baxtyar_ali | Unsorted

Telegram-канал baxtyar_ali - بەختیار عەلی

4828

كاناڵێك بۆ ناساندنی بیر و ئەندێشەی بەختیار عەلی. لەگەڵ جوانترین شێعر و وتارەكانی بەڕێوەبەر: @peshawa1946

Subscribe to a channel

بەختیار عەلی

ترسناكترین دۆخێك كۆمەڵگایەك ڕووبەڕووی ببێتەوه، ئەوه نییه لەلایەن هێزێكی دییەوه داگیربكرێت، بەڵكو ئەوەیه زۆرینەی زۆری ئەو كۆمەڵگایه، دەنگی ئەو مرۆڤەی ناو خۆیان گوێ لێ نەبێت یان گوێ بیستی نەبن ... پەلاماردان و داگیركردنی ناشیرینی و بێباكی بۆ ناوەوەی مرۆڤ، له پەلاماردان و داگیركردنی میللەتان بۆ یەك ترسناكترە.

"بەختیار عەلی"
لە کتێبی " وەک باڵندەی ناو جەنگەڵە ترسناکەکان "

🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋
🆔 @baxtyar_ali

Читать полностью…

بەختیار عەلی

مرۆڤ هەمیشە بە ئومێدی شتێکی دی دەژی، شتێکی نادیار، شتێک ناونانرێت، دەستنیشان ناکرێت، شتێکە وادەکات لە پشت هەموو ئەو پلان و بەرنامانەوە کە هەیەتی چاوەڕوانی شتێکی تریش بێت، شتێک زیاتر لەوەی لە ئاسۆکانی ئێستادا دەیبینێت. «شتێکی تر» ئەوە هەر ئامانجی مرۆڤەکان نییە لە ژیانی خۆیاندا، بەڵکو ئامانجی مرۆڤەکانیشە لە مامەڵەیاندا لەگەڵ مێژوودا. مرۆڤ تەنیا چاوەڕوانی شتێکی دی نییە بۆ خۆی، بەڵکو چاوەڕوانی شتێکی دیشە لە مێژوو، بۆ کۆمەڵگا، بۆ هەموو ڕەگەزی ئادەمیزاد. هیچ کات مرۆڤ بەبێ ئەو چاوەڕوانییە ناتوانێت بژی، چاوەڕوانی ئەو شتە نادیارە پاڵنەرێکی گەورەی مانەوەیە لە ژیاندا. هەڵبەت مەرج نییە «شتێکی دی» کە چاوەڕوانیدەکەین هەمیشە شتێکی جوان بێت. ئەو «شتەی دی» هەمیشە شتێکی دوو دیوە، دیوێکی دۆزەخی و دیوێکی بەهەشتی هەیە، دیوێکی یۆتۆپی و دیوێکی ئەپۆکالیپسی «قیامەت هەستێن». دۆزەخ و بەهەشت هیچ نین جگە لە بەرزکردنەوەیەکی میتافیزیکیانەی ئەم چاوەڕوانییە. ئەوەی لێرەدا دەمەوێت لەسەری بدوێم، ئیشکردنی سیستمە لەسەر ئەو چاوەڕوانییە.
ئەو سیستمە لۆکاڵ و جیهانییەی ئەمڕۆ تێیدا دەژین، بەردەوام لەسەر دۆخی ئامادەکردنی مرۆڤ بۆ ئەو «شتەی دی» ئیشدەکات، چاوەڕوانی بەهەشتێک کە دێت یان قیامەت و کۆتاییەکی کتوپڕی دونیا کە هەر زوو بەڕێوەیە. هەمیشە شتێکی دی هەیە کە سبەینێ ڕودەدات، هەمیشە لەزەتێکی شاردراوە هەیە سبەی پێیدەگەین، هەمیشە سەرکەوتنێک هەیە سبەینێ بە دەستی دەهێنین، هەمیشە ڕووداوێک هەیە سبەینێ دەقەومێت. زۆرینەی ئایدۆلۆژیا و دینەکان لەسەر ئەم چاوەڕوانییە ئیشدەکەن، لەسەر ئەو «شتەی دی»... ئەو شتەی هەمیشە سبەینێ دێت.

"بەختیار عەلی"
پارچەیەک لە وتاری "شتێکی دی ڕاستەقینە"
لە کتێبی "دەستەسڕەکەی ئۆتێلۆ"

🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋
🆔 @baxtyar_ali

Читать полностью…

بەختیار عەلی

ئەوەی وادەکات کە کایەی سیاسەت ببێت بە تەنیا کایە و بە شێواوترین کایە کە تەواوی کێشە قووڵەکانی بونیادی عەقڵی و دەرونی و شارستانی تێدا دەردەکەوێتەوە، ئەو تاکبوونەوەیەتی بە مۆنۆپۆڵکردنی ئایدیای ڕزگاریی و دروستکردنی ڕزگارکەر. سیاسەت دەبێت بەو ئەفیونە تازەیەی لەسەر حیسابی ئیفلیجکردنی ئینسان پەیمانی ڕزگاریی درۆ بە مرۆڤ و کۆمەڵگاکان دەدات، ئەم ئەرکی ڕزگارییەش دەبەخشێت بە قارەمانێک کە یان شەهید دەبێت و دەبێت بە ئەفسانە یان دەمێنێتەوە و دەبێت بە دیکتاتۆر.

