kabanmukryan2721 | Unsorted

Telegram-канал kabanmukryan2721 - کابان

3780

🔻کابان کاناڵێکی خۆماڵیی فەرهەنگی ، ئەدەبی و کۆمەڵایەتییە کە زۆرتر دەپەرژێتە سەر چیرۆک و ڕۆمان و هەروەها بابەتگەلی دیکەی کۆمەڵایەتی و هونەری و ... بەڕێوبەر @MTMUKRYANMK

Subscribe to a channel

کابان

چەند زستانی تر تێدەپەڕێت نازانم
ئەما جارێکی تر هاوین نایەتەوە ناخم

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

سەنگەسیر و بێ‌برقی و شەوی پاییز
📸 ڕۆژین

مەهاباد ـ باغی سمایل‌ئاغا
٢٢ / ٩ / ١٤٠٣

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

کلیپێکی خۆش

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

بەیانیتان باش

ئاوری ١٥٥٢ ساڵەی شاری یەزد

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

🌐 بنکەی فەرهەنگی هونەریی موکریانی مەهاباد بەهاوکاریی زانکۆی کوردستان بەڕێوە دەبات؛

فێستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی کوردی(مەهاباد 1404)

مەرجەکانی بەشداری:

1- قەبارەی هەر چیرۆکێک لە 2000 تا 4000 وشە پێک هاتبێت.
2- چیرۆکەکان بە یەکێک لە زارەکانی زمانی کوردی بێت.
3- بە فایلی pdf و لە کۆمەڵە فۆنتی bahij کەڵک وەربگرن.
4- نووسینی نێوی گەورە و بچووک، شوێنی نیشتەجێ‌بوون، ژمارەی پەیوەندی و ژمارە میللی نووسەر پێویستن.
5- لە هەر نووسەرێک تەنیا یەک چیرۆک وەردەگیرێت.
6- چیرۆکەکان پێشتر لە هیچ گۆڤار و کتێبێک‌دا چاپ و بڵاو نەکرابنەوە.
7- لە دەرەوەی ئەو مەرجانەی سەرەوە چیرۆک وەرناگیرێت.


- دوایین دەرفەت بۆ ناردنی چیرۆکەکان 20ی ڕێبەندانی 1403ی هەتاوی
_ چیرۆکە هەڵبژێردراوەکان خەڵات دەکرێن
- چیرۆکەکان بە نیشانی ئەو ئیمەیلە یا ئەو ئایدی تێلێگرامە بنێرن.

ئیمەیل: chirokikurdifestival@gmail.com
ئایدی تێلێگرام: slain64@
ژمارەی پەیوەندی : 09369320720

🆔 @binkemukrian

Читать полностью…

کابان

ڕۆحێکی هاڕیاو

هەر لە دوورەوە ناسیمەوە، ئەویش لە وڵاتی غەریب. زۆر دڵنیام کە هەڵە ناکەم. ئاخر باسی شێوە و قیافە نییە. ئەوجۆرە کەسانە، دیارە ساڵەهای ساڵە هێمای دەرد و ئازارن. چوومە پێشەوە و لە ئامێزم گرت. کەچی بە زمانی بێگانە وتی ناتناسم، لێت تێ ناگەم. وتم ئاخر ماڵ کوێرەوە بوو؛ تۆ وەکوو گای مارۆ لەنێو هەزاران دیاری، چۆن دەکرێ نەتناسمەوە؟ کەچی هەر دەیگوت چی دەڵێی؟ من لێت تێ ناگەم. توند دەستی ڕاستیم گرت. وتم ئەوەش بەڵگە، ئیتر واز لە فڵتەفڵتی بێگانە بێنە.

سەردەمی بەندیخانه، سەرۆکی زیندان لەپێش چاوی هەموومان دەستی ڕاستی ناڵ کرد. هێشتا جێگای بزمارەکان مابوو. ئەوە یەکێک لە سەدان ئەشکەنجەی لە ڕادەبەدەر بوو کە بەسەریاندا هێنا. لەو ساڵانەدا لەنێو دەرد و بێدەنگی، ئێمە بە هەزاران جۆرە مردن ژیاین.

زۆر بە ئارامی سەری زل و ملی باریکی وەکوو تەشی هێنا پێشەوە و وتی ڕاپۆرتم لێ نادەی بێن و بمگرن؟ وتم: بابان کڵۆڵ؛ ڕاپۆرتی چی؟ بە کێ؟ خۆ ئێمەومانان کە گیانمان دەربرد و لە زیندان هاتینە دەر، ڕوومان لە هەندەران کرد. پاشانیش کە وڵات شۆرشی بەسەردا هات. ئەوانەی کە ئێمەیان ئازار دەدا، ئێستا خۆیان کونەمشکیان لێ بووە بە عەمارەت. پێستیان لە پێستی دەڵەک بەقیمەتترە.  وتی دەترسم، نەوەک ئەوەش پیلانی خۆیان بێت.

بەو قسانەی بزەم دەهاتە سەر لێو و کزەم دەهاتە تۆی جەرگ. زانیم ئەو پیاوە زۆر خراپ تووشی قەیران و داڕمانێکی دەروونی هاتووە.

