kabanmukryan2721 | Unsorted

Telegram-канал kabanmukryan2721 - کابان

3793

🔻کابان کاناڵێکی خۆماڵیی فەرهەنگی ، ئەدەبی و کۆمەڵایەتییە کە زۆرتر دەپەرژێتە سەر چیرۆک و ڕۆمان و هەروەها بابەتگەلی دیکەی کۆمەڵایەتی و هونەری و ... بەڕێوبەر @MTMUKRYANMK

Subscribe to a channel

کابان

🔹 تکدی گری؛ عادتی منفور برای درآمد

🔴 ترویج گداپروری در مهاباد و حقایقی که از آن بی‌خبرید

در لینک زیر بخوانید:
👇
📎 http://www.haje.ir/Newsdetails.aspx?itemid=20824

@HajeNews

Читать полностью…

کابان

شێعری مەولەوی کورد بە زاراوەی سۆرانی
گۆیا لە چاپی هیچ یەک لە کتێبەکانی دا نەهاتووە

دیاری کاک ئەسعەد بەرزەنجی

@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

بێ‌شرۆڤە
@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

بێ‌شرۆڤە
@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

عومەر خانی ئەمیری و نوکتەکانی
ئاڵقەی ۱
لە نوسین و ئامادەکردنی قاسم قازی
تۆمار و خوێندنەوەی موشتاق فەیزیابی
موسیقای پدرام شەهلایی
س؛ ڕێگاپادکەست

@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

یار ڕۆیی تاک و تەنیا مامەوە

عەبدوڵڵا گولابی 🌺👍


@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

‌ ‌ ‌ ‌ "نەسیم"
بە دەنگی: مامۆستا مەزهەر خاڵقی

نەسیمەکەی ساردی پاییزی
چ بێڕەحمی! چ دڵـــبەردی!
سووری گوڵ و سەوزی گوڵزاران
ئەبەی تۆ ڕوو بە ڕەنگــــــزەردی

ئیتر ناپرسی بەم کارە
هــەزاران دڵ بریندارە

بە نەغمەی شاد و مـــەستانت
هەزاران سوبح و شەو بولبول
سەفای هێناوە بۆ گـــــوڵشەن
لە دەوری عاریزی ســـــۆنبول

ئەتۆ پاییز گــــوڵت ژاواند
بە جەورت بولبولت تاراند

مەشۆرە سا
لاپەڕەی سووری گوڵالەی گەش
تۆ هەوری ڕەش!
مـەکە دێوانە بولـبولان تۆ
بە یەکجاری لە ژین بێبەش

دە پاییز بەسیە ئازارت
خودایە کوانێ بەهارت؟

دە پاییز بەسیە ئارادت
خودایە کوانێ ئارامت؟

بە نەغمەی شاد و مـــەستانت
هەزاران سوبح و شەو بولبول
سەفای هێناوە بۆ گـــــوڵشەن
لە دەوری عاریزی ســـــۆنبول

ئەتۆ پاییز گــــوڵت ژاکاند
بە جەورت بولبولت تاراند

مەکۆی شیعر و ئاوازی کوردی
/channel/+SurXtsus6fk4NTY0

@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

هۆنراوەکانی مامۆستا مەلەکشا
@meleksha


خەرمانی وشەی کوردی
@Goli_res


ژیلا حسەینی
@Jilahosaini


دەنگە پەڕتووک
@avindaripartok


پڕۆکسی کوردی
@MTProxyKurdi


مۆسیقای کورمانجی و سۆرانی
@Kurdistan_Music2


ڕستەی جوان
@rstayjoan


مەکۆی ئەدەبی کوردی
@Mekoy_Edebi_Kurdi


فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی
@farhangijin


سکاڵای دڵ
@xoozgaa


ژنانی پێشەنگ
@jnanipesheng


شێعر و وشە
@zhyan_kord


کابان ڕۆمان و بەسەرهات
@KABANMUKRYAN2721


کازیوەی شێعر و گۆرانی کوردستان
@kaziveh2525


دێرینەی شێعری کوردی
@trupkirezgari

Читать полностью…

کابان

مرا تا کی ... ؟

@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان



سەبر و قەرار لە دەس چوو
بەشی ۱

س؛ زەوی سەخت و ئاسمان دوور

@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

"محەمەد جەزا"

