لێکۆڵینەوە:
کۆمەڵگای کوردی لە رۆانگەەی شەرەفخانی مێژوونووسەوە
لە نوسینی ئیسماعیل مەحموودی
بۆ هەر تاکێکی کورد پێویستە ئەو بیست و چەند دەقەیە، کە کۆی زەحمەت و لێکۆڵینەوەی ڕێزدار مەحموودی سەبارەت بە رۆانگەەی یەکەم مێژووی نوسی کورد لەسەر کورد و کۆمەڵگای کورد، گۆێ بیس بێت.
وتەکانی مامۆستا هەژار موکریانی لسەر ئەو بابەتە لەکۆتایی تۆمار کراوە و هيوادارم کەڵکی هەبێت.
ڕێگاپادکەست
@KABANMUKRYAN2721
زۆر بهداخهوه ! لهم رۆژگارەدا حاڵی کردن و قەناعەت پێهێنانی موسلمانێک لە سهر ئیسلام زور سختتره له قانیع کردنی کافرێک .
مستەفا مەحموود - بیرمەندی عهڕهب
@KABANMUKRYAN2721
هەتا سواری ئەسبی خەڵکیت؛ هەر پیادەی!
تا ساڵی۱۹٦۵ واتە بەر لە شوڕشە مەزنەکەی مارتین لۆتێرکینگ؛ لە ئامریکا یاسایەک هەبوو بە ناوی جیمکروو، کە لە زورێک لە ناوچەکانی ئەمریکا بەڕێوە دەچوو. بەپێی ئەم یاسا، ڕەشپێستەکان مافی ئەوەیان نەبوو کە لە شوێنەکۆمەڵایەتییەکان وەک هوتێل، باس، فێرگە، چێشتخانە و شوێنەکانی دیکە کەڵک وەربگرن. چون بە هۆی ڕەگەزپەرەستی، سپیپێستەکان خۆیان بە هاوشانی بۆرەپیاوی ڕەشپێست نەدەزانی. لەهەر شارێک بۆ ڕەشپێستەکان تەنیا چەند شوێنێکی دیاریکراو هەبوو.
پیاوێکی پۆستچی بۆ ماوەی سی ساڵ کتێبێکی بڵاو دەکردەوە بە نێوی Green Book کە ئەو شوێنە گشتیانەی کە ڕەشپێستی کڵۆڵ بتوانی دوور لە توندوتیژی ڕەگەزپەرەستی مرۆڤخۆر، کەڵکی لێ وەربگرێ، تێدا دیاری کرابوو. هەر بەو ناوەش فیلمێک دروست کرا لەسەر ژیانی ڕاستەقینەی پیانیستێکی ڕەشپێستی ئەو سەردەمە، کە زۆر شارەزای ئاسەواری "بێتۆڤێن" و "ڕۆبێنیشتاین" و "شۆپێن" بوو. ئەو پیانیستە بانگهێشت دەکرا بۆ هۆڵە شکۆدارەکان و هوتێلە ئەعیانییەکان و بۆ سپیپێستەکان پیانۆی دەژەند. کەچی هەر بەپێی هەمان یاسا مافی چوونە ئاودەستی ئەو شوێنانەی نەبوو و دەیانگوت بۆ خۆت لە پاڵ دێوارێ، بن دارێ، کەندەڵانێک دانیشە. واتە هونەرەکەیان ئەویست نەک خۆی. ئەو لەنێو بێگانە وەکوو مرۆڤ جێگەی نەبوو، لە هەست و هونەر و دابونەریتی هاوڕەگەزانی خۆشی، بێگانە کەوتبوو.
گرنگی کاری مارتین لۆتێرکینگ ئەوە بوو کە بە وتار و کردەوە ئەو جۆرە کەسانەی تێگەیاند؛ تۆ کە ئاودەستخانەیێک پێ ڕەوا نابینن، ئیتر شۆپێنی چی؟ و بتۆڤێنی چی؟ پێش لەهەموو کارێ، ئەو بیرۆکەی کە خۆیان لە سپیپێستەکان بە کەمتر بزانن لە مێشکیاندا سڕیەوەو وتی یەکسانی و بەرابەری ئینسانەکان یەکم قانوونی مرۆڤایەتییە. کەلتوور و هونەری خەڵکانی تر بناسن بەڵام پێشتر دەبێ خۆتان بناسن. لۆتێر کینگ بەو شێوە یاسای جیمکرۆی، هەڵوەشاندەوە، ئەگەرچی گیانی پیرۆزی لەو ڕێگایەدا بەخت کرد.
