لە ستایشی ژیاندا
ئەزموونی شاعیر و نووسەر
ڕەفیق سابیر
بەشی ۱٤
مۆسیقا ؛ پدرام شەهلایی
تۆمار و خوێندنەوە ؛ موشتاق فەیزیابی
دیزاینەر و پێشکەشکار تەکنیکی ؛ دیاکۆ گەرمیانی
س؛ڕێگاپادکەست
#لە_ستایشی_ژیاندا
کابان | KABAN
ساقی گوزەرا شەو
بەدەنگی مامۆستا ناسر ڕەزازی
هۆنراوەی مامۆستا شەریف
کابان | KABAN
کۆپیکردنی بابەتەکانی ئەم کاناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی کابان وەک سەرچاوە ڕێگەپێدراوە❗️❕🙏
Читать полностью…👆👆
تا ڕۆژێک منی بانگ کرد و وتی وەرە با بچین بۆ سەفەر سەرەتا من قەبووڵم نەکرد
بەڵام ئەمیر زۆر لای من خۆشەویست بوو ، تا ئێستا هیچ کوڕێک ئەوندە موحەببەتی بە من نەدەکرد نە براکەم نە باوکم .
هیچ کات خۆم تەنیا بازاڕ نەچووم ..ئەمیر هەر ڕۆژ منی دەبرد بۆ بازاڕ
کاتێک کە تۆ عاشق کەسێک بیت زۆر سەختە داواکارییەکانی قەبووڵ نەکەیت
من عاشقی ئەمیر نەبووم بەڵام حسێکی سەیرم بوو بۆی، نازانم چۆن بڵێم
من قەبووڵم کرد لەگەڵ ئەمیر بچم بۆ سەفەر و بە درۆ لای دایکم وتم لەگەڵ ڕەفێقانی زانکۆم کە کچن ئەچم بۆ سەفەر
لە سەفەردا ئەمیــــر عارەقی هێنا و وتی بخۆ ، وتم ناخۆم
وتی جارێک هیچ نابێت بخۆ منیش خواردم ، یەک لێوان ، دوو لێوان ، سێ چەن کچێکی تر ڕەفێقە وتم ئەمیر بۆ وا ئەکەی؟
ئەمیر وتی، ئێمە بە یەک ناخۆین بۆ یەک نابین ڕێگامان دەبێ لە یەک جیا بکەینەوە .
پاش ئەو ڕووداوە تەواو وێران بووم، وەکوو کەسێکی ئەفسۆردەم لێ هاتبوو.
دوای تەواو بوونی قسەکانی دیاکۆ هیچم نەما بۆ وتن .
دیاکۆ سەیرێکی منی کرد و وتی ، تاقەت هەیە گوێ بگری بۆ درێژەی ماجراکە ؟
گۆشیەکەم زەنگی خوارد و هەواڵێکی ناخۆش گەیشت پێـــــــــــم ..........
ڕاستی
" لە یاری شەترەنجدا پاشا هەیە بەڵام شاژن نییە
چونکە کچ بۆ یاری کردن درووست نەکراوە . "
بەڵام ئێستا زانیم کە بە کچیش یاری ئەکەن چاکیش ئەکەن ....
2
📝 کیاڕەش نادری مقەددەم
کابان | KABAN
هانی موجتەهیدی
هۆنراوە: ئەحمەد محەممەد
غەریبیتان فرمێسكێكە و
لە چاو ئەكات ماڵاوایی
بە دووریتان ژوورەكەشم
تهنگه و پڕە لە تەنیایی
غەریبیتان تیشكی خۆری ناو
ڕووبارە و ئەدات لە ڕووم
تەمـەن تاسەی ئێوە ئەكات
بەبێ ئێوە بەساڵاچووم
من درەختی پاییز نەبووم
ئێوەش گەڵا لە من بڕۆن
كام ڕەشەبا ئێوەی فڕاند
بەو زریانە وا خول ئەخۆن
قەدەر نەیهێشت بارانێک بین
لەگەڵ یەكا گیان بسپێرین
وەكوو ڕێگای مناڵیمان
هـەنگاو بۆ لای یەک بژمێرین
لە ئـاوێنـەی باخێكەوە
نەمانتوانی چرا هەڵكەین
وەک شەقامی دەمەو مەغریب
لە ڕووناكی خۆمان پڕكەین
چاوم لە ڕێی چاوەڕوانی و
دڵم لە ڕێی گەڕانەوە
وەک شەونمی بەر مانگەشەو
بەدەم نیگای ئاسمانەوە
تەم و مژی غەریبیتان
هەیوانەكەی داپۆشیوم
وەكـو گوڵی ناو گوڵدانێک
لە شەماڵی دابڕیوم
کابان | KABAN
🎼 گۆرانی: رێحانهی دهم ئاشی
🎶 شێعر و ئاواز: فۆلکلۆر
🎙 گۆرانیبێژان: مامۆستا ئیبڕاهیم قادری و مامۆستا مهلاحوسێن عهبدوڵڵازاده
🎻 ژهنیاری کهمانچه: مامۆستا ئهحمهد زولفی
🪘 ژهنیاری زهربی کوردی: مامۆستا قودرهت ئاغایی
📽 دهنگههڵگر: کهریم تهلایی ـ تۆمارگهی تهلایی
🎧 بهرههمی ساڵی ۱۳۵۰ی ههتاوی له شاری مههاباد تۆمار کراوه
س؛ بۆکان ئانلاین
کابان | KABAN
کورتەچیرۆکی مەهاباد
نووسینی مامۆستا هێمن موکریانی
دابەش کردنی موسیقا ؛ پدرام شەهلایی
تۆمار و خوێندنەوە ؛ موشتاق فەیزیابی
س؛ ڕێگاپادکەست
کابان | KABAN
ئاگادارییەکی خۆش 🌺
هاوڕێیانی هێژا
بەم زوانە بە پێشکەش کردنی ڕۆمانی تاقانەی خانمێ لە نووسینی خاتوون ماری موکریانی لە خزمەت ئێوەدا دەبین .
