kurdica | Unsorted

Telegram-канал kurdica - کتێبخانەی کوردیکا

4796

کتێبخانەیەک تایبەت بە: 1. کتێب و گۆڤاری کوردی 2. کتێب و گۆڤاری بیانیی سەبارەت بە کورد 📚 بەختەوەر دەبین ئەگەر کاناڵەکەمان بە هاوڕێکانتان بناسێنن

Subscribe to a channel

کتێبخانەی کوردیکا

💫 کتێبی نوێ


ژن و ئوستوورە
بابەت: لێکۆڵینەوە
کۆمەڵەوتار
گردوکۆ: نەسیم غوڵامی
چاپەمەنیی خانی 1404
367 لاپەڕە


🔸 جەستە و کۆمەڵگا، فەلسەفەی ئەخلاقی مۆدێرن، مانای ژیان، سێ کۆمەڵەوتارن کە پێش‌تر لە لایەن ناوەندی خانییەوە چاپ و بڵاو بوونەوە.

🔹 ئێستاش کتێبی ژن و ئوستوورە، وەک چوارەمین کۆمەڵەوتاری بەرهەمی چالاکی و زەحمەتی کۆمەڵێک نووسەر و وەرگێڕی کورد بڵاو دەکرێتەوە.

▫️ ئەوەی لە لای ئێمە وەک ناوەندی خانی گرینگە ئەوەیە کە ئەو زنجیرە کتێبە تا ئێستا بەردەوام بووە و هەروەها بەرهەمی کارێکی بە کۆمەڵ و جەمعییە.

▪️ ئەم کۆمەڵەوتارە تیۆریک و فکرییانە بەبێ بانگەشە و بە ئەسپایی خەریکن پێناسەیەک بۆخۆیان دەبیننەوە و بێتوو هەر بەو شێوەیە بەردەوام بن، ڕەنگە بتوانن بۆشاییەکی گەورە لە بەستێنی دۆخی فکری لە کوردستان پڕ بکەنەوە.

🔸 خاڵی گرینگ و سەرنج ڕاکێش لە فایلی ئەمجارە "ژن و ئوستوورە"دا نزیک‌بوونەوەیە لە بابەتە بەرهەست و کۆنکرێتەکانی کۆمەڵگای کوردی، تێوەگلانی بابەتە فکری و فەلسەفییەکان لە کێشە و بابەتە هەنووکەییەکانی کۆمەڵگا بۆ هەرێمی ڕووناکبیریی کوردی، خاڵێکی موژدەبەخشە.
.

Читать полностью…

کتێبخانەی کوردیکا

📙تا مردن
📙شاعیر: حەمدی
📙گۆرانی‌بێژ: عەزیز شاهڕوخ

من و پیری خەرابات و دەری مەیخانە تا مردن
من و ساقی و مەی و جام و قسەی ڕەندانە تا مردن

بڕۆ زاھید موبارەک ھەر بە تۆ بێ مەسجید و میحراب
من و ئەبرۆی بتان و گۆشەیی بتخانە تا مردن

مەکۆگای دز وەکوو خەڵوەی موریدی شێخە بۆ چیمە
من و بەزم و نیگاھی دلبەرم مەستانە تا مردن

لە شەوقی عەشقەوە من مەشعەلی بەزمی حەریفانم
وەرە پەروانە بڕوانە ئەمە سووتانە تا مردن

لە ئیجلالی گوڵا شەیدایە بولبول دۆستی ئیقبالە
وەک ئەھلی ئێستە ئەلبەتتە بەشی ھیجرانە تا مردن

بەناز نازت دەکێشن عاشقان دەشڵێن گرانجانە
بە ڕۆح نازت دەکێشم من لەلام ھەرزانە تا مردن

لە پشکۆی غونچەیی لێوت بڵێ ھەرچی کە پێت خۆشە
دەبا ڕەحمەت نەبێ زەحمەت بدە و بەسمانە تا مردن

مەداری ئیتتیھامم سووئی زەننی یارە بەم عەشقە
بڵێن ڕەنجی عەبەس دەردێکی بێ دەرمانە تا مردن

جەفای دلبەر مەڵێن ناخۆشە، خۆشە گەر قەدرزانە
وەفای خۆت تۆ بکە و بنواڕە ئەو عینوانە تا مردن

