f_zimanikurdi | Unsorted

Telegram-канал f_zimanikurdi - زانستـــے زمان

1392

📚📚📚 کاناڵێک بۆ فێرکاریی زمانی کوردی و هەروەها بۆ ناساندنی شاعیران و نووسەران.☟ @f_zimanikurdi دەستپێکی کاناڵ: https://t.me/f_zimanikurdi/200

Subscribe to a channel

زانستـــے زمان

🔴واتای وشە و بابەتەکانی کتێبی مامۆستا ئازاد هەولێری بە فارسی:


#بەشی_پێنجەم(کۆتایی)

🔸پاڕستە: جمله فرعی

🔸شاڕستە: جمله اصلی

🔸کاری مەرج: فعل شرط

🔸وەڵامی مەرج: جواب شرط

🔸گرێی ناوی: ترکیب اضافی

🔸گرێی هاوەڵناوی: ترکیب وصفی

🔸گرێی هاوەڵکاری: ترکیب قیدی

🔸ئامرازی پەیوەندی: حرف اضافه

🔸ئامرازی لێکدەر: حرف ربط

🔸ئامرازی بانگکردن: حرف ندا

🔸ڕستەی ئاوێتە: جمله مرکب

🔸بەردەوامی تەواو: ماضی نقلی استمراری

🔸خاڵبەندی: علائم نگارشی


💢 هیوادارم نووسینەوەی ئەم بابەتە ڕێزمانییانە بۆتان بەسوود بووبێت، بەڵام ئەوانەی کتێبەکەیان هەیە، گەر دەزانن جێگایەک یا شوێنێکمان بیر چووە تکایە پێمان بڵێن.
بە سپاسەوە🙏🏻.
-----------------------------------------------------

ئامادەکردن: 𝒔𝒐𝒍𝒐 𝒌𝒖𝒓𝒅


@wisharasan87

@Fergayzanis87

@Fergyrezmanikurdi63

@pshakawt39

Читать полностью…

زانستـــے زمان

فەرهەنگی وەسفیی شیکردنەوەی گوتار و مەبەستناسی ئینگلیزی کوردی، لە نووسین و ئامادەکردنی (د.ڕەحیم سورخی) و (د.عادڵ محەممەدی)، بڵاوکراوەکانی ئەکادیمیای کوردییە.

🔶 خۆماڵیکردنـی هـەر زانسـتێک بـە زمانـی کـوردی، ئـەو کاتـە دێتـە ئـاراوە کـە وشـە و زاراوەکانـی ئـەو زانسـتە بـەوردی پێناسـە بکرێـن و هاوتاسـازییەکی گونجـاو و یەکدەسـتیان بـۆ بکرێـت. ئـەم بەرهەمـە زانسـتنامەی شـیکردنەوەی گوتـار و مەبەستناسـی (Discourse Analysis & Pragmatics)” ـە و وشـەنامەیەکی وەسـفیی پسـپۆڕانە و بەرهەمێکـی نێوانبوارییـە کـە بـە لایەنـی کەمـەوە شـەش سـاڵی خایانـدووە تـا بێتـەبەرهـەم.

🔷 تایبەتمەندیـیکانی مەبەستناسـی و گوتـار وایـە کـە پـەل دەهـاون بــۆ نێــو زانســتە مرۆیییەکانــی تریــش. هــەر بۆیــە، دەکرێــت بڵێیــن ئــەم فەرهەنگــە نــەک هــەر بــواری مەبەستناســی، کۆ-زمانناســی و زمانناســیی کارەکــی لەخــۆدەگرێت، بەڵکــوو بــوارە نێوانبوارییەکانــی تریــش وەک کۆمەڵناســی، فەلســەفە، ڕاگەیاندن و ڕەخــنەی ئەدەبــیش دەگرێــتەوە.


@Key_Terms_in_Linguistics

https://www.facebook.com/share/p/1FeG9orffM/

Читать полностью…

زانستـــے زمان

کتێبی «فەرھەنگی وەسفیی شیکردنەوەی گوتار و مەبەستناسی»، بە ھەوڵ ھیممەتی بەڕێز دەزگای ئەکادیمیای کوردی چاپ و بڵاو کرایەوە.
ئەم فەرھەنگە، کاری ھاوبەشی ٦ ساڵەی دوکتۆر عادڵ محەممەدی و دوکتۆر ڕەحیم سۆرخییە  کە زاراوە  سەرەکییەکانی دوو بواری شیکردنەوەی گوتار(Discourse Analysis) و مەبەستناسی(Pragmatics) لە خۆ گرتووە.
ھەر زاراوەیەک ھاوتا ئینگلیزییەکەی لەگەڵە و بەتێر وتەسەلی  چەمکەکان بە کوردی وەسف و ڕوون کراونەتەوە. بەتایبەتی، تیۆر و ڕێبازی  شیکردنەوەی رەخنەیی گوتار لە کوردی کاری زۆر لەسەر نەکراوە، بۆیە ئەم فەرھەنگە سەرچاوەیەکی پێویست بوو  لە کتێبخانەی کوردیدا ھەبێت. توێژەران و خوێندکارانی بوارەکانی زمانناسیی کارەکی، کۆمەڵناسی، زانستە سیاسییەکان، فەلسەفە و ڕەخنەی بیردۆزیی ئەدەبی و شیکردنەوەی دەق، و میدیا و ڕاگەیاندن
دەتوانن  سوودی باشی لێ وەر بگرن. لێرەوە سپاسێکی  بێ پایانی  «دەزگای ئەکادیمیای کوردی»ی قەدرگران دەکەین کە ئەرکی چاپی کتێبەکەی گرتە ئەستۆ.  بەتایبەتی، پێزانینی تایبەتیمان بۆ  دەستەی بەڕێز و زانای ئەکادیمییەکە ھەیە کە  زەحمەتی پیداچوونەوە  و ئیدیتی  فەرھەنگەکیان کێشا و پێیەوە ماندوو بوون.
@fergay_kurdi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

هەر کاتێک چاوگێکی لێکدراومان هەبێت و بمانەوێت گەردانی بکەین، هەموو کاتێک وشەی دوابەشی بەجیا دەنووسین.

چ تێپەڕ بێت وەک:
فڕێدان: فڕێ دەدەم. فڕێم دا. (نەک: فڕێدەدەم. فڕێمدا).

چ تێنەپەڕ بێت، وەک:
تێکچوون: تێک دەچێت. تێک چوو. (نەک: تێکدەچێت. تێکچوو).
گەرمبوون: گەرم دەبێت. گەرم بوو. (نەک: گەرمدەبێت. گەرمبوو).
شینبوون: شین دەبێت. شین بوو. (نەک: شیندەبێت، شینبوو).

لە ڕستەدا دەردەکەوێت باسی ڕووەک دەکەین یان باسی ڕەنگ دەکەین. خۆ دەکرێت زۆر وشە واتای جیاوازیان هەبێت و وەک یەک بنووسرێن. یان ڕوونکردنەوەی باشتر بدرێت، وەک:
ڕووەکەکە شین بوو. ڕەنگی دیوارەکە شین بوو.
***
ئەگەر سەرنج بدەین، دەبینین وشە لێکدراوەکان لە دۆخی چاوگدا پێکەوە گۆ دەکرێن (نانخواردن، شینبوون)، بەڵام لە دۆخی کاردا، گەردانکراودا، وەستانێکی زۆر زۆر کورت لەنێوانیاندا هەیە:
(نان دەخوات، شین دەبێت)، خێرا ناڵێین (ناندەخوات، شیندەبێت). هەر بۆیە بەپێی دەربڕین و سترسی سەر وشەکان، بەجیا دەنووسرێن.

کەوا بێت، ئەگەر چاوگەکە لێکدراو بوو و گەردان بکرێت، هەمیشە دوابەشەکەی جیا بکەینەوە.

بێ ئەوەی پێویست بکات نووسەر بزانێت ئەوە تێپەڕە یان تێنەپەڕە.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

کورد یان کرد

وتاری زانستی
عادڵ محەممەدی

https://jill.shirazu.ac.ir/article_8311.html

Читать полностью…

زانستـــے زمان

Miĥemed kurdî:
آمیخته= تێکەڵ، تێکەڵاو، ئاوێتە، ئامێتە، تێکدراو، تێکەڵکراو، لێکدراو


✅✅✅✅

آمیختن= تێکەڵکردن، تێکەڵاوکردن، لێکدان، ئاوێتەکردن، ئامێتەکردن

✅✅✅

آویخته= هەڵواسراو، دالەقاو، دالووسکە، هەڵخراو، داهێڵدراو، هەڵواسیاو

✅✅✅

آویختن= هەڵواسین، دالەقاندن، داچەلاندن، داشۆڕاندن، داهێڵان، هەڵخستن، داچەلاندن، دالۆزاندن


✅✅✅

انگشت= قامک، پەنجە، کلک، ئەنگوست، تل، پل


✅✅✅

انگشتر= ئەنگوستیلە، کلکەوانە، پەنجەوانە، مستیلە


✅✅✅

النگو= بازنە، بازن، خڕخاڵ، دەسینە، موچەوانە


✅✅✅

گوشوارە= گوارە، گوهار، گۆشوارە


✅✅✅

زیور بینی(حلقه زیور بینی)= لووتەوانە، خەزێم، خزێم

✅✅✅

گردنبند= ملوانکە، ملوانک، ملوێن، خەناوکە، گەردەنی

✅✅✅

پابند(خلخال مچ پا)= پاوانە، پاموورە، پامۆرە، خرخاڵ، پاوەن

✅✅✅

زیورآلات= خشڵ، زێڕوزەنبەر، زەنبەر، زەمبەر، زێڕوزیو


✅✅✅

صدای بهم خوردن زیورآلات= خرنگە، خرینگە،  خڕەی خرخاڵ

✅✅✅

حلقه‌به‌گوش= گوێلەمشت، گوێڕایەڵ، ملکەچ، ئاڵقەلەگوێ، گوێلەمست

✅✅✅✅

Читать полностью…

زانستـــے زمان

💎 گرنگیی باڵە - (kumik) لە زمانی کوردیدا

✍ کاروان مێراوی


باڵە یان (kumik)، بە ئینگلیزی (Circumflex) نیشانە یان هێمایەکی بچووکە لە نووسیندا کە لە ڕووی دەنگناسییەوە (phonetics) بۆ نیشاندانی گۆڕانکاریی تۆنی دەنگی لە کاتی بێژەکردن و هەورەها لە ڕووی واچناسییەوە (phonology) بۆ نیشاندانی جیاوازیی نێوان دوو دەنگی جیاواز کە دوو واچی سەربەخۆن و بە پیتی هاوشێوە دەنووسرێن، بە شێوەی (^) و (٧) لەسەر یان لەژێر پیتە دیاریکراوەکاندا دادەنرێت.