لە ستایشی ژیاندا
ئەزموونی شاعیر و نووسەر
ڕەفیق سابیر
بەشی ۱۳
مۆسیقا ؛ پدرام شەهلایی
تۆمار و خوێندنەوە ؛ موشتاق فەیزیابی
دیزاینەر و پێشکەشکار تەکنیکی ؛ دیاکۆ گەرمیانی
س؛ڕێگاپادکەست
#لە_ستایشی_ژیاندا
کابان | KABAN
🔺جنایت علیه معنویت!
تردیدی نیست که آنچه اسرائیل در غزه انجام داده، از نسل کشی گرفته تا خانه کشی و بیمارستان کشی، مصداق بارز جنایت علیه بشریت است.
اما آنهایی که بر سفرەی خون فلسطینیان نشسته و این بزم خون و ویرانی را به ابزاری برای نفرت پراکنی علیه کرد و کردستان تبدیل می کنند چه؟
آنها مرتکب جنایت علیه معنویت می شوند، شورش علیه تمام ارزش های اخلاقی، دینی و معنوی که دستاورد هزاران سال تمدن بشری است.
چند روز است که کلیپ ساختگی بالا در برخی کانال ها و حساب های اجتماعی پانترک و برخی اسلام گرایان می چرخد.
همین سرنخ کافیست که انگشت اتهام را به سوی ترکیه نشانه رفت و برای احتمال نفوذ مخرب آن در غزه تاسف خورد.
در کپشن فیلم نوشته شده که در خانەهای ویران شدەی خان یونس، نقش پرچم کردستان بر دیوارها و شعارهایی از قبیل پیش به سوی آزادی عفرین یافت شده!
جاعلان در ادامه افزودەاند کە اینها نشانەی هم سنگری واحدهای مدافع خلق کرد سوریه و سربازان اسرائیلی است که از فرودگاه اربیل به تل آویو منتقل شدەاند!
طرفه این جاست که این "جاهلان" نمی دانند که پ.ک.ک و سازمان های اقماری آن اساسا پرچم مذکور را قبول ندارند.
دوما مقامات اربیل که متحد ترکیه هستند، ابدا اجازەی ورود آنها را به اربیل نمی دهند، چه برسد به استفاده از فرودگاه آن!
حتی ترکیه حدود یک سال است که فرودگاه سلیمانیه را به ظن استفادەی کردهای سوری در لیست سیاه قرار داده و عملا آن را از حیز انتفاع ساقط کرده است.
طبعا از سلیمانیه هم که مقامات آن متحدان نزدیک ایران هستند، هیچ پروازی به سوی اسرائیل انجام نمی شود!
پس مساله چیست؟
داستان این است که ترکیه که چهار سال قبل عفرین را اشغال کرد، در حال اجرای یک برنامەی صد در صد " اسرائیلی " در آنست.
آنها منظما کردهای عفرین را از خانه و کاشانەی هزار سالەشان در " شیک ترین ملک " سوریه اخراج می کنند.
ترک ها با شهرک سازی در عفرین، فلسطینی های اردوگاه یرموک را که در جنگ داخلی سوریه به مخالفان بشار اسد پیوستند و سپس آواره شدند، در سرزمین کردها اسکان می دهند.
درست مشابه کاری که اسرائیل در کرانەی باختری و قدس شرقی انجام می دهد.