وتم بۆ تەجرەبەی ئەھلی موحیببەت خۆت مەڕەنجێنە
بەشی ئەو تاقمە مەعلوومە، سەردانانە تا مردن

لە بەینی ئەرز و ئەفلاکا ئەوی وەک زەڕڕە شەوقی بێ
ئەساسی خیلقەتە حەمدی کە سەرگەردانە تا مردن
🆔🆔🆔
ـ━═━━═━═━━══━═━═━═━═━═━═━═━═━
🔴کتێبخانەی کوردیکا، شوێنێک بۆ کتێب و گۆڤاری کوردی🔴
ـ━═━━═━═━━══━═━═━═━═━═━═━═━═━
👇👇👇👇
╭━═━━═━═━═━═━═━═━═━═━═━═━═━━═━╮
📚https://t.me/joinchat/AAAAAEJ5FA7aGEqQO0qY6A 📚
╰━═━━═━═━═━═━═━═━═━═━═━═━═━━═━╯

Читать полностью…

کتێبخانەی کوردیکا

کتێبی تازە
دیوانی حەمدی
کۆکردنەوەی محەمەدئەمین شاسەنەم
پێداچوونەوەی هادی حەبیبی
گالینگۆڕ، 656 لاپەڕە
نرخ 575 هەزار تمەن
ناوەندی بڵاوکردنەوە: سەقز، کتێبفرۆشی شنە
ژمارەی پێوەندی
09180837218
09142359275

تایبەتمەندییەکانی ئەم چاپە
📚 ئەم دیوانە لە ڕووی 10 نوسخەی دەستنووس و کەشکۆڵ و 2 نوسخەی چاپییەوە ئامادە کراوە.
📗چاپەکانی پێشوو دوو جۆر هەڵەیان تێ‌کەوتووە: هەڵەی تایپی، هەڵەی دروست‌خوێندنەوەی شێعرەکان. لەم چاپە نوێیەدا هەردووکیان چارەسەر کراون. بۆ نموونە لە هەردووک چاپەکەدا لەم بەیتەی خوارەوەدا لە جیات «شیدە»، وشەی «شەیدا» نووسراوە کە هەڵەیە. «شیدە» کوڕی ئەفراسیاب بووە و ناوەکەی دیکەی «پەشەنگ»ە:
مەزاقی کۆهکەن باوەڕ مەکە شیرین ببێ، شیرین
ئەگەر خوێنی دڵی شیدە لە کاسەی کەللەیی کەی کا
👇👇👇👇

Читать полностью…

کتێبخانەی کوردیکا

🔢 کتێبی ژمارە 3237
کتاب احمدیە

🔹نووسەر: #شێخ_مارف_نۆدێیی
🔹زمان: #کوردی #عەڕەبی
🔹چاپەمەنی: #دەسخەت #دەستنووس
🔹شوێن: #
🔹ساڵ: #1298ی کۆچی مانگی
🔹بابەت: #فەرەهنگ
🆔 @kurdica

Читать полностью…

کتێبخانەی کوردیکا

کتێبێکی نوێ و جیاواز لەمەڕ #عەرووزی_کوردی
نووسەر مستەفا هوشیار
چاپەمەنی زانکۆ

Читать полностью…

کتێبخانەی کوردیکا

یاریی ئەلفوبێ
🖊 جەبار شافعی زادە
نیگارکێش: حیکمەت باتمانی
🔹 کتێبی یاریی ئەلفوبێ یەکەمین کتێبەکە کە بە زمانی کوردی و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ پێک هاتووه‌. لەبەر ئەوەی فێرکردنی زمان بۆ منداڵان لە چوار بنه‌مای گوێگرتن، قسەکردن، خوێندنەوە و نووسین پێک دێت، لەم کتێبەدا بۆ هەر پیتێک شێعرێک و وێنە پیتەکەی لە لاپەڕەیەکدا هاتوون، کە هاوکات منداڵان فێری دەنگ و شێوازی نووسینی پیتەکان دەکات.

