💠دیوەخانێک بۆ بڵاو کردنەوەی شێعری فۆلکلۆر 💠 شێعری _فۆلکلۆری _کوردی بەڕێوبەر👇👇 @Milad_fw @Aso_feizi
ئایا هیچ دەزانیت دەربارەی پەیوەندی هاوژیانی نێوان گورگ و قەلەڕەشەکان؟!
قەلەڕەشەکان لە ئاسمانی ڕاوی تایبەت بە گورگەکان دەدۆزنەوە و گورگەکان بەرەو ئەو نێچیرە پاڵدەنێن بۆ ئەوەی دوای ڕاوکردنی ئاژەڵەکە بتوانن بەشێک لە پاشماوەکانی بخۆن، سەیرە گورگەکانیش بەم شەریکایەتییە تێر دەبن و هەمیشە هاوبەشن، ئەوانیش پاشماوەکە بۆ قەلە ڕەشەکان جێی دێڵن ،
❤️@ ڕاستییەکان
/channel/mamjaplin
📗مامۆستا #موحەمەد_ناهید
📕سێوێ
╭─┅🍁🍁🍁🍁🍁──╮
Join us👉 @Kurdisat
╰┅─🍁🍁🍁🍁🍁──╯
🎥 فاتمۆکێ
فاتمۆکێ کوێستان چەند خۆشن کوێستان
کێلگەردن، سینگی تۆم باغ و بێستان
فاتمۆکێ پاش تۆ ناگرم هیچ دۆستان
کێلگەردن ماچێکم بۆ خۆم هەستاند
فاتمۆکێ چەند بە چۆماندا هاتم
کێلگەردن شەختەی پایزی ئەنگاوتم
فاتمۆکێ دوگمەی بەریم کراوە
کێلگەردن زیز بووم ئاشتم کەرەوە
فاتمۆکێ کوێستانمان کێلەشینە
کێلگەردن کوێستانمان ڕۆح و دینە
فاتمۆکێ کوێستانمان لە پاراستان
کێلگەردن پاش تۆ ناگرم هیچ دۆستان
فاتمۆکێ کوێستانمان لە تەمیدا
کێلگەردن سووتاوم ئاوڕێکم وێدە
فاتمۆکێ دە نێو بەحراندا دوڕی
کێل گەردنێ جەرگی عالەمت بڕی
فاتمۆکێ ڕەببی بابت زەرەر کا
کێلگەردن لە جەلەبی کاوڕی
/channel/folklor_kurdi
تاق بۆستانی کرماشان
/channel/folklor_kurdi
🎙مژار:
🔴 مامۆستا "فیدایی"، شاعیری نەتەوە و بەرهەمی حوجرە
وتاروێژ: بیرمەند وزانای بلیمەت مامۆستا عەبدوڵڵا ئەحمەدیان
شوێن: مەهاباد، مزگەوتی حاجی سەیدبایەزید، کۆڕی پرسەی مامۆستا فیدایی
کات: 8ی خاکەلێوەی 1372
🆔 @HajeNews
حەفت ساڵ بەر لە ئێستا، لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ (12/03/2017) نووسەر و لێکۆڵەر و ڕووناکبیری کورد (محەمەدی مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس) کۆچی دوایی کرد.
(محەمەدی مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس)
لە ١٤ی ئابی ١٩٣١ لە شارۆچکەی بیارەی پارێزگای ھەڵەبجە لەدایکبووە. لە قوتابخانەی منداڵە شێخەکانی بیارە خوێندنی قورئانی پیرۆزی تەواو کردووە، و کوردی و فارسی لە حوجرە خوێندووە. تا ساڵی ١٩٥٢ ماڵیان لە بیارە بووە و دواتر چوونەتە سلێمانی. لە ١٩٥٤ خوێندنی مەلایەتی لە سلێمانی تەواوکردووە. لە بیارە، لە تەمەنی لاوییەتی ئارەزووی چۆتە کاری ڕۆژنامەنووسی، چەندین نووسینی لە ڕۆژنامەکانی بەغدا بڵاو کردووەتەوە. ھاوکات ئاشنایەتی لەگەڵ گۆران پەیدا کردووە. لە ڕۆژنامەی ژین چەندین پەخشان و شیعری بڵاوکردووەتەوە. پێشتریش ھەر لە بیارە، گۆڤارێکی ئایینیی سیاسی دەرکردووە. لە ١٩٤٨ ئاشنایەتی لەگەڵ ئەدەبیاتی شیوعی پەیدا کردووە و لە ١٩٥٣ بووەتە ئەندامێکی چالاکی ئەو حیزبە.
