🔻کابان کاناڵێکی فەرهەنگی ، ئەدەبی و کۆمەڵایەتییە کە زۆرتر دەپەرژێتە سەر چیرۆک و ڕۆمان . هەروەها بابەتگەلی هونەری و ... بەڕێوبەر @MTMUKRYANMK
سمپوزیوم پروفسور کریمی دوستان- بدره ایلام
اثبات کوردی بودن اورامی، فیلی، لکی، کرماشانی با فکتهای زبانشناختی
ــــــــ
در تعریف زبان، پارمترهای زبانشناختی ملاک است یا تعاریف سیاسی، تاریخی، جامعهشناختی و...؟
چگونه میتوان ثابت کرد که گویشی جز کدام زبان است؟
آیا هر گویشوری میتواند ادعا کنند زبانی مستقل است؟
آیا در تبارشناسی گویشها، تحلیلات زبانشناختی، علمی و متقن است یا دیدگاه مورخان یا ادعای خود گویشوران؟
جایگاه علمی نوشتههای شرقشناسان نظیر مینورسکی، مکنزی و... در باب لکی، گورانی، زازایی و کوردی جنوبی در چه سطحی است در برابر دیدگاه مکتب زبانشناختی ساختگرا؟
آیا در بررسیهای زبانی و ادعای خویشاوندی گویشها، شباهت یا تفاوت سطح واژگانی گویشها، ملاک است یا دستگاه واجی و نظام دستوری؟
جهت پاسخ به این سؤالات، انستیتو زانست زاگروس، سمپوزیوم پروفسور غلامحسین کریمی دوستان را تقدیم محققان و اهل خرد میکند.
عضو افتخاری انستیتو زانست زاگروس؛
زبانشناس و از اهالی بدره ایلام؛
رئیس سابق دانشگاه کردستان و دانشکده علوم انسانی تهران؛
استاد زبانشناسی دانشگاه تهران.
نووسهر؛ زاگرۆس زانست
کابان | KABAN
✍ یادداشت: دوکتۆر ئەحمەد ئەحمەدیان؛ زمانناس و توێژەر و مامۆستای زانستگای ئازادی ئیسلامیی مەهاباد
🔴جێگە و پێگەی ڕەخنە لە بواری فەرهەنگنووسیی کوردیدا
🔹لە سایتی هاژە بیخوێننەوە:👇
📎http://www.haje.ir/Newsdetails.aspx?itemid=21451
🆔 @HajeNews
سوراخ
صاحب فروشگاه جای دو سوراخ یخچال را با مهارت ترمیم کرد و با تخفیف آن را به فروش رساند. پزشک اما سوراخِ کتف مرد را شکافته بود. گلولهی بیرون آمده از قلب کولبر برای تحویل به پاسگاه مرزی صورتجلسه شد.
داستانک "سوراخ" از حمید سلیمانیرازان | برگزیده جشنواره سیزیف
منبع صفحه د.خالدتوکلی
🔴 مامۆستا عەزیز شارۆخ لە یادی مامۆستا ماملێدا لە هەولێر گۆرانییەکی پێشكەشی ئامادەبووان کرد و هەمووانی بە دەنگە ناوازەكەی سەرسام کرد
١۴٠٢٫۱۱٫۰۳
🆔 @HajeNews
🍁ئەو گوڵەکوردییانەی قەت سیس نابن
❄️ زەمستانی فیراق ❄️ دەنگ و ئاواز: مەلا که ریمی سابڵاغی (١) ، مهاباد ١٩٣٦-١٨٨٥
❄️ زمستان فراق ❄️ آواز: استاد ملا کریم مهابادی (1) هنرمند بزرگ فراموش شده ی کُرد ❄️ مهاباد 1936-1885
@kordshenasi
🍀 بۆ ڕوحی حەزرەتی ماملێ 🍀
نووسەرـ مامۆستا محەممەد حەسەن پور
خوێنەر #عومەرڕەسووڵی
2 ڕەشەممەی 1401 هەتاوی
هاو کات دەگەڵ ڕۆژی جێهانی
زمانی دایکی ـ 🙏🙏
دیاری هەموو دایکان 🍀🍀🌹🌹
کابان | KABAN
با بە کوردی بیر بکەینەوە
ئەگەر لەبیرت چوو کە کورد پیت و دەنگی (ڤ v)ی هەیە و کۆمەڵێک وشەی وەک (ڤیدیۆ، ڤیکتۆر، ئێڤا، ئەرشیڤ، ڤۆڵڤۆ، گۆڤار)ت بە (ویدیۆ، ویکتۆر، ئێوا، ئارشیو، وڵوۆ، گۆوار) بێژە کرد ئەوە بزانە لەژێر کاریگەریی زمانی فارسیدایت.