#چاپەمەنیی_ڕێگا
#کتێب #کتێبی_کوردی
#چیرۆک_ڕۆمان
#ڕۆمان #کتێب_خوێندنەوە
#کتێبخانە #کتێبی_ڕێگا
#کتێبی_ڕێگا #ناردن_بۆ_ناو_ئێران
#ناردن_بۆ_دەرەوەی_ئێران
#مێژوو
#گەورەساڵان
#کوردستان
#regapub

•••••••••••••••••••••••••••••••••••••••••
💻: regapub.com
📸: instagram.com/regapub
📢: t.me/regapub

Читать полностью…

کتێبخانەی کوردیکا

📚سی‌وششمین نمایشگاه بین‌المللی کتاب تهران

📅 ۱۷ تا ۲۷ اردیبهشت ۱۴۰۴

📍تهران - مصلی امام خمینی (ره)
شبستان اصلی / ناشران عمومی / راهرو 29 / غرفه7
🔗 بخش فروش مجازی: book.icfi.ir

#سی‌_و_ششمین_نمایشگاه_بین‌المللی_کتاب_تهران
#خانه_کتاب_و_ادبیات_ایران
#بخوانیم_برای_ایران
#انتشارات_آمیار

@amyarpublication
+989183721691

Читать полностью…

کتێبخانەی کوردیکا

🔢 کتێبی ژمارە 3236
گزیده‌ای از افسانه‌های کوردی

🔹نووسەر: #ئۆسکار_مان #قەناتی_کوردۆ
🔹وەرگێڕ: #هێمن_موکریانی
🔹زمان: #فارسی
🔹چاپەمەنی: (کتێبەکە لە سەڕڕاوە تایپ کراوەتەوە)
🔹شوێن: #
🔹ساڵ: #
🔹بابەت: #ئەفسانە #فۆلکلۆر
🆔 @kurdica

Читать полностью…

کتێبخانەی کوردیکا

🔢 کتێبی ژمارە 3235
تذکره مدینة الادب (3 بەرگ)

🔹نووسەر: کۆمەڵێک شاعیر
🔹ئامادەکار: #عیبرەت_نائینی (محەمەدعەلی موساحیبی نائینی)
🔹زمان: #فارسی #عەڕەبی
🔹چاپەمەنی: #مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی
🔹شوێن: #تاران
🔹ساڵ: #1376
🔹بابەت: #شێعر
👈یەکێک لە شاعیرەکان «حیرەت کوردستانی»یە، بەرگی 2، لاپەڕە 36ی فایلی پی‌دی‌ئێف
🆔 @kurdica

Читать полностью…

کتێبخانەی کوردیکا

101 چیرۆکی جیهانی زیندەوەران
🖊 ئیزۆپ
وەرگێڕ: مستەفا سەلیم نژاد
🔹 هەر نەتەوەیەک دەبێت بە زمانی خۆی ئیزۆپ بخوێنێتەوە.

#چاپەمەنیی_ڕێگا
#کتێب #کتێبی_کوردی
#چیرۆک_ڕۆمان
#ڕۆمان #کتێب_خوێندنەوە
#کتێبخانە #کتێبی_ڕێگا
#کتێبی_ڕێگا #ناردن_بۆ_ناو_ئێران
#ناردن_بۆ_دەرەوەی_ئێران
#منداڵان
#گەورەساڵان
#کوردستان
#regapub

•••••••••••••••••••••••••••••••••••••••••
💻: regapub.com
📸: instagram.com/regapub
📢: t.me/regapub

Читать полностью…

کتێبخانەی کوردیکا

🔢 کتێبی ژمارە 3233
شەڕەفنامە (بەرگی1) (پێداچوونەوەی نوێ)

🔹نووسەر: #شەرەفخان_بدلیسی
🔹وەرگێڕ: #سەلاحەددین_ئاشتی
🔹زمان: #کوردی
🔹چاپەمەنی: #ژین
🔹شوێن: #سلێمانی
🔹ساڵ: #2025
🔹بابەت: #مێژوو
ئەم کتێبە بە ئیجازەی وەرگێڕی بەڕێز کاک سەلاحەددین ئاشتی لەسەر کاناڵ داندراوە.
🆔 @kurdica

