kabanmukryan2721 | Unsorted

Telegram-канал kabanmukryan2721 - کابان

3793

🔻کابان کاناڵێکی خۆماڵیی فەرهەنگی ، ئەدەبی و کۆمەڵایەتییە کە زۆرتر دەپەرژێتە سەر چیرۆک و ڕۆمان و هەروەها بابەتگەلی دیکەی کۆمەڵایەتی و هونەری و ... بەڕێوبەر @MTMUKRYANMK

Subscribe to a channel

کابان

چاوەڕوانی
هانی موجتەهیدی
هۆنراوە: ئەحمەد محەممەد


کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

دڵم دەرهات و تۆ هەر دەر نەهاتی
نەهاتی، هەر نەهاتی، هەر نەهاتی


کە ئەم خەندە و قسە و لێوەت هەیە تۆ
لە باتی شەککەر و نوقڵ و نەباتی

دەدەی وادەم بە قەتڵ ئەمڕۆ، سبەی هیچ
ئەتۆ شاهی، چیە وا بێ سەباتی!

لە دنیا جەننەتی خۆ دیوە هەر کەس
کە تۆ بی حازری وەختی وەفاتی

ئەگەر ڕۆژە، بتی من! هەر بتێ بێ
سەرەوژێرە کە تۆ وەک ڕۆژ هەڵاتی

کە خزر ئەو خاک و خۆڵی بەردەرەی دی
وتی: تۆ خاکی یا ئاوی حەیاتی؟

ڕوخیشی کردە ئەو لا، دەیشی پرسی
بە شۆخی، شاهی من، تۆ بۆ چی ماتی!

کە داغی سینەمی دی، دەردی دامێ
وتی: مۆرت هەیە، ساحێب بەراتی

کە شیرین و تەڕی دی شیعرەکانم
وتی: مەحوی کە میراوی فوڕاتی

مەحوی

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

🎥بینەر بن//

🔴 لێدوانی هاشم سەلیمی، نووسەر و لێکۆڵەری کورد لەسەر سمپۆزیۆمی پەیکەرەسازیی مەهاباد

١۴٠۳٫٠٢٫٠۵
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews
🆔 @HajeArts

Читать полностью…

کابان

چ ناپیاون ئەوانەی سوودپەرستن
دژی خاوەن دڵی شەیدا دەوەستن

چ سپڵەن ئەو سەگانەی گورگەمێشن
کەلاک بۆ گورگی برسی ڕادەکێشن

ئەگەر خوێڕی نەکا میللەت فرۆشی
لە خۆی نابینێ زاڵم خێر و خۆشی!

هێمن موکریانی

Читать полностью…

کابان

#ناساندنی_کتێب

گەلی ئەوین
نووسەر ؛ ئەلیف شافاک
وەرگێڕ ؛ محەمەد بەهرەوەر


کاناڵی کابان

KABAN

Читать полностью…

کابان

بە پێی ئاگاداری خاتوون بەیان هاوڕێی بەڕێزی کاناڵ ، کتێب فرۆشی گزینگ له مەهاباد کتێبی کابان لە نووسینی ماری موکریانی بۆ هاتووە .

Читать полностью…

کابان

🔴 دیمەنی چیای تەرەغە لە گوندی سەدرئابادەوە

🔹 ئەم وێنەیە ساڵی ١٨٩٠ی زایینی بە کامێرای نووسەر و ڕۆژهەڵاتناسی فەڕەنسی ژاک دۆ مۆرگان گیراوە.

١۴٠٣٫٠٢٫٠٢
🆔 @HajeNews

Читать полностью…

کابان

❇️ نامەی شاعیری پایەبەرزی کورد، مامۆستا سەید محەممەد ئەمین شێخولئیسلامیی موکری(هێمن)[1300_1365ک.هـ]؛
بۆ زانای پایەبەرزی کورد، عەللامە مەلا عەبدوڵڵا ئەحمەدیان[1312_1383ک.هـ]
☑️ ڕێکەوتی نووسینی نامە: ڕێبەندانی 1364ـی هەتاوی


کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

🎼 لۆ پسمامۆ

🎤خەزال و دەلال

پسمام ؛ کوڕەمام
دۆتمام ؛ کچە‌مام
ئەنگلوسک ، ئەنگلیسک : ئەنگووستیلە
تلی : قامک

س؛ رسانه کرمانجی روستای بردر

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

‍ ‍ ☀️ ‍ ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی جامی

✅ شەشەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی
♦️وانەوتار: فەرهەنگ‌نووسیی کوردی و هەڵسەنگاندنی زانستی(بەشی سێیەم)
♦️بێژەر: د. ئەحمەد ئەحمەدیان(زمانناس و لێکۆڵەر)
♦️کاتی بەڕێوەچوون: پێنج‌شەممە، ٣٠ی خاکەلێوەی١٤٠٣
♦️کاتژمێر:  چواری دوانیوەڕۆ(نیو ساعەتی سەرەتایی، بەرهەمی ئەندامان دەخوێندرێتەوە)
🏧 شوێن: ناوەندی فەرهەنگی -  هونەریی جامی
♦️♦️ناونیشان: مەهاباد، ڕووبەڕووی مزگەوتی سوور، پاساژی میدیا، نهۆمی سێیەم، نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی جامی (نووسینگەی گۆڤاری مەهاباد)

/channel/nawendy1

Читать полностью…

کابان

🎼¦¦ وەتەن
🎤¦¦ شاناز ( لۆکە ) زاهیر

‌‌کاناڵی کابان

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

گوڵبزە😂😂

هەموو ڕۆژێ کە کابرا لە نوێژ دەگەڕایەوە ، ژنەکەی لێی دەپرسی ئەرێ پیاوەکە مامۆستا لە مزگەوت باسیی چیی دەکرد؟
مۆعیزەی ئەم ئێوارە سەبارەت بە چیی بوو؟      
ئەویش به شۆخیەوە وتی : مامۆستا فەرمووی شەرع ڕێگەی داوە کە ژنەکانیش دوو شوویان هەبێت وەکوو چۆن پیاو دوو ژن دێنن ، ژنەیش قاقایێکی کێشا و وتی  بە خودا خۆش ئەبێت ،
جا تۆ بچیت بۆ ئاش ئەو لە ماڵۆ بێت
تۆ بچیت بۆ دەشت ئەو لە ماڵۆ بێت
تۆ بچیت بۆ جووت ئەو لە ماڵۆ بێت
تۆ بچیت بۆ شار ئەو لە ماڵۆ بێت
پیاوەیش ڕووی کردە ژنەکەی وتی
خودا غەززەبت لێگرێ ژن دەی جارێکیش ئەو بنێڕە بە دووای کارێکدا  با من لە ماڵۆ بم خۆ کفر نابێ!!😂😂😂😂

✍ خالیـــد ڕەحیـــمی سەقـــز


س؛ gollbeza

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

🎥بینەر بن//

🔴کوڕێک بۆ یادکردنەوە لە مامۆستا هەژار موکریانی و ڕێزگرتن لە کاک مستەفا شەڕەفکەندی

