fzkbeyan_dashband | Unsorted

Telegram-канал fzkbeyan_dashband - فێرگەی بەیان لقی داشبەند

99

زمان ناسنامەی هەر نەتەوەیەکە، پاراستنی ناسنامە ئەرکی هەموومانە بۆ پەیوەندی @Kawe_dashbandi

Subscribe to a channel

فێرگەی بەیان لقی داشبەند

شێعری #بەڵێن

هۆنراوە : #کاوە_داشبەندی

بە دەنگ و دیزاینی مامۆستای ئازیز و ڕێزدار مامۆستا #عومەری_ڕەسووڵی

👇👇👇👇

/channel/kaveh_dashbandi

Читать полностью…

فێرگەی بەیان لقی داشبەند

✅ کورتەفیلمی خولی ڕێنووسی کوردی لە ئاواییی داشبەندی سەر بە شاری بۆکان
🔺کوالێتی 720

🆔 @fzkbeyan_dashband
🆔 @fzkbeyan

Читать полностью…

فێرگەی بەیان لقی داشبەند

✅ دەسپێکی خولێکی دیکەی ڕێنووسی کوردی لە لایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان(لقی داشبەند)

📆 پێنجشەممە، ڕێکەوتی ۶ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی
🔹 بەرپرسی لقی داشبەند: بەڕێز "کاوە داشبەندی"
🔺 وانەبێژ: خاتوو "شادی خەلیل‌بەیگی"

🆔 @fzkbeyan_dashband
🆔 @fzkbeyan

Читать полностью…

فێرگەی بەیان لقی داشبەند

ادبیات به واقع چه کاربردی دارد و آیا ادبیات می‌تواند ذهن یا زندگی ما را دگرگون کند؟

🔰آلن دو باتن، نویسنده و فیلسوف مشهور، به این پرسش پاسخ می‌دهد!
(دو جمله‌ای که از دقیقه "۱:۱۴ می‌گوید فوق‌العاده است.)

@Salehnikbakht

Читать полностью…

فێرگەی بەیان لقی داشبەند

‌‏سڵاو فێرخوازانی خۆشەویست

قوتابیانی ڕۆژانەمان

ئەورۆ سەعات پێنچ ونیوی ڕەسمی لەسەر کلاس تشریفتان هەبێ

قوتابیانی شەوانەشمان سەعات دەونیو ئەوشۆ تەشریف بێنن

کلاسەکان شەو و ڕۆژ لە ڕۆژانی تاک دا دەبێ

Читать полностью…

فێرگەی بەیان لقی داشبەند

‌ یادم بکەن:

