ماڵێک بۆ شێعر و ئەدەبیاتی کوردی رەخنە،شێعر و پێشنیارەکانتان بنێرن بۆ: @kamilkasnazani @mehdi_bayzidi لاپەڕەی ئینستاگرام: Instagram.com/diwexani_edeb
🪻 شیعری دایک 🪻
◀️ شیعر و ده نگی:
ماموستا غه ریب پینجوینی
@shabeytikurdi 🪻
@shabeytikurdi 🪻
ــــــــــــــــــ
#ناساندی_کتێب
دیوانی فەوزی
شێخ عومەری زیائەددینی نەقشبەندی
لێکۆڵینەوە و ساخکردنەوە
موحەمەد ئاڵی
ــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
بەم زوانە دێتە ناو کتێبخانەی پیرۆزی کوردی
@shabeytikurdi ﷺ
ــــــــــــــــــــ
نەکەم گەر مەدحی ئەو زاتە،کە فەخری جینن و ئینسانە
مەڵێن خەڵکە "کەمالی" کافر و بێ دین و ئیمانە
گوناهبارم، دەمم پیسە، ئەگەر ناوی نەبەم حەقمە
چ مەدحێکی بکەم من، کە مەدحی ئایاتی قورئانە
ـــــــــــــــــــــ
عەلی باپیر ئاغا ناسراو بە "کەمالی
ــــــــــــــــ
اَللّهُمَّصَلِّعَلَیسَیِّدِنامُحَمَّدِِوَعَلَیآلِهِوَصَح٘بِهِوَسَلِّم
#سڵاواتی_هەینی_لەبیر_مەکە 🤍
@shabeytikurdi ﷺ
تێبگە بۆچی بە جانن
تالیبی شەو عاشقان:
نیوەشەو بوو،
وەعدەگاھی ھاتنی جانانە شەو
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#مەحوی
#شەو🌙
@shabeytikurdi 🪻
@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــــــ
#ئەدەبیاتی_بەراوردکاری
ـــــــــــــــــــ
هر آن کسی که در این حلقه نیست زنده به عشق
بر او نَمُرده به فتوایِ من نماز کنید
ــــــــــــــ
#حافز
ــــــــــــــ
****
لەم شەرابی عەشقە هەرکەس پیاڵەیێکی پڕ نەکرد
پێی مەڵێن گیانی لەبەردایە، کەلاکە و مردووە
ــــــــــــــــ
#زاری
ـــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
@shabeytikurdi 🌹
ـــــــــــــــــــــــــــــ
خۆزگە ئەمزانی دڵی من
بۆچی وا حەیرانتە
هەر وەکوو پەروانە دەوری
شەمعی ڕووی جانانتە
ــــــــــــــــــــ
#عارف_عورفی
ـــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌹
#خۆزگە
@shabeytikurdi ﷺ
ــــــــــــــــــ
هەم ماڵ و مینم، هەم دونیا و ژینم،
یـــــــا نەبی
بە فیدای تۆ بێ، ڕۆحی شیرینم،
یـــــــا نەبی
ــــــــــــــــــــ
اَللّهُمَّصَلِّعَلَیسَیِّدِنامُحَمَّدِِوَعَلَیآلِهِوَصَح٘بِهِوَسَلِّم
#سڵاواتی_هەینی_لەبیر_مەکە 🤍
@shabeytikurdi ﷺ
@shabeytikurdi 🌹
ـــــــــــــــــ
خۆشم ئەوێیت،
بەو ئەندازەی حوکوومەت ڕقی لە خەڵکە
#نووسراوەی_سەر_دیوارەکان
@shabeytikurdi 🌹
@shabeytikurdi 🤍
ــــــــــــــــــــ
خۆزگە ئەشق و خۆشەویستیش
هەر وەکوو زانست دەبوو
با "موحەممەد" بیگوتایە
دوای کەون تا چینەوە
ــــــــــــــــــــــــــــ
#سەرمەس
مێهدی فەللاحی رۆستەمان
ـــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺
واتە: چۆن دین و ئایین و پێغەمبەری خوا(دروودی خوای لێ بێ)، جەخت لەسەر زانست و فێر بوونی زانست ئەکەن، بریا ئەونەیش لەسەر عەشق و خۆشەویستی تەئکیدیان کردایە، با گشتمان بەسەرۆ پێشوازیمان لێ کردایێ تا ئەو کاتەی ئەمردین.
