdistan
باشترین کاناڵە کوردییەکان لەم پێڕستە بەردەستە, بەشداری کاناڵەکان ببن☺️💚
Читать полностью…هەر کاناڵێکتان لە هەر بوارێک ئەوێت لێره هەڵیبژێرن☺️💚
Читать полностью…هەموو ئەو مرۆڤانەی... بە خێرایی هەموو خۆشی و جوانییەکانی ژیان بە لێشاو دەبەن، دواجار دەگەنە بەردەم سنوورێکی داخراو، سەر خەتێکی پوچ، سەر ڕێگایەک جگە لە سەحرای ڕاستەقینەی ژیان هیچی دیکەی لێ نییە. ژیان وڵاتێکە دەبێت بە کاوەخۆ پیابگەڕێیت، دەبێت بە هێمنی و تێڕامانەوە شەقام و کوچە و دارستانەکانی بپشکنیت. هەموو هەڵپەیەک بۆ تێکدانی ئەو هارمۆنییەتە، بەتێکشکانی قووڵی مرۆڤ تەواو دەبێت... مرۆڤ دەبێت تا دەکرێت گەیشتن بە لێواری ئەو سەحرایە دوابخات، ئەوەش بەوەدەبێت، ژیان قوم قوم، نەوەک بەیەک هەڵدان و یەک تەکان بخواتەوە.
"بەختیار عەلی"
لە ڕۆمانی "کەشتیی فریشتەکان ١ "
❀ بۆ کورد و بۆ کوردستان ❀
❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀
☆ بۆ بەشداری کردن لە لیست 👇
@exchange_kurdistan
@exchange_kurdistan
❀ بۆ کورد و بۆ کوردستان ❀
❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀
☆ بۆ بەشداری کردن لە لیست 👇
@exchange_kurdistan
@exchange_kurdistan
ئەو کاناڵە کوردیانەی لە بواری خۆیان باشترینن, بە پێی حەزی خۆت بەشداری کاناڵەکان ببە😉💚
Читать полностью…ئەو کاناڵە کوردیانەی لە بواری خۆیان باشترینن, بە پێی حەزی خۆت بەشداری کاناڵەکان ببە😉💚
Читать полностью…ئەوەی چەند ساڵە فاشیزم باڵادەکات و هەمووان بێباک ناوی تر و دەمامکی تری بۆ دەتاشن، مەکیاژی تری بۆ دەکەن، هیوای ساختە سەوزدەکەن، چارەسەریی کلێشەیی و حازر بەدەست و کلاسیکی بۆ دەدۆزنەوە، لە ئەجزاخانەی سەدەی نۆزدە و لە کەلاوەی لیبرالیزم و لە پاشماوەی تێکشکاوی ئایدۆلۆژیاکاندا بۆ دەرمان دەگەڕێن، ناشیرینکردنی کتێب، شیعر، هونەر، ئەدەب، بووە بە کولتوورێکی ڕۆژانە و بەردەوام، هەڵبەت دواجار دونیای لەم جۆرە هەر دەگاتە بوونبەستی ترسناکی خۆی، ئەوەی لە دەرد تێنەگەیشتبێت، گەر خۆی دەرمانخانەشی هەبێت، هەر دەمرێت.
"بەختیار عەلی"
پارچەیەك لە وتاری "وشە و کارەسات"
لە کتێبی "خوێنەری کوشندە"
لهئێستای كۆمهڵگای ئێمهدا، مردنی سهد كرێكار لهسهر شوێنی كار وهك كێشهیهكی سیاسی سهیر ناكرێت، بهڵام هاویشتنی بوتڵێك له پهرلهمان چهند ههفته میدیاكان و ڕۆشنبیره لیبراڵهكان و حیزبهكانی دهسهڵات و ئۆپۆزسیۆن سهرقاڵدهكات. گۆڕینی دهیان ههزار كرێكاری بیانی بۆ كۆیله، كێشهیهكی سیاسی نییه، بهڵام وتارێكی بێمانا و بۆش و بهتاڵی سهركردهیهك، كێشهی سیاسییه و دهبێت به زنجیره وتاری لهسهر بنوسین. بڵاوبوونهوهی كۆیلهگهرایی جنسی كێشهیهكی سیاسی نییه، بهڵام دهستوورێكی بێبهها كه هیچ كات ئیشی پێ ناكرێت، كێشهی سیاسییه.