لەو دەمەیدا پیاڵە دەدرێن لە پیاڵە
لەو دەمەیدا لێوتان بە بادە ئاڵە

لەو دەمەیدا کۆڕی شادی دەبەستن
لەو دەمەیدا سەرخۆش و مەستی مەستن

لەو دەمەیدا کە دەگرن بازو دەروان
لەو دەمیدا دەس دەگێڕن لە بەروان

لەو دەمەیدا دەس لە بەژنان وەردێنن
لەو دەمەیدا بەرکۆژە دەترازێنن

لەو دەمەیدا گەڕی ڕەشبەڵەگ گەرمە
لەو دەمەیدا دەگوشن کام پەنجە نەرمە

لەو دەمەیدا دۆ دەکەونە خۆڕانان
لەو دەمەیدا کە دەگوشن کوڵمەی ڕانان

لەو دەمەیدا تامەزرۆن لە جێژوانان
لەو دەمەیدا بە خۆوە دەکوشن جوانان

لەو دەمەیدا گڕ دەگرێ مەیلەو تاسە
لەو دەمەیدا تێک هەڵدەنگوون هەناسە

لەو دەمەیدا کە دەمژن شەکرە لێوان
لەو دەمەیدا نەبێ لەمپەر و نێوان

لەو دەمەیدا پۆلی بێریان ڕادەبــرن
لەو دەمەیدا کیژ چاوتان لێ دادەگرن

لەو دەمەیدا گوێ هەڵدەخەن بۆ تارێ
لەو دەمەیدا "ماملێ" دەڵێ قەتــارێ

یادم بکەن، یادی منی دوور وڵات
یادی منی ڕێبواری ڕێگەی خەبات

یادی منی بێبەش لە خۆشی و شادی
یادی منی ســـەوداسەری ئـــازادی

👤شاعر: #مامۆستا_هێمن
📕کتێب: #تاریک_و_ڕوون

🎙 خوێندنەوە: #کاوەداشبەندی


@kaveh_dashbandi

Читать полностью…

فێرگەی بەیان لقی داشبەند

ژینگە جوانی وڵاتێکە بەناو نیشتمان
نیشتمان واتا خۆشەویستر لە دڵ و گیان
با هەموومان پێکەوە
پارێزەری پاراستنی ژینگە بین لە ڕۆژی چوونەدەر بۆ ناو سیرانگەکان.
تکایە پاشماوەکان بەجێمەهێڵن، با ژینگە پیس نەبێ.

🌾🌹🌾🌹🌾🌹🌾🌹🌾🌹🌾
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_شامات
@fzkbeyan_shamat

Читать полностью…

فێرگەی بەیان لقی داشبەند

ڕۆژێکی تایبەت لە خزمەت خەڵکی بەڕێزی ئاوایی گردی قەبران و منداڵە خۆشەویستەکانی ئەو ئاواییە. لەم کۆڕە دۆستانەیەدا بەڵێنمان بە خەڵکی خۆشەویستی ئاوایی گردی قەبران دا کە لە داهاتوویەکی نزیکدا خولی فێرکاریی زمانی کوردی لەو ئاواییە بەڕێوەبەرین، هەروەها بە بۆنەی نەورۆزی کوردەواری کتێبی شێعری منداڵان پێشکەش بە منداڵە ئازیزەکان و کتێبی شێعری خۆم(وەرزی سەوزی شێعر) وەک دیاری و نەورۆزانە پێشکەشی لاوان و خەڵکی بەڕێزی ئاوایی گردی قەبران کرا، پێویستە سپاسی مامۆستای ئایینی و خەڵکی بەئەمەگی گردی قەبران بەتایبەت هاوڕێی خۆشەویستم کاک حەسەنی زەندخان(نامۆ عەمبار) بکەم کە بە باوەشێکی ئاواڵاوە بەرەوپیرمان هاتن.

#فێرگەی_بەیان_لقی_داشبەند

@fzkbeyan_dashband

Читать полностью…

فێرگەی بەیان لقی داشبەند

ڕاپۆرتێک لەسەر ژیان و کارنامەی ئەدەبیی گەورە نووسەری کورد مامۆستا سەلیم بەرەکات


فەیسبوک:
facebook.com/MadyarPub

ئینستاگرام:
instagram.com/titl.bibl.pub

instagram.com/MadyarPub

کەناڵی تێلێگرام:
t.me/MadyarPub

Читать полностью…

فێرگەی بەیان لقی داشبەند

بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی حەلاوەمەلاوە لە لایەن فێرگەی بەیان لقی داشبەند.

#فێرگەی_بەیان_لقی_داشبەند

@fzkbeyan_dashband

Читать полностью…

فێرگەی بەیان لقی داشبەند

🌹 بە ناوی خوداوەندی گەورە و مێهرەبان🌹

خەڵکی بەڕێز و خۆشەویستی ئاوایی داشبەند، وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی هاتنی نەورۆزی 2722ی کوردی و ساڵی تازە لە هەموو ئێوە خوشک و برایانی ئازیزم، هیوادارم خەم و پەژارەو ناخۆشییەکانی ژیانتان لەگەڵ ساڵی 2721 کۆتایی پێ بێ و ساڵی نوێتان ساڵێک بێ پڕ لە بەختەوەری و دڵخۆشی.
هاوشاریانی خۆشەویستم فێرگەی زمانی کوردی بەیان لقی داشبەند لە درێژەی چالاکییەکانی خۆی لە پێناو خزمەتی زیاتر بە زمان و ئەدەبیاتی کوردی و بەرەوپیرچوونی نەورۆزی 2722ی کوردی ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی 25ی ڕەشەمەی 2721(۱۴۰۰) ڕێوڕەسمی حەلاوەمەلاوە بۆ منداڵانی خۆشەویستی ئاوایی داشبەند بەڕێوە دەبا، لەو ڕێوڕەسمەدا لە لایەن فێرگەی بەیان لقی داشبەند بە نوێنەرایەتی هۆگران و لایەنگرانی فەرهەنگ و ئەدەبیاتی کوردی کە لەم هەنگاوە پیرۆزەدا هاودەنگمان بوون کتێبی شێعر و چیرۆکی منداڵان و پۆستێڕی فێرکاریی زمانی کوردی پێشکەش بە منداڵە چاوگەشەکان دەکرێ، تکایە دایک و باوکانی ئازیز منداڵە چاوگەشەکانیان لەم نەورۆزانەیە بێبەش نەکەن و لە ڕۆژی دیاریکراودا لە فێرگەی زمانی کوردی بەیان لقی داشبەند بەشداری ئەو ڕێوڕەسمە دێرینەی کوردەواری بن.