هدف اردوغان ایجاد کمربند امنیتی در مرزهای جنوبی ترکیه و کردزدایی از آنست.
جای تاسف است که اقلیتی از فلسطینی ها به مجری نقشەهای شریرانەی سلطان تبدیل شدەاند.
در شش ماه گذشته که اسرائیل غزه را ویران کرد و ایران بخاطر دفاع از منافع فلسطینی ها تا آستانەی جنگ تمام عیار با اسرائیل پیش رفت، ترکیه به تجارت پرسود خود با کشور یهود ادامه داد و حتی صادرات ادوات نظامی را هم قطع نکرد!
در حالی که از لفاظی و زبان بازی انصافا از چیزی فروگذار نکرد!
#صلاح_الدین_خدیو
@sharname1
🟣 وێنەیەکی مێژوویی...
لە ڕاستەوە: عەلی برینجی، هونەرمەند عەزیز شاڕۆخ و شاخەوانی خوالێخۆشبوو، محەممەد ئەوراز
س؛هاژە
کابان | KABAN
لە ستایشی ژیاندا
ئەزموونی شاعیر و نووسەر
ڕەفیق سابیر
بەشی ۱۲
مۆسیقا ؛ پدرام شەهلایی
تۆمار و خوێندنەوە ؛ موشتاق فەیزیابی
دیزاینەر و پێشکەشکار تەکنیکی ؛ دیاکۆ گەرمیانی
س؛ڕێگاپادکەست
#لە_ستایشی_ژیاندا
کابان | KABAN
ڕۆمانی تاقانەی خانمێ
بەشی ۲
بەرە بەری بەیانی بوو ئەستێرەی کاروان کوژە دەدرەوشایەوە و خەریکی کاروان بەرێ کردن بوو ، لە گەڵ هەڵاتنی خۆر هەواڵی لە هەناسە وەستانی کەسێکی دی دا بە سۆزی بای بەیانی و بە سرووشتدا بڵاوی کردەوە.
تاقانە بە چاوە شەڵاڵی فرمێسکەکانیەوە بۆ دوا جار لە رووخساری تاقە فریشتەکەی ژیانی ڕوانی و دەست و لاق و دەم و چاوە سارد و زەردەکانی ماچ کرد و ئامێرەکەی کوژاندەوە .
ئیتر دڵی خانم بۆ هەتا هەتایە لە وەستان کەوت و تاقانە بە تەنیا مایەوە ، بەر لە وەی لە ژوورەکە بچێتە دەر گوتی
دایە گیان ، تاقانە فریشتەکەم دەزانم لە پێناو من دا هەموو تەمەن و ماڵت دانا ، دەزانم شەوانە شەو و شەونخونیت کێشا و لە گەڵ هەر ئاخێکم ژانێک لە دڵت وەستا ، هەمووم لە بەرچاوە کە چۆن هەتا ئێستاکەت هێناوە .
دیتت پێگەیشتووم بەڵام لە بەر چاوت هەر مناڵە پێنج شەش ساڵانەکەی جاران بووم کە دەتخستمە سەر شان و دەتبردم بۆ قوتابخانە ، هەر ئەو مناڵەی گڕووم لە شتێک دەگرت و هەتا بۆت نەکڕیبام نەدەحەسایەوە .
ئەوانەم لە یادە بەڵام هیچیان نابن بە دڵۆپێک لەو دەریای خۆشەویستی کە پێت داوم ، هەتا ئێستاش لە گەڵ هەناسەی تۆ مابووم .
خانمە خۆشەویستەکەی تەمەنم ئەگەر نەمتوانی هەموو هیواکانت بەدەست بێنم ئی سپڵەییم نەبوو ، زۆرم هەوڵدا و هێندێک جار رێگەم هەڵە بوو و بە کام نەگەیشتم و هێندێک جاریش بەخت دەستی نەدایە دەستم بە بێ بیر لێکردنەوە وزۆر نەزانانە بەرزەفڕ بووم بە تەما بووم ڕێگای سەد ساڵە بە شەوێک ببڕم لە پڕێک ببم بە کوڕێک هەر ئەوانە بوون کە لە خۆشم بێگانەیان کردم.
ئەوەش دەزانم گیانی گیانم دەتەویست دڵخۆش و بەختیار بم ، منیش دەمەویست وابم دەمهەویست بە زووترین کات ئەو هەمووە لە خۆبووردەیی و ماندوو بوونەوەت بۆ قەرەبوو بکەمەوە و هێندێک جار خۆم بە بەختیار و دڵخۆشیش زانی بەڵام خۆشت دەزانی بەداخەوە ماوەیان کورت بوو .