Читать полностью…

کتێبخانەی کوردیکا

🔢 کتێبی ژمارە 3231
دیوانی بێخود

🔹نووسەر: #مەلا_مەحموود_بێخود
🔹ئامادەکار: #محەمەد_مەلاکەریم
🔹زمان: #کوردی #فارسی
🔹چاپەمەنی: #محەمەدی
🔹شوێن: #سەقز
🔹ساڵ: #
🔹بابەت: #شێعر
🆔 @kurdica

Читать полностью…

کتێبخانەی کوردیکا

کچانی مەلەک تاوس
🖊 محەمەد فەریق حەسەن
🔹 زمانم چووە کلیلە و قسەم بۆ نەکرا. چونکە هەر بە بینینی، تووشی هێدمە بووم. خۆ ئەو بەدەم زەردەخەنەوە بەرەوڕووم هات، وەلێ قەمەیەک بە پشتوێنە ڕەشە پانەکەیەوە ئاوێزان بوو. بە دوو ڕیز ددانی زل و گڕەوە، بە لچی ئەستوورەوە، لە دڕندەیەک دەچوو، خۆی بۆ هێرشبردن ئامادە کردبێ.

#چاپەمەنیی_ڕێگا
#کتێب #کتێبی_کوردی
#چیرۆک_ڕۆمان
#ڕۆمان #کتێب_خوێندنەوە
#کتێبخانە #کتێبی_ڕێگا
#کتێبی_ڕێگا #ناردن_بۆ_ناو_ئێران
#ناردن_بۆ_دەرەوەی_ئێران
#مێژوو
#گەورەساڵان
#کوردستان
#regapub

•••••••••••••••••••••••••••••••••••••••••
💻: regapub.com
📸: instagram.com/regapub
📢: t.me/regapub

Читать полностью…

کتێبخانەی کوردیکا

چاڕلی و ئاسانسۆڕی شووشەیی
🖊 ڕۆڵد داڵ
وەرگێڕ: گەلاوێژ ئەحمەدزادە
🔹 ڕۆمانێکی سەرنج ڕاکێش لە دوو بەشدا بۆ تازەلاوان

#چاپەمەنیی_ڕێگا
#کتێب #کتێبی_کوردی
#چیرۆک_ڕۆمان
#ڕۆمان #کتێب_خوێندنەوە
#کتێبخانە #کتێبی_ڕێگا
#کتێبی_ڕێگا #ناردن_بۆ_ناو_ئێران
#ناردن_بۆ_دەرەوەی_ئێران
#تازەلاوان
#گەورەساڵان
#ڕۆڵدداڵ
#regapub

•••••••••••••••••••••••••••••••••••••••••
💻: regapub.com
📸: instagram.com/regapub
📢: t.me/regapub

Читать полностью…

کتێبخانەی کوردیکا

🔥
"ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە
جێژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بەهاتەوە"



       🔥"ﻫﻪﻣﻮﻭ ڕﯙﮊێکتان ﻧﻪﻭﺭﯙﺯ🔥

          🔥نەورۆزتان پیرۆز"🔥

Читать полностью…

کتێبخانەی کوردیکا

شوێنی فرۆش لە بۆکان
کتێب‌فرۆشیی موکریان
کتێب‌فرۆشی ئازادی

Читать полностью…

کتێبخانەی کوردیکا

📚 لەم چاپەدا پێنج شێعری حەمدی هاتووە کە بۆ یەکەم‌جارە چاپ دەبێ و لە بەشی پاشکۆدا داندراون.
📚 لە ڕووی 82 سەرچاوە بە شێوەی کتێب و 7 سەرچاوە بە شێوەی گۆڤار و ڕۆژنامە و 5 سەرچاوەی ئینتێرنێتی، هێندێک وشە و ناوی تایبەت (ناوی کەسایەتی و شوێن) و بۆنە و موناسەبەتی بڕێک لە شێعرەکان کە پێویستیان بە ڕوون‌کردنەوە هەبووە، شی کراونەتەوە.
📚 بۆ کارهاسانیی خوێنەر، لە کۆتایی کتێبدا «چاوساغی بەیتەکان» بەپێی ئەلف‌وبێی سەرەتای هەر میسرەعێک داندراوە. خوێنەر بۆ هەر میسرەعێک بگەڕێ، دەتوانێ لە ڕووی ئەم بەشەوە زۆر زوو بیبینێتەوە.
📚 ژیان‌نامەی حەمدی لە ڕووی چەندین سەرچاوەوە بە شێوەیەکی نوێ ئامادە کراوە.
📚 شێعرەکان بەپێی قالب ڕیزبەندی کراون: غەزەل، قەسیدە، پێنج‌خشتەکی، تەرجیع‌بەند، تەرکیب‌بەند، مەسنەوی، موستەزاد، چوارینە، تاک.
📚 کێش (وەزن)ی هەموو شێعرەکان دەست‌نیشان کراوە.

