kabanmukryan2721 | Unsorted

Telegram-канал kabanmukryan2721 - کابان

3793

🔻کابان کاناڵێکی خۆماڵیی فەرهەنگی ، ئەدەبی و کۆمەڵایەتییە کە زۆرتر دەپەرژێتە سەر چیرۆک و ڕۆمان و هەروەها بابەتگەلی دیکەی کۆمەڵایەتی و هونەری و ... بەڕێوبەر @MTMUKRYANMK

Subscribe to a channel

کابان

کوردستان ـ ورمێ
لەو سەرە ڕا
KABAN

Читать полностью…

کابان

ناوی کتێب؛ شەدەی سوور
بەشی ٥ ، سێ لینگ بازنەی هەڵقرتاو

نووسەر؛ جەلیل ڕەحیمی
خوێندنەوە؛ ناسر عەبدوڵڵاهی

#شەدەی_سوور

KABAN

Читать полностью…

کابان

ئەمن دەگەڵ هەموو کەس ڕووخۆشم بەڵام لە گەڵ تۆ ...

KABAN

Читать полностью…

کابان

هاتووم لە لای نەڵێنێ
KABAN

Читать полностью…

کابان

تاوتوێ کردنی شەڕی یەکەمی جیهانی(موکریان، سەقز)

✍سەیید موحەممەدئەمین واژی


🔴بە پێی داوەتی “هونەرسەرای پاکزاد” بانگەوازێک ئاوا بڵاو بۆوە و دوکتۆر شەهباز بۆخۆشی بۆی ناردم و داوای لێکردم بەشدابم.
ئەم کۆڕە، هونەرسەرای پاکزاد بەڕێوە‌ی دەبات. ئێوارە کۆڕێک تایبەت بە مێژوو: ئاوڕدانەوەیەک وەسەر ڕووداونووسی کوردستان لە شەڕی یەکەمی جیهانی، وتاربێژ: دکتور شەهباز موحسینی، بەشداری بۆ تەواوی ئۆگران ئازادە، کات: .4ی ئێوارێ، پێنجشەممۆ، 13ی بەفرانبار 1403، شوێن: مەهاباد، شەقامی سەلاحەددین ئەییووبی ڕۆژئاوایی، کۆڵانی ئیدارەی کار، هونەرسەرای پاکزاد.
بەڵام وەک باوە، بە درەنگەوە دەستی پێکرد. کاتژمێر ۴و ۲۴خولەک دەستی پێکرا، پێشکێش‌کار خاتوو. د. مێهری پاکزاد بوو، داوای کرد دەتوانین کە ڕووداوەکانی مەڵبەندی ژیانی خۆمان لە ساڵانی پێشوو تا ئێستا بنووسینەوە. ئەم کارە وەک ئەرکێک چاو لێبکەین. دوایی دوکتۆر شەهبار موحسینی، بانگرا بۆ پشتی میز و وتارەکەی پێش‌کێش کرد. سەرەتای وتارەکەی بەم فەرموودەی خۆشەویست(د.خ) بوو کە دەفەرمووێ: قَيِّدُوا العِلمَ بالكِتابةَِ، واتە: زانست، بە نووسین ببەستنەوە.
باس لە شەڕی یەکەمی جیهانی بوو.
ناوی پەڕتووک، بە هۆی بارودۆخی نالەباری ئەوکاتی ئێران، کوردستان و سەقز بووە، کە هۆنراوەی “حافزم” دێنێتەوە بیری کە دەڵێ:
از هرطرف که رفتم جز وحشتم نیفزود
زنهار از این بیابان، وین راه بی نهایت
ناساندنی کتێب:
ناوی کتێب: وحشت در سقز، نگاهی بە تحولات کردستان در فاصله جنگ اول جهانی تا اعادۂ اقتدار دولت مرکزی، مصطفی تیمورزاده (۱۲۹۳ ـ ۱۳۰۲شمسی) ۱۳۵صفحه.
ئەم کتێبە باسی چوار ساڵ ڕووداوەکانی شەڕی یەکەمی جیهانی لە کوردستان و پێنج ساڵ شەڕ و پێکدادان و نائەمنی ناو خۆ لە لایان هۆزەکانی ناوچە(۱۲۹۳ ـ ۱۳۰۲ی هەتاوی) دەکات
خۆی لە دایک بووی ۱۲۶۶ی هەتاوی و ساڵی ۱۳۷۰ی هەتاوی کۆچی دوایی کردووە، لە کاتی دەسپێکی شەڕی یەکەمی جیهانی، ئەوکات خۆی ۲۷ساڵ بووە.
یەکێ لەم خاڵانەی ئاماژەی پێ‌کردووە، داگیر کردنی ڕۆژئاوای ئێران لە لایان هێزەکانی ڕووسی تەزاری، هێزەکانی عوسمانی و ئینگلیس وبێ‌لایەن بوونی ئێران و هەر وەها بێ هێزی دەسەڵاتی ناوەندی لە هەمبەر ئەم ئەم ڕوودا و کارەساتانەیە.
هەر وەها ئەم کتێبە ئەم ڕووداوانەش لە خۆگرێ: لەسێدارەدانی دەسەڵات‌دارانی بانە، سەقز و بۆکان(موحەممەدخان، سەیفەدین خان ئەڕدەڵان و موحەممەدحوسێن‌خان موکری) و شێخ باباسەعید بەرزەنجی لە لایان عوسمانێکان بە گومانی لایەنگریان لە ڕووسەکان.
هاوڕێی جەماوەری ئەهلی سوننەتی ناوچە؛ لەگەڵ هێزەکانی عوسمانی، بە فوتوای زانایان و مەشایخی بەدەسەڵاتی ناوچە، شەڕ لە نێوان هێزەکانی عوسمانی و ڕووس لە میاندوواو و مەهاباد، کوشتاری دوو سێوومی حەشیمەتی مەهاباد واتە لە ۱۶هەزار کەس دە هەزار کەسیان بە دەستی ڕووسی تەزاری کوژران. قات‌وقڕی دەستەوەستانی خەڵکی سەقز و شارەکانی دەورووبەر، ڕکبەڕکە و کێشەی نێوان سەرۆک هۆزەکانی ناوچە لەگەڵ یەکتر. هەبوو لە یەک شەو سێ‌جار دەسەڵات دەستا و دەست بووە. پێنج ساڵ موکریان و ناوچەی سەقز نائەمن بوو.
یەکێ‌تر لە بەشەکانی ئەم پەڕتووکە؛ ڕەخنەکانی “تەیموورزادە” لە سمایلاغای سمکۆ و لە هەندێ جێ پێهەڵاکوتن بە “ڕزاشای پەهلەوی” کە ئەمە کەوتووتە بەر ڕەخنەی هەندێ لە لێکۆڵەڕان، لە هەمان‌کاتا دەبێ ئەمە بزانین کە هێزی شکاک، وەک ڕووداوێکی مێژوویی، سەرەتا دەستیان کرد بە تاڵانی ئەم شارانەی لە پێشیان بوو وەک: مەهاباد بۆکان و سەقز. تەیمووزادە وەک شایەدحاڵ ناتوانی چاوی لێ‌ بنووقێنێ؛ ئەگەر چی سمکۆ لە دواییدا لە قاڵبی عەشیرەگەری هاتە دەرێ بە لەگەڵەخۆبردنی کەسایەتێکان؛ یەک لەوان: عەللامە مەلا موحەممەد قزڵجی و لە چاپ‌دانی ڕۆژنامە، باری عەشیرەتی ڕەنگ و بۆنی‌تری گرت تووانی خزمەت‌گەلێکی بەر چاوو بکەن.
بۆیە دەڵێم دەبێ سرنج بدەینە ئەم خاڵە کە دوو دەورە لە ژیانی “سمکۆ”ن هەیە؛ سمکۆیەک تاڵانی دەکرد سمکۆیەک گەڕابۆوە سەر ڕەوتی کەسایەتێکی زانستی و فەرهەنگی کە خزمەت لە زێدی خۆی بردە سەرێ.
تاریف و پێهەڵاگوتنی تەیموورزادە بە پەهلەوی، ئەگەری وەی هەیە؛ چوون دوای ساڵانێک نەبوونی ئاسایش و داگیر کردن و ئاژاوە لە ناوچە، ڕزاشا وەک کەسێکی چاک‌ساز و خێرخواز دەرکەوت و هۆزەکانی سەرکەشی و شەڕی ناو هۆرەکانی دامرکاند و کەش و هەوایەکی هێمنی لە ڕێگا و بانەکان و پارێزگاکان بەدی هێنا.
بەو پێیە کە ئەم کتێبە، ناو و ناوەڕۆکەکەشی گوزاریش لە ترس، خۆف و بن‌بڕکردنی خەڵکە لە هەموو ئەم ڕووداوە ناخۆشانەدایە، بۆیە ئاوا ڕوانینێکی هەیە.
تەیموورزادە ئاماژەدەکا لە کاتی قات و قڕی شەڕی یەکەمی جیهانی کە هەموو شتێک سی(‌۳۰)بەرامبەر نرخی چۆتە سەرێ هەندێ لە بازاڕێکانی سەقز پەنایان بردووە بۆ بازاڕێکانی تەورێز مڕۆڤ دۆستانە بە ئەرزان، ژێر نرخ و بە قیست داویانە بە خەڵکی سەقز ڕەنگە مەهابادیش وابێ بەڵام هەر ئاماژە بە سەقز دەکات.
@mseyyedmohammadaminvajhi