ئەگەر هەمزەت بە سەرەتای هەندێک وشەی وەک (ستۆکهۆڵم، سکایپ، ستاندارد) زیاد کرد و وتت (ئستۆکهۆڵم، ئسکایپ، ئستاندارد) ئەوە بزانە لەژێر کاریگەریی زمانی فارسیدایت.
ئەگەر لەبیرت چوو لە کوردیدا پیتی "گ" و "ڤ" هەیە و وەک عەرەب وتت (غوستاف، مارغاریتا، غابرییل غارسیا، غاندی، غاز، فکتور هیکو، فیدیۆ) و نەتوت (گوستاڤ، مارگارێتا، گابریەل گارسیا، گاندی، گاز، ڤیکتۆر هوگۆ، ڤیدیۆ) ئەوە بزانە لەژێر کاریگەریی زمانی عەرەبیدایت.
هەروەها ئەگەر لە جیاتیی (بانک، چین) وتت (بانق، صین) بزانە لەژێر کاریگەریی زمانی عەرەبیدایت.
ئەگەر وتت ئەمریکی، ئەفریقی، باشە بزانی کە کوردییە ڕەسەنەکەی دەبێتە ئەمریکایی، ئەفریقایی یان ئافریکایی.
چونکە لە کوردیدا (ی)ی نیسبەت دەلکێتە ناوی وڵاتێکەوە و دەبێتە ناوی خەڵکەکەی بۆ نموونە سوید + ی = سویدی.
وڵاتەکە خۆ پێی ناوترێت "ئەمریک" تا بڵێین ئەمریک + ی = ئەمریکی. بەڵکوو ئەمریکا + یی = ئەمریکایی.
ئەگەر وتت (ئا حەسەن)، (ئا مەهدی)، مەڵێ ئەوە زاری ئەردەڵانییە، ئەوە هەمان (ئاغا حسەن، ئاغا مەهدی)یە، واتە "ئا" لەوێدا کوردی نییە بەڵکوو کورتەی "ئاغا"یە. ئاغا بە کوردی دەبێتە: "کاک".
ئەگەر لە جیاتیی (پوور، میمک، پلک، خاڵ، خاڵۆ، لالۆ، مام، مامۆ، ئامۆژن، مامۆژن) وتت (عمە، دایی، عمو، زن عمو) ئەوە بزانە لەژێر کاریگەریی زمانی فارسیدا تواویتەوە و باوەڕت بە خۆت نەماوە.
ئەگەر لە چات و نامەگۆڕینەوە لەگەڵ کوردێکدا بە زمانێکی تر جگە لە کوردی بنووسیت، ئەوە بزانە لە زمانەکەتدا بە نەخوێندەوار هەژمار دەکرێیت.
باشترە یەکتر هان بدەین بە کوردی بنووسین، با لە سەرەتادا بەهەڵەش بنووسین، بەپێی کات باشتر و باشتر دەبین.
دیاکۆ هاشمی
کابان | KABAN
🔸سید محمد حمیدی، سردبیر روزنامه کردستان
✍دکتر عبدالعزیز مولودی
در سالروز تٲسیس جمهوری کردستان به رهبری قاضی محمد مطالب مختلفی از زوایای گوناگون در این باره منتشر میشود. کردستان نامه بنابر رسالت آکادمیک و تخصصی خود مقاله علمی پژوهشی عبدالعزیز مولودی، دانش آموخته دکترای علوم سیاسی درباره زندگی و سرمقاله های سید محمد حمیدی، سردبیر روزنامه کردستان، ارگان رسمی جمهوری را که پیش از این در نشریه معتبر جستارهای تاریخی وابسته به پژوهشگاه علوم انسانی و مطالعات فرهنگی در تهران چاپ شده است، بازنشر میکند. این مقاله به مسائلی پرداخته است که در عرصههای عمومی کمتر به آن اشاره میشود. ذکر این نکته لازم است که این مقاله بخشی از رساله دکترای دکتر مولودی است و به همین سبب نام استادان راهنما و مشاور ایشان هم به عنوان نویسنده آمده است. ضمن سپاس از آقای دکتر مولودی، انتشار این مقاله به منزله همدلی کردستان نامه با همه نکات مندرج در آن نمیباشد.
