kabanmukryan2721 | Unsorted

Telegram-канал kabanmukryan2721 - کابان

3883

🔻کابان کاناڵێکی خۆماڵیی فەرهەنگی ، ئەدەبی و کۆمەڵایەتییە کە زۆرتر دەپەرژێتە سەر چیرۆک و ڕۆمان و هەروەها بابەتگەلی دیکەی کۆمەڵایەتی و هونەری و ... بەڕێوبەر @MTMUKRYANMK

Subscribe to a channel

کابان

بەیانیتان باش

سرووشتی پردانان

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

لە ستایشی ژیاندا

ئەزموونی شاعیر و نووسەر
ڕەفیق سابیر

بەشی ۱۲

مۆسیقا ؛ پدرام شەهلایی
تۆمار و خوێندنەوە ؛ موشتاق فەیزیابی
دیزاینەر و پێشکەشکار تەکنیکی ؛ دیاکۆ گەرمیانی
س؛ڕێگاپادکەست

#لە_ستایشی_ژیاندا

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

🎥بینەر بن//

🔴کۆڕێک بۆ یادکردنەوە لە مامۆستا هەژار موکریانی و ڕێزگرتن لە کاک مستەفا شەڕەفکەندی

➖بەشی سێهەم و کۆتایی

١۴٠۳٫٠١٫۲۷
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews

Читать полностью…

کابان

🎥بینەر بن//

🔴کوڕێک بۆ یادکردنەوە لە مامۆستا هەژار موکریانی و ڕێزگرتن لە کاک مستەفا شەڕەفکەندی

➖بەشی دووهەم

١۴٠۳٫٠١٫۲۶
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews

Читать полностью…

کابان

▪️ ئەمڕۆ سی‌وشەش ساڵ بەسەر کارەساتی کۆمەڵکوژی ئەنفالدا تێدەپەڕێت

کۆمەڵکوژیی ئەنفال لە ساڵی ١٩٨٦ دەستی پێکرد و لە ساڵی ١٩٨٩ کۆتایی پێهات، کارەساتی ئەنفال بە فەرمانی سەدام حسێن و بە سەرکردایەتیی عەلی حەسەن مەجید (خاڵۆزای سەدام حسێن) جێبەجێ کرا.
لە ساڵی ١٩٨٨دا ئەم هێرشانە گەیشتە لوتکە کە لە ئاکامد‌ا ١٨٢ هەزار کەس گیانیان لەدەست دا و نزیکەی ۴ هەزار گوندی کوردستان خاپوور کران.

لە ڕێکەوتی ۲۰۰۷/٤/۱٤ لە لایان پەرلەمانی کوردستان، ئەم ڕۆژە به ساڵیادی ئه‌نفال پەسند کراوە. هەروەها لە ڕێکەوتی ۲۰۰٨/٤/۱٤ ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کارەساتی ئەنفالی وەکو ژێنۆساید ناساندووە.

١۴٠٣٫٠١٫٢۶
🆔 @HajeNews

Читать полностью…

کابان

🔴 ئەمڕۆ ٢۴ی خاکەلێوە، ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی حەپسەخانی نەقیب ژنە چالاکڤانی کورد

🔹لەدایک بوون ١٨٩١ سلێمانی
🔹کۆچی دوایی ١٩٥٣/٠۴/١٢
🔹شوێنی ناشتن: گردی سەیوان لە سلێمانی

١۴٠۳٫٠١٫٢۴
🆔 @HajeNews

Читать полностью…

کابان

چاوەڕێ

لە کتێبی: کەژاوەی دڵ
بەرهەمی: ناسر ئاغابرا (١٩٦٨-٢٠٢٠)
دەنگ: عومەر ڕەسووڵی

@aveng_53


کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

ما کی تە دفرۆشی کوردستان؟


کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

🔶امشب دلم هوای گنجه و تبریز و فارقین دارد.

✍ اسماعیل شمس

🔺قطران تبریزی را دوست دارم، چون راوی یک دوره طلایی از تاریخ کرد است که اگر او نبود هیچ یک از ما از آن خبر نداشتیم و نمی‌دانستیم که چگونه چند فرمانروای عاقل و دوراندیش و کاردان کرد با اتکا به مردم، قلمرو خود را از دست فرمانروایان ستمگر عرب عباسی پس گرفتند و دورانی مملو از شکوه و رونق را برای آن رقم زدند. قطران شاعر راستگو و وفاداری است که اگر فرمانروایان کرد شدادی و روادی در گنجه و تبریز میزبان او در دربارهایشان شدند او نیز قدرشناس بود و نامشان را در تاریخ جاودانه کرد. قطران همان شاعری است که صادقانه خطاب به امیر لشکری شدادی می‌گوید:
نبودم نامور اول تو میرم نامور کردی
نبودم پرهنر اول تو شاهم پرهنر کردی

🔺راستی اگر قطران نبود چه کسی در جشن نوروز و جشن رمضان امسال ما را با خود به گنجه و تبریز می‌برد تا همراه و تماشاگر طرب و شادی فرمانروایان کرد آن دیار و مردمانش شویم؟

خجسته بادت فرخنده عید روزه گشای
به خرمی بگذاری هزار عید چنین.