درێژەی بابەت
👇

Читать полностью…

کابان

ناوی کتێب؛ شەدەی سوور
بەشی ۳ ، ژوان بە هەر حاڵ ژوانە

نووسەر؛ جەلیل ڕەحیمی
خوێندنەوە؛ ناسر عەبدوڵڵاهی

#شەدەی_سوور

KABAN

Читать полностью…

کابان

ناوی کتێب؛ شەدەی سوور
بەشی ۲ ، ڕەسمێکی کۆن لە نێو دڵقێکی نایلۆن‌دا

نووسەر؛ جەلیل ڕەحیمی
خوێندنەوە؛ ناسر عەبدوڵڵاهی

#شەدەی_سوور

KABAN

Читать полностью…

کابان

‌         "شەدەی سوور"  

لە ژووری مردووشۆرخانە هەر چاویان لێک دەکرد. کوڕە گەورەکەی قارەمان گوتی:((ئەوە بابە خدر نییە. چەند جارم سۆند لە بابە خدر داوە. بابە خدر زگی باوەشێک بوو، سیرەتی هەر نەبوو. خۆ ئەوە زگی هەر نییە و ئەو دەسکەپاچەی نێوگەڵیشی زیادییە.)) کوڕەکەی دیکەی قارەمان گوتی: ((بابە خدر هێندەیان سێڕۆم لە دەستی دابوو، دەست و باسکی هەموو کون کون کرابوو. ئەو کابرایە دەڵێی حەوتوویەکە مردووە.)) قارەمان گوتی: ((ئەی لەوێ زمانو لاڵ بوو، ئەی ئەو ئەتکە چ بوو بە منتان کرد، هیچ و پووچی خوێڕی.

ناوی کتێب؛ شەدەی سوور
نووسەر؛ جەلیل ڕەحیمی
خوێندنەوە؛ ناسر عەبدوڵڵاهی
پێکهاتوو لە 21 بەش


س؛دەنگەپەرتووک

KABAN

؛👇👇

Читать полностью…

کابان

خودایە ئەو نەسلە قڕکەی
ڕیشەی ستەم بنەبڕکەی

دڵی زۆرداران بوەستێ
زمانی ستەمکار سڕکەی

جەستەی زۆرداری نامرۆڤ
دەستەچیلەی ئاگر وگڕ کەی

چیتر زۆرداری نەمێنێ
دڵەکان لەخۆشی پڕکەی

وریا      ۱۴۰۳٫۱۰٫۱۵

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

🔺تحریف زشت الجزیره

شبکەی الجزیره گویی بلندگوی دولت ترکیه است، امروز وزرای خارجەی فرانسه و آلمان به دمشق رفته اند.
هر دو وزیر با زبانی صریح و بی پرده از کردها حمایت کردند. اما الجزیره به شیوەی ذیل آن را تحریف کرد:
وزیر خارجه فرانسه: کردهای سوریه متحدان فرانسه در نبرد علیه تروریزمند، در سوریه تازه باید در فرایندی سیاسی مساله ی کردها حل شود.
زمان آنست که در شمال شرق سوریه صدای سلاح ها خاموش و مسائل از راه سیاسی حل شوند.

الجزیره این بیان سلیس و تعریض ضمنی به ترکیه را اینگونه تحریف کرد:
از کردها می خواهیم که سلاح هایشان را بر زمین نهاده و وارد فرایند سیاسی شوند. ما تروریزم را در سوریه تحمل نخواهیم کرد!

ظاهرا در جهان امروز سه نوع رسانه وجود دارد.
رسانه های غربی که گرچه بی طرف نیستند، اما هنوز "معتبرترین" محسوب می شوند.
رسانه های شرقی مانند صدا و سیمای ایران که گویی در یک غار دهەی 50 قرن بیست خفته و خواب بولتن های حزب کمونیست شوروی را می بینند!
و بالاخره کانال های پروپاگاندایی مانند الجزیره و روداو که فرمتشان مانند C.N.N است اما عملکرد و ماهیتشان شبیه تلویزیون ایران و چین!
#صلاح_الدین_خدیو
@sharname1

Читать полностью…

کابان

پارێزەرانی کوردپەروەر دەبێ بە لە بەرچاوگرتنی قانون و یاساکانی گشتی جیهانی‌ و مافی مرۆڤی پەسندکراوی ڕێکخراوەکانی نێونەتەوەیی بە گژ تاوانباران دابێنەوە . بە پاڕانەوە و ڵاڵانەوە کار جێ بە جێ ناکرێ و هیچ مافێک دەستەبەر نابێت. ڕوون‌ و ئاشکرایە ئازایەتی کورد و چەکی‌ سەرشان و تەنانەت کێوەکانیشمان دەروەستی چەک‌ و قۆرخانە و قشڵە و زاغە و مەکۆ و عەمبارە پڕتەقەمەنی و چەک و چۆڵە تازە و کارامەکانی ئەوان نایەت.