🥀🍂🍁

Читать полностью…

کابان

لوڕستان ـ دەریاچەی گەهەر

@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

برشن دوارە برشن ساقی دڵم کەواوە

پرتو کر مانشاهی

@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

بە دەرفەتم زانی و مڵم لێ نەسووڕاندوو سەر و پرچی کابرام لە بنەڕەت را تاشی. سەری لوس و پوس وەک قاپی فافۆن دەبریقایەوە. باوەشێک پرچ و ئەگریجەی خورمایی پڕ لە کێچ و ئەسپێش لە سەر حەرزی بە شنە بای بەیان دەجوڵایەوە. هەستی ناسکی بێچۆ دەروێش بە جارێک بریندار ببوو. خەمێکی گران دەروێشی داگرت. لووتی هەڵمساند و خۆی دە چەپ چیڕەوە برد و گوتی خۆ بڕیارنەبوو پرچم بتاشی.وەڵڵا ئەوە دەچم بە شێخ و دەروێش و هەرچی خزم و لێزمە دەڵێم چ بێڕێزێکت بە دەروێشان کردۆ. بەتووک و دووعایانەوە کلکی لە گەڵۆزی ناو وەدەرکەوت و هەرچی بەسەرزاری داهات کوتی.تووک و دوعای شێخ و دەروێش هەوساری لە کێچ و ئەسپێیان بەرەو تەویلە ڕاکێشا و بوون بەعەزیا و لە ئەستۆو ملی مانگا بۆر هاڵان.

هەر ئەو ڕۆژی ئێوارێ خەبەر هات مانگا بۆرمان ئەوە لە تەویلە کەف هەڵدخوڕێنی و لە گیانەڵایەدایە. درنگانێکی لای ئێوارێ مانگا چەقۆی نەگەیشتێیەو مندار بۆوە.ئەوجا دەستیک کەوتە ئەولا و دەستێک ئەولا چ بکەین چ نەکەین خۆ دەڕوێش پێبزانن هۆیەکەی دەگەڕێنەوە بۆ تاشینی پرچی پیرۆزی بێچۆ شێخ و ژیانمان لێ تاڵ ئەکەن و وەبەر تیر و تانانمان ئەدەن و دەبێ لە ئاوایی بار کەین.
هەر لە بەر ئەوەی نەبینە گاڵتەجاڕی دەروێشان و ئاوایی.قسەی خۆمان بێ و لە نێو خۆمان دەرنەچێ. مانگامان لە تەویلە چاڵ کرد و رازو نهێنێکەشمان لە دڵی خۆماندا حەشاردا و نەمانهێشت هێچ کەس بەو کارەساتە بزانێ.
خەمی لە دەست چوونی مانگاشمان لەبیر چۆوە.

قادر حوسێن شەریفی
٢٧٢٣/٧/٣

کابان ـ ڕۆمان و بەسەرهات و ...
@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

من بیریا تە کریه باوەر کە بیریا تە کریه 

Читать полностью…

کابان

🔹کۆرتە باسێک لە ژیان و بەسەرهاتی ژنانی ناوداری کورد:

#کیژی_کافرۆش، #عایشە_شان،
#لەیلا_قاسم، #مەستوورەی_ئەردەڵان، #حەفسەخانی_نەقیب، #قەدەم_خێر و...

#ژن_ژیان_ئازادی

/channel/Rojhalati_kurdistan1324

Читать полностью…

کابان

زبان کُردی از بین 168 زبان دنیا از لحاظ غنی بودن رتبه 8 را کسب نمود.

زبان کُردی از بین 168 زبان دنیا از لحاظ غنی بودن رتبه 8 را کسب نمود، این در حالی است که فقط دو لهجه کُردی کرمانجی و سورانی به این واژنامه اضافه شدند و چندین لهجه کُردی دیگر از جمله زازاکی، هەورامی، لکی و... نیز تا کنون اضافه نشده اند، که به احتمال زیاد با اضافه شدن این لهجه ها بی شک رتبه زبان کُردی تا رتبه های نخست پیش خواهد رفت.