زۆرێک لە خوێندەوار و شاعێر و نووسەر و هونەرمەندی ئێمە، لە خزمەتی کەلتوور و هونەری خۆمان نین و ماڵی دراوسێ ئاوەدان دەکەنەوە. تەنیا وەک وێنەیێک لە سەدان: نەمر یاشار کەماڵ لە وتووێژێکدا سەبارەت بە شاکاری "ئینجە مەمەد"لێی دەپرسن کە چۆن توانیت ئاوەها کاراکترێکی مەزن بخولقێنیت؟ وتی من نەمخولقاند بەڵکوو دیم. خاڵۆی خۆم بوو کە دژ بە زوڵمی عەسکەر و ژاندارم ڕاپەڕی بوو. من تەنیا ناوەکەیم کرد بە تورکی! سەیری ئەو قوڕبەسەرییەی ئێمە: چیرۆکی ژیانی کوردێکی دژ بە زاڵم، بە تورکی بنووسی و ببێ بە کاندیدی خەڵاتی نوبێلی ئەدەبی بۆ ئەوان. بەڵام کاتێ یاشار کەماڵ وەکوو کوردێک باسی زۆرلێکراوی گەلەکەی خۆی کرد چەندین جار تووشی زیندان و ئاوارەیی هات.
ئێمەی کورد چوونکا بە بیری کوردی پەروەردە نەکراوین، بڕوامان بە خۆمان نییە، شاڕەزای زمان و کەلتوور و ئەدەبی خۆمان نین. کاتێ باسی بێخەبەری لە زمان و هونەری کوردی و هۆگریمان بە فەرهەنگی بێگانەوە دەکرێ، دەڵێن لەلای ئێمە هونەر سنووری بۆ نییە و ڕاستیەکان بە هەر زمانێک بێت بۆ ئێمە جیاوازی نییە و...
خۆ دیارە ئەو قسە بۆ خوداپێداوان ڕاستە بەڵام تۆ خەرێکی خۆت لەبیر ئەکەی، لە خۆت بێگانە دەبی، کەلتوور و زمان و هونەری خۆت لە ناوچووندایە و تۆ هیچ هەوڵێکی بۆ نادەی(ئەگەرچی بێ سنووری هونەرمان لە ژیانی ئەحمەد کایا دێ کە هەتا پاڕیس درێژەی هەبوو).
لاوێکی خۆمان دەنگی تەواوی ئەو کەسانەی کە لە سەد ساڵی ڕابردوودا، گۆرانی "مرغ سحر" یان چڕیوە لە فایلێک کۆ کردۆتەوە. وتم حاشا لە گەورەیی ئەو گۆرانییە ناکرێ؛ بەڵام ئاخۆ حەسەن زیرەک کە دەڵێ: کوردەلێ فەلەکە، برادەرینە فەلەکە، ئەوە گەمیەو لە بەحرانم دەگەڕێتەوە، کەلەکەو لە چۆمانم دەگەرێتەوە، لە عالەمی خۆدایەو لە منی هەژار بەتاڵان دەچێتەوە... شیوەنی کامین دڵسووتاوی کوردە؟ وتی هەر مانا ڕواڵەتیەکەشی تێناگەم.
ناسینی ئەدەب و هونەری خەڵکانی تر نەک هەر خراپ نییە بەڵکوو پێویستیشە. مامۆستا نالی ئەگەر دەستەڵاتی بەسەر زمانەکانی تردا نەبوایا ئەوەندە شێعری بەهێز نەدەبوو. مامۆستا مەولەوی شێعری شاعیرانی فارسی وەها وەرگێڕاوە سەر هەورامی، پیاو سەری سڕ دەمێنێ. دیارە ئەوان هونەر و ئەدەبی گەلانی تریان باش ناسیوە بەڵام لەوان باشتر زمان و ئەدەبی خۆیان ناسیوە.
خزمەتی بێگانە و لەخۆ نامۆبوون چارەی دەرد نییە ،خودی دەردەکەیە. کوردی خۆبەکەمزان دەبێ بزانێ پادشای جەهەنمی خۆی بێت باشترە لە نۆکەری و کڵفەتی بەهەشتی خەڵکی.
عیسا ئەحمەدی ۱۴۰۲/۰۷/۱۸
@KABANMUKRYAN2721
/channel/+pjv3kPHzaCxkNmZk
بەستەری
کۆڕی کابان کە بە بەشی ڕوانگەی کاناڵی کابان گرێدراوە .
