10841
🎼 ڕادیۆ هاوڕێ دەنگ و ئاهەنگی کوردی 🎼 Admin : @HawreMad Instagram : instagram.com/radio_hawre Soundcloud : soundcloud.com/radio-hawre
« هەر دەژیم... »
هەر دهژیم و ســـــــــــەربڵیندم تاکـــــوو ڕۆژی مردنم
من بەپێــــــــــوه گیان ئەدەم قەت ناکەوم بۆ دوژمنم
من لەســـــەر بستووی ژیانا کــــــــــــــۆنەدارم نانەوم
من قەڵای ئەرکم، به تۆپی ڕووس و عوسمان ناکەوم
گەر بهخوێنی جەرگی خۆم سووری بکەم من دیمەنم
ملکەچت نابم دەبێ بمری به مــــــــــــەرگت پێکەنم
گەر تەواوی تار و پۆی ژینــــــــــم لەبەریەک هەڵبڕی
جه رگی خوم و لاوەکانم هـەر وەکوو گورگ هەڵدڕی
گەر مناڵ و دایک و بابم تــــۆ بخەیتـــــــــه ناو کڵت
شــــــــەرته ئاخێکیش نەکێشم داخ بنێمه سەر دڵت
ـ
من دەگەڵتۆ دوژمنی کورد هەر سەری جەنگم هەیه
تاکوو سەرکەوتن بەشەڕ دێم قەسد و ئاهەنگم هەیە
"سووتاو"
📻 @radio_hawre
📻 Radio Hawre
🎙 Karwan Hekîmzade
🎼 Kurdim
🎵 Aware Muderrisî
🎶 Karwan Hekîmzade
✍🏼 Sutaw - Hawar
📻 ڕادیۆ هاوڕێ
🎙️ کاروان حەکیمزادە
🎼 کوردم
🎵 ئاوارە مودەررسی
🎶 کاروان حەکیمزادە
✍🏼 سووتاو - هاوار
📻 Radio Hawre
🎙 Ako Lutfullazade
🎼 Delîle
🎵 Ako Lutfullazade
📻 ڕادیۆ هاوڕێ
🎙 ئاکۆ لوتفوڵڵازادە
🎼 دەلیلە
🎵 ئاکۆ لوتفوڵڵازادە
🎧 @radio_hawre
✌🏽Jin Jiyan Azadî
📻 Radio Hawre
📽️ Hunergeha Welat
🎼 Jin Jiyan Azadî
📻 ڕادیۆ هاوڕێ
📽️ هونەرگەی وڵات
🎼 ژن ژیان ئازادی
🎧 @radio_hawre
📻 #radio_hawre
#jinjiyanazadi #jinjiyanazadî #jin_jiyan_azadî #jinaamini #jina #jina_amini #jînaemînî #woman_life_freedom #frauen_leben_freiheit #frau_leben_freiheit #ژن_ژیان_ئازادی #ژینا_ئەمینی #ژینا #زن_زندگی_آزادی #ژینا_امینی
✌🏽Jin Jiyan Azadî
📻 Radio Hawre
🎙 Nasir Rezazî
🎼 To Baranî Werzî Mujdey
📻 ڕادیۆ هاوڕێ
🎙 ناسر ڕەزازی
🎼 تۆ بارانی وەرزی موژدەی
🎧 @radio_hawre
📻 #radio_hawre
#jinjiyanazadi #jinjiyanazadî #jin_jiyan_azadî #jinaamini #jina #jina_amini #jînaemînî #ژن_ژیان_ئازادی #ژینا_ئەمینی #ژینا #زن_زندگی_آزادی #ژینا_امینی
« جەللاد »
وەرە جەللاد!
وەرە گیانم ھەموو لەت لەت بکە تاکوو بزانی چۆنە ئیمانم
ئەتۆ جەللاد!
ئەگەر دەربێنی ئێسکانم
ئەگەر لەبەر چاوم بکووژی گشت عەزیزانم
بە وەڵڵاھی
بە خاکی پاکی کوردستان
ئەمن کوردم، قەتیش ناڵێم پەشیمانم…
وەرە جەللاد!
وەرە ئەی خوێنمژی بەدکار!