/channel/kurdistanname
جیاییی ناچاری
بارانی بەهار دەستی پێ کردبوو. دارەکان تازە چرۆیان کردبوو. بۆنی خاکی بارانخواردوو مرۆڤی مەست دەکرد. شیلان لەکن دەلاقەکەدا دانیشتبوو و تاوناتاوێ دەستێکی دەهێنا بە شووشەکاندا و تەم و هەڵمەکەی دەگرتن. پوورە ڕەعنا لە ژوورەوەی ماڵەکەدا دانیشتبوو و مامە جەلالیش سەیری تەلەفزوێنی دەکرد. هەرکامەیانو نوقمی دونیای خۆیان بوون. شیلان لەکن دەلاقەکەدا جووڵەی نەدەکرد. ئاخر ئیمڕۆ ڕۆژی دیدار لەگەڵ خۆشەویستەکەیدا بوو. ئیمڕۆ ئەو چێشتەی لێ نابوو کە خۆشەویستەکەی پێی خۆش بوو. ماوەی یەک مانگ چاوەڕێیی ئیمڕۆی کێشابوو.
هەرچەن لە مانگدا بەس دوو ڕۆژ دەیتوانی بیبینێت، بەڵام بۆ ئەو بەقەد دونیایەک بایەخی بوو.
تەقەی دەرگا هات. خۆی بوو، زانا!
هەر چاوی کەوتە زانا چاوی پڕ بوون لە ئەسرین و باوەشی پیا کرد. زانا دەگریا و شیلان دەگریا و ماچی دەکرد و بۆ دووبارەدیتنەوەی شوکری خوای دەکرد. تاسەی دووریی یەکمانەگەیان قەت نەدەشکا.
تاکوو زانا کوتی: ئیدی بەسە دایەگیان پێستت گرتمەوە. ماڵ بوو بە پێکەنین. پوورە ڕەعنا و مامە جەلالیش بەرزەپێ ڕاوەستابوون و چاوەڕێی ڕامووسان لەگەڵ نەوەی خۆشەویستیان بوون. بەڵام مەگەر شیلان بەرەی بە بەری کەسەوە دەدا؟
پوورە ڕەعنا وتی: ئا وەرە لام قسەخۆش گیان، دایەگەورە بەقوربانت بێت. بەخوا ڕۆڵە مەگەر تۆ بێیتەوە وخۆشییەک بخەیتە نێو ئەم ماڵەوە. شیلان پێکەنین و گریانی تێکەڵ ببوو. زانا هەر بە جلوبەرگەکەی قوتابخانەیەوە هاتبوو، لە خۆشی دیداری دایکیدا هێندە توند هاتبوو سەرتاپای جلوبەرگەکانی کێشرابوو بەقوڕدا.
شیلان، دەستێک جلوبەرگی نوێی بۆ کڕیبوو، بۆی هێنا. جلوبەرگی گۆڕی و پاش نانخواردن دانیشتن بەلای قسەکردنەوە. شیلان سەری زانای نیابووە ئامێزی و دەستی دەهێنا بە سەریدا و بە دڵ و گیان گوێبیستی قسەکانی بوو و تاوناتاوێش ماچێکی تەوێڵیی دەکرد.
لەو کاتەوە شیلان لە باوکی زانا جیا ببوەوە، دوو ساڵی تێپەڕ کردبوو و ماوەی ئەم دوو ساڵە هەر بەم جۆرە کوڕەکەی دەبینی. هەرچەن شیلان زۆر هەوڵی دا کوڕکەی بهێنێتەوە لای خۆی بەڵام بەداخەوە بەهۆی نەداری و دۆخی خراپی ماڵە بابییەوە نەیتوانی سەر کەوێت و ئەمەش بوو بە خەمێکی گەورە بەسەر دڵیەوە. شیلان هیچ گوناحێکی نەبوو و چەن ساڵ لەگەڵ بوون و نەبوونی مێردەکەی سازابوو، بەڵام مێردەکەی لەم ئاخریەدا ژێرسەری بەرز ببوەوە و ئەم شیلانە فەقیرە لەبەر چاوانیەوە ببوو بە دوژمنێک. هەڵئەسا و دائەنیشت قسەی پێ دەکرد و دەیگوت کاتێ خۆشم ناوێی بۆ بەجێم ناهێڵی و ناچی؟ شیلان بەبۆنەی کوڕەکەیەوە چەند ساڵ ئەم دۆخەی قەبووڵ کرد. بەڵام لە کۆتاییدا هێندە ئازاری دا تەنانەت عەشق و خۆشەویستیی تاقانە کوڕەکەیشی نەیتوانی ببێتە مەڵهەمێک بۆ زام و برینەکانی و بۆ دڵە شکاوەکەی. هێندە ئازاری دا تاکوو بە پای خۆی هەموو شتی بەجێ هێشت و چوو.