بۆ ئاگاداری زیاتر دەتوانن پەیوەندەی بەم ژومارەیە بگرن.
بەرپرسی فێرگەی بەیانی لقی داشبەند #کاوەداشبەندی
☎️ 09141806049

🏘 شوێن: داشبەند شەقامی حەساربڵاغی فێرگەی زمانی کوردی بەیان لقی داشبەند

🗓 ڕێکەوت: ڕۆژی چوارشەمە 25ی ڕەشەمە

🕰 کات: کاتژمێر 3ی دوانیوەڕۆ تا درەنگانی شەو

#فێرگەی_بەیان_لقی_داشبەند

@fzkbeyan_dashband

Читать полностью…

فێرگەی بەیان لقی داشبەند

بە ناوی خوداوەندی گەورە و دلۆڤان

هاونیشتمانیانی ئازیز و ڕێزدارم بە پشتیوانی بە خودای گەورە و هاودەنگی ئێوەی ئازیز و ڕێزدارم هەنگاوێکمان هەڵێناوە کە بۆ یەکەمجارە لە کوردستانی ئازیزمان بەڕێوەدەچێ و هیوادارین گەر تەمەن مەودای هەبێ و ئەجەل پێشمان پێ نەگرێ ساڵیانی ساڵ ئەم کارە پیرۆزە لە هەموو شار و دێهاتەکانی کوردستانی ئازیز بەڕێوەبەرین و منداڵە چاوگەشەکانی نیشتمان لە خوێندن و نووسین بە زمانی شیرینی دایکی بێبەش نەبن.
ڕێزداران و ئەوینداران و هۆگرانی زمان و ئەدەب و وێژەی کوردی لە درێژەی بەرنامەی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی حەلاوەمەلاوەی نەورۆزی ۲۷۲۲دا توانیمان نزیک بە ۵۰۰ جڵد کتێبی شێعر و چیرۆکی منداڵان و ۳۰۰ پۆستێری فێرکاریی زمانی کوردی بکڕین و بە دەستێکی پڕەوە بەرەو ئەو بۆنە پیرۆز و مەزنە بڕۆین. دیارە ئەوەش نەدەکرا و نەدەکرا جگە بە غیرەت و هاودەنگی و هاودڵی ئێوەی خۆشەویست نەبێ. هەر بۆیە بۆ وەڵامی دڵۆپێک لە دەریای گەورەیی و ڕێزداریتان بە ئەرکی سەرشانی خۆمی دەزانم کە سپاسی تەواوی ئەو خوشک و برا ئازیزانەم بکەم کە بەوپەڕی دڵفراوانییەی بە پێشوازی بیرۆکەکەم هاتن و بۆ ڕاپەڕاندنی ئەم ئەرکە پیرۆزە لە هەموو شارەکانی کوردستان لەم بارودۆخە نالەبارەی ئابووریدا یارمەتیان کردم و ورەیان پێ بەخشیم دەستی یارمەتیتان سەوز و بیر و باوەڕتان هەرمان.و سپاسێکی تایبەتتر بۆ ئەو ئازیزانەی خستیانمە بەر تیری تانە و تەشەری خۆیان و بەو کارە زیاتر ورەیان پێدام و زیاترو زیاتر باوەڕبەخۆییان پێ بەخشیم.
ئازیزان و خۆشەوستانم هەر وەک بۆخۆتان ئاگادارن ئەو کارە یەکەمجارە لە کوردستانی ئازیزمان بەڕێوەدەچێ، ئەگەر کەموکوڕییەک لەم کارەدا بەرچاو بکەوێ ئەوە دەگەڕێتەوە سەر منی چکۆلەتان و پێویستە بۆ ئەوەش داوای لێبووردنتان لێ بکەم.
لە کۆتاییدا جێی خۆیەتی سپاسی دوو شاعێر و نووسەری شێعری منداڵان بەڕێز و هێژا #مامۆستا_محەممەدی_ڕەسووڵنیا لە شاری بۆکان و ڕێزدار و خۆشەویست #خاتوو_هەتاو_خورشیدی لە شاری مهاباد بکەم کە لە کڕینی کتیبەکانیان داشکانێکی باش و بەرچاویان بۆ کردین.