#خۆزگە
@shabeytiurdi 🌺
ـــــــــــــــــــــــ
هەموو جارێ
کە سەر ئەخەیتە سەر شانم
وەختێ ئەچمە ناو قژتەوە
لە ناو ئەودا ئەبم بە پەپوولەی وێڵ و
ون ئەبم و
نایەمەوە...!!!
ــــــــــــــــــــــــ
شێعر: #شێرکۆ_بێکەس
وێنە: #داریووش_ڕادمەند
ـــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺
@shabeytikurdi 🌹
ـــــــــــــــــــــــــــ
ڕاپەڕین، یەک دەکەوین، یەک بکەوین سەر دەکەوین
گەلی ئێمەش هەموو خوازیاری هەوا و ئاو و زەوین
کوردە! زۆر جار بووە کەم، زۆری وەسەر زۆر بکەوێ
قەت مەڵێ دوژمنی مە زۆرە، بەڵام ئێمە کەمین
ــــــــــــــــــــــ
#سەید_کامیل_ئیمامی_زەنبیل
#ئاوات
ـــــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌹
دڵم ئەمشەو
نەخۆشی نیسبەتی
چاوێکی بیمارە
ـــــــــــــــــــــ
#مەحوی
#شەو🌙
ــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌹
@shabeytikurdi 🌹
ــــــــــــــــــــــــ
خۆزگە دەمزانی لە غوربەت
کێیە بێ من هاودەمت؟
ــــــــــــــــــــ
#هێدی
ـــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌹
#خۆزگە
@shabeytikurdi 🌹
ـــــــــــــــــــــــ
خۆزگە منیش دارێک بووایەم
لەو دارانەی باخی گشتی
هەر نەبێ جارجار ئەهاتی و
لە سایەما دائەنیشتی
ــــــــــــــــــــــ
#ئیسماعیل_موحەممەد
ــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌹
#خۆزگە
پرسیار: بۆچی دەبێت عەشق و خۆشەویستی کچ و کور بە یەک، عەشقێکی نیشتمانی بێت یان بۆ عەشق بە نیشتمان ئەبێ ئاوێتەی عەشقی کچ و کور بکرێت؟
ـــــــــــــــــــــ
#حیسام_خاکپوور (هیوا)
ـــــــــــــــــــــــ
①- چونک پێش لە ھەموو شتێک ھەر وەکوو فرانتس فانۆن دەڵێت: خاک و نیشتمانە کە «نان» و «کەرامەت» دەدادتە مرۆڤەکان. کەوایە عەشقی بێ نان و کەرامەت مانای نییە.
②-چونک عەشق بە نیشتمان وەکوو مەعنایەکی گەورە، ژینی عاشقانەی ئەو دوو کەسە لە بێمەعنایی دەورانی مۆدێرن دەپاڕێزێت. کەوایە تەولیدی مەعنا دەکات بۆ بەردەوامی عەشقی ئەو دوو کەسە.
③- چونک ھەموو شتێک لە زماندا خۆی نیشان دەدات و مرۆڤ زمانی گرێدراوە بە خاک و نیشتمانەکەی. کەوایە عەشق خارج لە زمان و نیشتمان ئیمکانی نییە و ناکرێت لە زمانی میللەتێکی دیکەدا عەشقی خۆت بە درووسی دەرببڕیت.