شیلان ماوەی یەک مانگ پیلانی دەچنی و دەیگوت: ئەم مانگە زانا هاتەوە بەیەکەوە ئەم کارە دەکەین و ئەو کارە دەکەین. بەڵام کە زانا دەهاتەوە لەترسی تەوابوونی دوو ڕۆژکەیان، نەیدەزانی کات چۆن تێ دەپەڕێت. تا چاوی دەدا بە یەکا دوو ڕۆژی تەواو دەبوو و دەرفەتی هیچ کارێکیان نەبوو. ئەم جارەش دوو ڕۆژیی کۆتایی هات و خەم و خەفەتی دونیا ڕژایە نێو دڵی شیلان، دیسان ماڵ چۆڵ و بێدەنگ بوو و پێکەنینی لێ بڕا.
ئێستا دەبا سەرلەنوێ ڕۆژژمێری کردبا بۆ مانگی داهاتوو 1 2 3 4 5....
نووسین: گۆنا
@hawramiyana
کابان | KABAN
پەڕتووکی: پێشەوای رابوون
(ژیاننامەی پێشەوا قازی محەمەد)
بەشی ٤
نووسەر: سەعیدخان هومایوون
کۆکردنەوە:هاشم سەلیمی
خوێندنەوە : سامان وەتمانی
س؛ هەوارگەی هەژار
کابان | KABAN
پەڕتووکی: پێشەوای رابوون
(ژیاننامەی پێشەوا قازی محەمەد)
بەشی ۲
نووسەر: سەعیدخان هومایوون
کۆکردنەوە:هاشم سەلیمی
خوێندنەوە : سامان وەتمانی
س؛ هەوارگەی هەژار
کابان | KABAN
لێکدانەوەیەکی جیاواز بۆ شاخەوانی
د. محێدین مەحەممەدخانی
@GaderClub
کابان | KABAN
هێرشی ڕووسەکان بۆ سندووس، شنۆ و لاجان لەسەردەمی شەڕی یەکەمی جیهانیدا
✍ موحسین جەڵدیانی
لە کاتی نووسینەوەی ڕووداوەکانی پێوەندیدار بە دەڤەری مەهاباد و سەقز لەسەرددەمی شەڕی یەکەمی جیهانیدا بە خۆشییەوە سەرچاوەی باشمان لەبەر دەستیدا هەیە و بە پشتبەستن بەو سەرچاوانەوە دەتوانین بچینە ناو قووڵایی ڕووداوەکان و ئاگاداری ئەو کارەساتانە بین کە ڕووسەکان بەسەر دانیشتوانی مەهابادیان هێنابوو.
هەم بیانییەکان و هەم کاربەدەستە حکوومەتییەکانی ئێران و تەنانەت خەڵکی ناوچەکەش ڕووداوەکانی ئەو بڕگە مێژوویییەیان نووسیوەتەوە و تەنانەت لە هێندێک شوێندا، ئاماژەیان بە ڕێکەوت و سەعاتی ڕووداوەکانیش کردووە. کەچی لەمەڕ ڕووداوەکانی دەڤەری سندووس و لاجان و شنۆ، ئەو جۆرە سەرچاوانەمان لە ئاستی پێویست لەبەر دەست نییە، یان تەنانەت تا بە ئەمڕۆ من ئاگاداریم بەسەریانەوە نییە، بۆیە بەشی هەرە زۆری ئەو کارەساتانەی بەسەر خەڵکی دەڤەری شنۆ و سندووس و لاجاندا هاتووە، ئێمەومانان لێیان بێئاگاین.
جیاوازییەکی دیکەی کە لە کاتی ڕوودانی کارەساتەکان، لەنێوان دەڤەری مەهاباد لەگەڵ دەڤەری شنۆ و لاجان و سندووس هەیە، ئەوەیە کە لە سەردەمی شەڕی یەکەمی جیهانیدا مەهاباد لەهەمبەر شارەکانی دەورووبەری خۆیدا وەک شارێكی ناوەندی حیسێبی بۆ کراوە و لە لایەن دەسەڵاتی ناوەندی و تەنانەت بیانییەکانیشەوە بایەخێکی زیاتری پێ دراوە. بۆ میناک هەبوونی کۆنسوولگەری ڕووسیەی تێزاری لەو شارەدا گرینگیی مەهابادمان بۆ دەردەخات.
