دەشت ڕووبەرێکی گەورەی زەوییە کە تا ڕادەیەک تەختە و دارێکی کەمی تێدایە.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: دەشت، دەشتە، دەیشت، دەشتایی، تەختایی، دووست
1- دەشت، دەشتایی: لە سەردەشت، بانە، کامێران، بۆکان، سەقز، مەریوان، مەهاباد، پیرانشار، شنۆ، نەغەدە، سلێمانی، هەولێر، قەڵادزێ، جوانڕۆ، بیجاڕ و خەڵخاڵ «دەشت» یان «دەشتایی»ی پێ دەکوترێت.
2- دەشتە: لە پاوە، هەورامان و دەوروبەری «دەشتە»ی پێ دەکوترێت.
3- دەیشت: لە بەشێکی پارێزگای کرماشان، ئەیوان و پارێزگای ئیلام «دەیشت»ی پێ دەکوترێت.
4- دووست: لە ئورفە و دەوروبەری «دووست»ی پێ دەکوترێت.
@wisenameyeji
دووپشک لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان دەبینرێت و بە خۆگونجاندن لە ژینگە جۆراوجۆرەکاندا دەناسرێن. کلکیان بەکار دەهێنن بۆ پێوەدان و لێدانی ژەهر و ملکەچکردنی نێچیرەکانیان.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: دووپشک، دووپیشک، دوومشک، دوومارەکۆڵ، دەمارەکۆڵ، مارەکۆڵ، مارەکۆڵە، کۆڵەنجی، کوڵاژدم، کوڵەژدم
1- دووپشک، دووپیشک: لە بانە، سلێمانی، هەولێر، قەڵادزێ، سەردەشت، پیرانشار، بۆکان، شنۆ، سەقز، مەهاباد، مەریوان و نەغەدە «دووپشک»ی پێ دەکوترێت. لە دهۆک «دووپیشک»ی پێ دەڵێن.
3- دوومشک: لە بەشێکی سەردەشت و پشدەر «دوومشک»ی پێ دەکوترێت.
4- دوومارەکۆڵ: لە کامێران و سنە «دوومارەکۆڵ»ی پێ دەکوترێت.
5- دەمارەکۆڵ: لە کرماشان و هەورامان «دەمارەکۆڵ»ی پێ دەکوترێت.
6- مارەکۆڵ، مارەکۆڵە: لە کامێران و هەورامان «مارەکۆڵ» و «مارەکۆڵە»ی پێ دەکوترێت.
7- کۆڵەنجی: لە بەشێک لە پارێزگای ئیلام و ئەیوان «کۆڵەنجی»ی پێ دەکوترێت.
8- کوڵاژدم، کوڵەژدم: لە پارێزگای ئیلام «کوڵاژدم»، لە سونقوڕ «کوڵەژدم»ی پێ دەکوترێت.
@wisenameyeji
میوان ئەو کەسەیە کە بانگهێشت دەکرێت یان پێشوازی لێ دەکرێت بۆ سەردانکردن یان مانەوە لە ماڵ، دامەزراوە، یان بۆنەیەکی کەسێکی تر.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: میوان، مێوان، مێمان
1- میوان: لە هەمەدان، مەریوان، جوانڕۆ، سەردەشت، مەهاباد، بۆکان، پیرانشار و بانە «میوان»ی پێ دەکوترێت.
2- مێوان: لە کرماشان، کامێران و هەولێر «مێوان»ی پێ دەکوترێت.
3- مێمان: لە هەورامان و دەوروبەری «مێمان»ی پێ دەکوترێت.
@wisenameyeji
کرداری بیستنی دەنگەکان.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: شنەفتن، ژنەفتن، ژنیەی، بیستن، گوێلێبوون
1- شنەفتن، ژنەفتن: لە کامێران و سنە و دەوروبەری «شنەفتن» و «ژنەفتن»ی پێ دەکوترێت.
2- ژنیەی: لە هەورامان و دەوروبەری «ژنیەی»ی پێ دەکوترێت.
3- بیستن: لە بۆکان، سەردەشت، مەهاباد، شنۆ، مەریوان، بانە و جوانڕۆ «بیستن»ی پێ دەکوترێت.