#ئێــرە_دەنگــی_نەغەدەیـــە

🆔 @dangi_nexede

Instagram
👇👇👇👇
https://instagram.com/dangi_nexede

📆١٤٠٢٫٠٧٫٠٩

Читать полностью…

کابان

ساڵی 1342ی هەتاوی بوو، ئەوسا قوتابی بوو.لە دەبیرستانی رەزاشا دەیخوێند.
وابزانم پۆلی دوویەمی دەبیرستان بوو.
دەبیرستانەکە روبەڕوی نەخۆشخانەی ئازارەباریکە(بیمارستانی سل)بوو.
لە نێوان چۆمی سابڵاغ و سەوزیخانه هەڵکەوتبوو. دەبیرستانەکە هێندە بڵیند بوو کە لە وێڕا نەخۆشخانە و دەوروبەری هەموو دیار بوو. پشت نەخۆشخانەکە و دەورو بەری هەموو باغ و باغات و کوچەباغ و سەوزیخانە بوون . باغ و کوچەباغی بلوری لە هەموان بەناوبانگتر بوو. دەوری تەواوەتی ئەو کوچەباغانە دارسنجوو بوو.
کاتێ بەو کوچەباغانەدا دەڕۆیشتی ، پەرژینی نێوان باغەکان و ئەوبەرەوبەری
کوچەباغەکان کە داشقە و گاری پێیاندا دەڕۆیشتن، هەموو هەر دارسنجو تێکەڵاوی توتڕک بوو. ئەو توتڕکە کە بەرهەمی جۆرێ دڕوو  بوو ، تام و چێژێکی تایبەت و خۆشی هەبوو. بەتایبەت درەنگانی پاییزێ ، منداڵی سابڵاغێ روویان تێدەکردن و پڕ بە زگیان دەیانڕنی و دەیانخواردن. بەڵام بۆ ڕنینەوەی سنجوو، لە ترسی  باغەوان هەندێ پارێزیان دەکرد. خۆ باغەوانیش زۆر جار خۆیان گێل دەکرد و لێیدەگەڕان تێر بخۆن . دوایی لە دورەوە، تێیان دەتووڕاندن و هەڵیاندەبڕین . یانی بەسە.
ئەو مەڵبەند و جێگایە ئێستا بۆتە گەڕەکێکی پڕ حەشیمەت و شەقام و بڵوار و گوڵ و دانیشتوانی زۆر. نە توتڕک ماوە و نە سنجوو.
نە منداڵانی برسی و چاوچنۆکی سابڵاغ و نە باغەوانی دڵفراوانی ئەو سەردەمە.
××××÷÷
لەو لاوە لە قوژبنێ فاتەگەزۆی لێقەوماو، کە لە دەست خزم و کەس، دەستی  مینەگەزۆی گرتبوو، لە گەرمێنەوە ڕوی دە موکریان و سابڵاغ کردبوو؛ لە ژێر سێبەری کەپرەکەی چاوەڕوانی مینە بوو، هەر مینەی لێ نەدیو بووبا هەر کەسی بینیبا، دەیکوت: ئەرێ مینەت نەدیوە؟ خودا لێیان خۆش بێ.
لەو هەل و مەرجەدا لاوە جوانخاسەکە بەڵێنی وەرگرتبوو گراوەکەی بە بیانوی جل شۆردن بێتە چۆمی ، پێش نەخۆشخانەکە.