"به‌ختیار عه‌لی‌"
له‌ كتێبی‌ " ئایدۆلۆژیست"

🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋
🆔 @baxtyar_ali

Читать полностью…

بەختیار عەلی

لە لیڤیتانتم پرسی « پێتوانییە خۆدزینەوە لە ئازار، تاکە نیاز و تاکە ئارەزووی مرۆڤ بێت؟». پرسیارێکی سادە و تێپەڕبوو، هەر کتوپڕ بە خەیاڵمدا هات. لە ڕاستیدا منیش وامدەبینی، ئێمە هەموومان و هەمیشە لە ئازار ڕادەکەین (....) مەبەستم بوو بە لیڤیتانت بڵێم، ئازاری لەش کوشندەترین شێوەی ژان و ئێش نییە، بەڵکو لەو ئێشە سامناکتر ژانی بیرکردنەوەیە. بیرکردنەوەکان دەتوانن ئامێرێکی ترسناک بن و وەک ماشێنێکی قیمەکردن لە ناوەوە بمانجنن. ئەو بێ خۆماندووکردنێکی زۆر لە نیازم تێگەیشت و گووتی «وەفای ڕەفعەت بەگ، ئەوەی ئینسان زۆر لێی دەترسێت ئازاری لەشە(...) من ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر تێدەگەم ئینسان تەنیا کەمێکی ڕۆحە، کەمێکی تێفکرینە، زۆری گۆشتە، زۆری ئێسکە، زۆری ترس و ئارەزووە.....»

"بەختیار عەلی"
لە ڕۆمانی " کەشتیی فریشتەکان 1 "

🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋
🆔 @baxtyar_ali

Читать полностью…

بەختیار عەلی

دەوەستام، هەناسەیەكی قووڵم هەڵدەكێشا، حەسرەتێكی خوێنینم لە دڵی خۆمدا سۆراغدەكرد و بە ئەفسوسێكی زۆرەوە دەمگووت: ئازیزان كامە دادگا لە ئازارەكانی ئێوەی پرسییەوە؟ كامە حاكم و كامە دادوەر؟ كامە دادگا لەسەر ئەم ئەستێرەیە لە منی پرسی جەلادەتی كۆتر كوا هاوڕێكانت؟ ... كامە دادگا گووتی: جەلادەتی كۆتر ئەم برینە گەورانە چییە بە لەشتەوە؟... برایان و خوشكان هەقمانە بپرسین: ئەمانە چ قازی و چ دادگا و چ پارێزەر و داواكارێكی گشتیین لەم وڵاتەدا كە تا حیزب و سەرۆك فەرمانیان پێ نەكات قوونی خۆیان ناجوڵێنن. من مۆسیقارێكی چكۆلانەبووم، ڕۆژێك لە ڕۆژان شەڕم لەگەڵ هیچ كەسێكدا نەبووە لەسەر ئەم ئەستێرەیە، ڕۆژێك لە ڕۆژان ئاژاوەم نەناوەتەوە. بەڵام ئەمانە چ جۆرە حاكمێكن هەموومان دەبینن دەكوژرێین و چاوەڕێن لەسەروو خۆیانەوە فەرمانیان بدەنێ تا باوەڕ بە چاوی خۆیان بكەن؟. مەعاشە چڵكنەكەی خۆیان لە عەدالەت بەلاوە گرنگترە. ها ئێوە پێمبڵێن ئەمانە چ حاكمێكن؟ … من هێندە توڕەم لەو حاكمانە ئامادەم بێئەوەی شەرم لە هیچ بكەم لە ناوەڕاستی شاردا میزبكەم بەسەریاندا. كێ لە ئێوە دادگاكان لە زامی پرسینەوە… ها.. كێ لە ئێوە؟. بەیانیش گەر سامیری بابلی بدەینە دادگانی ئەم شارە، بیدەین بە دادگاكانی ئەم وڵاتە، كەس ئێمە لە دەرگاكانەوە ناكاتە ژوورێ تا لە بەردەم دادوەدا برینەكانی خۆمان نیشانبدەین. قازییەكی گێژ لە ساڵۆنێكی سارد و بێڕۆحدا، لەبەردەم هەندێ خەڵكی عەبابەشانی تردا كە وەك من و ئێوە ئازاریان نەچەشتوە، ئەوانە بڕیاردەدەن سامیری بابلی گوناهبارە یان نا، گەر لەسەروو خۆیانەوە گووتیان سامیری بابلی بكوژە … دەیكوژن، گەر گووتیان ئازادیبكە، ئازادیدەكەن. ئێمەش تا قیامەت لەدەرەوە هاواربكەین … ئەی ئێمە … ئەی ئێمە … ئەی ئێمە. كەس دەرگامان لێ ناكاتەوە.