تاوانم ئەوە بوو ، لە هەموو تاوانانیش گەورەتر کە هەستم نەکرد چەند هەست بە تەنیایی دەکەی ، بمبوورە بۆ وەی دڵەکەت نارەحەت نەکەم هێندێک جاران لە گوتنی راستیەکان لام دەدا و لە ناخمدا دڵخۆش دەبووم کە ئەگەر بە درۆکانیشم بێت جار جار بزەم دەخستە سەر لێوەکانت و بە دڵخۆشیم دەدیتی .
ڕاستە لە لات نەبووم بەڵام سوێندم بە خۆشەویستی بێ سنوورت هیچکات لە دڵم دوور نەکەوتوویەتەوە چوونکە منیش لە تۆ زیاتر کەسم نەبووە و نیە .
بۆ کوێ و بۆ کێ بە جێت هێشتم خانم و مەلەکەکەی دڵی سووتاو و بێقەرارم ؟ بەڵێن بێ منیش دوای تۆ نەژیم ژیان بە بێ تۆ لە مردن ناخۆشترە .
لە گەڵ خۆی ساغ ببۆوە دوای ناشتنی خانم هەر چی سامانی هەیانە لە ناو هەژاران دابەشی بکات و دوایی کۆتایی بە ژیانی خۆی بێنێت .
دوای وەی خانم بردرا بۆ ساردخانە تاقانە بە هەنگاوی شل و پشتی چەماو و دڵی شکاو بەرەو کۆشکە خۆشەکەیان کە لە لای لالەزار بوو و تەنیا ماڵە ساماندارەکان لە وێ دەژیان وەڕێ کەوت ، سواری باشترین تڕۆمبێل بوو کە خەون و ئاواتی زۆر کەس بوو کە تەنانەت ئەگەر بۆ جارێکیش بێت سواری ترومبێلێکی ئەو توێ بێت و بە تیژی تێپەڕی .
کاتێک گەیشتەوە هەواڵی کۆچی دایکی دا بە ناسکێ کە قەیرەکچێکی نەخوێندەوار بوو و چەندەها ساڵە لە ماڵی خانم کار دەکات .
لە پەیژە مەڕمەڕەکان چووە سەر و یەکسەر چووە ژووری دایکی و خۆی بە سەر تەختی دایکی کێشا بۆنی بەهەشتی لێدەهات سەرینەکەی لە باوەش گرت و وەک مناڵی ساوا بۆ باوەشی دایکی دەگریا ، بە هەنیسک و گریانەوە ماندوو و شەکەت وردە وردە پۆلووی چاوی قورس بوون و خەو بە سەری دا زاڵ بوو .
خەونی بە دایکیەوە دیت بە جلێکی سپی جوانەوە لە بەر دەرگا ڕاوەستابوو بانگی کرد گوتی ڕۆڵەکەم گلێنەی چاوم لە ڕۆیشتنی من زوێر و دڵتەنگ مەبە ئەوە ڕێگایەکە لە پێش هەموومانە دڵنیا بە گەر تۆ بەختەوەر بی من نەک تەنیا جارێک ڕۆژێ هەزاران جار گیانم فیدا دەکەم بۆ ساتێک خۆشبەختیت و لەو سەفەرەم پەژیوان نیم ، جا کەسی دایە نەکەی فکری بێ جێ بکەیەوە بیسەلمێنە پیاوی و لە سەر پێی خۆت دەتوانی ڕاوەستی بە پێکەنینەوە گوتی من جار جار دێمەوە چاوم لە سەرتە ئەگەر دڵم بشکێنی ئەمجا لێت خۆش نابم .
لە پڕ خەبەری بۆوە وای هەست پێکرد بە ڕاستی خانم قسەی لە گەڵ کردووە چەند ساڵ دوای کۆچی دایکی بە دڵنیایەوە دەیگوت خەون نەبوو دایکم ڕاوەستابوو من چاوم کرابۆوە بە هەر دووک چاوی خۆم دیتم هەتا بەڵێنم پێی نەدا بە جێی نەهێشتم ، دەیگوت وەک ئەو چیرۆکەم هاتە بەر چاو کە کوڕێک دڵی دایکی بۆ مەعشووقەکەی دەرهێنا لە ڕێگا کوڕەکە لاقی تێکهاڵاوە و خەریک بووە بەربێتەوە کە چی دڵی دایکی وە قسە هاتووە گوتوویەتی کوڕم ئاگات لە خۆت بێت بەر نەبیەوە !