کە لە بارەی ژیانیم پرسی، زانیم تەنیایە و لە شوێنێک بە نانەلەم دەژی. لەگەڵی چووم و شڕە و سیپاڵیم هێنا. وتم براکەم ئێمە تازە بەم هەموو دەرد و ئازارەوە بە کاری هیچ نایین. من لێرە بەرگدوورم. وەرە لای من بمێنەوە. هەر نانێک دەبێت کە پێکەوە بیخۆین. کلیلی دووکانەکەشم پێدا هەتا شەوان تێدا بخەوێت. ڕۆژان لە سووچی دووکان کاری خۆی دەکرد، مردووی سەرقەبران چەندە قسە دەکات ئەویش هەر ئەوەندە.

شەوێک لەبەر ئەوەی کە شتێکم بەجێ هێشتبوو، گەڕامەوە دووکان. کەچی دیتم ئەوەی کە لە نان و پێخۆر و مێوە و... بۆم دانابوو، لە سەبەتێکی ناوە و دەچی بۆ دەرەوە. زانیم ئەم ماستە بێ موو نییە، بەڵام دەمزانی ئەگەر لە خۆی بپرسم‌ دیارە حاشای لێدەکات. بۆیە شەوی دوایی لە کۆڵانی بەرانبەر، خۆم حەشاردا. دیتم وەکوو دوێنێشەو، هەمان سەبەتەی دایە بن هەنگەڵی و بە نەرمەغار وەڕێکەوت. منیش کەوتمە شوێنی. هەتا گەیشتە گەڕەکی قەراخی شار. خۆی کرد بە ماڵێکدا و شەوژەنی دەرکەی داخست. دارچرایەکی کارەبا کە چراکەی سووتابوو لە پاڵ ماڵی کابرا بوو. چەند شوێن پێی هەبوو. توانیم بگەمە ناوقەدی چرابەرقەکە، ئەوەندەی کە ناوماڵەکە ببینم. دیتم لە ژوورەوە کاکم خەریکە سفرە ڕادەخات، لەژێر  ڕووناکی چرای نێو ماڵ، دیتم کابرایەک وەکوو گورگی چوارچاو هاتە سەر سفرە و ئەمیش دەستە و نەزەر لە دوورەوە وەکوو دۆمی خەڵاتکراو ڕاوێستا. کابرام ناسییەوە. دڵم لەرزی و سەرم تەزی، هەمان سەرۆکی زیندان بوو!!!

ئەرکی من بەرانبەر بە خوێنی بە ناحەق ڕژاوی بێتاوانان ئەوە بوو کە ئەو مرۆڤ خۆرە بدەمە دەستی پولیس. دەبێ ئەو بێویژدانە ببێت بە پەندی عاڵەم. دنیا دەبێ ئەو بێشەرەفە بناسێت کە چی بەسەر ئێمە و هەزاران لاوی ئەو وڵاتەدا هێنا. بەڵام پێویستە ئەوەش بزانم ئەم بۆچی هەموو شەوێ نانەکەی خۆی دەبرد بۆی؟

دوایی کە لێم پرسی، وتی: ئاخر بەڵێنی دابوو ئیتر ئازارمان نەدات!

ڕۆمەن گەری ١٩٦٠/ ابوالحسن نجفی

خوێنەری خاوەنبیر؛
ئەوەی کە مرۆڤێکی قوربانی سۆز و خۆشەویستی هەبێت بۆ جەلادەکەی، نیشاندەری دەروونێکی هاڕیاوە. جا دەتوانێ ژنێک بێت کە مێردەکەی خۆش دەوێ کەچی ئەو خەیانەتی پێدەکات و لێی دەدات و ئازاڕی دەدات. یان دیومە کچێک لایەنگری زەڕدایکی دەکات و ئەو هەر دەیچەوسێنێتەوە. تا بگاتە نەتەوەیێک کە خەرێکە قووت دەدرێ کەچی ئاوڕ لە زمان و کەلتووری خۆی ناداتەوە و هەر دڵسۆزانە خزمەت بە بێگانە دەکات.

عیسا ئەحمەدی١٤٠٣/٠٩/٢٠

KABAN

Читать полностью…

کابان

گزینگی بەربەیانی ١٨ی سەرماوەز، ئاوابوونی ئەستێرەی تەمەنی دیکتاتۆڕێک لە مێزۆپتامیا پیرۆز بێ. 🌹🌹🌹🌷🌷💐🌻🌸🌺🌾🌾

KABAN

Читать полностью…

کابان

ڕۆژی خۆشەویستی با تێکەڵاوی شەوی یەلدا و نەورۆزی کوردەواری بێ، با حەڤدەی سەرماوەزی ڕۆژاوا بەردی بناغەی ڕێگای بەرینی کوێستانی بەهاری
ئازادی و سەربەرزی و سەربەستی بێ،
با پشتوێنی لاوانی دڵ پڕهیوا و هومێد سێ گرێ بێ،کانی‌سپی و کۆبانی دەستی منبج و سەرێ‌کانی پێگەی شادی و هەڵپەڕکێ و داگیرسانی ئاگری نەورۆز بن .
با ساڵی نوێ ڕۆژیش وەرگەڕێ ، لەڕۆژاوا سەرهەڵدا ، ڕوگەی نەتەوەی نوێ ڕۆژاوابێ و ڕۆژاوا ئاوابێ .
با چەکەکان چەک کرێن ، تەقە کەڕ کرێن ، قەڵەم  وەگەڕ بێن ، جیڕەی نوکی پێنوس جێگەی تەقە و شەقە
پڕ کاتەوەو خامە بەڕێزەوە، بەهێزەوە  بێتە کایە و ڕێوڕەسمی ژین و ژیان و پێوەندی مرۆڤەکان بە هاوسانی ژن و پیاو ، دەرودراوسێ
بنوسێ.
با لاوەکان تێکڕا و پۆل پۆل ، بێنە گۆڕەپانی کار و کایە ، بێجیاوازی
لە هەموو لاوە ، تەنیا و تەنیا بۆ نیشتیمان تێکۆشن .
با یەکەمجار بێ لەئەزمونی خەباتا
نەورۆزمان نەورۆزی پیرۆز بێ .
نەورۆزی هێمن و ئاگرینی مێژوو بێ ، باڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا،باکور و باشور و گەلانی دەوروبەر ، یەکدەست و یەک مەبەست هاواری نەورۆزی کاوە بکەن.
لەو هەلەدایە ڕۆژی خۆشەویستی ، شەوی چلە و یەلدا نەورۆزی بەهاری کوردا ، هاوڕێی شادی و ڕزگاری ڕۆژاوا  لە دڵی هەمو تاکی کوردا مانا دەدا.
هەر لە ئێستاوە پیرۆز بێ ، خۆشەویستی و یەلدا.