     بێگومان پارێزەرەکانمان دەستیان بە یاساکانی ئەو وڵاتانە و یاساکانی جیهانی ئازاد و دێمۆکرات ڕادەگا، پێویستە دیسان لەو پارێزە شەڕافەتمەندە کوردانە کە لە هەندەران بە تایبەت لە ئامریکا و ئورووپا نیشتەجێن و دەستیان بە زۆر جێ ڕادەگات و ترس‌ و خۆفی ناوخۆیان لەسەر نییە داوابکەین: قۆڵی جوامێری لێهەڵماڵن و ئازایانە، لەو دەرفەتەدا کە هەڵکەوتووە و وڵاتی شام و سوریا لە گرێژەنە چووە و پاشاگەردانی‌ و مەترسی لە لایەن داعشێکی پاشدێڵ تەڕی بێزرا و خەریکە خۆ بەسەر گەلانی ئەو وڵاتەدا بسەپێنێ ، و لەو دەرفەتەدا کە ڕەجەبەشێت وردە وردە لە حاند پشێنیارەکانی مافخوازانە و بەجێی مەزلوم عەبدۆ دا خەریکی پاشەکشە و دەرفەت قوازتنەوەیە بۆ خۆ ڕێکخستنەوە و خۆ تەیارکردنەوەی
لەسەرڕا بۆ کاتێکی هەڵکەوتەی گونجاو بۆ هێرشی کوت‌وپڕ و پەلاماری بکووژانە بۆ سەر کانتۆنەکانی خۆبەڕێوەبەرایەتی ڕۆژاوای نیشتمان‌ و هەروەها شاخە چڕ و لێڕەوارەکانی ناوچەی هەرێمەکانی ڕزگارکراوی مێدیای ژێر دەسەڵاتی گەریلا ، بەڵام لەبەرامبەر هێزی گەل و هێزەکانی قەسەدە ، لە پاشەکشە دایە و نوێنەرانێکی ـ بەناچاری ـ ناردووە بۆ ئیمڕاڵی. جێی خۆیەتی  سکاڵای تایبەتی نێونەتەوەیی لەسەر تۆمار کرێ تا بکەونە شوێنی و بە یارمەتی پۆلیسی ئینترپۆل کونەمشکی لێ ببێتە قەیسەری . وای ڵێبێت کە نەتوانێت بە ئاشکرا و بە ڕاشکاوی بە وڵاتاندا بگەڕێت. بگیرێ و بدرێتە دەست داد و دادوەری!

📝 ڕەنجەڕۆ

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

جێی یارمەتییە 🙏


کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

🔺پسرم عاقل باش! پدرت[ آتاترک] هم نتوانست!

خطبەی آتشین شیخ مرشد الخزنوی بالاترین مرجع دینی کردهای سوریه چالشی آشکار علیه پروپاگاندای دولت ترکیه است.
کارزار تبلیغاتی اردوغان علیه کردهای مخالف بر دو ستون استوار است؛
بی دین خواندن کردهای مخالف و متهم کردن آنان به داشتن عقاید کژروانه و عبور از راست اندیشی مذهبی.
دوم متهم کردن آنها به همراهی با نظام قبلی سوریه و هم سویی با جریانات شیعه.
برخی رسانه های اربیل هم بعضا به بازگویی خطوط تبلیغی پیشگفته می پردازند.

حضور تمام قد شیخ مرشد در صفوف نیروهای مدافع خلق و خواندن خطبه علیه نطامی گری اردوغان در کردستان، چالشی مهم و نادیده نگرفتنی در این زمینه است.
مرشد فرزند شیخ معشوق غزنوی بزرگ ترین عالم دینی کردستان سوریه و مرجع سیاسی پرنفوذ است که در سال 2005 توسط بشار اسد کشته شد.
قتل معشوق به بزرگ ترین تظاهرات اعتراضی در شهر قامیشلو انجامید.

بخشی از عصبانیت اردوغان ناشی از بی اثر شدن تبلیغاتش است.
با سقوط اسد و خروج تمام متحدان ایرانی، عراقی، افغانی و لبنانی آن از سوریه، کردها همچنان در صحنه مانده و لقب تنها متحد آمریکا را هم یدک می کشند!
#صلاح_الدین_خدیو
@sharname1

Читать полностью…

کابان

هەڵاتن لە کێشەکانی کۆمەڵگا

ئاخری ڕۆژێک بڕیارم دا کە دەست لەم کێبەرکێ‌ شێتانەیە هەڵبگرم. لەم دنیایە هەرکە چاوەڕوانی دەرفەتێکە کڵاو لەسەر ئەوی دیکە بنێت. دەوڵەمەندمان، قەت تێرایی بۆ نییە، هەژارەکانیش قانع نین. لەبن بەردان، لەژێر هەوران، لەنێو کۆڕی خوێندەواران، لەنێو بازنەی حیزب و دەستە و... لە هەموو شوێنێ هەر باس و بیری پارەیە. جا وتم خۆ ئەگەر گۆشت گرانە، نەخواردنی هەرزانە. بۆیە ئەوەی شکم دەبرد نەغدم کردەوە و شارم بەجێهێشت. شار پیرۆزی ئەوانەی کە دڵیان پێخۆشە. ڕووم لە دێهاتێکی دوور کرد. تەنیا خوازیاری ئەوە بووم کە لەنێو جەماعەتێکی پاک و یەکڕەنگ وەک ڕۆنی زەنگ، کە هەستی پەستی سەرمایەداری ڕێی تێ نەبردبێت، بحەسێمەوە. هەر ڕۆژی هەوەڵ لە نێو دێ، ماڵە چۆڵێکم دەست کەوت و ماڵە کۆچم دابەزاند.

سروشتی ئەو دێهاتە لە باس نایە. لە بەر دیمەنی جوانی چۆم و ڕووبار، چیای سەرسەوز، دەشتی بەرین و دڵگەشێن، وەکوو منداڵی نێو زەماوەند دانیشتنم بۆ نەبوو.  ڕۆژان بە لای مەزرای گەنمی کڵۆش‌زێڕین  تێدەپەڕیم، لەژێر سێبەری شۆڕەبی ڕادەکشام و لە دارستانی چڕوپڕ، گوێم لە چریکەی مەلان دەگرت. هەتا ماڵاوایی خۆری چاوبەنازی لای ئێوارە، لەنێو کەپر و کەوێڵی بناری کێو، چاوم دەبڕییە قرچ و هۆڕی چیلکەی داران کە کترییە ڕەشیان دووکەڵ دەدا. شەوانیش لەژێر وریشە و تریفەی مانگەشەو چاوم دەچووە خەو.
قەت باسی پارە نەبوو، بۆیە زۆربەی ئەو پارەیەم لە سووچێک نایە چاڵ.