بەھۆی شارەزایییەوە توانی بووی پێداچوونەوە بە دیوانی «شیرین و خوسرەو»ی خانای قوبادی بکا، کە نزیکەی ٥٥٢٦ دێرەشیعرە و بە شێوەزاری ھەورامی نووسراوە، بەھۆی سەرکەوتنی لە پێداچوونەوەی ئەو دیوانە، لە ١٩٧٥ کۆمەڵەی زانستیی کوردی ئەو دیوانەیان چاپ کرد.
محەممەد ڕۆڵێکی دەستپێشخەری ھەبوو لە پێداچوونەوە بە دیوانی مەولەوی، بە لێکدانەوەی دیوانەکەی، ھەروەھا ماناکردنی زۆرێک لە وشە ھەورامی و بیانییەکان، بە ڕوونکردنەوە و بەپشتبەستن بە ھەندێک فەرھەنگ. ھەروەھا ھاوکاربووە لەگەڵ عەبدولکەریمی باوکی و فاتیحی برای لە لێکدانەوەی دیوانی نالی، دوای پێداچوونەوە ھەستاوە بە چاپکردنی دیوانەکە بە ھاوکاریی کۆمەڵەی زانستیی کوردی لە ١٩٧٦. دیسان بە ھاوکاریی باوکی کاری کردووە بۆ لێکدانەوە و شیکردنەوەی دیوانی مەحوی و چاپکردنی دیوانەکەی لەلایەن کۆمەڵەی زانستیی کوردی لە بەغدا، لە سەرەتای دیوانەکە ئاماژەی بەوە داوە کە سوودی لە چاپی ساڵی ١٩٢٢ی دیوانی مەحوی وەرگرتووە و لەگەڵ ھەندێک لە تێبینی و نووسینەکانی مەحوی کە لەلای خێزانەکەی مابوون، ھەروەھا ئاماژەی بە سوودوەرگرتن کردووە لە گۆران و کاکەی فەلاح بۆ پوختەکردنی ئەو چاپە نوێیە، دواتر لە ١٩٦٢ پێشکەشی باوکی کردووە.
لە ڕۆژنامەکانی «تەئاخی و برایەتی، فکر ئەلجەدید، شەفەق و ئیسلاحی زەراعی، و گۆڤار و ڕۆژنامەی تری کوردی و عەرەبی کاری کردووە. یەکێک بووە لە ئەندامانی کۆڕی زانیاریی کورد. خاوەنی زیاتر لە ٣٠ کتێبی جۆراوجۆرە، جگە لە کارکردن لە دیوانی شاعیرە کلاسیکییەکانی کورد بە ھاوکاریی باوکی «مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس». زیاتر لە ٥٠ ساڵ خەریکی نووسین و توێژینەوە بووە، و چەند جارێک زیندانی کراوە، کتێبەکانی «جەنگاوەرێکی ڤێتنامی» و «لاوک و حەیران»ی لە زیندان نووسیون.
حەمەی مەلا کەریم لە چەند ساڵی کۆتاییی تەمەنی بەھۆی نەخۆشییەوە کەوتبووە سەرجێگا. لە بەرەبەیانی ١٢ی ئازاری ٢٠١٧، بەھۆی نەخۆشییەوە لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد، لە گردی مامەیارە تەرمەکەی نێژرا.