حەسەن شەریفی
مەهاباد 1403/09/18


KABAN

Читать полностью…

کابان

✅یکی در روزنامه اش خواهد نوشت....!

✍️احمد زیدآبادی

‏بعد از سقوط احتمالی ‌ #اسد⁩، یکی را در نظر دارم که در روزنامه‌اش خواهد نوشت:
‏"مردک متاعی هم نبود! در طول یک سال مقاومت سرسختانۀ ‌ #حماس⁩ و ‌ #حزب‌الله⁩ در برابر حملات بی‌امان ارتش ‌ #اسرائیل⁩، از جایش تکان نخورد و کمال نمک‌نشناسی را به جا آورد. اصلاً رژیمش هم بعثی بود. ایدئولوژی بعث را میشل افلق ملحد پایه گذاشت و احزاب بعث در عراق و سوریه پیرو او شدند. در رژیم اسد تمام محرمات شرعی از برهنگی و مشروب‌خوری گرفته تا هر فسق و فجور دیگری آزاد بود.

زنش حتی حاضر نمی‌شد یک دامن به نسبت بلند بپوشد که با وزیدن باد، آن صحنۀ زننده رقم نخورد. کمترین اعتقادی به شریعت نداشت. حتی یک بار گفته بود: "در دنیای امروز حکومت‌های دینی محال است دوام بیاورند!" در طول سه دهه حکومت پدرش هم امن‌ترین مرز اسرائیل همان مرز جولان بود. یک گلوله از آنجا به سمت اسرائیل شلیک نشد.

بعد هم که بساط مذاکرات سازش در مادرید پهن شد، پشت میز مذاکره با صهیونیست‌ها نشست تا آزادی جولان را از آنها گدایی کند!خلاصه این بشار هم آتش دهن‌سوزی نبود که لازم باشد برای سقوطش نگران شد

Читать полностью…

کابان

چەند ساڵ پێش لە سەر دیوارێکی سووریە ئاوا نووسرابوو ؛

ئەی بەشار ... !
ڕۆژێکت لە خودا بۆ داوا دەکەم کە تێیدا ئاواتی مەرگ بکەی بەڵام وەدەستی نەهێنی .

KABAN

Читать полностью…

کابان

بۆ بزەی سەر لێوتان


پـیـاوێک ژنەکەی ئەمرێت ، کاتێ ئەیبەن بۆ سەرقەبران جەنازەکە بەر تیربرقێک ئەکەوێت و دارمەیتەکە ئەکەوێتە خوارەوەو ژنەکە خەبەری دەبێتەوە ، تومەز بێهۆش بوەو دەیهێننەوە بۆ ماڵەوە ، دوای ئەوە چوار ساڵیتر ئەژی .
ڕۆژێک ژنەکە بە ڕاستی ئەمرێت ، کاتێک ئەیبەن بۆ سەرقەبران خەڵکەکە لە پێشەوە ئەگرین ، پیاوەکەش لە دواوە زووزوو هاوار ئەکات و ئەڵێ : "ڕەحمەتی خواتان لێ بێت ئاگاتان لەو تیربرقە بێت" 🤣😂

KABAN

Читать полностью…

کابان

نیوەی خەڵک بگرە دوو لە سێی خەڵک بە نامرادی دەڕۆن و ئەو جیهانە بەجێدێڵن. هۆکاری ئەم ناکامی‌یە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕاستی‌یە کە لە چرکەکانی تەمەن پشکی خۆیان وەرناگرن. دایمە بۆ شتێکی وەهمی بەناوی خەڵک دەژین، هەمیشە لە قەزاوەتی هەیولایەک بەناوی خەڵک دەترسن. خۆیان سانسۆر دەکەن لەبەر ئەوەیکە ئابڕوویان لای خەڵک! نەچێت.
خەڵک کێیە؟ ڕای شەقام چییە؟ کامێک لەو خەڵکە دڵی من و تۆی بۆ گرینگە؟ کێ ئێمە‌ی لە خەیاڵ‌دایە! لە خەیالیشی‌دابێ چ دەردێک لە دەردەکانمان، ناسۆرەکانمان، ژانەکانمان، خەفەت و خەمەکانمان و دەیان خۆزیا و بریامان سووک دەکات؟!
وەها بژی کە بتوانی بۆ ئەبەدییەت ئەم ژیانەت دووپات کەیەوە و لێی هەڵنەیەی، لە باشترین و گونجاوترین سات‌دا بمرە. لە هیچ چرکەیەکەی ئەو عومرە ئەمانەتی‌یەت بێ‌کەڵک و چێژ مەگوزەرێ با قەرزداری خۆت نەبی، با لە مردن نەترسی.