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
کابان | KABAN
تاقانەی خانمێ
بەشی ۱
خانم لە سەر تەختی نەخۆشخانەی سینا لە تاران درێژ کرابوو دوو حەوتوو بوو مێشکی لە کار کەوتبوو دوکتورە بە ئەزموون و بە ناوبانگەکەی ئەو بەشە کیسەیەک خوێنی لە دەستی ڕاستی هەڵاوەسیبوو و دەستەکەی دیکەشی سێڕۆمی پێوە بوو ، هێندێک وایەر لە بن کراسە سپێکەی نەخۆشخانەی بە سینگ و بەرۆکیەوە هاتبوون بە ئامێرێکەوە وەسڵ کرابوون دەمبەندێکیش لە لووت و دەمیەوە ڕاکێشرابوو بۆ دەزگایەکی دیکە کە دەبوو بە هۆی هەناسە دانی دڵە پڕ لە تاسە و ئاواتەکەی خانمێ بۆ تاقانەکەی .
تاقانە بە چاوە سوورەکانی چاوی لە زولفی سپی و گنج و لۆچەکانی ناوچاوان و ڕوومەتی خانمێ دەکرد و یەک بە یەک هەناسە دەسکردەکانی دەژمارد و هەودای بیر و خەیاڵی وەک ماشەری تێک هاڵابوون ، دوکتور دوای لە درگا دان هاتە ژوور و دەستی لە سەر شانی تاقانە دانا و گوتی بە داخەوە هەوڵی من و هاوکارەکانمان بێ ئاکام بوو و چونکە تۆ تەنیا کەس و کاری نەخۆشی چاوەڕێی بڕیاری تۆین بۆ وەی ئەو ئامێرە بکوژێنینەوە ، تاقانە دڵی زۆر خێراتر لە پێشوو لێیدەدا چاوەکانی قەتیس مابوون زمانی لاڵ ببوو مێشکی کاری نەدەکرد بڕوای نەدەکرد تاکە پشت و پەناکەی کە هەمیشە لەمپەرێکی بە هێز و توانا بوو بە تەنیای بە جێ بهێڵێ .
بە بێ هیچ وشەیەک چاوی لە چاوی دوکتور بڕیبوو و بە بە بێ دەنگی و لە ناخی دڵە خەمبارەکەیەوە لە خوا دەپاڕایەوە و داوای ژیانی دووبارەی بۆ خانمێ دەکرد ، دوکتور بە بەردەوامی قسەی دەکرد بەڵام تاقانە گوێی لە هیچ نەدەبوو وەک خانمی دایکی تەنیا هەناسەی دەدا جیاوازیەکەی هەر ئەوەندە بوو هەناسەی دایکی دەسکرد بوو .
ماوەیەکی پێچوو هەتا تاقانە هێزی قسە کردنی هاتەوە بەر و بە گریانەوە داوای لە دوکتور کرد هەتا بەیانی دەست ڕاگرن گوتی ئەگەر هەر وا بوو بەیانی بە دەستی خۆم ئامێرەکە دەکوژێنمەوە ، تکات لێدەکەم ئاغای دوکتور لەو ئاخیرانە دا دایکم زۆر بە ئاوات بوو شەوێک لە گەڵی دانیشم بە هیچکام لە ئاواتەکانی نەگەییشت با تەنیا ئەم ئاواتەی نەباتە ژێر گڵ .
دوکتور توند تاقانەی لە باوەش گرت و بەڵێنی پێدا کەس کۆتا شەوی خانم و تاقانەی تێک نەدا و پێی گوت ئەگەر پێویستت بە شتێک بوو بە پەرەستارەکان بڵێ سەری داخست و بە بێ دەنگی بە هەنگاوە قورسەکانی لە ژوورەکە وەدەرکەوت .
تاقانەی سەر لێشێواو نەیدەزانی بۆ تەنیایی و بێ کەسی خۆی بگرێت یان بۆ ئەو هەمووە حەسرەتەی دایکی لە گەڵ خۆی دەیباتە ژێر گڵ ، بۆ وەفای دایکی فرمێسک هەڵوەرێنێت یان بۆ سپڵەیی خۆی .
نەیدەزانی خانم دایکێکی باش بوو یان تاوانی وی بوو کە تاقانە نەیتوانیبوو لە سەر پێی خۆی ڕاوەستێ و بڕوا و متمانەی بە خۆی هەبێت ، جارێک ڕقی لە دایکی بوو و هاواری دەکرد دەیگوت درۆت لە گەڵ کردم تۆ بەڵێنت پێدابووم قەت بە جێم نەهێڵی جاریش هەبوو بە گریانەوە دەستی خانمی دەگرت و ماچی دەکرد و دەیگوت بمبوورە دایە گیان کوڕێکی سپڵە و پێنەزان بووم .
ئەم شەوە بە درێژایی شەوی یەڵدا درێژ بوو بۆ وە بیر هاتنەوەی تاک بە تاکی پەند و ئامۆژگاری و بیرەوەریە خۆش و ناخۆشەکانی لە گەڵ دایکی هەیبوو هاوکات کورتترین چرکەساتی تەمەنی بوو چونکە دەیزانی بەیانی کاتی ماڵئاواییە لە گەڵ تاقە قەڵا و پشتیوانی ژیانی ئای لەم شەوە وەیشوومەیە...