/channel/hoyakbo
۱۵ههمین ساڵیادی کۆچی دوایی بەندبێژ و هونهرمهندی خوا لێخۆشبوو کاک ئیسماعیل ئیبڕاهیمی ناسراو به سمایل سهردهشتی
/channel/folklor_kurdi
Babadidi-KidsTV" rel="nofollow">http://www.youtube.com/@Babadidi-KidsTV
دایک و باوک و مامۆستایانی ئازیز! وێڕای سڵاو و ڕێز،
تکایە بۆ گەشە و نەشەی زمان و بیر و زەین و ئەدەبی منداڵان، گۆرانی و ئەنیمەیشنی شاری پیتەکان لە کاناڵی Babadidi لە یوتیوب، بە منداڵەکان بناسێنن و سابسکرایبی بکەن، تا لە خزمەتکردن لەو بوارەدا دڵخۆش و بەردەوام بین☝☝
/channel/mamjaplin
ئەحمەد لاوە ،حوسێن مەولودزادە، پۆڵا نانەوازادە ،کەریم نۆبەری (هونەرمەندی ئازەری ) ڕەزازی،
Читать полностью…ژنی کوردی
ڕۆژی جەهانی ئافەرتان لە هەموو دایکان و خوشکان ،پیرۆز
«کۆستێکی نەتەوەیی»
ها،
کاوان،
کاوان،
دڵ چون دڵڕێشان
هەڕ دان وە سەردا هەردان
پەی وێشان
بووڵ وە یانەی جەم نەوگوڵاڵان شەند
چەمەن بێ نەوای ناڵەی بوڵبوڵ مەند
«مەولەوی کــورد»
▪️بێگومان سیاوچەمانەی کوردیی لە سێکوچکەی «نۆتشە_کێمنە_نەوسوو»دا دەگاتە ترۆپکی هونەریی خۆی و لە گەرووە زوڵاڵ و بێگەردە کوردانەکەی عوسمان هەورامی، حەمەحسەین کێمنەیی و جەمیل نەوسووییدا خۆی هەرمان دەکاتەوە.
▪️«عوسمان، حەمەحسەین و جەمیل» سێ ناوی گرێدراو و لە دیارترین دەنگە ناسراوەکان و لە بەتواناترین میسارەکانی دوو کۆڵەکە قایمەکەی سیاوچەمانەمان «مامۆ هەییەری نۆتشە و خاڵۆ ڕەشەی خوڵام»ن.
هەنگاوە پتەو و بەردەوامەکانی ئەم سێکوچکەیە، کردنی بە سێ کۆڵەکەی سەرەکیی تر کە قورسترین قورسایی پاراستنی سیاوچەمانەمان کەوتە سەرشانیان و لە باشترین شێوەکەیدا گەیاندیان بە بەرەی ئەمڕۆ و دواڕۆژی کوردمان.
▪️«جەمیل نەوسوویی» تەمەنێ خزمەت بوو بە هونەری کوردی و یەک لەو کۆڵەکانەیە کە تا کورد و سیاوچەمانەکەی بمێنێتەوە، ناوی هەرمان دەمێنێتەوە و نەوای وێرانەی دڵ کەرۆ ئاوا. ئەم کۆچی ناوادەیەی کە ئەم ڕەنگەی ڕەشت، بوو بە کۆست و خەسارێکی نەتەوەیی بۆ ماڵی کورد.
▪️ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان بە باوەڕە هەمیشە و تاهەتا کوردانەکەیەوە خۆی بە خاوەنی ئەم کۆستەی نیشتمان دەزانێ و سەرخۆشی لە نیشتمان و هەورامانە بەهەشتە بەرینەکەی و سیاوچەمانەی کوردیمان دەکات.
_ڕێگای پڕ لە خزمەتیان بە هونەری کوردی پڕ ڕێبوار بێت و یاد و ناویان بەرز و بەڕێز ڕادەگرین.
💠 ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان
۱٤ی ڕەشەمەی ۱٤۰۲ی ک.هـ
🆔 @meriwan_edebi
هێندە لە ژیان و کارەکانی شارەزا نیم
بەڵام ئوستادی تەمبورەو زیاتر گۆرانی یەکانی عیرفانی ئاینی یارسانین
دەتوام بڵێم مامۆستای شەهرامی نازری بووە
لەوانەیە لە گۆگڵ بەرهەم و ژیانیت دەسکەوێ
بەڵا بەداخەوە
لە دەرەوە تیرۆریان کردوە لەلایەن توندڕەوانی مەزهەب گەراوە وەک باسیان دەکرد سوتادوشیانە
بەداخەوە
بۆیە داوا بەڕێزانی خۆشەویستی دەکەم ،باسێک لە ژیانی بکرێتەوە ، زیاتر کەسایەتێ خەمخۆرەکان بناسین
براتان سەربەرز
اوستاد جەنگیز عەبدیپوور هونەرمەندی ناوازە ، ناوێکی هەتاهەتای دیاری داڵاهۆ دوای نزیکەی ٩ دەیە ژیانی شەرەفمەندانە لە کەرەند غەرب کۆچی دوایی کرد.
ڕۆحت شاد مامۆستا ئیمیرە
/channel/hoyakbo
پادکەستی ژمارە 3 #ڕادیۆهەتاو
ئەم بەشە: نیشتمانی بەهەشت(ژینگە)
نووسین و ئامادەکاری:#هەتاوخورشیدی
هاوکارانم لەم بەشە دا:
ژیناگوڵی،ڕۆیا گوڵی،ڕۆمینا گوڵی❤
تکایە بڵاوی کەنەوە و بە گوێی مناڵانی بگەیەنن.