ئەم هێمایە لە لاتینیی کۆن وەرگیراوە کە ئێستە لە زانستی زمانناسیی سەردەمدا شێوازەکەی گۆڕاوە، بەڵام ناوەکەی لە هەندێک زماندا (بەتایبەت ئینگلیزی و فەرانسەیی) وەک خۆی ماوەتەوە؛ هەنووکەش لە زمانەکانی کوردی، فەرانسەیی، تورکی، پورتوگالی، ڕۆمانی، ڤیێتنامی، چێکی، سڵۆڤاکی و ... بەکار دەهێنرێت کە هەر زمانێک بەپێی یاسا و ڕێسای زمانی خۆی بەکاری دەهێنێت. لە زمانی کوردیدا بە هەردوو شێوەی (^) و (‌٧) بەکار دەهێنرێت؛ لە ئەلفبێی ڕاستچیندا باڵە / چۆڵەمە / چەڵەمەی پێ دەوترێت و بە شێوەی (٧)، لەسەر پیتەکانی (ڵ - ۆ - ێ) و لەژێر پیتی (ڕ) دادەنرێت، هەروەها لە ئەلفبێی چەپچینیدا کومک (kumik)ی پێ دەوترێت و بە شێوەی (^) لەسەر پیتەکانی (Ê - Î - Û) دادەنرێت.

ئەم هێمایە لە هەر زمانێکدا، بەگوێرەی خودی زمانەکە، کارایی و گرنگیی تایبەتی هەیە؛ لە زمانی کوردیشدا ئەگەرچی تەنیا هێمایەکی سەر یان ژێری چەند پیتێکە و دەنگێکی دیاریکراو نییە و لە سیستەمی یونیکۆددا هیچ ژمارەکۆدێکی تایبەتیشی بۆ دیاری نەکراوە، بەڵام پێگەیەکی گرنگی هەیە و بۆ گەیاندنی پەیام، مەبەست و ئامانجی نووسەر بە خوێنەر، ڕۆڵی زۆر کاریگەر دەگێڕێت. بەهەڵەدانانی یان لەبیرکردنی ئەم هێمایە، دەنگێک دەگۆڕێت بۆ دەنگێکی تر و واچێک دەگۆڕێت بۆ واچێکی تر، بە گۆڕینی دەنگ و واچیش، وشەیەک دەگۆڕدرێت بۆ وشەیەکی تر و بەم هۆیەشەوە دەکرێت واتای ڕستەیەک، چەپکەوشەیەک، تەنانەت لاپەڕەیەک و ... بگۆڕدرێت.

بەکارهێنانی ئەم هێمایە لە زمانی کوردیدا جیاکەرەوەی چەند دەنگی جیاوازە کە هەر کام واچێکی سەربەخۆن، بەڵام بە پیتگەلی هاوشێوە دەنووسرێن؛ لە ئەلفبێی ڕاستچیندا وەک: (ر - ڕ،  ل - ڵ،  و - ۆ،  ی - ێ) و هەروەها لە ئەلفبێی چەپچیندا وەک: (E - Ê,  i - Î,  U - Û).

نموونە:
ڕ - ر: کەڕ و کەر =  چ کەڕێکە - چ کەرێکە.
ڵ - ل: کوڵ و کول =  زۆر کوڵە - زۆر کولە.
ۆ - و: کۆڕ و کوڕ =  کۆڕێکی باشە - کوڕێکی باشە.

E - Ê: Şer û Şêr =  şerekî mezin - şêrekî mezin.

@f_zimanikurdi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

(هێمن لە پەخشانەکەی‌دا داهێنان و جوانکاری کەمە، ئەوە نەک بە مانای زەعفی تەئلیفە، پەخشانی هێمن پێوەرە. هێمن لە شێعرەکەی‌دا ئافراندن و داهێنانی زۆر بەهێزترە.
2ـ مامۆستا عەزیز ئالی: « مامۆستا ئەحمەدیان، لە پەخشانەکەی‌دا شاعیرترە تا لە شێعرەکانی، لایەنی ئەدەبی و داهێنەرانە و سەجع و جوانکاری و تەوسیف و گێڕانەوەی لەڕادەبەدەر بەهێزە».
3. د. ڕەهبەر مەحموودزادە: «ئەویش پێی وایە پەخشانی مامۆستا ئەحمەدیان و مامۆستا هەژار لەڕادەبەدەر وەک یەک دەچن».
“جەنابتان پەخشانی مامۆستا هێمن بە پێوەر دەزانێ؟
ـ بەڵێ، وەک پەخشانی پاراوی ساکار؛ بەڵام زمانی مامۆستا هەژار و مامۆستا ئەحمەدیان جوانکاری و داهێنان و لایەنی ئەدەبی تێدایە، ڕیزەکاری تێدایە.
“ ئەمڕۆکە ئەم پەخشانە ڕەوانانە نابینم، یا من ئەهلی موتاڵا نیم یا هەشبێ کەمە، دۆستان باسیان لەوە کرد هەیه بەڵام کەمە، ئەمەش، هۆکاری خۆی هەیە، وەک زاڵ‌نەبوون بەسەر زمان، دەسەڵاتی کەمی زمانزانی، بۆیە ئەوەندەی دەنووسرێ، ئەوەندە ناخوێندرێتەوە. هەر ڕۆژە ڕۆمانێک دێتە بازاڕێ.
ـ کاک حەسەن: «بەڵێ ڕۆمانەکانیش لەژێر کاریگەری مەکتەبەکانی ئوڕوپا و ڕۆژئاوایە.
ـ باوەڕکە ئەوەی عەڕەبی و فارسی چاک نەزانێ ناتوانێ نووسەرێکی گەورە بێ، بۆ نموونە، هەژار، هێمن، مامۆستا ئەحمەدیان، مەلا عەوڵای حەسەن‌زادە، عەزیز گەردی حەتتا زەبیحی و قزڵجی عەڕەبی و فارسیان چاک زانیوە بۆیە ئاوا شاکار دەخوڵقێنن. ئی وایە چونکە ڕقی لەو زمانەیە، ڕقی لەو ئیدئۆڵۆژیەیە، بۆ لای ناچێ، بۆیە زمانەکەی میکانیکی و وشکە.
“بەڕاستی هەندێک نووسەر کە وتار یا ڕۆمان دەنووسن، دەگەڕێن کام وشە نامۆیە بەکاری دێنن.
ـ بەڵێ وەک مامۆستا ڕاوچی بەتایبەتی لە بووکی گۆڕستان‌دا و...؛
مامۆستا ئێمە دوو جۆر پەخشانی ئەدەبیمان هەیە، پەخشانی ئەدەبیی ڕەوان و پەخشانی ئەدەبیی دەستکرد (مەسنووع یا موتەکەللیف)، لە فارسی‌دا وەک ”تاریخ جهان‌گشا و نفثةالمصدور”.
باس لە نووسەری بەتوانا “د.سەید موحەممەدخالید غەفاری” سەقزی کرا کە مامۆستا ئایینی بووە و پلەی دوکتۆرای دەست هێناوە، کە کتێبی “کاملُ الصِّناعةِ الطّبّیه” لە نووسینی: ”عباس مجوسی اهوازی“(متوفی: 373)؛ وەرگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی.
ئەم کتێبە شاکارێکی گەورەی پزیشکیی جیهانە، کە ئەمساڵ وەک خەڵاتی وەرگێڕ، خەڵات کرا و بەڕێز د. ئەحمەد ئەحمەدیان دوو وتاری لەسەر نووسیوە.
هەروەها باس لە حاشیە و پەراوێز کرا کە جاری وایە لە دەقەکە زیاتر بەرچاوە.
 من ئاماژەم بە زانستی سەرف لە پەراوێزی قزڵجی و قەرەداغی لەسەر تەسریفی مەلا عەلی، یا فریاد فراتر از زمان مەلا هادی ئەفخەم‌زادە بە پەراوێزی کاک ناسر عەلیار کرد؛ ئەوجار د. ئەحمەدیان کوتی: سەفەرنامەی حەجی مەلیکولکەلامی مەجدی، کە مامۆستا سەید تاهیر هاشمی، پێشەکی و پاشەکی‌یەکی لەسەر نووسیوە کە لە خودی دەقی سەفەرنامەکە گەلێک پترە و ئینجا باسی کتێبی ”تاریخ مشاهیر کرد“ لە نووسینی بابامەڕدۆخ ڕوحانی کرد، کە لەبەر ئەوەی بابامەردۆخ، نووسەرێک یان پێداچۆرەوەیەکی هاوکاری موکریانی نەبووە، ناوی 60 کەسایەتیی هەرە ناوداری موکریان لەناو کتێبەکەیدا نیە، یەک لەوان مامۆستا مەلا حوسێن مەجدی وەزیر دادی کۆماری کوردستان، لەناو کتێبەکەیدا نیە.

-۳-



@farhangijin

Читать полностью…

زانستـــے زمان

سەیید موحەممەدئەمین واژی

لە زمان‌ناسییەوە تا ڕیشەناسی، لە شەونشینییەکی خۆماڵیدا
وتووێژ لەگەڵ دوکتۆر ئەحمەد ئەحمەدیان