🔻در زمانه‌ای که برخی دینداران کرد، نوروز را جشن مجوسان و حرام می‌دانند و جماعتی سکولار هم با ادعای تضاد اسلام با هویت کردی، مردم کرد را به بازگشت به ۵ هزار سال پیش و احیای آیین میترا و زردشت دعوت می‌کنند، اگر قطران نبود ما چگونه می‌دانستیم که هزار سال پیش مردم کرد دارای فرمانروایان و عالمان و شاعرانی ذی‌شعور بودند که هیچ تضاد و تفاوتی میان تاریخ باستانی و اسلامی؛ و فرهنگ دینی و ملی خود نمی‌دیدند و هردو را بخشی از هویت و واقعیت مسلم جامعه خویش می‌پنداشتند:
ای کام دل دوست و بلای دل دشمن
روزه شد و دیمه شد و عید آمد و بهمن
رسم اندر پیغمبر و بهمن تو به‌جای آر
هم سیرت پیغمبر و هم سیرت بهمن
بر سیرت آن هستی و بر کرده او نیز
بر سیرت این باش و بر آن کرده همی تن
از خصم میندیش و درافکن به‌قدح می
وز می برخان رنگ گلسرخ بیفکن
از شادی و از سور مپرداز بکاری
تا آنکه بپردازد بدخواه بەشیون

🔺اگر قطران نبود ما از کجا می‌دانستیم این وطن‌دوستان واقع‌گرا جشن نوروز و جشن رمضان را بدون هیچ تفاوتی جشن می‌گرفتند: خجسته بادت نوروز و عید روزه گشای/ به نام تو همه آفاق راست کرده خُطب. آری این قطران بود که به لشکری توصیه کرد جشن نوروز(جشن دهقان) و رمضان را به عنوان دو سنت باستانی و اسلامی پاس بدارد: چو بر خسروان عجم جشن دهقان/ تو را باد فرخنده این عید تازی. همو بود که به منوچهر فرزند وهسودان هر دو جشن را همزمان تبریک گفت: عید تازی باد، فرخ بر شه پیروزبخت/ تا هزاران جشن، عید تازی و دهقان کند و برادرش مملان را مورد خطاب قرار داد: خجسته بادت نوروز و روزه و هموار/ هزار روزه و نوروز بگذراند ایدون/ یکی به توبه و طاعت به عهد پیغمبر/ یکی به رامش و رادی به رسم افریدون.

🔺و نمی‌توانم در شب جشن رمضان ابن ازرق فارقی(وفات: 577ق/ 1181م) نویسندۀ کتاب تاریخ میافارقین را فراموش کنم که در ذیل وقایع سیاسی عید فطر سال 384ق/994م می نویسد: امیر ابوعلی حسن بن مروان کردی، فرمانروای مروانیان به مرکزیت میافارقین در دیاربکر، طبق سنت هر سال، همراه با وزیرش «مم» و بزرگان شهر بهترین لباسها و زیورآلات خود را پوشیدند و برای خروج از شهر میافارقین آماده شدند. رسم بود که فرمانروا و مردم، صبح روز عید برای نماز و تفریح و شادی از دروازه های شهر بیرون می رفتند و در پایان روز برمی گشتند

🔺و من در این شب و همزمان با طلوع هلال شوال همراه با قطران که در وصف فرمانروای روادی می‌گوید:"بو نصر محمد که بەمردی و بەرادی/انگشت نمای است و چو ماه شب شوال" دلم سخت هوای رادمردان تبریز و فارقین و گنجه هزار سال پیش را دارد؛جایی که فرمانروایان و علما و مردم با تلفیق دین و هویت هر دو را در خدمت زندگی و رفاه و امنیت و پیشرفت و شادی جامعه قرار داده بودند و به نام آنها و در پشت آنها شمشیر علیه هم نمی‌کشیدند و با اولویت دادن به منافع و مصالح خویش جامعه کرد را به قهقرا نمی‌کشاندند. ای کاش شما خوانندگان عزیز کردستان‌نامه امشب همراه من می‌شدید تا به گنجه و فارقین و تبریز می‌رفتیم و می‌دیدیم که امیر لشکری شدادی، وهسودان روادی و نصرالدوله مروانی چگونه در اتحاد و یکدلی با هم قلمرو خود را آباد و مردم آن را خوشحال و مرفه کرده بودند و همه با هم در شب اول شوال سال 437ق/1046م برای برگزاری جشن فردا آماده می‌شدند.