➖بەشی یەکەم

١۴٠۳٫٠١٫۲۵
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews

Читать полностью…

کابان

پیرەپیاوێک کە تووشی نەخۆشینی لەبیرچوونەوە(ئالزایمر) ببوو لەتەنیشتی کوڕە ڕۆشنبیرەکەیدا دانیشتبوو، لەناکاو چۆلەکەیێک نیشت بە لای پەنجێرەکەیانەوە ، باوکی گوتی کوڕم ئەوە چییە؟
کوڕەیش گوتی چولەکەیە.
دیسانەوە باوکی گوتی ئەوە چییە؟
کوڕە گوتی چۆلەکەیە.
بۆ جاری سێهەم دەستی درێژ کرد و پرسیاری کرد، کوڕم ئەوە چییە؟
کوڕە بە تووڕەییەوە وەڵامی دایەوە چۆلەکەیە، چۆلەکە، بۆ بۆ حاڵی نابیت؟!!!!
پیرەپیاوەکە ماتەم دایگرد، سەری داخست.
کوڕە لە کردەوەی خۆی تەواو شەرمەزار بوو کە نەدەبوو ئاوا لە بابی تووڕە ببێت، سەردانی نێو کتێبخانەکەی بابی کرد هەتا کتێبێک بخوێنێتەوە، لەناوکاو چاوی بە دەفتەری بیرەوەریەکانی باوکی کەوت کە ڕۆژ بە ڕۆژی ژیانی تێدا نووسیبوو.
باوکی گوتبووی: ئەمڕۆ خۆشترین ڕۆژی ژیانم بوو ئەمڕۆ کوڕە دوو ساڵانەکەم بۆ یەکم جار قسەی کرد، ئەمڕۆ بەندی دڵەکەم لە سەر کۆشم دانیشتبوو، چۆلەکەیێکێ قەشمەرە هاتبووە سەر پەنجەرەی ژوورەکەمان، منداڵەکەم لێی پرسیم ئەوە چییە؟ گوتم چۆلەکەیە، دیسان پرسییەوەی ئەوە چییە؟ گوتم چۆلەکە، 23 جار لێی پرسیم، منیش هەر 23 جارەکە  وەڵامم دایەوە و لاقەکانیم ماچ دەکرد و شوکری خودام دەکرد کە منداڵەکەم خەریکە فێری قسەکردن دەبێت، کوڕەکە فرمێسکی چاوەکانی هاتە خوار و بە شەرمەزارییەوە دەستەکانی بابی ماچ کرد و بەڵێنی دا ئیدی هیچکات ئاوا هەڵسوکەوتی لەگەڵ نەکات.

✍:خالیــــد ڕەحــیمی سەقز

س؛ gollbeza

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

وتەکانت

وتەکانت بۆنی بارانیان لێ دێ..
بۆ وشکایی دڵم
هەوای ئەوینێکی تەڕیان هەیە...

سوڕەییا ئەفشارنیا

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

هانی موجتەهیدی
هۆنراوە: ئەحمەد محەممەد


غەریبیتان فرمێسكێكە و
لە چاو ئەكات ماڵاوایی
بە دووریتان ژوورەكەشم
ته‌نگه‌ و پڕە لە تەنیایی

غەریبیتان تیشكی خۆری ناو
ڕووبارە و ئەدات لە ڕووم
تەمـەن تاسەی ئێوە ئەكات
بەبێ‌ ئێوە بەساڵاچووم

من درەختی پاییز نەبووم
ئێوەش گەڵا لە من بڕۆن
كام ڕەشەبا ئێوەی فڕاند
بەو زریانە وا خول ئەخۆن

قەدەر نەیهێشت بارانێک بین
لەگەڵ یەكا گیان بسپێرین
وەكوو ڕێگای مناڵیمان
هـەنگاو بۆ لای یەک بژمێرین

لە ئـاوێنـەی باخێكەوە
نەمانتوانی چرا هەڵكەین
وەک شەقامی دەمەو مەغریب
لە ڕووناكی خۆمان پڕكەین

چاوم لە ڕێی چاوەڕوانی و
دڵم لە ڕێی گەڕانەوە
وەک شەونمی بەر مانگەشەو
بەدەم نیگای ئاسمانەوە

تەم و مژی غەریبیتان
هەیوانەكەی داپۆشیوم
وەكـو گوڵی ناو گوڵدانێک
لە شەماڵی دابڕیوم

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

🎼 گۆرانی: رێحانه‌ی ده‌م ئاشی

🎶 شێعر و ئاواز: فۆلکلۆر
🎙 گۆرانی‌بێژان: مامۆستا ئیبڕاهیم قادری و مامۆستا مه‌لاحوسێن عه‌بدوڵڵازاده‌
🎻 ژه‌نیاری که‌مانچه‌: مامۆستا ئه‌حمه‌د زولفی
🪘 ژه‌نیاری زه‌ربی کوردی: مامۆستا قودره‌ت ئاغایی
📽 ده‌نگهه‌ڵگر: که‌ریم ته‌لایی ـ تۆمارگه‌ی ته‌لایی

🎧 به‌رهه‌می ساڵی ۱۳۵۰ی هه‌تاوی له‌ شاری مه‌هاباد تۆمار کراوه‌
س؛ بۆکان ئانلاین

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

بڵێی ئەو دەنگە ئی چ بێ ؟ !

