ئەم جیهانە خۆی بەڵایە تۆش ئەتەوێت بسرەوی
ئەم ژیانە مەرگەساتە تۆش ئەتەوێت پێبکەنی؟!
دوا ڕۆژەکانی بابلۆ
@frini_hast
لە ستایشی ژیاندا
لەم کتێبەدا نووسەر قۆناخەکانی ژیانی و چەندان ڕوداوی سیاسی، پێشمەرگایەتی و کۆمەڵایەتی و ئەدەبی باس دەکات، لە هەمان کاتدا پوختەی ئەزموونی خۆی لە بواری نووسیندا، دەخاتە ڕوو.
مۆسیقا پدرام شەهلایی
تۆمار و خوێندنەوەی موشتاق فەیزیابی
دیزاینەر و پێشکەشکار تەکنیکی دیاکۆ گەرمیانی.
جا ڕەشەبا چی لە دەس دێ؟
ئەگەر دارەکان بشکێنێ
خۆ ڕەگەکان ھەر دەمێنێ
گەر چراکان بخنکێنێ
خۆر دەمێنێ.
#لەتیف_هەڵمەت
@frini_hast
جایی به اسم آزادی ، با حسِ نابِ آبادی
دور از دردسرای پایین ، از فشارِ چکمه ی بالایی
تۆ بەڵێنیم پێ بدە تا من بەرەو ژوان ببمەوە
بمدەیە ماچێکی تەڕ لەو لێوە با جوان ببمەوە
دەستی لەرزۆکم هەتا تێیدایە هێزی بەی گوشین
لێم گەڕێ تاوێ لە باخی سینە میوان ببمەوە
#مکائیل
شێعر: #هێمن
@frini_hast
مێهرەبانی کەی وا ئەبێت؟!
لەگەڵ خۆتدا هەموو شتێکت برد من نەبێ.
#ڕەفێق_سابیر
@frini_hast
بە ئەسپایی تەمەن ڕۆیی، نەهاتی
بەهاری عەهدی خوشبۆیی نەهاتی
وتم هەر هێندە بتبینم کە بێژم:
گرانە دەردی بێ تۆیی، نەهاتی.
#ناسر_حێسامی
@frini_hast
Bêyî te mirin divêm
Bêyî te jiyan navêm
Tu çûyî ez kêmim lawo
#Mem_Ararat
@frini_hast
عشق عزیز من، به چهرهی شادابت فکر میکنم و این نیروی واقعی و امید من است. مراقبِ ما باش. خودت را زیبا، روشن، قوی حفظ کن. خودت را برای خوشبختی آماده کن. این یگانه وظیفهایست که ما داریم. دیگر مرا هرگز از زندگیت بیرون نکن. مرا بپذیر، نه آنطور که تقدیری محتوم را پذیرا میشویم؛ آنطور بپذیرم که انسانی را میپذیریم با همهی ضعفها و قوتهایش. منتظرم بمان. همهچیز را از نو میسازم. خودم را. عشقمان را، میان دستهای تو در امتدادِ این فراق. با کورترین اعتمادها.
مأیوس میبوسمت. ناتوان از کندهشدن از تو.
آلبر کامو
نامه به ماریا، ترجمهی خانلو
@nabayad_mikhandim
لەیلا زانا رۆژی ٣ ئایاری ساڵی ١٩٦١ لە شارۆچکەی سیلوانی سەر بە شاری دیاربەکر لە دایکبووە و ساڵی ۱۹۹۱ بوو بە یەکەمین ژنی کورد کە توانی ببێتە ئەندامی پەرلەمانی تورکیا.
لەیلا زانا بە ھۆی ھەوڵ و ماندوبوونەکانی لە پێناو چەسپاندنی دیموکراسی لە تورکیا، زیاتر لە ٦ خەڵاتی گرینگی جیھانی بە دەست ھێناوە.
ساڵی ١٩٩٥ لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە خەڵاتی ساخارۆفی پێبەخشرا بەڵام بە ھۆی زیندانیبوونی تا ساڵی ٢٠٠٤ نەیتوانی ئەو خەڵاتە وەربگرێت.