🔺و حرف آخر من یک خیالبافی است و بس.می‌دانم تاریخ هرگز به عقب برنمی‌گردد و هرگونه تلاش برای بازگشت به آن به فاشیسم و خشونت منجر می‌شود،ولی راستی اگر شمشیر طغرل و الب ارسلان و غزهای سلجوقی با همراهی قلم عمیدالملک کندری و خواجه نطام الملک طوسی از دو هزار کیلومتر آن طرف‌تر در پی جهانگشایی سر نمی‌رسیدند و با قتل و غارت و اشغال به آن عصر زرین خاتمه نمی‌دادند،امروز وضعیت این سه شهر چگونه بود؟

🔻جێژنتان پیروز
/channel/kurdistanname

KABAN

Читать полностью…

کابان

جێژنتان پیرۆز بێ 🌺

بژین بە شـــــــادی 🌸

Читать полностью…

کابان

كه‌سمان ناچار نین بڕوا به‌هه‌موو راو بۆچوونێكی یه‌كدی بكه‌ین
كه‌سیشمان ناتوانین به‌زۆر قه‌ناعه‌ت به‌ بیروڕای یه‌كدی بهێنین
به‌ڵام پێویسته‌ رێز له‌و په‌یوه‌ندییه‌مان بگرین كه ‌گه‌وره‌تره‌
له ‌ڕاجیاییمان ، ئه‌گه‌ر به‌نیازین هه‌تا سه‌ر هاوڕێی یه‌كدی بین

عه‌بدولڕه‌حمان سەدیق

KABAN

Читать полностью…

کابان

بنەخەرمان چییە؟

دوای دروونەوە و کێشە و گێرە و خەرمان سوور کردن، ڕۆژی بەشکردنی خەرمان لە نێوان ئاغا وەک خاوەن زەوی و جووتیار ، نوێنەری ئاغا واتە گزیر ئەگەر کەسێکی بەویژدان بوایە دوای بەشکردنی خەرمان، لە خەرمانی گەورە ٥ تا ٦ تەنەکە و لە خەرمانی بچووک ٢ تا ٣ تەنەکەی بۆ جووتیار و سەپان بەجێ دەهێشت؛ بەوە دەگوترا بنەخەرمان.
ـ لە چۆمی مەجیدخان وەرگیراوە

KABAN

Читать полностью…

کابان

نیشتمان دایکە

KABAN

Читать полностью…

کابان

دنگێکی خۆش پێشکەشتان

س؛شاره‌کم مهاباد

KABAN

Читать полностью…

کابان

بووکی یەکشەوە لە نووسینی هێمن موکریانی

بەسەرهاتی کیژکی کورد کە پاش ڕاپەڕینی ئێران بۆ خوێندن دەچێتە تاران و دەبێت بە نێرس. پاشان دەگەرێتەوە بۆ شارەکەی خۆیان بۆوەی خزمەتی خەڵکی بێدەرەتان و هەژار بکات... 

ئەم کورتە چیرۆکە لە لایان کۆڕی ئاگرین و ڕێگا پۆدکاست پێشکەشی ئێوەی خۆشەویست دەکرێ و تەنیا بۆ گەورەساڵان درووست کراوە

موسیقا: پدرام شەهلایی و ساسان سەمەدی

ئامادە کردن و دەرهێنان: دیاکۆ گەرمیانی

KABAN

Читать полностью…

کابان

‍ ‍ ☀️ ‍ ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی جامی

✅ شەشەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی
♦️وانەوتار: فەرهەنگ‌نووسیی کوردی و هەڵسەنگاندنی زانستی(بەشی سێیەم)
♦️بێژەر: د. ئەحمەد ئەحمەدیان(زمانناس و لێکۆڵەر)
♦️کاتی بەڕێوەچوون: پێنج‌شەممە، ٣٠ی خاکەلێوەی١٤٠٣
♦️کاتژمێر:  چواری دوانیوەڕۆ(نیو ساعەتی سەرەتایی، بەرهەمی ئەندامان دەخوێندرێتەوە)
🏧 شوێن: ناوەندی فەرهەنگی -  هونەریی جامی
♦️♦️ناونیشان: مەهاباد، ڕووبەڕووی مزگەوتی سوور، پاساژی میدیا، نهۆمی سێیەم، نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی جامی (نووسینگەی گۆڤاری مەهاباد)