4- گوێلێبوون: لە شنۆ، پیرانشار، مەهاباد، بۆکان و سەردەشت «گوێلێبوون» بەکار دێت.
@wisenameyeji
مەلە بریتییە لە جووڵەکردن لەناو ئاو بە یارمەتیی ئەندامانی لەش.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: مەلە، مەللـە، مەلێ، ئاژنی، سۆباهی، سۆبایی، سۆبەری
1- مەلە: لە سنە، شنۆ، بۆکان، مەهاباد، جوانڕۆ، پیرانشار، کامێران، کرماشان، بانە، هەمەدان، هەولێر، سلێمانی، مەریوان «مەلە»ی پێ دەکوترێت.
2- مەلێ: لە هەورامان و دەوروبەری «مەلێ»ی پێ دەکوترێت.
3- ئاژنی: لە ڕۆژاوای کوردستان و شاری کۆبانی «ئاژنی»ی پێ دەکوترێت.
4- سۆباهی، سۆبایی، سۆبەری: لە باکووری کوردستان «سۆباهی»، «سۆبایی» و «سۆبەری»ی پێ دەکوترێت. لە شاری ڤان «سۆباهی» و «سۆبەری»ی پێ دەڵێن.
@wisenameyeji
هەنار میوەیەکە دەنکی سوور، سووری تۆخ و سپی و یان تێکەڵەیەک لەوانی هەیە. ڕەنگی پێستی سوور، زەرد یان ڕەشە. ئەم میوەیە لە هەندێک لە وڵاتاندا بەرهەم دەهێنرێت.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: هنار، هەنار، ئەنار، نار
1- هەنار: لە بۆکان، سەقز، سلێمانی، هەولێر سەردەشت، کامێران، مەهاباد، پاوە، هەورامان، شنۆ، بانە، دێولان، مەریوان، پیرانشار، پارێزگای لوڕستان، ئەیوان و پارێزگای ئیلام «هەنار»ی پێ دەکوترێت.
2- ئەنار: لە پیرانشار، مەهاباد و قەزوین «ئەنار»ی پێ دەکوترێت.
3- نار: لە پاوە و هەورامان «نار»ی پێ دەکوترێت.
@wisenameyeji
پووک یان ھاروو، شانەیەکی لینجەپەردەیە لەناو دەم کە بەتوندی بەستراوەتەوە بە ئێسکی ژێرەوە.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: پووک، لچ، هاروە، هاروو، ئاروو
1- پووک: لە سەقز، کامێران، سەردەشت، پیرانشار، مەهاباد، شنۆ، بۆکان، مەریوان، سلێمانی و بانە «پووک»ی پێ دەکوترێت.
2- لچ: لە پارێزگای لوڕستان «لچ»ی پێ دەکوترێت.
3- هاروە: لە بانهەوەتۊ، پاوە، هەورامان «هاروە»ی پێ دەکوترێت.
4- هاروو: لە سنە و دەوروبەری «هاڕوو»ی پێ دەکوترێت.
5- ئاروو: لە ئەیوان و پارێزگای ئیلام «ئاروو»ی پێ دەکوترێت.
@wisenameyeji
مەڵاشوو یان مەڵاژگ یان مەلاژی میچی ناو زارە. مەڵاشوو بۆشایی دەم لە بۆشایی لووت جیا دەکاتەوە و بەسەر دوو بەشدا دابەش بووە، بەشی ئێسکیی پێشەوە بە ناوی ڕەقەمەڵاشوو و بەشی گۆشتی پاشەوە بە ناوی نەرمەمەڵاشوو.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: مەڵاشوو، مەڵاژگ، مەڵاژی، کامیلە، عاسمانەی دەم، عاسمانەو دەمی
1- مەڵاشوو: لە نەغەدە، سەردەشت، بانە، بانهەوەتۊ، شنۆ، مەهاباد، بۆکان، پیرانشار، هەولێر و سلێمانی «مەڵاشوو»ـی پێ دەکوترێت.
2- مەڵاژگ: لە کامێران «مەڵاژگ»ـی پێ دەکوترێت.