"بەختیار عەلی"
لە زاری "جەلادەتی کۆتر"
لە ڕۆمانی "شاری مۆسیقارە سپییەکان"

🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋
🆔 @baxtyar_ali

Читать полностью…

بەختیار عەلی

🏠نشینگە

🧩کایە و کێبەرکێ

🖼️سەردانی ئاوایی گەشتیاری سلێن

⛄سەردانی ڕێوڕەسمی زەماوەندی پیرشالیار

🎵مۆسیقا

🚌خەرجی هاتووچۆ

👩‍💼ڕێنما

خواردنی نیوەڕۆ لەسەر شانی گەشتیارانە

🍱عەسرانە

ڕێکەوتن لە مەریوانە

🧾دابین و مۆڵەتنامەی گەشتیاری

💸خەرجی کۆتایی تەنیا 420 هەزار

ڕێکەوتی:
1403/11/11
بۆ بەشداری لەم توورە @Henisk_m

Читать полностью…

بەختیار عەلی

پێڕستێک لە باشترین کاناڵە کوردییەکان, لێرە بەدڵی خۆت هەڵبژێرە🌞🌼

Читать полностью…

بەختیار عەلی

تریفەی خەونەکانم . . . ئەی ساقی ئەبەدی مەجلیسێک من پیاڕانەگەم دەم بۆ شەرابی بەرم . . . هەست دەکەم هێدی هێدی پێویستم بە سەیرکردنی هەرچی زیاتری تۆیە. ئەم بەیانییە لێرە نەبوویت و وەک بۆ تۆ بگەڕێم، شێتانە لە بازاڕی شاردا بە قژی بژ و ڕوخساری ماندووەوە سەیری مەخلوقاتی خودام دەکرد . . . تێگەیشتم تۆ لە جنسی هیچ کەس نیت ...

"بەختیار عەلی"
لە زاری "غەزەلنوس بۆ تریفە"
لە ڕۆمانی "غەزەلنوس و باغەکانی خەیاڵ"

🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋
🆔 @baxtyar_ali

Читать полностью…

بەختیار عەلی

پێڕستی نوێی ئەم هەفتە بریتین لەم کاناڵانە, بە ئەندام بوونتان ببنە هۆی مانەوەیان💚🌻

Читать полностью…

بەختیار عەلی

پێڕستی نوێی ئەم هەفتە بریتین لەم کاناڵانە, بە ئەندام بوونتان ببنە هۆی مانەوەیان💚🌻

Читать полностью…

بەختیار عەلی

❀   بۆ کورد و بۆ کوردستان  ❀

❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀

☆ بۆ بەشداری کردن لە لیست 👇

@exchange_kurdistan
@exchange_kurdistan

Читать полностью…

بەختیار عەلی

هەر چەشنە کاناڵێک بتەوێت لەم پێڕستەدا هەیە, بەدڵی خۆت هەڵبژێرە☺️🌼

Читать полностью…

بەختیار عەلی

هەر لێرەوە باشترین کاناڵە کوردییەکان ببینەوە☺️🌼

Читать полностью…

بەختیار عەلی

هەر لێرەوە باشترین کاناڵە کوردییەکان ببینەوە☺️🌼

Читать полностью…

بەختیار عەلی

ئەم کاناڵانەمان بۆ گوڵبژێر کردوون, ئێوەیش ببنە ئەندامیان و پاڵپشتیان بن☺️💚

Читать полностью…

بەختیار عەلی

ئەم سەدەیە چەندە سەدەی ناسیونالیزمی کوردییە، هێندەش سەدەی دروستبوونی مەیلێکی شاردراوەی هەڵهاتن و خۆپاراستن و خۆدزینەوەیە لە کوردبوون. بوونی سەدان هەزار  و بگرە ملیۆنان کورد کە ناتوانن بە زمانی کوردی قسە بکەن و بخوێننەوە، تەنیا پەیوەندی بەوەوە نییە داگیرکەران دەرگاکانی فێربوونی زمانی کوردییان داخستووە، بەڵکوو پەیوەندی بە بەکەمگرتنی کوردبوونەوە هەیە لای کوردان خۆیان، بوونی سەدان هەزار کورد کە تەنیا بە تورکی و عەرەبی و فارسی قسە دەکەن، نیشانەیەکی گەورەی خۆدزینەوەیە لە کوردبوون و مەترسییەکانی. دیاردەی کۆچ و جێهێشتنی کوردستان، بە تایبەت بەشی هەرە زۆری کۆچبەران کاتێک دەگەنە تاراوگە لەوە دەکەون، بۆ نەتەوە و زمانی خۆیان کارێکی ڕاستەقینە و سوودبەخش پێشکەشبکەن، نیشانەیەکی زەقی دیکەیە کە نەوەیەک هەیە، هەتا ئەگەر نەشیەوێت یان نەتوانێت واز له کوردبوونی خۆی بهێنێت، ئەوا هەوڵدەدات باری ئەم جۆرە کوردبوونه تا دوا ئەندازە لەسەر شانی خۆی  سووکبکات و ئاسانترین ڕێگا بگرێتە بەر بۆ بوونه کورد، ڕێگایەک ئاسوودەیی شەخسی تێکنەدات و ژیانی تایبەتی نەشێوێنێت.