▪️شیوەنی ڕەنگ▪️
واهەمیسان کۆچی یارانی قەدیمیم کەوتە یاد
ئەو کەسانەی وا لەبۆ ئەو میللەتەی بوونە نماد
ئەوکەسانەی وا بە پێنووس و بەشیعر و شکڵ و ڕەنگ
سەبتیان کردوون لەمێژوو، گەورەیی زاگڕۆس وماد
داخەکەم داخێ لە دڵمایە کەوا لەم عەسرەدا
جەوهەر و شیعر و هونەر بازاڕی هێندێ بوون کەساد
مەرگی ڕەنگە و شیووەنی شیعرە و ئەوا گەل هاتوو ون
شین بگێرن گشت لە گەڵ ئاسارەکانی شێرە زاد
موستەفایێ هەلبژێراوی گەل و خزم و کەسان
گەر لە بیستوونی دڵا سەد نەخشی کێشا وەک فەراد
شاری بۆکان تازیەبارە و یەکشەوەش ماتەم بەسەر
کوا حەقیقی و ئەفخەمی و نووری بکەن لەو عەسرە، یاد
یادی گەورەو ناودارانی موکوریان تا ئەبەد
هەر لەیادان دا دەمێنێ و میللەتیش نایدەن بەباد
ڕاستە ڕۆیشتن، بەڵام خۆ شوێنەواریان ماوە هەر
شوێنەوارێ هێند مەزن مێژوو بکا پێی ئیستناد
خۆ بە تایبەت نەقشی نەققاشانی وەک کاک مستەفا
سەبتە وەک مێژوو لە قەلبی باسەواد و بێسەواد
کۆچی یاران سەختە ئاسۆ دڵنیابە خاکی مە
یادی یارانی قەدیمی هەر دەکەن کەم نا! زیاد
ئاسۆ
بۆکان 16 7 02
-----------------
س؛ جامعە_كوردهای_مقيم_مرکز
@KABANMUKRYAN2721
"بۆ براوەی خەڵاتی ئاشتی"
-------------------------
دوێ شەو
کوندەبوویەک
بە مۆسیقای نەگبەت
لە جەژنی ساڵوەگەڕی لە دایکبوونی شەیتان
بە بەندیخانە و برین و خوێن
خۆی ڕازاندەوە و
شەڕی کردە دیاری و
سەردانی بەزمی مەرگی کچێکی کوردی کرد...
دوێ شەو
نەرگیسێکی بێ سەر و شوێن
لە وڵاتی شەو و باران و پاییز
بە شەقارتەی چرۆ و قەڵەم
چرای مەرگی ئیزرائییلی هەڵکرد...
دوێ شەو
تاریکایی توند ڕاچڵەکا و
کیژێک مرد و کیژێک له دایک بوو...
دوێ شەو
شەیتان
سێ جار جەڵتەی لێدا...
دوێ شەو
گوڵە نەرگیس چرۆی کرد و
چرۆ بوو بە تاج و
تاج بوو بە خەڵات و
خەڵات بوو بە شانازی و
شانازی هەڵکشا سەر
قژی شاژنی وڵاتی ئاشتی...
-----------------------
زریان
مەهاباد
١٤ ڕەزبەری ٢٧٢٣
س؛ ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@KABANMUKRYAN2721
بڵێی بێمەوە
وەکوو شــەوبا
بە بسکتدا بشنێمەوە
یان بڕۆم و
وەکوو مۆمێک
بە ئازاردا بتوێمەوە
"سوارۆ"
8ی خەرمانانی 1402ی هەتاوی
@KABANMUKRYAN2721
فەلەستین و كورد
لەناو دنیای عەڕەباندا هیچ دەوڵەتێک بەقەد فەلەستین دژی میلەتی کورد نەوەستاوە.
@jnanipesheng
👧🧒🏻ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی منداڵانە
با هەموومان لە ئێستاوە منداڵەکانمان بە ئەلفبێی کوردی ئاشنا کەین؛ منداڵان داهاتووی کوردستانن.
🔆ئەلفبێی کوردی تایبەت بە فێرکاری منداڵان بە مۆسیقایەکی شاد و چێژبەخش😍
س؛فێرگەی زمانی کوردی
@KABANMUKRYAN2721
زۆر شت لە ژیاندا دەتوێنەوە
بووکەبەفرینە لە بەر تاو
بەستەنی لە نێو زار
سەهۆڵ لە دەرەوە
و من لە بەر چەڵەمەی ژیاندا رووبەرووی ژن و منداڵم
هەر ڕۆژ دەتوێمەوە شتێکی وام نەماوە تەواو بم .