بابەتێکی دیکە کە بووە هۆی ئەوەی زەبروزەنگی ڕووسەکان لەسەر مەهاباد زیاتر بێ، کوژرانی ئەلکساندر ئەیاس کۆنسوولی ڕووسیە لەو شارە بوو کە بە پیلانی عوسمانییەکان بەڕێوە چوو. کوژرانی ئەیاس وای کرد ڕووسەکان بێبەزەیییانەتر مامەڵە لەگەڵ مەهابادییەکان بکەن.
ئەو چەند جارەی کە مەهاباد لەنێوان ڕووس و عوسمانییەکان دەستاودەست دەکرا، ناوچەی سندووس و شنۆ و لاجانیش هەموو جارێ دەکەوتە بەر پەلاماری ڕووسان، ئاگریان دە شار و ئاوایییەکان بەردەدا، ماڵوحاڵی خەڵکەکەیان بە تاڵان دەبرد و خەڵکێکیش دەکوژران.
لێرەدا بە پێویست دەزانم ئاماژە بەو خاڵە بکەم کە بەر لە شەڕی یەکەمی جیهانی عوسمانییەکان دەڤەری شنۆیان چۆل کردبوو، باسی ئەوەشمان کرد کە ماوەیەک پاش شۆڕشی مەشرووتەخوازی، ڕووسەکان تەورێز و شارەکانی دیکەی ڕۆژئاوا و خۆرهەڵاتی گۆلی ورمێ و ... هتد خستبووە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان. گوردانێکی لەشکری ڕووسییان بۆ شاری شنۆش ناردرابوو بۆ ئەوەی دەشتی شنۆ و سنووری عوسمانی کۆنتڕۆڵ بکەن. ئەو کاتەی ڕووسەکان لەناو شاری شنۆ بوونە نوێنەری دەسەڵاتی قەجەریش لەو شارە بووە بەڵام ئەوەی ڕاستی بێ شار بەتەواوی لە ژێر دەسەڵات و کۆنتڕۆڵی ڕووسەکان بووە. هاوینی ساڵی ١٢٩٣(ک.هـ) بەر لەوەی شەڕی یەکەم بەفەرمی دەست پێ بکات 'ئیرنێست هابرد' سەردانی شنۆی کردووە و لە بیرەوەرییەکانی خۆیدا باسی لە گوردانێکی نیزامی ڕووسان کردووە کە لە شاری شنۆ بووە. ناوبراو لە بیرەوەرییەکانیدا باسی لەوەش کردووە کە لە لایەن فەرماندەی گوردانی ڕووسەکانەوە میوان کراوە و ئاهەنگێکی شادیشیان بۆ ساز کردووە.(کدخدا،1396، 288) دیارە لەو ماوەیەی ڕووسەکان لە دەڤەری شنۆ بوونە پێوەندیان لەگەڵ خەڵکی ناوچەکە و سەرۆک هۆزەکانی هەبووە. بەڵام لە دوای دەستپێکی شەڕی یەکەم ڕووسەکان لە شاری شنۆ پاشەکشەیان کردووە.
لە دوای گەڕانەوە و هێڕشی ڕووسەکان بۆ هەرێمەکە، بەهاری ساڵی ١٢٩٤(ک.هـ) یەکەم هێرشیان بۆ دەشتی سندووس و شنۆ و لاجان کردووە. ڕووسەکان بە پێشەنگایەتی ئاسووری و ئەرمەنییەکان بەشی هەرە زۆری گوند و ئاوایییەکانی دەڤەری شنۆ و سندووس و لاجانیان ئاگر داوە. تەنانەت ئاوایی پەسوێ زێدی باب و باپیرانی قەرەنیئاغای مامەشیشیان خاپوور کردووە. خەڵکێکی زۆری ئاوایییەکانی گەڵی قاسمڵووش کەوتوونەتە بەر ڕق و قینی ڕووسەکان و کوژراون و ماڵەکانیان خاپوور کراوە. ئەوە دوایین گورزی ڕووسەکان نەبوو کە لە شار و گوندەکانی ئەو دەڤەرانەیان دەوەشاند. هێرشی ڕووسەکان بۆ سەر خەڵکی ناوچەکە بە درێژایی چەند مانگان دەوامی هەبووە.