ڕوژێک ماڵێکی دراوسێ سەبەتێک هەنجیریان بۆ ناردم. لە پێشدا وامزانی لە بنی سەبەتەکەدا کاغەزێکیان ناوە کە میوەکان خراپ نەبن. بەڵام کاتێ باش سەرەنجم دا، زانیم کاغەز نییە، شتێکە وەکوو پێستی ئاسک، کە لەسەری بە زمانێکی سەیر چەند دێڕێکی لێ نووسرابوو کە هیچی لێ تێ نەدەگەیشتم. وێنەی خۆرێک و ڕێگایەکی  بەسەرەوە بوو، هیچم نەگوت. چەند جاری دیکەش کە سەوقاتیان بۆ ناردم، هەر لەو شتانە کەڵکیان وەگرتبوو. زۆر لەلام سەیر بوو.

شەوێک بووم بە میوانیان. وتم ئەوە چەند جار دیاریتان بۆ ناردووم. بەڵام شتێک زۆر بۆم سەرەنجڕاکێشە، ئەو لەتە پیستەیە کە دەیخەنە ژێری. وتیان چەند ساڵ بەر لە ئێستا لە ئەشکەوتێک ئەوانەمان دۆزییەوە. بەڵام هەر نازانین چین؟ و بەکاری چ دێن. چوون و هەموویان هێنا. هەرچەند دانە لەو پێستانە وەکوو لاپەڕەکانی کتێب دەچوونە نێو قاپووڕەیەک کە لە بەرد درووست کرابوو. کە سەرجەم دەبوون بە چەندین کتێبی جیاواز. هاوار لە بەستەزمانی و ساویلکەیی ئەم بنەماڵە. هەڕەیان لە بەڕی نەدەکردەوە، خەزێنەیەکیان خزاندبووە کەل کەنوو کە ئەگەر ڕێگایان بکەوێتە مووزەخانەکانی ئەورووپا، دەیان و بگرە سەدان میلیارد دێنێ. بۆیە وتم من ئەوانەتان لێ دەکڕم و پارەیەکی چاکتان پێدەدەم. چووم و پارەکەم لە چاڵ دەرهێنا. هەموو ئەوانەم لێیان وەرگرت و دوای چەند ڕۆژ بەبێدەنگ هاتمەوە بۆ شار. لە ڕێگا بەو قسەیە پێدەکەنیم کە پێشینیان وتوویانە: گەڕاڵ یان زۆڵ دێنێتەوە یان پووڵ.

پیاوێکی پسپۆڕی ئاسەواری مێژوویم دەناسێ. داوام لێ کرد نرخی ئەوانەم بۆ دیاری بکات. دەمزانی هەتا کۆنتر بێت نرخ و بەهای زۆرترە. بە تایبەت کە بە خەتێکی کۆن کە هەر خوا دەزانی هی سەردەمی کام شارستانییەتە، لەسەری زۆر شتان نووسرابوو. کاتێ وڵامی دامەوە، نەمدەتوانی لە جێی خۆمدا ببزوێم. وتی گەلێک جوان درووست کراوە. ڕەنگە تەمەنی پێنج، شەش ساڵێک بێت.

ڕومەن گەری ١٩٦٠/ ابوالحسن نجفی

خوێنەری هێژا؛

کاتێ گەندەڵی و فەساد گشتگیر دەبێت، هەڵبڕان و دوورکەوتن لە کۆمەڵگا هیچ دەردێک چارەسەر ناکات. ڕەنگە تەنیا ببێتە بیانوویەک بۆ هەڵاتن لە بەرپرس بوون. جا بۆ ماوەیێک ئەو کەسە لە بەشێک لە ئازارەکان دوور دەبێت و وا دەزانێت کە بەختەوەرە. بەڵام ئاخری لە شوێنێکەوە تووش دەبێت، کە قەت چاوەڕوانی ناکات. چوونکا هیچ شوێنێک ئەمن نامێنێت.
هەر تاکێکی کۆمەڵگا دەتوانێ بە هاودەنگی لەگەڵ خەڵک، شوێن پێ و ڕۆڵی گرینگی خۆی هەبێت بۆ بەرەو پێشبردنی کۆمەڵگا بەرەو ژیانێکی ئینسانی.