دەتوانی بیخەیە ئەستۆم گوریسی دار
ئەوە شانازییە بۆ من
بەوەی ناکووژی ئیمانم، ئەوە سەربەزییە بۆ من…
وەرە جەللاد!
وەرە ئەی دوژمن، ئەی بێداد!
لەبەر چی مەعتەلی، ئەی بۆچی نامکووژی؟
بە زیندوویی لە گۆڕا بۆچی نامنێژی؟
قەسەم بەو کۆت و زنجیرە
بە ھەرچی دیل و یەخسیرە
بە ئاواتم
بە ئیمانم
بە ئامانجم
بە پەیمانم
بە خوێنی پاکی ئەو کوردەی لە ڕێی ئاواتی کوژراوە
قەسەم بەم خاکە خوێنینە :قەسەم بەم ژینە شێواوە
ئەگەر دەربێنی چاوانم
ئەگەر بشکێنی ئێسکانم
بە وەڵڵاھی
بە خاکی پاکی کوردستان
ئەمن کوردم، قەتیش ناڵێم پەشیمانم
" هاوار "
📻 @radio_hawre
“ مزگێنی دا بە سروە بای بەهاری
وا هاتەوە نەورۆزی کوردەواری „
ـ نەورۆزتان پیرۆز بێ
ـ Newroza we pîroz be
ـ نوروزتان پیروز
ـ ١ ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥
ـ.20ê Adarê 2725
ـ ۱ فروردین ۱۴۰۴
« ڕادیۆ هاوڕێ »
📻 @radio_hawre
شەو ڕاشکا
ئەژنۆم شل بوو
مانگ بە تاقی ئاسمانەوە هەڵپڕووکا.
دەرگەکەتم لێ بکەوە
ئەم شەو هاتووم
بۆ چنینی چەپکە نێرگزێکی چاوت
بۆ وچانێ
بۆ خەونێ، تۆزە گریانێ،
لەسەر هەوری قژی خاوت...
ئەم شەو هاتووم،
ترووسکایی شاری یادگار بانگی کردووم
لەگەڵ سیمای مناڵیما
لەگەڵ خەمی شۆڕەبیما
هاتووم و ناگەڕێمەوە.
یا پێت دەگەم
یا وەک مۆمێک
دەسووتێم و دەتوێمەوە...
دەرگەکەتم لێ بکەوە
هەر دڵدارەکەی جارانم
هەر کێڵگەکەی بەردەرگەتم
هەر تینووەکەی بەر کڕێوه و با و بارانم...
دەرگەکەتم لێ بکەوە
من ئەو کەسەم
تا دوێنێ بوو
لەناو گەرووی ڕووناکیدا دەتشاردمەوە
لەناو جامی مەترسیدا دەتخواردمەوە...
کات لەژێر باڵی ئاسماندا
خەریکە باوێشک دەدات
شوێن، قولەڕەشێکی کپە
دەرگەکەتم لێ بکەوە.
شتێک نییە شیرینتر بی
لە خشپەی پێ و چرپەی چپە...
دەرگەکەتم لێ بکەوە.
کفت و مانووی ڕێگەی دوورم
وەکوو جاران
کەمێک لە لات دەمێنمەوە و ڕادەبوورم...
شەو ڕاشکا
ئەژنۆم شل بوو
مانگ بە تاقی ئاسمانەوە هەڵپڕووکا
دەرگەکەتم لێ بکەوە
دار و بەردی بەردەرگەتان هاتنە تکا...
