kabanmukryan2721 | Unsorted

Telegram-канал kabanmukryan2721 - کابان

3793

🔻کابان کاناڵێکی خۆماڵیی فەرهەنگی ، ئەدەبی و کۆمەڵایەتییە کە زۆرتر دەپەرژێتە سەر چیرۆک و ڕۆمان و هەروەها بابەتگەلی دیکەی کۆمەڵایەتی و هونەری و ... بەڕێوبەر @MTMUKRYANMK

Subscribe to a channel

کابان

تاقانەی خانمێ
بەشی
٣٨

دڵ و مێشکم پێکەوە ڕکەبەرایەتیان دەکرد ، شەو و ڕۆژم وەک یەک تاریک و لێڵ بوون ، یەکەم جار بوو خۆشەویستی کەسێک لە ناخمدا چرۆی دەکرد .
هەڵقەندن و بنەبڕ کردنی ئەو چرۆیە کارێکی ئەستەم و دژوار بوو ، ئاخر بەخوێنی دڵ ئاودێر کرابوو و ڕەگی داکوتابوو .
چاوەڕێ بووم بەهەر شێوەیەک بێ هەواڵێکی کامیل ببیسم ، ڕۆژ دەهاتن و دەڕۆیشتن ، چاوم خێل بوو هێندەی چاوەڕوان بم .
دوای هەشت ، نۆ ڕۆژان ئەسرین تەلەفۆنی کرد و ئیزنی بۆ وەرگرتم بچمە ماڵیان ، دایکم گوتی ئێوە وەک دووانەی لێکدانەبڕاون حەقە بتاندەم بەپیاوێک ، دوایەش بە دونیایەک پرتەوبۆڵە ئیزنی دام .
ڕەنگ زەرد و لێوبەبار و دڵ بەخەم دیسان پەنام بۆ ئەسرین برد ، نازانم ئەگەر دەردی دڵ کردن لەگەڵ ئەسرین نەبا چلۆن بەرگەی هەڵگرتنی ئەوبارە قورسەم دەگرت .
بابی ئەسرین کە دووکانی ڕەنگڕێزی هەبوو لەمەیدانی ئاسنگەران ڕۆیشتە سەرکارەکەی و دایکیشی گوتی منیش دەچمە بازاڕی هێندێک گیاوگۆڵ دەکڕم بۆ دۆکڵیو ، من و ئەسرین بەتەنیا ماینەوە ، هەلێکی چاک بوو بۆ ڕازونیاز .
دیار بوو ئەسرین قسەیەکی پێ بوو بەڵام دوودڵ بوو لەدرکاندنی ، دوای هێندێک منگاندن و شێروڕێوی هێنانەوە گوتی : سەیران گیان تۆ کچێکی جوان و بەحەیا و خوێندەواری ، لەبنەماڵەیەکی گەورە و خۆشناوی هەزار کوڕ قوونت بۆ ڕەعەرزی دەخشێنن ئاوڕێکیان لێ بدەیەوە .
چاک بوو بەر لەوەی کار لەکار بترازێ ئەو کوڕەت ناسی دەنا بەشلکی سەری بەبیوەژنی دەهاتیەوە ماڵەبابت ، ڕاستە شکستی عەشقی زۆر بەئازارە بەڵام خێری تێدابوو بەرلەوەی کەس بەپەیوەندی نێوانتان بزانێ هەموو شت کۆتایی پێ هات !
گوتم ئەسرین ڕاستیم پێ بڵێ تۆ لەخۆتەوە ئەوقسانە ناکەی ، بیستنی ڕاستییەکی تاڵ و بەئازار بۆمن لە درۆیەکی شیرین باشترە .
ئەسرین گوتی چت لێوەشارم ، پێمخۆش نەبوو بەوقسانە دڵگرانت بکەم و ورەت دابەزێنم بەڵام ئێستا کە پێداگری دەکەی پێت دەڵێم ، دوو ڕۆژ دوای کێشەی نێوانتان لە ناوبازاڕ کامیل پێشی پێگرتم و گوتی دەبێ قسەت لەگەڵ بکەم .
گوتم کاک کامیل ئێرە تاران نیە کەس کەس نەناسێ ، ئێرە سابڵاغە و هەموو یەکتر دەناسن کەسێک لەگەڵ تۆم ببینێ جوان نیە .
گوتی تکا دەکەم وەک خوشکی چاک هێندێک کارم پێتە ئەگەر بتوانی بێیە ماڵەکەم ، گوتم کاکە گیان ببوورە من بەتەنیا نایەمە ماڵی تۆ .
گوتی دەی باشە هەر جێیەک تۆ پێت باشە دەچینە وێ ، گوتم سبەی بەبیانوویەک دێمە لای پردی سوور لەوێ لە شوێنێک لە ناو تڕومبێلەکەت قسە دەکەین .
بۆ بەیانی لە نزیک کەپرەکەی فاتە و مینەگەزۆ ڕایگرت و لە ژێر سێبەری دارێک دانیشتین و گوتی : منەتی زۆری تێدایە ئەو قسانەی من بە سەیران بگەیەنی ، پێی بڵێ کچێکی جوان و چاکە عەیب لە هەردوو چاوی مندا بێ لە سەیراندا نیە ئەو شایانی کەسێکی باشتر لە منە ، بەداخەوە من ناتوانم بەختەوەری بکەم جا واباشە من لەبیر بکات .
منیش گوتم ئەی لەڕۆژی یەکەمەوە بۆ هاتیە ناو ژیانی ئەو کچە و بەڵێنی بەختەوەریت پێدا  بۆ گیرۆدەت کرد ؟ ئەوە ئەوپەڕی بێ ویژدانییە ، تاوانی ئەو کچە چی بوو ؟
چاوی پڕ بوو لە ئاو گوتی زۆر شت هەیە ئێوە نایزانن و هەر نەزانینیشی باشترە ، بەڵام من هەتا دوا هەناسەی ژیانم سەیرانم لە دڵ دەرناچێ .
زۆرم هەوڵ دا بزانم کێشەکە چیە بەڵام هیچی پێ نەگوتم ، تکات لێ دەکەم تۆش لەبیری بکە .
سەیران :
بەبیستنی ئەوهەواڵە نە ئەوەبوو عەرز قووتم دا و نە ئاسمان هەڵمکێشێ ، هێندێک کارەسات لە ژیاندا هەن زۆر لەمردن ناخۆشترن ، یەکێک لەوانە بێوەفاییە ،بێوەفایی برینێکی قووڵە کە قەت قەتماغە نابەستێ و ساڕێژ نابێت ، مردن خۆشترە لە شکانی دڵی دڵدارێک ، لە ناهومێد کردنی دڵێک کە هیوا و هومێدت پێ بەخشیوە .
هەتا ئێستا دەمگوت پێویستە بناغەی ژیان بە ڕاستی دابنرێ بەڵام ئەوە شتێکە مەحاڵە کاتێک بناغەی دونیا لەسەر درۆ و فرت و فێڵ دامەزراوە وەک سێوەکەی دایکەحەوا و باوکەئادەم .
هەستم پێ دەکرد چاوەکانی کامیل درۆ ناکەن ، بەڵام نەک هەر چاوەکانی وی هەستی خۆشم درۆ بوو و درۆی لەگەڵ کردم .
متمانەم پێی بوو و بڕوام بەبەڵێنەکانی بوو ، ئەوانیش هەموو درۆ بوون .
هۆ و بەڵگەی جیابوونەوەشی درۆیە ، ئاخر چی هۆیەک هەیە نەزانینی باشترە لە زانینی ؟
ڕاست نیە دەڵێن ئاسمان بێ کۆڵەکە ڕاوەستاوە ، ئەو کۆڵەکەی ئاسمانی ڕاگرتووە و ئەو هێزەی خول بەزەوی دەدا ناوی هیوایە ، کە لە ژیاندا هیوابڕ بووی  یانی ئاسمانیش ڕووخا و زەویش لەسووڕان وەستا ، یانی ژیان مرد و تەواو .

✍ ماری موکریانی


#تاقانەی_خانمێ

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

گادەر
محەمەد ماملێ
شێعر ؛ فولکلۆر ( ڕەنگە )

ئەی گادەر دێن بەهاران ڕێم نییە
ئای لەبەر گوێ بە گواران جێم نییە

ئەی گادەر دێن هاوینان ڕێم نییە
ئای لەبەر شاڵوار شینان جێم نییە

ئەی گادەر دێن پاییزان ڕێم نییە
ئای لەبەر گوێ بەزریزان جێم نییە

ئەی گادەر دێن جستانان ڕیم نییە
ئای لەبەر چاو جوانان جێم نییە

ئەی گادەر دێن لە شنۆیان ڕێم نییە
ئەی دەبڕن دارلیمۆیان جیم نییە

ئەی گادەر دێن هەموو وەختان ڕێم نییە
ئە لەبەر کۆلکێ درەختان جێم نییە

ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ

گادەر ؛ چۆمی گادەر لە کۆیستانەکانی شنۆ سەرچاوە دەگرێ و بەرەو نەغەدە دەڕوا و دوای تێپەڕاندنی دەشتی سندووس بە نێوان ئاوایییەکانی مەمێند و داشخانەدا دەچێتە نێو گۆلی ورمێ .