بە سپاسەوە براتان : #کاوەداشبەندی

۱۷ی ڕەشەمەی ۲۷۲۱

#فێرگەی_بەیان_لقی_داشبەند

@fzkbeyan_dashband


@kaveh_dashbandi

Читать полностью…

فێرگەی بەیان لقی داشبەند

#ئاگاداری

فێرگەی زمانی کوردی بەیان لقی داشبەند بە مەبەستی خزمەتی زیاتر بە زمان و ئەدەبیاتی کوردی و بەرەپیرچوونی جێژنی نەتەوەیی کورد، (نەورۆزی کوردەواری) بۆ نەورۆزانە کتێب پێشکەش بە منداڵانی خۆشەویست دەکات.
هەر بۆیە لە خێرخوازان و دڵسۆزانی زمانی کوردی داواکارین لەم هەنگاوە پیرۆزەدا بۆ کڕینی کتێب بۆ منداڵان یارمەتیدەرمان بن.

بە سپاسەوە بەرپرسی فێرگەی بەیانی لقی داشبەند: #کاوەداشبەندی

#فێرگەی_بەیان_لقی_داشبەند


/channel/fzkbeyan_dashband

Читать полностью…

فێرگەی بەیان لقی داشبەند

✅ زمانی زگماکی هۆکاری شاییی بەخۆیی و بەخۆخوڕینی تاق و تاقمی هۆزان و گەلان و هێما و هیم و هەوێنی شوناسی نەتەوەیییە
✍ دوکتوور ئەحمەد ئەحمەدیان(زمانناس و توێژەر).

✅ Zimanî Zigmakî hokarî Şayîbexoyîy u Bexoxurrînî
Taq u Taqimî Hozan u gelan u Hêma u Hîm u Hewênî Şunasî Neteweyîye.

✴️ دووی ڕەشەمە ڕۆژی جیهانیی زمانی زگماکی پیرۆز بێ
#دووی_ڕەشەمە_ڕۆژی_جیهانیی_زمانی_زگماکی_پیرۆز_بێ
#دووی_ڕەشەمە_پیرۆز_بێ #زمان #بەیان #ئەحمەد_ئەحمەدیان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_داشبەند
🆔
@fzkbeyan_dashband

Читать полностью…

فێرگەی بەیان لقی داشبەند

زمــانــے دایڪــے، منــاڵ لــە ڪلتـــوورے
ڪۆمەڵگاڪەے گـــرێ دەدات و شوناســــــے
ڪۆمەڵگای پێ دەبەخشـێ.

Zimanî "Daykî" minaí le Kiltûrî
Komeígakey Girê dedat u Şunasî
Komeígay pê debexşê.

زمانــے دایڪــے یەڪێڪ لــە بەهێزترین
ئامرازەڪانــے پاراســتن و گواســتنەوەی
فەرهەنــگ و پەیوەندییــە
فەرهەنگییەڪانــە.

Zimanî "Daykî" yekêk le Behêztirîn
Amrazekanî Parastin u Giwastineweyey
Ferheng u Peywendîye
Ferhengîyekane.