/channel/nawendy1

Читать полностью…

کابان

🎼¦¦ وەتەن
🎤¦¦ شاناز ( لۆکە ) زاهیر

‌‌کاناڵی کابان

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

گوڵبزە😂😂

هەموو ڕۆژێ کە کابرا لە نوێژ دەگەڕایەوە ، ژنەکەی لێی دەپرسی ئەرێ پیاوەکە مامۆستا لە مزگەوت باسیی چیی دەکرد؟
مۆعیزەی ئەم ئێوارە سەبارەت بە چیی بوو؟      
ئەویش به شۆخیەوە وتی : مامۆستا فەرمووی شەرع ڕێگەی داوە کە ژنەکانیش دوو شوویان هەبێت وەکوو چۆن پیاو دوو ژن دێنن ، ژنەیش قاقایێکی کێشا و وتی  بە خودا خۆش ئەبێت ،
جا تۆ بچیت بۆ ئاش ئەو لە ماڵۆ بێت
تۆ بچیت بۆ دەشت ئەو لە ماڵۆ بێت
تۆ بچیت بۆ جووت ئەو لە ماڵۆ بێت
تۆ بچیت بۆ شار ئەو لە ماڵۆ بێت
پیاوەیش ڕووی کردە ژنەکەی وتی
خودا غەززەبت لێگرێ ژن دەی جارێکیش ئەو بنێڕە بە دووای کارێکدا  با من لە ماڵۆ بم خۆ کفر نابێ!!😂😂😂😂

✍ خالیـــد ڕەحیـــمی سەقـــز


س؛ gollbeza

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

🎥بینەر بن//

🔴کوڕێک بۆ یادکردنەوە لە مامۆستا هەژار موکریانی و ڕێزگرتن لە کاک مستەفا شەڕەفکەندی

➖بەشی یەکەم

١۴٠۳٫٠١٫۲۵
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews

Читать полностью…

کابان

پیرەپیاوێک کە تووشی نەخۆشینی لەبیرچوونەوە(ئالزایمر) ببوو لەتەنیشتی کوڕە ڕۆشنبیرەکەیدا دانیشتبوو، لەناکاو چۆلەکەیێک نیشت بە لای پەنجێرەکەیانەوە ، باوکی گوتی کوڕم ئەوە چییە؟
کوڕەیش گوتی چولەکەیە.
دیسانەوە باوکی گوتی ئەوە چییە؟
کوڕە گوتی چۆلەکەیە.
بۆ جاری سێهەم دەستی درێژ کرد و پرسیاری کرد، کوڕم ئەوە چییە؟
کوڕە بە تووڕەییەوە وەڵامی دایەوە چۆلەکەیە، چۆلەکە، بۆ بۆ حاڵی نابیت؟!!!!
پیرەپیاوەکە ماتەم دایگرد، سەری داخست.
کوڕە لە کردەوەی خۆی تەواو شەرمەزار بوو کە نەدەبوو ئاوا لە بابی تووڕە ببێت، سەردانی نێو کتێبخانەکەی بابی کرد هەتا کتێبێک بخوێنێتەوە، لەناوکاو چاوی بە دەفتەری بیرەوەریەکانی باوکی کەوت کە ڕۆژ بە ڕۆژی ژیانی تێدا نووسیبوو.
باوکی گوتبووی: ئەمڕۆ خۆشترین ڕۆژی ژیانم بوو ئەمڕۆ کوڕە دوو ساڵانەکەم بۆ یەکم جار قسەی کرد، ئەمڕۆ بەندی دڵەکەم لە سەر کۆشم دانیشتبوو، چۆلەکەیێکێ قەشمەرە هاتبووە سەر پەنجەرەی ژوورەکەمان، منداڵەکەم لێی پرسیم ئەوە چییە؟ گوتم چۆلەکەیە، دیسان پرسییەوەی ئەوە چییە؟ گوتم چۆلەکە، 23 جار لێی پرسیم، منیش هەر 23 جارەکە  وەڵامم دایەوە و لاقەکانیم ماچ دەکرد و شوکری خودام دەکرد کە منداڵەکەم خەریکە فێری قسەکردن دەبێت، کوڕەکە فرمێسکی چاوەکانی هاتە خوار و بە شەرمەزارییەوە دەستەکانی بابی ماچ کرد و بەڵێنی دا ئیدی هیچکات ئاوا هەڵسوکەوتی لەگەڵ نەکات.

✍:خالیــــد ڕەحــیمی سەقز

س؛ gollbeza

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

وتەکانت

وتەکانت بۆنی بارانیان لێ دێ..
بۆ وشکایی دڵم
هەوای ئەوینێکی تەڕیان هەیە...