گرتە : کاناڵی فەرمی ماملێ

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

تاقانەی خانمێ
بەشی ٣٧


بەڵێ نەمدەزانی چی بکەم لە بەینی ئاو و ئاگردا حاسێ ببووم ، پەنام بۆ هەر لایەک ببردبا زەرەرم دەکرد .
ئیزنم دابا لەبەر و باوەشم بگرێ و سەر و لێو و کوڵمەم هەنارەمژ بکات دژایەتیی داب و نەریتی کۆمەڵگای کوردەواری بوو ، ئیزنم نەدابا دابڕان لە خۆشەویستترین کەسی ژیانم بوو .
بەڵام هەست و ویستی خۆم بەلامەوە گرینگ نەبوو دابی کوردەواری زۆر گرینگتر و پیرۆزتر بوو لەلام لە دڵی خۆم ، هەر بۆیە لەپڕ پێڵاوەکانم بەدەستەوە گرت و بە پێی پەتی هەڵاتم بۆ حەوشەکە .
هێشتا لە دەرگای حەوشەکە ئاوا نەببووم کامیل گوتی سەیران بەڵێن دەدەم هەتا ئەو کاتەی بە شەرعی نەبین بە هی یەک دەستم وەدەستت نەکەوێتەوە ، بەگەورەیی خۆت لێم ببوورە .
نەگەڕامەوە و وەڵامم نەداوە ، بیرم لەوە دەکردەوە کامیل کوڕێکی تارانیە بە تەمەن دە ساڵ لە من گەورەترە و بێ شک بەرلە من لە گەڵ کچی دیکە بووە ، ئێستاش لە بێ ئەزموونی من کەڵک وەردەگرێ بۆ گەیشتن بەویستی خۆی ، لەوەیە بەنەزانی و بێ ئەزموونی من کۆتایی بەو پەیوەندییە بێت بەڵام هەرچی بێ بەسەربەرزی کۆتایی پێ دێت .
ڕاستە کامیلم زۆر خۆش دەوێ بەڵام بەهەر نرخێک نا ، نابێ سەری باب و برام بەتایبەت باپیرم نەوی بکەم ، دەبێ وەک هەمیشە جێی شانازی بم بۆ بنەماڵەکەم .
بەگریانەوە چوومەوە ماڵێ ، ئەو شەو و ڕۆژە پڕ لە تاسە و خەماوییە بەساڵێک تێپەڕبوو .
نە نانم خوارد و نە خەو بەچاومدا هات ، هەتا ئەستێرەکان لە ئاسمانی ڕەش ماڵئاواییان کرد و ڕۆژ بەهەموو هەیبەت و گەرمی خۆی سەری وەدەرنا و بەدڵفراوانی ڕووناکی کردە میوانی گۆی زەوی بۆ شکانی دڵی خۆم و چارەنووسی پڕ لە نامرادیم فرمێسکم هەڵوەراند .
بەیانی  بابەحاجیم لەسەر بەرماڵی نوێژ بوو ، چووم سەرم لەسەر چۆکی دانا ، قامکە ڕەق و چرچاوێکانی کردە شانە و وردەوردە قژمی پێ شانە دەکرد ، ئاگام لێ نەبوو کەی خەوم لێکەوتووە .
کاتێک خەبەرم بۆوە بەرماڵەکەی بە سەر شان و پیلمدا دابوو و لە تەنیشتم دانیشتبوو و بە تەسبێحەکەی خەریکی ختم بوو ، بەخۆم گوت من گەرمیی دەستەکانی ئەو پیاوە بەدین و لەخواترسە بە هیچ خۆشەویستییەک لەسەر ئەم دونیا پان و بەرینە ناگۆڕمەوە .
بابەحاجی بۆ من و لە زەین و خەیاڵی مندا پەپوولەیەک بوو لە جەستەی ئادەمیزاد دا خوڵقابوو ، لەو پاک و بێ غەل و غەشتر لەم دونیایەدا نەبوو ، جا چۆن کارێکی وا دەکەم سەری نەوی بێ .
بابەحاجی بانگی دایکمی کرد و گوتی بووکێ نان و چای بۆ کچی من بێنە ، دایکم زۆری ڕێزی خەزووری لەلا بوو قسەی لە قسەیدا نەدەکرد ، بەناقایلی نردوویەک نان و پیاڵەیەک ماستی لەسەر سینیەک دانا و چادانێک چا و دوو ئیستیکانیشی هێنا و گوتی جا بابەحاجی خۆ ئیشاڵا ناڵێی چاچا بۆشی تێ بکەم ؟
بابەحاجیم گوتی نانا ئیدی سەیران چای بۆ منیش و بۆ خۆشی تێ دەکا ، دوای نان و چا خواردن تەلەفۆنێکم بۆ ماڵە ئەسرین کرد و ئیزنم لە دایکی وەرگرت بۆ وەی ئەسرین بێتە ماڵمان .
لەوەتی قوتابخانە داخراوە لە ماڵەوە حەبسین دەبێ تکا و ڕەجای دونیا بکەین هەتا ئیزنمان بدەن یان بچینە دووکان و بازاڕ یان لەگەڵ ئەسرین یەکتر ببینین .
ئەو ڕۆژە لە هەموو کات و ڕۆژێک زیادتر پێویستم بەدیتنی ئەسرین بوو ئاخر تەنیا ئەو جێی هاوار و بانگم بوو ، لەو بترازێ کەس بە دەردی پڕ لەئازاری منی نەدەزانی .
دەبوو بیبینم و زامی دڵمی لەلا هەڵڕێژم بەڵکوو ڕێگایەکم پێشان بدات ، دوای نیوەڕو ئەسرین هات بۆ ماڵمان .
دوای سڵاو و چاکووچۆنی لەگەڵ بابەحاجی و دایکم هێندێک میوەم برد چووینە ژوورەکەی خۆم ، بە پێکەنینەوە گوتی خەزاڵ گیان بناڵێنە بابزانم لەگەڵ لاس چۆن پێک هاتن .
سەرم بەهەنیسکەوە هەڵدەقەندرا ، کوڵی دڵم بەهیچ شێوەیەک بەتاڵ نەدەبوو ، هەر چۆنێکی بوو بۆم گێڕایەوە چی بووە و چیمان گوتووە .
دوایە وەی زۆری دڵخۆشی دامەوە گوتی کامیل نزیک ساڵێک دەستی وەدەستی تۆ نەکەوت ، خۆ جاری یەکەم نیە لە گەڵ یەک بەتەنیا دەبن ناڵێم تاوانی خۆت بووە  بەڵام ئەویش پیاوە هەستی هەیە خۆشی دەوێی خۆت لە جێی وی دانێ .
گوتم نا هەموو شت تەواو بوو من نامەوێ جارێکی دیکە بیبینمەوە ، ئەسرین هەر گوێی بۆ قسەکانم ڕاگرتبوو هیچی نەدەگوت .
هەتا ڕۆژ ئاوابوون ئەسرین لەلام بوو ، بە  ئامۆژگاری و دڵنەواییەکانی هێندێک باشتر بووم .

✍ ماری موکریانی


#تاقانەی_خانمێ

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

گادەر
محەممەد ماملێ
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | mohammadmamleofficial?_t=8l23NLeXys4&_r=1">TikTok

Читать полностью…

کابان

تاقانەی خانمێ
بەشی ٣٦

بەر لە کۆتایی مانگ ڕۆژی هەینی بە بیانووی دەسماڵ کڕین لەگەڵ ئەسرین چووینە بازاڕ ، دوایی گوتم هەر بەسەر پێوە دەچین گوڵەکانی ماڵی کامیلیش ئاو دەدەین .
کاتێک گەیشتینێ دیتم تڕۆمبێلی کامیل لەبەر دەرگا ڕاگیراوە ! بە دیتنی تڕومبێلەکەی هەردوو لاقم نوشتایەوە ، زارم ویشک بوو ، دڵم وەک ڕمبی دەستی حەلاج دەیکوتا ، ئەسرین توند دەستی گرتم هێندێکی قسە لەگەڵم کرد .
نازانم چی دەگوت کەڕووکاس ببووم دەتگوت جاری یەکەمە و قەتم کامیل نەدیتووە ، لەلایەک شەرم، لەلایەکی دیکە ترس و غروور هەنگاوەکانی بۆ چوونە ژوور سارد کردبووم .
ئەسرین ڕایکێشام و هەتا سەری کۆڵانەکە بردمی و گوتی سەیران مافی خۆتە بزانی کامیل بۆ وا دەکات ، هەتا کەی وەک ڕاوی مشک و پشیلە لێک ڕا دەکەن ؟
ئەسرین زۆر عاقڵانەتر لە من بیری لە کێشەی نێوانمان دەکردەوە ، گوتی ژیان پڕە لە کێشە بەقسەکردن و وتووێژ زۆر کێشەچارەسەر دەکرێن .
لە خۆشەویستیدا غروور مانای نیە جار هەیە تۆ دەبێ دەست ڕەپێشخەی بۆ پتەو بوونی نێوانتان جاریش کامیل .
تکات لێ دەکەم قسەی لەگەڵ بکە ، ئەگەر ئەمجارە بڕواتەوە لەوەیە جارێکی دیکە نەیەتەوە .
وا مەکە پاشماوەی تەمەنت پەشیمان بی لەوەی هەلی قسەکردنتان بەیەکتر نەداوە ، ئەگەر کێشەکەشتان چارەسەر نەکرا خۆ دەزانی تۆ هەلێکت پێدا و بێ تاوانی .
دۆست و هاوڕێی باش لەدایک و خوشک باشترە ، بەڕاستی ئەسرین لە خوشکێک زیادتر بۆم دەسووتا و ڕێنوێنی دەکردم .
قسەی ئەسرین هانی دام و گەڕامەوە بۆ ماڵی کامیل ، کلیلم پێ بوو بەڵام لە دەرگام دا لەبەر ساردیی نێوانمان پێم جوان نەبوو بێ ئاگادار کردنەوە وەژوور کەوم .
هێندێکی پێ چوو هەتا کامیل دەرگای کردەوە ، لەپڕ بێ هیچ لێکدانەوەیەک خۆم دە ئامێزی هاویشت و لەپڕمەی گریانم دا .
کامیلیش هەر دوو دەستی دە ناوقەدم وەرهێنابوو و گەرمیی هەناسەی لەسەر سەرپۆشەوە لە پشتملی دەدام ، بە قووڵی بۆنی سەروپرچمی دەکرد .
ئەمە یەکەم پەیوەندی جەستەیی و نەخوازراو و بێ بەرنامە و لەناکاوی ئێمە بوو ، کە دەسبەجێ هەردووکمان لێک دوور کەوتینەوە .
پاش ماوەیەک بێ دەنگی و لێک تێڕامان و حەبەسان کامیل گوتی با بچینە ژوور ، لە ژوورێش وەک بڵێی کارێکی قەباحەت و نایاساییمان کردبێ هەردووکمان بێ دەنگ بووین .
دیار بوو کامیل بێ دەنگی هەڵبژاردبوو بەڵام من نەهاتبووم بۆ وەی بێ دەنگ بم دەبوو ئەو کێشەیە بەشێوەیەک یەکلا بکرێتەوە ، یان منی دەوێ و واز لەو ساردییە دێنێ یان بۆ هەمیشە واز لێک دێنین .
هەر بۆیە سەری قسانم کردەوە ، گوتم کامیل قەرار نەبوو ئاوا ئازارم بدەی تۆ بەڵێنی داهاتوویەکی گەش و پڕ لە بەختەوەریت بەمن دا لەسەرەتاوە .
گوتی ئێستاش لەسەر بەڵێنی خۆمم ، گوتم ئەدی بۆ وەڵامی تەلەفۆن نادەیەوە ، بۆ لەو چەند مانگەدا جارێک پەیوەندیت لەگەڵم نەگرتووە ؟
گوتی ژیان هەر بریتی نیە لە حەز و خۆشەویستی و دڵداری ، من بەرپرسایەتیی ژیانی سێ کەسی دیکەشم لەسەرە ، کار و کێشەی دیکەشم هەیە لە ژیاندا .
قسەکانی زۆر ڕەق و جەرگبڕ بوون هیچ بۆنی خۆشەویستییان لێ نەدەهات ، گوتم زۆر باشە کە وایە من نابم بەسەرباری ژیانت و لە ئێستاوە هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم و ماڵئاوا .
لەپڕ هەستا و لای دەرگای لێگرتم گوتی سەیران گیان مەبەستی من ئەوە نەبوو کە تۆم خۆش ناوێ ، من بێ تۆ ناژیم بەڵام جار هەیە ئینسان تووشی کێشەی وادەبێ خۆشی لەبیر دەکا .
هەڵسووکەوتی کامیل تووشی دوودڵی  کردبووم ، وەک کەش و هەوای سەرەتای بەهار جار هەبوو گەرم بوو جار هەبوو سارد .
دوایە بە پێکەنینەوە گوتی باوەشی ئەمجارەمان بەبۆنەی ئاشت بوونەوەمانە ، بەر لەوەی وەڵام بدەمەوە لەباوەشی گرتم و ناوچاوانی ماچ کردم .
بەخۆم نەبوو فرمێسک بەچاومدا هاتە خوار ، کەفرمێسکەکانی دیتم هەنگاوێک لێم دوور کەوتەوە و گوتی : خۆت دەستت ڕەپێش خست بۆ پەیوەندی جەستەیی ، ئێمە نزیک ساڵێکە بەیەکەوەین قەت جارێک بە سانتیمەترێکیش لێت نزیک نەبوومەتەوە . بۆ من پیاو نیم یان لات وایە عەبای پێغەمبەرم بەسەر شاندا داوە ، منیش هەستم هەیە وەک هەموو پیاوێکی دیکە بەڵام ئەوەندە ناپیاو نیم گاڵتە بە هەست و نامووسی کەس بکەم .
ناوچاوانی دیسان تێک نا لە توڕەیی و زیز بوونی دووبارەی دەترسام ، بەڵام نزیک بوونەوەی نایاسایی ئەگەر تەنیا ئامێزیکیش بێ پێ کارێکی باش نەبوو .