" بەختیار عەلی"
لە کتێبی"سەدەی ناسیونالیزم"

🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋
🆔 @baxtyar_ali

Читать полностью…

بەختیار عەلی

ڕێزگرتنی مـرۆڤ لـە ڕێزگـرتنی زمـانەکـەیەوە دەست پێدەکـات. یەکتر تێگەیشتن لـە زمـانەوە دەست پێدەکـات، هەرکات تـۆ زمـانی منت نەزانی نـاتوانیت بمناسیت. ئەمە تەنیا کێشەی عەرەب نییە، کێشەی فارس و تورکیشە. کێشەی دونیای دەرەوەشە. (...) بە بۆچونی  من ئەگەر دەمانەوێت پەیوەندی کورد و عەرەب بینابکەین، کە بە بڕوای من بیناکردنی ئەم پەیوەندییە بۆ ئێمەی کورد وەزیفەیەکی ستراتیژی گەورەیە، دەبێت لەسەر تێکشکاندنی پەیوەندی ئاغا و کۆیلە ئیشبکەین … شکاندنی ئەم هاوکێشەیەش لەوەوە دەست پێدەکات، مافە سیاسی و کولتوورییەکانی کورد لەهیچ جێگایەک و لە هیچ ئاستێکدا بەربەستی  لەبەردەمدا نەبێت. لەوانە دەبێت مافی ئازاد بوونی ئەم مرۆڤە، کە دەگاتە مافی دروستکردنی دەوڵەت، مافێکی ڕەها و دەست لێ نەدراو بێت. پەیوەندی نێوان کورد ومیللەتانی دەوروبەر لەیەک ساتدا دەبێتە پەیوەندییەکی سروشتی، کە وەک پەیوەندی ئاغا و خزمەتکارەکەی بەردەستی نەبێت. وەک پەیوەندی نێوان وەستا و شاگردەکەی نەبێت، ئەوە تەنیا بەسەلماندنی تەواوی مافە سیاسییەکانی مرۆڤی کورد دەبێت. کورد بەوە ئازاد نابێت لە بەغداد یان ئەنقەرە یان تاران کوردێک ببێت بە سەرۆک کۆمار، بەوە دەبێت کورد هەموو مافە سیاسییەکانی لەسەر خاکی خۆی زامن بێت. بە بۆچۆنی من دەوڵەتی کوردی لە پرۆسێسی گەشەی مێژووییدا وێستگەیەکی حەتمییە. ڕاستە ئەم دەوڵەتە بەیانی دروست نابێت، بەڵام جەوهەری دیموکراسیەت لەخۆرهەڵاتدا بە مافی ئازادبوونی تەواوەتی کوردەوە بەستراوە، کۆیلەکردنی کورد و دیموکراسییەت پێکەوە ناژین. کەمالییەت لە تورکیا باشترین بەڵگەیە، هەر میللەتێک لە خۆرهەڵات لە مەودای دووردا، خوازیاری سیستمێکی دیموکراتی بێت، بەر ئەو ڕاستییە دەکەوێت، دان نەنان بە مافە سیاسییەکانی کورددا، هەموو دەوڵەتێکی خۆرهەڵاتی وەردەگێڕێتە سەر دەوڵەتێکی میللیتاری فاشیستی. شتێک لە خۆرهڵاتدا بە ناوی دیموکراسییەتەوە بوونی نابێت ئەگەر مرۆڤی کورد لە دروستکردنی قەوارەی سیاسی خۆیدا ئازاد نەبێت.