عیسا ئەحمەدی١٤٠٣/١٠/١٢

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

٢/٣
چەند ساڵ پێش هەواڵێک هات گوتیان سۆفێک بە سیمایەکی سامناک لە گوندێکی سەرشیو بینراوە. بەو جۆرەی کە باسیان کرد دەبێ ڕەشید بووبێ.
تەواوی شەو گۆم لە بیرەوەری و پەندەکانی مام ڕەحمان ڕاگرتبوو. هەرکە وەخۆ هاتمەوە. شەو ڕاشکابوو. مام ڕەحمان هێدی هێدی خەو دەیبردەوە و منیش خەیاڵ. هەر بۆیە ماڵاواییم لێ کرد. و بە دڵێکی خەمبار و ڕوحێکی تاساو و کپ و بێدەنگ بەکۆڵانی تاریک و تنووک و بەرتەنگ و تەسکی بەر ماڵاندا بێ ئەوەی سەگەلی ئاوایی هەستم پێبکەن داخزامە قوتابخانەی سارد و سڕ. سۆبەم نێڵدا و چوومە بن لێفە و لە سووچێک هەڵکورمام. شەوی دوور و درێژی زستان بنەی نەدەهات. نەمدەزانی ئەوەی بیستم چیرۆک بوو یا ڕاست. باورم نەدەکرد مرۆڤ ئەوەندە دڕەندە بێت. نەمدەزانی چۆنی لێکدەمەوە. بیرم لە دواڕۆژی تاریکی کاک سلیم و ڕەشید دەکردەوە. زنجیرێک لە خەم و پەژارە و ئازار دەوریان تەنیم. ئەو شەوی تا بەیانی بە تەنیا جینگلمدا و تلامەوە. دایم ڕووداوەکەم لە مێشکمدا دێنا و دەبرد. تەنیا هاودەمەکەم ناڵەی ڕەشەبایەکی شێت و تووڕە بوو کە ئەوەندەی دی نەترەی بردم. لای بەیانی بۆ ماوەیەک دەخەو ڕاچووم. بەڵام خەوی چی؟
چاوم لێبوو بە بەرچاوی خەڵکی ئاوایی کاک ڕەشیدیان لە شەقامی سەرەکی گوند لە دارێک شەتەک دا. خەڵکە هەژار و نەدار و ڕووتەڵە و پووتەکەی ئاوایی لە لایەک وەک مەڕ سەریان لە بەر خۆیانەوە نابوو و هات و هاواریان کە بە میریان هەڵدەکوت گوێی ئاسمانی کەڕ دەکرد. میر و گزیرە گۆلەمستەکانی هەموو خەنجەر لەبەر پشتێنێ، قامچی بە دەستەوە، لە بەرەکەی دی قیت وێستابوون. تاقمێکیشیان دەوری کاک ڕەشیدی شەتەک دراویان دابوو. میرە سەرزلە سەرمەستە دڵ ڕەقەکە کە ئاور لە چاوانی دەباری لە سەر تەپۆڵکێک چەقیبوو. سیگار بە لا لێوەوە دەستێک لەسەر تیلاگی سەر، بە ئاماژە و فیزەوە دەینەڕاند و دەیکوت: پەنجەمۆرێکمان دەوێ بۆ متمانە.
وتی: مادام بۆ یارەکەمە مۆری ئەکەم.
فێلیان لێ کرد. درۆیان کرد. بە کرتە کرت پەنجەیان کرد.  گوتیان کەمە؛ چوار پارچەی جەستەتمان ئەوێ. لوتت بەرزە لە هاند ئێمە. لووتت ئەبرین! ئەویشیان کرد. دواجار وتیان گۆشت ئەبرین! ئەیدەن بە گراوێکەت گۆلەمست بی.
هاوارم کرد دڵرەقینە ئیتر بەسە. تف لە خۆتان و لەو خەنجەرەی بۆ بڕینی گۆ تیژ کرا.
تف لەو بیورەی خوێنی پەنجەی مرۆڤی لێ چۆڕا
لە دڵە خۆمدا چوومە کن خوا. پرسیم خوایە
ئاخۆ نگارکێشێک هەیە لەو گۆی زەوێ تابڵۆیەکی ئەوها خەمناک بنەخشێنێ.
ئاخۆ ڕۆژێک دادێ ئەو تابڵۆیە کۆتایی بێ. پەرجۆیەکی وات لەلایە پارچەکانی کاکە شێرم بچەسپێنێ.
بە شەرمەوە هاتمەوە خۆ. بینیم
خەڵکە بێ سەر و بەر و بێ سەرەکە، فەساڵیان بەرەو کاولاشی خۆیان شۆڕ کردەوە و هاوار و زەنازەنایان لەگەڵ خۆیان بردەوە.
گۆڕەپانەکەش بە هێمنی چۆڵ کرا. بێدەنگێکی سامناک باڵی بەسەر ئاواییدا کێشا. جەستەی شەڵاڵی خوێن و برینی کاک ڕەشید لە چۆڵەوانیدا تەنیا مایەوە. هیچ کەس فریای نەکەوت. هیچ کەس دادی نەپرسی. دواجار سەلیم بەدەنگێکی کز و بێ تین نوزەیەکی لێوەهات گۆم لێبوو دەیکوت: تکایە تەنیا جێم مەهێڵن. لە خۆم پرسی کام دادگا بە تاوانباری زانی؟ کام دادوەر دادی کرد؟ کام پارێزەر پرسیاری لێکرد؟
هێندەی پێنەچوو باوی ڕووناکی بەسەرچوو. پیاوێکی ڕیشنی بەساڵاچوو، هێدی هێدی کە زۆرتر وەک سێبەر دەچوو، لە تارمایی کۆڵانەکە خۆی گەیاندە جەستەی سیس و زامداری شا کوڕەکە. بەئەسپایی و بە بێدەنگی بە لکی سۆرانی و پشتێندی برینەکانی پێچایەوە و چۆ بن باڵی و بەرەو شۆنێکی نادیار تێکەڵ بە قووڵایی تاریکی بوون.
دیتم لەولا یارە کراس گوڵ بەهێکەی کاکە ڕەشید بە پەلە پەل و شێتانە قووڕ دەپێوێ و دەگری و دەکڕووزێتەوە. لەت و کوتی جەستەی یاری لە سەر زەوی  کۆ دەکاتەوە و دەینێتە ناو پەنجەکانی و لە تاوانی، کۆڵان بە کۆڵان ڕادەکا و هاوار دەکا. ئای بۆ پزشکێ زامی دڵم دامرکێنێ ئای بۆ هاو خەمێ، خەمی دونیام لێداماڵێ. لێ کەس نەبوو دادی بکا، و برینانی ساڕێژ بکا. کەس لای دەرگای نەکردەوە. ئاوایی ڕوی لێوەڕگێڕا، بێ  هیوا ما. ئا ئەمجارە، تەوارە چاو بەخوێنەکە یەک ڕاست فری بۆ کن خوا تا دادی بدا.
- بۆ نایە خوار ئەی باوکە خوا، تا ببینی بێدادی خەڵک.
تا گۆ بگری لە هاوار و ناڵەی مەزلووم.
ئیدی بەسە لە خەو هەستە  سەدان ساڵە بەشمان دەخورێ خوێنمان دەڕژێ.
.......لەتلەت دەکرێ.
کوا عیساکەت بیلکێنێ ئەو پارچانە بە جەستەیدا.
ئازاری بەسەرهاتی سەلیم بە سەر پەردەی میشکمدا دەهات و دەچوو. هاوار و ناڵەی کاک ڕەشیدیش لە بەر چاوم لانەدەچوو. کە لە کەڕە بەیانەدا بە تەقەی دەرگای قوتابخانە لەپەرێشانە خەو ڕاپەڕیم. ئازای بەدەنم شەڵاڵی ئارەقە بوو. پێ پەتی بە تۆی کراسێکەوە دەرپەڕیم.

Читать полностью…

کابان

خوسرەو جاف ، هونەرمەند و نووسەر باس لە ڕەمزی مانەوەی ئاگر و هەڵپەڕکێ لە بۆنەی نەورۆزی کورد دەکا .
KABAN

Читать полностью…

کابان

ناوی کتێب؛ شەدەی سوور
بەشی ٤ ، خەونەهاڵۆزەکانی ڕەفیقەکەم ...

نووسەر؛ جەلیل ڕەحیمی
خوێندنەوە؛ ناسر عەبدوڵڵاهی

#شەدەی_سوور

KABAN

Читать полностью…

کابان

تۆم خۆش ئەوێ
KABAN

Читать полностью…

کابان

بەیانیتان باش
KABAN

Читать полностью…

کابان

کیژان

KABAN

Читать полностью…

کابان

حەولی بێ‌ڕادەی ڕژێمەکان بۆ مەزهەبی‌کردنی کۆمەڵگا بەم هۆیەیە: ئەوان چاک دەزانن کۆمەڵگای مەزهەبی لەچاو کۆمەڵگای سێکۆلار لە هەمبەر نادادپەروەری‌دا بە تامڵ(تحمل)ـترە و بڕوایان وایە خودا لە دنیای دیکە تۆڵەیان دەستێنێتەوە و خۆیان هیچ حەولێ نادەن بۆ وەرگرتن و ئەستاندنی مافەکانیان...