یەک‌شەممە، 14ی بانەمەڕی 1404ی هەتاوییە و تەرزە و گلێرە لە شاروێران تەنگی بە باغ و باغات هەڵچنیوە، جیا لەمەش ئی ئەمڕۆکە ئەوەندە گەورە بووە کە لە کۆسەکەرێزەی شاروێران، شووشەی ماڵان و ماشێنی شکاندووە.
بەهاری ئەمساڵ بارانی باش، بەڵام تەرزەی زۆری لەگەڵ بووە، جیاوازی گلێرە و تەرزە لە چدایە؟ دەڵێن گلێرە یان گڵێرکە، وردە و نابێتە سەهۆڵ، بەڵام تەرزە درشتە و دەبێتە سەهۆڵ؛ لەم بیر و فکرانەدا بووم، بۆ لای تەلەفیزیۆن چووم کە بزانم دنیا چ خەبەرە، لە کاتی بیستنی باس و هەواڵەکاندا، گوشییەکەم زەنگی خوار، نێوی د، موحەممەد فڕووهەەندە هاتە سەر لاپەڕەی گوشیەکە. دوای چاک‌وخۆشی لە ناسینی کاک حەسەن سەرداری (کرماشان) پرسی، وتم بەڵێ، دەیناسم و بڕیار درا ئەو شەوە وێڕای “د. ئەحمەد ئەحمەدیان” چوارقۆڵی کۆ ببینەوە. بۆیە پاش نوێژی شێوان بەرەو ماڵی د. فرووهەندە وەڕێکەوتم، پاش گەیشتن و دوای چاک‌وخۆشی و هەواڵ‌زانینی یەکتر، دەست‌کرا بە قسەوباسی جۆراوجۆر نەمانهێشت کات بەفیڕۆ بچێت و باسێکی زۆر لەبارەی وشەناسی، ڕۆژنامەگەریی کوردی، چالاکانی مێژووی ئەدەبی کوردی و زۆر بابەتی‌ تر کرد.
لە سەرەتای باسەکە، کاک حەسەن هۆگری خۆی بۆ وشەناسی دەربری و وتی: ئەگەر بڕوانینە جیاوازی نێوان “لار” و “خوار” یا جیاوازی نێوان «ڕەش‌داگەڕا» و «ڕەش‌هەڵگەڕا»! دەبینین کە لار، بۆ بەشی ئەستووندەکی دەڵێن، وەک ئێژن ئەم دارە لارە، بەڵام خوار بۆ بەشی ئاسۆیی دەبێ وەک دەڵێن کەپووی خوارە، یا وشەی ڕەش‌‌هەڵگەڕا هۆکاری ناوخۆیی هەیە، ڕەش‌داگەڕا هۆکاری دەرەوەی هەیه.
پاشان کاک حەسەن وەک خۆناساندنێک، وتیشی: ساڵی 1336ی هەتاوی لەدایک بووم، لە دایک و باوکی کرماشانی، لە باوکەوە شێعە و لە دایکەوە سوننی، لە دایکەوە گۆران(هەورامی) و لە باوکەوە لۆڕ ـ بۆ زانیاریتان، ئەمیرسەردار، باپیری من لە سەردەمی قاجاڕەکان، حاکمی لۆڕستان بووە. لە شاری سنە چاوم بە دنیا هەڵێناوە. باوکم نەججاڕ بووە و زوو چۆتە تاران. من ژیانم زیاتر لە تاران بەسەر بردووە. پتر لە 50 ساڵ لە تاران ژیاوم. کوردی‌زانین و نووسینەکە هونەری خۆمە نە ئی دایک و باوکم. پیشەم، تراشکاریی سەنعەتییە. کارەکەم سەییارە و دەچم حەوتوویەک کار دەکەم و دوو مانگ بێکارم و دەگەڕێم. ساڵێکە بە دووی پڕۆژەیەکم، ئەویش ئەمەیە کە جەمعێ لەوانەی کە مێژوونووسن، پێنج‌شەممەی داهاتوو بۆ سنە بانگێشتنیان بکەم، لەڕاستی‌دا تا ئێستا ئەمەی لە مێژوودا نووسراوە یەک کەس نووسیویەتی، ئەمجار دەمهەوێ ئەم کارە بە شێوەی جەمعی بەڕێوە بچێ. ئەم بەشانە؛ مێژووی کۆن و باستان، باستان‌ناسی، مێژووی هاوچەرخ، لە هەر چوار پارێزگای کوردنشین و... مێژوونوسانم بانگێشت کردووە کە مێژووی زاگڕۆس بنووسنەوە. بۆ ئاگاداریتان، سەدووسی دوکتۆرای مێژوو، چل‌کەس کارناسی باڵام بانگێشت کردووە،؛ وەک: د. ئیسماعیل شەمس، د.فەریدوون نووری، د.ئیسماعیل مەحموودی”.
کاک حەسەن وەک خۆی دەڵێ، دەوڵەمەندترین کتێبخانەی کوردی هەیە و شارەزایە بەسەر شێوەزاری سۆرانی و کرمانجی و بە هەردوو شێوەزارەکە وتاری هەیە، وەک ڕوون‌کردنەوەیەک پێویستە ئەوەش بڵێم کە کاتی خۆی بە وتارێکی چڕوپڕ ڕوون‌کردنەوەیەکی بەپێزی لە بارەی وشەی قووم‌قەڵا (کە لە وتارێکی ‌مندا لە سەر مەولوودنامەی قووم‌قەڵا” ناوی هاتبوو) لە حەوتەنامەی سیرواندا ئاراستەی کردووە.
لە درێژەی باسەکەندا، باس لە پەتی‌گەری کوردی کرا و باسەکە بوو بە هەوێنی وتوێژەکی چڕوپڕ لەگەڵ د. ئەحمەد ئەحمەدیان، زمانناس، نووسەر و ڕەخنەگری ئەدەبی کە لە خوارەوە دەیخوێننەوە:
“زمانی کوردی لە کەیەوە هاتۆتە سەر کاغەز و بوو بە ئاوێتەی زمانی نووسین بووە؟
ـ سەرەتای پەتی‌گەری لە ژومارەی یەکەمی “گەلاوێژ” کە ساڵی 1318ی هەتاوی دەردەچوو لە سەر دەستی مامۆستا برایم ئەحمەد و مامۆستا مەلا عەلائەدین سەججادی، دەستی پێکردووە، دوای دوو سێ ساڵان برایم ئەحمەد لەوێ نەما و دە ساڵی ڕەبەق هەموو ئەرکەکە کەوتە سەرشانی مامۆستا عەلائەدین.» لە درێژەدا کوتی: «دەبینی چەند شت مرۆڤی گەورە دەکەنەوە، بۆ وێنە، ئەم پێشەنگی و ئەم کارانە و هەروەها نووسینی کتێبی “مێژووی ئەدەبی کوردی” کە ساڵی 1331ی هەتاوی نووسیویەتی، هەمووی ئەوانە، مامۆستای مەلا عەلائەددین سەججادی‌یان گەورە کردۆتەوە و زیاتری ناودار کردووە. دوای گەلاوێژ، ڕۆژنامەی “نیشتمان” کە ساڵی 1322 لە لایان مامۆستا زەبیحی بەڕێوە دەچوو و دوای ئەوانیش ڕۆژنامەی “کوردستان” کە ساڵی 1324ی کە لە سەردەمی کۆمار دەهاتە دەرێ. ئەم سێیانە(گەلاوێژ، نیشتمان و کوردستان) سێ‌کوچکەی پەیدابوونی پەتی‌گەری کوردی بوونە⤵️⤵️⤵️.
                                -۱-
@farhangijin

Читать полностью…

زانستـــے زمان

پێناسەی دەستەوشەیەکی گەرمیانیانە :
سەنگ : بەردی رەق بەتایبەتی هی ناو جۆگە و چەم + دلی رەق  
  نمونەی بەکارهێنان: قارەمان دەنگێ خوەشی هاوەلاوە ، ئایئای بچرێ سەنگ ئەکا وەئاو

راڤە: واتا کاک قارەمان دەنگێکی خۆشی هەیە ئەگەر ئایئای بڵێت سەنگ ( ئیدیۆمی دڵی رەقی وەک بەردە ) دەکات بە ئاو و نەرمی دەکات .
.........
خرچەبەرد : جۆرە بەردێکی تەواو نەبووە بە بەرد،  هەندێ جار بەشێکی بەدەم دەستەوە ورد و خاش دەبێت.
نمونە:  کاکە برا ئەم بەردەی هاوردتە خرچەبەرد، وەکار نایەت، خۆزی بەرد قایمت بهاوردایە
..........
خرچان:  شوێنێکە خرچەبەردی زۆر بێت.
نمونە:  لایەکی زەویەکە وەکار زەرعات نایەت، خرچانە.
.........
بەردەڵان: شوێنێکە بەردی زۆر بێت بە بی دەستنیشان کردنی جۆری بەردەکەی .
.......
زیخەڵان: شوێنێکە بەردەکەی ورد بێت و زیخ بێت
.......
تێبینی : لە گەرمیاندا وشەگەلێکی لەم جۆرە وەک ( بەردەڵان + زیخەڵان + قامیشەڵان +کونەڵان + سەوزەڵانی  )
کەسەک، کەستەک:  قوڕی وشکەوە بووی رەقی وەک بەرد لێهاتوو .
.......
گەچۆڕ: شوێنێکە زەویەکی لە گەچ پێکهاتبێت
......
  لەکۆتایدا پەسەندی بکەن یا نەیکەن بە دلێکی فراوەنەوە وەریدەگرم.
لە کاتی پەسەند کردن و بلاو کردنیدا زۆر سوپاستان دەکەم بۆ لایک و کۆمێنت و رەخنەکانتان.
رێز و حورمەتم دووبارە دەکەمەوە لە حزوری بەرێزتاندا.

مامۆستا محەممەد

@farhangijin

Читать полностью…

زانستـــے زمان

#pdf

📃 مفهوم گوران در کردستان: بازشناسی مصادیق و فرایند تاریخی تحول و تطور آن

✍ مدرس سعیدی

📗 تاریخ و تمدن اسلامی، شماره ۵۱، تابستان ۱۴۰۴، صص ۳۹-۹۸

کاناڵەو تاریخوو هەورامانی

@horamanhistory

Читать полностью…

زانستـــے زمان

💻 فەلسەفەی هۆشی دەستکرد

🖌
ئامادەکردن و وەرگێڕانی: سەعید کاکی(سەقز)

سەرچاوە:گۆڤاری ڕامان،
ژمارە 336
2025/10/05


/channel/SeqizPeyv

Читать полностью…

زانستـــے زمان

نهێنیی پیتی «ی» لە ڕێنووسی کوردیدا:
شیکاریی ئەرکە جیاوازەکان
دیاکۆ هاشمی
پێشەکی:
پیتی «ی» یەکێکە لە فرەئەرکترین پیتەکان لە ڕێنووسی کوردیدا، کە ئەمەش زۆر جار دەبێتە هۆی دروستبوونی پرسیار و سەرلێشێواوی. بۆ تێگەیشتنێکی زانستی و ڕوون، پێویستە ئەرکە جیاوازەکانی ئەم پیتە لە یەکتر جیا بکەینەوە. بەپێی ڕێنووسی ئەکادیمیای کوردی، پیتی «ی» دوو ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت: نەبزوێن (consonant) و بزوێن (vowel)، کە هەر یەکەیان چەند ئەرکی وردتریان هەیە.

یەکەم: «ی» وەک نەبزوێن (y /j/)
کاتێک «ی» وەک نەبزوێن کار دەکات، دەنگێکی کورتی هەیە و چەند ئەرکێکی ڕێزمانیی جیاواز دەبینێت:
١. لە سەرەتای بڕگەدا (پێش بزوێن): لێرەدا وەک پیتی «Y» لە ئینگلیزیدا کار دەکات.
* نموونە: یاد، یاری، یەک.
٢. لەدوای بزوێنەوە: کاتێک دەکەوێتە دوای بزوێنێکەوە، هەندێک بەمە دەڵێن "دیفتۆنگ".
* نموونە: پەی، مەی، کۆیە.
٣. وەک ئامرازی دانەپاڵ (خستنەسەر): بۆ بەستنەوەی ناوێک بە ناوێکی تر یان هاوەڵناوێکەوە بەکار دێت.
* نموونە: منداڵی ژیر، دەرگای پۆل.
٤. وەک جێناوی لکاو (بۆ کەسی سێیەمی تاک): کاتێک دەلکێت بە کردار یان ناوەوە.
* نموونە: خواردی (ئەو خواردی)، کتێبەکەی خۆی.