✍ ماری موکریانی

#تاقانەی_خانمێ

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

ئاوداشتن لە هەوای فێنکی وەک ئەوڕۆ خۆشە .

ئێرە لای خوارەوەی شاروێرانە ـ مەهاباد

Читать полностью…

کابان

تاقانەی خانمێ بەشی ٣٤

خۆشحاڵ بووم بەوەی داوای چوونە دەرەوەی لەگەڵم ڕەت کردەوە ، نازانم بۆ پێم خۆش نەبوو پێکەوەمان ببینن و سەیران قسەوباسی وەدوا بکەوێ .
دڵنیام ئەوە تەنیا پەیوەندی بە پەروەردەی منەوە هەیە ، بەردەوام ڕێزم بۆ ژن هەبووە و هەرگیز چاوم لە دوای نامووسی کەس نەبووە .
دەنا تاک بەتاکی ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە وەبگرە مناڵی سەر بێشکەشیان لەبەر چاوم ئاگر بگرن بەزەییم پێیاندا نایەت ، هەر وەک ئەو کاتی کە ئەوان بەزەییان بە مندا نەهاتبوو و بەبێ دایک و بابی و بەسووتاوی ڕەوانەی نەخۆشخانەیان کردبووم .
سەیران گوتی دەبێ بڕواتەوە بۆ قوتابخانە کاتی چوونە دەری لەگەڵم نیە ، بەڵام بەڵێنی پێ دام جارێکی دیکە بەیەکەوە بچینە دەرەوەی شار گوتی لە سەرئاو ماسی دەگرن و هەر بەتازەیی دەیبرژێنن ، گوتی چێشتخانەکە وەک هی ناو شار نیە و بەشێوەیەکی خۆماڵی و بەدابی کوردەواری لەژێر کەپر دادەنیشن .
ئەو ڕۆیی و منیش تاقەتی چوونەدەرم نەبوو بەتەنیا و نەناس و ناشارەزا چیم کردبا لە ناو شار ، بۆ خۆم لە ماڵێ هێندێک باینجانم سوور کردەوە و نانم خوارد و دوای نان خواردن خۆم بە خوێندنەوەی کتێب سەرقاڵ کرد .
دوایە دانیشتم و بیرم لێ کردەوە کەمن هەتا ئێستا هیچ بەرنامە و پلانێکی تایبەتیم نیە بۆ تۆڵە کردنەوە ، خۆ ناکرێ هەروا ئەو ڕێگا دوورە بپێوم و بەبەلاش بێم و بڕۆم و خۆم لە کار و ماڵ و ژیان بکەم .
دوای لێکدانەوەیەکی زۆر و مشتوومڕێکی توند لە نێوان مێشک و دڵم بڕیارم دا  سەیران وا عاشقی خۆم بکەم کە بێ من نەیەوێ بژێت و دوایەش هێندێک بەڵگەی  وەک وێنە و نامەی لێ بگرم و بینێرم بۆ باپیری ، ئەمجا بڵێم لە تۆڵەی ئەو هەمووە زوڵمەی تۆ لە من و خوشکی منت کرد منیش کایەم بەنامووسی خۆشەویستترین کەسی ژیانت کرد و بە قڕانێکیش نامەوێ .
بەڵێ ئەوە باشترین پلانە ، بەوشێوەیە سەیران لەناو خەڵک ناوی بەسووکی دەرناکا و هەر مام ساڵە پێی دەتلێتەوە ، بەڵکوو لەداخان سەکتە لێی بدات و حەوت ساڵان لەسەر جێگا پیسایی لەبەر بگرن .
بەڵام سەیران چی لێدێ ؟ ئەگەر شتێک لەخۆی بکات خۆ هەتا دەمرم خۆم نابەخشم ، نانا  بەدڵنیاییەوە زۆر کەس ئاواتیان ئەوەیە کچێکی جوان و بەحەیا و خوێندەواری وەک سەیران مێردیان پێ بکات .
سەیران گەنجە و متمانەشی بەخۆیە زوو منی لەبیر دەچێتەوە و بەرنامە بۆ عەشق و ئەوینێکی سەرکەوتوو دادەڕێژێ ، بەخۆمم گوت یان واز لە تۆڵە بێنە و هەتا ئەو کچە زیادتر گیرۆدەت نەبووە بڕۆوە بۆ تاران یان لەو پلانە باشتر نیە و لە ئێستاوە دەست بەکار بە بۆ تۆڵە سەندنەوە ئیدی کۆتایی بێنە بەدوودڵی و ململانە کردن لەگەڵ خۆت .
ساغ بوومەوە تۆڵە بکەمەوە ، هەر بەو مەبەستە بەیانی زوو لەخەو هەستام چووم بۆ لای ماڵی مام ساڵە .
چاوەڕێ بووم هەتا سەیران لە دەرگا هاتەدەر ، بەدزی وەدوای کەوتم دەبوو بزانم هەڵسووکەوتی لەڕێگا چۆنە و لەگەڵ کێ دێت و دەڕوا .
چەند ڕۆژان بەبەردەوامی بەدوایەوە بووم ، بەسەنگین و گرانی سەری دادەخست و دەچوو بۆ قوتابخانە و دەڕۆیشتەوە ماڵێ .
هەبوون ئەوکچانەی بەفڕقەفڕق و پێکەنین و چاوەچاو لەگەڵ کوڕان هاتووچۆیان دەکرد ، بەڵام سەیران وانەبوو و لە ئەسرین وەتر هیچ هاوڕێیەکی دیکەی نەبوو .
هەنگاوی دووهەمم ئەوە بوو لە خەڵک و دراوسێکانیان بپرسم بزانم سەیران چلۆن کچێکە ، لەهەر کەسێکم دەپرسی لەباسی چاکە و لەسەرەخۆیی و سەنگین و گرانی زیادتر چی دیکەیان پێ نەبوو لەسەر سەیران بیڵێن . 
حەیف و مخابن ئەوکچە چاک و پاکە نەوەی حاجی ساڵەی لەخوانەترس بوو ، ئەگینا شایانی وەی بوو سەربەسەر بە ئاڵتوون هەڵکێشرێ .
ئەو ڕۆژانەی پێم خۆش بوو سەیران ببینم دەچوومە سەر ڕێگای قوتابخانە و لەدوورەوە خۆم پێشان دەدا ، ئیتر بێ ئەوەی کەس بمانبینێ یان شکمان لێ بکەن ، من دەڕۆیشتمەو و ئەویش دوا بەدوای مندا دەهاتە لام .
ژیر و ئازا و لێزانانە ڕۆژ لەڕۆژ زیادتر گرینگیم پێ دەدا ، بێ ئەوەی پەنجەم وە پەنجەی بکەوێ ، وام کردبوو متمانەیەکی تەواوی پێم بێ .
خواردنم لێ دەنا یان لە چێشتخانە خواردنم دەبردەوە و کاتێک دەهات پارووم بۆ دروست دەکرد و دەمدایە دەستی ، دیاری جوان و گرانم بۆ دەکڕی بەبێ هیچ چاوەڕوانیەک . وەعد و بەڵێنی داهاتوویەکی پڕ لە ئەوین و بەختەوەریم پێ دەدا ، سەیران یەک دڵ نا سەد دڵ گیرۆدەم ببوو .

✍ ماری موکریانی

#تاقانەی_خانمێ

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

تاقانەی خانمێ
بەشی ٣٣


دەنگی دوو کچان بەتەواوی وشیاریان کردمەوە ، هەر لە ناو جێی دابووم یەکیان دەرگای ژوورە خەوتنەکەمی کردەوە ، کردنەوەی لەناکاوی دەرگا و زریکە و هەڵاتنی سەیران بەیەکەوە پێکەنینێکی لەدڵەوەیان  کردە میوانی لێوەکانم .
هەر لەژوورەوە گوێم لێ بوو هەر سرتەسرتیان بوو بەڵام هیچ لەقسەکانیان تێ نەدەگیشتم ، زوو هەستام جلەکانم دەبەر کرد و بەر لەوەی بڕۆن چوومە ژووری دانیشتن .
سڵاوم کرد و بەخێراتنم کردن و کچەکەی دیکە زۆری شەرم دەکرد و گوتی لەسەر ئیزنتان من دەڕۆم ، گوتم سەیران خانم پێکمان ناناسێنی ؟
سەیران گوتی هاوڕێ و هاوپۆلمە و ناوی ئەسرینە ، گوتم بەختەوەر بووم بە ناسینت منیش ناوم کامیلە و دڵم لە لای هاوڕێیەکەت لە گرەو ناوە ، هیوادارم وەک خوشکی چاک ئاگات لێی بێ ئەوکاتانەی من لێی دوورم .
گوتی منیش خۆشحاڵ بووم بە چاوان بەڵام ئەگەر ئیزن بدەن من بەتەنیاتان بەجێ دەهێڵم ، گوتم فەرموون خۆتان خاوەن بڕیارن چۆنتان پێ باشە من قسەم نیە .
ماڵئاوایی لەمن کرد و سەیران هەتا بەر دەرگای حەوشە بەڕێی کرد و خۆی هاتەوە ژوور ، کە هاتەوە بۆنی گلەیی لە زاری دەهات .
گوتی باشە بۆ وا بەبێدەنگی هاتوویەوە ؟ گوتم دەمویست خافڵگیرت بکەم ، بەڵام تۆ منت خافڵگیر کرد بەو ماڵە ڕازاوەیە .
گوتم دەستت خۆش بێ بەڵام تێ چووەکەی هەر چەندێکە دەبێ پێم بڵێی .
گوتی بۆ دەمدەیەوە ؟ بەرلەوەی وەڵام بدەمەوە گوتی کاتێک تۆ بووی بە خاوەنی دڵم ماڵی دونیا چی بایەخێکی هەیە ؟
گوتم ئاخر تۆ بێکاری و هیچ داهاتێکت نیە بۆیە حەز دەکەم پارەی ئەو شتانە بدەمەوە .
گوتی دڵنیا بە پارەم نەبا نەمدەکڕی ، لەسایەی سەری براکانم و بابم و باپیرم قەت گیرفان بەتاڵ نیم .
زۆرم پێ ناخۆش بوو پارەی ئەو ناپیاوە بێتە ناو ماڵ و ژیانی من بەڵام جارێ کاتی ئەو قسەوباسە نەبوو .
جوان کە سەیری سەیرانم کرد بەو دوو مانگە تەواو گۆڕابوو ، دەمووچاوی گۆشتی گرتبوو زۆر جوانتر بوو لە یەکەم جار کە دیتم .
تایبەتمەندێکی دڵڕفێن و تایبەتی لە شێوەقسە کڕدنیدابوو ، کچێکی سادە بەڵام لە هەمان کاتدا متمانە بەخۆ بوو .
پێچ و پەنای نەبوو لە قسە کردندا ، تەنیا کاتێک باسی خۆشەویستیم لەگەڵ دەکرد شەرم بەسەریدا زاڵ دەبوو و کوڵمەکانی سوور دەبوونەوە .
ئەو شەرمەشیم پێ جوان بوو و دڵی دەلەرزاندم ، لە گەڵ هەموو هەست و ویستێکی پیاوانە ئاگام لە هەڵسووکەوتی خۆم بوو بۆ وەی گیرۆدەی داوی ئەوینی نەبم ،.
من بۆ تۆڵە هاتوومەتە ناو ژیانی ئەوکچە خۆ بۆ ئەوین و دڵداری ئەو هەمووە ڕێیەم نەپێواوە ، ئەگەر مەبەستم دڵداری با خۆ لەو تارانە گەورەیە کچی زۆر لێ بوو و چی لەباری ماڵییەوە چی لەباری  پیاوچاکی زۆر بوون لەخوایان دەویست خزمایەتیان لەگەڵ بکەم .
لە سەیرانم پرسێ پێم خۆشە لە گەڵ یەک بەبێ پەردە قسان بکەین ،  مەبەستی تۆ مێرد کردنە ؟
گوتی ئەدی لێرە لە لای تۆ چی دەکەم ؟ خۆ من گاڵتە بە ئابڕووی خۆم و بنەماڵەکەم ناکەم ، منیش دەمەوێ ڕوون و ئاشکرا و بێ پێچووپەنا قسەکانمان بکەین و یەکتر بناسین .
دەمەوێ لەگەڵ یەک هیچ شتێکی شاراوەمان نەبێ ، بۆوەی بناغەی ژیانێکی هاوبەش بەپاکی و ڕاستی بەیەکەوە دابنێین .
قسەکانی زۆر سەرنجڕاکێش بوون ، سەیران بەتەمەن جارێ مناڵ بوو بەڵام قسەکانی لەقەدەر تەمەنی نەبوون .
هەر بۆیە شک و گومانێکی سەیر لە دڵم دا درووست بوو ، لام وابوو ئەو کچە پێشتر لەگەڵ کوڕی دیکە پەیوەندی هەبووە .
بیر کردنەوە لەوەی کە سەیران لە گەڵ کوڕی دیکە پەیوەندی هەبووبێ گرژ و  توڕەی دەکردم ، دوایەش بەخۆم دەگوت جا ئەوە چی پەیوەندییەکی بەتۆوە هەیە وەکاز ؟
ئەو سەرلێشێواوییە چی بوو من تووشی خۆم کردبوو بۆ خۆشم لە خۆم تێ نەدەگەیشتم !
ئیدی توانای لە ژوور دانیشتنم نەما لەگەڵی ، ئەویش قسەی لێ خۆش داهاتبوو و ئاگای لە بوڕکانی دڵی من نەبوو ، چوونەدەر لەماڵێ لە بەرژەوەندی هەردووکمان بوو لەو کاتەدا ، هەر بۆیە پرسیم ئەگەر پێی خۆش بێ و کاتی هەبێ بچینە دەر و نانی نیوەڕۆ لە چێشتخانەیەک بەیەکەوە بخۆین .