سوڕەییا ئەفشارنیا

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

🎼 بەیتی گەنج خەلیل
🗿 پەیکەرەساز: مەهدی زیائوددینی

@HajeArts

Читать полностью…

کابان

گەورەترین هەڵە ئەوەیە وابزانین دەسەڵات بە هەڵە ئەم فۆرمەی لە حوکمڕانی دامەزراندوە. ئەم دۆخەی ئێستا تیا دەژین تەنیا بەرەنجامی بێویژدانی و بێباکی چەند سیاسییەک نییە، بەڵکو زادەی کۆمەڵگایەکە لە هەموو ئاستەکاندا لە قەیراندا دەژی، ئەوەی ئەم حوکمڕانانە ڕادەگرێت یان وادەکات دۆزینەوەی ئەلتەرناتیڤ بۆیان سەخت بێت، قەیرانێکی قووڵە کە ژێرخانێکی فیکری و کولتووری و پەروەردەیی سەرسەختی هەیە. کۆمەڵگاگەلێک ئامادەنەبێت گۆڕانکاریی لە فۆرمی بیرکردنەوە و ڕوانین و کولتووردا بکات، ئامادەنەبێت زانست و دەستکەوتەکانی زانست لە جیهانبینی خۆیدا جێبکاتەوە، تا سەر ئێسقان لە خورافەتدا نوقمبێت، ئامادەنەبێت لە هیچ بوارێکی ڕاستەقینەی ژیاندا پڕۆسەی گۆڕانکاریی ڕاستەقینە پیادەبکات، فیکر و عەقڵانییەت جێگایەکیان نەبێت، تێگەیشتنێک بۆ مەزهەب هەڵببژێرت پڕبێت لە شەڕانگێزی و دژایەتی زانست و ئازادی، پڕبێت لە دژایەتی نوێگەریی، دەرگای کۆمەڵگای خۆی لە ڕووی دونیادا دابخات، دەرگای کۆمەڵگای خۆی لە بەردەم هەموو هەوڵێکی جوڵاندن و نوێکردنەوەیەکی ناوەکیدا دابخات. کۆمەڵگایەک نەیەوێت جێگای ڕاستەقینە ببەخشێتە زانست، فەلسەفە، ئەدەب، هونەر، عەقڵییەتێک پەروەردەبکات ترسی لە هەموو بەرهەمێکی ئینسانی ناوخۆ و دەرەکی هەبێت، دژی کتێب بێت، دژی ڕۆشنبیر بێت. مرۆڤگەلێک بخولقێنێت جەهلی خۆیان لێ ببێت بە فیکر و ئیمان. دابەشکردنی دەسەڵات لە خێزاندا، لە نێو ژن و پیاودا، لە نێوان چینەکاندا سەدان ساڵ بێت یەک شێوەبن و هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتبێت. ئەمانە و سەدان خاڵی تری گرنگ... دوای ئەوە یەکێک بێت داوای گۆڕانکاریی سیاسی بکات! ئەمە ئەو کۆمیدیایەیە تێیدا چەقیوین. ئەستەمە لە دونیایەکدا لە هەموو کونج و کەلەبەرێکییەوە هاڵاوی ترس لە گۆڕانکاری هەڵدەستێت، قسە لە گۆڕانکاریی بکەین. کەی وێرامان ڕاشکاوانە لە جومگە و ژێرخان و بنەما کولتووری و ئەخلاقی و فیکرییەکاندا باس لە گۆڕانکاریی بکەین، دواتر دەتوانین قسە لەسەر ئەلتەرناتیڤی سیاسی بهێنینە پێشێ. هەر قسەیەک لەسەر گۆڕانکاریی سیاسی قووڵ بە هەموو بوار و کایەکانی تردا نەڕوات، هیچ نییە جگە لە بەشێک لە ململانێیەکی حیزبی و سیاسی کە دەمانباتەوە سەر هەمان دەرگای داخراوی ئێستا. ئەوەشی بەوە خۆی دەخەڵەتێنێت گوایە ئەم ڕێگایە قورس و نەکردەیە، دەبێت بزانێت ئەم ڕێگایە تەنیا ڕێگایە و ئاسانترین ڕێگاشە بەراورد بەوەی هەموو جارێک بە جەهەنەمی شۆڕش و جەنگ و کاولکارییەکی مێژووییدا بڕۆین، بۆ ئەوەی بگەینەوە بەردەمی هەمان دەرگای داخراو. ئەوەی پەروەردەمان بگۆڕین، فیکرمان بگۆڕین، دەستکاریی جیهانبینیمان بکەین، مۆراڵمان ڕاستبکەینەوە، کینە و ڕق کەمبکەینەوە، بەسەر دونیادا بکرێینەوە، گەشە بە زانست بدەین، دەسەڵات لە جەهل بستێنینەوە، سەدان جار لەوە ئاسانترە دەیان و سەدان ساڵ قسە لە گۆڕانکارییەکی مەحاڵ بکەین کە هەمیشە دوای سوڕێکی مێژوو دەمانهێنێتەوە بەردەمی هەمان دۆخی ئێستامان.