لاوچاکی ئەوینداری گۆرین لە بن دیواری  دەبیرستانەوە چاوەڕێ بوو. قاوەڵتونێکی درەنگ کچە هات. لە دوورەوە دەرکەوت. چوو سەرچۆمی . جێگایەکی تەخت و خاوێنی دیاری کرد. تەشتە فافۆنەکە و شیوەکەی دانا، کاکی مێرمنداڵی تازە پێگەیشتو شینگڵی لە خۆی دا بچێتە ژوانێ، چاوێکی بە خۆی و جل و بەرگەکانیدا هێنا.  کوڕە خۆ پێڵاوەکانی لادڕاو و کۆن وشڕۆڵن ! لە گەڵ پێڵاوە تازەکانی سەعیدی هاوپۆلی گۆڕینێوە.
سەعید گیان پاک و خاوێن بۆت دێنمەوە.
ئەی ئەمن چ پکەم ؟ بەو پێڵاوانە هەموو قاچووقولم بریندار دەبێ.
،،،ئەی کۆت و چاکەتە شڕە شیتاڵ شیتاڵەکەم؟
ئەها! کوڕە خۆ عوسمان کۆتی تازەی کڕیوە.
عوسمان گیان! 
عوسمان زوو زانی چ باسە.
ها ئەوە کۆتەکەم . بەڵام پیسی کەی ، دەیخۆی.
کاکەی دڵدار لە چاو تروکانێکدا،
بە هەزاران هومێدەوە چوو ژوانی
ئەو کچەی زۆری خۆشدەویست.
بۆ ئەوەی کەوشەکان پیس نەبن،
وەکو هەمیشە کە دەچوو سنجوان و توتڕک ڕنینەوە نە لە بوار و پاناوکەکانی چۆمی دا، نە بەو پردە بازەدا تێپەڕی کە خەڵکی خێرەومەند بە گاشەبەردی گەورە لە چۆمی کەم ئاوی پاییزێدا دایاننابوو.
ڕێگاکەی دوور کردەوە، چوو سەر پردێ . پردی تازە، پردی(مەحموودکان).
بە ورینگە و گۆرانی، بە بزە و پێکەنین، بەرەو  یارە ژیکەڵانە تاقانەکەی هەڵگەڕاوە بۆ سەرێ.
بە تەنیشتی فاتەگەزۆ دا هەڵکشا، هەرگوێی لێنەبوو کە فاتە لە مینەی پرسی. یەکسەر چوو بەرامبەر خۆشەویستەکەی  هەڵقوڵی.
کچە سەری داخستبوو، بەئاوی ساردی چۆمی و ئەسپۆنی سۆفی مستەفای شیوی دەکرد.
بە سڵاو و خشپەی پێی لاوەکەمان کە زۆر بە خۆی دەخوڕی و هەرگیز ئاوا خۆی کۆک و پۆشتە نەدیبوو کچە سەری هەڵێنا. بە بزە و پێکەنینەوە وڵامی سڵاوەکەی داوە و کوتی: بەهـ بەهـ ! کۆتی کاک عوسمانی پڕ بە تۆیە! ئەی ئەوە کەوشی کاک سەعیدی نییە؟!
لاوە دڵگەرمەکەمان بە بیستنی
ئەو قسانە، هەر ئەوەندە بوو نەمرد!
پێیوابوو ئەو کچە شاز و نمونەیە و تاو لێینەداوە!
هەر بۆیە چاوێکی بە سەرسوڕمانەوە
لە کچە کرد و بە دڵشکاوی گەڕاوە.
لەو ڕۆژەوە باوەڕی بە هیچ کەس نەما.