④- چونک عەشقی ڕزگاری بەخش سەرچەشنێکی گەورەی عەشقە کە لەوێدا ئەو دووکەسە وەکوو دوو ڕفێقی ھاوبیر ھەوڵ ئەدەن میللەت و خاکەکەیان ڕزگار بکەن و چی لەمە جوانتر ھەیە و تەنانەت پێوەندی ئەو دوو کەسە دەکات بە پێوەندێکی پۆڵایین.
⑤- چونک لێکەوتەی عەشقێکی وەھا نیشتمانی پاراستنی زمان و کەلکتووری بەرەی پێشوو و گواستنەوەی بۆ بەرەی داھاتوو و بەرھەمھێناوەیە ناسیۆنالیزمی ھەرڕۆژەیییە.
⑥-چونک لە نەھایەتدا ئەگەر نیشتمانەکەیان سەربەست نەبێت، ئەوان کۆیلە دەبن و عەشقی کۆیلە بە کۆیلە بێ مەعنایە و تەنیا لە ئازادیدا عەشق مەعنای ڕاستەقینەی خۆی دەبێنێتەوە... عەشق و ئازادی لفەودوانەی یەکن و گەر ئازادی نەبێت بێگومان عەشقیش نابێت.
ـــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌹
@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــــــ
ئەگەر دولبەر بلاوێنێ هەموو دەرد و بەڵا خۆشە
خودا ناکردە مەیلی نا ، چ فەرقی سوقم و سیححەتمە
کە دیم خوێن جارییە ئەمڕۆ لە جەرگ و دڵ وەکوو سێلاب
وتم ئەم شاهیدە کافی حیساباتی قیامەتمە
ــــــــــــــــ
#فەوزی
شێخ_عومەر_زیائەددینی نەقشبەندی
شێخ عومەری بیارە
ــــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
@shabeytikurdi 🪻
ــــــــــــــــــــــــ
لە کوشتنما ئەگەر ڕەحمت نەبێ
مایەی تەرەححومتە
لە سایەی زەخمی تیغت
بێڵە با ئەهلی شەهادەت بم
ـــــــــــــــــ
#سالم
ــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
@shabeytikurdi 🪻
ــــــــــــــــــــ
ژینی پێش تۆم لە یاد نییە
من نەبوون بووم
کە تۆم ناسی زمانم گرت
چاوم پشکووت
سەر پێ کەوتم دارە داره ...
چۆن باوەڕ کەم بەوەی دەڵێ
لە دایک بوون هەر یەک جارە!
ـــــــــــــــــــــ
#پەشێو
ـــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
@shabeytikurdi 🪻
ــــــــــــــــ
گەر بە تیری عیشوە جەرگم پارە کا
گاھێ بە ناز
ماڵی ئاوا بێ
بە خەندەی لێوی دەرمانم ئەکا
ـــــــــــــ
#ناری
ــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
@shabeytikurdi 🌹
ــــــــــــــــــــ
روزی امام اعظم ما، بوحنیفه، دید
طفلی که میدوید شتابان میان لای
گفتا: مکن شتاب که میاوفتی به روی
گر پای کوچکت کمی بلغزد زجای!
خندید طفل و گفت: نگه کن تو پای خویش
کز لغزش تو خلق خدا میفتد ز پای
#خلیل_الله_خلیلی
ـــــــــــــــــــــــــ
وەرگێڕان به کوردی
ـــــــــــــــــــــــــــ
ڕۆژێکی بووحەنیفە مناڵێکی وردی دی
هەڵدێت و قوڕ و جڵته دەشێلێت و بەلەز دێ
هێور بە! (وتی:) ڕۆڵە ئەگینا دەخلیسکێی
ناکا بکەوی و پیس و تەڕت کا قوڕی سەر ڕێ
بێخەم بە! (وتی:) خۆت نەکەوی دوور لە گیانت
پێی تۆ بگلێ شارێ بە دووتا بە ملا دێ!!