#ڪورد
#زمان
#بەیان
#ڕۆژهەڵات
#ڕۆژاوا
#باشوور
#باڪوور
#ڪوردستان
#پیرۆز_بێ_۲ی_ڕەشەممە_ڕۆژی_جیهانی_زمانی_زگماکی.🌹

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_داشبەند
@fzkbeyan_dashband

Читать полностью…

فێرگەی بەیان لقی داشبەند

شێرکۆ بێکەس له ڕوانگەی مامۆستا "بەختیار عەلی"ەوە

وتاری مامۆستا بەختیار عەلی بۆ کۆچی دوایی زیندەیاد شێرکۆی مەزن

ئەمڕۆ ١٣ی گەلاوێژ (٤ی ئاگۆست) ساڵیادی کۆچی دوایی ئێمپراتۆری شێعری دنیا شێرکۆ بێکەسی نەمرە.
یادی بەرز و هەرمان🌸
🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋
@sherkoofayagh
@baxtyar_ali

Читать полностью…

فێرگەی بەیان لقی داشبەند

✅ کورتەفیلمی خولی ڕێنووسی کوردی لە ئاواییی داشبەندی سەر بە شاری بۆکان
🔺کوالێتی 1080

🆔 @fzkbeyan_dashband
🆔 @fzkbeyan

Читать полностью…

فێرگەی بەیان لقی داشبەند

گرینگە👇⛔️


د. کەریم قەرەچەتانی: لەیادت بێت كە ئازاری كەمتەرخەمی بە درێژایی تەمەنت لەگەڵتدا دەمێنێتەوە

لە پەیامێکدا بە ناونیشانی "بۆ دایکان و باوکان گرنگە تکایە"، د. کەریم شەریف قەرەچەتانی ئامۆژگاریی دایکان و باوکان دەکات ئاگاداری منداڵەکانیان و ڕەفتار و جۆری یاریکردنیان بن.

ئەو پسپۆڕە پەروەردەیی و دەروونییە، ڕێنماییەکانی لە چەند خاڵێکدا کۆکردووەتەوە و نووسیویەتی:-

"1. كچەكەت ئاگاداربكەرەوە كە نابێت لەسەر قاچی هیچ پیاوێك دابنیشێت با خزمیش بێت.

2. پۆشاكگۆڕین لە بەردەم منداڵێكدا كە دوو ساڵی تێپەڕاندبێ‌ت ڕێگەپێدراو نییە.

3. ڕێگەمەدە بە هیچ كەسێكی باڵغ كە بڵێت من دەبمە هاوسەری منداڵەكەت.

4. كاتێك منداڵەكانت دەچنە دەرەوە بۆ یاریكردن لەگەڵ منداڵانی تردا پێویستە چاودێرییان بكەیت و بزانیت چ یارییەك ئەنجامدەدەن، چونكە هەندێك ڕەفتاری نەشیاو لەنێو منداڵاندا بڵاوبوونەتەوە.

5. منداڵەكەت ناچارمەكە سەردانی هیچ كەسێكی گەورە بكات كە حەزی پێناكات.

6. ئەگەر منداڵەكەت پاشەكشەی كرد لەو چالاكی و یارییانەی كە بەردەوام ئەنجامیاندەدات، پێویستە ئارامگر بیت و هۆكارەكەی لێبپرسیت.

7. پێویستە دایك و باوك بە شێوەیەكی زانستیی گونجاو لەگەڵ ڕەوشت و بەهاكانی كۆمەڵگەدا ڕۆشنبیریی سێكسی بدەن بە منداڵەكەیان، بە پێچەوانەوە لە شوێنی ترەوە بە هەڵە فێردەكرێت.

8. پێویستە دایك و باوك ناوەڕۆكی ئەو فیلم كارتۆنانە ببینن كە ڕێگەدەدەن منداڵەكانیان تەماشایان بكەن.

9. هەوڵبدە لە نزیكەوە چاودێریی ئەو بابەتانە بكەیت كە منداڵەكەت لە ئینتەرنێتدا سەیریاندەكات.

10. منداڵەكەت ڕابهێنە لەسەر گرنگیدان بە پاكوخاوێنیی شوێنە هەستیارەكان و ڕێگەنەدان بە هیچ كەسێك بۆ دەستلێدانیان.

11. لیستێكی ڕەش بنووسە بۆ هەموو ئەو ڕەفتار و شتانەی كە منداڵ لە سنووری ئەدەب دەردەكەن.

12. ئامۆژگاریی منداڵەكانت بكە بە دووركەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ.

13. بە باشیی گوێبگرە بۆ سكاڵای منداڵەكەت دژ بە هەر كەسێك، هەرگیز سكاڵاكانی بە كەم مەگرە.

14. باش بزانە تۆ یەكەمین و گرنگترین هێڵی بەرگریی منداڵەكەتی.