3- مەڵاژی: لە سەقز «مەڵاژی»ـی پێ دەکوترێت.
4- کامیلە: لە ئەیوان و پارێزگای ئیلام «کامیلە»ـی پێ دەکوترێت.
5- عاسمانەی دەم: لە سەقز «عاسمانەی دەم»ـی پێ دەکوترێت.
6- عاسمانەو دەمی: لە پاوە و هەورامان «عاسمانەو دەمی» پێ دەکوترێت.
@wisenameyeji
فرمێسک شلەمەنییەکی ڕوونە کە بە بەردەوامی لە ڕژێنەی فرمێسکی چاوەوە دەر دێت و ئەرکی پاراستن و شێدارکردنەوەی چاوی هەیە. پێکەنین و ناڕەحەتی دەبنە هۆی ڕژانی فرمێسکەکان.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: فرمێسک، ئەرمس، ئەرەس، ئەسر، ئەسرین، هەرسی، هەڵسی، هێسر، هەرسین، هەسرین، رۆندک
1- فرمێسک: لە کامێران، مەهاباد، شنۆ، بۆکان، سەردەشت، سەقز، بانە، جوانڕۆ، هەولێر، پیرانشار «فرمێسک»ـی پێ دەکوترێت.
2- ئەرمس: لە ئەیوان و پارێزگای ئیلام «ئەرمس»ـی پێ دەکوترێت.
3- ئەسر: لە کامێران، پارێزگای ئیلام، پارێزگای کرماشان «ئەسر»ـی پێ دەکوترێت. لە کەرکووک و لە گەرمیان بە دوو شێوەی «عەسر» و «ئەسر» هەیە.
4- ئەسرین: لە مەهاباد، سەقز «ئەسرین»ـی پێ دەکوترێت.
5- هەرسی، هەڵسی: لە پاوە و هەورامان «هەرسی» و «هەڵسی»ـی پێ دەکوترێت.
6- هێسر، رۆندک: لە کورمانجی سەروو «هێسر» و «رۆندک»ی پێ دەکوترێت.
7- هەرسین، هەسرین: لە ناوچەکانی شارەزوور، گەرمیان، کرماشان و ئیلام بەکار هاتووە و یان بەکار دێت.
@wisenameyeji
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ لێسەندن، ستاندنەوە، زەوتکردن، بێبەشکردن، بێبەریکردن = سلب کردن
⚜ بێدەسەڵاتکردن، ستاندنەوەی دەسەڵات، لێسەندنەوەی دەسەڵات(توانایی) = سلب اختیار
⚜ لێسەندنەوەی بەرپرسایەتی = سلب مسئولیت
⚜ یەکگرتوو، یەکبوو، یەکگر = متحد
⚜ یەکگرتوویی، یەکێتی، یەکیەتی، یەکبوویی = اتحاد
⚜ بچووک، چووکە، چکۆلە، سووک، کەمبایەخ = محقر
⚜ ڕووبڕکێ، ئالینگاری، ململانێ = تحدی
⚜ سنووردانان، سنوور/کەوشەن دیاریکردن، ڕادەدانان (ڕادەبۆدانان)، سنووربەندیکردن = تحدید
⚜ کاری تێپەڕ = فعل متعدی
⚜ دەستدرێژیکەر، سنووربەزێن، پەلاماردەر، ڕادەتێپەڕ = متعدی
⚜ دەستدرێژی، سنووربەزێنی، پەلارماردان = تعدی
⚜ جۆراوجۆر، جۆربەجۆر، زۆر، زیاد، فرە، فراوان = متعدد
⚜ زۆری، زیادی، فرەیی، فراوایی، جۆراوجۆری، جۆربەجۆری = تعدد
⚜ چەندهاوسەری، فرەژنی = تعدد زوجات
⚜ ژمارە، هەژمار، ئەژمار = تعداد
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
دایکم یەک وشەی تورکی نەدەزانی، هات بۆ بەندیخانە بۆ لام، پاسەوانێک لای من بوو، پاسەوانێکیش لای دایکم...