ئاونگ
مەولوود بەهرامیان

KABAN

Читать полностью…

کابان

شەروان
KABAN

Читать полностью…

کابان

دەچمەوە سابڵاغ
بە قەڵەمی شیلان حەسەنپوور


شیلان حەسەنپوور ، بۆ لێگەڕین بە دوای پرسیارەکانی دا کە "کێیە" و "بۆ کوێ دەچێ" و گەیشتن بە ژیانێکی سادە، بە زمانێکی ساکار و خۆمانە و قەڵەم و هەست و بیرێکی ژنانە ئاواتە لە بن گڵ کەوتووەکەی دایکی وەدی دێنێ و بە یارمەتی بیری تیژی منداڵی و تێکنیکی ڕۆژنامەوانی سەفەر بۆ ڕابردووی خۆی دەکا و ژیان و بەسەرهاتیمان بۆ دەگێڕێتەوە. ژیان و بەسەرهاتێک کە هەم دەردە هەم دەرمانە بۆخۆی، بەڵام بۆ ئیمە دەرخەری داب و نەریت، پەیوەندیی کۆمەڵایەتی، ئەدەبیاتی زارەکی، ڕووداوە مێژووییەکان، زوڵم و زۆرێکان، ئاوات و خولیا، ئەوینداری، خزم و دۆستایەتی، شایی و شین، سەیران و گەشت، جل و بەرگ، چێشت و خۆراکی و... نەنک و باپیرانمانە.

س؛ڕێگاپادکەست

KABAN

👇👇

Читать полностью…

کابان

بابەت ؛ بارودۆخی سوریا و کورد لە ڕۆژئاوا و باشوور
لە لایان پرۆفیسۆری یاریدەدەر دوکتۆر نیکۆلا ئەشرەف شاڵی مامۆستای زانکۆ و توێژەر و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی لە پەیمانگای جەنگی ئامریکا و ئاژانسی ئامریکا بۆ چاودێری جیهانی

س؛کوردسات ـ پرسی ڕۆژ

KABAN

Читать полностью…

کابان

کۆلکەدارێک و کارێکی هونەری ـ شیراز


کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

دەچمەوە سابڵاغ
(Deçmewe Sablax)
شیلان حەسەنپوور

بەشی ۲

تۆمار و خوێندنەوە: فائیزە مەحموودی
تەنزیم و ئامادەکردن: موشتاق فەیزیابی
دیزاین و تکنیک: دیاکۆ گەرمیانی

س؛ڕیگاپادکەست

KABAN

Читать полностью…

کابان

🔹از ظهور تا سقوط؛

🔴 بشار اسد که بود؟

➖در بخش بین‌الملل هاژه بخوانید:👇

http://haje.ir/Newsdetails.aspx?itemid=22664

hajenews


/channel/KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

خۆشم ئەوێی
مەزهەر خالەقی

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

ڕۆژگارێکی سەیرە ،
بەتێپەڕبوونی کات و ئاڵوگۆری زەمانە و هەڵسوکەوتی نوێ و داهاتنی  مۆد و ئیختراعات و پێوەندێکانی گشتی و داخوازێکانی خەڵک و گەلان و پێداگری لێقەوماوان و ژێرچەپۆکە و بڕسێکان بۆ مافی ڕەوایان و کۆڵنەدانیان بۆ گەیشتن بە مەبەست  و ڕونکردنەوەیان لە ئاوات و خەونەکانیان و هەڵکردنی ئاڵای تایبەت بە ئامانجە ئینسانییە رەواکانیان، واژەکانیش مانای خۆیان لەدەست داوە .
لەو ڕۆژگارە قێزەونەی ئەوڕۆدا ڕێکخراوەی  نەتەوەیەکگرتووەکانیش توشی ئەو دەردە
هاتووە و بەکردەوە پشتی دە گەلان کردووە و بۆتە دمڕاستی دەوڵەتەکان و لەجیات پاراستنی مافی مرۆڤ و پشتگیری نەتەوە لێقەوماوەکان ، ڕاستەوڕێ مانا و ئەرکی خۆی وەلاناوە و بە کار و کردەوە بۆتە ڕێکخراوی وڵاتە یەکگرتووەکان و هەرچی وڵاتەکان بیڵێن و بیانهەوێ ئەوە دەکات . هەر لە سەر ئەو ڕێگایەشە و بەو پێیەیە ئەوڕۆ بە شەڕوانی ڕزگاریخواز دەوترێ چەتە ، پیاوکوژ ، ڕێگر ، دز ، تاڵانچی و هەرچی وشە و واژە و ئۆیشەی ناشیرینە وەپاڵ ئەو کەسەی دەدەن کە داوای مافی ڕەوای خۆی و گەلەکەی و گەلان دەکا . ئەو دەسەڵاتدارە دڕندانەی بە ڕێکخراوەی کارتۆنی وڵاتە یەکگرتووەکان پشت ئەستورن و بە ئاشکرا و نهێنی هەزاران کاری ناشایست و ناڕەوا دەرحەق بەگەلانی سەربەستیخواز دەکەن و تاڵانچی ڕەسەنن ، پیاوکوژی و پێشێل کردنی مافی مرۆڤ بە پشتوانی ڕێکخراوەکانی جیهانی ئەنجام دەدەن ، بە ڕاشکاوی لە بەر
چاوی جیهانیان دەڵێن کورد نابێ لە سوریا هیچ مافێکی پێ بگا ، ئەوە فڵتەفەرمایشی پۆخڵوخان خۆیەتی کە ڕۆژی دوشەممە لە ڕادیۆکانا کاوێژی کرد ، ئەوەش لە کاتێ دایە ، کە بەردی بناغەی بزوتنەوەی ئازادیخوازی سوریا کورد داینا و هەر لەسەرەتاوە دروشمەکەی ئازادی و یەکسانی گەلان بوو ، بێ جیاوازی ڕەگەز و زمان و نەتەوە و دین و ئایین .
جا بۆیە دەڵێم واژەکان مانای خۆیان لەدەست داوە، وا وێدەچێ جیهانیش لەو ئاستەدا خۆی لەخەو داوە .
تۆبڵێی ڕۆژێ بێ؟! واژەکان ماناکانیان بە جێی خۆیان بدرەوشێنەوە؟
یا ڕێکخراوەکانی جیهانی بە ئەرکی خۆیان هەڵسووڕێن؟
تۆ بڵێی خەونی بێبەشان بێتەدی؟
تۆ بڵێی کارەساتەکان بەشێوەی خۆیان ڕووکار بکرێن؟