حەسەن  شەریفی
مەهاباد  ۷ی مانگی ڕەزبەری ۱٤۰۲

/channel/KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

ڕەزبەر

@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

عومەر خانی ئەمیری و نوکتەکانی ئاڵقەی یەکەم
لە نوسین و ئامادەکردنی قاسم قازی
تۆمار و خوێندنەوەی موشتاق فەیزیابی
موسیقای پدرام شەهلایی
ئەم کتێبە لە ۲ ئاڵقەدا پێشکەش دەکرێت.
ڕێز و حورمەت
موشتاق
س؛ ڕێگاپادکەست

@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

سخنان قابل توجە یک روانپزشک رو به دانشجویان بە ویژە دانشجویان پزشکی . مفید برا همه

@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

هۆکارەکانی ڕووخانی شارستانییەتی سۆمەری

سەرەتا
شارستانی سۆمەری یان شارستانیی سۆمەرییەکان (بە عەرەبی: الحضارة السومرية، بە ئینگلیزی: Sumer civilization) سۆمەرییەکان خاوەن کۆنترین شارستانییەتی مێژوون کە لەسەر خاکی میزۆپۆتامیا دەرکەوتووە، شارستانییەتی سۆمەری ڕۆڵی گرنگ و بایەخداری لە بەرەوپێشچوونی ژیانی مرۆڤایەتی هەبووە و زۆرێک لە داهێنانەکانی ئەمڕۆ سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئەو شارستانییەتە، یەکەم گەل بوونە کە لە ڕێگەی نووسینەوە مێژووی خۆیان تۆمارکردووە و بە داهێنەری "نووسینی مسماری" دادەنرێن. ئەو خاکەی کە شارستانییەتی سۆمەرییەکانی لێ دەرکەوتووە وڵاتی عێراقیی ئێستا دەکات و بە "دایکی شارستانییەتەکانی جیهان" ناسراوە، شارستانییەتەکەیان بۆ ماوەی سێ هەزار ساڵ بەردەوامی هەبووە.
هۆکارەکانی لەناوچوونی شارستانییەتی سۆمەری
داگیرکارییەکانی سەرجۆنی ئەکەدی
سەرچاوە مێژووییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پێش سێ هەزار ساڵی پێش زایین، هەموو شارە سۆمەرییەکان لەلایەن سوپای سەرجوونی ئەکەدییەوە هێرش کراوەتە سەریان، سەرجوونی ئەکەدی توانییەتی نازناوی "پاشای کیش" بەدەست بهێنێت و پاشا سۆمەرییەکانی بە دیل گرتووە. پاشان ئیمپراتۆرییەتی ئەکەدی دامەزراند و یاسا و ڕێسای تایبەتی دانا و بوونە خاوەن شارستانییەتی خۆیان.
داگیرکاریی گۆتییەکان
لە کۆتایی ماوەی دەسەڵاتیان، سۆمییەریەکان ڕووبەڕووی چەند داگیرکارییەک بوونەوە و بەو هۆیەوە بارودۆخی شارستانییەتەکەیان بەرەو لاوازبوون و لەناوچوون دەچوو، یەکێک لەو داگیرکارییانە داگیرکاریی گۆتییەکان بوو، کە گەلێکی دانیشتووی چیای زاگرۆس بوون و ڕووبەڕووی سۆمەرییەکان بوونەوە و چەند شارێکی گرنگی شارستانییەتەکەیان داگیر کرد و زیانێکی زۆریان لە سۆمەرییەکان دا، هەرچەندە بە تێپەڕبوونی کات دەسەڵاتی گۆتییەکان لاواز بوو و شکستیان هێنا، بەڵام گۆتییەکان بە هۆکاری لاوازکردنی دەسەڵاتی سۆمەرییەکان دادەنرێن، دوای ئەوان شارستانییەتی سۆمەری بوونە چەندان بەشەوە چەند لقێکی سەرەکی لە دەسەڵاتەکەیان بووەوە و هەر لقێک بە جیا وەکوو بنەماڵە و خێزانێکی نوێ حکومڕانی سۆمەرییەکانی دەکرد، نموونەی ئۆرۆمی چوارەم و لەکشی دووەم و ئۆرۆکی پێنجەم. هەر لقێک لەم بنەماڵە و دەسەڵاتدارانە ناوچەیەکی سۆمەری بۆ خۆی دیاری کرد و شارستانییەتەکەیان دابەش کرد. ئەم دابەشکردنە بووە هۆی سەرهەڵدانی ناکۆکی و دووبەرەکی لە نێوان سۆمەرییەکان.
دووبەرەکی ناوخۆیی نێو دەسەڵاتدارانی سۆمەری
دوای دابەشبوونی دەسەڵات و حکومڕانی شارستانییەتەکە، خاکی سۆمەرییەکان دابەش کرا و هەر کۆمەڵە و بنەماڵەیەک دەیویست دەسەڵاتی زیاتر بکات، لە ڕێگەی کۆنتڕۆڵکردنی کەناڵی لقەکانی ئاوی هەردوو ڕووباری دیجلە و فوڕات دەیانویست ڕووبەری ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان فراوانتر بکەن، بۆیە شەڕ و ناکۆکی ناوخۆیی لە نێوانیان ڕوویدا و ژمارەیەک شار خاپوور بوون.
پشتگوێخستنی بوارەکانی کشتوکاڵ و بازرگانی و پیشەسازی
بەهۆی ئەوەی کە دەسەڵاتداران هەموو سەرنجیان خستبووە سەر لایەنی سەربازی و سوپا و بەرپاکردنی جەنگ و داگیرکارییەکانی نێوانیان، بارودۆخی گەل پشتگوێ کرابوو. بوارەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و بازرگانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان زیانی بەرکەوت و لاواز بوون، تاکوو لە کۆتاییدا تووشی داڕووخانی ئابووری بوون و لەناوچوون.
کەشوهەوا و وشکەساڵی
زۆرێک لە سەرچاوە مێژووییەکان لەگەڵ جیۆلۆجیناسەکان و شوێنەوارناسان کۆکن و ئاماژە بەوە دەکەن کە وشکەساڵی هۆکاری سەرەکی لەناوچوونی شارستاییەتی سۆمەری بووە، لە سەردەمی کۆتایی دەسەڵاتی سۆمەرییەکان وشکەساڵی و بێ‌ بارانی ڕووی لە ناوچەکانیان کردبوو و زۆرێک لە شارە گەورەکانیان بەو هۆیەوە لەناوچوون.