یەک وشەم بە زمانی کوردی قسە کردبا، لەپێش چاوی دایکم کوتەککارییان دەکردم، ئەگەر دایکیشم بە کوردی قسەی کردبا، دیدارەکەیان تەواو دەکرد، هەردووکمان ئەمەمان دەزانی؛
هەتا کۆتاییی دیدارەکە قسەیەکمان نەکرد، دایکم دەگریا و منیش سەیرم دەکرد...
محەممەد سوگان ✍
بەندکراوێکی دیاربەکر
__
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ زیادی، زیادە، زیاد لە پێویست = مازاد
⚜ پاشگەزبوونەوە، پەشیمانبوونەوە، دەستبەرداربوون، کشانەوە، دەستکێشانەوە، دەستهەڵگرتن، لێگەڕان، وازلێهێنان = انصراف (انصراف دادن)
⚜ وازهێن، پاشگەز، دەستهەڵگر، دەستبەردار، لێگەڕ، پەشیمان = منصرف
⚜ ناردن، ڕەوانەکردن، بەڕێکردن، وەڕێخستن = اعزام
⚜ بەڕێکەر، ڕەوانەکەر، وەڕێخەر، نێرەر = اعزام کنندە
⚜ دەستەی بەڕێکراو/نێردراو/ڕەوانەکراو، شاند/شاندی بەڕێکراو = هیئت اعزامی
⚜ ناتەواوی، کەموکورتی، کەمی، کەموکووڕی، کەمایەسی، کێماسی = نقیصە (نقص)
⚜ ناتەواو، سەقەت، ناساغ، نیوەچڵ = ناقص
⚜ زۆرتر، زیاتر، بەزۆری، فرەتر، زۆرجار = غالباَ
⚜ تێکدەر، وێرانکەر، ڕووخێنەر، کاولکەر، خاپوورکەر = مخرب
⚜ خاپوور، کاول، کاولکراو، کەلاوە، وێرانە، داڕماو، داڕووخاو، ڕووخاو = مخروبە
⚜ فریودەر، خڵەتێن، خڵەتێنەر، خەڵەتێنەر، خاپێنەر = اغواکنندە (اغواگر)
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ بەکارهێنەر، بەکارهێن، بەکاربەر = مصرف کننده
⚜ بەکەڵک، بەقازانج، بەسوود، قازانجدار، سووددەر، قازانجدەر = بەصرفە
⚜ ڕوون، ئاشکرا، ڕاشکاو، دیار = صریح(علنی)
⚜ بەڕوونی، بەڕاشکاوی، ڕاشکاوانە = صراحتا(علنا)
⚜ قسەلەڕوو، ڕووڕاست = صریح اللهجە
⚜ پاروو، تیکە = لقمه
⚜ ڕاوەستان، وەستان، وێستان = توقف
⚜ ڕاوەستاو، وەستاو، وێستاو، ڕاگیراو = متوقف
⚜ ڕاوێستانگە، وێستگە، وێستانگە، ڕاگیرگە = توقفگاە
⚜ نووسین = مرقوم فرمودن
⚜ نەتەوەیی، گەلی، نیشتمانی = ملی
⚜ نەتەوە، گەل = ملت
⚜ فرەنەتەوەیی، چەندنەتەوەیی، چەندگەلی = چند ملیتی
⚜ نیشتمان، وڵات، زێد = وطن
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
سەرچاوە: https://diyako.yageyziman.com/%d8%a8%db%8c%d8%b1%da%a9%d8%a7%d8%b1%db%8c/17/01/2021/
Читать полностью…تایبەتترین و بەسوودترین کاناڵە کوردییەکانی تێلێگرام لێرە بدۆزەوە.👇
هۆنراوەکانی مامۆستا جەلال مەلەکشا
@meleksha
دێرینەشێعری کوردی
@trupkirezgari
وشەی کوردی
@KurdiSoraniWord
ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی
@renusisaratayi
هۆنراوە و پەخشانی چەم و چیا
@chamochya
شێعرەکانی ژیلا حسەینی
@Jilahosaini
تاڤگەی ئەوین
@tavgaeawin
شێعرەکانی لەیلا بەهرامبەگی
@lawlaw1400
شێعرەکانی ژاڵە سەفی یاری
@jalesefiyari
خەرمانی وشەی کوردی
@Goli_res
دووکەڵ لە سووتانی شتێک بڵاو دەبێتەوە.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: دووگەڵ، دۊکەڵ، دووکەڵ، دووکەر، کادی، دوو، دووت، دۊ، دۊدی (چڕەدووکەڵ: دووکەڵی زۆر)
1- دووگەڵ: لە قەڵادزێ و دەوروبەری «دووگەڵ»ی پێ دەکوترێت.