✍ ماری موکریانی

#تاقانەی_خانمێ

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

🔴 گۆرانی‌گوتنی هونەرمەند ڕابەر کوردستانی لە چل‌ستوونی ئیسفەهان

١۴٠۳٫۰۳٫۱۱
🆔 @HajeNews
🆔 @HajeArts

Читать полностью…

کابان

🔴 تصاویری از طبیعت ارتفاعات قه‌لاتی شا

فیلم: منصور

١۴٠٣٫٠٣٫۱۰
🆔 @HajeNews

Читать полностью…

کابان

تاقانەی خانمێ بەشی ٣١

دوای ماندوویەتیەکی زۆر بۆ نانی ئێوارێ گەیشتمەوە تاران و بەدیتنی ئازیزانم بەتایبەت سێبەرەکەی خاڵی ماندوویەتیم حەساوە .
دادە ناسکێ و کاک قادریش بە هاتنەوەم وەک دایک و بابێکی دلۆڤان گەش بوونەوە ، دوای نان خواردن و باسی سەفەرەکەم کە زۆربەی درۆ بوو دیارییەکانم دانێ .
دوایە گوتم زۆر ماندووم دەچم دەخەوم ، کاک قادر گوتی باسی کاروباری دووکانت لێم نەپرسی بۆ وەی بزانی دووکانداری چاکم یان نا !
گوتم کاک قادر شەو و ڕۆژێکە نەخەوتووم بڕوا بکە مێشکم خەریکە لە کار بکەوێ ، ئەمجا کەست دیتووە حەقوحیساب لە گەڵ برا گەورەی خۆی بکات ؟
ئیتر ئیزنی زیادتر قسە کردنم پێ نەدان و سێبەرم ماچ کرد و شەو خۆشیم لێ کردن و چوومە ژوورەکەی خۆم ، تەلەفۆنم هەڵگرت و لە گەڵ ژمارەکەی سەیران بۆی نووسیبووم پەیوەندیم گرت .
پیاوێک وەڵامی داوە ، گوتم ماڵی کاک حوسێنە گوتی نەخێر هەڵەیە ، داوای لێ بووردنم کرد و پەیوەندیەکەم پچڕاند .
زۆرم پێ خۆش بوو قسە لەگەڵ سەیران بکەم بەڵام پەیوەندی زیادتر بنەماڵەکەی دەخستە شکەوە ، من نەمدەویست جارێ هیچ شک و گومانێکم لێ بکرێت .
دەبوو ژیرانە و بێ پەلە هەڵسووکەوت بکەم بۆ وەی دەگەی خۆمیان لێ بدەم ، بەیانی دیسان تەلەفۆنم کردەوە ، بەداخەوە ژنێک وەڵامی داوە .
منی گێژ لەپەلەپەلیان هۆشی وەم نەبوو ژمارەی خۆم بدەم بە سەیران ، بێ شک بۆ وی ئاسانتر بوو پەیوەندیم لەگەڵ بگرێت .
ڕۆژێ جارێک تەلەفۆنم دەکرد بە بێ ئاکام ، ناعیلاج پەنام بۆ دادە ناسکێ برد  گوتم کچێکم لە کرماشان کەوتووەتە بەر دڵ و قەرار بوو تەلەفۆنی بۆ بکەم .
چەند ڕۆژە هەر دایک و باب و براکانی وەڵام دەدەنەوە وەک خوشکی چاک تۆ ئەمجارە قسەی لە گەڵ بکە .
زۆری پێ خۆش بوو و بەهاری هێنا چۆکان بە قسان کە چۆنم شایی بۆ دەکا و چۆن سەرچۆپی دەگرێ و چۆن بووک زێڕوەشان دەکا و ....
دوایە گوتی جا چی پێ بڵێم ؟ گوتم هەر کەس وەڵامی داوە وەک هاوڕێی سەیران خۆت بناسێنە و بڵێ دەمهەوێ قسەی لەگەڵ بکەم ، ژمارەکەم گرت و ئەمجارە بە پێچەوانەی جارەکانی پێشوو سەیران وەڵامی داوە .
دوای سڵاو و چاک و چۆنی دادە ناسکێ گوتی دەمهەوێ لە گەڵ سەیران قسە بکەم ، سەیران گوتی فەرموو بۆ خۆمم لە خزمەت دام .
دادە ناسکێ زۆری خۆ بەقوربان کرد و گوتی ئەگە کەست لەلا نیە و گوێیان لێ نابێ تەلەفۆنەکە دەدەم بە براکەم ، گوتی نا کەس گوێی لێ نیە .
تەلەفۆنەکەی دا بە من و خۆی چووە دەرەوە ، سڵاوم کرد و هێندێک گلەیی و گازندەم کرد و گوتم ئەگەر ناتوانی وەڵام بدەیەوە ئەو ژمارەیەت بۆ داوە بە من ؟
سەیران گوتی بەخوا من لە تۆم پێ خۆشتر بوو گوێم لە دەنگت بێ بڵێم چی ئەو کاتانەی تۆ تەلەفۆنت دەکرد هەموو لە ماڵ بوون و دوایە داوای لێبووردنی کرد ،
گوتم تۆ بمبوورە دەنگم بەرز کردەوە لە سەرت ئاخر زۆرم بیر کردووی خەریک بوو شێت بم بۆ ئەودەنگە ناسک و خۆشەت .
هیچی نەدەگوت ، لەو ڕێگا دوور و لە پشت تەلەفۆنەوە هەستم پێ دەکرد لە شەرمان کوڵمەکانی چۆن سوور بوونەتەوە ، گوتم سەیران گیان تۆ ژمارەی من بنووسە هەر کات توانیت و بۆت ڕەخسا تۆ تەلەفۆن بکە باشترە .
گوتی باشە کامیل گیان ! بە بیستنی ئەوگیانە لە زمانی سەیرانەوە کە بێشک لە ناخی دڵیەوە دەهاتە دەر بێزم لە خۆم و پیاوەتیم دەکردەوە ، ئەو لە دڵەوە عاشقی من ببوو و منیش بۆ تۆڵە دڵی کچێکی بێتاوانم کردبووە کایە و لە ژێر پێمدا وردم دەکرد .
ماوەی دوو مانگ بەبەردەوامی پەیوەندی تەلەفۆنیمان هەبوو ، تاڕادەیەک شەرمی لێم شکابوو ، باسی ئەوین و خۆشەویستی ئێمە لە ئەوین و خۆشەویستی خەج و سیامەند خەستتر بوو .
ئەو کچە بەستەزمانە بڕوای بە هەموو قسەکانم کردبوو ، دادە ناسکێش زوو زوو دەیگوت کەی بچینە خوازبێنی و زۆری پرسیار هەبوو ، بەڵام زۆربەی پرسیارەکانی بێوەڵام دەمانەوە .
دەمگوت جارێ هەتا باش لەخوو و خدەی شارەزا نەبم نانێرمە خوازبێنی ، ئیدی بەو قسەیە لە پرتەوبۆڵەی دادە ناسکێ ڕزگاریم هاتبوو ، بەڵام سەیران زۆری پەڵپ و بیانوو پێ دەگرتم و دەیگوت دەبێ زوو زوو بێیەوە من بەرگەی دووریت ناگرم .

✍  ماری موکریانی

#تاقانەی_خانمێ
کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

بەیتی لاس و خەزاڵ
ــــــــــــ🔹ــــــــــــ
وەستا برایمی کۆنەخانێ
شاکارێکی بێ‌وێنەیە♦️