"بەختیار عەلی"
لە کتێبی " سـەدەی ناسیونالیـزم "

🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋
🆔 @baxtyar_ali

Читать полностью…

بەختیار عەلی

كاتێك دادپەروەری ئیشی نەكرد، هەستی مرۆڤ بە دادپەروەری نامرێت. كاتێك كۆمەڵگا بێباك بوو دەرهەق بە دادپەوەریی، گەڕانی مرۆڤ بۆ عەدالەت كۆتایی نایەت. دادپەروەریی بەر لە هەر شتێك جۆرە نیگایەكە بۆ دونیا، كۆمەڵێك تێكست نییە لە ناو كتێبێكدا، بەڵكو جۆرە پەیوەندییەكە مرۆڤەكان بە یەكدییەوە دەبەستێتەوە. لای من ترسناكترین شت لە مرۆڤدا توانایەتی لەسەر فەرامۆشكردنی عەدالەت.

"بەختیار عەلی"
لە کتێبی "وەک باڵندەی ناو جەنگەڵە ترسناکەکان"

🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋
🆔 @baxtyar_ali

Читать полностью…

بەختیار عەلی

خۆشەویستم، حەزدەكەم وەكو ئەو سوارچاكانە بمرین
كە لە هەردە هەزار بە هەزارەكانەوە بەردەبنەوە
بمرین و جانتاكەی پشتمان پڕبێت لە نەخشەی خەزنە نەدۆزراوەكان
پڕبێت لە گەلآی پایزی نیشتمان
حەزدەكەم بەسەر ئەو ئەسپانەوە بمرین
ناڵەكانیان لە ئاڵتونی تاجی شاژنەكانە
بمرین و یەك دڵۆپ خوێنی بچوك بە ناوچاوانمانەوە بێت
بمرین و پرچە سپییە درێژەكانمان
لەسەر جەستەی ڕەشمان وەك ئەڵماس بدرەوشێتەوە
گوڵ چۆن لە ڕۆژانی شەڕ و شوڕ و هاتوچۆ قەدەغەكردندا
لە جامخانەی دوكانەكاندا سیس دەبێت
پەنجەمان بەسەر ئەژنۆكانمانەوە سیس بووبێت
بمرین و شەتڵە خوێناوییەكانی دایكمان لە گیرفانماندا بێت
دڵی بچكۆلەی خوشكەكانمان، لە سنگماندا بێت
دەممان پڕبێت، لە تكەی فرمێسكی منداڵی گریاو
بمرین و گوێمان پڕبێت لە تكە و نمەی باراناو

"بەختیار عەلی"
لە دیوانە شێعری "تا ماتەمی گوڵ ... تا خوێنی فریشتە"

🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋
🆔 @baxtyar_ali

Читать полностью…

بەختیار عەلی

خوێندنگەکان ئەو جێگایەن لەوێدا دەتبەستنەوە، دەتگرن، گەمارۆت دەدەن تا هیچ فێرنەبیت. فێربوون واتە سەرسامی، ھەر شتێک سەرساممان نەکات، فێرمان ناکات، هەر شتێک بمانترسێنێت فێرمان ناکات، ترس مرۆڤی کۆیلە و نەفام دروستدەکات، مەعریفە و عەقڵ پێویستییان بە شادی و ئازادی هەیە.
یەک شتی بنەڕەتی لە خوێندنگە فێریبووم ئەوەبوو، بە جەستە لە جێگایەک بم و بە ڕۆح لە شوێنێکی تر، هونەرێک هەموو ژیانم سوودێکی زۆری لێدەبینم. دڵڕەقیی قوتابخانە وادەکات مرۆڤ زۆر زوو گەورەبێت. یەک مامۆستای خراپ دەتوانێت منداڵی لە دڵی ھەزاران منداڵدا بکوژێت.

"بەختیار عەلی"
لە کتێبی"بە سەرسامی لە ناو وێرانەدا"

🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋
🆔 @baxtyar_ali

Читать полностью…

بەختیار عەلی

بە درێژایی ئەم سەدەیە ئێمە لە فەزایەكی سیاسی و كولتووریدا كارمان كردوە، تەنیا لە یەك گۆشەنیگاوە سەیری کێشەی كوردی كردوە، ئەویش کێشەی دابڕانی بەشە جوگرافییەكانی كوردستانە لەیەكتر، قەیرانی بەشبەشبوونی كوردستان و دابڕانی پارچەكانێتی لەیەكتر. سەدەیەكە ئێمە تەنیا لەسەر پڕۆژەیەك قسەدەكەین كە پڕۆژەی دروستكردنەوەی شوێنە، سەدەیەكە تەنیا بیر لە جوگرافیایەكی سیاسی ئەلتەرناتیڤ دەكەینەوە، كە سەنتەری بیركردنەوەی لە دەوری لێكدانەوە و یەكگرتنەوەی پارچەكانی كوردستان گڕیخواردوە، ئەم تێڕوانینە لەسەر فەرامۆشكردنی ڕوویەكی دیكەی کێشەی كورد دروستبووە كە کێشەی پەیوەندی مرۆڤی كوردە بە كاتەوە. تراژیدیای كورد تەنیا بەشبەشبوونی زەوییەكەی نییە، بەڵكو دیوێکی دیکەی تراژیدیای كوردبوون، دیوی پچڕانی قۆناغ و سەدە و ساڵەكانێتی لەیەكتر. بە زمانێكی سادەتر و ڕاستەوخۆتر، تراژیدیای كورد تەنیا ئەوە نییە كە كوردەكانی ئێران و عێراق و توركیا ناتوانن لەگەڵ یەكدیدا لەیەك قەوارەی سیاسیدا كاربكەن، بەڵكو ئەوەیە نەوەكانی دوێنێ لەگەڵ نەوەكانی ئەمڕۆدا پردێكیان نییە، سەدەی پێشوو لەگەڵ ئەم سەدەیەدا بەردەوامییەكی كولتووریی نییە، تراژیدیاكانی دوێنێ هیچییان بۆ تراژیدیاكانی ئەمڕۆ جێنەهێشتووە، هیچ نەوەیەك بە ڕاستی و بەوردی ئەزموونی خۆی بۆ ئەویدی جێنەهێشتووە، واتە لە نێوان قۆناغە جیاوازەكانی مێژوویی ئێمەدا، هەمە ڕەنگی ڕووداوەكان، نەبوونەتە هەمەڕەنگییەكی مێژوویی.