2- دۊکەڵ، دۊ: دۊد: لە سونقوڕ(کۆلیایی) و ئەیوان و پارێزگای ئیلام «دۊکەڵ»، «دۊ» و «دۊد»ی پێ دەکوترێت.
3- دووکەڵ: لە کامێران، پیرانشار، سەردەشت، بانە، هەورامان، مەهاباد، شنۆ، سەقز، بۆکان، سلێمانی، نەغەدە و مەریوان «دووکەڵ»ی پێ دەکوترێت.
4- دووکەر: لە هەولێر و دەوروبەری «دووکەر»ی پێ دەکوترێت.
5- کادی: لە دهۆک و دەوروبەری «کادی»ی پێ دەکوترێت.
@wisenameyeji
کچ، ئاماژەیە بۆ منداڵ یان لاوێکی مێیینە.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: کچ، کەنیشک، کیژ، دوێت، دۊەت، دوود، دەت، دێت، دت، جۊەت، گۊەت، کناچێ، کناچڵێ، (کیژۆڵە، کچۆڵە: کچێک کە تەمەنی کەم بێت.)
1- کچ: لە هەولێر، قەڵادزێ، سەقز، بانە، مەهاباد، سلێمانی، بۆکان، نەغەدە، سەردەشت، شنۆ و پیرانشار «کچ»ی پێ دەکوترێت.
2- کەنیشک: لە کامێران، سنە و دیواندەرە «کەنیشک»ی پێ دەکوترێت.
3- کیژ: لە پیرانشار، هەولێر و مەهاباد «کیژ»ی پێ دەکوترێت.
4- دۊەت، جۊەت، گۊەت: لە ئەیوان، پارێزگای ئیلام و پارێزگای کرماشان «دۊەت»، «جۊەت» و «گۊەت»ی پێ دەکوترێت.
5- دوود: لە سونقوڕ (کۆلیایی) «دوود»ی پێ دەکوترێت.
6- دەت: لە هەرسین «دەت»ی پێ دەکوترێت.
7- دێت: لە پارێزگای خوزستان و بەشێک لە پارێزگای لوڕستان «دێت»ی پێ دەکوترێت.
8- کناچێ، کناچڵێ: لە هەورامان «کناچێ» و «کناچڵێ»ی پێ دەکوترێت.
@wisenameyeji
کرداری تامکردنی خواردەمەنی یان خواردنەوەکان و یان شتێک.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: چێژتن، چێشتن، چەشتن، مەکەچەش، چەشتەی، تامکردن
1- چێژتن: لە مەهاباد، بۆکان «چێژتن»ی پێ دەکوترێت.
2- چێشتن: لە سنە، بۆکان و پیرانشار «چێشتن»ی پێ دەکوترێت.
3- چەشتن: لە مەریوان و مەهاباد «چەشتن»ی پێ دەکوترێت.
4- مەکەچەش، چەشتەی: لە هەورامان و دەوروبەری «مەکەچەش» و «چەشتەی»ی پێ دەکوترێت.
5- تامکردن: لە پیرانشار، مەهاباد، کامێران، سەردەشت، شنۆ، بۆکان، بانە، مەریوان و جوانڕۆ «تامکردن»ی پێ دەکوترێت.
@wisenameyeji
کرداری بینینی کەسێک یان شتێک.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: دیتن، دوینن، دیەی، دیین، بینین، بیوینە، چاولێکردن، سەیرکردن، تماشا، تواشا، ڕوانین، وێنای، نووڕین
1- دیتن: لە جوانڕۆ، پیرانشار، کامێران، سەردەشت، بۆکان، سەقز، شنۆ، مەهاباد «دیتن»ی پێ دەکوترێت.