"بەختیار عەلی"
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "ڕۆژنامەی هاوڵاتی"

🆔 @baxtyar_ali


کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

لە ستایشی ژیاندا

ئەزموونی شاعیر و نووسەر
ڕەفیق سابیر

بەشی ۱۱

مۆسیقا ؛ پدرام شەهلایی
تۆمار و خوێندنەوە ؛ موشتاق فەیزیابی
دیزاینەر و پێشکەشکار تەکنیکی ؛ دیاکۆ گەرمیانی
س؛ڕێگاپادکەست

#لە_ستایشی_ژیاندا

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

سەرڕاست کردنەوەکی مێژوویی:


کەسی چوارەم لە ڕاستەوە لەو وێنەدا پێشتر بە نێو میرزا عەبدوڕەحیم سابڵاغی ناسراو بە مامۆستا وەفایی بڵاو ببۆوە بەڵام لەدوای پێداچوونی زیاتر کە بەڕێزان کاک ناسری عەلییار و ئاغای مۆعینی لە موزەی ئەسناد میلی ئێران بەڕێوەیانبرد و بە هاوکاری بەرپرسی مووزە دەرکەوت کە نێوی کەسایەتییەکان لە پشت وێنەکە نووسراون و وادیارە ئەو وێنە لە یەکەمین وێنەکانی عەلی خانی والیە و لە دەیەی ۱۲۴۰ی هەتاوی لە مەراغە گیراوە و پشت نووسەکەی بەو شێوە نووسراوە:


لەڕاستەوە : احمد خان ، علامه فتاح قاضی ، آقابیگ ، برهان الدین سلطان ساوجبلاغی حاکم (شیرسلطان بیگ ایلخان مکری) ، قاضی علی بناب ، علامه حاج میرزا علی مراغه ای .

سپاس بۆ ئاغای عەلیار بۆ زەحمەتەکانی🙏🏻




لاپەڕەی: #کۆنەواری_کوردەواری 🔻
🆔 @konewari_kurdewari

Читать полностью…

کابان

سەرفترە
کورتە چیرۆکی سەرفیترە لە کتێبی پێکەنینی گەدا
نووسینی حەسەن قزڵجی

وێژەر دڵنیا سووڵتان پوور

تۆمار و ئامادە کردن: موشتاق فەیزیابی

دیزاینر و پێشکێشکاری تکنیکی: دیاکۆ گەرمیانی

KABAN

Читать полностью…

کابان

(کـــڵاوفـــــرۆش)
پیاوێکی کڵاوفرۆش به جەنگەڵێکدا تێپەڕی ماندوویی گوشاری بۆ هێنا و بڕیاری دا لە سێبەری دارێکدا پشوویێک بدات ، هەموو کڵاوەکانی دانا و بۆی خەوت ، کاتێک وەخەبەر هاتەوە تازە تێگەیشت کڵاوەکان نەماون!
چاوێکی لەبان دارەکان کرد دیتی چەند مەیموونێک کڵاوەکانیان بردووە و وەکوو مرۆڤی ڕاستەقینە ناویانەتە سەریان.
بیری کردەوە کە چۆن کڵاوەکان وەربگرێتەوە. لە کاتی بیرکردنەوەدا بوو سەری دەخوراند ، کەچی دیتی مەیموونەکانیش سەریان دەخورێنن ، کڵاوەکەی لە سەری داگرد دیتی ئەوانیش وا دەکەن .
کابرا بیرۆکەیێک دای لە سەری ...
کڵاوەکەی خۆی فڕێدا سەر زەوی ، مەیموونەکانیش کڵاوەکانیان فڕێدا سەر زەوی ، کابرا خێرا کۆی کردنەوە و ڕۆیشت.
ساڵانێکی زۆر تێپەڕی نەوەی کابرا بوو به کڵاوفرۆش ، باوەگەورەی ئەم چیرۆکەی بۆ نەوەکەی گێڕابووەوە ئامۆژگاریێکی چاکی کرد کە چۆن لەگەڵ وەها ڕووداوێکدا هەڵسوکەوت بکات...
ڕۆژێک نەوەی  کابرا پیرە هەر لەو جەنگەڵەوە تێپەڕ دەبێت و لە کاتی پشوودانا وەها کارەساتێکی بۆ ڕوو ئەدات ، سەری خوراند مەیموونەکانیش سەریان خوراند ، کڵاوی داگرد ئەوانیش وایان کرد ، لە ئاخردا کڵاوەکەی هاویشتە سەر زەوی ، بەڵام مەیموونەکان وایان نەکرد!
یەکێک لە مەیموونەکان هاتە خوارێ کڵاوەکەی کابرای هەڵگرد و پێکەنینێکی کرد و گوتی : ئەی خاڵۆ وەدەزانی هەر تۆ باوەگەورەت هەیە؟!
ژیان هیچکات ڕاوەستانی نییە.