Читать полностью…

کابان

کورتەچیرۆکی مەهاباد

نووسینی مامۆستا هێمن موکریانی

دابەش کردنی موسیقا ؛ پدرام شەهلایی

تۆمار و خوێندنەوە ؛ موشتاق فەیزیابی


س؛ ڕێگاپادکەست

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

ئاگادارییەکی خۆش 🌺


هاوڕێیانی هێژا

بەم زوانە بە پێشکەش کردنی ڕۆمانی تاقانەی خانمێ لە نووسینی خاتوون ماری موکریانی لە خزمەت ئێوە‌دا دەبین .

Читать полностью…

کابان

لە ستایشی ژیاندا

ئەزموونی شاعیر و نووسەر
ڕەفیق سابیر

بەشی ۱۳

مۆسیقا ؛ پدرام شەهلایی
تۆمار و خوێندنەوە ؛ موشتاق فەیزیابی
دیزاینەر و پێشکەشکار تەکنیکی ؛ دیاکۆ گەرمیانی
س؛ڕێگاپادکەست

#لە_ستایشی_ژیاندا

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

🔺جنایت علیه معنویت!

تردیدی نیست که آنچه اسرائیل در غزه انجام داده، از نسل کشی گرفته تا خانه کشی و بیمارستان کشی، مصداق بارز جنایت علیه بشریت است.

اما آنهایی که بر سفرەی خون فلسطینیان نشسته و این بزم خون و ویرانی را به ابزاری برای نفرت پراکنی علیه کرد و کردستان تبدیل می کنند چه؟
آنها مرتکب جنایت علیه معنویت می شوند، شورش علیه تمام ارزش های اخلاقی، دینی و  معنوی که دستاورد هزاران سال تمدن بشری است.

چند روز است که کلیپ ساختگی بالا در برخی کانال ها و حساب های اجتماعی پانترک و برخی اسلام گرایان می چرخد.
همین سرنخ کافیست که انگشت اتهام را به سوی ترکیه نشانه رفت و برای احتمال نفوذ مخرب آن در غزه تاسف خورد.
در کپشن فیلم نوشته شده که در خانەهای ویران شدەی خان یونس، نقش پرچم کردستان بر دیوارها و شعارهایی از قبیل پیش به سوی آزادی عفرین یافت شده!
جاعلان در ادامه افزودەاند کە اینها نشانەی هم سنگری واحدهای مدافع خلق کرد سوریه و سربازان اسرائیلی است که از فرودگاه اربیل به تل آویو منتقل شدەاند!

طرفه این جاست که این "جاهلان" نمی دانند که پ.ک.ک و سازمان های اقماری آن اساسا پرچم مذکور را قبول ندارند.
دوما مقامات اربیل که متحد ترکیه هستند، ابدا اجازەی ورود آنها را به اربیل نمی دهند، چه برسد به استفاده از فرودگاه آن!
حتی ترکیه حدود یک سال است که فرودگاه سلیمانیه را به ظن استفادەی کردهای سوری در لیست سیاه قرار داده و عملا آن را از حیز انتفاع ساقط کرده است.
طبعا از سلیمانیه هم که مقامات آن متحدان نزدیک ایران هستند، هیچ پروازی به سوی اسرائیل انجام نمی شود!

پس مساله چیست؟
داستان این است که ترکیه که چهار سال قبل عفرین را اشغال کرد، در حال اجرای یک برنامەی صد در صد " اسرائیلی " در آنست.
آنها منظما کردهای عفرین را از خانه و کاشانەی هزار سالەشان در " شیک ترین ملک " سوریه اخراج می کنند.
ترک ها با شهرک سازی در عفرین، فلسطینی های اردوگاه یرموک را که در جنگ داخلی سوریه به مخالفان بشار اسد پیوستند و سپس آواره شدند، در سرزمین کردها اسکان می دهند.
درست مشابه کاری که اسرائیل در کرانەی باختری و قدس شرقی انجام می دهد.
هدف اردوغان ایجاد کمربند امنیتی در مرزهای جنوبی ترکیه و کردزدایی از آنست.
جای تاسف است که اقلیتی از فلسطینی ها به مجری نقشەهای شریرانەی سلطان تبدیل شدەاند.
در شش ماه گذشته که اسرائیل غزه را ویران کرد و ایران بخاطر دفاع از منافع فلسطینی ها تا آستانەی جنگ تمام عیار با اسرائیل پیش رفت، ترکیه به تجارت پرسود خود با کشور یهود ادامه داد و حتی صادرات ادوات نظامی را هم قطع نکرد!
در حالی که از لفاظی و زبان بازی انصافا از چیزی فروگذار نکرد!
#صلاح_الدین_خدیو
@sharname1