ماویەتی
سەرچاوە ؛ شوناس
کابان | KABAN
🔴 سێ کتێبی چاپەمەنی مانگ کەوتە بەردیدی خوێنەران
🔹سێ کتێبی «ژانی گەل» نووسراوەی «ئیبڕاهیم ئەحمەد»، شەدەی سوور نووسراوەی «جەلیل ڕەحیمی» و مێتاتیۆری نووسراوەی «ئەیووب کەریمی» لە لایەن چاپەمەنی مانگ چاپ و بڵاو کرایەوە.
١۴٠٢٫۱۱٫۰۳
🆔 @HajeNews
▪️وەک تەرزە دەبارێ بە هەموو دەم ئەسەف و غەم
✍️ #عەبدوڵڵا_سەمەدی
پایزی ساڵی 1963 پێم نایە پۆلی یەکەمی سەرەتایی و ماوەی 13 ساڵ لە هۆدەیەکی بچووکدا دەرسم خوێند. ئەمجار بە ناوی مامۆستای سەرەتایی دیسان پێم نایەوە خوێندنگە و ماوەی 30 ساڵ لە هەمان هۆدەدا دەرسم گوتەوە. ئێستا ئەوە دەڕوا بۆ 17 ساڵ کە خانەنشینم و دیسان لە گۆشەی هۆدەیەک دانیشتووم و سەرم بە کتێب و قەڵەمەوە گەرمە.
زۆر جار لە کاتی خوێندنەوە یا نووسیندا، وەخۆ دێمەوە و دەبینم چاوم بڕیوەتە لاپەڕەیەک و بیر و زەینم گەڕاوەتەوە ڕۆژانی ئەو 43 ساڵەی سەردەمی قوتابی بوون و مامۆستاییم. ئەگەر زوو وەخۆ نەیەمەوە لەوانەیە لە گێژاوی خەیاڵی تاڵ و بیرەوەریی ناخۆشدا بخنکێم. ئاخۆ ترووسکەیەکی ڕووناکایی لەو ڕەهەندە تاریک و دوورودرێژەی 43 ساڵەدا بەدی ناکەم.
ئەمڕۆ خەریکی پێداهاتنەوەی وتارێک بووم کە لە نەکاو بەو دڵۆپە فرمێسکە وەخۆ هاتمەوە کە تکایە سەر لاپەڕەکەی بەردەمم.
ساڵی 1996 مامۆستای خوێندنگەی گەڕەکێکی فەقیرنشینی شاری مەهاباد بووم کە لە سەر بەرزایییەک هەڵکەوتبوو. لەوێوە کە دووراودوور لە شارم دەڕوانی، لە عەینی هاوچارەنووسیدا هەستم بە دوو دنیای تەواو جیاواز دەکرد.
دوانیوەڕۆی ڕۆژێکی سارد و هەوروهەڵای مانگی سەرماوەز بوو و هێشتا دوو سێ مانگ پتر لە ساڵی خوێندن تێنەپەڕیبوو. لاوێکی کرێکار بە جلوبەرگێکی ژاکاو و دەسکە گوڵێکەوە، هات و ڕووی کردە پۆلی دووەم. دەسکە گوڵەکەی لە سەر کورسییەکی چۆڵ و شکاو دانا و وەدەرکەوت.
کورسی بەتاڵەکە تا دوێنێ کوڕێکی غەمگین و خوێنشیرنی هەشت ساڵانەی لە سەر بوو. هەموو کەوتینە دووی ئەو پرسیارە کە، هۆی ئەم مەرگە لە کوتوپڕە دەبێ چی بووبێ. لە هاوسا و خەڵکی گەڕەکەوە بۆمان دەرکەوت کە چەند مانگ لەمەوبەر، واتە لە هاوینی ئەو ساڵەدا، دایکی ئەو منداڵە تەڵاق دراوە و هەژاری و ناکۆکی هێللانەی ئەو خێزانە سێ کەسییەی هەڵوەشاندووە. منداڵەکەش بەپێی قانوون دراوە بە باوکی.
باوکی کرێکار، بەیانیان زوو هەستاوە و بەرچایی داوە بە کوڕەکەی و کتێب و دەفتەری لە پێش داناوە تا خەریکی نووسینەوەی مەشقەکانی بێ و خۆی ڕۆیشتووەتە سەر کار. لەم بەینەدا تا نیوەڕۆ، جارێک لە سەر کارڕا هاتۆتەوە ماڵ و سەردانی منداڵەکەی کردووە و بە پەلە گەڕاوەتەوە سەر کارەکەی.