"بەختیار عەلی"
لە کتێبی " سەدەی ناسیونالیزم"

🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋
🆔 @baxtyar_ali

Читать полностью…

بەختیار عەلی

❀   بۆ کورد و بۆ کوردستان  ❀

❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀

☆ بۆ بەشداری کردن لە لیست 👇

@exchange_kurdistan
@exchange_kurdistan

Читать полностью…

بەختیار عەلی

پێڕستێک لە باشترین کاناڵە کوردییەکان, لێرە بەدڵی خۆت هەڵبژێرە🌞🌼

Читать полностью…

بەختیار عەلی

گرێبەستێک لەگەڵ نيشتمان دەنوسم
دڵم پڕکەم له سەرمای زۆزانەکانی ئەو. پڕبم له درەختی خنکاوی دارستانه سووتاوەکانی ئەو
پڕبم له ئەشکی ڕژاوی چاوە غەمبارەکانی ئەو. پڕبم لە هاواری بەرزی گەرووی جەنگاوەرانی ئەو

گرێبەستێک لەگەڵ خودادا دەنوسم
جودابم له عەقڵی ديندارە بێمێشکەکانی ئەو، پڕبم له ميهری فريشته و له دادی
دادپەروەرانی ئەو
ﻻدەم له حەجی حەجاجه ساختەکانی ئەو، بدرەوشێمەوە بە عەشقی دەروێشە مەستەکانی ئەو

گرێبەستێک لەگەڵ ئاسمان دەنوسم
ڕۆژێک بفڕم هەتا دوور و بنوسم لەسەر هەورە سپييەکانی ئەو
که دەتوانم بەرزبم، بەرزتر له تيشکی ئەستێرەکانی ئەو.

"بەختیار عەلی"
پارچەیەک لە شیعری "گرێبەستەکانی من"
لە کتێبی شیعری "ئەگەر یاخییەکان نەمێنن "

🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋
🆔 @baxtyar_ali

Читать полностью…

بەختیار عەلی

هەر چەشنە کاناڵێک بتەوێت لەم پێڕستەدا هەیە, بەدڵی خۆت هەڵبژێرە☺️🌼

Читать полностью…

بەختیار عەلی

ئەم میللەتانە له هونەرمەندێکی پەیکەرتاش دەچن، پەیکەرتاشێک که دەکەوێتە کار و چەکوشکاری و پەیکەرێک دروستدەکات، هەموو عەشق و هێز و عارەقی خۆی تێدا بەکاردەهێنێت، مانگان و ساڵان له دروستکردنیدا سەرقاڵ دەبێت، هەمیشه هەست دەکات ئەوەی دروستیکردوه پەیکەری خەونەکانێتی، بەڵام له ناکاو ڕۆژێک تێدەگات ئەم پەیکەرە ئەو کارە نییه که خەونی پێوە بینیوە، بەڵام به ئاسانی ناتوانێت خۆی لێ ڕزگاربکات، ساڵانێک دایدەنێت، ساڵانێک لێی ورددەبێتەوە، ڕۆژ دوای ڕۆژ تێدەگات چ هەڵەیەکی دژواری کردووه. بەڵام گەر ڕۆژێک نەتوانێت ئەو پەیکەرە بشکێنێت، گەر تووڕەیی خۆی لەو پەیکەرەدا بەتاڵ نەکاتەوە دەبێت به ڕۆحێکی سست و مردوو، به کەسێک که له ناوەوە بۆگەندەکات. شۆڕش ئەو هەستەیە که شکاندنی پەیکەرەکە له ناوماندا دروستیدەکات، ئەو هەستە دەیسەلمێنێت که هێشتا نەمردووین، هێشتا هەر بەردەوامین. بەڵام دەزانیت له چ کاتێکدا ئەو پەیکەرتاشه دەتوانێت پەیکەرەکە بشکێنێت؟ لەو کاتەدا که خەیاڵ و وێنەی پەیکەرێکی بەرزتر، جوانتر، مەزنتر خەیاڵی داگیر بکات...