@Kurdish_History2


@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی ئاوازی گەلان شاری سلێمانی

تریفە ئەمیری
مەقام حەیران، گەلۆ

@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان



سەبر و قەرار لە دەس چوو
بەشی ۲

س؛ زەوی سەخت و ئاسمان دوور

@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

🎥بینەر بن//

🔴 کۆڕی ڕێزلێنان له هونه‌رمه‌ند جه‌عفه‌ر ڕه‌شاده‌ت

١۴٠٢٫٠٧٫٠۹
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews

Читать полностью…

کابان

🔘حسرت اگر عکس بود‌

▫️ خبرگزاری مهاباد۳
▫️تنها صفحه رسمی شهرستان مهاباد
🆔️ @mahabadsey
🌐 mahabadsey.ir

Читать полностью…

کابان

در جنوب تهران چه خبر است ؟!

@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

هەرچی تێکۆشاوم لەو وڵاتە دوو کورسی دانێم تا ژن و ئازادی لە تەنیشت یەک بن نەمتوانیوە .
هەمووکات پیاوێک تەسبیح بەدەست هاتۆ لە جێی ژن دانیشتووە

شێرکۆ بێکەس

@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

چیرۆکی دەروێشان

دوو شەو بوو بە ڕێکەوت میوانی ماڵە خاڵانم لە ئاوایی حاجیاڵیکەند بووم. سەردەمی شێخ و شێخایەتی بوو .زۆربەی بنەماڵەکانی ئەو گوندە موریدی شێخ بوون و هەر ماڵەو دەروێشێک دوو دەروێشی هەبوو. ئێوارەیەکی زوو ئاسۆ هێستا سوور هەڵنەگەڕابوو و خۆرەتاوی خەزەڵوەر ماڵاوایی لە چولینکی دار چنارەکانی سەر جۆگە نەکردبوو. پۆلە باڵندەیەک بە سەر ئاسمانی ساماڵی ئاواییدا دەسووڕانەوە.ریزە چنارێکی قیت کە بەزۆر دەستت لێیان دەگەییشتەوە لە بەر کۆڵانی سەرەکی ئاوایی دەیانڕوانێ بەزم و سەمای دەروێشان و گەڵای زەرد و سووریان بە دەم موسیقای هاها و هوو،هۆی دەرۆشانەوە بە سەما دەڕژانە ژێڕ پێیان و ئاوازێکی نەرمیان لە بەر خۆیانەوە دەچڕپاند.
ئەمن و خاڵم هەرچۆنێک بوو لە هەڕەمەی بزمەکە خۆمان گەیاندە رەزمەکە.کوچە و سەربان و سوانە خەڵکێکی زۆری تێخزابوو
دەرزیت هەڵاویشتبا نە دەگەیشتە حەرزی.