ئەلکساندر ئاسترۆفسکی

📝 لانەواز

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

ناوی کتێب؛ شەدەی سوور
بەشی ۱ ، کڵاوی ئاسن

نووسەر؛ جەلیل ڕەحیمی
خوێندنەوە؛ ناسر عەبدوڵڵاهی

#شەدەی_سوور

KABAN

Читать полностью…

کابان

بن‌ڕەسمە و سەرڕەسمە
یان
بن ڕێسمه و سەرڕێسمه:

بەڕیزان: قەدیم درووست‌کردنی دەرگا ئەو جۆرەی کە ئێستا من و ئیوە بە وێنەی جۆراوجۆر دەیبینین نەبوو.
دەیانهێنا بە ئامرازی پێویست وەک مشار، قەڵبڕات(مەتەی دەستی) لە دار چوارچێوەیەکیان ساز دەکرد کە داری لای کردنەوە کە بەجێگای لاولاوە لە سەرێ و خوارێ بە قەدرایە بست و نیوێک درێژتر دەبوو، وەک ئێستا وەرق نەبوو هەتا دایپۆشن و پێش لە سەرما هەروەها  تەپ‌وتۆز بگرن لە شووڵ واتا لکی دارەبی دەیانتەنی و تێکیان‌دەهاڵاند، پاشان بە قوڕ کەلێن و کولێنیان دادەدا و دەرکە ساز دەبوو.
بەو جۆرە دەرگایە پێیان دەکوت چەپەر. ئێستاش بە وەستایەکی کە دەرگای خراپ ساز دەکا دەڵێن ئەوە چیە بۆت ساز کردوین دەڵێی دەرکەی چەپەری قەدیمە؟!

ئێستا دەرکە بە لاولاوە واتا لَولا بۆ کردنەوە و هەروەها بۆ داخستن دادەمەزرێ.

بەڵام قەدیم بەردێکی گەورەیان دەهێنا نێوەڕاستی بەردەکەیان دەکۆڵی هەتا بڕێک قووڵ دەبوو دە عەرزیان دەگرت بۆ گیرکردنی داری چوارچێوەی دەرکەکە، لای سەرێ قایشێکیان لە سەرتاق دەدا ئەڵبەت لە نێوەڕاست وەک کەمان واتە نیودایرە دایاندەڕشت بۆوەی کە دارەکە تێیدا گیر بکات هەم بەر نەبێتەوە هەم کاری لاولاوەی سەرێ بکات.

ئازیزان! زۆرتر چەپەری تەویلە کە جارجار دوو مانگا یا دوو گا بەیەکەوە دەچوونە ژوورێ یا دەهاتنە دەر، دەرکە لەبنەوەڕا دەهاتە دەرێ لەو کاتەدا دەیانکوت ئەها دەرکەکە لە ڕەسمە چوو!

جا بەو بەردەی کە قووڵیان دەکرد پێیان دەکوت بن‌ڕەسمە.

بەو قایشەی سەرێ کە لە سەرتاق دەدرا پێیان دەکوت سەرڕەسمە.

سەرتاق ئەو دارەیە کە دوو دیواریان دەهێشتەوە بۆ دەرگا دەیانهاویشتە سەری پێی دەڵێن سەرتاق.
پێویستە ئاماژە بەو خاڵەش بکرێ بە وشەی ڕەسمە ڕێسمەش دەکوترێ.
دەستەواژەی لە ڕەسمە دەرچوون بۆ کەسێک بەکار دێت کە زوو تێکدەچێ
واتە: زوو قەڵس دەبێ.

مستەفا عابیدزادە ـ مەهاباد

س؛farhangijin

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

کرماشان شاری شیرینم


🌸دڵگیر و جوان


کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

ئەنفالی سپی
کۆمەڵکوژیی نهێنی گەلی کورد لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە
ئایا باوەڕ دەکەیت گەلی کورد هێندە بێبەزەیییانە لە سەدەی ۲۱ بە شێوەی سیستماتیک کۆکوژ بکرێن !؟

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

داخوازییەک لە پارێزەرانی کورد و لایەنگرانی مافی مرۆڤ‌ و دۆستانی گەلی‌ کورد لە سەراسەری جیهان:

    وەکوو دەبینن‌ و دەزانن لە جیهانی ئەوڕۆدا گشت پێوەندی ، هاتووچۆ ، دیتن ، دانیشتن ، وتووێژو ، ئاخاوتن گەلێک هاسان بووە و کۆمەڵانی‌خەڵک بەگشتی بۆ هەموو شتێک و هەر کەم‌وکوڕییەک ڕێچارەیان دۆزیوەتەوە و هەروا دەیدۆزنەوە . هیچ گرێ پووچکەیەک نییە کە بە هزر و بیر نەکرێتەوە و هیچ کێشەیەک نییە کە بە وردبینی‌ و تێڕامان چارەسەرنەکرێ. لە ڕۆژگارێکدا دەژین کە بێگومان دەتوانین بڵێین هیچ شتێک شاراوە نییە.
ڕێکخراوی جیهانی دادوەری لاهە بە بەڕێوەبەرایەتی دادوەرانی شارەزا و بێ‌لایەن، بەگشت سووچ و تاوانێک لە سەرتاسەری گەردوون ڕادەگەن و ڕەنگە بتوانم بە ڕاشکاوی بڵێم :      
    ئەو ڕێکخراوەیه مەزنە ، پشتیوان و پارێزەری وڵاتان و نەتەوەزۆرلێکراوەکان و دژبەری زاڵمانی دەسەڵاتدارە. ئەرکی پارێزەرانی بوێر و مافخوازی کورد و مرۆڤدۆستانە ، سکاڵا و گازندە و دادخوازی گەلی لێقەوماو و زۆرلێکراوی کورد ـ لەگشت لاوە ـ بەهاوکاری‌ و هاوبیری دادوەران و پارێزەرانی ناودەوڵەتی بەشێوەیەکی یاسایی‌ و فەرمی بگەیەننە بارەگای دادگەی لاهە. پێداگری لەسەر بکەن و بخوازن کە سەرنجی تایبەت بدرێت بە دۆزی کورد و ڕەنج‌ و ئازاری کورد. 
    ئەو گشت زوڵم‌ و زۆری‌ و ڕاوەدوونان‌ و گرتن‌ و کوشتن‌ و ماڵ بەتاڵان بردن، هەروەها داگیرکاری ئاو وخاک‌ و هەرد و لێڕەوار و شاخ‌وداخ‌ و زەوی‌وزار و کانی‌ و کانزا سرووشتییەکان تا دەگاتە گەل‌دزین و بەدیل گرتن و بەکۆیلە بردنی ژن و کچ و زارۆکی کورد و هەڕاج کردن‌ و فرۆشتنیان لە بازاڕەکانی جیهانیدا بۆ هەر جۆرە ئەگەر و کردەوە و شورەیی بەسەرهێنانێک ، بە بەڵگەی ڕوون و ئاشکرا لە قاو بدرێن و بکەرەکانیان بە دونیا بناسرێنن.  تەنانەت کۆمەڵکووژییەکانی وێنەی کووشتاری کۆڵبەرانی ڕۆبووسکی و دانیشتووانی سوورچ و تخووبی‌تر کە بە پێی پلان‌ و نەخشەڕێگا و پیلانگێڕی بۆ ژینۆساید و قڕکردن.. قەڵاچۆ کراون‌ و هەروا درێژە دەستێنن . هەروەها سەرکردە نامرۆڤ‌ و بێ نرخ‌ و قێزەونەکانیان وەکوو بەشار و رەجەب ئەردۆغان باوکی داعش و … بە دونیا و گشت کۆمەڵانی ئینسانی و ویژدانە زیندووەکانی بناسێندرێن و دەمامکی پڕفریویان لە ڕوو دابماڵێندرێن. 
هەروەها، داگیرکردنی زەوی‌ و خاکە پڕبەرەکەتەکانی هەڵکەوتوو لەسەر ڕێگا و شاڕێیەکان و دانیان بە خزم‌ و کەسانی دەسەڵاتدارانی بێ‌ڕیشەی داگیرکەر و بەو هۆیەوە شوشتنەوەی کورد و ئاسەواریان لەو ناوچانە ، دەبێ پەردەیان لە سەر لابدرێ  و بە خەڵکانی ناوخۆیی ‌و بیروڕای گشتی ناوخۆ و جیهان و دەسەڵاتدارانی وڵاتانی دنیای ئازاد و دێمۆکرات بناسێندرێن و بۆ گرتن و سزادانیان لە لایەن دادگای لاهە ئەوەی لە توانا دا هەیە کاری بۆ بکردرێت و حەول‌ و تێکۆشانی پێویستی بۆ بکرێت تەنانەت ئەگەر ئەو کارە درێژێش بخایێنێت . دەبێ پارێزەران سکاڵاکە  لەسەر تاوانباران بە ناو تۆمارکەن.