لە یادت بێت كە ئازاری كەمتەرخەمی بە درێژایی تەمەنت لەگەڵتدا دەمێنێتەوە.

كەواتە منداڵەكەت بپارێزە".

/channel/fzkbeyan_dashband

Читать полностью…

فێرگەی بەیان لقی داشبەند

ئاگاداری🔔🔔📣📣📣📢📢



هاوڕێیانی ئازیزم سڵاو شەوتان باش

ئەوشۆ کلاسەکانمان پێک نایە
پێنجشەممە شەو کاتژمێر 10:30
ڕەسمی لەسەر کلاس بن تکایە🙏🙏

بەسپاسەوە

Читать полностью…

فێرگەی بەیان لقی داشبەند

‌ ڕاگەیاندن

هاوڕێیانی خۆشەویست ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان (لقی داشبەند) بە مەبەستی خزمەتی زیاتر بە زمان و وێژەی کوردی، بڕیارە خولێکی فێرکاریی ڕێنووسی کوردی بەڕێوە بەرێ، ئەو کەسانەی تامەزرۆی فێربوونی زمانەکەیانن، بە زووترین کات بۆ نێونووسی پەیوەندی بەو ئایدی و ژمارەیە بگرن.

@Kawe_dashbandi

09141806049

مەدارک:
پووشەی شین یەک دانە
گیرە
وێنەی ٤×۳ دوو دانە
کۆپی کارتی میللی
تێچووی بڕوانامە

فێرگەی زمانی کوردی بەیان (لقی داشبەند)

@fzkbeyan_dashband

Читать полностью…

فێرگەی بەیان لقی داشبەند

کوردستانیانی خۆشەویست

لەمەوبەولا وەرزی میوەی دەنکدار دەگاتێ
وەکوو: ئاڵوباڵوو، گێلاس، قەیسی، هوڵوو، قەڕەڵوو و....

داواتان لێ دەکەین، تکایە تکایە دەنکی میوەکانتان فڕێ مەدەنە نێو زبڵوزاڵەوە.
دەنکەکان بشۆنەوە و ویشکیان بکەن، لەناو دەسماڵ کاغەزییانەوە بپێچن و دەنێو ماشێنێی بنێن.

هەرکات چوونە سەیرانگا، یان، بۆ سەفەر ڕویشتن. ئەگە بتوانن ۷ یا ۱۰ سانت قوڵکەیەک هەڵقەنن و دەنکەکەی بخەنە ژێر گڵ، واباشترە لە قەراغ ئاو بێ، ئەگەر ئاوی لێ نەبوو، کێشە نییە، گرینگ ئەوەیە کە دەنگی میوەکان بگەڕێننەوە باوەش سروشت و لەژێر گڵیان بنێن.

وڵاتی تایلەند لەم دواییانەدا لە نێوان هاووڵاتییانیدا، ئەم هەڵمەتەی ئەبەوشێوەیە وەڕێخستووە و سەرکەوتنێکی بەرچاویشیان وەدەستهێناوە لێی.
ژومارەی داری میوەکانیان لە سروشتدا بەو شێوەیە پەرەی ستاندووە.
تەنانەت مالێزییەکانیش لەم داهێنانە نوێیەدا پشتیوانی تایلەندییەکان بوون و هاوکارییان کردن.
پشتیوانی و یەکگرتوویی لە نێو خەڵکدا بەو شێوەیە کاریگەری باشی دەبێ.

پێکهێنانی چوونەسەرەوەی دارەکان لەناو سروشتدا، بەو شێوە سادەیەیە پێشگێڕەوەیی لە ماندووبوون و بێهێزی خاک، لافاوی بەهێز، ئاڵوگۆڕی هەرێم، ویشکبوونی هەوا و ناپاکبوونی هەوا و بڵاوبوونەوەی تەپوتۆز و...
دڵنیابن پێشگێڕەوەیی دەکات.🍀☘


هاووڵاتیانی دڵسۆز و ژیگەپارێزمان دەتوانن
بە پێشنیاری جوانتان بابەتەکە زیاتر برازێننەوە🌱🍀🌱🍃

لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەرایەتی فێرگەی بەیان لقی شامات، پێشکەشتان دەکرێ.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_شامات
@fzkbeyan_shamat