دەستەیەک دەڕوێشی پێخواسی شڕ و دژوێن ولەڕ و لاواز و برسی کە دەلینگیان تا بەلەکێ هەڵکردبوو، بەچاوی پڕ گریان و سەر و پرچی شێواو و ئاڵۆز و پەرێشان بە دوای شێخێکی نوورانی ،سەر و ریش ماش و برینجی، گۆشتن و سوور و سپی، کە کیتەڵەی زگی کراسی بەری دادڕیبوو ڕێگایان دەبڕی و پەیتا پەیتا وەک قەفی گۆچان دەچەمینەوە و دەیانزریکاند. بەزم و ڕەزم و سەما و زکرەکەیان هێندە بە جۆش و خرۆش بوو هەموو خەڵکی ئاوایی بە ژن و پیاو و پیر و لاو و کوڕ و کناچێ هێنابۆ سەر کوچە و کۆڵان و گۆسوانان.

ئەودەم هیستا خەتی سمێڵانم نەدابوو نەو نەمامێکی چوزە و زیت و تیژ بووم، قەتم شتی وا نەدیتبوو شێخ و دەروێشم لە نیزیکەوە نەبینیبوو هەر واق مابووم. گڕ و تینی بەزمەکە لە ناکاو لە خاڵمی هەلبڕیم و بە دار چنارێک هەلروسکام و بەسەرسوڕمانەوە سەیرم دەکردن و لێیان خورد دەبوومەوە و هیچیان لی تێنەدەگەیشتم. تیشگی نیگام لە سەریان زەق ببوو، چاوم لێبوو دەروێش هەموو مەست و سەرخۆش یێک زەرگی وەشاندبوو، یێک شیری لەزگی کوتابوو، یێک چەقۆی لە سەری چەقاندبوو. لە بەرخۆمەوە دەمکوت ئەو دەروێشە سەری بۆ دەرناچی و دەست لە دونیا بەردەدا. دیمەنێکی نامۆ و سامدار بوو. دوای ماوەیەک ڕێپێوان بەو چەشنە هێدی هێدی لە گۆڕەپانێکی بچووک ڕوبەڕۆی حەوزی ئاوایی وەستان و بەحەلقە لە دەوری شێخ کۆزیلکەیان بەست.
شێخی خۆش پۆش و ڕوحانیش بە دەنگێکی سێحراوی و هەوایەکی بەسۆز کە دەتکوت پەری لە دەمی دماندووە هەستی هەموو ئینسانێکی دەڕووشاند و دەیهێنایە جۆش. گرمەی دەفەو ناڵەی دەروێشانیش یەک بین وەک هەوری بەهار مەست و بێ هۆش نەشەی شیلەی ئیمان و باوەڕ، ڕوحی ئاوایی و خەڵکەکەیان ئاو پڕژێن دەکرد و خەڵکیش خۆیان بە دەم ئاهەنگەکەوە ڕادەژاند.
زایەڵەی چریکەی شێخ و دەنگی بە سۆزی دەروێشان وەک زەنگوڵە، لە ناو کوچە و کۆڵان و بەردەرک و سەربانان دەزرینگایەوە

موریدی بەئەمەگ و قاڵەوە بووی ڕێگا و ڕێبازی شێخیش جارجار لەسووچێک پەلاماریان دەبرد و دەست و پیلی شێخیان دەلێستەوە و ڕادەمووسی یا شاقەل و ئاتەگیان ڕە دەمو چاویان دەخشاند. ئەوانەی لەدوورەوەش دەستیان بە شێخ ڕانەدەگەیشت بەلارەملی هاڵاو و بۆن و بەرامەی شێخیان هەڵدەمشت. جاری واش بوو کەسێک دەنگی هەڵدێنا و هاواری دەکرد یا غەوسەکەی بورهانی، یا شای نەقشبەندی!
سێبەری قورسی ئەو ڕۆژە پڕ سەیر و سەمەرەیە تا حەوتوویەک باڵی بەسەر ئاواییدا دەکێشا و ئێمەی بێ باوەڕیش لە موریدەکانمان زۆرتر چێژ لەو ڕۆژانە وەردەگرت.