دووەم: «ی» وەک بزوێن (î /iː/)
کاتێک «ی» وەک بزوێن کار دەکات، هەمیشە و تەنیا وەک بزوێنێکی درێژ کار دەکات.
١. بزوێنی درێژی ئاسایی: کاتێک لە تەنیشت پیتێکی نەبزوێنەوە دێت.
* نموونە: شیر، بیر، کوردی، سی، نالی، مەحوی

٢. پێکهاتەی «یی» (ناوبەند + بزوێن):
ئەمە گرنگترین خاڵە. نووسینی «یی» نیشانەی درێژتربوونی دەنگ نییە، بەڵکوو چارەسەرێکی ڕێزمانییە بۆ ڕێگریکردن لە پێکدادانی دوو بزوێن.
* یاسا: لە زمانی کوردیدا دوو بزوێن بەدوای یەکدا نانووسرێن.
* شیکاری: ئەم دیاردەیە زۆر جار لە دوو دۆخی ڕێزمانیی سەرەکیدا دەردەکەوێت:
١. گۆڕینی ناو بۆ هاوەڵناو: کاتێک ناوێک بە بزوێن کۆتاییی هاتووە (وەک «شنۆ») و بە پاشگری «ی» دەبێتە هاوەڵناو، پێویستی بە «ی»یەکی ناوبەند هەیە:
* ”شنۆ” + ”ی (ناوبەند)” + ”ی (پاشگر)” ← شنۆیی
* ”پاوە” + ”ی (ناوبەند)” + ”ی (پاشگر)” ← پاوەیی
٢. گۆڕینی هاوەڵناو بۆ ناو: کاتێک هاوەڵناوێک دەکەینە ناوێکی واتایی:
* ”سەوز” ← سەوزایی
* ”ڕەش” ← ڕەشایی

* ڕێسای پوخت:
لە هەموو ئەم حاڵەتانەدا، «ی»ی یەکەم ناوبەندە (نەبزوێنە) و «ی»ی دووەم بزوێنە درێژەکەیە.
١. زمانی کوردی شتێکی نییە بە ناوی «بزوێنی کورتی ی». «ی» یان نەبزوێنە یان بزوێنێکی درێژە.
٢. نووسینی «یی» بە واتای درێژتربوونی دەنگ نایەت، بەڵکوو پێکهاتەیەکی ڕێزمانیی «بزوێن + ناوبەند + بزوێن»ە.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

https://youtu.be/jJE7z-z07uA?si=uIo5rWZSKPRYc3zt

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🔴 تبریز و تاریخ ساکنان کرد آن
اعضای محترم کمیسیون حقوق بشر کانون وکلای دادگستری آذربایجان شرقی ؛ لطفاً کمی تاریخ شهر عزیز تبریز را هم بخوانید.

✍ اسماعیل شمس

🔷 چون موضوع بحث وکلای مدافع حقوق بشر ما آذربایجان غربی و اورمیه بود، یادداشت قبلی را به آنجا اختصاص دادم، اما این یادداشت خاص تاریخ شهر تبریز، محل سکونت وکلای عزیز ماست؛ شهری که من هم بسیار دوستش دارم و شماری از بهترین دوستان آذربایجانی و ترک‌زبانم ساکن آن هستند.
من مورخم و ویژگی نخست مورخ پذیرش واقعیت تاریخی است. اگر روزی کردان ساکن و فرمانروای تبریز بوده‌اند، امروز دیگر نیستند و هرگونه تلاش برای احیای گذشته و  مهندسی تاریخ تنها به فاشیسم و نژاد پرستی ختم می‌شود. در آن سو مردمان ترک زبانی هم که امروز اکثریت حاکم در آذربایجان هستند، نباید تاریخ را عطف به ما سبق کنند و فکر کنند از ازل آنجا بوده و بقیه مهاجر هستند. امروز هرکسی دوستدار آذربایجان و ترک و کرد است، وظیفه اصلی او پرهیز از قوم گرایی و نژادپرستی و توجه به آینده به جای گذشته برای تداوم همزیستی تاریخی و مسالمت‌آمیز مردم در این سرزمین بزرگ است. برای آگاهی دوستانمان در کانون وکلا و سایر مخاطبان بخشی از تاریخ تبریز را در ۷ پرده بیان می‌کنم. پرده اول که تاریخ تبریز در یک هزار و صد سال پیش است مفصلتر است و بقیه کوتاه و تیتروار ذکر شده‌اند. هرکسی که علاقه‌مند به موضوع است با جستجویی کوتاه در گوگل می‌تواند بحث تفصیلی آن را بخواند.

پرده اول

فرمانروای آذربایجان پیش از تهاجم دیلمیان به آنجا دیسم بن ابراهیم کردی بود. دیسم از یاران یوسف بن ابی الساج، [فرمانروای منصوب خلافت عباسی در آذربایجان و اران] بود که او را خدمت نمود و مرتبت و مقام یافت تا آنکه پس از یوسف فرمانروای آذربایجان شد. او بر مذهب خوارج[به احتمال زیاد منظور از خوارج در این زمان آیین ایزدی است] بود. پدرش نیز همین عقیده را داشت و از اتباع هارون خارجی بود. چون هارون کشته شد، او گریخت و به آذربایجان پناه برد و با دختر یکی از بزرگان کرد آنجا ازدواج کرد. دیسم حاصل این ازدواج بود.او پس از درگذشت پدرش به ابوالساج پیوست و صاحب جاه و جلال شد و به امارت آذربایجان رسید[ و در تبریز سکه زد]. بیشتر سپاهیان او هم کردهای آذربایجان بودند. دیسم سالها حاکم تبریز بود، اما مرزبان بن محمد دیلمی به قلمرو او حمله کرد و دیسم را از شهر بیرون راند. چندی بعد مردم شهر که از دیلمیان به ستوه آمده بودند دیسم را دوباره به شهر دعوت کردند و او هم به تبریز بازگشت، اما او باز هم با حمله دیلمیان مواجه شد. دیسم برای جلوگیری از کشتار مردم و ویرانی شهر آنجا را ترک کرد و به اردبیل رفت. مرزبان هم او را تعقیب و در آنجا هم محاصره کرد. ابوعبدالله نعیمی، وزیر دیسم در ظاهر شماری از بزرگان شهر را برای وساطت نزد مرزبان فرستاد ، اما مخفیانه به او توصیه کرد که آن افراد را زندانی کند و شرط آزادی آنان را تسلیم دیسم قرار دهد. دیسم که نمی‌خواست شاهد دستگیری و قتل بزرگان شهر باشد، خود را تسلیم مرزبان کرد.
منبع : الکامل فی التاریخ ابن اثیر وقایع سال ۳۳۰ق/۹۴۲م /۳۲۰ش

پرده دوم

سفرنامه ناصر خسرو[صد سال پس از دیسم]
بیستم صفر سنه ثمان ثلثین و اربعمائه (۴٣٨) به شهر تبریز رسیدم، و آن پنجم شهریور ماه قدیم بود، و آن شهر قصبه آذربایجان است، شهری آبادان.طول و عرضش به گام پیمودم هریک ۱۴۰۰ بود و پادشاه ولایت آذربایجان را در خطبه چنین ذکر می‌کردند: «الامیر الاجل سیف الدوله و شرف المله ابومنصور وهسودان بن محمد مولی امیرالمومنین».
وهسودان بن محمد که چهل سال حاکم تبریز بود و پس از زلزله تبریز و مرگ هزاران نفر تا وقتی شهر را بازسازی نکرد، پیراهن سیاه را از تنش درنیاورد از کردهای روادی بود که ابن اثیر صفت «اشرف‌الاکراد» (کردهای مهتر یا اشراف کرد) را برای آنان به کار برده است.

پرده سوم

نجف‌قلی‌خان دنبلی، حاکم تبریز در دوره زندیه، احمدخان، حسینقلی خان و جعفر خان دنبلی فرمانروای تبریز در دوره قاجار از طایفه کرد دنبلی بودند و آثار بازمانده از آنها هنوز در شهر وجود دارد.

پرده چهارم

میرزا محمد خان زنگنه از طایفه کرد زنگنه در کرمانشاه، فرمانده کل قشون آذربایجان و حاکم تبریز در دوران عباس میرزا و محمدشاه بود و ....

پرده پنجم

عزیز خان مکری، بزرگزاده کرد اهل سردشت، سپهسالار دوران ناصرالدین شاه و یار غار امیرکبیر سالها فرمانروای تبریز و پیشکار مظفرالدین شاه ولیعهد بود.

پرده ششم

مجاهدان کرد مانند یارمحمدخان کرمانشاهی و عبدالصمد قاضی زاده سقزی در اردوی ستارخان در تبریز بودند و در کنار آذربایجانیها از این شهر در برابر استبداد محمدعلیشاه دفاع کردند.

پرده هفتم

قیام لاهوتی خان؛ ابوالقاسم لاهوتی، افسر، شاعر و روزنامه‌نگار کرد کرمانشاهی در سال ۱۳۰۰ در شهر تبریز و به همراه جمعی از آذربایجانی‌ها علیه رضاخان قیام کرد.

@kurdistanname

Читать полностью…

زانستـــے زمان

تێزە؟
تێزەن تێزەن؟

تێزە: تێسکە، نووکی تیژی هەر کەرەسە و ئامێرێ، قوتکە، لوتکە
تێز: کونێکە لای پێی ھێندێ تفەنگ و دەمانچەوە بارووتی دەخرێتە سەر و ئاگری پێوە دەنرێ

(فەرهەنگی خاڵ)

تێزەن تێزەن: تێزەتێزە دانی( پەلە لێکردان)ی کەسێک بۆ کردنی کارێک


بەکر ئەحمەدی

٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫
@farhangijin

Читать полностью…

زانستـــے زمان

Miĥemed kurdî:
ممارست= ڕاهێنان، مەشق، کاری بەردەوام


✅✅✅

مماس= لێکەوت، لێککەوتوو، بەرکەوتوو، وێکەوتوو، لێک‌سواو، پیاماڵراو، ڕێکخشاو


✅✅✅✅

خط مماس= هێڵی بەرکەوتە/لێکەوتە/لێکەوت/بەرکەوت

✅✅✅

نشا= شەتڵ، شتڵ، چلاسک، شەخڵ


✅✅✅

نشا زدن= شەتڵ‌لێدان، شەتڵنان، شتلاندن، شەتڵ‌چەقاندن، چەقاندن، کانەنیا، ناشتن

✅✅✅

نشات گرفتن= سەرچاوەگرتن، سەرهەڵدان، ڕەخسان، وەدیهاتن، هاتنەدی

✅✅✅✅

نشأت گرفته= سەرچاوەگرتوو، سەرهەڵداو، ڕەخساو، وەدیهاتوو

✅✅✅

منشأ= سەرچاوە، ژێدەر، چاوگە، چاڤکانی، بنەما، بناغە

✅✅✅

مشتاق= تامەزرۆ، بەتاسە، تاسەبار، تاسەمەند، بەئاوات، ئاواتەخواز، تاسەخواز


✅✅✅

اشتیاق= تامەزرۆیی، تاسە، حەز، ئاوات، مەراق

✅✅✅

ملتفت= تێگەیشتوو، زانیو، ئاگادار، حاڵی ئاوڕلێدەرەوە، ڕووتێکەر

✅✅✅✅

التفات= ئاوڕ، لاکردنەوە، ڕووتێکردنەوە، سەرنجدان، بایەخدان، لالێکردنەوە، ئاوڕلێدانەوە، ئاوڕوێدانەوە، مێهرەبانی، دلۆڤانی، نەرمی، ڕێز


✅✅✅

ناچیز= کەم، زۆر کەم، بێنرخ، بێبایەخ، تۆزقاڵ تۆسقاڵ


✅✅✅

Читать полностью…

زانستـــے زمان

بابەت: شێوازی نووسینی وشەی ڕێزلێنان (وەک: کاکە، دادە، مامە)

شیکاری و ڕێنمایی:
* وشەکانی وەک «کاکە»، «دادە»، «مامە»، و هاوشێوەکانیان، کاتێک وەک وشەی ڕێزلێنان لەپێش ناوێکی تایبەت یان نازناوێکی ترەوە بەکار دێن، ئەرکی وشەیەکی سەربەخۆ دەبینن.
* لەم حاڵەتەدا، ئەوان نابن بە بەشێکی دانەبڕاو لە ناوەکەی دوای خۆیان، بەڵکوو وەک دوو وشەی جیاواز مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
* تەنیا لەو حاڵەتە دەگمەنانەدا پێکەوە دەنووسرێن کە بەتەواوی بووبن بە ناوێکی لێکدراوی جێگیربوو و واتایەکی تایبەتیان وەرگرتبێت، وەک «کاکەبرا» (کە خۆی ناوێکی تایبەتە).