بیکاری هەموو کەس دەکاتە ئاو
فەخرەدین ئەحمەدی سەوادکوهی
وەرگێران لە فارسێوە ؛ سینا
@KABANMUKRYAN2721
هەموو بەیانییەک بە چۆڕەی بسکی کیژانی مەریوان شین دەبمەوە، دەحەسێمەوە...
هەموو ئێواران بە دڵۆپدڵۆپی هەنیەی کوڕانی سەردەشت و بانە دەبووژێمەوە...
هەموو شەوان گەڵاکانم بە نەرمەئاهەنگی سەربەستیی ئاو و خاک دەلەرێنەوە...
مامۆستا عەزیز وەلیانی
س؛ ez_min@
@KABANMUKRYAN2721
⚫️ تصویری زیبا از خوشههای چند کیلویی انگور سردشت که شهرت جهانی داره
🆔 Join ➣ @hewal
🌐www.hewal.ir
🗓️ 1402/07/18
زمین های فلسطینی ها را یک ایرانی به یهودی ها فروخت!
کارشناس ارشد حوزه غرب آسیا: انگلیسی ها سید ضیاءالدین طباطبایی را به فلسطین بردند. فلسطینی ها به واسطه سید و مسلمان بودن سید ضیاء زمین ها را به او فروختند و او هم زمین ها را به یهودیان فروخت!
س؛آستانەسیتی
@KABANMUKRYAN2721
گــۆرانــی و مهقام
حەبیبم وەی وەی حەبیەخان تۆم گوڵە سوورەی لە باخان
بەفری سەر لووتکەی شاخان تازە بووکی ناو دیواخان
بۆت نەمام لە دەرد و داخان دیمەن وێنەی چراخان
بەسە تا کەی بەقوربان مەمکۆژە بە ئێش و دەردان
تا کەی وێڵ و سەرگەردان کێو و دەشت و هەردان
کوا بەڵێن و شەرت پەیمان لەسەر چی بووی پەشیمان
حەبیبم وەی وەی حەبیەخان تۆم گوڵە سوورەی لە باخان
بەفری سەر لووتکەی شاخان تازە بووکی ناو دیواخان
بۆت نەمام لە دەرد و داخان دیمەن وێنەی چراخان
جا چۆن نەڕژێ سەیلی سرشکم وەکوو باران
چۆن هەر وەکوو یەعقووب نەبمە شۆرەی شاران
لەو یوسفە پرسیومە لە بێگانە و یاران
هەرگیز نیە سۆراخێ لە هیچ لاوە دڵی من
تا ئەو ڕۆژەی بمێنم خاوەنی شەرت و بەڵێنم
بە هۆی تۆوە دەخوێنم تۆی هەوێن و ڕێنوێنم
تۆی دەمار و ئێسک و خوێنم کزەی جەرگی بەخوێنم
حەبیبم وەی حەبیەخان تۆم گوڵە سوورەی لە باخان
بەفری سەر لووتکەی شاخان تازە بووکی ناو دیواخان
بۆت نەمام لە دەرد و داخان دیمەن وێنەی چراخان
@KABANMUKRYAN2721
لەو کاتەدا کە کۆیلایەتی لە ئەمەریکا باو بوو، ژنێکی ڕەشپێست بە ناوی هاریت گرووپێکی بە شاراوەیی پێک هێنابوو و کۆیلەکانی بە هەڵاتن دەدا. دوای چەندەها ساڵ لێیان پرسی کە قوورسترین هەنگاو لەم ئیشەی تۆدا چی بوو؟
دوای بیرکردنەوەیەکی قووڵ کوتی: قانیعکردنی کۆیلەکان بەوەی کە کۆیلە نین و دەبێ سەربەخۆ بن.!!
@KABANMUKRYAN2721
بیست و دوو ساڵە ئەمن خەریکی خوێندنم . لەم قوتابخانە بۆ ئەو قوتابخانە لەم زانکۆ بۆ ئەم زانکۆ لەم شار بۆ ئەو شار لەم بەشی خوێندن بۆ بەشی دیکە . بیست و دوو ساڵە سترێسی دەرس و زانکۆ و تاقیکاری لە سەر دڵ و ڕۆحم قورسایی دەنوێنێت.