وەرگێر : خالید ڕەحیمی سەقز
س؛ گوڵبزە و گوڵبژیر

KABAN

Читать полностью…

کابان

لە کۆڕەودا
بانە نان بوو
بۆکان سفرەی پڕی خوان بوو
سەقز دڵێکی ناسک و
بۆکان فرمێسکی چاوان بوو
دەرگای کراوە ی مەهاباد
هەر کۆمارە کەی جاران بوو
هێزی ئەژنۆ لە گیانمانا
تینی گەرمی کرماشان بوو
باوەشی پر میهرەبانیی  نیشتیمانم
سۆزی گەرمی مەریوان بوو
کە هەڵەبجە شەهید کرا
بانە شێر بوو
سنە هەتوانی برین بوو
باشترین دایکی سەر زەمین بوو
رۆژهەڵات بەو ڕاستە هێڵە دەستکردە
ئیمە نابین بە دوو وڵات

ڕەنج سەنگاوی

KABAN

Читать полностью…

کابان

باکوری کوردستان ، شاری مووش ـ شێوازی نوێی نمایشی جوانی جلوبەرگی خاتوونەکان

KABAN

Читать полностью…

کابان

«لێدوانێک لە سەر ڕۆمانی دوورەدەراوی سوورەچۆم لە نووسینی کاک مەنسوور حامیدی»

وەک ڕۆمانێکی مۆدێرن لە گۆشە نیگای یەکەم کەسەوە دەگێڕدرێتەوە. نووسەر خۆی لە بەستێنی ڕووداوەکان دایە و هێندێ جاریش وەک سێهەم کەس باسی ئەو کەسانە دەکات کە بەرەوڕۆی ڕووداوەکان دەبنەوە.
نووسەر بگێڕەوەیەکی هەمووشت زانە و کارامانە ڕووداوەکان وەک پازێل بڵاو دەکاتەوە و دەرەنجام دەیانخاتەوە سەر یەک و بە دوای یەک دا گرێیان دەداتەوە. لە بەسەرهات و دەروونی هەموو کاراکتێرەکان ئاگادارە و هەوڵ ئەدات هەموو شتێک بە ڕوونی باس بکات. بەڵام هێندێک جار کە سەرەداوەکان زۆر دەبن و خوێنەر تووشی ئاڵۆزێکانی گێڕانەوە دەبێ ؛ بە هانای خوێنەر دێت و بۆی دەپشکنێ و بە شەن و کەوی دەکا.
وەک ئەو کاتە کە کەسایەتی حەشاردراوی ماقووڵی مەلا حەسن لە پشت سۆفی حەسەنی بە ڕواڵەت ساکار دەردەخا. یا کاتێک خوێنەر لە هۆکاری هەڵوێستی ئامینەشەل سەرسووڕماوە، لە ڕوانگەی دەروونناسی وەسفی کارتێکەری گرێدراوی ژیانی ڕابردوو و زووڵمی بنەماڵە و کۆمەڵگە لە سەر پێگەی ڕەگەزی مێیینە و ڕەنگدانەوەی لە سەر ئەو لایەنانە دەکا کە ڕەنگە بە هیچ کلۆجێک شوێنیان لە نەهامەتێکانی ئەو دا نەبووبێ.

ئەم ڕۆمانە ئاوێنەیەکی باڵانوێنە لە ژیانی کوردەواری ئەو سەر دەمە کە بە زمانێکی پاراو و خۆماڵی بەسەرهاتی تاقمێکی تایبەت لە کۆمەڵگا لە شوێنێکی دڵڕفێنی سرووشتی بەڵام بێ هێز لە باری ئابووری و کۆمەڵایەتی دێنێتە ئارا.

نووسەر حەوڵێتی بە چەمک و دەستەواژەی تایبەت پێناسەی سەردەمی منداڵی و مێرمنداڵی خۆی بکات. لە هەمان کات دا جەخت دەخاتە سەر گێڕانەوەی بەسەرهاتی چەندین کەسی تر لە هاوپۆلان و شووناسەکانی و لە چاخێکی گونجاودا پەلەقاژەیەکیش بۆ هەڵمەتی کورد لە حاست زلهێزان و پەروەردەکردنی ڕۆڵەی نەتەوە لە چەشنی خڕناڵ دەکا و تنۆکی فرمێسک دەخاتە سەر وشە نازارەکان.