هەوڵی #ڕادیۆهەتاو ئەوەیە:خەیاڵ و گوێی مناڵان بەهێز کات و لەباتی دیتن بە بیستن و خەیاڵ،وێنای شێعرەکان بکات لە هزری خۆی دا...
شەوانە،لە بێدەنگی دا،بە دەنگی کز با بیسەری بن.
پێشکەشتان❤
کورتەیەک لەم بەشە:
هەواڵ هەواڵ "وەرنە دەرێ
توێکڵە شووتێ هەڵدەپەڕێ"(فۆلکلۆر)😄
....
.....
کە چوونە سەیران و گەشت
لە نیشتمانی بەهەشت
زبڵ و زبیل مەڕێژن
سەری دارم مەکێشن
دەیگوت کانیلە دۆینێ
ئیتر نەمماوە شوێنێ!
پڕ لە برینج و نانم
زبڵە تەواوی گیانم...
بیسەرانی ڕادیۆ
وا باشە بە ڕای ئەنگۆ؟؟
.....
...
درێژەی هەیە😊😌😇
@hto67
مۆرگن فریمان ئەکتەری بەناوبانگی جیهانیی لە فیلمی ژیانەوەی شەوشانکداو، لە ڕۆڵی ڕیددا، دوای چل ساڵ مانەوە لە زیندان، ئازاددەکرێت، کە دەگەڕێتەوە ناو کایەی گشتیی، بێوەرگرتنی مۆڵەت لە دەوروبەرەکەی (تا ماوەیەکی زۆر بووە بە خوو تیایدا)؛ ناتوانێت هیچ هەنگاوێک بنێت.
ئەوەی دەربازی دەکات لەو مۆتەکەی پشتبەخۆنەبەستن و بێبڕوابەخۆبوونە؛ وشەی (ئومێد)و بوونی (ئیرادە)یە، کە هاوڕێ ئاندی دۆفرسنی لە زیندانی تاهەتایدا فێریدەکات، دواجار هەر ئەو ئومێدە؛ ژیانی لە ناوی چاوەڕوانیی مەرگدا؛ دەژێنێتەوە، ئازاددەبێت؛ ئەمجارە خۆی بڕیاری ڕاست لە چارەنوس و ژیانی خۆی دەدات، نەک ئەوانی تر.
لێرەوە، کە دەڕوانیتە دۆخی کوردستان و خەڵکی کوردستان، کە ساڵانێکی زۆرو تەمەنێکی دورو دێرین؛ لە ژێر چەوساندنەوەو داگیرکاریی و لەناوبردن و لە باربردن و پاکتاوکردندا بووە، تا ئەوەی خۆمانیان لە خۆمان نامۆو دەخیل و نەیارو دوژمن کردووەو، بەردەوام هەوڵی نائومێدکردن و بێئیرادەکردنیان داوین و ئێمەش لە داویاندا بەردەوام دانی نائومێدیی و بێئیرادەییمان خواردووە.
کەمن ئەوانەی دوربینانەو وردبینانەو بابەتیانە؛ بە ئومێدێکی زۆرو گەش و، بە ئیرادەیەکی بەهێزو پتەوو بە بیرو بڕواو باوەڕو، گفتارو وتارو کردارو کردەی کردارەکانیان، بەلۆژیک و خوێندنەوەی واقیع و ئەزمونکردنی مێژوو ڕوداوو شکست و سەرکەوتنەکان؛ کاریان لەسەر خۆیان و کۆمەڵگاو دەوروبەرەکەیان و گۆڕینی واقیعی سەپێنراو کردبێت، خۆیان بەچەقی دەستپێشخەریی و خاڵی دەستپێکردنی گۆڕانکارییەکان زانیبێت، وەستایانەو سەرقافڵانە بێماندوبوون و خاوبوونەوە؛ لە خەمی گەیشتن بە ئاوات و ئومێدو ئەنجامەکاندابن.
زۆرێکیش؛ نائومێدانە، لە چاوەڕوانیی و وەستان و شاگردێتیدا ماونەتەوەو دەستوپێ سپیانە؛ هەرگیز خۆیان بەدەستپێشخەرو بەدیلێکی گونجاو نەزانیوە.