سەرچاوە:ڕادیۆ شار
@Art_Heja


کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

تاقانەی خانمێ بەشی ٣٠

سەیران لە درێژەی قسەکانیدا گوتی : ژن و مێردایەتی باسی تەمەنێکی دوور و درێژ بە یەکەوە بوونە ، خۆ جل و بەرگ نییە هەر کات ئینسان لێی وەڕەز بوو بیگۆڕێ .
قسەکانیم بەدڵ بوو و مەبەستی من هێنانی نەبوو و پلانی منیش پێویستی بە کات بوو ، گوتم ڕاست دەکەی سەیران خانم ، بەڵام کێشەی من ئەوەیە من خەڵکی ئێرە نیم و لە تاران دەژیم .
جا ئێمە لە دوورەوە چۆن دەتوانین یەکتر بناسین ؟ گوتی من پەلەم نییە جارێ دەخوێنم ، تۆش ئەگەر منت خۆش بوێت دەتوانی هاتوچۆ بکەی هەتا بە تەواوی یەکتر دەناسین .
گوتم ئەگەر تۆ وات پێ باش بێت منیش لە سەر دڵی تۆم ، بە چاوان هاتووچۆ دەکەم .
ئەو ڕۆژی زیادترمان قسە نەکرد و دوایە لە لای ئەو شەقامەی دەچێت بۆ ئیزگەی ڕادیۆ و تەلەویزیۆن دامبەزاند ، شەو لە هۆتێل بووم و لە فکر و خەیاڵی خۆمدا زۆرم پلان دانا .
لەکۆتاییدا بڕیارم دا خانوویەک بەکرێ بگرم ئیدی چوومە نووسینگە و خانوویەکی بچووکم بۆ ماوەی ساڵێک بەکرێ گرت ، هێندێک ڕایەخ و شەتومەکی ناو ماڵم کڕی .
دوایە چوومە هۆتێل و حەقوحیسابم لە گەڵ خاوەن هوتێل کرد و جانتاکەم هەڵگرت و چووم بۆ ئەو ماڵەی گرتبووم  ، بۆ جێبەجێ کردنی پلانەکەم خانووم پێویست بوو ، کاری من لە هۆتێل و ناو تڕۆمبێل و کۆڵان و شەقام جێبەجێ نەدەبوو .
دوو ڕۆژان هەر لە دوورەوە خۆم بە سەیران نیشان دەدا و بە ئیشاڕەیەکی سەر سڵاومان لە یەک دەکرد ، ڕۆژێک بەر لە گەڕانەوەم بۆ تاران چوومە سەر ڕێگای .
سوار بوو لە گەڵم و بردمە ماڵەکەم ، بە شەرمەوە هاتە ژوور و کوڵمە سوورەکانی زیادتر سوور هەڵگەڕابوون ، گوتم دانیشە شەرمی ناوێ ئەو خانووەم بۆ وەی گرتووە کەس بە یەکەوەمان نەبینێ .
گوتی ئەو خەرجەی نەدەویست گوتم من بۆ گەیشتن بە ئاواتی خۆم نەک هەر پارە ئامادەم سەریشم دابنێم ، ئاواش بێ مەترسیترە و تۆش تووشی کێشە نابی .
پێم گوت خانووەکەم بۆ ماوەی ساڵێک بەکرێ گرتووە و زوو زوو دێم سەردان دەکەم و هەموو جارێ دەتوانین لێرە یەکتر ببینین و قسان بکەین ، بۆ وەی متمانەم پێ بکات گوتم کلیلی خانووەکەش لە لای تۆ بەجێ دەهێڵم .
هێندێکم باسی خۆی لێ پرسی ، لە ژیانی ڕازی بوو و وەک باسی دەکرد تاقە کچەیە و سێ برای هەیە و دیار بوو پاشەبەرە بوو و خۆشەویستی هەمووان .
زۆر بەجێ و ڕێ و بە سەنگین و گرانی قسەی دەکرد و سەری هەڵنەدەهێنا ، کچێکی ناشیرین نەبوو دەستە گۆشتێکی گرتبا زۆر جوان دەبوو .
لە دونیای دوودڵی خۆمدا خەریک بوو بخینکێم لە لایەک لە بیری تۆڵە دابووم و لە لایەکی دیکە ویژدانم لە ئازار دابوو دەمگوت باشە تاوانی ئەو کچە چیە ؟
بە هەر حاڵ جارێ من بەتەما نەبووم ئازاری بدەم بزانین لە داهاتوو دا چی بڕیارێک دەدەم ، گوتم ئەگەر پرسیارێکت هەیە لێم بکە دەنا بڕۆ با وە درەنگی نەکەوی .
گوتی ئێستا هیچ پرسیارم نییە بەڵام دەمهەوێ بزانم کەی دەڕۆیەوە ، گوتم سبەی بەیانی زوو وەڕێ دەکەوم .
گوتی ئەو ماوەیەی لێک دوورین چۆن لە پەیوەندی دا بین ؟ پرسیم تەلەفۆنتان هەیە ؟ گوتی بەڵێ ، جانتاکەی کردەوە و لە سەر کوتەکاغەزێک ژمارەکەی بۆ نووسیم .
دوایە پرسی کەی دێیەوە ؟ بە پێکەنینەوە گوتم هێشتا نەڕۆیشتووم غەریبیم دەکەی ، لە شەرمان کوڵمەکانی ئەوەندەی دیکە سوور بوونەوە .
گوتم خانمەکەم بەر لە هاتنەوەم ئاگادارت دەکەمەوە ، بەڵام دەبێ بەڵێنم پێ بدەی بێوەفا نابی بەرانبەرم .
زۆر شەرمن بوو هەر گوتی بەڵێن ، وا وێدەچوو ئەویش ئەزموونی نەبێ لە دڵداری .
دوایە هەستا سەر پێ و گوتی لە سەر ئیزنت من دەبێ بڕۆم ، گوتم نەتگەیەنمەوە ؟ زەردەخەنەیەکی جوانی هاتە سەر لێوی و گوتی بزانە بە کوشتنم نادەی .
هەتا بەر دەرگا لە گەڵی ڕۆیشتم و کلیلێکی خانووەکەم دایە ، گوتی ئاگات لە خۆت بێ لەو ڕێگایە و دوایە بە پەلە ماڵئاوایی کرد و ئاوا بوو .
دوای ڕۆیشتنی سەیران تەنیا شتێکی بە تەواوی دڵ و مێشکمی داگیر کردبوو زەردەخەنە و کوڵمە سوورەکانی بوو .
دامنابوو شەوێ زوو بخەوم چونکە بەیانی سەفەرێکی دوور و درێژم لە پێش بوو ، بەڵام فکر و خەیاڵی سەیران خەوی لە چاۆم تۆراندبوو ، قسەکانی بەتایبەت کە گوتی ئاگات لە خۆت بێ لەو ڕێگایە لە ناو مێشکم دا دەنگی دەداوە .
ئەو کچە بێ تاوانە بەدڵ نیگەرانی سەفەری من بوو و من لە بیری چارەڕەش کردنی دا بووم .
دیسان خەم و خەفەت و ژیانی پڕ لە ئازاری خۆم و خانمم هاتەوە بیر و دڵڕەقتر لە پێشوو لە تۆڵە کردنەوە سوورتر و پێداگرتر بووم .
کاتژمێر سێ بوو هێشتا خەو بە چاومدا نەهاتبوو لە ناچارییان جانتاکەم هەڵگرت و دەرگام داخست و سوار بووم و بەرەو تاران وەڕێ کەوتم .
دیتنی حاجی ناساڵەی مامم و نەوەکەی ئارا و قارایان لێ هەڵگرتبووم ، وا باش بوو بچمەوە لای ئەو کەسانەی دڵسۆزانە بوون بە کەسوکار و پشتیوانم لە ڕۆژە ئەستەمەکانی ژیانمدا ، بەڵکوو بە دیتنەوەیان کەمێک ئارام بگرم .

✍ ماری موکریانی

#تاقانەی_خانمێ
کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

🔘 لێدوانی دوکتور سولەیمان ڕەسوولی ، مامۆستای فیزیک سەبارەت بە بانگهێشتنەکەی بۆ کۆبوونەوەی ئەنیشتەین پلاسی وڵاتی کانادا

🔹 ڕێکخراوەی زانستی-فەرهەنگیی هۆژان

▫️پێگەی هەواڵیی مەهاباد۳
▫️لاپەڕەی فەرمی شاری مەهاباد
🆔️ @mahabadsey
🌐 mahabadsey.ir

Читать полностью…

کابان

پێرەمێردێ چووە قوتابخانەی گوندێ
لە حەوشەکەدا ڕاوەستا
دەوریان لێ دا مامۆستا:
ها خاڵە گیان! چیت گەرەکە ها خاڵە گیان؟
پیرەمێردی بەستەزمان
کە لاواز ببوو وەک گۆچان
وتی: تۆ خوا مامۆستا گیان
فێرم ناکەی چۆن بنووسم کوردستان؟

لەتیف هەڵمەت

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

🍀 دڵنامەکانم 🍀

مەسنەوییەکی مانادار
لە شاعیری ناودا‌ر مامۆستا عەبدوڵڵا گولابی(هونەر موکوریانی)

دیکلەمە ؛ عومەر ڕەسووڵی

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

🔺چخوف کوردستان

✍ فرهاد عزتی‌زادە

🔻با نوشتەهای منصور یاقوتی، پیش از انقلاب پنجاە و هفت، از طریق معلمین گیلانغرب آشنا شده بودیم. آن سالها، قصەهای صمد بهرنگی را در دفترهایمان می نوشتیم و بە همدیگر برای خواندن می دادیم. در ذهن ما جا گرفتە بود کە صمد را ساواک در رود ارس غرق کردە است و قصە ماهی سیاە کوچولو، برای ما شرح زندگانی خود وی بود. پس از آن علی اشرف درویشیان بود  و کتاب از این ولایت و آبشوران و قصە هتاو و نیازعلی ندارد...
بعد منصور، معلم عزیز و خوش قلم، با کتاب چراغ و رشید نوجوان، الگوی ما شد. شاگردان او، دست بە قلم شدە و کتابی از یکی از شاگردانش بە نام نادر صفرە بە بازار آمد. این کتاب، بە من کە دانش اموز ابتدایی بودم، انگیزەیی داد تا دست بە قلم ببرم و خودم را ماهی سیاە کوچولویی بدانم کە از جویبار بە سوی دریا روان شدە است.
دیدگاهی کە نویسندگان بالا در ذهن ما، بوجود آوردند، دیدگاهی ظلم ستیزانە در سطحی ابتدایی بود. فقر و غنا، در نظر ما، پوشش نو و پوشش کهنە بود. داشتن ماشین، استفادە از ابزارهای مدرن و ... را بورژوایی می دانستیم و آنچە در ذهن ما بود، تقسیم فقر بە عدالت بود و رفاە را چیزی زائد می دانستیم و خوردن خوراک خوب را کار (بچەخورشتی )ها می دانستیم. انقلاب کە پیروز شد، دەها مارک بە ما چسپاندند کە خود نمی دانستیم چە هستند و اینگونە بود کە خانەهای (صمدیها ) در گیلانغرب سنگباران شد و ناچار بە مهاجرت شدیم. مهاجرت اولیە ما بە شهر کرمانشاە بود و سالهای سختی آغاز شد. معلمین نمونە و چهرەهای شاخص جنبش معلمین، از ادارات راندە شدند و تصفیە و تسویە روندی عادی شد.
چنین شد روزگار مردی کە دل بە جنبش رشید بستە بود و در آرزوی پرورش مردان فردا بود. وی اخراج شد و چندین سال بە زندان افتاد. بعد از زندان، انواع شغلها را تجربە کرد و ماکسیم گورکی کرمانشاە شد و هیچگاە و در هیچ زمانی، از این مرد کە قلمش سر از خدمت محرومان نپیچید، یک عذرخواهی بە عمل نیامد و جایگاهش را بە او بازنگرداندند.
اکنون، اما پیر و بیمار، چون سامورایی خستە، همچنان نیم نگاهی بە قلمش دارد و سینەاش، انبان قصەهای( کیونان) است.