نووسەر هەم ڕۆڵی بگێرەوەی هەیە و هەم کەسایەتێکی بەرچاوی جیهانی ڕۆمانەکەیە و وەک دوایین کەس لە کۆتاتی دا بە سەرەنجامی نادیاری ناوەرۆکی شریتێکی هاڵۆزکاو خوێنەر بە سەرسامی جێ دێڵێ.

بەشێک لەم ڕۆمانە تیشکی هاویشتۆتە سەر
چلۆنایەتی فێرکاری و ڕاهێنان لە پەنجا-شێست ساڵی ڕابردوو دا و بە ئاماژە بە ئازار و کاردانەوەی نابێخرەدانەی هەڵوێستی کەسانێکی وەک ئاغای «قاف»بە نێو مامۆستای ئەو سەردەمە لە سەر ڕۆح و هزری منداڵان بەربڵاو تاوتۆ دەکا.
سەرەڕای ئەم کارەساتە دڵ هەژێنانە زۆر جار وەک خوێنەر خۆزگە دەخوازی پڕ بە سییەکانت بۆن و بەرامەی ئەو وشەگەلە بکەی کە هەڵگری بیرەوەرێکانی منداڵیتە.
وەک ئەو کاتەی دایکت بووخچەی حەمامی لە کۆڵ دەبەستی و تۆ دەربەستی هیچ شتێک نەبوی بەدەر لە تام و بۆنی شەکەلەمەڕۆن و کولێرەی شاپەسەند و بەفر و دۆشاوی دوای حەمام کە لە چاڵە بەفرەکان بە باری کەر ئەهاتەوە و تۆ تاوی چەند سەعاتی تاقەتپڕووکێنی حەمامی ئەتڵەس و یا پووتیت پێ دەردەکرد و پاڵەوانی چیرۆکەکەش لە هەمانکات لە چاڵە بەفرینەکاندا چاوەڕوانی نازێی دەکرد و نەیدەزانی دێتەوە سەر هەواری خاڵی.

یەکێک لە تایبەت مەندێکانی ئەم ڕۆمانە ئەوەیە کە نووسەر داڕێژەری ڕوانگە و بۆچوون و لێدوانی خۆیەتی و وەک دەقێکی هونەری ئافراندوویەتی و ڕاستەوخۆ ئایدۆلۆژی خۆی دەربڕیوە و دەگەڵ خوێنەر ئاخاوتنی هەبۆوە کە هزر و ئەندێشەی ڕازاوەی تێدا حەشاردراوە و کێشی کتێبەکەی بردۆتە سەر. تایبەتمەندی دیکەی ئەم رۆمانە گێڕانەوەی چەندین چیرۆکە لە چیرۆکێکدا و نووسەر دەتوانێ بەربڵاو ويڕای درێژەی ژیانی کەسایەتێکان تا بێ کۆتا چیرۆک بگێڕێتەوە و ڕەنگە کتێبی دووهەمی لێ دەرچێ و خوێنەر لە تاسەی مەرگی چیرۆک ڕزگار کا.

کۆتایی ئەو ڕۆمانە ئەو کاتە بەرچاوە کە بگێڕەوەی سەرەکی، چیرۆکی دڵداری خۆی ڕۆڵی تەواوکەری هەیە و وەک سەوداسەرێک بە شکڵ و بیچمێکی شازەوە لە نێو دڕک و داڵ هەڵوەدای شریتێکی پس پس کراوی بەستراو بە گراوی منداڵی و هەتاهەتایی چاوێک کە بە ڕوانین و وتنی تاکە لەفزی «بێتەربییەت» تا قووڵترین حاستی ناخی ڕۆچووە و بۆتە هۆی نەبینینی دیتران و زامی کۆنی خستۆتەوە سۆ و بەدەر لەو نەوارە هیچ کەس و هیچ شتێک گرینگی بۆی نییە و دەیسەلمێنێ کە زەمان و مەکان کاریگەرییان لە سەر خۆشەویستی نییە و ئەڤین بەرواری بەسەرچوونی نییە.
لە ئاکام دا هەودای خولیای نازێ کە هەنیەی وەک خۆرێک کە هیچکات لە ئاسۆی چاوی دا ئاوا نابێ، کاڵەی ئاسنی پێ هەڵدەبەستێ و بووکی سووری ئاواتی بە تارای هەڵبەستی هێمن دەڕازێنێتەوە و دەڵێ:
(تا بمێنێ نووری چاو و هێزی پێم
(دێم و دێم و دێم و دێم و دێم و دێم
دێم هەتا هەمبێ بڕست و بیر و هۆش
گەر گلاشم کوردەواری و ئێوە خۆش.)

پەروین دانشپەژووهـ
٢٨ی/ ڕەزبەری/٢٧٢٣

Читать полностью…
Subscribe to a channel