ڕێسای پوخت:
وشەی ڕێزلێنان هەمیشە لەو ناو و نازناوانەی دوای خۆیان دێن، بەجیا دەنووسرێنەوە.

نموونە:

* وشەی سەربەخۆ (جیا دەنووسرێت):
* کاکە حاجی پیاوێکی بەڕێزە.
* کاکە هیوا هات.
* دادە شیرین قسەی کرد.

* ناوی لێکدراوی جێگیربوو (پێکەوە دەنووسرێت):
* کاک کاکەبرا هات. (لێرەدا «کاک» نازناوی ڕێزلێنانە و «کاکەبرا» خۆی یەک ناوی تایبەتە).

ڕوونکردنەوەی زیاتر: جیاوازی لە ڕستەدا
* کاکە ئەحمەد: لێرەدا «کاکە» وشەیەکی ڕێزلێنانی سەربەخۆیە کە خراوەتە پێش ناوی «ئەحمەد».
* نموونە: من کاکە ئەحمەدم بینی.
* کاکەبرا: لێرەدا «کاکەبرا» خۆی یەک وشە و ناوێکی تایبەتیی لێکدراوە.
* نموونە: منداڵەکەیان ناو نا کاکەبرا.

Читать полностью…

زانستـــے زمان

فێرگەی زانست ماڵێک بۆ فێربوونی زمانی کوردی بە شێوازێکی ئەکادیمی هەموو شەوێک وانە بەڕێوە دەچێت و قسە لەسەر هەموو لایەنەکانی زمانی کوردی دەکرێت بەستەر👇

@Fergayzanis87

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🟧 "هانێ" و چەند پرسیار
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
١. واتای هانێ چییە؟
[هانێ] یان [ها] بۆ پێدانی شتە؛ واتە: وەری بگرە/ بیگرە/ ئەوەتا/ فەرموو.

٢. بە چ شێوەیەک (هانێ)، لە ڕستەدا بەکار بهێنین؟
کاتێک شتێک دەدەینە کەسێک یان پێشکەشی دەکەین، لە جیاتیی ئەوەی بڵێین: وەری بگرە، دەڵێین: هانێ.
بۆ نموونە:
کاتێک کتێبێک دەدەینە کەسێکی تر، دەڵێین: هانێ، ئەمە کتێبەکەتە. یان
پێنووسەکەت لێرەیە، هانێ.
یان کەسێک داوای شتێکت لێ دەکات و تۆ پێی دەدەیت، دەڵێیت: هانێ! (واتە: ئەوەتا، فەرموو، بیبە).
هانێ دەستم. = دەستم بگرە.
هانێ کتێبەکەت. = کتێبەکەت وەرگرە.

٣. بەکاربردنی (هانێ) لە کاتی قسەکردندا، کام هەست دەگەیەنێت؟
هەستی ڕێز (فەرموو) و خێرایی (ئەوەتا، زوو وەری بگرە) دەگەیەنێت. هەندێک جاریش دەربڕینی سادە و ڕاستەوخۆیە.

٤. یەکێک لە واتاکانی (هانێ) بریتییە لە: ئەوەتا. جیاوازیی نێوان "ئەوەتا" و "هانێ" چییە؟
"ئەوەتا" زیاتر بۆ ئاماژەدانێکی سادە بە شوێنی شتێک یان کەسێک بەکار دێت. بەڵام "هانێ" زیاتر فەرمانی وەرگرتن یان پێشکەشکردنێکی ڕاستەوخۆی تێدایە (فەرموو وەرگرە).

٥. ئایا (هانێ)، بۆ کەسی دووەمی کۆ (ئێوە) بەکار دێت؟
بەڵێ، هەم بۆ تاک و هەم بۆ کۆش بەکار دێت. بۆ نموونە:
کتێبەکەت هانێ، وەرە بیبە.
کتێبەکانتان هانێ، وەرن بیبەن.

٦. ئایا (هانێ) بۆ ڕابردوو بەکار دێت؟
نەخێر. (هانێ)، بۆ کاتی ئێستا بەکار دێت و بۆ ئاماژەدان بە شتێکە کە لەو ساتەدا دەستنیشان دەکرێت یان پێشکەش دەکرێت.

٧. هانێ، لە کام ناوچە کوردییەکان زۆرتر باوە؟
لە زۆربەی شارەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و خەڵکی گەرمیان و لە کرماشان، سنە، سەقز، شنۆ، هەندێ لە شارەکانی موکریان، کەرکووک، پشدەر، قەڵادزێ، شارباژێڕ، شارەزوور و... باوە.

٨. "هانێ"، چ بەشەئاخاوتنێکە؟
چەند بۆچوونێک هەن:
٨-١. بۆچوونی یەکەم دەڵێت کە کاری داخوازییە و لە چاوگی (هانین - هێنان یان هاوردن) وەرگیراوە و شێوەی فەرمانی وەرگرتن/ گواستنەوەیە کە وردە وردە لە قسەکردندا کورت کراوەتەوە.

٨-٢. بۆچوونی دووەم بە پێچەوانەی بۆچوونی یەکەم دەڵێت کە هانێ ڕەگی "ها" (بۆ پێدان/وەرگرتن) لە ڕێزمانی کوردیی باوی ئەمڕۆدا وەک فۆرمێکی کورتکراو و سادە دەبینرێت و لە چاوگێکی دیاریکراوی نوێدا نییە و چاوگێکی فەرمی و تەواوی بۆ دیاری ناکرێت، چونکە ​ڕەنگە ڕاستەوخۆ فەرمانی چاوگێکی کۆن بێت کە لەناو چووبێت یان گەڕابێتەوە سەر بنچینەیەک کە پێوەندیی بە گواستنەوە (هێنان/ هاوردن) یان فەرمانێکی زۆر کۆنەوە هەبووبێت کە وردە وردە کورت کرابێتەوە.

٨-٣. بۆچوونی سێیەم دەڵێت کە بەشەئاخاوتنی پارتیکڵ یان پارتیکڵی داخوازیی کورتکراوە.

٨-٤. بۆچوونی چوارەم دەڵێت کە ڕەنگە کورتکراوەی شێوەکانی تری فەرمانی بێت (وەکوو "ها" بە واتای "بگرە") کە بە تێپەڕبوونی کات و لە ئەنجامی گۆڕانکاریی دەنگی لە زمانی قسەکردندا، پیتەکانی زیاد کراون و پەرەی سەندووە بۆ "هان" و پاشان "هانێ" بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ڕوونتر و کاریگەرتر واتای داواکارییەکەی بگەیەنێت.

٨-٥. بۆچوونی پێنجەم دەڵێت کە "هانێ" وەک وشەی بانگکردنە واتە: وشەیەکی بانگکردنی کردەیی یان وشەیەکی ئاگادارکردنەوەیە نەک کاری تەواو. وشەیەک کە (وەکوو فەرمانێک) واتایەکی تەواو (فەرمان یان داوا) دەگەیەنێت بەبێ ئەوەی پێویستی بە پێکەوەبەستن و پێکهاتەی ئاڵۆزی ڕستە هەبێت. بە واتایەکی تر، هێزێکی کردەییی قسەکردنی تێدایە. بۆ نموونە:
لە "هانێ"دا: پێویست ناکات بڵێیت:
"من دەیدەم بە تۆ." تەنیا دەڵێیت:
"هانێ" و واتا تەواوەکەی دەگەیەنێت.

٨-٦. بۆچوونی شەشەم لە ڕوانگەی مۆرفۆلۆژییەوە: "هانێ" پێکهاتەی سادە و ڕەگی "ها"ی (فەرمان)ـە و مۆرفیمی پووچەڵی (انێ)ـی بۆ زیاد کراوە.

٨-٧. و...

🔳 دەرەنجامی بۆچوونەکان
بۆچوونی بەهێزتر: (هانێ) پارتیکڵە.
کاری سەرەکیی پارتیکڵەکان لە زماندا ئەوەیە کە پەیام یان هەستێکی دیاریکراو بگەیەنن بەبێ ئەوەی پابەندی یاسا ئاڵۆزەکانی گەردانکردن یان گۆڕینی کات و کەس بن.
"هانێ"، ئەم یاسایە نایگرێتەوە.

"هانێ" کورتەوشەیەکی بەهێزە کە بەتەنیا دەوەستێت و بە یەک وشە فەرمانی پێشکەشکردن و وەرگرتن دەگەیەنێت و ئەنجامی دەدات، بەبێ ئەوەی پێویستی بە پێکەوەبەستنی کار یان پێکهاتەی ڕێزمانی هەبێت. بۆ نموونه لە ڕستەی:
"تۆ کتێبەکەت وەرگرت."
(تۆ = بکەر، کتێبەکە = بەرکار، وەرگرت = کار).
بەڵام ​کاتێک دەڵێین: "هانێ"، بکەر و بەرکارەکە بە مانا و ئاماژە دەگەیەنرێن، نەک بە یاسای ڕێزمانیی ڕوون.

🔶 چەند نموونەیە 🔶

تا کوتم کوانێ؟ بڵێ: هانێ
"مەلا غەفوور دەباغی"

دەم وتی: هانێ، سک وتی: کوانێ؟
"پەندی پێشینان"

ئەمن یارێکم ئەوێ، بێتە دەرێ شەوانە
داوای ماچێکی لێ بکەم، بڵێ: هانێ دوو دانە
"فولکلۆر"

هانێ گوڵ چەپکێ گوڵ، بیدە لە بەر یەخەکەت
"حەمە جەزا"
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🖊ئیدریس هاشمی
🌻
@renusisaratayi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

Miĥemed kurdî:
عمدتا= زۆرتر، زیاتر، فرەتر، بەگشتی، بەزۆری


✅✅✅✅

غیرعمدی= نەزانستە، نائەنقەست، نەخوازراو، نائاگادارانە، بێقەست



✅✅✅✅

عمدا= بەئەنقەست، دەستەنقەست، بەئانقەست، بەقەستی، لەقەستی، دانستە، زانستە

✅✅✅

مجال= دەرفەت، بوار، دەرەتان، هەل، دەسپەرژ، مۆڵەت، بگارە


✅✅✅✅

مجال یافتن= دەسپەرژان، سەرپەرژان، پێکران، هەڵکەوتن، هەل‌ڕەخسان، هەل بۆ ڕەخسان

✅✅✅

مجال دادن= دەرفەتپێدان، هەلپێدان، بوارپێدان، بواردان، ڕێگەپێدان، ماوەدان، بگارەدان، مۆڵەت‌پێدان


✅✅✅

مدرن= ئەمڕۆیی، تازەباو، پێشکەوتوو، نۆباو، تازەبابەت، نوێ


✅✅✅

مدرنیتە(مدرنیسم)= نوێخوازی، نوێگەری، تازەگەری

✅✅✅

ماقبل= بەر لە، پێش، پێشتر لە، پێش لە

✅✅✅✅

ماقبل تاریخ= پێش مێژوو، پێشتر لە مێژوو، بەر لە مێژوو



✅✅✅

ماقبل آخر= پێش کۆتایی، بەر لە کۆتایی، بەر لە دوایین، پێش دوایین، یەکێ مابێ بۆ دوایی، یەکێ پێش کۆتایی، پێشتر لە کۆتایی


✅✅✅

مابعد= پاش، لە پاش، پاشان، لە دوای، دوای، بە دوای، پشتی وی، دواوە

✅✅✅✅

جالب توجه= سەرنجڕاکێش، باڵکێش، دڵڕفێن، ڕاکێشەر، سەیر، سەمەرە، جێی سەرنج، چاوگر


✅✅✅

Читать полностью…

زانستـــے زمان

"بارەشار"

#بارەشار

دیاری، سەوقات، پێداویستییەک کە لە شارەوە هێنابێتیان. کەلوپەل و خواردەمەنییەک کە لە شارەوە بار کرابێ و بۆ لادێیان هێنابێت. وشەیەکی ڕەسەنی کوردی و تا ڕادەیەک لەبیرکراوە، لە دوو وشەی "بار + شار" پێک هاتووە کە ناوبەندی "ە" پێکەوەی لکاندوون.