مەهاباد    1403/09/20
             چڕژاو

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

🔺خاورمیانەی جدید و هم سفرگی گرگ و کلاغ!

ظاهرا در خاورمیانەی جدید نتانیاهو، سوریه مانند تشکیلات خودگردان فلسطین مستقر در رام الله خواهد شد؛
ارتش نخواهد داشت، کنترل آسمان آن بدست اسرائیل خواهد بود و تنها یک نیروی پلیس مجهز به سلاح های سبک وظیفەی شهربانی و مرزبانی را به دوش می گیرد.

آنچه ارتش اسرائیل در این دو روز انجام داده و می گوید فعلا ادامه خواهد داشت، معنایی جز این ندارد.
تمام آشیانه های نیروی هوایی، موشک های بالستیک، سامانەهای پادفند هوایی، نیروی هوایی کوچک سوریه، پادگان ها و زاغەهای مهمات بە دقت بمباران شدەاند.

در حالی که اسرائیل در حال اخته کردن سوریه است، ترکیه فارغ از هر دغدغه مشغول قلع و قمع کردها در غرب فرات است.
در اولین روز سقوط اسد، ترکیه به منبج حمله و آن را اشغال کرد.
اصل سقوط اسد هم که با پیمانکاری ترکیه و قطر انجام شد، بدون زمینه سازی تام اسرائیل امکان پذیر نبود.
اکنون که ترکیه و قطر به عنوان فاتحان جدید سوریه جای ایران و روسیه را گرفتەاند، در برابر عملیات دولت زدایی اسرائیل کاملا ساکتند.
دقیقا معلوم نیست، وقتی که می گویند "همه جوره" در کنار ملت سوریه هستیم، مقصودشان چیست!

در عالم وحوش موارد جالبی از همکاری حیوانات وجود دارد.
به طور مثال کلاغ سر سفید هنگامی که جسدی مردار می بیند، با سر و صدا و قار قار گرگ ها را آگاه می کند.
گرگ ها می آیند آن را می درند و کلاغ هم از باقیماندەی گوشت مردار می خورد.
آنچه امروز در سوریه می گذرد حکایت مرده خواری آقا کلاغەی ترکیە از سفرەی خون گرگ بیابان دیدەی اسرائیل است!
#صلاح_الدین_خدیو
@sharname1

Читать полностью…

کابان

دەهەستە کوڕی شیرینم
هەستە کاکە گیان ،ڕوومەتە جوانەکانت لەسەر خیزەڵان لابە
لەوەتا تۆ سەرت داناوەتە سەر ئەو کەنارئاوە
گەشتیارەکانیش بە ئەسپایی پێدادەگرن
هەستە و ئەو خەوە کۆتایی پێ بێنە کۆرپەی بێنازی وڵات
کۆڵانەکانی کۆبانی و عەفرین و قامیشلو
لە هەمووکات زیاتر تینوی کایەی تۆن
هەستە بڕوانە کەللەسەری دیکتاتۆر لە ژێر پێی گەلی چەوساوەت دایە
هەستە بڕوانە خۆری بەربەیان
و
بەدنیا بڵێ ئیدی لەمەو دوا
خۆر لە وڵاتی من ئاوا نابێ
لەوێوە هەڵدێ و دنیا رووناک دەکا
بەدەریا بڵێ لەبیرت بێ
من بە ئاواتی رزگاری هاتمە باوەشی تۆ
بەڵام تۆش لێم بووی بە دیکتاتۆر
هەستە کاکە گیان هەستە
…………..
✍️شیرین پەرویزنیا
١٨ ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ ی کوردی

KABAN

Читать полностью…

کابان

WELAT
Voices of Kurdistan - Dengên Welat, Ji bo Welat &
World Orchestra Grzech Piotrowski

Lyrics: Selahattin Demirtas
Music: Diyar Dersim
Arrangement: Yasar Basözdes
Directed by: Grzech Piotrows