زۆر جار ترسی ئەوەم هەیە بە هۆی بیر و بڕواکانمەوە بخرێمە بەندیخانەوە و دەستدرێژیم بەسەردا بکرێت بەڵام ئەو سترێسەی بە هۆی ئەم دەرسە قۆڕ و پڕ و پووچانەوە دەچێتە جەرگمەوە لە بەرابەر ئەو ترسەی بۆ خەبات و موبارزە لە پێناو بیر و بڕوامدا هەمە بەڕاستی سەرە دەرزیێکیش نییە. دەستدرێژی هەر ئەوە نییە شواڵەکەت کەنن، لە نێو ئەم لاپەڕانە بیست و دوو ساڵە دەستدرێژی بە ڕۆح و هزر و هەبوونم دەکرێت. بیست و دوو ساڵە کتێبگەلێکم پێ ئەخوێننەوە کە تەنیا شتێک وا تێدا نییە کۆمەڵگە و مێژوو و مرۆڤ و جوگرافیا و هزری خۆتە.
من بۆ بیست و دوو ساڵە ڕێگای خوێندنم گرتە پێش؟چونکوو وەک کچێک لە چینی کرێکار لە کۆمەڵگایێکی نەخوێندەوار و پیاوسالار و دواکەوتەی کوردەواریدا گەر نەمخوێندبایێت دەبا چ ڕێگەیێکم بۆ ئازادی و هەڵاتن لە ماڵ و وەدواکەوتنی بیرەکانم بگرتایێتە بەر ؟ من و زۆرێک لە کچەکانیتری ئەم مێگەلە کە پێ دەڵێین کۆمەڵگە لەبەری ئەوەی دڵمان خۆش دەبێت بە وشەی کۆمەڵگە، خوێندن تەنیا ڕێگەی هەڵاتن لە زیندانەکانی ماڵە.
بەڵام پاش بیست و دوو ساڵ یەخسیر بوون لە پێکهاتە زانستیەکاندا ئێستە ئاواتەخوازم زەمان بگەڕێتەوە دواوە و ئیتر هەرگیز نەڕۆمە زانستگا و لەو پرۆسەی هیچستانەدا خۆم بیست و دوو ساڵ کەر نەکەم و فریو نەدەم.
ئیتر بەڕاستی شەکەتم شەکەت. ئەم سیستمی خوێندنە هیچ غروورێکی پێوە نەهێشتین. زۆر جار بە سەر دایک و باوکمان دەقێڕێنین بەڵام بەرانبەر بە کۆمەڵێک گەمژە کە کەر و کۆپان لێک جودا ناکەنەوە و تەنیا بە جاشیگەری و خەیانەت و فرۆشتنی حەقێقەتەکان کراون بە مامۆستای تۆ، ناڵێین تۆ دەڵێین ئێوە. ناڵێین تۆ وتت دەڵێین ئێوە فەرمووتان. بەڵام لە هەموو عومرم جارێک نەمگوت دایە تۆ فەرمووت . جا جەنابی وانەبێژیش، گووت دەرخوارد بدات ناوێری فزە بکەیت و دەبێ بڵێیت ڕاست دەفەرموون جەنابی دوکتۆر.
دەمەوێت سەر بکەم بە زبڵدانی شارەکەمدا و ئەوەی خوێندوومە بیڕێشمەوە و دانیشم ئەو ڕێگایە بگرمە پێش کە شاملوو بە پێنج کلاسی خوێندن گرتیە بەر کە بەختیار عەلی بە دیپلۆمێک و فرووغ بە چەند کلاسی خوێندن گرتیە پێش . بەڵام ماڵی وێرانم نیوەی عومر ڕۆیشت و ئینجا زانیم لە چ گووخانەیێکدا خەریکی لاقەفرتێم.
لەم گووخانە بمکێشنە دەرێ ئەی خوداکانی ئاشتی و حەقێقەت.