2- دوینن: لە هەمەدان «دوینن»ی پێ دەکوترێت.
3- دیەی، وینای: لە هەورامان و دەوروبەری «دیەی» و «وینای»ی پێ دەکوترێت.
4- دیین: لە کرماشان «دیین»ی پێ دەکوترێت.
5- بینین: لە پیرانشار، سەردەشت، بۆکان، سەقز، مەریوان، بانە، مەهاباد «بینین»ی پێ دەکوترێت.
6- چاولێکردن: لە پیرانشار و مەهاباد «چاولێکردن» بەکار دێت.
7- سەیرکردن: لە کرماشان، مەهاباد، بۆکان «سەیرکردن» بەکار دێت.
8- تماشا، تماشاکردن: لە کامێران، هەمەدان و مەهاباد «تماشا» بەکار دێت.
9- تواشا، تواشاکردن: لە سنە و دەوروبەری «تواشا» بەکار دێت.
10- نووڕین: لە دڵفان و ئەیوان «نووڕین»ی پێ دەکوترێت.
11- وینین: لە سنە و دەوروبەری «وینین»ی پێ دەکوترێت.
@wisenameyeji
کۆتر باڵندەیەکە بە جەستەی بچووک تا مامناوەند و دندووکی پتەوە و بە توانای باوەڕپێنەکراوی گەڕانەوەیان بۆ ماڵەوە ناسراون. لە ناوچە جیاوازەکانی جیهاندا دەبینرێن. مێژووی ماڵیکردنی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی چوارەمی پێش زایین و بۆ مەبەستی جۆراوجۆر بەکار دەهێنرێن، وەک پێشبڕکێ و هەڵگرتنی پەیام و... هیتر.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: کۆتر، کوتر، کەموتەر، کەفتەر، کەڤۆک، کاوەتری
1- کۆتر: لە بۆکان، مەهاباد، شنۆ، بانە، پیرانشار، کامێران، سەردەشت، هەولێر، مەریوان، سنە «کۆتر»ی پێ دەکوترێت.
2- کوتر: لە کرماشان و دەوروبەری «کوتر»ی پێ دەکوترێت.
3- کەموتەر: لە کامێران، کرماشان و هەمەدان «کەموتەر»ی پێ دەکوترێت.
4- کەفتەر: لە کرماشان و دەوروبەری «کەفتەر»ی پێ دەکوترێت.
5- کەڤۆک: لە باکووری کوردستان «کەڤۆک»ی پێ دەکوترێت.
6- کاوەتری: لە هەورامان و دەوروبەری «کاوەتری»ی پێ دەکوترێت.
@wisenameyeji
ددان پێکهاتەیەکی ڕەقە کە لەناو دەمدا هەیە و بۆ وردکردنی خۆراک بەکار دێت.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: دەدان، ددان، دڏان، دنان، دیان، دران، دگان، دان دنۆن، دنۆ
1- دەدان: لە سەردەشت، شنۆ و پیرانشار «دەدان»ی پێ دەکوترێت.
2- ددان: لە بۆکان، پیرانشار، هەولێر و مەهاباد «ددان»ی پێ دەکوترێت.
3- ددٚان: لە پاوە و هەورامان «ددٚان»ی پێ دەکوترێت.
4- دنان، دنۆن: لە قەزوین «دنان» و «دنۆن»ی پێ دەکوترێت.
5- دیان: لە سەقز، کامێران، بانهەوەتۊ، پاوە، هەورامان، مەریوان، بانە، سنە و دەوروبەری «دیان»ی پێ دەکوترێت.
6- دران: لە هەولێر «دران»ی پێ دەکوترێت.
7- دگان: لە ئەیوان و پارێزگای ئیلام «دگان»ی پێ دەکوترێت.
8- دنۆ: لە پارێزگای لوڕستان «دنۆ»ی پێ دەکوترێت.
9- دان: لە سلێمانی «دانی»ی پێ دەکوترێت.
@wisenameyeji
دەستاڕ ئامێرێکی ڕەسەنی کوردییە کە بۆ وردکردنی دانەوێڵە کەڵکی لێ وەردەگیرێت.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ئەم ئامێرە ناوگەلی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: دەستاڕ، هارە، دەساڕ، دەستهاڕ، هارەگل، ئاشەمەکینە، دستار.