ڕەوانشاد محەمەد ئەمین زەکی بەگ، لە خولاسەیەکی تاریخی کورد و کوردستاندا؛ لە فیئەی مەغلوبە دەدوێت، کە چۆن ئەگەر ڕۆژێک کوردیش خۆی بووە خاوەنی خۆی؛ هەموو شت دەخەنە ژێر دەستیخۆیانەوەو ئەوەی کە دوژمنانیش نەیانتوانیوە بە کوردی بکەن، ئەوان بەخۆیانی دەکەن.
شەهید ئارام، لە دەستنوسەکانی سەرەتای حەفتاکانیدا؛ باس لە مەترسیی و سەرەخۆریی و خۆپەرستیی و دنیاویستیی سەرکردەکانی شۆڕشدەکات و، پێشبینیی هاتنەکایەی وردە بۆرژواکان دەکات، کە دواجار هەموو شت دەشێوێنن و ناو لە ناوەڕۆکەکان و تەڕیی لە ئاو؛ دادەماڵن.
ئەوەی لە هەموو ئەم دۆخانە دەربازماندەکات؛ ئومێدو ئیرادەو بەردەوامبوون و لەسەرڕێی ڕاستبوون و متمانەبەیەکبوون و پشتبەخۆبەستن و سوربوون و جەسوربوون و مکوڕبوون و وننەکردنی ئامانجەکان و کاربۆ ژیان و خەم و خواست و خەونە پیرۆزە گشتییەکانە، بۆ ئەوەی؛ بگەینە؛ ژیانەوەی کوردستان..
/channel/hoyakbo
هونەرمەند عادل نادری
سنە
/channel/mamjaplin
گۆرانێکی بێدەنگ
خۆتان بیڵێنەوە
/channel/folklor_kurdi
ئێستا کە دەچینە ناو ساڵی نوێ، دەبێت زنجیرەیەک بیروباوەڕ و ڕەفتار بنبڕ بکەین:
1- لە ناکاو مەچۆ ماڵی کەس.
2- لە مناڵن مەپرسە باوکی زیاتر خۆشدەوێت یان دایکت ،
3- پرسیار لە منداڵانی میوان مەکەن دەربارەی خوێندن.
4- پرسیار لە خاوەن خانووەکە مەکە دەربارەی قەبارە و نرخی خانووەکە.
5- پرسیار لە باڵا و کێش و تەمەنی مرۆڤەکان مەکە.
6- لەکاتی هاتنی میوان تەلەفزیۆنەکە بکوژێنەرەوە. و گوشی وەلانێ ،
7-کاتێک دایک و باوکێک سزای منداڵێک دەدات، پشتی منداڵەکە مەکە.
8- دەستوەردان مەکە لە پەروەردەی مناڵان.
9- بە بێ ئیزنی دراوسێ ئاهەنگێک بە میوزیک و ژاوەژاو مەکە.
10- لە ناو بازاڕ چاوی لە هیچ کەسێک مەکە.
11- لەکاتی لێخوڕیندا سەیری ئۆتۆمبێلی تەنیشت خۆت مەکە.
12- بە چاوی سووک سەیری شۆفێری ئافرەتان مەکە.
13- کاتێک گڵۆپەکە سەوز بوو هوڕا لێمەدە .
14- بە هێواشی نان بخۆ، بەتایبەتی کاتێک لە میوانی.
15- کاتێک بەفر باری لقەکانی دارەکان سووک بکەرەوە.
/channel/folklor_kurdi
کەریم کابان
قەت نەدەی ئازاری گیانی ........
/channel/folklor_kurdi
وەرە یارم، وەرە ئەی تازە یارم
وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم
وەرە ئەی شاپەڕی باڵی خەیاڵم
وەرە ئەی شەوچرای ڕووناکیی ماڵم
وەرە با دەست لە باڵاکەت وەرێنم
وەرە کوڵمەم لە کوڵمەی تۆ خشێنم
وەرە سووربە لەسەر وادە و بەڵێنی
وەرە کوردبە و مەکە پەیمانشکێنی
وەرە گیانم فیدای چاوی ڕەشی تۆ
وەرە با ھەست بکەم گەرمیی لەشی تۆ
وەرە ماچم دەیە ماچی خودایی
کە بێزارم لە ماچی سینەمایی
/channel/folklor_kurdi
ئاوێنەیەک لە رەگەزی ئاور
لەهەر کوێیەک تۆفان هەستا
ژنێکی بەلووچ بەدیار دەریاوە ببینن
بوومەلەرزەی لە نیگادا و
مەمک دەدا بە تەنیایی.