بڵاوبوونهوهی خراپترین جۆری ڕاسیزم دژ به كوردانی خۆرههڵات و خۆرئاوا، دژ به كهمایهتییه دینییهكان، كێشهی سیاسی نییه، بهڵام شهڕی حیزبهكان لهسهر پۆستی پارێزگار كێشهیهكی سیاسیی گهورهیه. كێشهی ئهو مهلایانهی لهبهیانییهوه تا نیوه شهو لهسهر تهلهفزیۆنهكان خورافهت و ئهفسانه دهكهن به قوڕگی خهڵكدا سیاسهت نییه، بهڵام وێنهكانی تاڵهبانی فۆتۆشۆپن یان فۆتۆشۆپ نین كێشهیهكی سیاسییه. كوشتنی ههزاران ژن و زیندانی بوونی سهدان ههزاری تر كێشهی سیاسی نییه، بهڵام پهرلهمانێكی ئیفلیج ده ژنی تێدا بێت یان پانزه ئهوه خهباتی سیاسییه.
وهرگهڕانی دهزگاكانی ئاسایش و پۆلیس بۆ بنكهی كۆنتڕۆڵ و موراقهبهكردنی ههموو گهوره و بچوكێك و نهبوونی ڕێز بۆ بچوكترین شتی تایبهتی مرۆڤ، كێشهی سیاسی نییه، بهڵام ههڵبژاردنی چهند پهرلهمانتار بۆ بهغدا، كه زۆربهیان دوایی كهس ههر نایانبینێتهوه و نازانرێت كێ بوون و چییان كردووه، دهبێته مهیدانی ههره گهورهی خهبات و تێكۆشان. بڵاوبوونهوهی توندوتیژی لهسهر جاده، لهناو ماڵ، له قوتابخانه، له دهرونی ئینسانهكاندا، كێشهی سیاسی نییه، بهڵام هێزێك ده ههزار دهنگ زیاتر یان كهمتر بێنێت كێشهیهكی سیاسییه.
وهرگهڕانی جنس بۆ كهرهستهیهكی ترسناكی شێواندن و كۆنترۆڵكردن و بازرگانیكردن بهمرۆڤهوه، كێشهی سیاسی نییه، بهڵام سهرۆك دوو جێگری ههبێت یان یهكێك، ئهمهیان تۆپ سیاسییه و وا پێویست دهكات شیكردنهوهی بۆ بكرێت. بوونی زیندانهكان له خراپترین حاڵدا، دهستبهسهركردنی سهدان بیماری دهرونی له جێگا و ههلومهرجی ترسناكدا، وهرگهڕانی تهندروستیی ئینسان بۆ كهرهستهی یاریكردن له نێوان كهرتی تایبهت و كهرتی گشتیدا، هیچیان كێشهی سیاسیی ڕاستهقینه و گرنگ نین، بهڵام سێ سهركرده تۆراوهكهی گۆڕان دهگهڕێنهوه یان نا، ئهمه كێشهیهكی زۆر چارهنوسسازه و وهك شتێكی بایهخدار سهیردهكرێت.
سهرههڵدانی سهدان ملیۆنهری گهوره لهسهر حیسابی وێرانكردنی ژینگه، وێرانكردنی فۆرمی ئهرشیتێكتوری شارهكان، كاولكردنی تهواوی ئابووریی كشتوكاڵ و وێرانكردنی سایكۆلۆژیای كاسبكاره وردهكانی بازاڕ، كێشهی سیاسی نین، بهڵام یهكێتی و گۆڕان كۆنفرانس دهگرن یان نایگرن كێشهی سیاسییه.
ئهوجۆره تێگهیشتنهیه بۆ سیاسهت كه وایكردووه سیاسهت بهگشتی، به ههموو باڵهكان و نوێنهرهكانییهوه ببێته گهمهیهك كه ڕهگهزێكی ئازادیخوازی تێدا نهبێت. ئهمه ئهوجۆره سیاسهتانهیه، كه ئهمڕۆ لیبراڵه بازاڕییهكان بانگهشهی بۆ دهكهن.
"بهختیار عهلی"
له كتێبی ڕهخنه له عهقڵی فاشیستی"
خوێنەر وەک تەفسیرکەری تێکست، وەک یەکێک که تێکست به ویستی خۆی دروست دەکاتەوە، له دیدی هێزە تەقلیدی و سونەتییەکانەوە بوونەوەرێکی ترسناکە، بیناکردنەوەی تێکست بەجۆرێک خەیاڵ و عەقڵی خوێنەر بکەری سەرەکی ئەو بیناکردنەوەیە بن، خوێنەر دەگۆڕێت بۆ هێزێکی گرینگ، چونکە لەدایکبوونی خوێنەر وەک هێزێکی بڕیاردەر و ڕاڤەکەر بۆ تێکست لەتەک خۆیدا کۆتایدانانه بۆ کۆمەڵێک مەرجەعییەتی دیکە که هێزی خۆیان لەوەوە وەردەگرن کە خۆیان وەک تەنیا سەرچاوەی زانین و تەنیا مەرجەعی شەرعی ڕاڤەکردن نیشان بدەن.
"بەختیار عەلی"
له کتێبی " خوێنەری کوشندە"