Dengikurdistan

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

مێژوونووس

بیابانێکی قاقڕه
دەشتێکە کاکی بە کاکی
ناوچەیەکە عەڕەب نشین
قەت بەڕووی نە دیبوو خاکی
بەڵام دیتیان دار بەڕوویەک
سەری لە ئاسمانێ داوە
سەریان سوڕما وشتر سوار
ئێرە کەی بەڕووی هێناوە؟
یەکێکی ژیر کەوتە تەگبیر
بن ئەو دارەی بدەنەوە
گڵ ناس هەیە ئاشنامن
دەبێ بە تاقی کەنەوە
هاتن بن داریان هەڵدڕی
هەموو سرنجیان هەڵبڕی
لەسەر گۆڕێکی بە کۆمەڵ
بەڕوو ڕەگی داکوتاوە
مێژووی {مان } و دار و  وڵات
لە گیرفانی منداڵێکی
مێژونووسی کورد نووسراوە

م_ێ_هۆگر
‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
س؛ شنەی ئەوین

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

حاڵ و ڕۆژی ئێستای تلگرام☺️

Читать полностью…

کابان

تاقانەی خانمێ بەشی ٣٥

سەیران دەڵێ : وێڕای ئەوەی کامیل قەڵافەتێکی جوان و بەرچاو و پیاوانەی هەیە و بەدڵنیاییەوە خەون و ئاواتی زۆر کچانە مێردێکی وایان هەبێ ، دەستودڵ ئاواڵاشە و هەمیشە دیارییەکی بەدەستەوە بۆ من .
لە جوانی و پارە گرینگتر هەڵسووکەوتی قورس و گران و پیاوانەیەتی کە هەتا ئێستا سنووری نەبەزاندووە ، ئەوەندە بەتەنیا لەو ماڵەی بووین جارێک پەنجەی وەپەنجەم نەکەوتووە .
ئەوڕادە متمانەی بە کامیلم هەیە بەهیچ کەسێکم نەبووە لە ژیانمدا ، بەرلە دیتنی کامیل بڕوام بەخۆشەویستی و دڵداری نەبوو و لۆمەی ئەوگەنجانەم دەکرد باسی خۆشەویستیان دەکرد ، بەڵام ئێستا پێموایە خۆشەویستی پاک و ڕاستەقینە جوانترین و پیرۆزترین هەستە لەناخی ئینساندا .
دەتوانم بڵێم هەتا ئەوکاتەی کامیلم نەدیتبوو ژیانێکی ڕەش و سپی بەبێ هیچ ئاڵووگۆڕێکم هەبوو کە تەنیا لەماڵ و قوتابخانە دا خولاسە ببۆوە ، لە ڕێز بۆ گەورەکان و گوێڕایەڵی بۆ ئامۆژگارییەکانیان چیترم بەلاوە گرینگ نەبوو ، بەڵام ئێستا بەو هەمووە خۆشەویستیەی کامیل ژیانم وەک کۆلکەزێڕینە ڕەنگینە و دەدرەوشێتەوە .
وەرزەکانیش جوانترن لە جاران ، بەفر و بارانم خۆش دەوێ چونکە بەسەر کاکۆڵی یاردا دەبارێ ، تەنانەت تاریکیشم خۆش دەوێ چونکە خەیاڵی باوەشی یار لە تاریکیدا باڵ دەگرن و بەرەو ئاسۆیەکی ڕوون دەفڕن .
هەموو جارێ کە دەهاتەوە بۆ سابڵاغ دونیام لێ ڕوون دەبۆوە و کاتێکیش دەڕۆیشتەوە دونیا بەسەرمدا کاول دەبوو و دوو سێ ڕۆژان خواردنم بۆ نەدەخورا و بەردەوام لەشەڕ و هەنجەت و بیانوو بووم ، وای لێهاتبوو باب و براکانم و دایکیشم هەستیان بەو حاڵەی من کردبوو و نالەباری دۆخی دەروونیم ببوو بەپرسیارێکی بێ وەڵام بۆ بنەماڵەکەشم .
نزیک ساڵێک بەسەر پەیوەندی خۆشەویستیمان تێ دەپەڕێ ، هەتا ئێستا کامیل بەپەلە بوو بۆ ناردنە خوازبێنی بەڵام ئێستا دوودڵێکی بەرچاو لە قسە و هەڵسووکەوتی کامیلدا دیارە .
هەر جارێک باسی داهاتوو دەکەم دەڵێ جارێ زووە پەلەی ناوێ !!!
جاری ئاخیر لێمان بوو بەشەڕ و ماوەی چوار مانگ پەیوەندی لەگەڵم پچڕاند ، نە وەڵامی تەلەفۆنەکانی دەدامەوە و نە هاتەوە بۆ سابڵاغ ، تەنیا دڵخۆشی من بیرەوەرییەکانی ئەو ماوەیە بوو کە لەو ماڵە بچکۆلانە بەیەکەوە تۆمارمان کردبوو .
لە گەڵ ئەسرینی هاوڕێم نانی نیوەڕۆمان لەو ماڵە دەخوارد و تێر دەگریام و دوایە بەچاوی سوورهەڵگەڕاو دەچوومەوە بۆ قوتابخانە .
هەر چەندی بیرم لێ دەکردەوە نەمدەزانی تاوانی من چیە و کامیل بۆ سارد بووەتەوە لەگەڵم ، خۆ من قەت بێ ڕێزیم پێ نەکردبوو و لە گلێنەی چاوم زۆرتر خۆش دەویست ئەویش ئەو ڕاستیەی دەزانی .
تۆ بڵێی کێ بەخراب باسی کردبم دەنا کامیل وا نەدەگۆڕا ، ئەدی ئەو هەمووە عەهد و بەڵێنە چی لێهات ؟
باشە ئەگەر منی ناوێ بۆچی ئەو خانووەی ناداتەوە لەخۆڕا کرێی خانووی بۆ دەدا ؟
بێ شک چونکە بەتەنیا لە گەڵی لە ماڵێک بووم منی لەبەر چاوی کەوتووە ، خۆ با بەتەنیاش بووبم لەگەڵی قەت کارێکی وامنەکردووە هەل بقۆزێتەوە و بە مسقاڵ لێم نزیک بێتەوە .
ئەو پرسیارانە و هەزار پرسیاری دیکە لە مێشکە بچکۆلانەکەی مندا دەهاتن و دەچوون ، جار هەبوو بەڵێنم بەخۆم دەدا ئیتر لەبیری بکەم بەڵام بەشێوەیەک گیرۆدەی داوی ئەوین بووم لەبیر کردنی کارێکی ئەستەم بوو لەگەڵ لۆژیکی من ڕێک نەدەکەوت .
ئاخر دوو کەس بەو شێوەیە یەکتریان خۆش بوێت وا بەسانایی لێک دانابڕێن ، دەبێ قسەی لەگەڵ بکەم و هۆی ئەو ساردییە بزانم ، بەڵام کاتێک وەڵام ناداتەوە چۆنی قسە لەگەڵ بکەم ؟
دامنابوو ئەگەر هەتا کۆتایی ئەو مانگە هەواڵی نەبێ پەیوەندی لەگەڵ خوشکەکەی بگرم و هەموو شتی پێ بڵێم ، منی دەرسخوێن لە دەرسێک کەوتم لەبەر خەم و خەفەت و بێ خواردن و خەوی ، هەموو بەلایانەوە سەیر بوو کەس نەیدەزانی بە کامە دەردی بێ دەرمان گرفتار بووم و بۆ وا سەرلێشێواوم .
باری دەروونی من کێشەی خستبووە ناو ژیانی بنەماڵەییشمان ، بابم و باپیرم لایەنگری من بوون بەڵام وەک زۆربەی ماڵەکانی کوردەواری دایک کوڕی لە کچەکەی خۆشتر دەوێ .
دایکم دەیگوت هیچ گێرە و کێشەیەکمان نەبووە لە گەڵ ئەو کوڕانە .بە وتەی دایکم  خەتای بابم و باپیرمە زۆریان ناز داوە بە من ، دەیگوت دەنا
منداڵی دۆینێی بۆ وا شەمزاوی
تازە بلوێرمان بە ئاودا داوی

✍ ماری موکریانی

#تاقانەی_خانمێ

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

من و هاوژینەکەم هەردووکمان بۆکانین، زمانمان کوردییە و بە زارەوەی سۆرانی قسە دەکەین. من بن و بنەچەکەم دەگەڕێتەوە بۆ باکووڕی ڕۆژاوای بۆکان (چۆمی مەجیدخان) و هاوژینەکەشم ڕەچەڵەکی دەگەڕێتەوە بۆ باشووڕی ڕۆژهەڵاتی بۆکان (فەیزوڵڵابەگی). سەرەڕای ئەوەی کە لە سەدا ٩٩ی قسەکردنمان وەک یەکە، بەڵام ئەو جیاوازییانەش لە وشەکانماندا بەدی دەکرێ:

من دەڵێم: زەرگەتە
ئەو دەڵێ: زەردەواڵە

من دەڵێم: سەرەمەقولات
ئەو دەڵێ: سەرەمەقولانج

من دەڵێم: ئەو جوورە
ئەو دەڵێ: ئەو جۆرە

من دەڵێم: چکۆلە
ئەو دەڵێ: چکوولە

من دەڵێم: پەتۆ
ئەو دەڵێ: پەتوو

من دەڵێم: برینج
ئەو دەڵێ: برنج

من دەڵێم: سەعات دوویە
ئەو دەڵێ: سەعات دووە

من دەڵێم: دۆینێ
ئەو دەڵێ: دۆنێ

من دەڵێم: قابڵەمە
ئەو دەڵێ: قابلەمە

من دەڵێم: ساڵاد
ئەو دەڵێ: سالاد

من دەڵێم: چادان
ئەو دەڵێ: قۆری

من دەڵێم: چایەکە دێمی هێناوە
ئەو دەڵێ: چاییەکە دەمی کێشاوە

من دەڵێم: نانەکە چیڕە
ئەو دەڵێ: نانەکە جیڕە

من دەڵێم: کێشی کراسەکە
ئەو دەڵێ: کەژی کراسەکە

من دەڵێم: چووبووم
ئەو دەڵێ: چبووم

من دەڵێم: قەدەرێک
ئەو دەڵێ: قەدرێک

منداڵەکانمان زۆرتر زمانیان لە زمانی دایکیان نزیکترە. ڕەنگە بۆیە دەشڵێن زمانی دایکی. ئێوەی بەڕێز زمانی ئاخاوتنتان بە کامیەک لەو دوو بن‌زارەوەیە نزیکترە؟

بیژەن ڕەحمانی

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

یادێک لە مامۆستا سۆران کوردستانی

نووسین و خوێندنەوەی فاتێح

ئامادەکاری و پێشکەش کردنی کاناڵی تێلگرامی ژیانەوەی زانایی، جۆزەردانی ۱٤۰۳ی هەتاوی.

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

🔺مهاجرت برای فعلگی از ایران به اقلیم کردستان!

امروز یک فعال صنفی به ایلنا گفته، «مهاجرت برای فعلگی» به خصوص به کردستان عراق، تنها گزینه روی میز برای بسیاری از کارگران ساختمانی بیکار است، کارگران به اجبار برای کار سخت به کردستان عراق می‌روند.

به این سیاهه می توان این موارد را هم اضافه کرد: پزشکان و پرستاران برای کار به عمان می روند، ریاضی دانان و دانشمندان فیزیک راهی دانشگاه های اروپا و آمریکای شمالی می شوند و اندیشمندان و سرآمدان علوم انسانی در شرق و غرب اروپا دنبال مسکن و ماوی می گردند.
طرفه آنجاست که در گذشتەای نه چندان دور اقلیم کردستان که اکنون به بهشت کارگران صنعت ساختمان راکد ایران تبدیل شده، نامش با جنگ و آوارگی گره خورده بود.

مطابق جدیدترین آمارها ایران به ردەهای بالای کشورهای مهاجر فرست صعود کرده و پدیدەی مهاجرت بە نوعی سونامی تبدیل شده است.
بخش دولتی ضعیف و ناکارامد، اقتدارگرایی فزایندە، فقدان چشم اندازهای اقتصادی روشن و انقطاع از اقتصاد جهانی، بسته شدن پنجرەهای جمعیتی، فساد گسترده و طرد نظام مند نخبگان از اصلی ترین عوامل نومیدی ساز و مشوق مهاجرت است.
احتمالا سونامی واژەای شایسته برای این وضعیت پاتولوژیک نیست و اصطلاح " خونریزی " مناسب تر است.