Читать полностью…

فێرگەی بەیان لقی داشبەند

لاپەڕەی فەڕمی
#فێرگەی_بەیان_لقی_داشبەند لە ئینستاگڕام

تکایە سەردانی بکەن👇👇👇👇
@fzkbeyan_dashband
https://www.instagram.com/p/CbozfIWF4hP/?utm_medium=share_sheet

Читать полностью…

فێرگەی بەیان لقی داشبەند

ڕێوڕەسمی هەلاوەمەلاوە لە ئاواییی «گردی قەبران»ی سەر بە شاری بۆکان، لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان(لقی داشبەند)

❇️ @fzkbeyan_dashband
🆔 @fzkbeyan

Читать полностью…

فێرگەی بەیان لقی داشبەند

‌ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی حەلاوەمەلاوە لە لایەن فێرگەی بەیان لقی داشبەند.

#فێرگەی_بەیان_لقی_داشبەند

@fzkbeyan_dashband

Читать полностью…

فێرگەی بەیان لقی داشبەند

بە کاتی ئامادەبوونی فێرگەی بەیان لقی داشبەند بۆ پێشوازی لە ڕێوڕەسمی حەلاوەمەلاوەی چوارشەمە 25ی ڕەشەمە.

#فێرگەی_بەیان_لقی_داشبەند

@fzkbeyan_dashband

Читать полностью…

فێرگەی بەیان لقی داشبەند

‌ ‌ ✅ ڕۆمانی ئەشکەوتی گەوەرێ بە قەڵەمی خاتوو بەفرین شەڕەفکەندی.

گێڕانەوەی بەسەرهاتی گەورەر و دلێری و بوێری و داوێن پاکی ژنە کوردێک و ئەو تراژدییایەی بەسەر گەوەر دێت کاریگەری لەسەر دڵ و ڕوح و خوێنی دەمارەکانی نووسەر دەبێ و تامەزرۆی توێژینەوە و لێکۆڵینەوە لەسەر ژیانی گەوەری داوێنپاک کە کورپەی دڵی قوربانی داوێنپاکی خۆی دەکا دەبێ.
لە درێژەی لێکۆڵینەوەدا نووسر لەگەڵ چەند ڕووداوێکی پڕ لە ئەوینداری و وەفاداری ڕاستەقینە و کێشە و گرفتەکانی کە دێتە سەر ڕێیان ڕووبەڕوو دەبێتەوە و بە قەڵەمێکی یەکجار بە توانا و هەستێکی پاک و بێگەردەوە دەیاناتە بەرچاوی خوێنەر.
لە ڕۆمانی ئەشکەوتی گەوەردا بە بڕوای من نووسەر خۆی گەوەرێکی قارەمانی دیکەی ڕۆمانەکەیە کە توانیویەتی سەرکەوتووانە هەموو ڕووداوە خۆش و ناخۆشەکان بە قەڵەمێکی بە توانا و زمانێکی شیرین و پاراو بێنێتە بەر چاو و لە هەندێک شوێن زاتی پیسی مرۆڤی بێ ئەمەگ و سپڵە بەو شێوەیەی کە بووە دەربخا.
دیارە لێدوان و باس لەسەر ڕۆمانی ئەشکەوتی گەور قەڵەمێکی بەتوانا و زمانێکی پاراوی دەوێ کە بتوانی تەواوی جوانییەکان و شاکارەکانی کە لەم ڕۆمانەدا گونجاوە باس بکا، بەڵام داخی داخانم نە ئەو قەڵەمم هەیە و نە ئەو زمانە. تەنیا وەکوو یەکەم کەس کە ڕۆمانی ئەشکەوتی گەوەرم خوێندۆتەوە دەتوانم بڵێم کە ئەم ڕۆمانە دەتوانێ لە کتێبخانەی کوردیدا وەک لاپەڕەیکی زێڕین لە مێژووی کوردستان خۆی بنوێنێ و کتێبخانەی کوردی ڕازاوە بکا.
بە نۆبەی خۆم پیرۆزبایی بە خاتوو بەفرینی شەڕەفکەندی دەڵێم و هیوادارم هۆگران و ئەویندارانی ئەدەب و وێژەی کوردی بە پشتگری خۆیان لەم ڕۆمانە جوان و بەنرخە عارەقی ماندوویەتی نووسەری بەڕێز بسڕنەوە و ببنە هۆی هاندانی بۆ خوڵقاندنی بەرهەمی بەپێز و جوانتر.