"بەختیار عەلی"
له ڕۆمانی " دەریاس و لاشەکان "

🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋
🆔 @baxtyar_ali

Читать полностью…

بەختیار عەلی

مانای چی خودا كە گەردونی بەم هەمەڕەنگییە دروستكردووە، هەمەڕەنگی قبوڵنەكات؟ مانای چی خودا خۆی ئەو ئارەزووە مەزنەی هەبووە بۆ خوڵقاندن، ئارەزوویەك ملیۆنەها ئەستێرە و خۆری لێكەوتۆتەوە، ئارەزوویەك لە حیكمەتی غونچەیەكەوە تا هەموو حیكمەتەكانی دیكەی گەردونی لە خۆیدا كۆكردۆتەوە، ئارەزووی خوڵقاندن و دۆزینەوەی مرۆڤی پێقبوڵ نەكرێت؟ مانای چی، خودایەك گەردونی لە جوڵە و نوێبوونەوەیەكی بەردەوامدا دروستكردووە، دژی هێز و توانای فڕین و نوێبوونەوە و گۆڕان بێت لە مرۆڤدا؟ خودا كە مافی بەخشیوەتە هەموو شتەكان بژین و شوێنیان هەبێت و گەشەبكەن، مافی بەخشیوەتە درەختەكان جوانی خۆیان، گەشانەوەی خۆیان، ڕەونەقی زیندووی خۆیان ئاشكرابكەن، مافی بەخشیوەتە گیاندارەكان، لە سنووری بوونی خۆیاندا ئازادبن، بۆ دەبێت ماف نەداتە مرۆڤ كە مەزنترین و قەشەنگترین داهێنانی خۆیەتی، یاخود ماف نەبەخشێتە عەقڵ كە سیحراویترین شتی ئەم گەردونەیە، بیربكاتەوە، شتی نوێ ببینێت، گومانبكات، هەڵەبكات؟ مانای چی، ئەوەی ئەم هەموو شێوە جیاوازەی بوونی خوڵقاندووە، ئەم هەموو مەخلوقاتە دژ و جودایەی لەسەر زەوی كۆكردۆتەوە، هەرگیزیش نەیگووتووە شێرێك لە كەنارییەك پیرۆزترە، كەنارییەك لە مێشهەنگێك مەزنترە، بوار نەدات دیانەتەكان پێكەوە بژین، عەبدایەتی قبوڵبكات، لەسایەیدا تەفسیرە جیاوازەكانی دونیا وەكو یەك مافی خۆیان وەرگرن، سەیركە مامۆستام، من تا زیاتر دەڕوانم زیاتر تێدەگەم كە گەورەترین عاشقی جیاوازی لەم گەردونە گەورەیەدا خودا خۆیەتی… بۆ ئەوەی ئەو جەوهەرەش ببینین، دەبێت سەیری هەموو گەردون بكەین، بۆ ئەوەی مەزنی خودا ببینین بەسنییە تەنها بە چەند دێڕێكی ناو كتێبەكانییەوە بگیرسێینەوە، من تەنها یەك كوفر دەبینم، ئەو كوفرەش پچوككردنەوەی یەزدانە بۆ یەك واتا و یەك وتە و یەك مانا، خوداپەرستی گەورەش ئەو كەسە نییە كە بەسەر كتێبەكاندا دەكەوێت، بەڵكو ئەو گیانەیە كە خودا لە گەورەی و لایەنە گەردونی و موعجیزە گشتییەكاندا دەبینێت، گیانێكە كە تەنها لە نێوان دێڕەكاندا بۆ خودا ناگەڕێت، بەڵكو لە هەموو جیگایەكدا بۆ مانا و جەوهەری ئەو دەگەڕێت».
دواجار دەمگووت: «خودا مرۆڤی بە ملیۆنەها شێوە بینیوە. ملیۆنەها سیمای داوەتێ… چۆن دەمانبورێت گەر تەنها بە یەك شێوە بیبینین، چۆن دەمانبورێت گەر ئێمە ، ئەو وەكو حاكمێكی بیرتەسك تەماشابكەین، كە كتێبێكی لەبەردەستدایە و پەڕەكانی هەڵدەداتەوە و بەپێی ئەو كتێبە حوكمدەدات… مامۆستام ئەوە سوكایەتییەكی گەورەیە، دابەزاندن و كەمكردنەوەیە لە هێزە بەرین و داهێنەرەكانی خودا».