ئەم چێشتەنگاوە کە باوکی کرێکار سەردانی منداڵەکە دەکا، دەبینێ سەر لە سەر لاپەڕەی کتێب و دەفتەر خەوی لێکەوتووە. بە ئەسپایی دەیبزێوێ و هەوڵ دەدا لە خەوی هەستێنێ، بەڵام دەبینێ منداڵەکە بێهۆشە. دەیفڕێنێتە دەرمانگا و لەوێ دەردەکەوێ کە دەوری دوو سەعات لەمەوبەر جەڵتەی دڵ لێیداوە و مردووە.
دەبێ ئەو دڵە بچووکە لە ژێر باری گرانی چەندان غەمی وەک «هەژاری»، «ناکۆکیی ناو ماڵ»، «دووری لە دایک»، «توندوتیژیی مامۆستای بێئاگا لە گرفتی قوتابی» و..و..دا بووبێ کە تاقەتی نەهێناوە و لە کوتان وێستاوە!
ئەو غەم و خەفەتەی لە دڵی منداڵی ئێمەدایە، ڕەنگە لە وڵاتانی بەختەوەر، دڵی گەورانیش تواناییی هەڵگرتنی نەبێ.
...
س ؛ گزینگ
کابان | KABAN
🎼عەزیزم بەیانی ــ هۆنراوەی مامۆستا هاشم نانوازادگان
🎤هونەرمەند: مامۆستا ماملێ
کابان | KABAN
🔺 قاضی محمد و تهران
در این فیلم تصاویری از تهران در زمان جنگ جهانی دوم دیده میشود.
خیابانهای لاله زار و سعدی، ساختمان تجاری سینگر، مجلس شورای ملی و مسجد سپهسالار از جمله این تصاویر هستند.
ترانەی متن نیز، پول خروس با صدای جواد بدیع زاده است که در سالهای سلطنت رضا شاه سروده شده است.
روند تبدیل تهران متروپلی مدرن در زمان رضاشاه شروع شد، گرچه شهرسازی و زرق و برق ره آورد مدرنیته پهلوی، هیچگاه به پای قاهره و استانبول نمی رسید، اما شکافی پرناشدنی میان آن و شهرهای دیگر وجود داشت.
در ازمنەی قدیم تفاوت چندانی میان شهرهای ایران وجود نداشت. ضعف شهرنشینی و سکونت غالب جمعیت در روستاها در کنار عوارض عقب ماندن ایران از تحولات تمدن اروپایی، سیمایی افسرده و دلگیر به شهرهای ایران بخشیده بود.
از این رو توسعه و آبادانی تهران در کانون سیاست های نوسازی پهلوی اول قرار داشت.
با رفتن رضاشاه از ایران در شهریور بیست، نفوس تهران به بالای چهار صد هزار نفر رسید و به ویژه فاصلەای پر ناشدنی با تبریز پیدا کرد که به عنوان مرکز ایالت ثروتمند آذربایجان در نیمەی قرن نوزده، پرجمعیت تر از تهران بود.
قاضی محمد رهبر حکومت خودمختار کرد در میتینگی بزرگ در اردیبهشت 1325 در مهاباد پس از ذکر مقدمه ای طولانی درباره تاریخ استبداد و مصائب آن برای کردها مستقیما تهران را مورد خطاب قرار می دهد.
محور سخنان قاضی تجدد آمرانه پهلوی اول در حوزه شهرسازی و تبعیض در تخصیص منابع و امکانات است:
تهران! این کاخها و عمارتهایی که از جیب ما ساخته ای، بسنده ات نیست؟ بگذار ما هم فکری برای کلبه های گلین و غارهای عصر حجری خودمان بکنیم! خیابانهای آسفالته و کوچه های آراسته ات کافیست، بگذار ما نیز به فکر چاره معابر خودمان باشیم که هنگام بارندگی به باتلاق تبدیل و در غیر اینصورت در گرد و غبار خفه می شوند.
باید اصلاحات انجام دهیم، تجملاتی که در عمارت های ثروتمندان تهرانی بکار رفته، مخارج تمام سرزمین کردهاست.