دوکتور #هادی_ڕزوان
ـــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌹
@shabeytikurdi 🌹
ــــــــــــــــــــ
نەکەی تەی کا ئەجەل، وادەی حەیاتم
حەیاتم ئەی حەیاتم ئەی حەیاتم
کە دۆزەخ تۆ ببینێ جەننەتئاسا
ئەڵێ: ئاگر چییە، مایەی نەجاتم
ـــــــــــــــــــــــ
#پوویا_ئابیار #قازی
ــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌹
@shabeytikurdi 🌹
ــــــــــــــــــــــــــ
غەزەل بەر تەسکە بۆ هاواری عاشق
خۆزگە ئەمتوانی
لە هیجران و فیراقی گوڵ
فوغانێ بولبول ئاسا کەم!
ــــــــــــــــــــــــ
شێعر: #جەلال_مەلەکشا
نیگارکێش: #ڕەوەند_جەعفەر
ـــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌹
#خۆزگە
@shabeytikurdi 💚
ـــــــــــــــــ
حەیرانن ئەتیبا
لە عیلاجی مەرەزی من
لوقمانی ویساڵت
مەگەر ئەم دەردە دەوا کا
ـــــــــــــــــ
شێعر: #شێخ_ڕەزا_تاڵەبانی
نەخشاندنی تابلۆ: #نەسرین_ڕۆستەمی
ــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 💚
@shabeytikurdi 🌹
ــــــــــــــــــــــ
مەحوی ئەمڕۆ زۆر نەخۆشە
قەت شیفای نایێ بە ھیچ
گەر شیفای بێتن،
بە بۆیی زوڵف و ئەو ئەگریجە دێ
ــــــــــــــــــ
#مەحوی
ــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌹
@shabeytikurdi 🌹
ـــــــــــــــــ
کۆنگرەی (بەرزڕاگرتنی یادی مەولەوی مەزن )، ساڵی (۱۹۹۱) زایینی لە شاری سەقز.
وتاری مامۆستا عەبدوڵڵا ئەحمەدیان، بەناوی (مەولەوی و بەرهەمەکانی)
ـــــــــــــــــ
#مەولەوی
#مامۆستا_عەبدوڵڵا_ئەحمەدیان
ــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌹
@shabeytikurdi 🌹
ـــــــــــــــــ
هیچ شتێک وەک چاو بەڕاستی
تەرجومانی دڵ نییه
ـــــــــــــــــ
شێعر: #مەدهۆش
وێنە: #پەریا_سووری
ــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌹
وەفا مرد و
موحەببەت بێ سەمەر ما
سەفا خەوت و
جەفا بێدارە ئەمشەو
ــــــــــــــــــــــــــ
#زاری
#زاری_خۆشەویست_ترین_شاعیری_من
#شەو🌙
ــــــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌹
@shabeytikurdi 🌹
ــــــــــــــــــــــــــ
خۆزگە مومکین با، لەخەڵوەتدا، من وتۆ دووبەدوو
خانە خاڵی بێ لە غەیر و دابنیشین رووبەڕوو
شەرحی ئەییامی جودایی و دەردی خۆم بۆ تۆ بکەم
هەر لە ڕۆژێکا کە لێت ئاوارە بووبووم، مووبەموو
ـــــــــــــــــــــ
#حاجی_میرزا_عەبدوڵڵا_کۆیی
ـــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌹
#خۆزگە
پرسیار: بۆچی دەبێت عەشق و خۆشەویستی کچ و کور بە یەک، عەشقێکی نیشتمانی بێت یان بۆ عەشق بە نیشتمان ئەبێ ئاوێتەی عەشقی کچ و کوڕ بکرێت؟
ـــــــــــــــــــــ
#حیسام_خاکپوور (هیوا)
ـــــــــــــــــــــــ
👇👇👇👇