Solo:
Nasir Rezazi
Diyar Dersim
Hozan Cömert
Sehribana Kurdi
Dengbêj Kazo
Deniz Deman
Narin Feqe
Kijan Xeyat
Elind


Welat

Dema kû min tu nas kir, Welatê kambax û bê kes

Hîş û aqil xelas kir, Derd û keserê min bes
Dengê te bahoz rakir, Welatê bêhn û nefes
Gelê min tu hembez kir, Derd û keserê min bes

Ax û avên piroz in, Gul di nav da dirazin
Erdêxan û Efrin nêzin, Delala min Kurdistan

Çiyayê te serfirazin, Gul li der dor dilêzin
Wan û Mahabad nêzin, Welatê min Kurdistan
Çerx û semah digerînin, Welatê esq û hewes

Yekitîyê pêk bînin, Derd û keserê min bes
L´her çar alîyan rabin, Bese zindan û qefes
Bibêjin em azadin, Derd û kesêrê min bes
Ax û avên piroz in, Gul di nav da dirazin
Amed û Hewlêr nêzin, Delala min Kurdistan

Çiyayê te serfirazin, Gul li der dor dilêzin
Dersim û Sine nêzin, Welatê min Kurdistan
KABAN

Читать полностью…

کابان

🔺جنگ دمشق؛ چالدران جدید ترکیه و ایران

سقوط قریب الوقوع دمشق لحظەای نادر در تاریخ منطقه است. رخدادی استثنایی که معادلات موجود را عمیقا دگرگون و خاورمیانەی جدیدی خلق می کند.
شاید بخشی از آنچه نتانیاهو در ماه های اخیر دربارەی تغییر منطقه می گفت، با برافتادن خاندان اسد محقق می شود.

سقوط اسد مانند " اصقلاب " های بهار عربی در مصر و تونس نخواهد بود که راس نظام برود ولی اصل آن باقی بماند.
سوریه یمن و لیبی هم نیست که به نحوی در حاشیه ها و جاهای پرت منطقه قرار دارند.

کشوری مهم در مرکز خاورمیانه با حکومتی 55 ساله است که تا این اواخر ضرب المثل ثبات و پایداری بود.
آنقدر مهم که ایران و روسیه برای نگهداری آن لشکر بکشند و نبرد بر سر تاج و تخت در دمشق، مانند جنگ داخلی اسپانیا به بحرانی در مقیاس جهانی تبدیل شود.
با درک این اهمیت، برخی تاریخ نگاران جنگ های  دهەی سی اسپانیا میان جمهوری خواهان و راست گرایان کاتولیک را، جنگ داخلی اروپا می خوانند.
نبرد داخلی اسپانیا پیش درآمد جنگ دوم جهانی و بازتوزیع اساسی قدرت در جهان شد.

به همین سیاق این جنگ سوریه است که استحقاق آن را دارد که جنگ داخلی خاورمیانه نامیده شود نه هرج و مرج های درازدامن یمن و لیبی که توجه و تمرکز جهانی کم تری برانگیختند.

به طور قطع، سقوط احتمالی سوریه بیش از یک تغییر رژیم ساده و تبعات آن دامن تمام قدرت های منطقه ای و فراتر از آن را می گیرد.
با این حال خسارت های آن برای متحدان استراتژیک سوریه یعنی ایران و روسیه را به سختی می توان محاسبه کرد.

سوریه برای ایران بیش از یک دارایی ارزشمند استراتژیک است.
دمشق ستون اصلی محور موسوم به مقاومت و دروازەی ورود آن به خاورمیانەی عربی است.
پایتخت سابق خلافت اموی در کانون هلال شیعی قرار دارد. آنچه برخی با تهور و تفاخر آن را بازسازی امپراتوری های باستانی ایران در قالبی مدرن می نامیدند.

درست است که ایران از عواقب ناخواستەی حملەی آمریکا به عراق بهره گرفت و با تسخیر غیر رسمی بغداد عملا به مرزهای اوج صفویه بازگشت. اما بغداد بدون دمشقی که ایران را به بیروت و جبل عامل می رساند، نمی توانست یک فتح کامل باشد.
این همان خاورمیانه ای است که بناست تغییر کند.
نظم با بی نظمی که پس از سقوط عراق حاکم شد و جعبەی پاندورایی که توسط نئوکان های آمریکایی در منطقه گشوده گردید.

ایران و ترکیه به عنوان دو قدرت نوظهور به قالب های نوصفوی و نوعثمانی سابق برگشتند و بر سر قدرت و نفوذ به رقابت و هم آوردی پرداختند.

پازل بازی اما پیچیده تر از یک دوگانه سازی صرف بود.
بازیگران منطقه ای و فرامنطقه ای دیگر مانند اسرائیل و عربستان و ...هم بودند.
مشکل برای ایران زمانی آغاز شد که به یک رویارویی مستقیم و پرهزینه با اسرائیل کشانده شد.
ترکیەی نوعثمانی درست از این نقطه وارد و ضربەی کاری خود را در قفقاز جنوبی و شامات به ایران وارد کرد.
بیراه نیست اگر بگوییم ترک ها یک چالدران نوبن برای ایران خلق نمودند.