یک خونریزی خطرناک که برای نجات جان بیمار به هر قیمت باید آن را بند آورد. مهاجرت در ابعاد فعلی که شامل فرار گستردەی مغزها می شود، مانند خونی است که از بدن وطن می رود.
در گذشته دولت ها برای بند آوردن مهاجرت به تدابیری از قبیل احداث دیوار و ممنوعیت مسافرت و زدن سیم های خاردار روی می آوردند.
دیوار برلین و داستان ظهور و سقوط آن، مثالی آشنا در این زمینه است.
تفاوت سطح اقتصادی و کیفیت زندگی در دو بخش آلمان، آلمان کمونیستی را مثل ظرفی کج کرده بود که محتویات آن به داخل ظرف بغلی می ریخت.
با احداث دیوار از شدت ریزش کاسته شد ولی توقف نهایی آن کار دیوار نبود، بلکه می بایست با اصلاح سیستم و اتخاذ سیاست های اقتصادی مناسب، نوعی تعادل برقرار و جلوی ریزش گرفته شود.
کاری که انجام نشد و در نهایت سیل مهاجرت و نارضایتی دیوار را برد.
اکنون زمان دیوارها به سر رسیده است. در عصر اینترنت و هوش مصنوعی و شبکەهای اجتماعی، حتی آنهایی که در خانه نشستەاند، بە لحاظ ذهنی در حال مهاجرتند. جلوی ارتباطات و مقایسه کردن را نمی توان گرفت.

پردەی آهنینی که اروپا را به دو بخش شرقی و غربی تبدیل کرده بود و شرقی ها در شوق آزادی به غرب می گریختند، دیگر وجود ندارد.
جادەی زمهریر مهاجرت دیگر از شرق به غرب نمی رود، بلکه مسیر آن از جنوب به شمال و انگیزەی اصلی آن امنیت و نان است.
از جنوب فقیر و توسعه نیافته و صاحب دولت های ناکارامد به شمال ثروتمند و مرفه و توسعه یافته.

در دهه های گذشته به کمک نظریەهای امپریالیسم و وابستگی، می شد غرب را از بابت فقر و عقب ماندگی شرق سرزنش کرد و در لذت رواقی تجانس فقر و مبارزه و انقلاب سرخوش شد، اما امروز چنین نیست.
نظریەی امپریالیسم دیگر اعتبار سابق را ندارد. چین به مثابەی رهبر خودخواندەی جهان سوم در دهەهای شصت و هفتاد قرن گذشته، امروز به کارخانەی تولید ثروت جهان تبدیل شده است و عنقریب به جرگەی کشورهای شمال جهانی در می آید.
عرصەی راستین مبارزه در دنیای امروز اقتصاد است، نه سیاست. اعتبار و میزان قدرت کشورها بسته به مقدار تولید ناخالص ملی آنهاست.
مهاجرت برای فعلگی و کوچ نخبگی زیبندەی یک کشور کهن غنی از منابع و سرمایەهای طبیعی و انسانی نیست.
جلوی ضرر را از هرجا که بگیری، منفعت است.
#صلاح_الدین_خدیو
@sharname1

Читать полностью…

کابان

تاقانەی خانمێ بەشی ٣٢

دوای دوو مانگ و دە ڕۆژ بەبێ ئاگادارکردنی سەیران دیسان بەرەو سابڵاغ تارانم بەجێ هێشت و ماڵئاواییەکی کاتیم لە کاک قادر و دادە ناسکێ کرد .
دادە ناسکێ ئەوەندە تامەزرۆ بوو بمکات بە زاوا گوتی حەوتوویەک کەمە زیادتر  بمێنەوە بۆوەی باش یەکتر بناسن ، کاک قادر وەک جاری گۆرین کاری دووکانێی وەئەستۆی خۆی گرت .
جگە لە دووری لە ئازیزانم هیچ کێشەیەکم نەبوو بۆ مانەوەی زیادترم لە سابڵاغ ، شار بە شار و بست بەبست لە تاران ڕا نزیک حەوسەد کیلۆمەترەم بە خەیاڵ و بیری سەیران تێ پەڕاند .
دڵ و مێشکم پێکەوە ململانەیان دەکرد بە مێشک بۆ ساتێکیش لە بیری تۆڵە پاشگەز نەبووم بەڵام دڵم ئیزنی پێ نەدەدام  کچێکی بێتاوان کە ئەو کات هەر لەدایکیش نەببوو چارەڕەش بکەم و کایە بەهەستی پاک و بێغەل و غەشی بکەم.
خۆم خستبووە ناو گێژاوێکی قوڵەوە و ڕزگاری لێی کارێکی ئاسان نەبوو .
کاتێک گەیشتمە سابڵاغ یەکسەر چوومەوە ماڵەکەی خۆم کاتێک دەرگام کردەوە حەبەسام ، ماڵێکی پاک و خاوێن و ڕازاوە ! ئەوە ئەو ماڵە کاتییە نەبوو من دامنابوو .
پەردەی جوان بەپەنجەرەکانەوە هەڵاوەسرابوون و چەند گوڵی جوان لە سەر پەنجەرەکان دانرابوون ، من تەنیا یەک دۆشەگ و پەتۆ و سەرینێکی بازاڕیم کڕیبوو کە چی ئێستا دوو دەست پێخەفی دیکەش کە هەموویان قوماشی جوانیان تێهەڵکێشرابوو لە سووچێکی ژووری خەوەکە بە جوانی قەد کرابوون و لەسەر یەک داندرابوون وەبەر چاو دەهاتن .
تەنانەت قاپ و قابڵەمە و پێداویستی چێشت لێنانیش زیادی کردبوو و چەند وێنەی جوانی سرۆشت و گوڵیش لە دیواری ژووری دانیشتن درابوون ، ماڵێکی خنجیلانەی خۆش بۆ ژیانی دووکەسی ڕازێندرابۆوە .
بەوئاڵوگۆڕەی لەو ماڵە دا کرابوو نازانم بڵێم شاد بووم یان خەمبار ، بەڕاستی ناتوانم هەستی خۆم بدرکێنم ، سەیران بەتەواوی سەرسامی کردبووم .
بیرم لەوە دەکردەوە کچێکی گەنجی بێکار و داهات ئەو پارەیەی لەکوێ هێناوە ، تۆ بڵێی خۆی تووشی قەرزوقۆڵە نەکربێ بۆ دڵخۆشی من ، یان پارەی ڕۆژانە و جل و بەرگی خۆیەتی و بۆ ڕازاندنەوەی ماڵی منی تەرخان کردبێت .
ئەو بەچی هیوا و هومێدەکەوە لە گەڵ من تێ کەوتووە و منیش بەچی شێوەیەک بەتەمام ژیانی لێ بکەم بەدۆزەخ ، من تەنیا ڕقم لە مام ساڵە نەبوو ڕقم لەخۆشم بوو لەو کاتەدا .
دڵنیام هیچکەسێک بەخرابی و بەڕقەوە چاوی بەدونیا ناپشکوێت ، بەداخەوە کۆمەڵگا و خەڵکن برەو بە خرابی دەدەن و کەسانی وەک من پڕ لە ڕق و کینە پەروەردە دەکەن .
دوای وەی هێندێک حەسامەوە و حەمامێکم کرد چوومە کۆڵانی قەسابەکان لە مەیدانی ئاردی و هێندێک گۆشتم کڕی و لە بەرداشیش هێندێک تەماتە و سێوک و پیواز و سەوزە و میوەم کڕی ، دوایە هەر بەبەرداشدا هەڵکشام بۆ سەرێ و لە لای دووکانی کاعەلی سۆفی مستەفا برنج و ڕۆن و لەپە و دانەوێڵە و خوێم کڕی .
لە حەق لانەدەین ماڵێکی وا خۆش بێخواردن نابێ ، هەستم پێ دەکرد ماڵە بچکۆلانە هەژارانە بێ مۆبڵ و تەلەویزیۆنەکەم پڕە لەدڵگەرمی و دڵخۆشی ، بەڵام قسەی ڕاست بیری تۆڵە سەندنەوە هێزی لێ بڕیبووم و دڵخۆشیەکانم کاتی بوون .
دوای بردنەوەی شتومەکەکان بۆ ماڵەوە تڕۆمبێلەکەشم بردە لای وەستاکار چونکە پێویستی بە نۆژەن کردن بوو ، وەستا گوتی کاری زۆرە ئەمڕۆ تەواو نابێ سبەینێ دوای نیوەڕۆ وەرە بیبەوە .
دوایەش بە پێیان بەلای چوارچرادا هێندێک پیاسەم کرد و سەردانی کتێبخانەی مۆفەقی و سەیدییانم کرد و دوو سێ کتێبم کڕی و وردە وردە بەرەو ماڵ خللۆر بوومەوە .
شەوێ تەلەفۆنێکم بۆ دادەناسکێ کرد و دوای سڵاو و چاکوچۆنی بێ لێکدانەوە لێم پرسی کەتە چۆن لێ دەندرێ ، پرسی بۆ تۆ لە کوێی بۆ خۆت خواردن ئامادە دەکەی ؟
دەڵێن کەسێک درۆ بکات کەمزەینیش دەبێ ! هەر لەبیرم نەمابوو من لای وان گوتوومە دەچمە کرماشان و لە چێشتخانە نان دەخۆم و لە هوتێل دەخەوم .
گوتم ئەوە هاوڕێیەکم ماڵی لێرەیە و خێزانی لەماڵ نیە و هیچمان نازانین کەتە لێ بنێین . چۆنیەتی لێنانی کەتەی پێ گوتم بەڵام نازانم  ئایا بڕوای بەقسەکەم کرد یان نا .
دوای پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەم لە گەڵ دادەناسکێ پەڵوڵەیەکم لێنا بە قسە کەتە بوو و نانم خوارد و بۆی خەوتم ، لە مێژ بوو وا بە ئاسوودەیی نەخەوتبووم کاتژمێر لە دوازدەی نیوەڕۆ لای دابوو بە تەقەی دەرگای حەوشەکە وەخەبەر هاتم .

✍ ماری موکریانی

#تاقانەی_خانمێ

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

🔘 دکتر فرهاد پیربال ؛ اسطوره به سخره گرفته شده کورد

به گزارش خبرگزاری مهاباد۳:
🔹 کماکان همه‌مان یکبار هم شده ویدیوهایی جنجالی فرهاد پیربال را دیده‌ایم . ویدیوهایی که در آن این نویسنده و شاعر بزرگ همیشه عصبانی و سفت و سخت درحال اعتراض به شرایط موجود است . اکنون لازم است در این گزارش به صورت خلاصه بیشتر با آن آشنا شویم

🔹 فرهاد پیربال نویسنده ، شاعر ، مترجم ، نقاش ، استاد دانشگاه و فعال سیاسی کورد در سال ۱۹۶۱ در شهر هه‌ولیر به دنیا آمد است

🔹 وی تحصیلاتش را در زمینه ادبیات کوردی در دانشگاه صلاح الدین هه‌ولیر به پایان رساند و سپس راهی دانشگاه سوربن فرانسه شد و تحصیلاتش را در زمینه ادبیات کردی ادامه داد که در سال ۱۹۹۴ پس از بازگشت به اقلیم کوردستان بنیاد فرهنگی شرف خان بدلیسی را بنیاد نهاد

🔹 فرهاد پیربال ۲۲ اثر منتشر کرده که از مهمترین آنان میتوان به کتاب های " سیب زمینی خورها ، هتل اروپا ، حاشیه نشین های اروپا ، یک قبر مثلثی و‌.. " اشاره کرد که ببش از هشت اثر آن به زبان فارسی ترجمه شده است

🔹 اگرچه فرهاد پیربال یک اسطوره تکرار نشدنی در تاریخ فرهنگ ، هنر و ادبیات کوردستان است اما فشارهای روحی و اقتصادی حاکم بر اقلیم کوردستان و عدم وابستگی این شخصیت به احزاب اقلیم کوردستان موجب شده این شخصیت در اذهان عمومی شخصی دیوانه تلقی شود

🔹 امید است رسانه ها و به خصوص مردم سطح آگاهی خود را در رابطه با چنین انسان هایی که وجودشان برای فرهنگ و هنر کوردی حیاتی است بالا ببرند . چرا که نوش دارو بعد از مرگ سهراب داستانی تکراری و بی نتیجه است ...