Читать полностью…

کتێبخانەی کوردیکا

🔢 کتێبی ژمارە 3238
مفسران معاصر کورد

🔹نووسەر: #جەهانگیر_وەلەدبەیگی
🔹زمان: #فارسی
🔹چاپەمەنی: #ئاراس
🔹شوێن: #سنە
🔹ساڵ: #1392
🔹بابەت: #ئایین
🆔 @kurdica

Читать полностью…

کتێبخانەی کوردیکا

کاڤۆکێ
🖊 خالید پیشداد
🔹 سی پارچه مۆسیقای تەنیا لە مامۆستایانی شارەزای مۆسیقای کوردی بۆ زۆربەی ئامێرەکان

#چاپەمەنیی_ڕێگا
#کتێب #کتێبی_کوردی
#چیرۆک_ڕۆمان
#ڕۆمان #کتێب_خوێندنەوە
#کتێبخانە #کتێبی_ڕێگا
#کتێبی_ڕێگا #ناردن_بۆ_ناو_ئێران
#ناردن_بۆ_دەرەوەی_ئێران
#مێژوو
#گەورەساڵان
#کوردستان
#regapub

•••••••••••••••••••••••••••••••••••••••••
💻: regapub.com
📸: instagram.com/regapub
📢: t.me/regapub

Читать полностью…

کتێبخانەی کوردیکا

مجموعه‌ نفیس ۱۳جلدی کتاب کودک


اثر ماموستا#محمد-رسول‌نیا

با
تصویرگری#ژاله‌-یوسفی-نژاد


@zhalehyoosefinezhad

Читать полностью…

کتێبخانەی کوردیکا

🟣 کە دڵ لەلێدان وەستا، ژیانیش دەوێستێ. کە زمانی دایکی نەما، خاکیش نامێنێت.

🔻ژمارە 40ی گۆڤاری "بەیان" ئەنگووت.

🔻هەگبەی ئەم ژمارەیە،هەڵگری بابەتگەلێکە لەمەڕ:  ڕۆژنامەگەریی کوردیی، ڕۆمان، چیرۆک، باسی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی، مێژوویی، ڕەخنە، ژینگەیی، پەروەردەیی و ...ە

🔻#گۆڤاری_بەیان گۆڤارێکی فەرهەنگی کۆمەڵایەتییە بە ڕوانگەیەکی ڕۆشنبیرانە و  نیشتمانی و نەتەوەیییەوە.
دەستەی نووسەرانی بە چوار زاراوەی زمانی کوردی، واتا: کرمانجیی سەروو، کرمانجیی خواروو، هەورامی و کوردی خواروو (لەکی، فەیلی، گۆران کەڵهوڕی) و زمانی فارسی وتار و بابەت بڵاو دەکاتەوە.

🔻بە بیر و هزر و پێنووسی خۆتان لاپەڕەکانی "بەیان" بخەمڵێنن!

Читать полностью…

کتێبخانەی کوردیکا

"ڕۆزا لوکسمبێرگ" یەکێکە لە ئەستێرە پرشنگدارەکانی دنیای فەلسەفەی سیاسیی چەپ و نووسراوەکانی ڕۆزای سوور وەک کۆڵەکەیەکی سەرەکیی ئەندێشەی سیاسی بەگشتی و ئەندێشەی مارکسیستی بەتایبەتی، دەناسرێت. دڵخۆشم بەوەی کە وەک یەکەم کەس بەشی هەرەزۆری بەرهەمەکانی ئەو بیرمەندە بەناوبانگە جیهانییەم لە زمانی ئینگلیزییەوە وەرگێڕاوەتە سەر کوردی. ئەو بەرهەمە لەخۆگری سێ کتێبە کە دوانیان هێشتا بە فارسییش وەرنەگێردراون و بریتین لە «چاکسازی یان شۆڕش»، «پرسی نەتەوەیی» و «کۆمەڵی نووسراوەکانی ڕۆزا لوکسمبێرگ».
هیوادارم هەنگاوێکی ئەرێنیم لە ڕێگای پەروەردەکردنی بیر و هزری کۆمەڵگەی کوردەواریدا هەڵهێنابێتەوە و جێگای ڕەزامەندیی خوێنەران و بیرمەندانی کورد بێت.