مامۆستام، تەنها كەسانێك كە دەبێت تۆبەبكەن، ئەوانەن كە خودا بۆ ئەزیەتكردن و بەنەفرەت لێكردنی مرۆڤەكانی دی بەكاردەهێنن، بە بێ جیهانێك ناژین مرۆڤەكانی دیكەیان تیادا نەكردبێتە كافر… هەموو شتێكیش دەكەن بۆئەوەی ئەو دونیایە بخوڵقێنن و خودا بۆ سوكایەتیكردن و زەلیلكردنی كەسانی دیكە بەكاربهێنن، خودا بە جۆرێك تەفسیردەكەن تا بیكەنە دوژمنی مرۆڤ… تەنها بێبڕوا ئەوانەن كە پاكێتییەكی درۆ بە خۆیان دەبەخشن و پیسێتییەك دەبەخشنە ئەوانی دیكە، ئەوانەن كە ناتوانن خودا لەودیو ئەو پاكی و پیسییە وەهمییەوە ببینن كە هەر خۆیان دایانتاشیوە

"بەختیار عەلی"
لە ڕۆمانی "ئێوارەی پەروانە"
لە زاری "خەندانی چکۆلە"

🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋
🆔 @baxtyar_ali

Читать полностью…

بەختیار عەلی

❀   بۆ کورد و بۆ کوردستان  ❀

❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀

☆ بۆ بەشداری کردن لە لیست 👇

@exchange_kurdistan
@exchange_kurdistan

Читать полностью…

بەختیار عەلی

كۆچكردن شكان و كۆتاییهێنانە بە جۆرێك لە پێكەوەژیان. ئەو كەسەی كۆچدەكات، پێیوایە چەشنێك لە پێكەوەژیان هەیە ئیدی مانای نییە.
لەگەڵ كۆچدا شتەكان وادێنە بەرچاو وەك ئەوەی لە هەناوی كۆمەڵگای ئێمەدا ڕقێكی قووڵ دەرهەق بەم كۆمەڵگایە هەبێت، ڕقێك شەرمدەكات تەعبیر لە خۆی بكات و كۆچ دەبێتە تاكە دەروازەی گوزارشت لەو كینەیە.
(....)
هەندێ لە كۆچبەران كە دێنەدەرێ باس لە هەوڵی دۆزینەوەی خاکێک دەكەن كە چیتر هاووەتەن و هاونەتەوەكانی خۆیان نەبینن، باس لە گەڕان دەكەن بۆ شوێنێك، ئیتر چاویان بە چاوی هاوڵاتییەکانی خۆیان نەكەوێتەوە. ئەم خەون و گوزارە پڕ لە كینانە، ئاوێنەی توڕەییەكی قووڵن دەرهەق بە هەموو كۆمەڵگا. كینە دینەمۆیەكی گەورەی كۆچە، هیچ كۆچبەرێك نییە بەبێ جۆرێك لە ڕق بتوانێت بەرەنگاری ئەو هەموو مەترسییە ببێتەوە. كۆچ یاخیبوونێكی ڕەمزی بێئامانجە، جۆرە شۆڕشێكی ناوەكییە كە تاكی ئێمە بەرپایدەكات، نەوەك بەرابەر چینێك یان توێژێك یان دەسەڵاتێك، بەڵكو بەرابەر هەموو كۆمەڵگا. نائومێدیی نییە لە سیاسەت بە تەنیا، بەڵكو نائومێدییە لە كۆی ژیانی كۆمەڵایەتی، نائومێدیی نییە لە ئێستای ژیانی كۆمەڵایەتی ئێمە، بەڵكو لە داهاتووشی. بەڵام نائومێدییەكی بێزمانە، نائومێدییەكە لە شێوەی ڕقێكی نەپاڵێوراو و نەسازێنراودا دێتەدەرێ. كۆچ بە شێوەیەك لە شێوەكان تەعبیرە لەو بێزمانییەی مرۆڤی ئێمە، لەو ئاستە نزمەی تەعبیركردن.
مرۆڤی ئێمە بەردەوام لە شتێك توڕەیە، دەیەوێت خۆی لە شتێك ڕاپسكێنێت، بەڵام هەرگیز ناتوانێت ئەو ڕقە بخاتە سەر زمانێكی ڕوونی قسەكردن، ناتوانێت بە ڕوونی پاڵنەر و مۆتیڤەكانی دیاریبکات... كۆچ تێكستێكە مرۆڤی ئێمە لەبری دەست بە قاچ دەینوسێت.

"بەختیار عەلی"
لە کتێبی "ناشوێن"

🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋
🆔 @baxtyar_ali

Читать полностью…

بەختیار عەلی

❀   بۆ کورد و بۆ کوردستان  ❀

❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀

☆ بۆ بەشداری کردن لە لیست 👇

@exchange_kurdistan
@exchange_kurdistan

Читать полностью…
Subscribe to a channel