جاران کە ڕێگەوبان و ئوتۆمۆبێل و تەکنۆلۆژیا وەکوو ئێستە پێشکەوتنی بە خۆیە نەبینیبوو، خەڵکی لادێ لە ماوەی ساڵێکدا تەنیا چەند جارێ ئەیانتوانی سەردانی شار بکەن. کاتێ سەردانی شاریان ئەکرد، کەلوپەل و پێداویستی چەندین مانگیان ئەهێنایەوە بۆ لادێ. کە پێیان‌ئەوت بارەشار واتە بارێک کە لە شارەوە هاتوووە...

#ج_م_هەڵبەست
#کەناڵی_وشەی_ڕەسەن
#بارەشار

@farhangijin

Читать полностью…

زانستـــے زمان

⤴️⤴️“ ئەی دوکتۆر ڕۆژنامەی کوردستان بەدرخان لە قاهیرە، ئەو چۆن بوو؟
ـ ئەو ڕۆژنامەیە دەرچووی ساڵی 1898ی زایینی کوردی کرمانجی بوو، ئێمە باس لە کوردی سۆرانی دەکەین. جێی ئاماژەیه، مامۆستا مەلا موحەممەد قزڵجی وەک بنیات‌نەری ڕۆژنامەگەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەناسرێ. کوردی ئەوکات تەواو تێکەڵاوی فارسی و عەڕەبی بووە.
مەبەستت لە پەتی‌گەری چیە؟
ـ ئەم نووسینەی ئێستاکە! بۆ وێنە تۆ ئەگەر لە 70 ساڵ لەمەوبەر بایەی جۆرێ‌ ترت دەنووسی وەکو کوردی قەدیم کە پڕه لە وشە و زاراوەی فارسی و عەڕەبی”
ـ کاک حەسەن: «بەڵێ وەک ڕاگەیاندراوەکەی شێخ‌مەحموودی نەمر...
ـ وەک وتارەکانی حاجی ‌ڕەحمان‌ئاغای موهتەدی، و تێکڕای بەرهەمی حوزنی موکریانی. یەکەم کتێبی حوزنی موکریانی کە ساڵی 1305ی هەتاوی بە نێوی بەهارستان نووسیویەتی چاپ بووە، پڕە لە وشە و زاراوەی عەڕەبی و فارسی، بەڵام سرنجم داوەتێ ـ هەمووم خوێندۆتەوە ـ ئەگەر گۆڤاری گەلاوێژ دێ و وتاری بۆ دەنووسێ، شێوازی کوردی‌نووسینەکەی پەتی تێدا دەبینرێ. دەتوانین بڵێین: گۆڤاری گەلاوێژ خاڵ-گۆڕانێک لە ڕۆژنامەگەری و پەتی‌گریی کوردی بووە.
“بەڕێزت پێت وایە پەتی‌گەری، سڕینەوەی وشەگەلی فارسی و عەڕەبی‌یە؟
ـ هەڵبەت بە بڕوای من وا نیە، دەبینی مەلای جزیری، فەقێ‌تەیران، خانی، خانای قوبادی، نالی، مەحوی پڕە لەم وشەگەلە، ئەم وشانەی کە لەمێژە لەنێو ئێمەدا هەن، تازە مڵکی ئێمەن، بەڵکە دەبێ داڕشتن و و پێکهاتە فۆنداسیۆن، بە واتایەکی دی سینتاکس و نەحوکەی کوردی بێ، نەک سڕینەوەی وشەگەلی بیانی؛ من دوو نموونەی عەینیت بۆ دێنمەوە، هەژار و هێمن پەخشانەکەیان چۆنە؟ هەژار و هێمن جارجار نەبێ و مەگەر وەگیریان نەکەوتبێ، دەنا فارسی و عەڕەبی تێ‌ناهاوێن. بەپێچەوانەوە، حوزنی مەگەر دەنکە دەنکە دەنا ئەتۆ کوردی تێدا نابینێوە، یا کتێبی تاریخی ئەمین‌زەکی‌بەگ پڕە لە وشەگەلی عەڕەبی و فارسی.
“ ئەگەر سرنج بدەیەی، دەبینی ڕۆمان، وتار و کتێبی ئەمڕۆکەی کوردییە، پڕە لە وشەی ڕەسەن، بەڵام قورسە و مەتڵەبت زوو ناداتە دەستی، ئەخە ئەمەش گرفتێکە، کابرا زیاتر دەیهەێ هونەرنمایی بکات، هەڵبەتە ئەمە لەنێو عەڕەبیشدا هەیە و هەر وەها لەناو فارسیش‌دا ئێوە ڕاتان چیە؟
ـ ئەمە 2 هۆکاری هەیە؛ 1ـ یا زمانەکە زمانی زانستی‌یە و پێویستی بەمە هەیە، وەک زمانی فیزیک، شیمی و فەلسەفە و کۆمەڵناسی و... کە سەختە وەک: زمانی موحەممەد کەماڵ، د. عادڵ باخەوان و... 2ـ یا هۆکارەکەی لاوازی لە‌ نووسین‌دایە، واتە زەعفی تەئلیفە، کە نموونەی ئەمە زۆرن.
“ ئەم ڕۆژانە دوو تەفسیر یا باشتر وایە بڵێم دوو وەرگێڕانی قوڕئانی پیرۆز، لە تەفسیری پوختەی مامۆستا موحەممەد مەلا ساڵح و تەفسیری ئاسانی مامۆستا بوڕهان موحەممەدئەمین، لە دوو سووڕەتی موباڕەکەی البقره و آل‌عمران و چەند جێی دیش لە سوڕەتی موباڕەکەی ”النساء“م دەخوێندەوە، هەردووکیان لە کاتی وەرگێڕان خۆیان پاراستووە لە وشەگەلی عەڕەبی و فارسی، بەڵام تەواو هەست دەکەی تەفسیری ئاسان زووتر بابەتەکەت دەداتە دەستی، داڕشتنەکەی هەموارترە و ڕەوان‌ترە لە ئی مامۆستا بامۆکی، ئێوە چ دەڵێن؟
ـ زمانی مامۆستا هەژار و هێمن لە بابەت پەتی‌نووسی لێک‌نزیکن، بەڵام ئەگەر ئێمە هەڵیان‌بسەنگێنین جیاوازییان هەیە، ئی مامۆستا هەژار تۆزێ زێدەڕۆیی تێدا دەبینی، بەڵام چون لێی دەزانێ لێی جوانە و لەبارە. زمانی مامۆستا هێمن بەڕاستی زمانێکی پێوەرە و هیچ زێدەڕۆیی تێدا نابینی، بەڵام لە ئی مامۆستا هەژاردا هەیە، بەڵام کەمە و لێی جوانە و ڕازاندوویەتەوە.
“بەڕاستی کۆمەڵە وتاری ”خەزینە”ی حاجی مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا ئەحمەدیان شاکارە، چ لە بواری ئەدەبی، چ لەبواری گێڕانەوە کە بابەت‌گەلی نوێی تێدایە، چ لە باری وێنەی زمانییەوە، بەڵام هەست دەکرێ ـ بۆچوونی خۆمە ـ تەکەللوفی تێدایە، گەلێ جار باری گێڕانەوەی فیدای بەشی ئەدەبی کردووە، تا کوێ لەگەڵ ئەم ڕەخنەیەی ـ بەبێ لایەنگری ئەمە کە باوکی جەنابتانە و گەورە و سەروەری ئێمەیە؟
ـ زمانی مامۆستا ئەحمەدیان لە زمانی مامۆستا هەژار نزیک‌ترە. هەڵبەت مامۆستا ئەحمەدیان چەند جۆری نووسراوەی هەیە، “ئایین‌ و کۆمەڵ”، کە ئایین و کۆمەڵ و “تەفسیری سووڕەتی یاسین”، وەک زمانی مامۆستا هێمن وایە، واتە جوانکاری ئەدەبی تێدا نیە. بەڵام “خەزێنە” و “موناجاتی مەلا عەبدووڵڵا” لە ئی مامۆستا هەژار نزیکە.
“ من خۆم جیاوازی لە نێوان ”خەزێنە“ و ”موناجات‌نامە“دا دەبینم، کە لە موناجات‌نامەدا تەکەللوف کەمترە.
ـ ئەمە نابێ لە ڕوانگەی من و تۆ بێ، با لە ڕوانگەی سێ کەسی تر کە شتیان لەسەر نووسیوە باسی بکەین: 
1ـ د. موحەممەد ڕەحیمیان، دوکتۆرای فەلسەفەی هونەری هەیە، وتارێکی لەسەر خەزێنە نووسیوە بە نێوی ”ئایینی-نەتەوەیی و نەتەوەیی-ئایینی“، بەڕێزیان لەوێ‌دا دەڵێ: لەم سەفەرنامانەدا و لەم پەخشانانەدا، لایەنی گێڕانەوەی ئەوەندە بەهێزە هەروەک دەڵێی چیڕۆکە، گێڕانەوە و تەوسیفەکە لەڕادەبەدەر بەهێزە⤵️⤵️
-۲-

Читать полностью…

زانستـــے زمان

💎 هاوەڵبزوێن (هەمزە) لە زمانی کوردیدا

✍ کاروان مێراوی


هاوەڵبزوێن دەنگێکی نەبزوێنە و لە ڕێنووسی ڕاستچینی زمانی کوردیدا بە (ئـ) نیشان دەدرێت و لە ڕیزبەندیی ستانداردی ئەلفبێی زمانەکەماندا یەکەم پیتە؛ هەروەها لەسەر تەختەکلیلی کوردیی کۆمپیوتەر و لە سیستەمی یونیکۆدی نووسە جیهانییەکانیشدا ژمارەکۆدی (U+0626)ی بۆ دیاری کراوە. ئەم دەنگە لە عەرەبی و فارسیشدا هەیە و (هەمزە)ی پێ دەڵێن و پیتی تایبەتیشیان بۆ دیاری کردووە. پێشتر لە زمانی کوردیشدا (هەمزە)ی پێ دەوترا، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە هەمیشە لەگەڵ دەنگە / پیتە بزوێنەکاندا دێت، دواترا ناوی لێ نرا "هاوەڵبزوێن".