تاقانە هەرگیز بە دەنگی بەرز لە گەڵ خانم نەدوابوو ڕێزێکی تایبەتی بۆی هەبوو بەڵام هەمیشە خۆی دەپاراست لە هەڵسوکەوتێک کە بە دڵی وی بوایە ، خانم هەناسەی بە هەناسەی تاقانەکەیەوە گرێ درابوو هەموو خۆشی دونیای لە زەردە خەندەیەکی سەر لێوی تاقانە دا دەدیت حەزی دەکرد بەر لە کۆچی بەختەوەری تاقانەیی بە چاوی خۆی ببینێ بەڵام هەر وەک لە قەدیمەوە گوتراوە بەداخەوە تەقدیر و تەکبیر لێک دوورن .
ئەو شتانەی لە لای خانمێ بەختەوەری بوون تاقانەی دڵخۆش نەدەکرد ئایا خانم بە وتەی گەنجی ئەم سەردەمە بە مێشکی کۆن بیری دەکردەوە یان تاقانە کوڕێکی گوێڕایەڵ نەبوو ، تۆ بڵێی دایک هەبێ بەختەوەری مناڵەکەی بۆ لە هەموو شتێک گرینگتر نەبێت ئەویش خانمی هەناسەساردی بێ کەس کە لە تاقانە وەتر هیچ کەسی نەبوو و بێکەس و تەنیا لە تارانێ بە غەریبی ئەو کوڕەی لە ناز و نیعمەت دا گەورە کردبوو .
ئایا تاوانی خانم بوو کە بە بێ هیچ چاوەڕوانێک هەموو ژیان و سامانی لە ژێر دەستی تاقانەی نابوو و نەیهێشت نەبوونی و هەژاری ببێنێ یان تاوانی بێ باوکی بوو ؟
ئەو شەوە بە شیوەن و گریان و پاڕانەوەی تاقانە تێپەڕی زۆری بەڵێن دا ئەگەر دایکی چاوەکانی دووبارە هەڵبێنێ هەرگیز بێ دڵی ناکات دەبێتە جێی شانازی بۆی واز لە هەموو کردەوە خرابەکانی و تەنانەت واز لە هاوڕێ خرابەکانیشی دێنێت تازە هیچ شەوێک بە تەنیای بە جێ ناهێڵێت ، بەڵام تازە درەنگ بوو و ئەو بەڵێنانە دایکی لە چەنگی مردن ڕزگار نەدەکرد خانم دڵی لە دونیا بڕیبوو و بەرەو دونیایەکی دیکە دەفڕی .
کەڵکی نەبوو دایە ڕۆیی
تازە ئەوەی ڕۆیی، ڕۆیی
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
کابان | KABAN
🖊 یادداشت: دوکتۆر ئهحمهد ئهحمهدیان
🔴 ساڵی نوێ و هەواڵی دامەزرانی بنکەیەکی نوێ
لهم لینکهدا بیخوێنهوه
👇
📎 http://www.haje.ir/Newsdetails.aspx?itemid=21878
@HajeNews
بەسەرهاتێکی ...
بیرمە کاتێک 12 ساڵم بوو دەیانگوت کە فڵان کچ خراب بووە و ئیی تر بەکار نایا ..
سەرەتا نەمدەزانی یانێ چی، کە ئەڵێن ئەو کچەیان خراپ کردووە .
بۆم جێگای پرسیار بوو کە کچێک کە خراپ دەبێ یانێ چی ؟ چی لێ دێت؟
چۆن ئەبێت کچێک خراپ ببێت؟
تا تۆزێک گەورەتر بووم زانیم کە مەبەستیان ئەوەیە کە پێش زەماوەند پێوەندیی سـ... هەبووە.
دیسان پرسیارم بۆ دروست بوو کە ئەگەر پێوەندیی سـ... پێش زەماوەند خراپە بۆچی هەر کچەکە خراپ دەبێ ؟
ئەی کــــــــــــــوڕ ؟
بۆچی کوڕەکە خراپ نابێت ؟
بۆیە کاتێک گەیشتمە تەمەنی 18 بۆ 20 ساڵ بیروباوەڕم وا بوو کە دەبێ لەگەڵ کچێک ببمە دۆست و ڕەفێق کە پێش من هیچ پیوەندییەکی نەبێت لەگەڵ کوڕ.