✍ کاوە داشبەندی
🆔 @fzkbeyan

Читать полностью…

فێرگەی بەیان لقی داشبەند

زمانی هەر هەموو دنیا بزانی
زمانی خۆت نەزانی هەر نەزانی

ئامادەبوونی بڕوانامەی ۲٤ کەس لە فێرخوازانی زمانی کوردی لە لایەن فێرگەی زمانی کوردیی بەیان لقی داشبەند.
هیوای سەرکەوتنی زیاتر بۆ فێرخوازانی خۆشەویستی بەشداربوو لە خولی فێرکاریی زمانی کوردی و تەواوی منداڵانی نیشتمان.

#فێرگەی_بەیان_لقی_داشبەند

/channel/fzkbeyan_dashband

Читать полностью…

فێرگەی بەیان لقی داشبەند

✅ حەزرەتی #هه‌ژار_ده‌فەرمێ:


نه‌ته‌وه‌یه‌ک که‌ پارێزگاری زمانه‌که‌ی خۆی بێ، وه‌کوو دیلێکه‌ که‌ کلیلی زیندانه‌که‌ی له‌ گیرفاندا بێ.

هه‌ر کات هه‌لومه‌رجی ئه‌وه‌ی بۆ ڕه‌خسا، ده‌توانێ خۆی ڕزگار بکا.

به‌ڵام: نه‌ته‌وه‌یه‌ک که‌ گرنگیی نه‌دا به‌ زمانی خۆی وه‌کوو دیلێکه‌ که‌ کلیلی زیندانه‌که‌ی له‌ ده‌ست دوژمنه‌که‌یدا بێ.

بۆیه‌ چۆک داده‌دا و ورده ‌ورده‌ له‌نێو زمان و فه‌رهه‌نگی باڵاده‌ستدا ده‌توێته‌وه‌.

#پیرۆزبێ_۲ی_ڕەشەممە_ڕۆژی_جیهانی_زمانی_زگماکی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_داشبەند

🆔
@fzkbeyan_dashband

Читать полностью…

فێرگەی بەیان لقی داشبەند

✅ زمانے زگماڪے خوێنے ناو شادەمارەڪانے جەستەے نیشتمانە

✅Zimanî Zikmakî Xiwênî naw Şademarekanî Cestey Nîştimane.

#عەزیز_وەلیانے
۲ے ڕەشەمە ڕۆژے جیهانیے زمانے زگماڪے پیرۆز بێ
#دووے_ڕەشەمە_ڕۆژے_جیهانیے_زمانے_زگماڪے_پیرۆز_بێ
#دووے_ڕەشەمە_پیرۆز_بێ #زمان #بەیان

🆔
@fzkbeyan_dashband

Читать полностью…

فێرگەی بەیان لقی داشبەند

زمانے دایڪــے دەورێڪے زۆر گرینگے لە
بیچمگرتنے بیــر و هــزر، ســۆز و جیهــانے
واتایـــے ئێمـــەدا هەیــە، چــون منــاڵـےگرینگترین قۆناغــے ژیانے ئێمـەیـە.

Zimanî Daykî dewrêk zor Girîngî le
Bîçimgirtinî Bîr u hizr, Soz u Cîhanî
Watayî êmeda heye, Çun Minaíî
Girîngtirîn Qonaxî
Jiyanî Êmeye.

زمانے "دایڪیے" ئێمـــە زمانێڪە ڪــە
بــــۆ بیرڪردنـــەوە، وێناڪردن و
دەربــڕینــــے هەسـت و ســۆزەڪــان
ڪەڵڪے لــێ وەردەگــرین.

Zimanî "Daykîy" ême
zimanêke ke Bo Bîrkirdinewe,
Wênajirdin u derbirrî Hes u Sozekan
Keíkî lî Werdegrîn.

#زمان
#کورد
#کوردستان
#ڕۆژهەڵات
#ڕۆژاوا
#باشوور
#باکوو

#بەرز_و_پیرۆز_بێ_‌۲ے_ڕەشەممە_ڕۆژے_جیهانے_زمانے_زگماڪے
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_داشبەند
@fzkbeyan_dashband

Читать полностью…
Subscribe to a channel