لەسەر ئەوەی کە هاوەڵبزوێن دەنگێکی کوردییە یان نە، هەر لە کۆنەوە زانایانی زمانی کوردی و زمانناسانی کورد و بیانییش ڕای جیاوازیان هەبووە و زۆر جاریش لە نێوانیاندا مشتومڕ هاتووەتە ئاراوە. بۆ نموونە: م. عەبدولڕەحمان زەبیحی پێی وا بووە دەنگێکی کوردییە و هاوکات م. جەماڵ نەبەز پێی وا بووە دەنگێکی عەرەبییە و کوردی نییە؛ بەردەوامیش لەم بارەیەوە مشتومڕیان بووە. گەرچی هەنووکە لە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و فارسیدا هەیە، له‌ زمانی عه‌ره‌بی و فارسی، بە چەند شێواز و له‌ چه‌ند شوێنێکی جۆربەجۆردا به‌کار دەبرێت، وه‌ک: (أ إ لأ لإ ؤ ء ئـ)، کەچی له‌ زمانی کوردیدا ته‌نیا بە شێوازی (ئـ) به‌کار دەهێنرێت، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌یە زۆر جار لە سەرەتای وشەدا هاوەڵ و یارمەتیدەری بزوێنە، چونکە لە زمانی کوردیدا بزوێن لە سەرەتای وشەوە نایەت، لە هەندێک دۆخی تایبەتیشدا لەنێوان دوو پیتی بزوێن و لە ناوەڕاستی وشەدا دێت بۆ ئەوەی نەهێڵێت دوو پیتە بزوێنەکە به‌دوای یەکتردا بنووسرێن، هەروەها هەندێک جاریش لە دۆخی ئاوارتەدا لە ناوەڕاستی وشەش دەکەوێتە نێوان دوو پیتی بزوێن و نەبزوێن؛ بەڵام لە زمانی کوردیدا بەپێچەوانەی زمانەکانی عەرەبی و فارسی، لە کۆتاییی وشەدا نایەت. کەوایە سەرەڕای بۆچوونی جیاواز لەسەر کوردیبوون و کوردینەبوونی (ئـ)، لە زمانی کوردیدا جێی خۆی گرتووە و پێگەیەکی گرنگیشی هەیە و ناتوانین بێژین وەک زمانەکانی عەرەبی و فارسی بەکار دەهێنرێت.

وەک باس کرا هاوەڵبزوێن لە سەرەتا و ناوەڕاستی وشەدا لەگەڵ پیتە بزوێنەکانی (ا - ە ـ و ـ  وو ـ ۆ ـ ی ـ ێ، بزرۆکە) دەنووسرێت، بۆ نموونە: ئازاد، ئەڤین، ئورمیە، ئوونە (ئەوە / زۆر دوور)، ئۆقرە، ئیلام، ئێستە، ئنجا. هەروەها لە ناوەڕاستی وشەش وەک: پێشمەرگەئاسا (دۆخی تایبەت)، لێوئاڵ، پڕئاو، قورئان (دۆخی ئاوارتە).

بەپێی بڕیاری ناوەندی ئەکادیمیای کوردی، لە هەندێک دۆخدا هاوەڵبزوێن لە ناوەڕاستی وشەدا دەقرتێنرێت؛ هەر کاتێک لە وشەیەکدا بکەوێتە نێوان دوو پیتی بزوێن و نەبزوێن، بە مەرجێک واتای وشەکە پارێزراو بێت و تێک نەچێت، دەقرتێنرێت، بەڵام لە دۆخی ئاوارتەدا کە واتای وشەکە تێک بچێت، پێویست بە قرتاندنی ناکات، بۆ نموونە: دەرەنجام، ماڵاوا، ڕۆژاوا؛ لێرەدا هاوەڵبزوێن دەقرتێنرێت چونکە واتای وشەکە تێک ناچێت. بەڵام بۆ دۆخی تایبەتی وشەگەلی وەک "پێشمەرگەئاسا"، چونکە کەوتووەتە نێوان دوو بزوێنی "ە" و "ا"، هەروەها بۆ دۆخی ئاوارتەی وشەکانی "لێوئاڵ"، "پڕئاو" و "قورئان" ئەگەر هاوەڵبزوێن نەمێنێت، واتای وشەکان تێک دەدرێت؛ کەواتە لە دۆخگەلی تایبەت و ئاوارتەی هاوشێوەدا ناقرتێنرێت.

@f_zimanikurdi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🟪 ڕێزمانی ئاسانکراو
بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی
🖊 م. محەمەد ئەحمەد محەمەد

سپاس بۆ کوردزمان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🌻 @renusisaratayi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🔲 لە پەراوێزی قەڵاچۆکردنی بزوێنی واوی درێژ (وو)دا

نووسینی: مامۆستا فەهمی کاکەیی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
چونکە چەند بەڕێزێکی تریش لەسەر ئەم بابەتەیان نووسیوە، بۆیە نامەوێت قسەکانی ئەوان دووبارە بکەمەوە، بەڵکوو زیاتر باسی تاقیکردنەوەی وڵاتی سوید دەکەم.

بۆ دواجار چاکسازی لە ڕێنووسی زمانی سویدیدا کرابێت لە ساڵی ١٩٠٦دا بووە، ئەویش لەسەر داوای کۆمەڵەی مامۆستایانی قوتابخانە سەرەتایی و ناوەندییەکانی سویدی و کۆمەڵەی مامۆستایانی قوتابخانەکانی کچان و قوتابخانە هاوبەشە پەروەردەیییەکان، کە گۆڕینی dt بۆ t (tt)، هەروەها گۆڕینی f و fv بۆ v ڕێگەپێدراو بێت. ئەم داواکارییە لە ساڵی ١٩٠٣ پێشکەش کرا و سێ ساڵی برد تا دامی خوێندنگەکانی سوید و ئەکادیمیای سویدی لێی کۆڵینەوە، پەسەندیان کرد و بڕیارێکی شاهانەی بۆ دەرچوو.

ئێستایشی لەگەڵدا بێت دوو فۆنێم هەن لە زمانی سویدیدا گەورەترین کێشەیان بۆ قوتابییان دروست کردووە، ئەویش دەنگەکانی (خ، ش) کە هیچ پیتێکیان بۆ تەرخان نەکراوە و بە چەندین شێوەی جیاواز دەنووسرێن، ئەمەی خوارەوە هەندێکیانە:
sj, sk, stj, skj, ch, sh, sch, g, j, ge, sc, si, ssi, ti
هەموو ئەمانە دەنگی (خ، ش) پێک دەهێنن، پەیوەست بەوەی چ بزوێنێک بە دوایاندا دێت. کەسیش ناڵێت هەموویان لابدەن و بۆ ئەو دوو دەنگە دوو پیتی جیاواز دابنێن. ئەمان هەنگاوی لەو بابەتەیان پێ هەڵەیە و پێیان وایە نابێت دەستکاریی میراتی فەرهەنگی بکرێت، چونکە بەشێکی زۆری مێژووی زمان لەناو دەچێت. ئینجا ئەمە تەنیا پەیوەندیی بە چۆنیەتیی نووسینەوە هەیە، نەک لابردنی فۆنێمێکی ئەلفبێ.

دەنگی خۆم دەخەمە پاڵ دەنگی هەموو ئەو بەڕێزانەی کە دەڵێن بزوێنی کورتی (و) و بزوێنی درێژی (وو)، دوو فۆنێمی جیاوازن و دەبێت وەک خۆیان بنووسرێن.

من کە ئەم قسانە دەکەم:
چل و پێنج ساڵ وەک مامۆستای زمانی کوردی کارم کردووە، سی و سێ ساڵیان لە وڵاتی سوید. هەروەها بیست و شەش ساڵە کتێبی ئەلفبێ و خوێندنەوەی کوردی دەنووسم کە لە تەواوی سوید و لە چەندین وڵاتی تری ئەورووپا لەلایەن مامۆستایانەوە بەکار دەهێنرێن. بێ لەمەیش ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی کتێبی قوتابخانەم لە سوێد.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🌻 @renusisaratayi

Читать полностью…

زانستـــے زمان

فێرگەی زانست ماڵێک بۆ فێربوونی زمانی کوردی بە شێوازێکی ئەکادیمی هەموو شەوێک وانە بەڕێوە دەچێت و قسە لەسەر هەموو لایەنەکانی زمانی کوردی دەکرێت بەستەر👇

@Fergayzanis87

Читать полностью…

زانستـــے زمان

Miĥemed kurdî:
فرابنفش(ماورابنفش)= ژووربنەوش، سەرووبەنەوش، سەرووەنەوش، سەرووبنەوشەیی، سەرەوەی وەنەوشەیی

✅✅✅

مادون= ژێردەست، ژێرتر، خوارتر، پایەنزم، بن، ژێر، خوار

✅✅✅

مادون قرمز= ژێرسوور، خوارسوور

✅✅✅✅

پیرامون= دەوروبەر، دەوروپشت، دەوراندەور، دەورانپشت

✅✅✅

کتمان حقایق= شاردنەوەی/داپۆشینی ڕاستییەکان


✅✅✅

بازنشانی/بازنشاندن(Reset)= ڕێکخستنەوە، دانانەوە


✅✅✅

نامحدود= بێسنوور، بێکۆتایی، بێدوایی، لەڕادەبەدەر

✅✅✅✅

محیط زیست= ژینگە

✅✅✅

محیطبان(محافظ محیط زیست)= ژینگەوان، ژینگەپارێز، پارێزڤانی/پارێزوانی ژینگە


✅✅✅

پاسەوان/پاسەبان

هەڵبەت لە کوردیدا پاسەوان باوە

سازمان حفاظت محیط زیست= ڕێکخراوەی ژینگەوانی/ پاراستنی ژینگە/ژینگەپارێزی

✅✅✅‌

منطقه حفاظت‌شده(استحفاظی)= ناوچەی پارێزراو/ژێرچاوەدێری، دەڤەری ژێرپاسەوانی

✅✅✅

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🔷کوچ جمعی ترکان افشار به اورمیه در سال ۱۰۳۵ق/١٠٠٥ش

✍ اسماعیل شمس

متن زیر،صفحات ۴۶-۴۹ تاریخ افشار نوشته میرزا رشید ادیب‌الشعراست که در سال۱۳۴۶ در نشر شفق تبریز چاپ شده است. او علت "واگذاری منطقه ارومی به افشاریان" را پس از قتل امیرخان برادوست و اخراج کردان منطقه توسط شاه عباس شرح داده است.