مانگ هاتن و چوون و لە گەڵ هاتنی ڕەشەمە بەفر چۆڕە چۆری تێکەوت و یێکەم گزینگی خۆری خاکەلێوەش زەوی ڕەش کردەوە. هات و چۆ لەو گوند بۆ ئەو گوند ئاسایی ببۆوە. خاڵم تووشی بە تووشی ماڵە مە هات و لە نێو قسان دا بۆی گێڕاینەوە و کوتی
بەیانێکی لای قاوەڵتونێ لە حەوشەی ماڵێ دانێشتبوین بێ هەست و خوست بەئیشتیا چامان دەخواردەوە کە لە ناکاو دەڕوێشێکی لاوی دژوێن، قۆردەماغ و شایی بەخۆ، بە فیتە فیت خۆی بە حەوشە داکرد. بێ سەر و سڵاو چەند لەتکە نانی ڕەق و تەقی وەک سەرقەڵەمانە لە نێو دەسرۆکەیەکی چلکن لە گیرفانە هەڵمساوەکەی دەرهێناو لەسەر سەکۆکەی دانا و بە دایکمی گوت خات ئایشێ ئەوە متفەڕکی ماڵە شێخێ و دایکم دوو ڕۆژ لەوە پێش لە خانەقایە هێناوێتی.
گۆزانی سەرتاشین باوی نەمابوو تاق و لۆق ئامێریکی دەستی سەر تاشینێ لە ناو ماڵە گوندنشینەکان وەگیر دەکەوت. دەروێش زانیبوی تازە لەشار ماشێنێکی سەر تاشینێم کڕیوە، دەستی بۆلای سەری برد و کڵاوە تووکنە بۆناوێکەی لە سەری لادا و کوتی کاک حوسمان برێکم بە ماشێنی سەر تاشین ئەو لا جاینگ و پشت ملە بۆ تیف تیفە دە، ئەو بنا گۆیانەشم بۆ دەرهێنە. ئەمیش کە هیچ بیرو بڕوایەکم بە شێخ و دەروێش نە بۆ و نێ بڵکوو جار جار گالتەشیان پێدەکم و لێمان دەبێ بە دەمە قاڵە و شەڕە دندووکە. دەشزانم ئەو دەروێشە لاوانە دایم خەریکی ئێشی نالەبارن و لە نێو قەڵاغ و پەناو پەسیو و کەلێن و کولێناندا خەریکی دڵچەراندن و ڕامووسینی کچۆڵانی ئاوایین.

درێژەی چیرۆک ⬇️

Читать полностью…

کابان

⭕️ استوانه‌ی کوروش گویای کدام واقعیت‌ها نیست؟!
کوروش هخامنشی یکی از سبعترین و قسی ترین فرمانروایانی که به روایت مستندات تاریخی، چه قتل‌عامها که ننمود و چه تمدنها که از صفحه‌ی روزگار که محو نکرد. این سمبل دروغین بشردوستی پان‌ایرانیست‌ها چه واقعیتهای ناگفته که ندارد، و چه جعلیات مزورانه‌ای برای زیبا نمودن این چهره‌ی کریه از جانب دروغپردازان آکادمیک‌نمای پان‌ایرانیست که انجام نشده است!
واقعیات را از زبان هایده ترابی، آکادمیسین صادق و بی‌طرف مقیم آمریکا بشنویم!
گفتگوی رادیو همبستگی با پژوهشگر تاریخ و زبانهای باستان از دانشگاه شیکاگو، هایده ترابی
این استوانه که به عنوان منشور حقوق بشر معرفی شده و کسانی به صورت ایدئولوژی بر آن اصرار و مدعی عظمت آن شده اند(مصرف داخلی داشته و هیچ پایه علمی برای این ادعا وجود ندارد) تنها یک فتح نامه میباشد.

#مێژوو
#تاریخ

/channel/zagrosDaily

Читать полностью…
Subscribe to a channel