خەڵاتی دەزگای رافتۆی نەرویجی بۆ ئاشتی لە ساڵی ١٩٩٤ وەرگرتووە.
ساڵی ١٩٩٦ خەڵاتی ڤاڵدۆستی ئیتاڵی بۆ مافی مرۆڤی وەرگرت.
ساڵی ١٩٩٦ خەڵاتی ئاخنی ئەلمانی بۆ ئازادی رادەربڕین پێبەخشراو.
لە نێوان ساڵەکانی ١٩٩٥ تا ١٩٩٨ کاندیدکرا بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی نوبێل.
لە شاری رۆمای ئیتاڵی رەگەزنامەی فەخری ئەو وڵاتەی پێبەخشرا.
ساڵی ٢٠٠٨ خەڵاتی خوان ماریا باندریسی ئیسپانی پێبەخشرایە.
لە مەڕاسمی سوێند خواردن پەرلمانی تورکیا، لە لەگەڵ شەش پەرلەمانتاری دیکەی کورد بە کوردی سوێندیان خوارد. بەو هویەوە وێڕای هاوڕێیانێ دە ساڵ لە بەندیخانە خران و ساڵی۲۰۰٤ لە ژێر فشاری یەکیەتی ئۆروپادا ئازاد کران.
#لەیلا_زانا
@frini_hast
لە تاریکیشدا دەتبینم
دەستەکانت وەکو جاران ڕێشاندەرن
بێ تۆ من چیم؟
دارێک لە تافی بەهاردا گەڵاکانی وەریون
شەوێک کە مانگ و ئەستێرەکانی
بەجێیان هێشتووە….
#ڕەفیق_سابیر
@frini_hast
شار سیمای ساختە و درۆیە،
عەشقی ڕاست چۆن دەرکەوێ؟
کاتێ هەنگاوت گومان بێ،
چۆن ئەزانی چیت دەوێ؟!
@frini_hast
لەم سنوورانە قەڵسم
گشت لایان لێ تەنیوم.
خۆزگە توانیبام لەنێو
جیهانی بێسنووری چاوانی تۆدا بژیم.
#مارف_ئاغایی
@frini_hast
لەسەر ناوچەوانی زەردی ڕۆژنامەکان
لەسەر بۆرییە نەوتەکان
لە دیواری ئاودەستخانەی مزگەوتەکان
دە ملیۆن جار....
نووسیمان بژی چەوساوە
نووسیمان بژی کرێکار
بەڵام هەموو نووسینەکان ،تەنیا جارێ نەیانتوانی ببنە پاروو
تێر کەن زگی کرێکارێ!
#پەشێو
@frini_hast
بۆ ئەوەی ئاشتی لەدایکبێ...
پێویستە جەنگێکی ڕەش
دژی هەموو کۆشکە سپییەکان
بەرپاکەین.
ئاشقان حەزیان لە بۆنی ئاشتی
و ڕیقنەی کۆترە
نەک گۆرانی فرۆکە.
سۆفیان حەزیان لە جوانی دڕکی
گوڵستانە
نەک بۆنی گوڵی گۆڕستان.
#لەتیف_هەڵمەت
@frini_hast
بە چیت بچوێنم؟
بە ئاسۆی باران؟
بە ماندووبوون و خەون
و تینووێتی ،یان بە داستان؟
بە چیت بچوێنم؟
بە پۆلێک هەتاو؟ بە وڵاتێکی لە خوێندا گلاو؟
یان بە گۆرانی ،بە هەناسەدان،
هەرەس و لافاو؟
تۆ لە بوون دەچیت، بە چیت نەچوێنم...!
تۆ لە نەبوون دەچیت، بە چیت بچوێنم..!
#ڕەفیق_سابیر
@frini_hast
من هیچ ناڵێم.. ئەمیستاکە
تەماشاکە: لە نیشتمانی دەغڵدا
نان چۆن ئەمرێ...
لە نیشتمانی نەوتدا
چاوی چرام چەندە کزە.!
#شێرکۆ_بێکەس
@frini_hast