1- دەستاڕ: لە ناوچەی موکریان(مەهاباد، بۆکان، سەردەشت، شنۆ، پیرانشار و...) و هەروەها ناوچەکانی بانە و سلێمانی، «دەستاڕ»ی پێ دەوترێت.
2- هارە: لە باکووری مەریوان، هەورامان، بەشێک لە سەقز، دیواندەرە، سنە، پاوە، جوانڕۆ، «هارە»ی پێ دەوترێت.
3- دەساڕ: لە ناوچەی مەریوان، «دەساڕ»ی پێ دەوترێت.
4- دەستهاڕ: لە ناوچەی کەرکووک، «دەستهاڕ»ی پێ دەوترێت.
5- هارەگل: لە ناوچەی پاوە و گوندەکانی دەوروبەری، «هارەگل»ی پێ دەوترێت.
6-- ئاشەمەکینە: لە بەشێک لە گوندەکانی ناوچەی پاوە، «ئاشەمەکینە»ی پێ دەوترێت.
7- دستار: لە باکووری کوردستان، «دستار»ی پێ دەوترێت.
@wisenameyeji
ماسی دەتوانرێت لە نزیکەی هەموو ژینگە ئاوییەکاندا بدۆزرێتەوە، لە چەمی شاخاوییە بەرزەکانەوە تا قووڵترین زەریاکان.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: ماسی، ماساو، ماساوی، ماسۆ
1- ماسی: لە مەهاباد، شنۆ، بانە، سەردەشت، پیرانشار، بۆکان، کامێران، سەقز، هەولێر و جوانڕۆ «ماسی»ـی پێ دەکوترێت.
2- ماساو، ماساوی: لە پاوە، هەورامان و بەشێک لە کامێرانیش «ماساوی»ـی پێ دەکوترێت.
@wisenameyeji
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ خەڵووز، ڕەژی، ڕێژی، زوخاڵ = زغال
⚜ خۆڵەمێش، خۆڵەکەوە، بۆڵ، خۆڵەمڕ = خاکستر
⚜ سووتک، سووتکە، سووتوو، بابوسکە، سووتە = خاکستر سیگار، کاغذ و نان
⚜ سکڵ، پۆلوو، پشکۆ، پەنگر = زغال افروخته(اخگر)
⚜ ژیلەمۆ، ژیل، ژێڵ = اخگر زیر خاکستر
⚜ خەڵووزەبەردینە، کەمر، بەرکەمرە = زغال سنگ
⚜ کەمران، کانی خەڵووزەبەردینە(کەمر)، کانگای(کانزای) خەڵووزەبەردینە = معدن زغال سنگ
⚜ بەڵێن، پەیمان، دەروەستی = تعهد
⚜ بەڵێندەر، پابەند، پەیماندەر، دەروەست = متعهد
⚜ دوورودرێژ، درێژ، درێژخایەن = مدید
⚜ هاوسێ، دراوسێ، جیران، هاوسا، ئاوسا = همسایە
⚜ دراوسێتی، هاوسێیەتی، هاوسایەتی، جیرانەتی، دراوسێیەتی، هاوسایی = همسایگی
⚜ نۆرە، نوبە، نەوبە، سەرە = نوبت
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
بە یادی مامۆستا "تاهیر خەلیلی".
مامۆستا "تاهیر خەلیلی" گۆرانیبێژی ناوداری کورد، ئەمڕۆ ٥ی سەرماوەز، لە تەمەنی ٦۷ ساڵیدا بە نەخۆشیی جەڵتەی دڵ، کۆچی دواییی کرد.