لەهەر شوێنێک
کە ئاور گەزارەی کێشا
بسکی کچێکی بەلووچ ببینن
مەشغەڵی ژانێکی نوێیە
بایەک هەڵیکردووە لە رستەکانی ئینسان دا
سەد و بیست رۆژ رادەژێنێ جوغڕافیایەکی تینوو.
بایەکی دی لە باکووری رۆژئاوای خەم
ئەمبایەک* دەخوێنێ و
دەلاوێنێتەوە منداڵێک
لە گەڵ لافاو
یاری بە وێرانیی دەکا
تکایە با
پشوویەک بدە
تا رووبار نەزمی شێواوی خۆی لەبیر بەرێتەوە
تکایە ماسییەکانی ئوقیانووسی هیند
داوێنی شەپۆلەکانتان بگرن
با روو لە کیژۆڵانی بەلووچ قامەتیان نەڕازێننەوە
کەمێک بوودا بەهەورەکان دا بنێرن
ژان لەسەر ژان دەنووسرێتەوە لێرە
تاوێک وێنەی براهماپووترا بکەنە ئاوێنە
با خەفەتی ئەو هەرێمە بشۆنەوە
بەرەو کەنداوی ماتەم
تکایە لافاو
هەنگاوەکانت شل کەوە
ئەو وڵاتە هەر ژنێکی تۆفانێک لە باوەشیدا و
ئاوەدانییش دەڵێتەوە
لەو ئیقلیمە
هەر پیاوێک تۆفان بە نیگایەوە و
لەسەر هێلانەی هەنیسکێک رۆنیشتووە
ژنێک لە سەر حیلەی شەپۆلێک سەما دەکا
شیر دەدا بە خەمۆکی خاک
بسکی کردووەتە سیتارێک
ئایەتەکانی نەهاتی دەڵێتەوە
تا بەیانیی وردە وردە
لە دەماری شار بگەڕێ
کەس نییە لە منارەکانی برینەوە
بانگی وێرانیی بدا.
لە هەر کوێیەک تۆفان هەستا
ژنێکی بەلووچ ئاوا بووە
لە ئاوێنەکاندا.
*ئەمبا: لە زمانی بەلووچیدا بریتییە لە گۆرانی دەریاوانەکان.
@younesrazaie
خۆشمدەوێی
وەک چۆن هەسارە
مانگەشەو ئەکابە گلێنەی خۆی
وەک چۆن مانگ
خەرمانە دەکا بە تەوقی ملیا
خۆشم دەوێی
وەک چۆن کە دەریا ئارامیی نییەو
پێلەکان ئەکا بە بێشکەی ڕاژەنینی خۆی
خۆشمدەوێی
وەک چۆن لووتکە باوەش ئەکا بەهێلانە
بۆ بازێکی گەڕیدە
خۆشم دەوێی وەک چۆن
گوڵێک شیلەی دەمی ئەکا بە ماچ
بۆ پەپوولە
خۆشم دەوێی
وەک چۆن دوو کۆتر
ڵە گوێسوانەی دیوارێکا
بێ ترس لە ڕێبوار
گۆرانی ئەچڕن و
دەمی یەک دەلێسنەوە
خۆشم دەوێی
بار تەقای هەرچوارسنووری قەفکراو
تۆ لە ناو فرمێسکا تواویەو
ناتوانی چاو بەجێهێڵی
تۆ ترپەی هەناسەکانمی
ناتوانی دڵ بە جێهێڵی
خۆشمدەوێی
خۆشمدەێی
عومەر محەممەدی
/channel/folklor_kurdi
لە لایەن یانەی کلتووری و شاخەوانی هەڵگورد ، بە بۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتی هونەری دەنگ خۆش ، مامۆستای گۆرانی فولکلۆری کوردی ، نیشتمان پەروەر و خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵک؛ مامۆستا "ڕەسووڵ مەمۆ" سەرەخۆشی لە خۆمان و بنەماڵەی ئازیزیان و سەرجەم کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەین و ئەم کۆچە بە خەسارێکی مەزن دەزانین.
ئومێد وایە خوای گەورە ڕۆحی مامۆستا ڕەسووڵ بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و خۆڕاگری بە هەموو لایەکمان ببەخشێت.
یانەی کلتووری و شاخەوانی هەڵگوردی پیرانشار
@halgurdclimbingclub