بەڵام دیسان ئەو پرسەم بۆ دروست بوو ئەی من کە وا بیر ئەکەمەوە ئەو کچە دوای من چی بکات ؟
چون ئەویش دوای من ئەبێتە کچێک کە پێوەندی بووە لەگەڵ کوڕ ....
ئەو پرسیارانە زۆر مێشکی منی سەرقاڵ کرد ......
گەورەتر بووم چووم بۆ زانکۆ لە زانکۆ لەگەڵ کوڕێک ڕەفێق بووم ، جاروبار لەگەڵ یەک ئەچووین بۆ پیاسەکردن زۆر بەینم لەگەڵیدا خۆش بوو، کوڕێک زانا و زیرەک بوو ، ڕۆژێک لە ڕۆژان حاڵ و ئەحواڵی پەرێشان بوو وتم چییە بۆ وای؟ وتی تا ئێستا عاشق بووی ؟
تۆزێک چاوم لە چاوی کرد و بێدەنگــــ بووم
وتم چی بووە ئێستا؟
بۆ ئەوە ئەپرسی؟
تۆزێک بێدەنگ بوو و پۆکێکی له جێگەرەکەی دا و وتی
من ئەڵێم پیربوونی پیاو...!
لە ئەستۆی خانمێڪی بێوەفایه ....
دیسان پۆکێکی تر لە جگەرەکەی دا و فووی کرد ناو چاو مندا و وتی
دەرد ئەوەیە دڵمان بە هەرکەسێک خۆش کرد، ڕۆژگارمانی ڕەش کرد
وتم بەڵێ بەڵێ .....جارێک تۆ دڵت بەو جگەرە خۆش کردووە کە خەریکە ڕییەکانت ڕەش دەکاتەوە
چی بووە بۆ قسە ناکەی ؟
پێم بڵێ با کێشەکەت چارەسەر بکەین ...
وتی واز بێنە کیاڕەش تۆ لە حاڵی من نازانی چۆن دەتهەوێ چارەسەری کەی ؟
کەسێک دەبێ کێشەی من چارەسەر کات کە خۆی عاشق بێت
تا دەرک بکات چی ئەڵێم
دیاکۆ چی بووە؟ بۆ قسە ناکەی؟ لێت تێ ناگەم ئەم قسانە چییە ؟ ڕێک بڵێ چی بووە کاکە ئیتر پێچ لە قسەکانت مەدە
دیـــاکۆ : تەمەنم 20 ساڵ بوو عاشق کچێک بووم بەناوی مریــــەم
لەگەڵ مریەم بۆ ماوەی 6 مانگ ڕەفێق بووم وتم دێمە داوات
لەگەڵ دایکم قسەم کرد وتم مریەم کچێکی باشە ئەیناسم دایە با بچینە داوای
چووینە داوای مریەم .. بەڵام نازانم کام خوانەناس بوو چوو لای مامە عەلی (باوکی مریەم) وتی ئەمانە پێکەوە ڕەفێق بوونە و مامە عەلییش هەر ڕێگای نەدا بچین بۆ ماڵیان
بەڵام من هەر مریەمم خۆش دەویست .........
باوکی تەنانەت ئیجازەی نەدەدا لەگەڵ ڕەفێقەکانی بچێت بۆ بازاڕ ، ئەو کچە لە ماڵ زیندانی بوو ئاوا بڵێم
تا ئێستا لەگەڵ کوڕێگی بێگانە حەتا سڵاوعەلەیکێکی نەبوو تا کوڕانی ئەم کۆمەڵگەیە بناسێت
تا بزانێت ئەگەر هەر کوڕێک وتی چاوەکانت زۆر جوانن لێوت وەک گوڵخونچەیە چوار جار خۆی بکاتە قوربانی، ئیتر باوەڕی پێ نەکات .
دەی دەی تا من قەبووڵ بووم چوومە زانکۆ مریەمیش قەبووڵ بوو چوو بۆ زانکۆ
مریەم زانکۆی ئیسفەهان قەبووڵ بوو منیش زانکۆی ئیسفەهان.
ڕۆژێک مەریەمم دی و دانیشتین پێکەوە قسەمان کرد
مەریەم دەستی کرد بە قسە کردن
دیاکۆ باشی؟ بیرتە ئاخر جارێک کە حەواڵتم پرسی 4 ساڵ لەمەوبەر بوو ؟ نازانم چە کەسێ جەفای کرد لە حەقی ئێمە ؟
من دوای ئەوە کە هاتم بۆ زانکۆ ، کوڕێکی ئیسفەهانی یواش یواش خۆی نزیک کردەوە لێم
هەر ڕۆژ نامەی عاشقانەی بۆم ئەنارد ، جار جار دایکی دەهات زانکۆ نانی ئەهاورد بۆم
دایکی چن جار منی بانگ کرد بۆ ماڵیان منیش چووم .