وەرگێڕ: شۆڕش فەرامەرزی


📚 شوێنی بڵاوکردنەوەی ئەو بەرهەمانە:
✔️  پیشانگای کتێبی بۆکان لە ساڵۆنی سیمۆرغ

✔️ وەشانگەی کتێبی شاری کتێب ڕووبەڕووی ساڵۆنی سیمۆرغ.
ژمارە تەلەفۆنی خاوەنی وەشانگە: ۰۹۳۵۷۹۴۲۱۹۶ کاوە شەوقی.

Читать полностью…

کتێبخانەی کوردیکا

101 چیرۆکی جیهانی زیندەوەران
🖊 ئیزۆپ
وەرگێڕ: مستەفا سەلیم نژاد
🔹 هەر نەتەوەیەک دەبێت بە زمانی خۆی ئیزۆپ بخوێنێتەوە.

#چاپەمەنیی_ڕێگا
#کتێب #کتێبی_کوردی
#چیرۆک_ڕۆمان
#ڕۆمان #کتێب_خوێندنەوە
#کتێبخانە #کتێبی_ڕێگا
#کتێبی_ڕێگا #ناردن_بۆ_ناو_ئێران
#ناردن_بۆ_دەرەوەی_ئێران
#منداڵان
#گەورەساڵان
#کوردستان
#regapub

•••••••••••••••••••••••••••••••••••••••••
💻: regapub.com
📸: instagram.com/regapub
📢: t.me/regapub

Читать полностью…

کتێبخانەی کوردیکا

🔢 کتێبی ژمارە 3234
شرفنامه (شەڕەفنامە)

🔹نووسەر: #شەرەفخان_بدلیسی
🔹زمان: #فارسی
🔹چاپەمەنی: #دەستنووس
🔹شوێن: #
🔹ساڵ: #1034ی کۆچی مانگی
🔹بابەت: #مێژوو
ئەم نوسخەیە: دەستنووسی ژمارە 584ی کتێبخانەی حالەت ئەفەندییە. خەت نەستەعلیق

🆔 @kurdica

Читать полностью…

کتێبخانەی کوردیکا

🔢 کتێبی ژمارە 3233
شەڕەفنامە (بەرگی2) (پێداچوونەوەی نوێ)

🔹نووسەر: #شەرەفخان_بدلیسی
🔹وەرگێڕ: #سەلاحەددین_ئاشتی
🔹زمان: #کوردی
🔹چاپەمەنی: #ژین
🔹شوێن: #سلێمانی
🔹ساڵ: #2025
🔹بابەت: #مێژوو
ئەم کتێبە بە ئیجازەی وەرگێڕی بەڕێز کاک سەلاحەددین ئاشتی لەسەر کاناڵ داندراوە.
🆔 @kurdica

Читать полностью…

کتێبخانەی کوردیکا

🔢 کتێبی ژمارە 3232
خەییامی هەژارانە

🔹نووسەر: #خەییام #هەژار_موکریانی
🔹لێکۆڵینەوە: #سەلاحەددین_ئاشتی
🔹زمان: #کوردی
🔹چاپەمەنی: #مووساسیر
🔹شوێن: #
🔹ساڵ: #1396
🔹بابەت: #شێعر
ئەم کتێبە بە ئیجازەی توێژەری بەڕێز کاک سەلاحەددین ئاشتی لەسەر کاناڵ داندراوە.