روسیه هم مالباختەی دیگر ماجراست. سوریه درگاه بازگشت آن به خاورمیانه و آب های گرم بود.
علاوه بر آن عملیات پوتین برای نجات اسد منبع اصلی قدرت نرم و حسن شهرت روسیه برای نجات دیکتاتورها و پیمان کاری فروش استحکام و ثبات حکومت ها به شمار می رفت.
روسیه هم مانند ایران بازی را به ترکیه و احتمالا اسرائیل باخته است. یحتمل بخاطر بده بستان های ناشی از جنگ اوکراین و گردابی که در شرق اروپا در آن افتاده است.

منظرەی احتمالی خروج شتابزده و اجباری روس ها از سوریه مانند سقوط سایگون به لحظەای دراماتیک تبدیل و سال ها گریبان شهرت و آوازەی آن را رها نخواهد کرد.
روسیه پس از سقوط سوریه زمینه و زمانەی بازگشت به رویای ابرقدرتی دوران شوروی را به صورت کامل از کف می دهد.
#صلاح_الدین_خدیو
@sharname1

Читать полностью…

کابان

▪️گێڕانەوەی مێژوو لە زمانی مووسا عەنتەر

✍🏻 سەید عەبدوڵڵا سەمەدی

87 ساڵ لەمەوبەر، ڕۆژی دووشەمە 24ی خەزەڵوەری 1316ی هەتاوی، ڕێکەوتی 15ی نوامبری 1937 سەید ڕەزای دەرسیم لە باکووری کوردستان لە دار درا. بڕگەیەک لە بیرەوەرییەکانی مووسا عەنتەر لە باسی ئەو ڕۆژەدا، یادەوەریی شاهیدێکی ڕووداوەکەمان بەمجۆرە بۆ دەگێڕێتەوە:
«دادگا 72 تۆمەتباری هەبوو. تۆمەتبارەکان ترکی‌یان نەدەزانی، بەڵام دادگا بڕیارەکەی خۆی بە ترکی خوێندەوە. جەلادێکی قەرەجمان دۆزییەوە، کە بۆ هەڵاوەسینی هەر کەسێک داوای 10 لیرەی دەکرد، ئێمەش بەو پارەیە ڕازی بووین. دوای دەرچوونمان لە دادگا، ئێمە سەید ڕەزامان لەگەڵ خۆمان برد بۆ مەیدانەکەی تەک قەرەقۆڵی ژەندرمە. سەید ڕەزا کاتێک پەتی سێدارەی بینی لە دۆخەکە تێگەیشت. سەیرێکی یەکدیمان کرد، سەید ڕەزا بە من پێکەنی. داواکاری گشتی پرسیاری ئەوەی لێ کرد: ئایا دەتەوێ بەر لە سێدارەدانت نوێژ بکەی؟ بەڵام ئەو نەیویست. کەش و هەوا زۆر سارد بوو، هیچ‌کەسیش لە دەوروبەرەکە نەبوو. بەڵام وەک ئەوەی مەیدانەکە تژی لە خەڵک بێت سەید ڕەزا بە تۆنێکی بەرز وتاری دەدا. لەگەڵ وتەکانی ئەو، تەزی بە هەموو جەستەمدا هات. ئەو پیاوە بە تەمەنە ڕەپ ڕەپ دەڕۆیشتە بەردەم پەتی سێدارە. جەلادەکە هاتە بەردەمی تا بیباتە سەر کورسی و پەتەکەی لە مل کا، سەید ڕەزا پاڵی پێوەنا و چۆ سەر کورسی و پەتەکەی لە ملی خۆی کرد و شاپێکی لە کورسییەکە دا.
سەید ڕەزا و کوڕەکەی هیچیان لە ناو چوارچێوەی تەمەنی یاسایی لە سێدارەدان نەبوون. سەید ڕەزا تەمەنی 75 ساڵ و کوڕەکەی کەمتر لە 18 ساڵ بوو. جا بۆ ئەوەی ئەنقەرە ڕووبەڕووی ڕەخنەی نێودەوڵەتی نەبێتەوە، کاربەدەستانی ترک دەستکاریی هەر دوو ناسنامە دەکەن و تەمەنی سەید ڕەزا بچووک دەکەنەوە و تەمەنی کوڕەکەی زیاد دەکەن؛ ئینجا هەردووکیان لە دار دەدەن.» [بیرەوەرییەکانم، مووسا عەنتەر، وەرگێڕانی بە کوردی: محەمەد عزەدین، چاپی چوارەم، دەزگای فام، 2024، لاپەڕە: 450 تا 460]

وێنە: سەید ڕەزا دەرسیم
کار: عەبدوڵڵا سەمەدی
مەھاباد-1375/1996
...
gzingbook

KABAN

Читать полностью…

کابان

🔺کردها و بریدن چهل درصد کیک سوریه!

آخرین تحولات میدانی روی نقشه؛
با عقب نشینی کامل نیروهای اسد از دیرالزور و رقه، باقیماندەی استان های دیرالزور و رقه به انضمام تمام گذرگاه های مرزی با عراق و چاه های نفت به دست کردها افتاد.
اکنون چهل درصد خاک سوریه دست کردهاست(رنگ زرد)

مخالفان ( رنگ سبز ) از شمال و جنوب به سرعت به سمت دمشق می روند و لحظه به لحظه از رنگ قرمز کاسته می شود.
احتمال دارد به زودی نقشەی فوق به دو رنگ زرد و سبز درآید.

پایگاه اجتماعی اصلی اسد در مناطق ساحلی غربی در لاذقیه و طرطوس است که با سقوط قریب الوقوع حمص ارتباط آنها با دمشق قطع می شود.
با وجود پایگاه های روسیه در این مناطق بعید نیست باقیمانده های دولت علوی از طریق نوعی ژنرال حفتر سوری در آنجا به حیات خود ادامه دهند.