من تەواو باوەڕم کرد بە ئەمیر کە قەسدێکی خراپی نییە
1
👇👇
دڵم دەرهات و تۆ هەر دەر نەهاتی
نەهاتی، هەر نەهاتی، هەر نەهاتی
کە ئەم خەندە و قسە و لێوەت هەیە تۆ
لە باتی شەککەر و نوقڵ و نەباتی
دەدەی وادەم بە قەتڵ ئەمڕۆ، سبەی هیچ
ئەتۆ شاهی، چیە وا بێ سەباتی!
لە دنیا جەننەتی خۆ دیوە هەر کەس
کە تۆ بی حازری وەختی وەفاتی
ئەگەر ڕۆژە، بتی من! هەر بتێ بێ
سەرەوژێرە کە تۆ وەک ڕۆژ هەڵاتی
کە خزر ئەو خاک و خۆڵی بەردەرەی دی
وتی: تۆ خاکی یا ئاوی حەیاتی؟
ڕوخیشی کردە ئەو لا، دەیشی پرسی
بە شۆخی، شاهی من، تۆ بۆ چی ماتی!
کە داغی سینەمی دی، دەردی دامێ
وتی: مۆرت هەیە، ساحێب بەراتی
کە شیرین و تەڕی دی شیعرەکانم
وتی: مەحوی کە میراوی فوڕاتی
مەحوی
کابان | KABAN
🎥بینەر بن//
🔴 لێدوانی هاشم سەلیمی، نووسەر و لێکۆڵەری کورد لەسەر سمپۆزیۆمی پەیکەرەسازیی مەهاباد
١۴٠۳٫٠٢٫٠۵
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews
🆔 @HajeArts
چ ناپیاون ئەوانەی سوودپەرستن
دژی خاوەن دڵی شەیدا دەوەستن
چ سپڵەن ئەو سەگانەی گورگەمێشن
کەلاک بۆ گورگی برسی ڕادەکێشن
ئەگەر خوێڕی نەکا میللەت فرۆشی
لە خۆی نابینێ زاڵم خێر و خۆشی!
هێمن موکریانی
#ناساندنی_کتێب
گەلی ئەوین
نووسەر ؛ ئەلیف شافاک
وەرگێڕ ؛ محەمەد بەهرەوەر
کاناڵی کابان
KABAN
بە پێی ئاگاداری خاتوون بەیان هاوڕێی بەڕێزی کاناڵ ، کتێب فرۆشی گزینگ له مەهاباد کتێبی کابان لە نووسینی ماری موکریانی بۆ هاتووە .
Читать полностью…🔴 دیمەنی چیای تەرەغە لە گوندی سەدرئابادەوە
🔹 ئەم وێنەیە ساڵی ١٨٩٠ی زایینی بە کامێرای نووسەر و ڕۆژهەڵاتناسی فەڕەنسی ژاک دۆ مۆرگان گیراوە.
١۴٠٣٫٠٢٫٠٢
🆔 @HajeNews
❇️ نامەی شاعیری پایەبەرزی کورد، مامۆستا سەید محەممەد ئەمین شێخولئیسلامیی موکری(هێمن)[1300_1365ک.هـ]؛
بۆ زانای پایەبەرزی کورد، عەللامە مەلا عەبدوڵڵا ئەحمەدیان[1312_1383ک.هـ]
☑️ ڕێکەوتی نووسینی نامە: ڕێبەندانی 1364ـی هەتاوی
کابان | KABAN
🎼 لۆ پسمامۆ
🎤خەزال و دەلال
پسمام ؛ کوڕەمام
دۆتمام ؛ کچەمام
ئەنگلوسک ، ئەنگلیسک : ئەنگووستیلە
تلی : قامک
س؛ رسانه کرمانجی روستای بردر
کابان | KABAN
☀️ ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی جامی
✅ شەشەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی
♦️وانەوتار: فەرهەنگنووسیی کوردی و هەڵسەنگاندنی زانستی(بەشی سێیەم)
♦️بێژەر: د. ئەحمەد ئەحمەدیان(زمانناس و لێکۆڵەر)
♦️کاتی بەڕێوەچوون: پێنجشەممە، ٣٠ی خاکەلێوەی١٤٠٣
♦️کاتژمێر: چواری دوانیوەڕۆ(نیو ساعەتی سەرەتایی، بەرهەمی ئەندامان دەخوێندرێتەوە)
🏧 شوێن: ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی جامی
♦️♦️ناونیشان: مەهاباد، ڕووبەڕووی مزگەوتی سوور، پاساژی میدیا، نهۆمی سێیەم، نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی جامی (نووسینگەی گۆڤاری مەهاباد)
/channel/nawendy1