بهای جواهرات آویخته به زنان اشراف دو برابر هزینه عمران و آبادانی ایران است! دیگر از جان کردهای استثمار شده چه می خواهی؟ باز هم می گویم ای روسای کرد، زحمتکشان، کشاورزان کرد شما بگویید تکلیف چیست؟
قاضی محمد در فاصله سالهای 1320 تا 1325 چند بار به تهران رفته و برادرش صدر قاضی هم نماینده مجلس بود و یحتمل تصور وی ازشهرسازی و زیبایی های بصری تهران، طی این دیدارها شکل گرفته بود. تهرانی که گوشه هایی از آن در فیلم کوتاه بی بی سی دیده می شود.
هم در نطقهای صدرقاضی و هم جراید آن زمان مهاباد شکایتهای متعددی از توسعه نابرابر و نبودن امکانات ضروری نظیر بیمارستان و مدرسه دیده می شود.
قاضی در مقدمه این نطق طولانی به تکبر استبداد در ارتباط با کردها اشاره و به قتل جعفرآقا شکاک ـ برادر اسماعیل آقا سمکو ـ و همزه آقا منگور هم با خدعه و نیرنگ اشاره می کند.
وی در ادامه به تجربه فدرالیسم در شوروی، آمریکا و سوئیس اشاره و آنها را سرنمونی برای برادری حقیقی در ایران می داند.
وی مظالم حکومت پهلوی و حکومت های ماضی را علت دلسردی کردها می داند و می گوید اینها باعث نشده به برادری کردها و ایرانی بودن خودمان افتخار نکنیم.
منبع: روزنامه کردستان، ص 3، شمارە 50، 6 خرداد 1325
#صلاح_الدین_خدیو
@sharname1
بۆ مەردەخان قارەمانی چیای ڕەندۆڵە
نووسەر: فەرهاد بابۆڵی
خوێندنەوە: ناسر عەبدوڵڵاهی
کابان | KABAN
✨✨
ئاسکۆڵەکەم...،
پشووی ژینم
وەرە با تێرتێر بتبێنم
خۆم دەزانم،
ڕۆژێک بەتاو
له گەڵ هەتاو
لە گەڵ زەردایی خۆرەتاو
ئاوادەبم
خۆم دەزانم،
بۆ دیتنت
بۆ تاوێک چاو پێکەوتنت
بۆ دەمێک وچان، لە کنت
چاو لە دەستی،
تکا دەبم
دەستەملانی شەوبا دەبم
وەرە بۆ لام،
وەرە بۆ لام
لە سوێیانت هەلا هەلام
وەرە با تێرتێر بتبینم
حەیاتم،
بڵێسە و تینم
ئەم سەفەرەم،
خەوە مەرگە
وەرزێکی ڕووتی بێبەرگە
ئەم سەفەرەم،
ئێجگار دووە
هاتنەوەی نێ، لێم ببوورە
ڕێگام،
ڕێی هات و نەهاتێ
ئیتر وزەی باش نامگاتێ
نە ئەسپی تۆڕ
نە شۆڕەسوار
نە گۆماوی سەختی بێ بوار
نە بای شەماڵ،
نە بای زریان
نە شەپۆڕی شین و گریان
نە دڵی پڕپڕ،
لە تاسە
نە هاوار و نە هەناسە
تازە تۆزیشم
ناشکێنن
دەڕۆن و وازم لێ دێنن
وەرە لەتاوت هیلاکم
زامدارو خەڵتانی
خاکم
وەرە با تێرتێر بتبینم
هەتوانی،
ژان و برینم
[کۆچی]
کابان | KABAN
کورد هیچ پەنایەکی نییە " با " نەبێ
مەحموود دەروێش
@aveng_53
کابان | KABAN
ئازادی ئێمە لە سەفەر و گەشتوگوزارەکانمان ڕا دەردەکوێ !
کەسێک کە سامانی خۆی بۆ گەڕان خەرج دەکات لە ڕاستیدا ئازادی پاشەکەوت دەکا بۆ ڕۆژانی حەسرەت نەخواردن
ئاڵبێر کامۆ
کابان | KABAN
پەڕتووکی: پێشەوای رابوون
(ژیاننامەی پێشەوا قازی محەمەد)
بەشی ۳
نووسەر: سەعیدخان هومایوون
کۆکردنەوە:هاشم سەلیمی
خوێندنەوە : سامان وەتمانی
س؛ هەوارگەی هەژار
کابان | KABAN
پەڕتووکی: پێشەوای رابوون
(ژیاننامەی پێشەوا قازی محەمەد)
بەشی ۱
نووسەر: سەعیدخان هومایوون
کۆکردنەوە:هاشم سەلیمی
خوێندنەوە : سامان وەتمانی
س؛ هەوارگەی هەژار
کابان | KABAN