ڕۆحی شاد و یادی هەرمان بێت.🖤
🕊@KurdiSoraniWord
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ کانی، کانیاو، هانە، هانی = چشمە
⚜ چۆم، چەم، ڕووبار = رودخانە
⚜ جۆگە، جۆگەلە، جۆگاو، جۆبار، ماڵجۆ = جویبار
⚜ دەریا، زەریا = دریا
⚜ دوورگە، دوڕگە = جزیرە
⚜ شێوەدوورگە، نیمچەدوورگە = شبە جزیرە
⚜ کەنداو، کەنداڤ، ئاودڕ = خلیج
⚜ گۆل، زرێبار، زرێچە = دریاچە
⚜ پاناو، زەریای گەورە، شازەریا = اقیانوس
⚜ بەنداو، ئاوبەند، بەند، بەربەند/بەربەستی ئاو = سد
⚜ تاڤگە، سۆلاڤ، ئاوهەڵدێر، ڕێژاو = آبشار
⚜ ئەستێر، ئەستێرک، ئەستێڵک، هەسێڵ، ئەستێڵ، مەلەوانگە = استخر
⚜ لێوار، کەنار، کەناراو، بەستێن، قەراغ، کەشار = ساحل
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ مانگرتنی گشتی = اعتصاب عمومی
⚜ بانگەواز، بانگهێشت = فراخوان
⚜ ڕێپێوان = راهپیمایی
⚜ خۆپیشاندان، خۆنیشاندان = تظاهرات
⚜ ناڕازی، ڕاساو، ناڕەزامەند، ناڕەزاییدەربڕ، دەنگهەڵبڕ، ناڕەزا، بەرهەڵستکار، خۆپیشاندەر = معترض
⚜ ناڕەزایەتی، دەنگهەڵبڕی، بەرهەڵستی، بەرهەڵستکاری = اعتراض
⚜ ڕاپەڕین، هەستان، سەرهەڵدان = قیام
⚜ دروشم = شعار
⚜ بەربەست، ڕێگر، پێشگر، کۆسپ، تەگەر، لەمپەر، بەرگر = مانع
⚜ پێشگری، بەرگری، ڕێگری، نەهێڵی = ممانعت
⚜ پشتیوانی، پاڵپشتی، پشتگری = حمایت
⚜ پاڵپشت، پشتیوان، پشتگیر = حامی
⚜ کۆتایی، دوایی = نهایی
⚜ سەرەنجام، لە کۆتاییدا، لە ئەنجامدا = نهایتاَ
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
#کەناڵی_وشەی_کوردی
⚜ لێککردنەوە، دیاریکردن، ناسینەوە، دەستنیشانکردن، هەڵاواردن = تشخیص
⚜ کەس، تاک، نەفەر = شخص
⚜ کەسی، تایبەتی، کەسێنی = شخصی
⚜ دیار، ڕوون، ئاشکرا = مشخص
⚜ تایبەتمەندی، نیشانە، دیارخەر، دیارکەر = مشخصه
⚜ دیار، بەرچاو، دەرکەوتە، پێنوێن(بوورس) = شاخص
⚜ پێوەر، نیشاندەر = شاخصه
⚜ بەڕوونی، بەئاشکرا، بەڕاشکاوی = مشخصاً
⚜ ناسراو، ناسیاو = شناختە شدە
⚜ ناسینەوە، ناسین = شناسایی
⚜ ناسراو، ناسیاو، شناس، ئاشنا = ئاشنا
⚜ ئاشنایەتی، ناسراوی، ناسیاوی، شناسی، ئاشنایی = آشنایی
⚜ بەڕەشت، خاوەنڕێز، ڕێزدار، خاوەنکەسایەتی = متشخص
⚜ کەسایەتی، کەسێتی = شخصیت
🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسین
🕊@KurdiSoraniWord
تایبەتترین و بەسوودترین کاناڵە کوردییەکانی تێلێگرام لێرە بدۆزەوە.👇
وشەی کوردی
@wiseykurdi1
هۆنراوەکانی مامۆستا جەلال مەلەکشا
@meleksha
دێرینەشێعری کوردی
@trupkirezgari
وشەی کوردی
@KurdiSoraniWord
ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی
@renusisaratayi
هۆنراوە و پەخشانی چەم و چیا
@chamochya
شێعرەکانی ژیلا حسەینی
@Jilahosaini
تاڤگەی ئەوین
@tavgaeawin
شێعرەکانی لەیلا بەهرامبەگی
@lawlaw1400
شێعرەکانی ژاڵە سەفی یاری
@jalesefiyari