سۆما حەبیبە
@jnanipesheng
خەرمانی وشەی کوردی
@Goli_res
ژیلا حسەینی
@Jilahosaini
دەنگە پەڕتووک
@avindaripartok
پڕۆکسی کوردی
@MTProxyKurdi
مۆسیقای کورمانجی و سۆرانی
@Kurdistan_Music2
ڕستەی جوان
@rstayjoan
مەکۆی ئەدەبی کوردی
@Mekoy_Edebi_Kurdi
فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی
@farhangijin
سکاڵای دڵ
@xoozgaa
ژنانی پێشەنگ
@jnanipesheng
شێعر و وشە
@zhyan_kord
کابان_ڕۆمان و بەسەرهات
@KABANMUKRYAN2721
کازیوەی شێعر و گۆرانی کوردستان
@kaziveh2525
دێرینەی شێعری کوردی
@trupkirezgari
هۆنراوەکانی مامۆستا مەلەکشا
@meleksha
فیراق
شێعر ؛ جەلال مەلکشا
دەنگ ؛ هانی موجتەهیدی
من که سووتاوی فیراقم، ئیتر ئاوم بۆ چییە
خەزنەداری گەنجی عیشقی تۆم، دراوم بۆ چییە
کەم بە شمشێری برۆ قەسدی دڵی زارم بکە
من شەهیدم، تیخی تیژی تازەساوم بۆ چییه
من بە بەدناوی لە دنیادا بەناوبانگم بەڵام
یاد و ناوی تۆم لە دڵ بێ، بانگ و ناوم بۆ چییە
وەک پڵنگی جەنگەڵی عەشقم بە سەربەستی دەژیم
زوڵف و چاوی تۆم هەبێ زنجیر و داوم بۆ چییە
ئەم جیهانە چۆڵ و هۆڵ و من غەریبێکم نەناس
#نیشتمانی_خۆم_دەوێ_دنیای_گڵاوم_بۆ_چییه
من لە تەنیایی گەلێ تەنیاترم لەم شارەدا
ماڵی خەم هەر ئاوەدان بێ ژاوەژاوم بۆ چییە
بۆ فەرامۆشی بەرەو مەیخانە ڕاکێشم مەکەن
مەست و کەیلی ساغەری عەشقم شەراوم بۆ چییە
من کە پەیمانم لەگەڵ ڕۆحی هەتاوا بەستووە
ناز و خەمزەی وردە تیشکی ناوبەناوم بۆ چییە
من موریدی حەزرەتی پەروانەم و غەرقی گڕم
نووری ڕوخسارم دەوێ شەمعی شکاوم بۆ چییە
مامۆستا مەلەکشا
@KABANMUKRYAN2721
سلام
این اسامی را همه میشناسند
ژوزف استالین
فرانکلین روزولت
وینستون چرچیل
چیانگ کایشک
شارل دوگل
آدولف هیتلر
هیروهیتو
بنیتو موسولینی
اینها نامهای فرماندهان جنگی بودند که تلفات کشته شدگان نظامیاش بیش از ۱۶٬۰۰۰٬۰۰۰ سرباز و تلفات شهروندان عادی آن بیش از ۴۵٬۰۰۰٬۰۰۰ نفر بود.
هیچ کدام از این فرماندهان در آن جنگ کشته نشد.
جنگها توسط بیشرفترین و کثیفترین انسانها آغاز و مدیریت میشود،
در آن جنگها، باشرفترینِ انسانها و بیگناهترینِ آنها کشته و مجروح خواهند شد.
برخی از کشتهها، کودکانی هستند که نه معنی جنگ را میدانند و نه میتوانند آنرا بنویسند.
چه غم انگیز است، کسانی در جنگها کشته میشوند که هیچ دخالتی در آغاز جنگ ندارند و در پایان جنگ، آنها از اولین فراموش شدگان خواهند بود.
مزبان حبیبی
هفتم فروردین نودوشش
♦️ایران در زبان فارسی خلاصه نمیشود: انحصارگراییی زبانی محکوم است
✍ حسن محدثیی گیلوایی
صاحبان روزنامهی هم میهن موظف اند از بخش وسیعی از مردم ایران عذرخواهی کنند. در صد بسیار بالایی از مردم ایران غیر فارسیزبان اند. ایران در زبان فارسی خلاصه نمیشود. کردها و ترکها و عربها و بلوچها و ترکمنها و بسیاری دیگر از مردم در سراسر این قلمروی ایران نام، زندهگی میکنند و ایرانی هستند و فارسیزبان نیستند.
ایرانگراییی انحصارگرا ایدهیولوژیای ضد انسانی و تبعیضآمیز است. نویسنده علیه تبعیض شعار داده است اما همزمان سخن تبعیضآمیز زیر را نوشته است: "ایران یعنی زبان فارسی."
منتظر عذرخواهیی صاحبان روزنامهی هممیهن و خود نویسنده از مردم ایران هستیم.
@Dengikurdistan