🔹خبرگزاری مهابادسه // کامیار حسینی پور


🆔️ @mahabadsey
🌐 mahabadsey.ir

Читать полностью…

کابان

۷ عەشیرەتی کوردان لە بەیتی لاس و خەزاڵ‌دا ، کە هەر یەکەی بە شتێک دەیانناسێنێ

لفکەشۆڕی کاک دەروێشی
ڕانک و چۆغەی شینکی سۆسنی
چەکمەڕەشی بڵباسی
ڕەش‌ئەسمەری دێبوکری
تفلە‌لبادی شکاکی
...فەیزوڵڵابەگی
دەست و پەنجەی بەخەنەی سابڵاغی

Читать полностью…

کابان

📀 دەنگەفایلی یازدەهەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی جامی
✅ وانەوتار(بەشی چوارەم)

✔️ وتاربێژ: دوکتۆر ئەحمەد ئەحمەدیان
✔️ تەوەر: هەڵسەنگاندانی زانستیی فەرهەنگەکان و وشەنامە کوردییەکان( بە جەخت کردن لەسەر فەرهەنگ و وشەنامە گشتییە سۆرانییەکان)
🗓 ڕێکەوت: دووشەممە ١٤٠٣٫٠٣٫٠٧ی هەتاوی
/channel/nawendy1

Читать полностью…

کابان

سیاست خاورمیانه‌ای اسرائیل و دولت کُردستان!
د.اردشیر پشنگ

‏در نیم‌قرن اخیر نگاه اسرائیل به کُردها تنها به سان یک کارت بازی بوده که گاه برای افزایش تنش درمنطقه و کاهش توجه جامعه ملل به سرنوشت فلسطین به آن نگاه کرده‌ست.

حتی زمانی که از طریق پهلوی و ساواک به جنبش ملامصطفی وصل شد هدفش نه کمک به کُردها برای رسیدن به حقوقشان بلکه مانند محمدرضاشاه صرفا میخواست دولت بعثی را که درجنگ ۶روزه ۱۹۶۷ علیه اسراییل وارد جنگ شد تضعیف کند.

یا در زمان رفراندوم۲۰۱۷ هم صرفا نتانیاهو یکبار گفت از استقلال کردستان حمایت میکند اما عملا هیچ قدم وحمایت موثری نکرد.

و از آنسو هم هرزمانی که لازم بوده راحت علیه کُردها اقدام کرده مانند کمک موساد به میت ترکیه در ربودن عبدالله اوجالان در ۱۹۹۹.

اینها را نوشتم تا اگر هر از گاهی دیدید مقامی یا چهره‌ای اسرائیلی مثل همین آقای ایدی کوهن نوشت: "بله به دولت کردستان" بدانید هدفش نه کمک به تشکیل دولت کُردی بلکه صرفا تحت الشعاع قرار دادن اقدامات و طی ماه‌های اخیر جنایاتشان در فلسطین است و بس؛

چرا که اتفاقا حل نشدن مساله کُرد در خاورمیانه و بحرانی ماندن این موضوع در چارچوب اهداف خاورمیانه‌ای تل‌آویو است!

Читать полностью…

کابان

تاقانەی خانمێ بەشی ٢٩

لە زمان وەکازەوە :
سێ ڕۆژ لە سەفەرەکەم بۆ سابڵاغ تێ پەڕیبوو ، کاتم زۆر بە دەستەوە نەمابوو بە دادە ناسکێم گوتبوو حەوتوویەکم زیادتر پێ ناچێ ، ئەگەر درەنگتر چووبامەوە نیگەران دەبوو .
دەبێ هەر چۆنێکی بێ لەو چوار ڕۆژە دا خۆم لە سەیران نزیک بکەمەوە ، بەیانی زوو لە خەو هەستام و ڕدێنم جووت تیغ تاشی و جلێکی جوانم دە بەر کرد .
بە بێ نان خواردن وەڕێ کەوتم بەرەو ماڵی مامم و لە سەر کۆڵانەکە ڕامگرت و چاوەڕێ بووم هەتا سەیران لە ماڵ هاتە دەر ، هەر کە گەیشتە نزیک تڕومبێلەکەم شووشەکەم داکێشا و گوتم سەیران خانم شانازیم پێ دەدەی بتگەیەنمە قوتابخانە ؟
هیچ وەڵامی نەدامەوە و سەری داخست و تێ پەڕی ، من بێ سڵەمینەوە و بەئاشکرا شەقام بە شەقام بە دوای دا ڕۆیشتم .
لەو سەریش بەرلەوەی ئیزن بدرێن لە بەر دەرگای قوتابخانە چاوەڕێی بووم ، لە گەڵ هاوڕێیەکی هەتا نیوەی ڕێگا بە یەکەوە بوون و دوایە بە تەنیا ماوە .
وابزانم باسی منی بۆ دەکرد چونکە هاوڕێیەکەی دوو سێ جار بە سەرنجەوە ئاوڕی لێ دامەوە .
دیسان هەتا گەیشتەوە ماڵیان وەدوای کەوتم ، ئەوە یەکەم هەنگاو بوو بۆ وەی وابزانێ خۆشم دەوێ .
ڕۆژی دواتریش چووم لە سەری کۆڵانەکەیان ڕاوەستام بەڵام لە تڕۆمبێلەکەم هاتبوومە خوار ، هەر گەیشتە سەری کۆڵان پێشم پێ گرت و گوتم سەیران خانم من خۆشم دەوێی .
گوتی تکات لێ دەکەم بڕۆ باب و براکانم پێکەوەمان ببینن دەمکوژن ، گوتم ئەگەر ئیزن بدەی  دەبێ لە جێیەک قسەت لە گەڵ بکەم ، من بە مەبەستی هاوسەرگیری هاتوومەتە سەر ڕێگات .
گوتی لە دوای قوتابخانە لە کۆڵانەکانی پشت مزگەوتی هەباس ئاغا یەکتر دەبینین و بە تیژی تێ پەڕی .
ئای لە نەوەی حاجی ئاغا چ زوو ڕازی بوو بێتە جێژوان لە گەڵ کوڕێکی نەدیو و نەناس کە تەنیا سێ جار بە ڕێبواری دیتوویەتی !
ئیتر بە دوای دا نەڕۆیشتم هەر ئەوەندە بەڵێنی دیتنی پێ دام بۆ من زۆر بوو ، چوومە ناو بازاڕ و نانێکم خوارد و دوایە هێندێک لە ناو شار گەڕام و کەمێک جلم بۆ سێبەری خاڵی کڕی .
چوومەوە هۆتێل بۆ وەی کەمێک چاوم گەرم کەم بەڵام خەو تخوونی چاوم نەبوو ئەگەرچی زۆرم خەو دەهات ، ناعیلاج لە هۆتێل هاتمە دەر و دیسان چوومە ناو بازاڕ و دووکانەکانی شار .
هەر چۆنێکی بوو ئەو کاتەم بە چوونە ئەو دووکان و ئەم دوکان تێ پەڕاند ، هەتا کاتی بەر بوونی کچان هات لە قوتابخانە .
ئەو بەر و ئەم بەری ڕێگا هەتا مزگەوتی هەباس ئاغا کوڕ ڕاوەستابوون و چاوەڕێی هاتنە خواری کچان بوون لەو شەقامە ، کچەکانیش دوو دوو و سێ سێ بە یەکەوە بە پۆز و ئیفادەی گەنجایەتی دەڕۆیشتن .
بە بڕوای من ئەوە دیمەنێکی زۆر جوان بوو  ، بێکەسی و دەربەدەری و قەمچی ژیانی پڕ لە نەهامەتیم قەت ئیزنی جحێڵایەتی پێ نەدابووم ،  هەتا بەو تەمەنە گەیشتم دڵم بۆ هیچ کچێک نەیکورکاندبوو .
قەتم بیر لە دڵداری و حەز لێ کردن نەکردبۆوە ، ئەوە یەکەم جار بوو دەچووم بۆ جێژوان ئەویش بە مەبەستی تۆڵە .
لە دوورەوە سەیرانم دیت لە گەڵ هاوڕێکەی بوو ، هەر کە منی دیت لە هاوڕێکەی دابڕا و چوو بۆ کۆڵانێک .
منیش بە هێندێک تێبینیەوە چاوێکم کردبوو بە حەوت چاو نەوەک جارێ کەسێک بمانبینێ ، دوای ماوەیەک وە دوای کەوتم .
لێی نزیک بوومەوە و سڵاوم کرد ، بەر لەوەی وەڵام بداتەوە گوتم باشتر نییە سواری تڕۆمبێل بین ، من پێم خۆش نییە جارێ کەس لە گەڵ یەکمان ببینێ و قسە و باست وەدوا کەوێ .
دیار بوو قسەکەمی بەدڵ بوو ، گوتی کوا تڕۆمبێلت لە کوێ ڕاگرتووە ؟
گوتم لەو نزیکانەیە ئێستا دەگەڕێمەوە ، هەلی قسە کردن و وەڵام دانەوەم پێ نەدا و بەپەلە ڕۆیشتم .
کە گەڕامەوە هەر لە کۆڵانەکە چاوەڕێم بوو ، دەرگای پشتەوەی کردەوە و خۆی لە تڕومبێلەکە هاویشت و گوتی زوو بڕۆ .
لە ئاوێنەکەوە چاوم لێ کرد لە چاوەکانی ڕا دیار بوو زۆر ترساوە ، نازانم لە شەرمان بوو یان لە ترسان سەر کوڵمەکانی سوور هەڵگەڕابوو .
ئەمجا بە سەرنجەوە و جیاوازتر چاوم لێ کرد کچێکی جوان بوو چاوەکانی نە ڕەش بوون و نە کاڵ ، ڕەنگیان هەنگوینی تۆخ بوون  ، ڕوخساری درێژووکانە هەڵکەوتبوو زۆر گۆشتن نەبوو بەڵام ڕەنگی ڕوخساری سوور و سپی بوو .
لە دڵدا بەخۆم گوت تۆ چکارت بە جوانی و ناشیرینی نەوەی دوژمنەکەت داوە وەکاز ، لەو کاتە دا سەیران بە شەرمەوە گوتی خۆ نەهاتووم لە ناو شار دا بمگەڕێنی قەرار بوو قسە بکەین .
هەستم پێ کرد لە قەدەر تەمەنی زۆر ژیرە ، گوتم بەڵێ ڕاست دەکەی ببوورە .
من ناوم کامیلە و ماڵیشمان لە تارانە بە سەفەر هاتبوومە ئێرە ، لە ڕۆژی یەکەمەوە کە تۆم دیت دڵم کەوتە سەرت و لە مێشک و خەیاڵم دەرناچی .
دووکانی خۆم هەیە و کار دەکەم و باری ئابووریم خراب نییە و تۆم بۆ هێنانە ئەگەر ڕازی بی .
گوتی هەر وا بە ئاسانی ؟ نابێ من بزانم تۆ کێی و دایک و بابت کێن و کار و کاسبیت چیە و چەندت خوێندەواری هەیە ؟
دەبێ کات بدەین بەو پەیوەندییە بۆ وەی باش یەکتر بناسین خۆ هاوسەرگیری هەر بۆ ڕۆژێک و دووان نییە .
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

لە ستایشی ژیاندا

ئەزموونی شاعیر و نووسەر
ڕەفیق سابیر

بەشی ۱۷

مۆسیقا ؛ پدرام شەهلایی
تۆمار و خوێندنەوە ؛ موشتاق فەیزیابی
دیزاینەر و پێشکەشکار تەکنیکی ؛ دیاکۆ گەرمیانی
س؛ڕێگاپادکەست

#لە_ستایشی_ژیاندا

کابان | KABAN

Читать полностью…
Subscribe to a channel