    کار لەپاڕانەوە و لاڵانەوە دەرچووە ، ئیتر بۆ ئەوەی نابێ وا بکردرێ خەڵکانیتر بەزەیییان بەکورددا بێ. گەلانی سەر گۆی زەوی دەبێ بزانن ئەوە کورد بوو ڕێکخراوی تێرۆریستی و پڕمەترسی نێونەتەوەیی "داعش"ـی بەزاند و شکستی پێهێنان‌ و ترس‌ و خۆفی پڕژان و ئێشی لە سەر بەشێکی گەورەی جیهان هەڵگرت. کەچی ئەوڕۆ گیرۆدەی دەستی خوێناوی و چەپەڵی مافیای ئەردۆغانی باوکی داعشە . ئەو مرۆڤکوژەی کە بەئاشکرا و بێ‌بزەیانە نکۆڵی لە بوونی نەتەوەیەکی زیاتر لە چل میلیۆن کەسی دەکات و بە چەک و بیری فاشیستی دەست لە کاروباری وڵاتانی دراوسێش وەردەدا و سنوور دەبەزێنی وبەکەیفی خۆی درێژە بەتاڵان‌ و کاولکاری دەدا. 
👇👇

Читать полностью…

کابان

جــــــۆرەکانی سەرئێــشە
زمان : کوردی سۆرانی
نووسەر : کیاڕەش نادری موقەدەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
چن جۆر سەرئێشەمان هەیە کە زانینی بۆ خەڵک سوودمەندە ، حەتمەن بیخوێننەوە

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

➖لە پەڕاوێزی کۆڕێکی ئەدەبیدا؛

🔴 نووسەر و وەرگێڕ سەلاح ئاشتی لەسەر بەرهەمەكانی هەژار موکریانی دەدوێ

١۴٠٣٫۱۰٫۱۲
🆔 @HajeArts
🆔 @HajeNews

Читать полностью…

کابان

٣/٣
لە ناکاو سیامەند قوتابی هەوەڵی سەرەتایی لەبن لووتم هەڵقوڵی.
بە خەواڵۆوە پرسیم: کوڕە سیامەند بەو بەیانە زوویە لە چی دەگەڕێی؟
مامۆستا کتێبەکەم!
پەڕتووکی چی ڕۆڵە؟
پەڕتووکەکەم دۆزێوە!
دۆینێ کتێبەکەی ون کردبوو. دیار بوو ئەم شەو ئەویش لە خۆشی پەڕتووکەکەی خەو نەیبردبۆوە
------------------------------------------------------
ڕووداوەکان ڕاستەقینەن بەڵام لە کۆتاییدا
تێکەڵاوی خەیاڵم کردۆ.
پەرجۆ:کارێک کە لەدەستی مرۆڤ نایا، موعجزە
بێسەر=مەبەستم کەم عەقل
گزیر= کوێخا،کەیخودا
هەتوان=مەڵحەم
گۆش=گوێ
بزیسک=گڕ، تین
تەوار:هەڵۆی مێ
کاکە شا:مەبەستم ڕەشیدە
---------------------------------
مەهاباد
قادر حوسێن شەریفی
٣٠ی سەرماوەز٢٧٢٤


کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

بزیسکی تۆڵە
١/٣

حەمەشیڵان خزمی بابمە و بە چەند پشت دەگەنەوە یەک. حەمەشیڵان دارتاشێکی دەست ڕەنگینی دێ بوو، ڕەوڕەوە و وەروەرە و وەردێنە و ڕفێدە و پنە و... ساز دەکرد. ئێستا بەشێکی بچووکی مەزراکەی بەدەست عەزیزی برام دەناڵێنێ.
بابم دەیگێڕاوە دەیکوت :
حەمە شیلان لەسەر کێشەی زەوی و زار پیاوێکی بەدەست زایە بۆ و دواتر لە ترسی بزیسکی تۆڵەی خزم و لێزمی پیاوە پەڕیوەی ئەو گوندە بچکۆلانە دەبێ. حەمە شیلان بە لەدەستدانی چاوی ڕاستی لەو کێشەیە دەتکوت خەمی تەواوی دونیا لە چاوەکەی دی خزاوە. برینێکی قوڵ لە سەر باسکی چەپی هاواری لە ژانێکی بێهەتوانی ڕابردوو دەکرد. هەرکات مانگی خرمانان ڕێت لە زگدڕاو کەوتبا لەبەر بێ کەسی و پیری و یەک تەنی، بەسەر هەرەوەزی دەسکەنە و درۆنەی حەمەشیلاندا دەکەوتی.
لە ناکاو بە نووسینی ئەو چەند دێڕە یەکڕاست چوومەوە سەردەمی لاویم لە شەوە زستانێکی٣٧ ساڵ بەر لە ئێستا. ساڵەکانی٦٧-١٣٦٦ی هەتاوی کە لە ئاوایی بورهان مامۆستای قوتابخانە بووم. شەوێک لە ماڵە کاک ڕەحمانی ئایشێ گەزۆیە میوان بووم. کاک ڕەحمان پیاوێکی نەرم و نیان و لەسەرەخۆ بوو. حەفتا زستانەی تەمەنی تێپەڕاندبوو. زۆر جاران بە نەوەکەیدا لەدووی دەناردم بۆ شێوی شەو میوانیان بم. شەوێک  بەسەرهاتێکی تاڵی بۆ گێڕامەوە کە دڵم بەجارێک داخورپا و هەناوم ڕووخا. تا ئەو کاتەی سێ بەردانم بەسەر دا ڕاهەڵدەکەن تەزوی ئەو بیرەوەرێ تاڵە کە بە لەشمدا هات و ڕۆیی لەبیر ناکەم.
مام ڕەحمان هەناسەیەکی هەڵکێشاو چاوی تێبڕیم و لە سەرەخۆ گوتی:
کاک سەلیم ئازاری بۆ کەس نەبوو. ناوبانگی چاکەی دەرکردبوو. هەربۆیەش وەک کاک ڕەشید پیلانیان بۆ داڕشت و لە ئاکامدا تەنیا مایەوە. ئیوارەیەک ڕێی هەڵە کرد و بەسەر هەڵدێرێکدا کەوت و نەهاتەوە یەک ئێوارە دوو ئێوارە سێ ئێوارە دواتر نە ئێوارە نە بەیانی کەس نەیدیتەوە و نەگەڕاوە و ڕێی لەو ناوە نەکەوتەوە. یەک دەیکوت گیراوە و کەوتۆتە بەندیخانە. یەک دەیکوت نەماوە و بە تۆڵەی فڵانی کوژراوە.
گوتم: مام ڕەحمان؛ کاک سەلیم هاوڕێت بوو؟ گوتی: نانا ئەمن تازە دەگەیشتمێ بەڵام کاک سەلیم پیاوێکی تەواو بوو. ئازا و نەترس بوو. هەرگیز هەنگاوی لاری نەنابوو و لە ڕێبازی ڕاستی لای نەدابوو. خەڵکی ئاوایی پێیان دەکوت کوێخا سەلیم. وابزانم کوێخای گوند بوو. دەڵێن بەهۆی گرفتی ژیان و هەڵوەدا بەدووی ناندا توشی ڕووداوێکی نخوازراو و ئاڵۆز و گوماناوی دەبێ و لاپەڕەی ژیانی دەگۆڕدرێ.
ئەی بۆ نەهاتەوە؟ چی بەسەرهات؟
کڕ و مات ما. هەستم کرد زۆر دڵنیا نێ لە وەی کە بۆم بگێڕێتەوە.
پرسیم :مام ڕەحمان، ناتهەوێ بۆم وەگێڕی لە ئاکامدا چی بەسەر هات.
مام ڕەحمان بە حەسرەتەوە وتی: قوتابخانەی ژیان ژاندی. ژانێکی بێهەتوان کە تامردن داوێنی بەرنەدا.
بە کێرد و چەقۆ و بیوران بەربوونە گیانی کاک سەلیم. هەردووک گویان گۆشاوگۆش بڕیبوو. بە وەش ڕانەوەستابوون لوتیان لە لەشی جیاکردبۆوە. لە ئاکامدا بێبەزەیانە دەستی ڕاستیان لە مەچەکی ڕا پەڕاندبوو.
لەو بەسەرهاتە بەسامە تاسام و موچڕکێک لە بەری پێم ڕاچوو لە تپڵی سەرم دەرچوو. هەستم دەکرد ڕووباری خوێن کاک سەلیمیان بەرەو دەریای بێ بنی خەم و پەژارەی ئەبەدی لوول داوە. بە دڵتەنگێوە پرسیم: ئەدی کاک سەلیم کەسی نەبوو دە فریای بێ؟
مام ڕەحمان وەڵامی دامەوە: کاتێک پیاو لاقی هەڵخلیسکا هەموو کەس شەقی تێهەڵدەدا و هەموو دەرگاکانی لێدادەخرێ.
دوای دەم و دۆیەکی زۆر وتی: چارەنووس پیاوی وا هەڵدەدێرێ کە دە خەونیشت نایە. سەلیم تا ساڵێک هەواڵی نەبوو. بە بەژنی ئاوێتە بەخوێن، بێ سەر و شوێن و بێ ناو و نیشان مایەوە و دەستیان لێ شوردەوە. بەڵام دواجار بیستمانەوە کە لێر و لەوێ بەزەیان پێداهاتۆ و پەنادراوە و دەرمان کراوە و لە مردن گەراوەتەوە و لە ئاوایی کانی کەوتەر ژیانێکی نۆی بۆ ڕەخساوە.
دواتر فرمێسک لە قووڵایی چاوەکانیدا قەتیسما و بە کەسەرەوە وتی: ژیان وایە کوڕم، دایم ململانەیەتی. ژیان بێ مانایە، دەبێ خۆت مانای دەیەی. دەبێ بڕیار بدەی و ئامانجی خۆت دیاری بکەی و یەکە یەکە دەرگا داخراوەکان بکەیەوە.
لە گەرمەی ئەو باس و خواسە دا گوتم: باسی کاک ڕەشیدت کرد. ئەدی ئەو کێ بوو؟
مام ڕەحمان چایەکی پێداکرد و سەری هەڵێناو زۆر بە مەندی گوتی: چەنێک زۆرن کۆخا سەلیم و کاک ڕەشید کە داستانیان کۆتایی نایە.
ڕەشید و خوشکە بچکۆڵانەکەی هەر بە مناڵی  ژێی ژیان لە ناز و ئامێزی بنەماڵە بێ بەشی کردن و لە ماڵە خاڵۆیان پێگەیشتن و تێگەیشتن. بەڵام لاوێتی و نەفامی بەرۆکی گرتن. شەوێک لە شەوان ڕەشید لە ئاژوانی بەرەو ژوان لە جێ ژوان نەگەڕایەوە. کەس و کاری کیژە لە تاریکە شەودا بەریان پێگرت و دەوریان تەنی و هەڵیان کوتا سەر و لە پەڕ و پۆیان خست و هەر وەکی کاک سەلیم باڵیان کرد و لووتیان بڕێ و گۆشیان قرتاند.دواجار جەستەی نیوە گیانی لە نێو قەڵاخ فڕێدەدرێ و کەس وەخۆی ناگرێ. بەڵام ئەو لەو دەور و بەرە نەما و وەک دڵۆپێک بە حەرزیدا ڕۆچووبێ، کەس نەیدیتەوە.

Читать полностью…
Subscribe to a channel