Читать полностью…

کابان

🟣 وێنەیەکی مێژوویی...

لە ڕاستەوە: عەلی برینجی، هونەرمەند عەزیز شاڕۆخ و شاخەوانی خوالێخۆشبوو، محەممەد ئەوراز
س؛هاژە

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

بەیانیتان باش

سرووشتی پردانان

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

لە ستایشی ژیاندا

ئەزموونی شاعیر و نووسەر
ڕەفیق سابیر

بەشی ۱۲

مۆسیقا ؛ پدرام شەهلایی
تۆمار و خوێندنەوە ؛ موشتاق فەیزیابی
دیزاینەر و پێشکەشکار تەکنیکی ؛ دیاکۆ گەرمیانی
س؛ڕێگاپادکەست

#لە_ستایشی_ژیاندا

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

🎥بینەر بن//

🔴کۆڕێک بۆ یادکردنەوە لە مامۆستا هەژار موکریانی و ڕێزگرتن لە کاک مستەفا شەڕەفکەندی

➖بەشی سێهەم و کۆتایی

١۴٠۳٫٠١٫۲۷
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews

Читать полностью…

کابان

🎥بینەر بن//

🔴کوڕێک بۆ یادکردنەوە لە مامۆستا هەژار موکریانی و ڕێزگرتن لە کاک مستەفا شەڕەفکەندی

➖بەشی دووهەم

١۴٠۳٫٠١٫۲۶
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews

Читать полностью…

کابان

▪️ ئەمڕۆ سی‌وشەش ساڵ بەسەر کارەساتی کۆمەڵکوژی ئەنفالدا تێدەپەڕێت

کۆمەڵکوژیی ئەنفال لە ساڵی ١٩٨٦ دەستی پێکرد و لە ساڵی ١٩٨٩ کۆتایی پێهات، کارەساتی ئەنفال بە فەرمانی سەدام حسێن و بە سەرکردایەتیی عەلی حەسەن مەجید (خاڵۆزای سەدام حسێن) جێبەجێ کرا.
لە ساڵی ١٩٨٨دا ئەم هێرشانە گەیشتە لوتکە کە لە ئاکامد‌ا ١٨٢ هەزار کەس گیانیان لەدەست دا و نزیکەی ۴ هەزار گوندی کوردستان خاپوور کران.

لە ڕێکەوتی ۲۰۰۷/٤/۱٤ لە لایان پەرلەمانی کوردستان، ئەم ڕۆژە به ساڵیادی ئه‌نفال پەسند کراوە. هەروەها لە ڕێکەوتی ۲۰۰٨/٤/۱٤ ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کارەساتی ئەنفالی وەکو ژێنۆساید ناساندووە.

١۴٠٣٫٠١٫٢۶
🆔 @HajeNews

Читать полностью…

کابان

🔴 ئەمڕۆ ٢۴ی خاکەلێوە، ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی حەپسەخانی نەقیب ژنە چالاکڤانی کورد

🔹لەدایک بوون ١٨٩١ سلێمانی
🔹کۆچی دوایی ١٩٥٣/٠۴/١٢
🔹شوێنی ناشتن: گردی سەیوان لە سلێمانی

١۴٠۳٫٠١٫٢۴
🆔 @HajeNews

Читать полностью…

کابان

چاوەڕێ

لە کتێبی: کەژاوەی دڵ
بەرهەمی: ناسر ئاغابرا (١٩٦٨-٢٠٢٠)
دەنگ: عومەر ڕەسووڵی

@aveng_53


کابان | KABAN

Читать полностью…
Subscribe to a channel