🔻پس از آنکه قلعه موصل به سبب سستی"قاسم خان افشار در ضبط و نگهداری آن به‌تصرف پاشایان رومیه[عثمانی]درآمد...قاسم خان و اتباع چندگاهی در نظر حضرت ظل‌اللهی[شاه عباس] از درجه اعتباری که داشتند، هابط شدند و این فقره نیز مزید بر علل سابقه گردیدکه همانا این طائفه افشار در مقدمه قتل سیده مظلومه والده شاه عباس و شهادت سلطان حمزه میرزا برادر شاه عباس دخالت داشته و متهم بودند؛ چنانچه در عالم‌آرای عباسی مشروحاً ضبط است تا اینکه در مقدمه محاصره بغداد که صفی‌قلیخان و اهالی آنجا محصور بودند...کلبعلی‌سلطان پسر قاسم خان مدعی و داوطلب گردید و با معدودی از میان دریای عساکر رومیه گذشته سرب و باروت به‌ قلعه‌گیان رسانید و فی‌الحقیقه جلادتهای فوق‌العاده چه از بریدن طنابهای بعضی خیام مخالف و چه قتل و غارت بعضی از رومیه از مشارالیه به‌ظهور آمد، لهذا حضرت ظل‌اللہی به‌عفو و صفح ملوکانه از تقصیرات سابقه و لاحقه طائفه افشار گذشته کلبعلی سلطان را مخلع به لقب خانی بین الاماثل سربلند فرمود و از مصدر جلال حکم صادر شد که طائفه مزبوره هر ناحيتی وسرحدی را از ممالك ایران برای اقطاع و سکنای خودشان استدعا نمایند در حق ایشان عنایت شود.کلبعلیخان و امرای افشار ملتزمین رکاب زانوزده عرض نمودند که چون الکای ارومی سرحد معظم و متصل به‌خاك دولت علیه روم است و به‌این ملاحظات همواره در زیر اقدام خيول حوادث لگدکوب؛ و اهالی آنجا از اکراد و عشایر مقهور و مغلوبند و تا غایت سکان بلده مزبوره از تطاول و دست‌اندازی اشرار آسوده نبوده و دمی در مهد امن و امان نغنوده‌اند؛خاصه در فتنه امیرخان برادوست خرابی کلی بدان دیار راه یافته، اگر ایالت آن دیار به اقطاع این چاکران جان نثار عنایت گردد، رجاء واثق است که به تأییدات خداوند متعال و اقبال بلند خسرو بی‌همال،جبران جرائم گذشته را در مراسم نيك بندگی و استرضاى خاطرخطیر،کوشش بلیغ به‌جای آورده و ساحت آن مملکت را به داس تیغ بی‌دريغ از خار و خاشاك وجود اشرار آراسته و پیراسته کرده باشیم. این عرض و استدعای کلبعلی‌خان و طائفه افشار در حضور شاه عباس ماضی موقع قبول و استحسان یافته محض امنیت و آبادی این سرحد، ایالت و سرحدداری...ارومی به کلبعلی‌خان عنایت شد.پس از این مقدمات کلبعلی‌خان به‌موجب حکم فرمان معادل هشت هزار خانوار از طوائف افشار که در عراق و فارس و کرمان و خراسان سکنی داشتند در اندك روزگاری از اوطان خودشان حرکت داده با استبداد و استعداد شایان روی به الکای ارومی نهادند.
چون کلبعلیخان و ابوابجمعی وی کوچ بر کوچ به حوالی سلماس رسیدند عده ای از عشایر ایران و عثمانی ساکن سرحدات از استماع این خبر به‌اشارت تمیرخان پسر امیرخان صاحب دمدم با جمعیت بی‌حدومر به‌مقابله و ممانعت طائفه افشار پیش آمدند و در کنار قراسوی سلماس تلاقی شد و محاربه سخت بين‌الجانبين وقوع یافت.دلیران افشار که شیران بیشه کارزار بودند دست به‌ آلات حرب و ضرب برده جلادتها و مردانگیها به‌ظهور آوردند.مهاجمان عاقبت از صدمات حملات غازیان افشار پای ثبات و قرارشان از جا دررفته بسیاری عرصه هلاك وبقيةالسيف گریزان و در معاقل جبال حصينه منزوی و پنهان شدند.سپس کلبعلی‌خان با طائفه افشار مظفر ومنصور به بلده ارومی وارد شده توپراق قلعه را برای نشیمن خود اختیار کرده و برای هر طائفه از ایل افشار بلوکی و ناحیتی معین داشت که سکنی و توطن نمایند.اولاً محال دول را...به‌طائفه قره‌لو معروف به گندزلو داد. طائفه مزبور در محال مزبور طرح دهکده و فلاحت و زراعت انداخته به آبادی امکنه واحداث انهار و غرس اشجار پرداختند. بناب نازلو را که منبع آب آن از سه شعبه است، یکی از زیر قلعه بردوك و یکی از مهرانرود و جرمی و بیدکار است،به‌طائفه کهکلو واگذار نمود و سمت رودخانه روضه به‌جماعت قرقلو تقسیم شد و طوائف قاسملو و ارشلو و ایمانلو بعضی در حواشی بلد و بعضی در بحبوحه آن تمکن جستند و حکومت صاین قلعه به اللهیارخان قاسملو و قصبه اشنویه به‌خداوردیخان ارشلو مفوّض گشت و سلدوز به اسکندرخان ارشلو داده شد و هکذا کلاً محالات و نواحی را فراخور شأن و رتبت در میان رؤسای ایل مزبور قسمت نمود. این طائفه که چندگاه پراکنده و پریشان روزگار بودند در چنین نقطه که به تنزه و صفا و خوشی آب و هوا الحق از سایر بلاد آذربایجان ممتاز و مستثنا است،ساکن، زبانها به شکر و سپاس ایزد یکتا و بی‌همتا گشوده به‌اطمینان بال و فراغت حال به‌ فلاحت و آبادی پرداختند،تا اینکه در اندک روزگاری همگان علی قدرمراتبهم خداوندان ملك و مكنت و دارای سامان و ثروت گردیدند".

@kurdistanname

Читать полностью…

زانستـــے زمان

🟧#ڕێنووس!

گرفتی نێوان(و) و (وو)، لە زمانی کوردیدا بەتایبەتی کوردیی سۆرانی.
ئایە هەردووکی یەک شتن، بەشێکی زمانەوانان دەڵێن پێویستمان بە(وو) نییە کاتێک واتای وشەکە ناگۆڕدرێت، بەڵام ئەم قسەیە زانستی نییە، لە هیچ ناوەندێکی ئەکادیمی پشتی پێ نابەسترێت.

لە چوار جۆر باسی(و) دەکەین و شی دەکەینەوە نموونەش دەنووسین.

1️⃣(لە بواری دەنگناسی یان فۆنەتیکدا) لە ڕووی دەنگناسییەوە بۆ گۆکردنی دەنگی(و) دواوەی زمان بەرەو نەرمەمەڵاشوو بەرز دەبێتەوە، لێوەکان شێوەی دەگرنە خۆ، بەبێ تەگەر با لە سییەکان تێ دەپەڕێت..

2️⃣(لە بواری واچناسی یان فۆنۆلۆجیدا)، لە سیفاتەکانی ئەم دەنگە لە ڕووی واچناسیدا جووتڕووە وەکوو بزوێن، و وەستاو نەبزوێن دەردەکەوێت.

نموونە: (ولات⬅️Wilat)و (لاو⬅️Law) (و)کان وەستاون.

لە وشەی(گوڵ⬅️Gul)دا بزوێنن.

لە ڕێنووسی کوردیی لاتینیدا، هەر یەکە و پیتی تایبەت بە خۆی هەیە و هیچ کێشەیەکی نییە.
هەروەها یارمەتیی ڕێنووسی ئارامیشی داوە، تاکوو ببێتە هۆکار بۆ نەهێشتنی ئەم باسە، گوایە هیچ جیاواز نین.

(و) لە بزوێندا هەمیشە کورتە، (وو) لە بزوێندا هەمیشە درێژە.

(و) دەبێتە نەبزوێن و لە سەرەتادا دێ.

(وو) هەرگیز نابێتە نەبزوێن و هەرگیز لە سەرەتادا نایە.

لە داڕشتنی بڕگەدا(و) کاتێک دەبێتە ناوک هەمیشە بزوێنە(توند).
بەڵام گەر وەکوو پاشناوێک هات، دەبێتە وەستاو یان نەبزوێن(کەو، خاو)

3️⃣(لە ئاستی وشەزانی یان مۆڕفۆلۆجیدا)
(و) مۆڕفیمێکی داڕێژراوە، دەچێتە قەدی چاو، بۆ دروستبوونی هاوەڵناو، ئەگەر کۆتاییی کارەکە بزوێن بێت

وەکوو:(سووتاو، فەوتاو، ترشاو)
بەڵام ئەگەر نەبزوێن بێت(وو)ی درێژ وەردەگرێت وەکوو:(مردوو، بابردوو)

4️⃣(لە ئاستی ڕستەسازیدا)

*️⃣(و) ڕۆڵی بەستن دەگێڕێت.
(ناو و ناو و...)نموونە(ماردین و هەولێر و کوبانێ و کرماشان)چوار شاری  کوردستانن.

*️⃣(هاوەڵناو و هاوەڵناو و)
وەکوو.... سێوەکە گەورە و سوور و شیرینە.

5️⃣ئەگەر(و) و (وو) دوو فۆنمیش نەبن وەکوو وەکوو ئەوان دەڵێن، جیاوازیی نێوانیان زۆر زۆر زەقە زیاتر لە سەدەیەکە (و) کورت و (وو) درێژ کەوتوونەتە نێو ئەلفبێی کوردییەوە، سەدان کتێب بەو دوو پیتە، کە جیاوازن نووسراون بۆیە ناکرێت بە بیانۆی ئەوەی جیاواز نین.. وشەیەکی وەکوو(دوو بکەین بە دو) کە هەمان کێشە لە(ی)دا هەیە.

لە خوارەوە چەند نموونەیەک دەنووسین کە بە گۆڕینی و... بۆ وو، هەروەها پێچەوانەش واتای دەگۆڕێت.
کول ⬅️⬅️ کوول.
کوڕ ⬅️⬅️ کووڕ.
تور ⬅️⬅️ توور.
قوڵ⬅️⬅️ قووڵ.
چون ⬅️⬅️ چوون.
ڕەنگە زیاتریش هەبن.

١- داسەکە زۆر کولە.
کوول.... تەختێکە لە دار دروست دەکرا نانەواکان هەویریان تێ دەشێلا.

٢_ كوڕ...منداڵەکە کوڕە.
کووڕ....پشتی زۆر کووڕە.

٣_چون... نایێم چون نەخۆشم.
چوون... ئەوان چوونە هەولێر.

٤_قووتدان... پاروەکەی قووت دا.
قوت....هەرزە، کاڵفام، قوت...کورت..

سەرچاوەکان...(پ/ وریا عومەر، د. ڕەفیق شوانی، هەنبانەبۆرینە)

✍ئامادەکردن: ئازاد هەولێری.

‌♡ ㅤ    ❍ㅤ     ⎙ㅤ     ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‍‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‍‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌⤋  ¦ 𝗞𝘂𝗿𝗱𝗶𝘀𝗵
  ╰┈➤▷ ◉──🎼──♪♡
𝗖𝗵𝗮𝗻𝗲𝗲𝗹: @ZMANIKURDI4

Читать полностью…
Subscribe to a channel