با این اوصاف دستکم در کوتاه مدت سوریه مانند آلمان پس از جنگ به سه منطقەی تحت نفوذ آمریکا، ترکیه و روسیه تقسیم می شود؛
زرد( آمریکا) سبز ( ترکیه ) و قرمز ساحل ( روسیه)
آسمان هم تحت سیطرەی اسرائیل می ماند.
ایران در وضعیت جدید ناچار می شود به نیروهای کرد نزدیک و مانع شق کامل هلال شیعه شود.
#صلاح_الدین_خدیو
@sharname1

Читать полностью…

کابان

ئەی بەژن ڕێک لەنجە جوان خاوەن سەرنج شێوەت پەری
بۆ نیگایەک وێڵ و شەیدام باڵی شیعرم هەڵوەری
هەر ئەوەندەم دیوە چاوت وا لە ژێر برژانگی ڕەش
وەک گەلاوێژ شوێن مەبەستن بۆ سەرنجێ ئاڵ و گەش
ئەی بەژن ڕێک لەنجە جوان خاوەن سەرنج شێوەت پەری
بۆ نیگایەک وێڵ و شەیدام باڵی شیعرم هەڵوەڕی
تیشکی ڕووت کاتێ لە دەریای وردی ئەندێشەم ئەدا
خشڵی شیعرم وا ئەڕازێ بووکی هەست جوانتر دەکا
ئەی بەژن ڕێک لەنجە جوان خاوەن سەرنج شێوەت پەری
بۆ نیگایەک وێڵ و شەیدام باڵی شیعرم هەڵوەڕی
وەک پەپوولە گیانی تینووم بۆ قومێ عەتری نیگات
دێت و دەڕوا هەر شنەی دێ تا بە برژانگت بگات
ئەی بەژن ڕێک لەنجە جوان خاوەن سەرنج شێوەت پەری
بۆ نیگایەک وێڵ و شەیدام باڵی شیعرم هەڵوەڕی
جا کە تێر بۆن بوو لە باخچەی دیمەنی پاراوی تۆ
تێر مژی خونچەی سەرنجی پڕ گوڵاوی چاوی تۆ
ئەی بەژن ڕێک لەنجە جوان خاوەن سەرنج شێوەت پەری
بۆ نیگایەک وێڵ و شەیدام باڵی شیعرم هەڵوەڕی
دێم لە چاوەی عەشقی تۆوە بۆ ژیان هەنگاو ئەنێم
مەست ئەبم بەو بۆنە خۆشە و بەستە بۆ چاوت ئەڵێم
ئەی بەژن ڕێک لەنجە جوان خاوەن سەرنج شێوەت پەری
بۆ نیگایەک وێڵ و شەیدام باڵی شیعرم هەڵوەڕی

#نەجمەدین_غوڵامی
 
Aveng_53


KABAN

Читать полностью…

کابان

دەچمەوە سابڵاغ
(Deçmewe Sablax)
شیلان حەسەنپوور

بەشی ۱
پیشەکی + بیرەوەرییەکانی منداڵی ١٣٣٠ تا ١٣٤٥

تۆمار و خوێندنەوە: فائیزە مەحموودی
تەنزیم و ئامادەکردن: موشتاق فەیزیابی
دیزاین و تکنیک: دیاکۆ گەرمیانی

س؛ڕیگاپادکەست

KABAN

Читать полностью…

کابان

Deçmewe Sablax (دەچمەوە سابڵاغ)

شیلان حەسەنپوور، بۆ لێگەڕین بە دوای پرسیارەکانی دا کە "کێیە" و "بۆ کوێ دەچێ" و گەیشتن بە ژیانێکی سادە، بە زمانێکی ساکار و خۆمانە و قەڵەم و هەست و بیرێکی ژنانە ئاواتە لە بن گڵ کەوتووەکەی دایکی وەدی دێنێ و بە یارمەتی بیری تیژی منداڵی و تێکنیکی ڕۆژنامەوانی سەفەر بۆ ڕابردووی خۆی دەکا و ژیان و بەسەرهاتیمان بۆ دەگێڕێتەوە. ژیان و بەسەرهاتێک کە هەم دەردە هەم دەرمانە بۆخۆی، بەڵام بۆ ئیمە دەرخەری داب و نەریت، پەیوەندیی کۆمەڵایەتی، ئەدەبیاتی زارەکی، ڕووداوە مێژووییەکان، زوڵم و زۆرێکان، ئاوات و خولیا، ئەوینداری، خزم و دۆستایەتی، شایی و شین، سەیران و گەشت، جل و بەرگ، چێشت و خۆراکی و... نەنک و باپیرانمانە.


نووسەر: شیلان حەسەنپوور
تۆمار و خوێندنەوە: فائیزە مەحموودی
تەنزیم و ئامادەکردن: موشتاق فەیزیابی
دیزاین و تکنیک: دیاکۆ گەرمیانی

س؛ڕیگاپادکەست

KABAN

Читать полностью…

کابان

کلیپێکی کەمتربینراو لە سمایل‌خان مەسقەتی و شەهێن هونەرمەندی ساڵانی پێش

💃🌺💃🌸💃

کلیبی نایاب از اسماعیل خان مسقطی و شهین هنرپیشه قدیمی

KABAN

Читать полностью…
Subscribe to a channel