🆔 @kurdica

Читать полностью…

کتێبخانەی کوردیکا

لێواری تیغ
🖊 سامرسێت موام
وەرگێڕ: شیما ئیبراهیمی
🔹 بۆ نووسینی هیچکام لە ڕۆمانەکانم هەتاکوو ئەو ڕادەیە بە دوودڵییەوە دەستم پێ نەکردووە. ئەم کتێبەم ناوی ڕۆمانم لێ نا چونکی ئەوەی ڕاستی بێت لە ڕۆمان پتر ناوێکی چاکترم پێ ‌شک نایەت. چیرۆکێکی زۆر وەها دوورودرێژم بۆ گوتن پێ نییە و کۆتایییەکەشی بە مردن یان بە هاوسەرگیرییەوە داناکوژێنم.

#چاپەمەنیی_ڕێگا
#کتێب #کتێبی_کوردی
#چیرۆک_ڕۆمان
#ڕۆمان #کتێب_خوێندنەوە
#کتێبخانە #کتێبی_ڕێگا
#کتێبی_ڕێگا #ناردن_بۆ_ناو_ئێران
#ناردن_بۆ_دەرەوەی_ئێران
#مێژوو
#گەورەساڵان
#کوردستان
#regapub

•••••••••••••••••••••••••••••••••••••••••
💻: regapub.com
📸: instagram.com/regapub
📢: t.me/regapub

Читать полностью…

کتێبخانەی کوردیکا

پێشبینی لێزانە قەرەجەکە
🖊 عەبدولمەجید لوتفی
وەرگێڕ: شوکور مستەفا
🔹 لەم دوایی دوایییانەدا، کاتێ مامۆستا عەبدولمەجید لوتفیی کورد، ئەدیبی بەناوبانگی بەعەرەبی نووسم ناسی، نە من هێندەم بە بەرەوە مابوو چی وام بۆ پێ بکرێ، نە ئەویش ئەوەندەی پێ مابوو لە نوێژەنەوە تێ هەڵچێتەوە و پێدا بێتەوە. دەی جا چ بوو، پیاو بەپاشەڕۆکیشدا بگا هەرخۆشە، گوتی، ڕۆمانێکم هەیە بە ناوی پێشبینی لێزانە قەرەجەکە که ده ڵێت، حەز دەکەم بەکوردی بخوێندرێتەوە، بەزمانەکەی خۆم بناسرێتەوە.

#چاپەمەنیی_ڕێگا
#کتێب #کتێبی_کوردی
#چیرۆک_ڕۆمان
#ڕۆمان #کتێب_خوێندنەوە
#کتێبخانە #کتێبی_ڕێگا
#کتێبی_ڕێگا #ناردن_بۆ_ناو_ئێران
#ناردن_بۆ_دەرەوەی_ئێران
#مێژوو
#گەورەساڵان
#کوردستان
#regapub

•••••••••••••••••••••••••••••••••••••••••
💻: regapub.com
📸: instagram.com/regapub
📢: t.me/regapub

Читать полностью…

کتێبخانەی کوردیکا

چاڕلی و کارگەی شوکولات
🖊 ڕۆڵد داڵ
وەرگێڕ: گەلاوێژ ئەحمەدزادە
🔹 ڕۆمانێکی سەرنج ڕاکێش لە دوو بەشدا بۆ تازەلاوان

#چاپەمەنیی_ڕێگا
#کتێب #کتێبی_کوردی
#چیرۆک_ڕۆمان
#ڕۆمان #کتێب_خوێندنەوە
#کتێبخانە #کتێبی_ڕێگا
#کتێبی_ڕێگا #ناردن_بۆ_ناو_ئێران
#ناردن_بۆ_دەرەوەی_ئێران
#تازەلاوان
#گەورەساڵان
#ڕۆڵدداڵ
#regapub

•••••••••••••••••••••••••••••••••••••••••
💻: regapub.com
📸: instagram.com/regapub
📢: t.me/regapub

Читать полностью…

کتێبخانەی کوردیکا

🔢 کتێبی ژمارە 3230
پەپوولەکان بە سنجاخەوە دەفڕن

🔹نووسەر: #محێدین_ئەمجەدی
🔹زمان: #کوردی
🔹چاپەمەنی: #ماهتاب_غرب
🔹شوێن: #کرماشان
🔹ساڵ: #1403
🔹بابەت: #شێعر
🆔 @kurdica

Читать полностью…
Subscribe to a channel