« عەبدوڵڵا پەشێو - شەونامەی شاعیرێکی تینوو ، لەبەر دەرگە »
📻 @radio_hawre
📻 Radio Hawre
🎙 Ednan Kerîm
🎼 Leber Derga
🎶 Huşeng Kamkar
✍🏼 Ebdulla Peşêw
💽 Xatûn
📻 ڕادیۆ هاوڕێ
🎙️ عەدنان کەریم
🎼 لەبەر دەرگا
🎶 هوشەنگ کامکار
✍🏼 عەبدوڵڵا پەشێو
💽 خاتوون
🎧 @radio_hawre
بۆ گۆزە کڕین دەچوومە لای گۆزەکەرێک
سەد گۆزە بە من پێکەنی، هەر یەک لە بەرێک
ئێمەی وەکوو خۆت ئەبەی سبەینێ خۆشت
وەک ئێمە دەبی بە گۆزە لای بێخەبەرێک
ئەم گۆزە وەکوو من بووە، دڵدار و هەژار
جارێکی دڵی خۆش بووە، سەد جار خەمبار
ئەو هەنگڵ و دەسگرەی لە ملیا دیوتە
دەستێ بووە زۆر خراوەتە سەر ملی یار
ئەم پیاڵە وتی کە هاتە سەر لێوانم
شا بووم و گەلێ وەک تۆ لەژێر فەرمانم
لە خوارنەوەما دەفر و پیاڵەم زێڕ بوون
وا ئێستە پیاڵەم و بە سەرخۆشانم!
" هەژار (خەیام) "
📻 @radio_hawre
📻 Radio Hawre
🎶 Brouska Band
🎙 Nîma
🎼 Dewran
🎵 Ako Lutfullazade
🎸 Omîd & Hemîd & Ako
✍🏼 Hejar (Xeyam)
🎶 برووسکە باند
🎙 نیما
🎼 دەوران
🎵 ئاکۆ لوتفوڵڵازادە
🎸 ئومید ، حەمید ، ئاکۆ
✍🏼 هەژار (خەیام)
نەسێحەت بێ بۆ دڵداریی
عاشق نەبن بە ڕێبواریی
چونکە عاشق دڵی خوێنە
خۆی دەکوژێ لە ناچاریی
عاشقان پاک دڵیان بریانە
بۆیە وێڵ و سەرگەردانە
ڕەنگیان زەرد و پەرێشانە
عاشق بەو باڵای چاوجوانە
عاشقان دێن لە دوور دیارن
ڕەنگیان زەرد و لێو بەبارن
مەنعیان مەکەن گرفتارن
عاشق بە باڵای چاوکارن
بۆیە سەرپاکیان بیمارن
عاشقان پاک دڵیان ناسکە
مەعشووقەیان وەک ئاسکە
دەپەڕێ ئەو باسکە و باسکە
ئەمڕۆ بۆیە خۆی دەهاسکە
📻 @radio_hawre
📻 Radio Hawre
🎙 Hesen Zîrek
🎼 Aşiqan
📻 ڕادیۆ هاوڕێ
🎙️ حەسەن زیرەک
🎼 عاشقان
🎧 @radio_hawre
لە هێلانەی دڵی من، دڵی زۆر غەمینی من
دەرد و مەینەت و گریان بۆچی ڕەوایە
خونچەی سووری دڵی من، گوڵی باخی ژینی من
مردنم بۆچی ڕەوایە
لە هێلانەی دڵی من، دڵی زۆر غەمینی من
دەرد و مەینەت و گریان بۆچی ڕەوایە
بۆتە زاری قسمەتم، ئێشی جەرگی لەت لەتم
خوێنی سارد لە لەشمدایە
تۆی نەمامی ژینم ڕەبی مەرگت نەبینم
وەرە ئاشت بینەوە هەر تۆی ئاواتی ژینم
تۆی نەمامی ژینم ڕەبی مەرگ نەبینم
وەرە ئاشت بینەوە هەر تۆی گوڵی ئەوینم
بۆ دڵی من بوو بە دیل، دیلی خاڵ و پەرچەمێ
لەت بە لەت بوونی دڵم بۆچی ڕەوایە
بەحری عیشقم هەڵچووە، بمدەیە ماچی دەمێ
سووتاوم هەناسەم نایە
وەرن جەرگم هەڵدڕن گشتی داخ و مەینەتە
یاری جوانم بێ دەلیل بۆچی تۆراوە
خوێنی خوێنەکەم وەرە، وەرە بەندی دڵ لەرە
هاوار تاقەتم نەماوە
تۆی نەمامی ژینم ڕەبی مەرگت نەبینم
وەرە ئاشتبینەوە هەر تۆی گوڵی ئەوینم
تۆی نەمامی ژینم ڕەبی مەرگت نەبینم
وەرە ئاشتبینەوە هەر تۆی گوڵی ئەوینم
📻 @radio_hawre